سازدانی: سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هه‌رێم پاشكهوتوه له مه‌سه‌له‌ی دیموكراسیداو پێشیوایه بۆ له‌مه‌ودواش پاشكهوتوتر ده‌بین، به‌وپێیه‌ی "پێداده‌گرین له‌سه‌ر لیستی داخراو كه هه‌نگاوێكی دواكهوتوتره له لیستی كراوه". ئه‌سه‌سه‌رد كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیشه، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: "هه‌رچه‌نده ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌وڵدایه یاسایه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ربكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كراوه ته‌نها روكه‌شی بابهتهكان ده‌گۆڕێت"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه هه‌مو لایه‌ك حكومه‌ت هانده‌دات به‌ره‌و چاكسازیی، به‌ڵام به بڕوای ئه‌و "تا ئێستا وه‌ڵامی حكومه‌ت به‌پێی پێویست نییه".
* ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێكی بێ چاودێره، واته ئێمه ئۆپۆزسیۆن یان ره‌وتێكی ریفۆرمیستمان نییه، چۆن ده‌كرێت ریفۆرم بنیات بنرێت‌و له‌كوێوه ده‌بێت ده‌ستپێبكه‌ین؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێموایه هه‌ردوكی هه‌یه، هه‌م چاو‌دێر هه‌یه هه‌م ئۆپۆزسیۆنیش هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه مه‌سه‌له‌كه رێكنه‌خرابێت، چاو‌دێر دو شێوه‌ی هه‌یه، چاودێری ره‌سمی هه‌یه‌و چاودێری ناإهسمی هه‌یه، ده‌ستور ده‌كرا چاودێرێكی ره‌سمی زۆر گرنگ بێت، چونكه به‌هۆی ئه‌م ده‌ستوره‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌زگای چاو‌دێر پێكده‌هات، جگه له‌وه ئێمه په‌رله‌مانیشمان هه‌یه، په‌رله‌مان خۆی له‌ڕوی تیۆرییه‌وه چاودێره له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن، به‌ڵام ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا رۆڵی خۆی به‌پێویست نه‌گێڕاوه، به‌نیسبه‌ت ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ئێمه ئێستا دو جۆر ئۆپۆزسیۆنمان هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌و حیزبانه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن هه‌رچه‌نده كاریگه‌ریان زۆر كه‌مه، به‌ڵام به ئۆپۆزسیۆن ئه‌ژمار ده‌كرێن، دوه‌میشیان ئه‌و حیزبانه‌ن كه به‌شدارن له ده‌سه‌ڵاتدا، له‌به‌رئه‌وه روخسارێكی ئۆپۆزسیۆنیان هه‌یه‌و روخسارێكی ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌یه، خۆشیان خۆیان یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه ئایا ئۆپۆزسیۆنن یان به‌شداری ده‌سه‌ڵاتن، لای ئێمه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌یه، هه‌روه‌ك چاودێرێكی تریشمان هه‌یه، چونكه له هه‌مو سیستمێكی دیموكراتدا میدیای ئازاد خۆی له‌خۆیدا یه‌كێكه له چاودێرهكانو پێشی ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی گونجاوتری پێبدرێت، ده‌توانێت رۆڵی چاودێریش به‌باشی بگێإێت، ئێمه ئه‌و چاودێرانهمان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا هه‌موی گه‌ڵاڵه نه‌بوه.
