دیمانه‌
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم




Saturday, February 28, 2009
 
     


سازدانی‌: رۆژنامه‌
دامه‌زرێنه‌ری‌ پارتی‌ پێشكه‌وتن له‌م دیمانه‌یه‌ی‌ رۆژنامه‌دا باس له‌ چۆنیه‌تی‌ پێكهێنانی‌ پارته‌كه‌و خۆئاماده‌كردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتو ده‌كات، ده‌رباره‌ی‌ سیستمی‌ حیزبایه‌تی‌ كوردستانیش ده‌ڵێت: "میلله‌ت ئه‌وه‌نده‌ بێزاره‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، حیزبایه‌تیشی‌ له‌به‌رچاو كه‌وتوه‌"، هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ ناو یه‌كێتی‌‌و پرۆسه‌ی‌ ریفۆرمیش رایوایه‌ كه‌ "مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم".

*هۆكار چی‌ بو كه‌ بیرتان له‌ دامه‌زراندنی‌ حیزبێكی‌ نوێ‌ كرده‌وه‌؟ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حیزبێك هه‌بێت یان بۆشاییه‌ك هه‌یه‌ له‌ كوردستان ده‌تانه‌وێت پڕی‌ بكه‌نه‌وه‌؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ئه‌و حیزبانه‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌ ده‌سه‌ڵاتدان، میلله‌تیان له‌بیرچوه‌ته‌وه‌، ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ بێمتمانه‌یی‌‌و كه‌لێنێكی‌ گه‌وره‌ له‌نێوان میلله‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدا دروستبێت، میلله‌ت هه‌ستناكات ئه‌و پارتانه‌ به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ده‌كه‌ن، پارتی‌ پێشكه‌وتن ده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌لێنه‌ پڕكاته‌وه‌و پارتی‌ میلله‌ت بێت.   

*ئامانج له‌ پێكهێنانی‌ ئه‌و حیزبه‌ نوێیه‌ چییه‌؟ به‌رنامه‌ی‌ كاركردنی‌ به‌ چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌بێت؟ بۆ ناوی‌ لێنراوه‌ پێشكه‌وتن؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ده‌مانه‌وێت نوێنه‌رانی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵك، كه‌سانی‌ دڵسۆز‌و لێهاتو و بوێر بنێرینه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ له‌وێ‌ ململانێی‌ دیموكراسییانه‌ بكه‌ن بۆ به‌دیهینانی‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك‌و پێشخستنی‌ وڵات.
له‌دوای‌ ئازادی‌ عێراقه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، كه‌ نزیكه‌ی‌ شه‌ش ساڵه‌، زۆر بواری‌ ژیانی‌ هاوڵاتییان له‌ ئاستی‌ خۆیدا ماوه‌ته‌وه‌ یان به‌ره‌و دواوه‌ رۆشتوه‌، ئێمه‌ ده‌ڵێین، خه‌ڵكی‌ كوردستان شایانی‌ حكومه‌تێكی‌ زۆر به‌تواناتر‌و دڵسۆزتره‌ له‌ مه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌، به‌ پشتیوانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌م گێژاوه‌ رزگار بكه‌ین‌و به‌ره‌و پێشكه‌وتن بیبه‌ین.  

*كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی‌ حیزب ده‌سنیشانده‌كرێن، ده‌توانرێت چاوه‌ڕوانی‌ گۆڕانێك بكرێت لێیان؟ یان هه‌ر كه‌سانی‌ به‌رژه‌وه‌ندخواز ده‌بن وه‌ك له‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌دا ده‌بینرێن؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: هه‌مو هاوڵاتییه‌كی‌ دڵسۆز كه‌ ئاماده‌یه‌ ببێته‌ خزمه‌تكاری‌ ئه‌م میلله‌ته‌ به‌شخوراوه‌ ده‌رگای‌ ئه‌ندامییه‌تی‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وانه‌ش كه‌ بۆ پله‌و پایه‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت دێن، ئه‌وانه‌ لای‌ ئێمه‌ جێیان نابێته‌وه‌، به‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی‌ خاوێن‌و پاڵێوراو دڵنیام گڕانكاریی‌ ده‌كرێت. 

