دیمانه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌




Wednesday, January 28, 2009
 
     

 

دیمانه‌: سامان به‌شاره‌تی‌

پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم كادیری‌ پێشكه‌وتوی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، باس له‌ كۆنگره‌ی‌ 13ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌كات‌و ره‌خنه‌ش له‌ راپۆرتی‌ ئه‌و چوار حیزبه‌ كوردستانییه‌ ده‌گرێت‌و پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك له‌ناو حكومه‌تدا هه‌بێت، ئه‌وانیش به‌شدارن، چونكه‌ وه‌زیریان له‌ناو ئه‌و حكومه‌ته‌دا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت چاكسازیی‌ تێدابكه‌ن.
  له‌دیمانه‌یه‌كدا پیرۆت ده‌ڵێت: " كارێكی‌ مه‌حاڵه‌ بتوانین ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت جیابكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌شی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ هه‌ردو حیزبه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ ده‌قی‌ دیمانه‌كه‌یه‌:

*ده‌توانن پێمان بڵێن بۆچی‌ هاتونه‌ته‌وه‌ كوردستان؟ ئه‌گه‌ر به‌ كارێكی‌ دیاریكراو له‌ كوردستانیت، ئه‌و كاره‌ چییه‌؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: هه‌ڵبه‌ته‌ له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ له‌ كوردستانم، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماڵه‌كه‌م له‌ وڵاتی‌ نه‌مسایه‌، به‌ڵام به‌ حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ناو سیاسه‌تدا كارم كردوه‌‌و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامم، پێویست به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و هاتوچۆیه‌م له‌نێوان ئه‌وروپا‌و كوردستاندا هه‌بێت، بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵیش نوێنه‌رایه‌تیی پارتیم له‌ ئێران كردوه‌، ماوه‌ی‌ چوار ساڵێك ده‌بێت بڕیار ده‌رچوه‌ ببمه‌ باڵیۆزی‌ عێراق له‌ وڵاتێكی‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ش پێویست به‌ ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ ده‌كات، خۆشمان ده‌زانین ئێستا په‌رله‌مان بێ‌ سه‌رۆكه‌‌و كاتێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت تا سه‌رۆكێكی‌ بۆ دیاری ده‌كرێته‌وه‌، هۆكاری‌ دواكه‌وتنه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان هه‌ر رۆژه‌و به‌ كێشه‌یه‌كه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌، رۆژێك رێككه‌وتننامه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ نێوان عێراق-ئه‌مه‌ریكاو رۆژێك به‌ بابه‌تی‌ پێڵاوتێگرتنه‌كه‌ی‌ بوشه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌.

*جه‌نابت كه‌ پاڵێوراویت بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ باڵیۆزی‌ عێراق، ئایا ئه‌و وڵاته‌ دیاریكراوه‌ كه‌ جه‌نابت ده‌بیته‌ باڵیۆزی‌ عێراق تێیدا؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: نه‌خێر تا ئێستا دیاری نه‌كراوه‌، هه‌تا مانگێك ته‌واو نه‌بێت‌و مه‌رسومی‌ سه‌رۆكایه‌تیی وڵاتدا پێده‌نه‌چێت، دواتر وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌زانێت كوێ‌ پێویسته‌‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ش به‌سه‌ر لیستی‌ پارته‌ سیاسییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن‌و هه‌ر لایه‌نێك پۆستی‌ خۆی‌ پێده‌درێت، بۆیه‌ تا ئێستا شوێنه‌كانمان دیارنییه‌‌و ته‌نها وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ دیاری ده‌كات.

