دیمانه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك




Tuesday, March 3, 2009
 
     

سازدانی‌: سامان به‌شاره‌تی‌

  د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌زیز كه‌ ناسراوه‌ به‌ د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌، پسپۆڕ له‌ یاسای‌ ده‌ستور، له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ‌ رۆژنامه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان ده‌كات‌و پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ لیستی‌ داخراو بكرێت، هیچ گۆڕانێك له‌ كوردستاندا رونادات.
ئه‌ندام بوه‌ له‌ دانانی‌ ده‌ستوری‌ به‌حرێن‌و ئه‌ندامی‌ گشت كۆنگره‌كانی‌ موعاره‌زه‌ی‌ عێراقی بوه‌ له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی‌ ئاشتبونه‌وه‌ی‌ كوردی‌ عێراقی بوه‌ له‌ ساڵی‌ 1991 له‌ به‌غدا، ئێستا سه‌رپه‌رشتیی‌ كۆربه‌ندی‌ هزری‌ كوردی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌.

* به‌ بۆچونی‌ ئێوه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ لیستی‌ داخراو بێت یان لیستی‌ كراوه‌، سودو زیانه‌كانی‌ چین؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كه‌ ده‌كرێت له‌ هه‌ر وڵاتێك بێت، سیمای‌ خۆی‌ هه‌یه‌، یه‌كه‌م شت ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیموكراتی‌‌و ئازادانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت‌و لیسته‌كانیش كراوه‌بن، دواتریش ئه‌و لایه‌ن‌و حیزبانه‌ی‌ خۆیان ده‌پاڵێون بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، ده‌بێت بڕوایان به‌خۆیان هه‌بێت‌و بزانن ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ده‌كه‌ن‌و بۆ كێی ده‌كه‌ن‌و له‌به‌رچی‌ ده‌یكه‌ن، لیستی‌ كراوه‌ بوه‌ته‌ پره‌نسیپێكی‌ یاسایی‌‌و سیاسی‌ له‌ هه‌مو زانكۆكانی‌ جیهان‌و ده‌خوێنرێت، كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ باشترین‌و سه‌ركه‌وتوترین سیستم بۆ هه‌ڵبژاردن، لیستی‌ كراوه‌یه‌، سودی‌ لیستی‌ كراوه‌ ئه‌و ناوانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ خۆیان ده‌كه‌نه‌ نوێنه‌ری‌ هاوڵاتییان له‌ناو په‌رله‌ماندا، چونكه‌ نابێت كاتێك تۆ ده‌نگ به‌كه‌سێك ده‌ده‌یت، به‌ڵام كه‌سه‌كانی‌ ناو ئه‌و لیسته‌ نه‌ناسیت‌و نه‌زانیت ده‌نگت به‌كێ‌ داوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌ لیستی‌ داخراو بكرێت، من ناوی‌ نانێم لیستی‌ داخراو، به‌ڵكو ناوی‌ ده‌نێم لیستی‌ نهێنی، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نیازه‌كه‌ نهێنی‌‌و خراپ نه‌بێت‌و كارێكی‌ ره‌شی‌ له‌پشت نه‌بێت له‌ دڵی‌ هه‌ردو پارته‌ سیاسییه‌كه‌، بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ لیستی‌ كراوه‌ ده‌كه‌ن، من تێناگه‌م بۆ له‌ پارێزگاكانی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ لیستی‌ كراوه‌ ده‌كرێت‌و ناوی‌ پاڵێوراوان ئاشكرا ده‌كرێت‌و به‌ سه‌ركه‌وتویش ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و كه‌سانه‌شی‌ ته‌زویراتیان كردبو له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، دراونه‌ته‌ دادگای‌ نه‌زاهه‌، به‌ڵام بۆ له‌ كوردستان ئه‌مه‌ ناكرێت، هیچ كاتێكیش نابێت هاوڵاتییان پابه‌ند بكرێن به‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستێك، به‌ڵام نه‌زانن كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ناو ئه‌و لیسته‌دان، هه‌مو شتێكی‌ كراوه‌ باشتره‌ له‌ هه‌مو شتێكی‌ داخراو، هه‌مو شتێكی‌ ئاشكرا باشتره‌ له‌ هه‌مو شتێكی‌ شاراوه‌، ئه‌مه‌ش هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی‌ ناوێت، ئێمه‌ تێناگه‌ین بۆ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن به‌ لیستی‌ داخراو بێت.