*بۆ پێكهێنانی‌ ئه‌و حیزبه‌ پشتت به‌ ناوبانگی‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ستوه‌؟ ئایا بونی‌ جه‌نابتان له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ حیزبه‌كه‌، یان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت له‌ رێگای‌ هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كانی‌ حیزبه‌وه‌ ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: شانازی‌ ده‌كه‌م به‌ مێژو و خه‌باتی‌ باوكمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ ئه‌و خاوه‌نیه‌تی‌، من پشتم به‌ستوه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار گه‌نجی‌ بێكارو نائومێد كه‌ ده‌بو ئه‌مڕۆ ئه‌وان داینه‌مۆی‌ ژیان‌و گۆڕان‌و پێشكه‌وتن بن، پشتم به‌ستوه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار جوتیارو خه‌ڵكی‌ شارۆچكه‌و دێهاتی‌ كوردستان كه‌ دوێنێ‌ سوته‌مه‌نی‌ شۆڕش بون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌س ئاوڕیان لێناداته‌وه‌. پشتم به‌ستوه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌سوكاری‌ سه‌ربه‌رزی‌ ئه‌نفال‌و شه‌هیدان كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات پشتگوێی‌ خستون‌و ته‌نها له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا دێنه‌وه‌ بیری‌ به‌رپرسان پشتم به‌ستوه‌ به‌ جه‌ماوه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان كه‌ گۆڕانیان ده‌وێت‌و له‌م بارودۆخه‌ بێزارن!.

*كێن ئه‌و چین‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی‌ پێتوایه‌ پشگیری‌ له‌ حیزبه‌كه‌ ده‌كه‌ن؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مامۆستایان، پیشه‌وه‌ران، كرێكاران، خوێندكاران، گه‌نجان، ژنان، جوتیاران‌و هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ژیانیان لێتاڵ‌ بوه‌ له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌می‌‌و بێ‌ به‌رنامه‌یی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌، ده‌یانه‌وێت ئه‌م واقیعه‌ ناخۆشه‌ بگۆڕن.

*بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ بونی‌ چه‌ندین حیزب‌و باڵی‌ جیاوازدا چۆن ده‌بینی‌، پێتوایه‌ بارودۆخه‌كه‌ ته‌حه‌مولی‌ حیزبی‌ نوێ‌ ده‌كات؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: میلله‌ت ئه‌وه‌نده‌ بێزاره‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، حیزبایه‌تیشی‌ له‌به‌رچاو كه‌وتوه‌. ده‌بێت زۆر خۆمان ماندو بكه‌ین تا متمانه‌ی‌ میلله‌ت به‌ده‌ستبهێنین، به‌ڵام له‌لایه‌كی‌ كه‌وه‌، كه‌لێنێكی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌و خه‌ڵك به‌دیلێكی‌ ده‌وێت له‌م گێژاوه‌ رزگاری‌ كات، له‌به‌رئه‌وه‌ من گه‌شبینم. 

*به‌ر له‌ دامه‌زراندنی‌ حیزبی‌ پێشكه‌وتن، ئاراسته‌ی‌ یه‌كبونتان دامه‌زراند بۆ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌؟ تا چه‌ند ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ راستن كه‌ ئه‌ندامان‌و كادرانی‌ باڵای‌ ئاراسته‌كه‌ له‌ كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ لای‌ تاڵه‌بانی‌ له‌ ئاراسته‌ی‌ یه‌كبون جیابونه‌ته‌وه‌، یان بڕیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان داوه‌؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ئاراسته‌ی‌ یه‌كبون هه‌وڵێك بو بۆ ریفۆرمكردنی‌ (ی‌.ن.ك) له‌ رێگای‌ دروستكردنی‌ فشار له‌لایه‌ن كادرانی‌ خواره‌وه‌‌و ناوه‌إاستی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌. به‌ بۆچونی‌ من مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ خۆی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم‌و هه‌مو جۆره‌ گۆڕانكارییه‌كی‌ تر كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م مه‌ترسییه‌ش یه‌كبون هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێز مام جه‌لالیان كرد ده‌سه‌ڵاتی‌ هیچ بڕیارێكیان نه‌بو، مام جه‌لال بڕیاری‌ بۆ دان!  به‌داخه‌وه‌، له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی‌ ته‌سكی‌ خۆیان سه‌دان كادری‌ دڵسۆزیان توشی‌ نائومێدی‌ كرد، هه‌ندێك له‌و براده‌رانه‌ نه‌یانوێرا خواحافیزیشم لێبكه‌ن!.

