سازدانی: فه‌لاح نه‌جم
رێبین هه‌ردی، نوسه‌رو لێكۆڵه‌ری كورد، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان‌و كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌زمونی دیموكراتی هه‌رێمی كوردستان‌و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆی كوردستان.
* ئیدوارد سه‌عید له كتێبی كلتوره ئیمپریالیهتدا باس له دیارده‌یه‌ك ده‌كات ئه‌ویش (په‌تاكانی ده‌سه‌ڵات)، كه بریتییه له دوباره‌كردنه‌وه‌ی نه‌ریته‌كانی سته‌مكار له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر چه‌وساوه بون‌و دواتر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، ئایا ئه‌م كێشه‌یه تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بوه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه له‌سه‌ر كایه سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی؟
رێبین هه‌ردی: فرانز فانون زۆر له‌مێژتر سه‌رنجی بۆ ئه‌و دۆخه راكێشاوه كه تێیدا هێزه شۆڕشگێڕه‌كان له‌كاتی حوكمكردندا ده‌بن به هێزی سته‌مكار، له‌ڕاستیدا فرانز فانون یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌دوارد سهعیدو به‌شێكی ئه‌م قسانه‌شی له‌ژێر كاریگه‌ری فانوندا وه‌رگرتوه، هه‌ستده‌كه‌م پرسیاره‌كانی ئیدوارد سه‌عید له كلتور‌و ئیمپراتۆریهتیشدا شتێكی جیاوازتره له‌وه‌ی له پرسیاره‌كه‌تاندا هاتوه، ئیدوارد سه‌عید له‌م كتێبه‌دا پتر له‌ده‌وری گرنگی‌و ترسناكیی گوتاری خۆرئاوا له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵات قسه‌ده‌كات، كتێبه‌كه پتر درێژه‌دانه به‌و كێشانه‌ی پێشتر له كتێبی (رۆژهه‌ڵاتناسیدا) هێنرابونه ئاراوه. ئه‌گه‌ر له رۆژههڵاتنیاسیدا باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد چۆن خۆرئاوا له رێگای لێكۆڵینهوهكانیهوه خۆرهه‌ڵاتی كردبوه بابه‌تی خۆی، ئه‌وا له‌م كتێبه تازه‌یه‌دا هه‌وڵده‌دات ئه‌وه بدۆزێته‌وه چۆن به هه‌مانشێوه له رێگای كلتور‌و به‌تایبه‌تی رۆمانه‌وه، خۆرهه‌ڵات كرا به بابه‌تی ناسین. به‌هه‌رحاڵ پێموایه ئه‌وه فرانز فانون نه‌ك ئیدوارد سه‌عیده كه ده‌روازه‌یه‌كی باشمان بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی ئه‌و هێزانه بۆ ده‌كاته‌وه كه دواتر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، بگره خودی ئیدوارد سه‌عید له‌و پێشه‌كیه‌دا كه بۆ وه‌رگێڕانه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی (كلتور‌و ئیمپریالیزم) نوسیوێتی، ئاماژه بۆ فانون دهكاتو ئه‌و قسه به‌ناوبانگه‌ی كتێبی (دۆزه‌خیانی سه‌رزه‌وی) ده‌هێنێته‌وه كه تێیدا فانون له رهخنهكردنیدا بۆ ده‌رئه‌نجامی شۆڕشی دژ به كۆلۆنیالیزم وتبوی "ئه‌ركی شۆڕشی ئازادیخواز، دروستكردنی مرۆڤێكی تازه‌یه، نه‌ك گۆڕینی ده‌موچاوی ده‌سه‌ڵات له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دی"، به‌ڵام زۆرێك له شۆڕشه‌كان له دروستكردنی ئه‌م مرۆڤه تازه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتو نهبونو ته‌نها ده‌موچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان گۆڕی، شۆڕشی جه‌زائیر خۆی باشترین نمونه‌یه، له‌ڕاستیدا زوربه‌ی هێزه شۆڕگێرهكانی دونیا روبه‌ڕوی ئه‌م كێشه ترسناكه ده‌بنه‌وه، له‌كاتی شۆڕشدا ئازادیخواز‌و له‌كاتی حوكمكردنیشدا ستهمكارو چه‌وسێنه‌ر، یاكۆبینهكانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی، بهلشهفیهكانی روسیا‌و ئیسلامییه‌كانی ئێران‌و گه‌لێك نمونه‌ی دی، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن كه كادران‌و رابه‌رانی شۆڕشی ئازادیخواز هه‌مان ئه‌و كه‌سانه نین كاتێك حوكم ده‌گرنه ده‌ست.