* به‌ڵام سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ لیستی‌ داخراو سودمه‌ندبوین له‌ رابردودا، به‌ بإوای‌ ئێوه‌ ئه‌و سودانه‌ چی بون كه‌ كورد كردونی‌ له‌ لیستی‌ داخراو؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: تێناگه‌م سودی‌ ئێمه‌ له‌ لیستی‌ داخراو چی بوه‌، ئایا سوده‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ تا ئێستاش دو ئیداره‌ین‌و نه‌بوینه‌ته‌وه‌ به‌یه‌ك، یان سوده‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ بوه‌ تا ئێستاش نازانین ناوی‌ ره‌سمی‌ پێشمه‌رگه‌ چییه‌، یاخود ئه‌و هه‌مو خۆپیشاندانانه‌ی‌ خه‌ڵك له‌سه‌ر نه‌بونی‌ كاره‌با‌و ئاو‌و خزمه‌تگوزاریی‌‌و كه‌موكوڕیی‌ حكومه‌ت‌و بونی‌ 42 وه‌زیر، ئایا ئه‌مانه‌ بوه‌ سوده‌كانی‌ لیستی‌ داخراو كه‌ ئێمه‌ كردومانه‌، یان تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه‌ میزانییه‌ی‌ خۆمان له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقییه‌وه‌ سابت بكه‌ین، یان ئێستاش له‌ سلێمانی‌ حكومه‌تێك هه‌یه‌‌و له‌ هه‌ولێریش حكومه‌تێكی‌ تر هه‌یه‌، خۆ ئێمه‌ ناڵێین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ لیستی‌ كراوه‌ بێت هه‌مو شتێك ده‌گۆڕێت، به‌ڵام بڕوام وایه‌ هه‌ر لیستی‌ كراوه‌ له‌ لیستی‌ داخراو باشتره‌‌و له‌ هه‌مو دونیاشدا ئه‌م سیستمه‌ سه‌ركه‌وتوبوه‌.

* ئایا هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ گۆڕان دروستده‌كات؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: هه‌تا ئێستاش هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ بڕیاری‌ نه‌داوه‌ چۆن لیست دروستده‌كات، كه‌سیش نازانێت هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و بڕیاره‌بێت هه‌ڵبژاردن به‌ لیستی‌ داخراو بێت، نابێت چاوه‌ڕێی‌ هیچ گۆڕانێك بكه‌ین، ئه‌نجامی‌ هه‌روه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ ئێستا ده‌رده‌چێت كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ده‌ستورێك دابنێت بۆ كوردستان، ئه‌گه‌ر نیه‌ته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن به‌مشێوه‌ی‌ ئێستابێت، هیچ گۆڕانێك رونادات‌و بگره‌ گه‌نده‌ڵی‌ زیاتر ده‌بێت‌و گه‌نجه‌كانمان زیاتر وڵات به‌جێده‌هێڵن‌و بێكاریشمان یه‌كجار زۆر ده‌بێت.

* ئایا جه‌ختكردنی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر لیستێكی‌ داخراو بۆچی‌ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: پارتی‌‌و یه‌كێتی خۆشیان نازانن بۆچی‌ به‌ لیستی‌ داخراو ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، پارتی‌ وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له‌ كوردستاندا یه‌ك ملیۆن‌و نیو تا دو ملیۆن ئه‌ندامی‌ هه‌یه‌، ئیتر له‌ چی ده‌ترسێت، هه‌ڵبه‌ته‌ یه‌كێتیش هه‌ر واده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حیزبێك ئه‌م هه‌مو كادیره‌ی‌ هه‌بو، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام نازانم بۆ جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ لیستی‌ داخراوبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كوردستان وڵاتێكی‌ تر بێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ عێراقه‌وه‌ نه‌بێت، به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕێمان ده‌كرد به‌غدا له‌ كوردستانه‌وه‌ فێری‌ دیموكراتی‌‌و ئازادی‌ ببێت، به‌ڵام ئه‌وان زۆر پێشكه‌وتن له‌ ئێمه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماند، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنیش به‌ لیستی‌ كراوه‌ بو، توانرا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئازادانه‌‌و دیموكراتانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ دانپێدانانی‌ چاودێرانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌‌و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی‌ سیاسیی‌ ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا، با هیچ نه‌بێت كوردیش ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوه‌ی‌ عێراق دوباره‌ بكاته‌وه‌.

* ئایا ترسی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌ لیستی‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك كه‌سی‌ بێلایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ دابه‌زن له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردندا؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: ره‌نگه‌ ئه‌و ترسه‌یان هه‌بێت، من تێناگه‌م كه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ كه‌ ده‌ترسن بۆچی‌ حكوم ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وان ده‌بو دڵخۆش بونایه‌ كه‌ كه‌سانێك هه‌یه‌ له‌ناو ئه‌و لیسته‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌دا كه‌ ده‌یانه‌وێت گۆڕان دروستبكه‌ن‌و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ئۆپۆزسیۆن كاربكه‌ن له‌ناو حكومه‌ت‌و په‌رله‌ماندا، ئه‌م كاره‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ میلله‌ته‌كه‌مان پێشكه‌وتوه‌‌و مه‌یلی‌ گۆڕانی‌ هه‌یه‌، با پارتی‌ له‌ سه‌دا سه‌د ده‌نگ نه‌هێنێت، با له‌ سه‌دا په‌نجا ده‌نگ بهێنێت، یه‌كێتیش به‌ هه‌مانشێوه‌، یان  هه‌ڵبژاردنێك پاتی‌‌و یه‌كێتی‌ با هه‌ریه‌كه‌و  به‌ لیستێكی‌ جیاواز داببه‌زن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانن یه‌كی‌ چه‌ند ده‌نگ ده‌هێنن، نازانم بۆ ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردن بترسین، با واز له‌ وشه‌یه‌ش بهێنین، هه‌ركه‌سێك ویستی‌ لیستێك دروستبكات، پێی‌ بڵێن ئه‌وه‌ ده‌ستێكی‌ له‌پشته‌، با ئیتر واز له‌و نه‌زه‌ره‌ی‌ موئامه‌ره‌یه‌ بهێنین، به‌ بإوای‌ من هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك هه‌قی‌ به‌ پارتی‌‌و یه‌كێتییه‌وه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ ده‌ دوانزه‌ ساڵه‌ كۆنگره‌یان نه‌به‌ستوه‌، كه‌س گله‌یی‌ لێكردون، یاخود هیچ لایه‌نێك پێیوتون كۆنگره‌ ببه‌ستن.

* كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین حكومه‌تی‌ به‌غدا له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ ده‌سه‌ڵاتیدا توانی‌ هه‌نگاوی‌ گه‌وره‌ بهاوێت به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت، به‌ڵام بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ماوه‌ی‌ 18 ساڵیدا نه‌یتوانیوه‌ سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی بگۆڕێت؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: پێم خۆشه‌ به‌ خوێنه‌ری‌ رۆژنامه‌كه‌ی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز رابگه‌یه‌نم تا سێ‌ ساڵی‌ تر ئێمه‌ی‌ كورد فریای‌ خۆمان نه‌كه‌وین‌و بیر له‌ ژیانی‌ سیاسیی‌ خۆمان نه‌كه‌ینه‌وه‌، حكومه‌تی‌ به‌غدا وه‌ك یابانی‌ لێدێت‌و هه‌رێمی‌ كوردستانیش وه‌ك وڵاتێكی‌ دواكه‌وتوی‌ لێدێت، حكومه‌تی‌ عێراق هه‌تا ئێستا دو ده‌ستوری‌ داناوه‌‌و چوار هه‌ڵبژاردنی‌ كردوه‌‌و سێ‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ گۆڕیوه‌‌و دو سه‌رۆك كۆماریشی‌ گۆڕیوه‌، ئێمه‌ش تازه‌ به‌تازه‌ خه‌ریكین سیستمی‌ كۆنی‌ به‌عس په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا ئیداره‌كه‌ی‌ زۆر له‌ ئیداره‌ی‌ ئێمه‌ باشتره‌‌و په‌رله‌مانیان زۆر له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پێشكه‌وتوتره‌، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ عه‌ره‌به‌كان زۆر به‌توانان‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ قسه‌كردنیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی‌ ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ به‌غدا هه‌تا وه‌حیان بۆ دانه‌به‌زێت له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبه‌وه‌، قسه‌ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر كارێكیش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كورددا بێت، هه‌ر ناتوانن قسه‌بكه‌ن، چونكه‌ حیزب ئه‌مری‌ پێنه‌كردون، بۆیه‌ كورد هه‌مو رۆژێك گۆڵی‌ لێده‌كرێت، بۆ نمونه‌ ماده‌ی‌ (58) بوه‌ته‌ (140)، دواتر كرایه‌ ماده‌ی‌ 24، به‌ڕاستی‌ پێمان راده‌بوێرن، بڕوام وایه‌ هه‌تا سێ‌ ساڵی‌ تر زۆربه‌ی‌ رۆشنبیرانی‌ كورد ده‌چنه‌ به‌غدا، چونكه‌ حكومه‌تی‌ كوردستان هیچ كارێك ناكات بۆ خه‌ڵكی‌ خۆی‌‌و رۆشنبیرانی‌، تا ئێستاش مزگه‌وته‌كانی‌ ئێمه‌ باسی‌ دۆزه‌خ‌و به‌هه‌شت ده‌كه‌ن‌و زانكۆكانیشمان ئێستاش وانه‌ كۆنه‌كان ده‌خوێنن. 

* ئایا تا چه‌ند سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت جیابكاته‌وه‌؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: هه‌رگیز ناتوانن‌و ئه‌م كاره‌ش جێبه‌جێ‌ ناكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ حیزبییه‌، پۆستی‌ حكومی‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش پۆستی‌ حكومی‌ هه‌یه‌، حیزبییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ سه‌ریان لێشێواوه‌ نازانن چی‌ جیابكه‌نه‌وه‌، ئێمه‌ یاسایه‌كی‌ كۆنكرێتیمان نییه‌ تا بتوانین حیزب له‌ حكومه‌ت جیابكه‌ینه‌وه‌، من گوێم له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان بوه‌ كه‌ ده‌ڵێت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان نوێنه‌ری‌ حیزبن له‌ناو په‌رله‌ماندا، به‌م قسه‌یه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانمان نوێنه‌ری‌ خه‌ڵك نین له‌ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، به‌داخه‌وه‌ له‌ كوردستان حیزب بوه‌ته‌ میلله‌ت.