*تا ئێستا له‌ زۆر وڵاتدا دو نوێنه‌رایه‌تیی پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ن، خه‌ڵك گله‌یی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن، كوڕو خزمی‌ سه‌ركرده‌كانن، ئایا ئه‌م كاره‌ له‌ڕوی‌ دیپلۆماسییه‌وه‌‌و هه‌روه‌ها له‌ناو جه‌ماوه‌ردا چه‌نده‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سلبیی ده‌بێت؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ دانران، ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌ دو حكومه‌تمان هه‌بو، یه‌كێتی له‌لایه‌ك نوێنه‌ری‌ داده‌ناو پارتیش له‌لایه‌ك، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ هه‌وڵ‌ ده‌درێت ئه‌مانه‌ یه‌ك بخرێن‌و یه‌ك نوێنه‌رمان له‌ شوێنێكدا هه‌بێت. زۆر وڵات هه‌ن ئێمه‌ دو نوێنه‌رمان تێیاندا هه‌یه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌ڵمانیاو نه‌مساو هه‌ندێك وڵاتی دی، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ خزمه‌ت به‌ دۆزی‌ كورد ناكات، ئومێده‌وارین به‌ زوترین كات ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیانه‌ یه‌ك بخه‌ن، چونكه‌ ئه‌وكات له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ زیاتر گرنگییان پێده‌درێت، بۆ كوردیش باشتر ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای‌ كونسوڵخانه‌ی‌ عێراق، ئێمه‌ش دو نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌بونی‌ سێ‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ یه‌ك جێگادا، ئه‌مه‌ش كارێكی‌ باش نییه‌، هێشتا وای‌ لێنه‌هاتوه‌ جه‌ماوه‌ر بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كان بده‌ن، به‌ڵكو بڕیاری‌ سیاسی ئه‌مانه‌ دیاری ده‌كات كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ حكومه‌ت بكه‌ن له‌ ئه‌وروپا، ئیتر دواتر هه‌ركه‌سێك بۆ ئه‌م پۆسته‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، به‌ده‌ستی‌ ئه‌و حیزبه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ده‌سته‌، ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌وروپاش پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بڕیار له‌سه‌ر دانانی‌ نوێنه‌ره‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ده‌ن.
 
*ئه‌وروپا به‌ چ جۆرێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م دو نوێنه‌رایه‌تییه‌دا ده‌كات؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: به‌ حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ من له‌ حه‌فتاكانه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپام، زۆرجار كه‌ داوایه‌كمان ده‌گه‌یانده‌ لای‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌، پێیان ده‌وتین ئێوه‌ وه‌ك فه‌له‌ستینییه‌كان یه‌ك بگرن، ئه‌وجا وه‌رن له‌گه‌ڵمان قسه‌بكه‌ن، بێگومان زۆر ناخۆشه‌ من بچم به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌بكه‌م‌و ئه‌و نوێنه‌ره‌ی‌ تریش بچێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ قسه‌بكات، ئه‌مه‌ كاریگه‌ریی‌ ده‌بێت به‌سه‌ر فیكری‌ ئه‌وانه‌وه‌‌و ئه‌گه‌ر هاوسۆزییه‌كیان بۆ كێشه‌كانمان هه‌بێت، ئه‌وكات ئه‌وه‌ش نامێنێت.

*ده‌وترێت كورد له‌ناو عێراقدا بۆخۆی‌ هه‌ندێك سه‌ڵاحیه‌تی‌ به‌خۆی‌ داوه‌ كه‌ دژی‌ ده‌ستورن، بۆ نمونه‌ به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت له‌ هه‌مو باڵیۆزخانه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام كورد ئه‌مه‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ باڵیۆزه‌كان نوێنه‌رایه‌تیی بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان دروستده‌كات؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: ئه‌وه‌نده‌ی‌ من بزانم راسته‌ له‌ ده‌ستوردا به‌مشێوه‌یه‌ هاتوه‌، به‌ڵام وا پێده‌چێت حكومه‌تی‌ عێراق به‌مه‌ قایل نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابوایه‌، ئه‌وا ده‌بو له‌و شوێنانه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عێراقیان تێدایه‌، نوێنه‌ری‌ هه‌رێمیش هه‌بوایه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م نوسینگانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عێراقی بن، ئه‌وا كێشه‌ دروست ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌ماهه‌نگیی‌ له‌نێوان باڵیۆزو به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ نوسینگه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌بێت، تاكه‌ رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌، گفتوگۆكردنی‌ ئه‌م دو لایه‌نه‌یه‌‌و هه‌ردولا هه‌وڵبده‌ن بگه‌نه‌ رێكه‌وتن.