زوربه‌ی هێزه كوردییه‌كان له‌كاتی شۆڕشدا به مژده‌ی هێنانی دیموكراسی‌و ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری شۆڕ‌شیان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكاته‌ی هاتنه سه‌ر حوكم، كه‌وتنه بیانوهێنانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی پێویستی به ساڵانێكی زۆر هه‌یه‌و به‌ئاسانی نایه‌ته‌دی، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی حیزبه‌كه‌یان وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی تهماشادهكهنو ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیشیان نه‌بێت، وه‌ك گه‌وره‌ترین مه‌ترسیی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ته‌ماشاده‌كه‌ن، ئه‌وان نایشارنه‌وه‌و به ئاشكرا ده‌ڵێن: سه‌روه‌ریی ئێمه سه‌روه‌ریی وڵاته‌و نشوستیشمان نشوستی وڵات. وابزانم زیره‌كییه‌كی زۆری ناوێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌مجۆره هه‌سته خه‌سڵه‌تی هێزه سته‌مكاره‌كانه، هه‌ر هێزێكش ئه‌مه بیركردنه‌وه‌و عه‌قڵیه‌تی بێت، هێزێكی داخراو سته‌مكاری لێده‌رده‌چێت كه هه‌مو ئه‌و تاوان‌و كاره‌ساتانه دوباره ده‌كاته‌وه كه سه‌رده‌مێك دژی شۆڕشی كردوه.
گرنگترین شت كه به‌ئاشكرا له هه‌ردو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستاندا ره‌چاوی ده‌كه‌ین، هه‌ستنه‌كردنه به به‌رپرسیاری‌و ره‌فتاركردنه وه‌ك هێزی ره‌ها كه پێویستیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ لای هیچ كه‌س نییه تا بڕیارێك یان هه‌نگاوێك بنێن. دو هێزه‌كه به مه‌یلی خۆیان ره‌فتار دهكهنو هیچ هێز یان ده‌زگایه‌ك توانای چاودێریكردن‌و لێپرسینهوهیانی نییه، بگره ئه‌وان خۆیان تاكه مه‌رجه‌عی لێپرسینه‌وه‌ی ده‌زگاو بهڕێوبهرایهتیو كه‌سه‌كانن. له سه‌ده‌ی ههژدهشهوه بیریارێكی وه‌ك مۆنتسیكۆ ئه‌وه‌ی وتوه هه‌ركاتێك ده‌سه‌ڵات چاودێریی نه‌كرێت، به‌ره‌و زیادهڕهویو پێشێلكاری‌و گه‌نده‌ڵی دهإوات. مۆنتیسیكۆ هه‌ر بۆ رێگاگرتن له‌م حاڵه‌ته‌ش، پێشنیازی به‌ناوبانگی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌یه‌ك كرد، ره‌نگه ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و گۆڕانه بێت كه به‌سه‌ر شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنێدا دێت كاتێك حوكم ده‌گرنه ده‌ست. شۆڕشگێڕه‌كان هه‌میشه به شۆڕشی توندوتیژ دێنه سه‌ر حوكم، كه تێیدا هه‌مو ئه‌و ده‌زگایانه تێكده‌شكێنن كه له رژێمی پێشودا بونیان هه‌بوه، شۆڕشگێڕان دێنه سه‌ر وڵاتێك هیچ داموده‌زگایه‌كی تێدا نه‌ماوه‌و خۆیان له سفره‌وه ده‌بن به دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ده‌زگایه‌نه، ئه‌م دۆخه‌ش ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروستده‌كات كه خۆیان له‌و ده‌زگایانه به گه‌وره‌تر ببینن "هه‌میشه دروستكه‌ر، له دروستكراو گه‌وره‌تره". ئه‌وان نه‌ك چاودێریكراو نین، به‌ڵكو خۆیان ده‌بن به چاودێریكه‌ری هه‌مو شتێكی وڵات‌و به‌مشێوه‌یه‌ش له دۆخ‌و هه‌لومه‌رجی سته‌مكار نزیك ده‌بنه‌وه، هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كوردستان دروستكراوی دو حیزبهكهنو دانراوی راسته‌خۆی ئه‌وانن، واته جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له كوردستاندا رونادات، چونكه سه‌رچاوه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه یه‌ك سه‌رچاوه‌یه كه حیزبه. له وڵاتی ئێمه‌دا حیزب‌و میلیشیاو ده‌زگاكانی حوكم دهكهنو مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبه‌كانیش گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی وڵاتن، تا ئه‌م دۆخه‌ش به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، زیادهإهویو خراپ به‌كارهێنانی دهسهڵاتو زاڵبونی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا گه‌وره‌ترو فراوانتر ده‌بێت. هه‌مو ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه شۆڕشگێڕه‌كان له‌كاتی حوكمكردندا ببن به هێزی ستهمكارو نابهرپرسیارو چاودێرینهكراو.