* ئایا تا چه‌ند له‌ ده‌ستوری‌ عێراقیدا مافه‌كانی‌ كورد زامن كراوه‌؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: حه‌زده‌كه‌م هاوڵاتییانی‌ كوردستان دڵنیابكه‌مه‌وه‌ له‌ناو ده‌ستوری‌ عێراقیدا هیچ مافێكی‌ كوردی‌ تێدانییه‌، به‌رپرسیش ده‌بم له‌م قسه‌یه‌ی‌ خۆم، كه‌سێك نییه‌ له‌ناو ده‌ستوری‌ عێراقیدا دانی نابێت به‌ مافی‌ كورددا، له‌وه‌ده‌چێت هه‌ندێك له‌ شاره‌زایان‌و سیاسه‌تمه‌دارانی‌ كورد بڵێن ئه‌وه‌نییه‌ له‌ناو ده‌ستوردا فیدراڵی‌ دراوه‌ به‌ كورد، منیش ده‌ڵێم فیدراڵیه‌ت ماف نییه‌، به‌ڵكو نیزامێكی‌ سیاسییه‌‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ قه‌ومیه‌ته‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ له‌ ئه‌ڵمانیادا فیدراڵییه‌‌و هه‌موشی‌ ئه‌ڵمانین، له‌ ئه‌مه‌ریكا نیزامی‌ فیدراڵییه‌‌و هه‌موی‌ ئینگلیزن، له‌به‌رئه‌وه‌ فیدراڵییه‌ت ماف نییه‌، نیزامێكی‌ سیاسییه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ پێی باشه‌ په‌یڕه‌وی‌ ده‌كات، ئه‌و مافه‌ی‌ له‌ عێراق دراوه‌ته‌ میلله‌تی‌ توركمان، هه‌ر ئه‌و مافه‌شه‌ دراوه‌ته‌ كورد، هێشتا له‌ ده‌ستوری‌ رژێمی‌ به‌عسدا مافی‌ كورد باشتربو، چونكه‌ له‌ ماده‌یه‌كیدا هاتبو ده‌یوت كورد‌و عه‌ره‌ب وه‌ك یه‌ك مافی‌ ژیانیان هه‌یه‌ له‌ناو عێراقدا، له‌ ماده‌یه‌كی‌ تردا هاتبو ده‌ڵێت عێراق له‌ دو قه‌ومیه‌ت پێكدێت، كورد‌و عه‌ره‌ب، به‌ڵام له‌م ده‌ستوره‌دا هیچ ماده‌یه‌ك نییه‌ باس له‌م مافانه‌ بكات.

* هۆكار چی بوه‌ كه‌ كورد نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و مافانه‌ی‌ خۆی‌ له‌ناو ده‌ستوردا بچه‌سپێنێت؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌بوه‌ له‌كاتی‌ نوسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقدا نوێنه‌ری‌ كورد كه‌سێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بوه‌ كه‌ بڕوانامه‌ی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ هه‌بوه‌، له‌كاتێكدا كورد ئه‌و هه‌مو شاره‌زایه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ بواری‌ یاسای‌ ده‌ستوردا، كه‌چی‌ كه‌سێكی‌ ئه‌مه‌ریكیان داناوه‌ مافی‌ كورد دیاری‌ بكات له‌ناو ده‌ستوری‌ عێراقیدا، بۆیه‌ حاڵمان به‌وشێوه‌یه‌ له‌ناو ده‌ستوری‌ عێراقیدا، به‌ڕاستی‌ ئه‌مه‌ شه‌رمێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ركرده‌كانی‌ كورد.

* هه‌رێمی‌ كوردستان تا ئێستا ده‌ستوری‌ نییه‌، ده‌توانین بڵێین ئه‌و كارانه‌ی‌ له‌ رابردودا كراون یاسایی‌ بون، چونكه‌ ده‌بێت یاسا له‌ژێر رۆشنایی‌ ماده‌ ده‌ستورییه‌كان ده‌ربچێت؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: پرسیارێكی‌ زۆر به‌جێیه‌، له‌ڕوی‌ یاساییه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا هه‌ركارێك كرابێت، نایاسایی بوه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستورت نه‌بو، یاساشت نابێت، بڕوابكه‌ زۆرجار یاسای وا ده‌خوێنمه‌وه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا ده‌رچوه‌، قێزیی‌ لێده‌كه‌مه‌وه‌، ده‌یان یاسایان به‌ عه‌ره‌بی‌ هێناوه‌‌و له‌گه‌ڵ‌ یه‌ك دو یاسای‌ بیانی‌ ته‌رجومه‌ی‌ ده‌كه‌ن‌و ده‌یفرۆشنه‌ ئه‌و میلله‌ته‌، به‌داخه‌وه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان توشی‌ سكچونی‌ یاسایی‌ بوه‌، چونكه‌ هه‌ر له‌خۆیه‌وه‌ یاسای بۆ چلودو وه‌زاره‌ت داناوه‌ به‌بێ‌ بونی‌ ده‌ستور، به‌ بڕوای‌ من په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ مه‌شغوڵ‌ بكات به‌و هه‌مو یاسایه‌وه‌، ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ته‌واوبكردایه‌ زۆر باشتر ده‌بو.