*ئایا هه‌رێم یان حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ تۆمه‌تبارن؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: ئێمه‌ ناتوانین ئه‌م یان ئه‌ولا تۆمه‌تباربكه‌ین، به‌ڵكو ده‌كرێت بڵێین هه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان ئه‌م دولایه‌نه‌دا نییه‌، ئه‌وه‌نده‌ی‌ من ئاگاداربم پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر كومه‌ڵێك نوێنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ په‌رله‌مان دانیشتن، لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی‌ كورده‌كان، قایل نه‌بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی نه‌بێت، ئه‌وان رایانگه‌یاند ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌ستوردا هاتوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ده‌بێت، بڕواناكه‌م تا ئێستا كورد راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ گفتوگۆی‌ كردبێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ خه‌ڵكانێك هه‌ن پێیان ناخۆشه‌ كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌كانی‌ عێراق نوێنه‌رایه‌تیان هه‌بێت، به‌ڵام له‌ ده‌ستوردا هاتوه‌‌و ده‌بێت جێبه‌جێ‌ بكرێت.

*بۆچی كورد پێداگره‌ له‌سه‌ر بونی‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عێراق؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: ئێمه‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆرمان له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ باشتره‌ ئه‌م نوسینگانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌كان هه‌بێت، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌مه‌ش ئێمه‌ حكومه‌تێكمان هه‌یه‌. ره‌نگه‌ باڵیۆزه‌كه‌ بێلایه‌نانه‌ نه‌ڕوانێته‌ شته‌كان، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كی‌ بیانی‌ بیه‌وێت له‌ كوردستاندا سه‌رمایه‌ بخاته‌گه‌ڕ، ئه‌م باڵیۆزه‌ش خه‌ڵكی‌ بۆ نمونه‌ شاری‌ كوت بێت، هانی‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌دات بڕواته‌ كوت ‌و له‌وێ‌ سه‌رمایه‌كه‌ی‌ بخاته‌گه‌ڕ نه‌ك له‌ كوردستان، بۆیه‌ هه‌بونی‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م قازانجه‌ی‌ بۆ ئێمه‌ ده‌بێت.

*ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سانی‌ ئه‌زموندارمان له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌مانه‌ شاره‌زای‌ ئه‌زمونی‌ سیاسیی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ تێیاندا ده‌ژین، به‌ڵام كاتێك دێنه‌وه‌ كوردستان، هیچ كاریگه‌ریی یان شوێنه‌وارێك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ جێناهێڵن؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: ئه‌مه‌ پرسیارێكی زۆر به‌جێیه‌، زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كاتێك دێنه‌وه‌ ناتوانن بۆچونه‌كانیان له‌ واقیعی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا جێبه‌جێ‌ بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌رزه‌وه‌ دێنه‌وه‌، هیچ حسابێكیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بۆ ناكرێت، یاخود له‌ڕوی‌ بژێویی ژیانه‌وه‌ هیچ زه‌مانه‌تێكیان نادرێتێ‌، كاتێك بیرده‌كاته‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا موچه‌یه‌كی‌ زۆر وه‌رده‌گرێت‌و ماڵومنداڵیشی‌ هه‌ر له‌وێ‌ ده‌ژین، كه‌واته‌ ناچارنییه‌ ئه‌م ژیانه‌ له‌ خۆی‌ تێكبدات‌و بێته‌وه‌ كوردستان، لێره‌ش هیچ حسابێكیان بۆ نه‌كه‌ن، جاران حیزبه‌كان خه‌ڵكانێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆیانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌هێنایه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی‌ كه‌م بوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ مه‌بده‌ئیه‌ت نه‌ماوه‌‌و خه‌ڵكی‌ به‌دوای‌ گوزه‌رانی‌ ژیانی‌ خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و رۆحیه‌ته‌ كوردایه‌تییه‌ی‌ له‌ حه‌فتاو هه‌شتاكان هه‌بو، ئێستا له‌ناو خه‌ڵكی‌ ئه‌وروپادا جیاوازه‌‌و نه‌ماوه‌.