* پێتوانییه له كوردستاندا به‌شێك له میكانیزمه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردنی دیموكراسیه‌ت بریتی بێت له هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رده‌وام باسی ئه‌زمونی دیموكراسی كوردی دهكاتو هه‌میشه له هه‌ڵبژاردن ترساوه؟
رێبین هه‌ردی: هه‌ڵبژاردن نه‌ك به‌شێك، به‌ڵكو گرنگترین‌و بگره پێشمه‌رجی دیموكراتیه‌ته، دیموكراسی چۆن پێناسه بكه‌ین‌و چ مه‌رجێكی بۆ دابنێیت، ناتوانین ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵبژاردن بین. كوردستان یه‌كجار هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه‌ی به‌خۆیه‌وه‌بینی كه ئه‌ویش یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بو كه هێزه‌كان به لیستی جیاوازه‌وه چونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و به‌ڕاستی ململانێیه‌كی راسته‌قینه‌ی دیموكراتیانه‌یان كرد، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بو یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجامه‌كان قبوڵ نه‌كراو دوه‌میش هه‌رگیز دوباره نه‌كرایه‌وه، چونكه له‌پاش كۆتاییهاتنی شه‌إی ناوخۆوه، دو هێزه‌كه رێككه‌وتنێكی ستراتیژیان ئیمزاكردوه كه به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه به‌یه‌ك لیستی یه‌كگرتو به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن، واته دو هێزه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا ناچنه ناو هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه لێی بترسن، ئه‌وان هه‌مو كارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ری بكهنو هه‌ڵبژاردن ده‌به‌نه‌وه، تا ئه‌م دڵنیاییه‌ش به‌ده‌ست نه‌هێنن، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن، گه‌ر بۆشیان كرا، هه‌ر نه‌یكه‌ن. ئه‌وان له هه‌ڵبژاردن كاتێك ده‌ترسن كه هه‌ستبكه‌ن هێزێك هه‌یه ده‌شێت هه‌ڕه‌شه‌ی دۆڕانیان لێبكات یان بڕێكی زۆر له ده‌سه‌ڵاتیان لێ بسێنێت، به‌ڵام من به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه هه‌ستده‌كه‌م دو هێزه‌كه له هه‌ڵبژاردن ناترسن، ئه‌وان دڵیان به كاره‌كانی خۆیان خۆشه‌و بڕوایان وایه ئه‌وانه‌ی ناڕازین ژماره‌یه‌كی بچوكن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه لایه‌نگریانن، ئه‌وان چ به ژماره‌ی ئهندامهكانیانو چ به‌و هه‌مو ده‌زگایانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه به تۆپزی له‌به‌رده‌ستیاندایه دڵخۆشن، بڕوایان وایه تا ماوه‌یه‌كی زۆر خۆیان براوه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌مو هه‌ڵبژاردنێك ده‌بن. توانای بهسیجكردنی دو هێزه‌كه‌ش بۆ رێكخستنی خه‌ڵكی خۆیان‌و ناردنیان بۆ سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كجار گه‌وره‌یه، چ به‌هۆی ته‌ماعی ئابوری، چ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌و چ به‌هۆی بزواندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه بێت، ده‌توانن لایه‌نگرانی خۆیان ره‌وانه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان چه‌ند گه‌وره‌و زۆریش بن، به نه‌چون بۆ هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگنه‌دان، كاری سه‌ركه‌وتنی دو هێزه‌كه ئاسانتر ده‌كه‌ن. به‌كورتی دو هێزه‌كه له هه‌ڵبژاردن ناترسنو به پشتبه‌ستن چ به توانای ئابوری‌و دهزگاییو سهربازییو میراتی تێكۆشانی خۆیان، به پشتبه‌ستن به ناچالاكی‌و سلبیبونی خه‌ڵكی، ناڕازیی ئێمه‌ش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به غروره‌وه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چن. تۆ ده‌زانیت له هه‌ڵبژاردنی پێشودا چه‌ند لیستێكی جیاواز به‌شداریان كرد، به‌ڵام هیچیان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یان له لیستی دو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه نه‌كرد.
* خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناڕازین‌و ده‌یانه‌وێت به ده‌نگنه‌دان یاخود به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه، ئایا به‌شدارینه‌كردنی هاوڵاتییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌تایبه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه لیستی جیاواز كێبڕكێ بكه‌ن، تا چه‌ند مه‌ترسی هه‌یه؟
رێبین هه‌ردی: وه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاری پێشودا وتم، ئه‌م نهچونهی خه‌ڵكی یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی دو هێزه‌كه وا لێده‌كات هه‌میشه به خۆشبینییهوه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن بچن، خه‌ڵكی ئێمه له‌بری ئه‌وه‌ی چالاكانه له هه‌ڵبژاردندا به‌شداریی بكات‌و ده‌نگ بۆ هێزێكی دی جیاواز له لیستی دو حیزبه‌كه بدات، به‌مه‌ش ناڕازیبونی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ‌و چالاكانه بگه‌یه‌نێت، نه‌چون بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌مه‌ش یارمه‌تیی سه‌ركه‌وتنی لیستی دو هێزه‌كه ده‌ده‌ن. راستت بوێت خه‌ڵكی ئێمه هه‌رهه‌مویان له‌م دۆخه به‌رپرسیارن، هه‌رهه‌مومان به‌رپرسیارین له‌وه‌ی وڵات به‌مشێوه‌یه نادیموكراتی‌و نادادپه‌روه‌رییه به‌ڕێوه ده‌چێت، چونكه ئێمه ده‌توانین له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه گۆڕان دروستبكه‌ین‌و نایكه‌ین، ده‌توانین له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه به دو هێزه‌كه بڵێین چیدی ئه‌م سیستمه سیاسییه‌مان قبوڵ نییه كه تێیدا مافی هاوحیزبی، نه‌ك مافی هاوڵاتی پایه‌ی سه‌ره‌كی پێكده‌هێنێت، خه‌ڵكی ئێمه به نه‌چونیان بۆ هه‌ڵبژاردن‌و تهرجومهنهكردنی ناڕازهییهكانیان به ده‌نگدان، به‌شدارو به‌رپرسیارن له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی هه‌موان ده‌مانه‌وێت بگۆڕێت‌و وه‌ك خۆی نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ناچین بۆ دهنگدانو ده‌نگ بۆ هیچ كه‌س ناده‌ین، ته‌نها یارمه‌تیی باڵاده‌ستی دو هێزه سیاسییه‌كه دهدهنو ته‌نها كارێكیش ده‌یكه‌ن درێژه‌دانه به‌م سیستمه حیزبۆكراتییهی پڕه له نادادپه‌روه‌ریی، گه‌نده‌ڵی، خراپ به‌كارهێنانی دهسهڵاتو ناڕونی. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی ده‌بێت فێری بین، ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ڵبژاردن به جدیی وهربگرینو هه‌وڵبده‌ین رای خۆمان، ناڕازیبونو ره‌خنه‌مان له رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه راگه‌یه‌نین، ئه‌مه تاكه نه‌ریتێكی راسته‌قینه‌ی دیموكراتییه كه ده‌توانین له رێگایه‌وه گۆڕانكاریی بكه‌ین. كارێك كه ده‌بێت بیكه‌ین ئه‌وه‌یه هه‌وڵبده‌ین هۆشیاریی خه‌ڵكی ئێمه به گرنگیی هه‌ڵبژاردن گهورهتربێتو به جدیی وه‌ریبگرین.