* به‌پێی‌ ئه‌وه‌ی‌ جه‌نابتان پسپۆڕن له‌ یاسای‌ ده‌ستوردا، ئایا ئه‌و پرۆژه‌ ده‌ستورییه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چۆن ده‌بینن؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: هه‌تا بڵێیت پرۆژه‌یه‌كی‌ سه‌قه‌ته‌، زۆر به‌ نه‌زانی دانراوه‌، پڕكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ماده‌ی‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌، پێشه‌كییه‌كی‌ شیعری‌ بۆ نوسراوه‌، ئێستا له‌به‌رده‌ستمدایه‌ به‌ته‌مام تێبینییه‌كانی‌ خۆمی‌ له‌سه‌ر بنوسم، یان ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه‌ ده‌نگدانه‌وه‌، نازانم ده‌ستور ده‌نگدانی‌ بۆچییه‌، بۆ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی‌ ناكات، ته‌نها ده‌بێت بدرێته‌ په‌رله‌مان‌و رۆژنامه‌كان‌و كه‌سه‌ شاره‌زاكان بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆچونی‌ خۆیانی‌ له‌سه‌ر بده‌ن، تێناگه‌م كه‌ ده‌یكه‌نه‌ ده‌نگدانه‌وه‌، مه‌به‌ستیان چییه‌، خۆ خه‌ڵكی‌ نه‌خوێنده‌وار، نه‌ له‌ یاسا ده‌زانێت‌و نه‌ ده‌شزانێت ده‌ستور چییه‌، من ئه‌مه‌ به‌ مه‌شغوڵكردنی‌ میلله‌ت‌و هه‌ڵخه‌ڵتاندنی‌ میلله‌ت ده‌زانم، هه‌ست ده‌كه‌م دواخستنی‌ ده‌ستور ده‌ستی‌ له‌پشت بێت، چونكه‌ هیچ هاوڵاتییه‌ك ناتوانێت نزیكه‌ی‌ (120) ماده‌ی‌ یاسایی‌ بخوێنێته‌وه‌‌و تا بۆچونی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر بدات، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ خه‌ڵك بێت، خه‌ڵكیش رازی ده‌بێت به‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رده‌چن، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ئه‌و سیقه‌یه‌ی‌ به‌خۆی‌ هه‌یه‌، با هه‌رخۆشی‌ ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستوری‌ هه‌رێم بدات.

* زۆرجار گله‌یی‌ ئه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت پرۆژه‌یاساكان ده‌داته‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، جه‌نابتان وه‌ك یاساناسێك ئه‌مه‌ تا چه‌ند یاساییه‌؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: ئه‌و كاره‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌یكایت، به‌ هه‌ر یاساناسێك بڵێیت به‌ كفرێكی‌ گه‌وره‌ی ده‌زانێت له‌ڕوی‌ یاساوه‌، چونكه‌ نابێت په‌رله‌مان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ حیزبه‌وه‌ هه‌بێت، چونكه‌ په‌رله‌مان ده‌بێت نوێنه‌ری‌ خه‌ڵك بێت‌و كێشه‌كانی‌ خه‌ڵك به‌ حكومه‌ت بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ نه‌توانراوه‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌سه‌ڵاتی‌ ئۆپۆزسیۆن دروستبێت، نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و نوێنه‌رییه‌ دروستبكات، پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌داخه‌وه‌ په‌رله‌مانیان مۆنۆپۆل كردوه‌، ده‌توانین بڵێین ئێمه‌ له‌ كوردستان نیمچه‌ ئازادییه‌كمان هه‌یه‌‌و هیچ رێگایه‌كیش نادرێت ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان دروستبێت، به‌داخه‌وه‌ ته‌نها رۆژنامه‌نوسه‌ سه‌ربه‌خۆكان توانیویانه‌ ببنه‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان، كه‌چی‌ ده‌سه‌ڵاتیش به‌ ئۆپۆزسیۆنیان نازانێت. 

* كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین جگه‌ له‌ رۆژنامه‌نوسان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ئۆپۆزسیۆن نییه‌ له‌ كوردستاندا؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: به‌دڵنیاییه‌وه‌ من جگه‌ له‌ رۆژنامه‌نوسه‌ سه‌ربه‌خۆكان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ تری‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان نابینم، من له‌گه‌ڵ‌ زۆربه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ دانیشتوم، هه‌میشه‌ ده‌یانوت ئێمه‌ نامانه‌وێت ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت له‌ناومان ده‌به‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌ردولامان ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كتری‌ له‌ناو نه‌به‌ین، به‌ بڕوای‌ من هه‌تا سه‌ركرده‌كانی‌ كورد ئه‌م بیركردنه‌وه‌یان هه‌بێت، هه‌رگیز رێگاناده‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ ئۆپۆزسیۆن دروستبێت.