* به‌پێی ئه‌و تایبهتهمهندییانهی حكومه‌تی كوردی تا ئێستا هه‌یبوه تا چه‌ند ده‌توانێت بوار به سه‌رهه‌ڵدانی هێزێكی ریفۆرمخواز بدات‌و مل به تێبینی‌و چاودێرییه‌كانی ئه‌و بدات؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به هێزی ریفۆرمخوازه‌وه نییه، حكومه‌ت په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه ئه‌و هێزه‌ی به‌رامبه‌ریه‌تی ریفۆرمخوازه یاخود كۆنه‌په‌رسته، ئه‌و له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه سه‌یری ده‌كات حیزبێك هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و لایه‌نه خۆی ره‌وتی ئایدۆلۆژی‌و هه‌یكه‌لی سیاسه‌تی خۆی داده‌ڕێژێت، ره‌نگه ئه‌و لایه‌نه به‌شێوه‌ی ریفۆرم خۆی بنوێنێت یان به‌شێوه‌ی بیروباوه‌ڕی تر خۆی بنوێنێت، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه ئێمه دولایهنمان هه‌بێت، لایه‌نێك له حوكمدا بێت‌و لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی حوكم بێت، ئه‌وه‌ی له حوكمه كه‌مترین مه‌یلی به‌لای چاكسازیدا هه‌بوه، ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی حوكم بوه یاخود ئه‌وه‌ی به‌شداربوه له ده‌سه‌ڵات، مه‌یلێكی باشتری به‌لای چاكسازیدا بوه.
* چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پرۆسه‌ی چاكسازیی ده‌ستپێبكات‌و لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌كتیڤ بكرێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: له‌ڕاستیدا ئێستا هه‌مو لایه‌ك حكومه‌ت هانده‌دات بۆ چاكسازی، بۆ نمونه مام جه‌لال خۆی به‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی له كۆتایی ساڵی رابردودا ده‌ریبڕی، ئه‌مه حكومه‌ت بو بۆ چاكسازی، بایه‌خه‌كه‌ی له‌وه‌دابو كه خۆی لوتكه‌ی هه‌ره‌می سیاسییه له عێراقدا، خۆشی هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدایه‌و ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی ده‌ربڕیوه، چوار حیزبه‌كه‌ش حكومه‌تیان هانداوه له راپۆرته‌كه‌یاندا بۆ چاكسازی، ئێمه خۆشمان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كمان دهربڕیو نه‌خشه‌یه‌كی رێگامان دیاریكرد بۆ هه‌نگاونان به شێنه‌یی به‌ره‌و چاكسازی، هه‌مو لایه‌ك حكومه‌ت هانده‌دات به‌ره‌و چاكسازی، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی حكومه‌ت به‌پێی پێویست نییه، هێشتا حكومه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به مانای وشه هێشتا پشتگوێخستن نییه، چونكه هه‌ستده‌كه‌م حكومه‌تیش بیر له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هێشتا بڕیاری نه‌داوه.
* كورد زۆر كات شانازیی به ئه‌زمونی دیموكراسیی خۆیه‌وه دهكردو كوردستانی به نمونه‌یه‌كی دیموكراسی بۆ عێراق پیشان ده‌دا، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی پارێزگاكانی عێراق نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی بون له ناوهندو باشوری عێراق، پێتوانییه ئه‌وان خێراتر له ئێمه هه‌نگاویان ناو ئێستا له پرۆسه‌ی دیموكراسیدا له‌پێش ئێمه‌وه‌ن؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئێمه پاشكهوتوین له مه‌سه‌له‌ی دیموكراسیداو بۆ له‌مه‌ودواش پاشكهوتوتر ده‌بین، بۆ نمونه عێراقییه‌كان توانیویانه په‌ره به سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆیان بدهنو توانیویانه له لیستی داخراوه‌وه بچن بۆ لیستی كراوه، ئێمه ئێستاش پێ داده‌گرین له‌سه‌ر لیستی داخراو كه هه‌نگاوێكی دواكهوتوتره له لیستی كراوه، ئه‌وان توانیویانه له 14 پارێزگا هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئێمه نه‌مانتوانی له سێ پارێزگا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان بكه‌ین، حه‌وت ملیۆن‌و نیو ده‌نگیان دا به هه‌ڵبژاردن، ئێمه بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی هه‌رێم كه ده‌وروبه‌ری سێ ملیۆنه، نه‌مانتوانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، ئه‌مه هه‌موی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه دیموكراسیمان به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌متوانیوه یاخود نه‌مانویستوه پاڵی پێوه‌نێین به‌ره‌و پێشه‌وه.