*ئه‌و چه‌ند كادره‌ دیاره‌ كه‌ پێشتر له‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ یه‌كبون بون، ئایا له‌ حیزبه‌ نوێیه‌كه‌ش له‌گه‌ڵتانن؟ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵتان نابن هۆكاره‌كه‌ی‌ چییه‌؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ پارتی‌ پێشكه‌وتن كادره‌ كۆنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ بن ئه‌وا یه‌كێتییه‌كی‌ بچوك دروست ده‌كه‌ینه‌وه‌، نه‌ك پارتێكی‌ نوێ‌ كه‌ دروشمی‌ پێشكه‌وتن‌و گۆڕانی‌ هه‌ڵگرتوه‌.

*چۆن ده‌ڕوانیته‌ جۆری‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئێستای‌ یه‌كێتی‌؟ به‌إای‌ به‌ڕێزتان هۆكاری‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ نێو یه‌كێتی‌ چییه‌؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: به‌ بۆچونی‌ من، یه‌كێتی‌ رۆژ ده‌باته‌ سه‌ر له‌ كێشه‌یه‌كه‌وه‌، كه‌ بنه‌ماكه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ تایبه‌ت یان به‌رژه‌وه‌ندیی‌ تاقمێكه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی‌ تر له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما، له‌و به‌ینه‌شدا هه‌زاران كادری‌ دڵسۆزی یه‌كێتی‌‌و میلله‌تێك زه‌ره‌رمه‌نده‌، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌ به‌په‌له‌ ده‌ستنه‌كات به‌ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی‌ بنه‌ڕه‌تی‌‌و خۆنوێكردنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ پارتی‌ سێیه‌م له‌ كوردستاندا.

*ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ له‌لایه‌ن (5) ئه‌ندامی‌ باڵای‌ نێو یه‌كێتییه‌وه‌ نرا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ حیزب‌و دواتر پاشگه‌زبونه‌وه‌یان چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه‌؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: هه‌ڵوێستی‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی‌ یه‌كجار كه‌م په‌یوه‌ندی‌ به‌ بیروباوه‌ڕ‌و ریفۆرمی‌ ناو یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌یه‌، هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ زیاتره‌، ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌‌و جه‌ماوه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان زۆر بێزارن له‌م كێشانه‌ی‌ ناو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌، میلله‌ت ئاو‌و كاره‌بای‌ ده‌وێت، گه‌نجه‌كانمان هه‌لی‌ كارو ئاینده‌یه‌كی‌ رونیان ده‌وێت، دێهاته‌كانمان وێرانن‌و كشتوكاڵمان له‌ناو چوه‌،... هتد، سه‌ركرده‌كانمان ده‌بو زیاتر بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ میلله‌ت بكه‌نه‌وه‌‌و كه‌متر له‌ هی خۆیان.

*ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ به‌ناوی‌ ریفۆرمه‌وه‌ كارده‌كه‌ن‌و له‌نێو یه‌كێتی‌‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ش، پێتوایه‌ بتوانن گۆڕان بكه‌ن؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ئه‌وسا كه‌ كاك نه‌وشیروان جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ بو، ده‌بوایه‌ هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكی‌ خۆی‌ به‌كاربهێنایه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ ئارام‌و سه‌رده‌میانه‌ بۆ ریفۆرم، له‌و باوه‌ڕه‌شدام پێیده‌كرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ رێز‌و خۆشه‌ویستیمدا بۆ كاك نه‌وشیروان، ناتوانێت به‌م كه‌ره‌سته‌یه‌ی‌ ئێستا له‌به‌رده‌ستیایه‌تی‌ سه‌ركه‌وتو بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ كۆڵه‌كه‌كانی‌ ریفۆرم خۆیان پێویستیان به‌ ریفۆرمه‌! ده‌بو كاك نه‌وشیروان هیچ نه‌بێت هه‌ندێك ده‌موچاوی‌ نوێ‌ بێنێته‌ پێشه‌وه‌.

*ئه‌وه‌ی‌ ده‌بینرێت زیاتر گوشاره‌كان له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌ بۆ ئه‌و جیابونه‌وه‌‌و بڵ‌ پێكهێنانه‌ له‌نێو پارتیدا نابینرێت؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ده‌سه‌ڵات له‌ناو پارتیدا به‌شیوازێكی‌ (هه‌ڕه‌می‌) دێته‌ خواره‌وه‌، رێز له‌ بڕیاری‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌گیرێت‌و ئه‌و بڕیارانه‌ جێبه‌جێده‌كرێن، هه‌ندێك هۆكاری‌ مێژویش هه‌ن، له‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبونی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ له‌ پارتیدا نه‌بون.  

*له‌ حیزبه‌ نوێیه‌كه‌دا به‌نیازن هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵ‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌ بكه‌ن؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: به‌ڵێ‌ بێگومان، به‌ڵام جارێ‌ كاتی‌ نه‌هاتوه‌ باسبكرێت.

*سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی‌ حیزب چی‌ ده‌بێت؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كیمان ئابونه‌ی‌ ئه‌ندام‌و یارمه‌تی‌ دۆست‌و لایه‌نگران ده‌بێت، دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌پێی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ هێناومانه‌‌و پشتئه‌ستور به‌ یاسای‌ حیزبه‌كان داوای‌ یارمه‌تی‌ ده‌كه‌ین له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌ر چۆنێك بێت، ئێمه‌ پارتێكی‌ كه‌م مه‌سره‌ف ده‌بین، نه‌ ئۆتۆمبێل‌و قه‌سر‌و زه‌ویمان بۆ خۆمان ده‌وێت‌و نه‌ ده‌یبه‌خشین به‌ خه‌ڵك. 

*ئایا له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ هاوكاری‌ ده‌كرێن؟ ئه‌گه‌ر نا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌یه‌كدادان دروستبێت له‌نێوانتاندا به‌تایبه‌ت كه‌ به‌ڕێزتان له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ نزیكن‌و تێكه‌ڵن؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: سه‌ره‌ڕای‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ئاڵۆز‌و پڕ له‌ كێشه‌ له‌نێوانماندا،  ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مام جه‌لال به‌ كۆڵه‌كه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ دیموكراسی‌‌و ئازادی‌ داده‌نێم له‌ كوردستاندا، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ دڵنیام له‌وه‌ی‌ ته‌نها به‌یه‌كدادانی‌ دیموكراسییانه‌ له‌نێوانماندا دروستده‌بێت. 

*گۆڕانێك ده‌بینرێت له‌ په‌یڕه‌و پرۆگرامی‌ حیزبه‌كه‌دا، ئایا ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتانه‌وێت فۆرمێكی‌ مۆدرێنی‌ حیزبایه‌تی‌ بهێنه‌ كوردستان یان بۆ چییه‌؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ رابردوی‌ حیزبه‌كان ده‌نگده‌ده‌ن‌و له‌به‌ر دڵپاكی‌‌و دڵسۆزییان چاوپۆشی‌ ده‌كه‌ن له‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م حیزبانه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت میلله‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی‌ ئه‌مڕۆمان‌و به‌رنامه‌مان بۆ سبه‌ی‌ ده‌نگمان پێبدات.   