* به‌ بڕوای‌ تۆ ئایا ئه‌مه‌ریكا تا چه‌ند دۆستی‌ كورده‌؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: هیچ كاتێك گوێبیست نه‌بوم له‌ ئه‌مه‌ریكا بڵێت پشتگیریی‌ له‌ میلله‌تی‌ كورد ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر كوردیش ئه‌مه‌ریكا به‌دۆستی‌ خۆی‌ بزانێت، هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ سیاسی‌ ده‌كات، چونكه‌ ئه‌مه‌ریكا قه‌ت دۆستی‌ كورد نییه‌، ته‌نها دۆستی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی‌، ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندیی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدایه‌‌و گه‌وره‌ترین سه‌فاره‌تی‌ كردوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌غدا، هیچ ئیشێكی‌ به‌ كورد نییه‌، ئه‌مه‌ریكا دۆستایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیاو ئێران‌و سوریا ده‌كات نه‌ك كورد، هه‌مومان ده‌زانین ئه‌مه‌ریكا پشتی‌ كردوه‌ته‌ 22 ده‌وڵه‌تی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌به‌رخاتری‌ ئیسرائیل، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌یه‌، خۆ كورد له‌ 22 وڵاتی‌ عه‌ره‌بی‌ پیرۆزتر نییه‌ له‌لای‌ ئه‌مه‌ریكا، بۆیه‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد ده‌بێت بچێته‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ خۆیداو دۆستایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ دراوسێكانی‌ خۆیدا توندوتۆڵ‌ بكات‌و چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و گرفتانه‌ش بكات كه‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌یه‌تی‌، ناشبێت چاوه‌ڕێی‌ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
هیوا موحه‌مه‌د
 به‌ڕیز ، ته‌نها کێشه‌ی ئێمه‌ توانای په‌رله‌مانتاره‌کانه‌ که‌ هیچیان شاره‌زاییان له‌وه‌دا نیه‌ یاسایه‌ک دابنێن ،تیایدایه‌ مامۆستای سه‌ره‌تایی بوه‌ ، جووتیار بوه‌ ، کرێکار بوه‌ ، په‌رله‌مانتار دانراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بوه‌ و ئازا بوه‌ ، کوا کامیان دکتۆرایه‌کیان له‌ یاسا هه‌یه‌ ؟ کامیان دادوه‌رن ؟ ئه‌وه‌‌شیان که‌ هه‌بێت له‌ شه‌ریعه‌ت شاره‌زایی هه‌یه‌ ، ئه‌مانه‌ چی له‌ یاسادانان ده‌زانن هه‌ر پیشه‌و ده‌بێ که‌سی خۆی هه‌بێت .. زۆر باشه‌ که‌ خه‌ڵکی کورد هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوو یان نه‌کرێت یان به‌ لیستی کراوه‌ بێت ده‌نا وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ داوای کچێک بکه‌یت و بت ده‌نێ به‌ڵام له‌ ڕۆژی گواستنه‌وه‌ که‌دا خوشکه‌که‌یت بۆ بکه‌نه‌ په‌رده‌وه‌ . براده‌رێک له‌ گونده‌وه‌ ( کاتی ڕاگواستنه‌کان ) هاتبوه‌ سلێمانی و پاره‌ی هه‌بوو دوکانی نانه‌واخانه‌ی دانا به‌لام خۆی هیچی لێ نه‌ده‌زانی ، کۆلکه‌ وه‌ستایه‌کی بۆ گرتبوو ئه‌ویش له‌باتی ئه‌وه‌ی له‌ رۆژێکدا سێ چوار نان بسووتێنێ سێ دانه‌ مایه‌ی ده‌سووتان کابرا هه‌ربه‌وه‌دا ڕاده‌گه‌یشت بچێت له‌ نانه‌واکانی تر مایه‌ ( ڕفێده‌ ) بکڕێت .. به‌و حاله‌ی پارله‌مانتیره‌کانی ئێمه‌ هه‌یانه‌ هه‌رباشه‌ ماوین .
Sabah Yassin