*ده‌توانیت پێمان بڵێیت هۆكاری‌ نه‌مانی‌ ئه‌و رۆحیه‌ته‌ چییه‌؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ خه‌باتیان بۆ هێنانه‌دی ئه‌م ئه‌زمونه‌ كرد، ئێستا هیچ به‌ده‌ستن‌و هه‌قی خۆیانیان پێنه‌دراوه‌، بۆ نمونه‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌ ئه‌م حه‌قه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، با ته‌ماشایه‌ك بكه‌ین‌و بزانین كێ‌ حوكم ده‌كات، من باسی‌ سێ‌ چوار ئه‌ندامی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی ناكه‌م كه‌ ئێستا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن، به‌ڵكو به‌ گشتی‌ باسده‌كه‌م، زۆربه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئێستا به‌رپرسن، هیچ به‌م ئه‌زمونه‌وه‌ ماندونه‌بون، ئێستاش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن.

*كه‌واته‌ تۆ ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه‌ بۆ كێ‌ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: بێگومان بۆ حیزبه‌كان، چونكه‌ حیزبه‌كان به‌رپرس داده‌نێن، خۆ میلله‌ت به‌م كاره‌ هه‌ڵناستێت. ناكرێت بڵێین ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌بوبێت، دانه‌نرێت، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌م خه‌ڵكانه‌ خراونه‌ته‌ پێش پێشمه‌رگه‌وه‌.

* جاران خه‌باتی‌ چه‌كداریی‌ له‌ شاخ هه‌بو، به‌ڵام ئێستا له‌ حكومه‌ت پێویستی‌ به‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سی‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ هه‌یه‌، له‌و باوه‌ڕه‌دا نیت ئه‌مه‌ هۆكاربێت بۆ لادانی‌ خه‌باتگێڕه‌كان؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: به‌ڕاستی‌ ئه‌و ململانێ‌ ناخۆشه‌ی‌ نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتی وایكرد كه‌ به‌رپرسیارێتی بده‌نه‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك تا ببنه‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌م یان ئه‌و، یاخود ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه‌مان كرده‌ موچه‌خۆر له‌پێناو حیزبایه‌تیداو ئێستاش پێمان ده‌ڵێن لایانبه‌ن.

* كه‌واته‌ ده‌كرێت بڵێین ركابه‌ریی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی‌ وایكرد ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی بشێوێنرێت؟

پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: به‌ڵێ، ده‌كرێت وابڵێین.

*تا چه‌نده‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌‌و ناوه‌وه‌ی‌ هه‌رێم ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: جارێ‌ من له‌وه‌ تێناگه‌م خه‌ڵك چۆن پێناسه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێیانوایه‌ ته‌نها زیادبونی‌ سه‌رمایه‌ی‌ به‌رپرسێك گه‌نده‌ڵییه‌، ئه‌وا من پێموایه‌ به‌ هه‌ڵه‌دا چون، چونكه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ناو ئیداره‌‌و سیستمدایه‌ هه‌یه‌، ده‌توانم بڵێم له‌ شۆفێرێكی‌ فه‌رمانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ سه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كدا كاره‌كان به‌ رێكوپێكی‌ به‌ڕێنه‌كرا، ئه‌وا گه‌نده‌ڵه‌، ئه‌گه‌ر خه‌رجی‌ زیاده‌ بكه‌یت، ئه‌وا گه‌نده‌ڵیت، ئه‌گه‌ر به‌ ناحه‌ق باسی‌ كاری‌ حكومه‌ت بكه‌یت، ئه‌وه‌ش هه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌. ده‌بینین ئێستا خه‌ڵكێك هه‌ن به‌ ته‌واوه‌تی‌ به‌ره‌ڵا بون، هیچ زه‌بتێك له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ نییه‌، هیچ رێوشوێنێك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م خه‌ڵكانه‌ ناگیرێته‌به‌ر مه‌گه‌ر كارێكی‌ مه‌ترسیداریان له‌ڕوی‌ ئه‌منییه‌وه‌ ئه‌نجامدابێت، ئایا ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵی‌ نییه‌ هه‌ركه‌سێك هه‌ڵده‌سێت به‌ كه‌یفی‌ خۆی‌ شت ده‌نوسێت‌و جنێو ده‌دات.