* له یه‌كێك له نوسینه‌كانتدا باسی گرنگی لیستی جیاوازت كردبو، ئایا پێتوایه یهكێتیو پارتی بتوانن لیستی تر قبوڵ بكه‌ن؟
رێبین هه‌ردی: تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی دۆڕانیان لێنه‌كات، به‌ڵێ، پێموایه هه‌ردو هێزه‌كه ئه‌و لیستانه قبوڵده‌كه‌ن كه توانای هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یان له باڵاده‌ستی دو هێزه‌كه نییه، به‌ڵام مومكین نییه قبوڵی لیستێك بكه‌ن كه به‌ڕاستی هه‌ڕه‌شه له باڵاده‌ستییان بكات، دیاره له‌و دۆخه‌دا نه‌بێت كه هێزێك له ناوخۆیانه‌وه بێته دهرێو هه‌وڵبدات لیستێكی سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنێت، وه‌ك ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه له ئارادایه، كه به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا لیستی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت. هه‌ستده‌كه‌م له دۆخێكی وادا ئه‌سته‌مه دو هێزه‌كه به‌ئاسانی بتوانن په‌نا بۆ توندوتیژی به‌رن (ده‌ڵێم ئه‌سته‌مه نه‌ك مه‌حاڵ)، چونكه نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كێكه له سه‌ركرده ناوداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی هاوچه‌رخی كوردستان‌و به‌گژاچونه‌وه‌ی له رێگای توندوتیژیه‌وه ئه‌گه‌ر چی مومكینه، به‌ڵام زۆر ئاسانیش نییه‌و ده‌رئه‌نجامی ترسناك‌و چاوه‌ڕواننه‌كراوی ده‌بێت. جگه له‌مه‌ش كه نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كێكه له سه‌ركرده كاراكانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی شاخ، ئه‌سته‌مه بتوانن ئه‌و بیانوه هه‌میشه‌ییانه بدۆزنه‌وه كه بۆ لێدانی هێزه‌كانی دی به‌كاری ده‌هێنن، وه‌ك نه‌كردنی خهباتو ماندو نهبونو قوربانیدان، له‌به‌رئه‌وه هه‌ستده‌كه‌م توانای دو هێزه‌كه‌ش بۆ قبوڵكردن‌و نه‌كردن سنورداره‌و كارێكی ئاسان نییه، به‌تایبه‌تی هه‌رێم هه‌نوكه له‌ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تی ناوهندیو كۆی ئه‌و دهوڵهتانهشدایه كه له عێراقدا كاریگه‌رییان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا هه‌میشه مه‌ترسی پێكدادان‌و كاری توندوتیژانه هه‌یه.
* دوای (18) ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و بانگه‌شه‌ی دیموكراسییه‌ت، ئێستا یهكێتیو پارتی بڕیاریان داوه هه‌ڵبژاردنه‌كان به لیستی داخراو بێت له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا به لیستی نیمچه كراوه بو، له‌نێوان دیموكراسییه‌تی عێراقی‌و ئه‌زمونی (18) ساڵه‌ی ئێمه‌دا خاڵه جیاوازه‌كان له كوێدان؟
رێبین هه‌ردی: سه‌باره‌ت به لیستی داخراو ئه‌وه ئاشكرایه ئه‌م جۆره لیسته هه‌میشه باڵاده‌ستی حیزب به‌سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا دهسهپێنێتو هیچ توانایه‌كی سه‌ربه‌خۆییان پێنابه‌خشێت. حیزبه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌میشه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یان بیربێت كه ئه‌وه نه‌ك خه‌ڵك، به‌ڵكو حیزبه‌كانن ئه‌وانی كردوه به ئه‌ندام په‌رله‌مان، به‌مشێوه‌یه‌ش گوێڕایه‌ڵی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ خۆیان‌و بڕیاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن. لیستی داخراو، درێژه‌دانه به‌م سیستمه حیزبۆكراتیهی تیاییدا حیزب بڕیار به‌ده‌ستی یهكهمو دوایی وڵاته.