 لیستی داخراو ئه‌گه‌ر، مه‌ته‌ڵی پیاوه‌ ترسنوکانی کورد نه‌بێت له‌ حه‌سحه‌س ئاسای ژیان ده‌که‌ن. ئه‌وا ئه‌مه‌ریکی وبه‌ریتانیه‌وه رێه‌گه‌یان به‌و گه‌مه‌یه‌ داوه‌ له‌ کوردستان به‌لیستی داخراو و له‌ عاره‌بستان کراوه‌. به‌ بۆچوونی من ستراتیجی پترۆکیماکڵ که به‌ دریژه‌ی 87 ‌ کوردیان دابه‌ش و بێبه‌شکردوه‌، جێگه‌ی پرسیار که‌ ئێمه‌ ده‌بێت له‌ خۆمان و ئه‌م ناره‌وایه‌ ده‌سته‌ڵاتی جیهانی و ناوچه‌ی و کورد له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ بکه‌ی. سه‌روکی حکومه‌ت و کاک مسعود بۆ چه‌ند ساڵێکه‌ خۆیان به‌ چامپیونی دیموکراتی داناوه‌ و مام جه‌لالیش ....... داویان که‌وتووه‌. ئه‌و به‌ دیموکراتی و یه‌ک بوونه‌که‌یانه‌وه‌ دیار سوکایه‌تی و زه‌لیل کردنی میله‌ت و پو نان ته‌نانه‌ت به‌ پیاونێکه‌ که‌ قاره‌مان و ئاگر بکه‌یان بوون. بنواره‌ محوی چی ده‌ڵێت له‌به‌رامبه‌ر خه‌لافه‌ت دا" دیارم ده‌یری عێشقه‌ جێ به‌سوتن بێ له‌وێ ده‌گرم، كه‌من مشتێ چڵ‌ و چێوم به‌چی بم، كه‌ڵكی كێ ده‌گرم" که‌ نوێنه‌ری نه‌ک ده‌سته‌ڵاتی دنیا به‌ڵکو دێنیش بووه‌ و گویی بۆ نه‌وی نه‌وه‌ی ئه‌و پیاو بگره‌، که‌ ئاگر ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت بڤه‌یه‌ باس له‌ ده‌ست به‌ردار بوون کاک مه‌سعود له‌ ده‌سته‌ڵات بکرێت. دکتور به‌وه‌ی که‌ له‌ ئاسا شاره‌زایت و وه‌ک یاساکانی شارستانی دێرن روونی ده‌که‌نه‌وه‌ یاسای ئاوه‌دانی (شارستانی) خوا دایناوه‌، جا به‌و رووکارته‌د یان به‌ رووکاری ده‌زگایی چێک و به‌لانس بیر بکه‌یته‌وه‌، ئه‌و باسه‌یه‌که‌ به‌ڵام ئه‌و که‌ ده‌بێت شانی به‌یته‌ به‌ر ئه‌رکێکه‌ که‌ نه‌ترسان لاوازی ده‌ستور بخه‌یته‌، روو چونکه‌ ده‌سته‌ڵات گه‌مژانه‌ یان زانایانه‌ ده‌یویت مشه‌خۆرانه‌ ژیان و ته‌مه‌ڵانه‌ش بمرێت. به‌ڵام شێکردنه‌وه‌ی یاسایان دور نیه‌ شه‌فای ده‌ردی ئه‌و گه‌مه‌ژانه‌ش بکات و بیر له‌ مرۆڤی خۆیان وه‌ک یاسایه‌کی گه‌ردوونی بکه‌نه‌وه‌ و ئاو ده‌وری خۆیان به‌سه‌ر باز ترس نه‌گرن و سه‌ده‌م ئاسایش کۆتایان نه‌یت، چونه‌ک ده‌وران ده‌رانی ده‌سته‌ڵات له‌م کاولیه‌دا له‌و ده‌چێت پیشوه‌ختانه‌ که‌مپانیه‌ گه‌وره‌کانی نه‌وت بێریان له‌ دارشتنی ده‌سته‌ڵات و سوکایه‌تی پیکردن و هه‌ڵواسینیان بۆ دانا بێت. ئه‌م باس مۆئامه‌رکردن نیه‌ به‌ڵکو باسی ئه‌و ناره‌وایه‌ که‌ به‌ ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ 'یاساوه‌' له‌ ماوه‌ی 87 ساڵی رابردوه‌ر ئه‌نجامده‌درێت.
mohammed/holland
 dastt xosh dktor janu rastt nwsewa gar barprsan xwanakrda saere bakn hoe danane kaseke amrekesh agaretawa bo awae leprsrawane ema zoreyan hazeyan labegana parsteya ya gle dwreyan badarman zanewa xozgama galbzhardn krwawa beto gal bawezhdanawa nak har lest dangesh bdat baw kasanae kabaraste pabande hezbakan nabnu bo gal eshakanu dahatesheyan deyare akan naba awanesh eh=
kurdek la UK
 چۆن تێناگه یت هه مومان تێده گه ین! تۆش له هه مومان زیاتر تێده گه یت که یه کیه تی و پارتی و ......................و ده ڵێن هه ر خۆیان ده بێت له سه ر کاربن خۆیان و خۆیان خۆیانو حزبو بنه ماڵه کانیان! .......... و ........ و کوڕو کوڕه زاکانیان ده ڵێن ئه وان ئه و وه زعه یان بۆ کورد خولقاند ئه وان نه بونایه کورد ئه وه بارو دۆخه ی به خۆیه وه نه ده بینی بۆیه پێیان وایه بۆ هه تا هه تایه هه ر ده بێت خۆیان حکومه ت بکه ن! که سی تر نا!!! وه ک مه لاکانی ئێران ده یان گوت (ما اینقلاب را پیاد کردم تا خودمون سوار بشین) یانی شۆڕشیان به که ر له قه ڵه مدا و وتیان (ئێمه شۆڕشمان دامه زراند تا خۆمان سواری بین) ئه مانیش ئاوا بیر ده که نه وه، به ڵام به و شێوه بیرکردنه وه ته نها گۆڕ بۆ خۆ هه ڵکه