*ئێوه‌ چۆن ده‌ڕواننه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی‌ (مام جه‌لال) كه‌ داواده‌كات ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت جیابكرێته‌وه‌؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: رێزم بۆ مام جه‌لال هه‌یه‌، پێشبینی‌ ده‌كه‌م ئه‌م پرۆژه‌یه‌ لای‌ ئێمه‌ جێبه‌جێ‌ ناكرێت، به‌ڵام ده‌بێت جیاوازیی‌ له‌ كاری‌ حكومه‌ت‌و حیزبدا بكرێت‌و ده‌ست له‌كاری‌ یه‌كدی‌ وه‌رنه‌ده‌ن، ئێمه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین حكومه‌ته‌كه‌مان سه‌ر به‌ حیزبه‌، كارێكی‌ مه‌حاڵه‌ بتوانین ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت جیابكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌شی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ هه‌ردو حیزبه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ن.

*ئایا ئه‌و چوار حیزبه‌ ده‌توانن ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه‌؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: له‌ ساڵی‌ 1992ه‌وه‌ تا ئێستا ئۆپۆزسیۆنم نه‌دیوه‌، ئه‌و چوار حیزبه‌یش ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنن با وه‌زیره‌كانیان له‌ حكومه‌ت بكشێننه‌وه‌‌و موچه‌ی‌ مانگانه‌ له‌و حكومه‌ته‌ وه‌رنه‌گرن، راسته‌ كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌س نییه‌، چونكه‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ به‌هێز ده‌توانێت مه‌ترسیی‌  به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دروستبكات، ئه‌مه‌ش تا ئێستا له‌ كوردستاندا بونی‌ نییه‌.

*بڕیاره‌ ئه‌مساڵ‌ پارتی‌ كۆنگره‌ی‌ (13) ببه‌ستێت، ئایا ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ چاكسازیكردن‌و نوێبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م پارته‌؟
پیرۆت ئه‌حمه‌د ئیبراهیم: بڕیاردانی‌ هه‌ر پارتێك بۆ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ بارودۆخی‌ سه‌رده‌مه‌كه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای‌ كۆنگره‌كانی‌ پارتی‌ بكه‌ین، هه‌مویان به‌گوێره‌ی‌ پێویستیی سه‌رده‌مه‌كانی‌ خۆیان به‌ستراون، ئێستاش ئێمه‌ له‌ قۆناغێكداین كه‌ پێویستمان به‌ ئاڵوگۆڕو ده‌ستكاریكردنی‌ په‌یڕه‌و ‌و پرۆگرام هه‌یه‌، كه‌ به‌م سه‌رده‌مه‌ بخوات، باوه‌ڕناكه‌م كۆنگره‌ی 13ی‌ پارتی‌ به‌وشێوه‌یه‌ بێت كه‌ خه‌ڵكانێك چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن. هه‌رگیز ئه‌وه‌ روینه‌داوه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ هیچ حیزبێكدا چه‌ند به‌رپرسێك به‌ بۆنه‌ی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ یان هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی‌ دیكه‌وه‌ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرابێت‌و ده‌ركرابن، به‌ بڕوای‌ من كۆنگره‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئاڵوگۆڕ له‌ناو ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ ئه‌و حیزبه‌دا بكرێت.   