سه‌باره‌ت به جیاوازی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش، ئه‌وا زیاد له خاڵێك هه‌یه بتوانین باسیبكهین، ده‌وڵه‌تی عێراق له زۆر روه‌وه له‌پێش هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تی عێراق خاوه‌ن په‌رله‌مانێكه كه پڕه له هێزی جیاواز‌و ناكۆك به یه‌ك، كه به‌رده‌وام وتوێژ له‌سه‌ر بڕیار‌و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات. هیچ یاسا‌و بڕیارێك بێ نه‌یارێتی ناڕوات‌و به‌ڕاستی په‌رله‌مانێكی زیندوه. هیچ هێزێك باڵاده‌ستی ته‌واوی به‌سه‌ردا نییه‌و هه‌موان ناچارن بۆ بردنه‌وه‌ی بڕیارێك، له‌گه‌ڵ هێزی دی‌دا رێكبكه‌ون. هه‌مو رێككه‌وتنێكیش واته سهركهوتنو هاتنه خواره‌وه... وازهێنان له هه‌ندێك شت‌و بردنه‌وه‌ی هه‌ندێكی دی. حكومه‌تی عێراق سه‌رقاڵی دروستكردنه‌وه‌ی سوپایه‌كه كه كه‌مترین كاریگه‌ری میلیشیای به‌سه‌ره‌وه بێت. ئه‌م سوپایه ده‌بێته سوپای حكومهتو به گۆڕانی كابینه‌كه‌ش ئینتمای ئه‌م سوپایه ناگۆڕێت، سوپاكه سه‌ر به حكومه‌ت ده‌بێت وه‌ك ده‌زگایه‌ك به‌ده‌ر له‌وه‌ی كێ حوكمی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئابوری عێراق حكومه‌ت نه‌ك حیزب به‌ڕێوه‌ی دهباتو بودجه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت. له كوردستاندا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌شكر یان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێزی حیزبه‌كانن‌و مه‌رجه‌عیان نه‌ك حكومه‌ت به‌ڵكو حیزبه، دارایی وڵات له‌لایه‌ن دو حیزبه‌كه‌وه كۆنترۆڵكراوه‌و ئه‌وانن به‌شی حكومه‌ت دهدهنو په‌رله‌مانیش توانای وتوێژی بودجه‌ی حیزبه‌كانی نییه، كورسیه زۆره‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست لیستی یه‌كگرتوی دو حیزبه سهرهكیهكهوهیه كه به رێككه‌وتنێكی ستراتیژی هه‌مو شتێكیان وه‌ك برا له‌نێوان خۆیاندا به‌شكردوه، له عێراقدا لیژنه‌ی نه‌زاهه هه‌یه كه له ماڵ‌و موڵكی به‌رپرسیاران ده‌پرسێته‌وه، له كوردستاندا نه رێگا به دروستبونی شتی وادهدهنو نه ده‌شهێڵن لیژنه‌كه‌ی عێراق ئه‌و كاره بكات.
هه‌مو دیارده‌كان ده‌ڵێن عێراق زۆر له‌پێش ئێمه‌وه‌یه، عێراق به هه‌نگاوه‌كانی له بێهێزییه‌وه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز ده‌ڕوات، له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم رۆژ به رۆژ له به‌هێزییه‌وه بۆ بێهێزی ده‌ڕوات. حكومه‌تی عێراق رۆژ به رۆژ خه‌ڵكی زیاتر بهخۆیو تواناكانی قه‌ناعه‌ت پێده‌كات‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش رۆژ به رۆژ خه‌ڵكی زیاتر له خۆی زویر ده‌كات. عێراق له‌ڕوی دیبلۆماسییه‌وه پێگه‌ی خۆی به‌هێز دهكاتو ساڵ به ساڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه زیاد ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی به عێراقه‌وه ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش ساڵ به ساڵ زیاتر ئه‌و لایه‌نگرییه زۆره ده‌دۆڕێنین كه له ئاستی جیهانیدا بۆ كێشه‌ی كورد هه‌مان بو.