*به‌ڵێنه‌كان كورت مه‌وداو زۆرن له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ حیزبه‌كه‌دا، ئایا ده‌توانرێت هه‌موی‌ بهێنرێته‌دی‌؟
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: كێشه‌‌و كه‌موكوڕییه‌كانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ش زۆرن! بڕوابكه‌، به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت‌و ئێمه‌ش له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆدا باسمان كردوه‌، زۆر به‌ئاسانی‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نییه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌بێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
darbadar
 la gall rezw slaw bo hamw aw laiananay ka daway goran dakan roj ta ewara hawar dakan basy gandali dakan emash dazanin gandall zora balam ema twanaman nia hich blein xo ewa bareztan roj namatan haia tv tan haya bo rastiakan ba xalk nalen shtakan bo xalk rwn nakanawa tawakw xalk wshyar betawa lam taqma mafia (....)
chnar
 kam parte peshkawtn mn yak prsyar akam am parta ba parae ke da amazret yan amash waku partakane tr lasar 3sabe xalki rashu ruti am kurdistanaya drust abet .
خويَندكاريَكي زانكؤي سليَماني
 كاك هه‌لۆ تۆ هه‌ر ئه‌وكه‌سه‌یت كه‌ توانیوته‌ پاڵپشت و هاوكاری زۆرێك له‌ خوێندكاران و گه‌نجان بیت،رێكخراوی سۆڵیداریتی خوێندكارانیش نمونه‌ی زیندووی كاره‌ جوانه‌كانته‌، چونكه‌ توانراوه‌ له‌رێی رێكخراوه‌كه‌ی به‌رێزتانه‌وه‌ چه‌ندین كارو پرۆژه‌ی جوان به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت كه‌ هیچ كام له‌ رێكخراوه‌ حزبی و خوێندكاریه‌كان و ده‌زگا حكومیه‌كان نه‌یانتوانیووه‌ پێی هه‌ستن، بۆیه‌ هیوادارین ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌ پارته‌كه‌دا به‌شدار ئه‌بن وه‌ك هه‌مان ئه‌و گه‌نجه‌ خوێن گه‌رمه‌ له‌خۆ بووردانه‌ی سۆڵیداریتی بن كه‌ به‌وپه‌ری جورئه‌ت و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی له‌ خزمه‌تی گه‌نجان و خوێندكاراندان.
هه ڤاڵ
 له گه ڵ ڕێزی زۆرمدا بۆ ئه و به ڕێزه ، که پێی وایه ئه بێته ڕزگارکه ری ئه و چینه ی تری میلله ت که به به شخوراویان ئه زانێ، به ڵام بێ ئاگایه له وه ی که میلله ت له م شێوه شانؤگه رییه منداڵانه یه بێزاره که ئه کته ره کانی گه وره ن و به ته واوی له ئامانجه کانیشیان ئه گات و ڕێخؤشکه ریش نابن له گه یشتن به مه رامه کانیان و نایانکه نه مؤته که یه کی تری هه میشه یی به سه ر دڵی خؤیانه وه.
huner
 zor supas kak hello hiwadarm tosh wek leprsrawekani tr nebit ke pesh helbzhardn qsek eken u duay helbzhardn qseyeki tr . chunke newey amro ushiyare u chawi krawaye .mn hiwa exuazm bbne party yekem le kurdistan ,
خةزان
  پارتێك كه‌ ئامانجی گۆران بێت،پارتێك كه‌ به‌ عه‌قڵیه‌تی كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه‌ به‌رێوه‌ ببرێت،پارتێك كه‌ هه‌موو ئه‌و چین وتوێژانه‌ی رۆژانێكه‌ فه‌رامۆشكراون وه‌ك گه‌نجان وجوتیاران و...به‌شدار بكات له‌ بڕیاردان له‌ چاره‌نوسی ئه‌م ولاَته‌ وێرانه‌یه‌دا، پارتێك كه‌ ئامانجی چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی بێت له‌ ئێستاو داهاتووی كوردستاندا،به‌راستی جێی ده‌ستخۆشی و خۆشحاڵیه‌،بۆیه‌ ئه‌ڵێم ده‌ستخۆش كاك هه‌ڵۆ گیان هیوادارم پارته‌كه‌تان ئه‌و ئامانجانه‌ بپێكێت كه‌ جه‌نابتان ئاماژه‌تان پێكردووه‌،سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