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
هه‌ژار/ سوید
 ده‌ست خۆشى له‌ نوسینه‌کانى به‌ڕێز سورچى ده‌که‌م چونکه‌ زۆر جوان شته‌کانى ڕوون کردۆته وه‌ ‌.. هه‌تا دوو حیزب حوکم بکات به‌ یه‌که‌وه‌ جیا کردنه‌وه‌ى حیزب وحکومه‌ت مه‌حاڵه‌و گه‌نده‌ڵیش هه‌ر ده‌مێنێ..کاك پیرۆت ده‌ڵێ با ئه‌و چوار حیزبه‌ ببن به‌ معارض ئایا وه‌ک ئێستا ڕێژه‌ى پاره‌ى حیزب ده‌ده‌ن به‌ وانیش ئایا ووشك و ڕه‌قیان ناکه‌نه‌وه‌ له‌ برسا. کاك پیرؤت وا ده‌زانێ .......... ........ئه‌وان وه‌ك سورچى ده‌ڵێت. ڕازینابن لێپرسینه‌وه‌ له‌ کادرو مووچه‌خۆره‌کانى خۆشیان بکه‌ن ڕه‌نگه‌ بقووچێنن بۆ ناو حیزبه‌که‌ى تر به‌ڵام مووچه‌خۆر بێ ده‌سته‌ڵاته.. ‌له‌ سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ئه‌توانن گه‌نده‌ڵى جاك بکه‌ن ئه‌گه‌ر بییانه‌وێ با له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌ن. به‌ڵام جیا کردنه‌وه‌ى حیزب له‌ حکومه‌ت مه‌حاڵه‌ هه‌تا حیزب ئامانج بێت هه‌تا ئه‌قڵیان چاك نه‌بێت بۆ خزمه‌تى میلله‌ت ده‌بێت هه‌ر به‌ ته‌ماى چاوى ساغ بین. من پێش قسه‌کانى کاك پیرۆتى به‌ڕێز ده‌م زانى که پارتى ڕازى نابێت.. کۆنگره‌ش سودى نه‌ماوه‌ هه‌تا دیموکرات نه‌بن به‌ ڕاستى نه‌ک به‌ ڕووکه‌ش‌ ..
عثمان خالد
 منیش ده‌لیم حزب له‌ حکومه‌ت جیاناکریته‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبه‌کانی کوردستان بوون به‌ ئامانج ، حزبه‌کانمان ده‌وری کومپانیا ده‌بینن ، مه‌سئوله‌کان به‌ ناوی خویانه‌وه‌ به‌ هه‌زاران دولار دابه‌ش ده‌که‌ن ، که‌سیش نیه‌ پییان بلیت ئه‌مه‌ت له‌ کویی بو. به‌ داخه‌وه‌ له‌ کوردستان حزب بووه‌ به‌ ئامانج ، که‌ی حزب بو به‌ ئامیر بو ئامانج ( ئه‌ویش که‌ ولات و گه‌له‌ ) ئه‌وکات ده‌توانریت حزب له‌ حکومه‌ت جیابکریته‌وه‌ ، له‌به‌ ئه‌وه‌ کاک پیروت راستی فه‌رمو.
omed issa
 هه‌ندێک ڕونکردنه‌وه‌ی تر یه‌ک له‌ کۆمنتاره‌کانم باسی رێکخراوێکی ژنانی کوردستانم کرد پڕۆژه‌کیان ته‌قدیمی یه‌ک له‌ده‌زگاکانی حکومه‌ت کردوه‌ بۆ یه‌کسانی کچ و کوڕ 200000 کرۆنی سویدیان وه‌رگرتوه‌،ئه‌وه‌ به‌نمونه‌ ده‌یهێنمه‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوا حزب ،ڕکخراو ،یانه‌کانی وه‌رزش ،مافی ئه‌وه‌یان به‌ پێی گه‌وره‌یی و بچوکی ده‌وله‌ت ،یانی حکومه‌ت یاهرمه‌تی مادی بداتن ،ئه‌وه‌ش ناونوس ده‌کرێن له‌ دائیره‌ی زه‌کاتی سویدی ،چه‌ند ئه‌ندامی هه‌س، جا ماف بۆ پ.د.ک وی.ن.