* له‌ماوه‌ی رابردودا كۆمه‌ڵێك پرۆژه بۆ چاكسازی باسكرانو خرانه رو، ئایا چاكسازی به بڕوای تۆ به پرۆژه ئه‌نجامده‌درێت؟ به مانایه‌كی تر ئایا تا چه‌ند لۆژیكییه ده‌سه‌ڵاتیش پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌بێت؟ كێ ئه‌م پرۆژانه ته‌رجه‌مه‌ی واقیع بكات؟
رێبین هه‌ردی: كێشه له جێبه‌جێكردندا نییه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌كه له‌وه‌دایه پرۆژه نییه، یان راستر روئیایه‌كی دروست بۆ پرۆژه‌كان نییه، زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی به‌ناوی پرۆژه‌ی چاكسازییه‌وه ده‌كرێن، له راستیدا نه‌ك چاكسازی نین، به‌ڵكو دوركهوتنهوهو به لاڕێدابردنی چاكسازین، ئه‌وه‌ی به‌ناوی چاكسازییه‌وه روده‌دات بریتییه له به كهسایهتیكردنی كێشه‌كان، پیشاندانی كێشه‌كانه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی چه‌ند كه‌سێك بێت‌و به گۆڕانیان شته‌كان ده‌گۆڕێن. به‌هه‌رحاڵ كێشه‌كه یه‌كجار گه‌وره‌تره له‌م دیده ته‌سكه بۆ چاكسازی. كێشه‌ی كوردستان له‌م كادری خراپ‌و ئه‌و كادری خراپ‌دا نییه، به‌ڵكو له‌و سیستمه سیاسیه‌دایه كه به‌ئاسانی خراپه‌كاری تیا ده‌كرێت، كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به سیستمێكی سیاسی چاودێری نه‌كراوه‌وه هه‌یه، كه بێ دهستكاریكردنو گۆڕانی هیچ له هیچ ناگۆڕێت، له راستیدا پیشاندانی كێشه‌كه وه‌ك هه‌ڵه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان له‌ڕوی ئه‌خلاقیشه‌وه كارێكی ناڕه‌وایه، چونكه هه‌ڵه‌و خراپی كۆی ئه‌م سیستمه سیاسییه ده‌خاته ئه‌ستۆی كه‌سه‌كان كه ئه‌مه‌ش تارادهیكی زۆر بێویژادنیهو ناڕه‌وایه. ته‌ماشای ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی دوایی بكه، به‌ناوی چاكسازییه‌وه چی رویدا؟ هه‌ندێك ناویان لابرد‌و ناوی دیان خسته جێی، بێئه‌وه‌ی ده‌ستكاری شێوازی بهڕێوهبردنو ئه‌و سیستمه سیاسییه بكه‌ن كه وڵات به‌ڕێوه ده‌بات، وایان پیشاندا كه هه‌ڵه‌و كهموكوإیو ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌كانی وڵات سوچی فڵان‌و فیسار كه‌سه، به گۆڕینی ئه‌وانیش شته‌كان باش ده‌بن. واته له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌ندێك كه‌سیان كرده قوربانی، نه‌ك بۆ چاكسازی، به‌ڵكو بۆ شاردنه‌وه‌ی عهیبو عاره‌كانی خۆیان.
چاكسازی په‌یوه‌ندی به ده‌ستكاریكردنی كه‌سه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به گۆڕینی سیستمی كاركردنه‌وه هه‌یه، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری كه‌سه‌كان بكه‌ین، ده‌بو ده‌زگاكانی چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵات گه‌وره بكه‌ین، من جارێكی دیش وتومه جۆرج بوش‌و دیموكراتیترین كه‌سه‌كانیش بهێنیته ناو ئه‌م سیستمه‌وه له براده‌ران باشتر ناكات، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستكاری كه‌سه‌كان بكه‌ین، ده‌بێت سنور‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسیاره‌كان دیاری بكرێن، ده‌زگا گه‌لێكی چاودێریش هه‌بن رێگا نه‌ده‌ن ئه‌م سنورانه ببهزێنرێنو هه‌مو ئه‌مانه‌ش به یاسا رێك‌بخرێن، دواجاریش دادگایه‌كیش بۆ لێپرسینه‌وه كار به‌و یاسایانه بكات، گه‌ر ئه‌مانه نه‌كرێن، ده‌ستكاریكردنی كه‌سه‌كان هیچ شتێك ناگۆڕێت. ئه‌مه‌ی روده‌دات نه‌ك چاكسازی نییه، به‌ڵكو به بڕوای من له‌ڕوی ئه‌خلاقیشه‌وه ناڕاسته، چونكه به‌دناوكردنی چه‌ند كاره‌كته‌رێكه گه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیشیان هه‌بێت، هه‌مویان لێی به‌رپرسیارن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سانێك بكرێنه قوربانی بۆ داپۆشنی ئه‌و عهیبو كوموكوڕییه بنیاتیانهی له كۆی سیستمی سیاسی كوردستاندا هه‌یه.