Rawand
 Rawand, Bo chunakani kak Halo bajen rasti kati awa hatwa kasaneki lehatow chaw natrs bana maydanw ba friyay milat ben, balam kasanek bn dwrbn lawanai ka chawyan la barjawandi xoyanawawyaw bas!! kak halosh kaseki peshmargaw mandwa sharazai bashishi la siyasat haya, chi wak bnamalash kasanekn shti zoryan kirdwa bo kurd, labar awa barai mn twanai awayan haya ka wak sarkirdayaki lehatw controli am rawshai esta bkan lanikam bbna zamni handek la daskawtakan.. dawam la barezyanw partakayan awaya bangashay xoyan bkanw nawnishanekishyan habet ka kasani Europash btwann bashdarbn la Parti Peshkawtnda chunka ta esta bas la Rojnamakan dabindret ka parti peshkawtn damazrawa balam hech nawnishanekyan niya bo paiwandi kirdn peyanawa.. bp peshawa
muhsin hasan
 من ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم .................... ‌‌و جۆرێكه‌ له‌ ریكلام بۆ ئه‌و پارته‌، چونكه‌ زۆر دووره‌ له‌ وتوێژیێًكی‌ پیشه‌یی‌ رۆژنامه‌وانی‌‌و‌و جۆری‌ پرسیاره‌كان‌و به‌كاره]َنانی‌ ووشه‌ی‌ به‌ڕێز ‌و جه‌نابیتان‌و.. شایه‌دی‌ ئه‌م قسه‌یه‌ن
رێبوار
  كاتێك باس له‌ گۆڕان ده‌كرێت، واته‌ دۆگماییه‌ك هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ رووی‌ پێشكه‌وتنی‌ ئابوری‌ و سیاسی‌ و ئابوری‌ و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیش. دوای‌ ده‌ست خۆشیم هیوا دارم پارتی‌ پێشكه‌وتن ئه‌م دۆگماییه‌ بشه‌ڵه‌قێنێت و هه‌موو كه‌م و كوڕییه‌كات به‌لای‌ كه‌مه‌ حه‌كیمانه‌ چاره‌سه‌ر بكات. له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌ڵێم كاك هه‌ڵۆ هه‌ربژیت و ده‌ست خۆش هیواداربووم كاك نه‌وشیروانیش بیتوانیایه‌ وه‌كو به‌ڕێزتان بوێرانه‌. ئیعلانی‌ پارتێكی‌ سیاسی‌ بكردایه‌، به‌ڵام ئێستا كاك نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و په‌ڕی‌ رێزمدا كومه‌ڵێكی‌ له‌ده‌ور كۆبووته‌وه‌ كه‌ پێشتر پشكی‌ گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌ له‌ دروستبوونی‌ ئه‌و كه‌مو كوڕیانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ له‌م هه‌رێمه‌ماندا. هیوادارم به‌ڕێزت ئه‌وه‌ دووباره‌ نه‌كه‌یته‌وه‌و به‌ده‌نگ و ره‌نگ و به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ سیاسی‌ نوێوه‌ بێیته‌ مه‌یدان حه‌كیمانه‌ وه‌ك باوكی‌ به‌ڕێزتان رۆڵی‌ گه‌وره‌ له‌ به‌ره‌و پێشچوونی‌ ئه‌م وڵاته‌ وێرانه‌ بگێڕت دووباره‌ هه‌ر بژیت.
karzan
 dast xosh kak hallo ba raste bryareki azayanat dawa xalk dameke dalet dadel nya bow yaketi u parti farmoo awa badel bzanen chon peshwazi dakrit
كارزان.ج
 سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ راو بۆچونی‌ خۆیان ووتوه‌ دیاره‌ هه‌موو كه‌س ئازاده‌ چۆن رای‌ خۆی‌ ده‌رده‌بڕێ ، به‌ بڕوای‌ من وه‌ك گه‌نجێك ئه‌و پارته‌ی‌ كه‌ كاك هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د به‌ پشتیوانی‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نج ڕایگه‌یاندوه‌ حه‌قه‌ ته‌قدیر بكرێت ئه‌مه‌ به‌ قسه‌ نا به‌ڵكو به‌ قسه‌ی‌ زۆر دیارو به‌ڵگه‌ ، كاتێك كه‌ پشتیوانی‌ له‌ دروست كردنی‌ ڕیكخراوی‌ سۆڵیدارێتی‌ خویندكاران كرد كۆمه‌ڵێك خوێندكاری‌ خوێن گه‌رم به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ ناحه‌قیه‌كی‌ زۆریان له‌ناو یه‌كێتی‌ لێكرا به‌ تایبه‌تی‌ له‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان من كه‌ خوێندكاری‌ زانكۆ بووم بڕوام وابوو كه‌ هیچ شتیكی‌ سه‌ربه‌خۆ نه‌ماوه‌ ئه‌مانیش پاشكۆی‌ حزبن ،به‌لاَم باوه‌ڕبكه‌ن رۆژگار سه‌لماندی‌ نه‌ك هه‌ر سه‌ربه‌خۆ به‌ڵكو دژاییه‌تیكی‌ زۆر زۆر ده‌كران له‌ لاین حزب و ده‌سه‌لاَت مه‌كته‌بی‌ ڕێكخراوه‌كان به‌تایبه‌تی‌ له‌وێدا منیش و زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ خوێندكاریش گه‌یشتینه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌ئه‌م رێكخراوه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵۆی‌ برایم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات ته‌واو بۆ خزموتی‌ خوێندكارانه‌و هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ متمانه‌ بگێڕێته‌وه‌ بۆ خوێندكار چونكه‌ خوێندكار زۆر شتی‌ پێده‌كرێت، باسه‌كه‌م له‌ سه‌ر سۆڵیدارێتی‌ نییه‌ له‌ سه‌ر خودی‌ هه‌ڵۆی‌ برایم ئه‌حمه‌ده‌ به‌ رای‌ من با چاوه‌ڕیی‌ رۆژگار بكه‌ین بزانین چیمان پێ‌ ده‌ڵێت با پێش روداوه‌كان نه‌كه‌وین ، كاك هه‌ڵۆ نموونه‌ی‌ نووسینه‌كانی‌ و سۆڵیدارێتی‌ پیشان داوین ئه‌گه‌ر به‌ ویژدان قسه‌ بكه‌ین حه‌قه‌ جیاواز له‌ كه‌سێكی‌ بروانین بۆ ئه‌و پیاوه‌ به‌ رای‌ من حه‌قه‌ له‌ گه‌ڵی‌ برۆین بزانین ئه‌توانی‌ ئه‌زموونی‌ سۆڵیدارێتی‌ له‌و پارته‌یا جێگه‌ بكاته‌وه‌ ،به‌ دیو راستیه‌كه‌ی‌ خزمه‌ت كاری‌ خه‌ڵك بێت.
كه‌مئه‌ندامی‌ سه‌نگه‌ر
 یه‌كێك له‌ سیفه‌تی‌ هه‌لۆ به‌رزه‌ فره‌كانی‌ كوردستان و دونیا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌د له‌گه‌ڵ قه‌ل و پیس خۆره‌كان ناتوانێت خۆی‌ بگونجێنیچت بۆ یه‌ هه‌لۆی‌ كوری‌ ئه‌و شۆره‌ سواره‌ ناتوانێت له‌گه‌ل گه‌نده‌له‌كان بمێنێت و بۆیه‌ بوێرانه‌ و پیشت ئه‌ستور به‌ ده‌نگی‌ گه‌نجانی‌ ئه‌م ولاته‌ كه‌ هیچ ئینتمای‌ حزبیان نه‌ماوه‌ بۆ حیزبه‌ كوردستانیه‌كان و وه‌ك هه‌موو كاره‌ جوانه‌كانی‌ تری‌ بریاری‌ داوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ناحه‌قیه‌كانی‌ ئه‌م گه‌نده‌لانه‌ بوه‌ستێته‌وه‌ ... هه‌ر بژی‌ و بۆ پێشه‌وه‌
چه‌ند خوێندكاراێكی‌ زانكۆی‌ سلیمانی‌
 به‌رای‌ ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌لێك خویندكاریكی‌ زانكۆی‌ سلیمانی‌ هه‌ولی‌ هه‌لۆ ابراهیم احمد به‌رز ده‌نرخێنین و به‌راستی‌ ده‌زانین چونكه‌ راوه‌ستان به‌رامبه‌ر به‌ گه‌نده‌لی‌ و دزی‌ به‌رپرسه‌كانمان خۆی‌ له‌ خۆیدا هه‌ولیكی‌ بویرانه‌یه‌ و و هاتنه‌ ناو مه‌یدان كاریكی‌ قورسه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته‌ و كاك هه‌لۆ پشتیان نه‌به‌ستبیت به‌ تویژی‌ هه‌ر زۆری‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان كه‌ توێژی‌ گه‌نج و خوێندكاره‌ و ئیمه‌ هیوامان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وله‌كانیان سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت چونكه‌ هه‌لۆ پرۆژه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ تری‌ هه‌بووكه‌ رێكخراوی‌ سۆلیدارێتیه‌ كه‌ له‌ ئێستادا هیچ رێكخراویك نه‌یتوانیوه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌نج و خوێندكاران به‌ قه‌د ئه‌وان بكات هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت و چاوه‌ریی‌ بینینتی‌ په‌یره‌و و پرۆكرامه‌كه‌ین
بةلَىَ ثيَشكةوتن!