ک ڕێکخراوه‌کانیان هه‌بی که‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستن ،حزبه‌کانی تریش هه‌مان مافیان هه‌یه‌ ،سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان ئی هه‌موو گه‌لی کوردستانه‌ به‌ کورد و تورکمان و کلد و ئاسوری هه‌رکه‌س له‌ کوردستانی عیراق بژی به‌ دارو به‌رد ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ریشی ،به‌خۆڵه‌که‌شی.
saman hamarash
 awy ka kak pyrot basy akat ka kongra bo awnya ka lepsrawek darbkat gandaly yan halayaky bchuku emylayawa .baray mn har kongra nakret bashtra xo away ka au basy leakat la katy d3wateky lepsrawakantana bykan bashtra etr bo am para jwanay milat sarf akanu xalky hajary be manu akan .
Shazad
 jyakerdnawau la berdniey handek kasiey dasalat dar la 7kumat ma7ala ja na 7izbakan .barezan aw tekal bona diktatoreyaiey 7izb la dasalat nak la xzmatiey melata nieya tananat zyaniey ba xodiey 7izbakash dawa wak 7izb awaiey mustafeda tanha komalek kasaniey hal parest u dollar parest u xoparesta ka durxiestnawayan la dasalat ba berwaiey mn har abiet ba kudatayak biet chonka aw jora aqlana bas la diemokrateyat akan bas demokrateyatyan henda aweiet ka xoyan la dasalatakata bmenawa. ba kurdy u ba kurty ..ey qornunu bon ba toesh am melatawa
omed issa
  ڕۆحیه‌تی به‌رز له‌وه‌ به‌رزتر ده‌بێ چه‌ن سه‌د کیلۆمه‌تر ببڕی له‌سه‌ر حسابی سه‌رمایه‌ی خۆت له‌ نه‌رویج بێیه‌ سوید ده‌نگ بده‌ی بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ،زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌نگی ی.ن.ک بوون ئه‌وانی تر ده‌نگی حزبه‌کانی تر بوون،ئه‌و ده‌نگانه‌ بۆ کوردستان بون . winston churchill گۆتیتی: زرنگی سیاسی له‌وه‌دایه‌ که‌ پێشبینی بکا سبه‌ینێ هه‌فته‌ی دادێ و مانگی دادێ ساڵی دادێ چی ڕوده‌دا.وه‌پاشان ڕونکردنه‌وه‌ ده‌دا که‌ بۆچی ڕوینه‌دا. سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر به‌بێ زانست بکرێ ڕێفۆرم عه‌زابه‌ ،حزب جیاکردنه‌وه‌ی له‌ حکومه‌ت ده‌رده‌ پیسه‌که‌یه‌.
سورچى