* پێتانوایه هه‌ڵبژاردنی ئایندهی كوردستان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ئه‌نجام بگات، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش وه‌كو هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌كاتی دیاریكراوی خۆی دوابكه‌وێت، چی كاریگه‌ریه‌كی خراپی ده‌بێت له‌ئاستی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیشدا؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: بڕیارێك هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، رۆژه‌كه‌ش دیاریكراوه، به‌ڵام هێشتا رۆژه‌كه نه‌كراوه به ره‌سمی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواشبكه‌وێت، پێموانییه زۆر دوابكه‌وێت، ئه‌گه‌ر له هه‌ر بارێكدا زۆر دوابكه‌وێت، كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت، ئه‌وكاته ده‌بێته دو هه‌ڵبژاردنی دواخراو، یه‌كێكیان ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانهو ئه‌وی تریش په‌رله‌مانه، هه‌رچه‌نده ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌وڵدایه یاسایه‌كی تازه بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ربكات، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك شت كراوه كه ته‌نها روكه‌شی بابهتهكان ده‌گۆڕێت، بۆ نمونه گۆڕینی ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ په‌رله‌مان هیچ له مهسهكه ناگۆڕێت، زیادكردنی رێژه‌ی ژنان له 25%ه‌وه بۆ30%، به كرده‌وه گۆڕانێكی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێت، چونكه هه‌موی به كرده‌وه ده‌كاته زیادكردنی (5) ژن له په‌رله‌ماندا، دابه‌زاندنی ته‌مه‌نی خۆپاڵاوتن له (30) ساڵه‌وه بۆ (25) ساڵ، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت، چونكه له كۆتاییدا هه‌ر حیزبه‌كانن ته‌مه‌ن (30) ساڵێك‌و ته‌مه‌ن (25) ساڵێك هه‌ڵده‌بژێرن، له‌به‌رئه‌وه گۆڕانه‌كان زیاتر گۆڕانی روكهشنو ئێمه پێویستمان به گۆڕانی قوڵتر هه‌یه.
* دروستكردنی لیستی ئۆپۆزسیۆن‌و لیستی سهربهخۆو زۆریی ژماره‌ی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن له راگه‌یاندنه‌كان زۆر باسی لێوه ده‌كرێت، تا چه‌ندێك پێده‌چێت ئه‌و بۆچونانه راست بن؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێموایه یه‌كێك له جیاوازییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێش‌و، لیستی سه‌ربه‌خۆ زۆر داده‌به‌زێت، له هه‌ڵبژاردنی پێشودا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دو لیستی سه‌ره‌كیمان هه‌بو، یه‌كێكیان هی هاوپه‌یمانی كوردستان بو، ئه‌وی تریش یه‌كگرتوی ئیسلامی بو، پێشبڕكێكه زیاتر له‌نێوان ئه‌م دو لیسته‌دا بو، پێموایه ئه‌مجاره‌یان پێشبڕكێكه له‌نێوان لیستی هاوپهیمانیو چه‌نده‌ها لیستی تردا ده‌بێت كه له‌و بچوكترن، من خۆم پێشبینی ده‌كه‌م كه ژماره‌یه‌كی زۆر لیستی هاوڵاتییان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداریی بكات.
* تا چه‌ندێك جیاوازیی‌و زۆریی لیسته‌كان جێگای ئومێده بۆ گۆڕانكاریی‌و سه‌ره‌تایه‌كیش بێت بۆ ریفۆرم؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌دا من گه‌شبینم به هاتنه پێشه‌وه‌ی گۆڕان، به بۆچونی من هاوپه‌یمانی كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێش‌و به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، كه كه‌متر به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه ده‌بێته هانده‌رێك به‌خۆیدا بچێته‌وه، ئه‌گه‌ر لیستی تریش توانی سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌و چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر كاریگه‌ری زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌رله‌مان، چونكه گۆڕان له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات.
پێموایه ساڵی 2009 ساڵی هه‌ڵبژاردن‌و چاكسازییه له‌ناو حیزبه‌كان‌و له‌ناو حكومه‌تدا، زۆر مه‌سه‌له هه‌یه له 2009دا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت یان رێگا خۆش ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ئومێد هه‌یه كه ئه‌مساڵ ساڵێكی زۆر به برشت بێت‌و كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ئایندهی هه‌رێم جێبهێڵێت.