 هێشتا هه‌موو ده‌رگاكان دانه‌خراون و ئومێدی‌ هه‌ڵهاتنی‌ خۆرێك له‌ ئاسۆی‌ كورددا، ماوه‌. كاتێك مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستی‌ به‌ خه‌بات كرد، ژینگه‌ و بارودۆخ بۆ خه‌باتكردن زۆر له‌ ئێستا زۆر قورستر و دژوارتر بوو، به‌لاَم باوه‌ڕ و كاركردن توانی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ سه‌ربخات. له‌ ئێستاشدا، مه‌گه‌ر له‌ لای‌ ره‌شبینه‌كان، ئه‌گینا بوار بۆ گۆڕان و هێنانه‌ئارای‌ ژینگه‌یه‌كی‌ تر، ماوه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خه‌می‌ ژینگه‌یه‌كی‌ ته‌ندرووست وایلێكردوون هه‌وڵی‌ نوێ بده‌ن، وه‌كو هه‌ر هه‌وڵێكی‌ سه‌ره‌تا ساوا، له‌ سبه‌ینێدا پێده‌گرێت. ئه‌وانه‌ی‌ باوه‌ڕ به‌ سه‌رده‌مێكی‌ تر ناكه‌ن، له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌ڕوانن. ده‌بێت كاك هه‌لۆ و پارتی‌ پێشكه‌وتن ئه‌وه‌ بزانن كه‌ هیچ هاتنێكی‌ نوێ، بێ‌ ڕه‌خنه‌ و دژایه‌تیكردن نابێت.
Sabah Yassin
 هه‌ڵو ناوێکه‌ که‌ براهیم ئه‌حمه‌د دورنیه‌ له‌ بیر رابردوی هه‌ڵووی کوردی وه‌ریگرتبێت. به‌و هێوایه‌ که‌ گه‌له‌ هه‌ژاره‌که‌ی له‌و ‌ ژانی هه‌یه‌تی ده‌ربکات . به‌ڵام له‌ وته‌کانی هه‌ڵودا که‌ لیره‌دا به‌دیده‌کریت به‌رز فرین خۆی و پارانه‌وه‌ بۆ مام جه‌لال و ره‌خنه‌ له‌بنه‌ده‌سته‌ی مام جه‌لال و نه‌وشیروان زیاتر ناگریت. ئه‌وش به‌رز رفین و نزم نیشته‌نه‌وه‌ی له‌ داوه‌ دێت. ئه‌گه‌رچی له‌ بازاڕی شارد ده‌ڵین هه‌ڵو وه‌ک ئه‌ندامی خیزانه‌ به‌ده‌سته‌ڵاته‌کانی کورد پاره‌ی باش به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌. ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌و بیر له‌ به‌خێو مه‌روماڵات بکات و شیرو په‌نیر به‌ هه‌رزان به‌ منداڵی هه‌ژار بفرۆشیت ئه‌و دور نیه‌ به‌ شیوه‌یه‌ک ناوه‌که‌ وه‌ک په‌یامی باوکی که‌ ژانی گه‌ڵ بوو که‌مێک که‌م بکاته‌وه‌. من براهیم ئه‌حه‌مه‌د وه‌ک ژانی گه‌له‌که‌ی نایناسم به‌ڵام به‌سه‌رهاتێکی ئه‌و پیاو بۆ هه‌ڵو خۆینه‌ر ده‌گێرمه‌وه‌، که به‌لایه‌وه‌ ئاسته‌م بوو که‌ سه‌روه‌تی خه‌ڵک له‌ به‌ر بدرێت. کورده‌کانی‌ باشور رێگه‌یان پیداربوو که‌ له‌ هوڵی په‌رله‌مانی ئیتالی کۆبنه‌وه‌ و ئێبراهیم ئه‌حه‌مه‌دیش ئه‌ندامی ئه‌و مۆته‌مه‌ر بوو. رۆژیک له‌ لنده‌ن براده‌رێک کورد هات داوی لێکردم که‌ به‌هیمه‌ت یان به‌ قیمه‌ت بچمه‌ بۆ رۆما و ته‌رجومه‌ له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ بۆ کوری و له‌ کوردیه‌وه‌ بۆ ئێنگلیزی بکه‌م. له‌ ئوتیله‌که‌ که‌ رۆما دابه‌زیبوونی، یه‌که‌م ئێواره‌ براهیم ئه‌حه‌مه‌دم، له‌کاتی نان خواردنی ئێواره‌دا هاتوو و تی بێم غه‌در که‌ نان خواردنی داو بکه‌م و نه‌یخۆن و شه‌ویش که‌ حه‌بی دڵ ده‌خوم، پێوستم به‌ پارچه‌ نانیک هه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ حه‌به‌که‌دا بێخوم‌. جا ئه‌گه‌ر بۆ تۆ ئاسایه‌ من ئه‌م چه‌ند ئێوان پارچه‌یه‌ک له‌ نانه‌که‌ی تۆ ده‌خۆم. من ئه‌و پیاوه‌م وه‌ها ناسی به‌ڵام که‌ ئیستا ده‌زانم گوری قه‌یسه‌ری رومی و 20 پولیسی به‌ حه‌رس بۆ دانراوه‌، بڕوا ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ ئه‌وه‌ی بزانیبایه‌ ده‌یوت له‌و که‌س و کار و خزمان به‌ دور رامگرن و له‌سه‌یوان له‌ نزیک دایک و باوکمه‌وه‌ چه‌مکی گڵ به‌سه‌مدا بده‌ن. مرۆڤ براهیم ئه‌حه‌مه‌د لای من له‌و چره‌که‌ ساتانه‌دا وه‌ک مرۆڤی سه‌رکرد به‌یان بووه‌ و به‌ هیواشم هه‌ڵو و که‌س و کار و هاوریانی بیرکی تر له‌ ژانی گه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌ که‌ له‌ پۆپه‌ی ناره‌زای نزیک ده‌بێته‌وه‌ و به‌رده‌ردی کورد ده‌ڵی له‌ که‌لی شه‌یتان وه‌رنه‌ خواروه‌ و بیر له‌ مرۆڤ بوون پیش هه‌ڵو بوون بکه‌نه‌وه‌.
123
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