 ده‌ستخۆش كاك پیرۆت قسه‌كانت زۆر جوانن له‌ جێگای‌ خۆیه‌تی‌ به‌ڵام بۆچی‌ ئه‌م حزبانه‌ی‌ ده‌بنه‌ ئوپوزسیون با موچه‌ وه‌رنه‌گرن؟ ئایا له‌ هه‌مو دونیا نیزامی‌ ئه‌حزاب هه‌یه‌ دیاره‌ جه‌نابت ده‌زانێ‌ . به‌ڕێزم ئایا تۆ نازانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌می‌ دكتاتوریه‌ته‌ سه‌رۆكی‌ حزب ئه‌بێ‌ هه‌تا هه‌تایی‌ سه‌رۆك بێت ئه‌گه‌ر خۆشی‌ مرد كوڕه‌كه‌ی‌ له‌شوێنی‌ داده‌نرێت. برای‌ خۆم وه‌زیره‌كانیشت خه‌ریكه‌ پشتاوپشت ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌دی‌ ئه‌وه‌ نیبه‌ (..). ئازیزم كاك پیرۆت تۆش ده‌ته‌وێت له‌ڕێگای‌ حزبه‌كه‌ته‌وه‌ بچیت له‌وڵاتێك نوینه‌رایه‌تی‌ بكه‌یت و بۆ خۆت ده‌ستی‌ خۆت بوه‌شێنی‌ چونكه‌ ئێوه‌مانان باش له‌وه‌زعه‌كه‌ گه‌یشتون هه‌ر كه‌ سه‌ ئه‌و پیاوه‌یه‌ ده‌ستی‌ خۆی‌ له‌شتێك گیربكات . به‌ڕێزه‌كه‌م تۆ باسی‌ كۆنگره‌و مۆنكره‌ ده‌كه‌یت كۆنگره‌ی‌ چی‌ ئه‌كه‌ر یه‌ك ملیۆن كۆنگره‌ش بكه‌یت وه‌زعه‌كان ناگۆڕین چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ سولته‌ی‌ به‌ده‌سته‌ هه‌ر وه‌ك خۆی‌ ده‌مێنیته‌وه‌. من چی‌ له‌ به‌ر پرسی‌ لقێك بكه‌م بگۆڕێ‌ و نه‌گۆڕێ‌ له‌كۆنگره‌دا چونكه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ هه‌ر هیچی‌ له‌ده‌ست نه‌هاتوه‌ كه‌واته‌ یه‌ك زه‌ڕه‌ له‌وه‌زعه‌كه‌ ناگۆڕێ‌ به‌گۆڕانی‌ ئه‌م به‌رپرسه‌ (..). كاك پیرۆت ئه‌و كاته‌ كۆنگره‌ی‌ تۆ كۆنگره‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌رۆكه‌كه‌ته‌وه‌ هه‌موی‌ بگۆڕین تا خواری‌ خواره‌وه‌ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت بوژانه‌وه‌ی‌ چی‌ و چاكسا زی‌ چی‌. كاك پیرۆت كاتی‌ خۆی‌ گه‌نم وجۆ جوخینه‌كانیان به‌گیره‌ وردو خاشیان ده‌كرد وه‌ك ئێستا نه‌بو به‌ده‌راسه‌ دروینه‌و شنه‌با بكرێت جا گیره‌كه‌ یه‌ك بیره‌كایان ده‌كرده‌ بنه‌ مه‌مه‌ كه‌ بیره‌ گاجوتی‌ بنه‌ بوو ئه‌ وانی‌ تر هه‌ر راوه‌ راو بوو ئه‌گه‌ر گیره‌ كه‌ باش نه‌كرابایه‌ یه‌كسه‌ر پیره‌ گاجوته‌كه‌یان ده‌گۆڕی‌ و گیره‌كه‌ راست ده‌بوو ئازیزم هه‌تا پیره‌گاجوته‌كه‌ نه‌گۆڕی. گیره‌كه‌ی‌ تۆ گه‌نم و جۆ باش ورد ناكات زۆر حه‌ز ده‌كه‌م لێم تێبگه‌یت تۆ كه‌سێكی‌ رۆشنبیریت به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوردت لا پیرۆزتر بێت له‌و شڕه‌ كورسیه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ فاره‌تێكت پێ‌ده‌به‌خشرێ‌ زۆرم خۆش ده‌وێیت به‌خوا له‌ماڵی‌ خۆت دابنیشیت معزز موكه‌ره‌م باشتره‌ چونكه‌ مێزوو هه‌ر واده‌نوسرێ‌ پیاو ئه‌و پیاوه‌ مێژوه‌كه‌ی‌ پاك بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌كانی‌ پێسه‌ر به‌رزبن له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و په‌ڕی‌ رێزم بۆ جه‌نابت
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