ندنه! چونکه دونیای ئه مڕۆ دیکتاتۆریه ت قبوڵ ناکات! ده بێت به ر له وه ی که له ی هه رکه سێک به ر شه قی جه ماوه رو خه ڵکی ئه و وڵاته بکه وێت خۆیان که نارگیری بکه ن ده نا عاقیبه تی هه ر زۆردارو بنه ماڵه یه کی له و چه شنه سته مکارانه هه ڵبژاردنی ژیانی تیرۆریستانه و خۆکوژیانه یه بۆ یه ئومێده وارین ئه مان خۆیان بگۆڕن و ده سه ڵات بده ن به ده ست خه ڵکانی تره وه تا بکه ونه به ر عه فواتی جه ماوه ر، خۆ ئه وان جاشو ئه نفالچیان عه فو کرد قابیله کورد ئه وان عه فو نه کات کوردێکی دڵسۆز له به ریتانیا
shaman
 ئه‌م کاته‌تان باش کاکه‌ گیان ئوپۆزسیون چۆن دروست ده‌بیت که‌ خه‌لکه‌که‌مان زۆر نا رۆشنبێره‌ رێزم هه‌یه‌ بۆ هه‌مو لایه‌ک،هه‌لبه‌ته‌ موشکیله‌ی بنه‌ره‌تی نه‌خویندنه‌وه‌یه‌. کورد مایلی هه‌لپه‌رکێ و شای و تێر کردنی غه‌ریزه‌کانیه‌تی،بۆیه‌ توانای داهینانی له‌ گه‌نژانی کوردا زۆر که‌مکردوه‌ته‌وه‌.ریزم هه‌یه‌ بۆ مامۆستای زانکۆ زۆریان هه‌یه‌ تا ئستا عربی و ئنگلیزی نازانن،عمیدی کلیه‌ی پزشکیه‌ ده‌رمانه‌ قده‌غه‌کراوه‌کان نازانیت.نه‌زانی پرزه‌ی لی بریوین.هه‌تا وا نه‌زان بین هیچ پێشکه‌وتنیک نابینین و پدک ی ن ک ئیمپراتۆرمان ابن ئه‌بی بیان په‌رستێن سوپاس
هيمن/هةولير
 له‌وه‌تی‌ شورشی‌ كورد ده‌ستی‌ بیكردووه‌ به‌ دریژای‌ میژو ئیشی‌ ته‌نها نوكه‌ری‌وپشت به‌ستن بووه‌ به‌ دوژمنه‌كانی‌ خوی‌ ئه‌وانیش بو مه‌به‌ستی‌ خویان به‌كاریان هیناوه‌ به‌رامبه‌ر كه‌می‌ یارمه‌تی‌ دارایی‌ و چه‌ك عه‌فیه‌ بو ئیوه‌ سه‌ركرده‌كان هه‌تا ئیستا ده‌رستان له‌ رابردوو وه‌رنه‌گرت تاكه‌ی‌ پشت به‌ستن به‌م لاو ئه‌ولا به‌سه‌ یه‌كگرن خزمه‌تی‌ میلله‌ت بكه‌ن باوه‌ر كه‌ن ئه‌گه‌ر میلله‌تیان له‌گه‌ل بیت هیج هیزیك نیه‌ زه‌فه‌رمان پیَ‌ ببات به‌لام داخه‌كه‌م تا كه‌ی‌ نه‌فامی‌ و گیلی‌؟؟؟؟ده‌وله‌تی‌ ئه‌مریكاو ئیستعمار له‌ كۆنه‌وه‌ بو مصلحه‌تی‌ خویان كه‌می‌ یارمه‌تی‌ ئینسنیان داوین نه‌ك سیاسی‌ ئیتا چۆن ئیمه‌ وا خه‌ریكه‌ بوینه‌ حكومه‌ت پشت به‌ دوژمن ببه‌ستینیان به‌ ئه‌مریكا
krmang-de
 slaw,mn prsyar dakam ch perlaman tareky ema rojy 1 xlak daxwenetawa,ch perlaman tareky ema rojeky hasta 2 raxne la seroky 7ysbakay bgret, amesh agaretawa bo nabuni gur atw ber prsyaryat,perlaman tar dakret 7ysby bet ,belam 7ysb dakret aw bernamaganay ka day arejet la sal7y xalk bet nek taka kes,byrman nachet seroky lysty sewz katek be andamany lystakay wt rasy mabn be qnwny samana srwshtyakan awa bw labra,le ch wlateky demokrat be qarary shaxsek seroky lystek la dabret ay sozial demokrata baresakan,be bochwny mn ema chend hawly be demokrat krdny xoman adayn awandash awataxwasy gorany demokraty byn ch le baghdaw ch eqlymakany drawse,amrykaw wlatany rojawa yakam sht maslahaty taky xoyan dawet enga mafy takakany tr,kwrd abet xoy xoshawyst kat la lay rojawa ,pyshany bdat swal ker nya balku demokrat xwasaw 7asy le gorany prtaqalya..supas
omed issa
  ئه‌نتی ئه‌مریکا خه‌تی 36،له‌ 92 وه‌وه‌ نیمچه‌ ده‌وڵه‌تێک ئیتیفاقیه‌ی واشنتۆن بوه‌ بنبڕکردنی شه‌ڕی برا کوژی پێشوازیه‌ ڕه‌سمیه‌کانی ئه‌مریکا له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،خۆ ئه‌مریکا سه‌گی هه‌وشار نیه‌ مانت بۆ بگری له‌خواردن دوایی بتۆپی .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