ئه‌وه‌شی سه‌رنج راده‌كێشێت ئه‌وه‌یه ئه‌م پرۆژه‌ی چاكسازییه‌ی دوایی ناو یه‌كێتی كه به‌ڕێز مام جه‌لال پێشكهشیكردبو، هێشتا ده‌ستی پێنهكردبو، پێشێلكرا. ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه بریتی بو له دهستكورتكردنهوهی حیزب له حكومهتو سنوردانان بۆ ده‌ستێوه‌ردانی كادرانی حیزب له كاروباری حكومه‌تدا، كه‌چی یه‌كه‌م هه‌نگاوی بریتی بو له بڕیارێكی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ لابردنی جێگری سه‌رۆك وهزیرانو گۆڕینی!! ئایا ئه‌مه كۆمیدیا نییه! هێشتا مره‌كه‌بی پرۆژه‌كه وشك نه‌بوه‌ته‌وه، كه‌چی یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێبه‌جێكردنی بریتی بو لهدهستێوهردانێكی ته‌واو له حكومه‌تدا، له‌كاتێكدا هه‌مو سوكه هیوایه‌كمان له پرۆژه‌كه‌دا دهبینیو چاوه‌ڕێمان ده‌كرد چۆن‌و كه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، كه‌چی ده‌ستپێكردنی بریتی بو له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌و بڕیاری شۆڕشگێڕانه بۆ لابردنی ئه‌م كادری حكومهتو ئه‌و كادری حكومه‌ت!! ئایا ئه‌مه دهستكورتكردنهوهی حیزبه له حكومه‌ت، یان به قوربانیكردنی چه‌ند كه‌سانێكه بۆ داپۆشینی عه‌یبه بنیاتیهكانی حیزب؟ من به راشكاوی ده‌یڵێم، هه‌ستده‌كه‌م لابردنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڕێز عومه‌ر فه‌تاح نه‌ك ناچێته خانه‌ی چاكسازییه‌وه، به‌ڵكو هه‌ستده‌كه‌م به‌شێكی زۆری ئه‌و گله‌ییانه‌ی له به‌ڕێزیان هه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌ی حیزب‌و مه‌كته‌بی سیاسی له كاره‌كانیدا، نه‌ك بۆ كار‌و كرده‌وه‌كانی خۆی، دڵنیاشم گه‌ر ئه‌و پیاوه رۆژێك بكه‌وێته قسه شتگه‌لێك ده‌بیستین كه هه‌مومان ده‌حه‌په‌سێنێت. بێهوده نییه یه‌كه‌م داوا كه به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا كردی ئه‌وه بو كه مه‌كته‌بی سیاسی‌و حیزب ده‌ست له كاره‌كانیه‌وه نه‌ده‌ن.
ده‌مه‌وێت بڵێم تا له وڵاتێكدا بژین كادرانی مه‌كته‌بی سیاسی حیزب حوكم بكهنو به مه‌یلی خۆیان ئه‌م بێنن‌و ئه‌و به‌رن، هیچ پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی ئه‌نجامنادرێت، یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاكسازی به‌وه ده‌كرێت حیزب له حوكمڕانی وڵات وازبهێنێتو بیبه‌خشێت به ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كانی وڵات كه پهرلهمانو حكومه‌ته، به‌داخه‌وه من‌و تۆش ده‌زانین له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی كوردستاندا، ئه‌م كاره بۆ ماوه‌یه‌كی نه‌زانراو دواخراوه.
* یه‌ك لیستی یهكێتیو پارتی كه بڕیار وایه له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌شدا هه‌ر به‌یه‌ك لیست دابه‌زن، ترسه له دۆڕان كه هیچ لایه‌نێكیان ناتوانن ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵ بكه‌ن، یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هۆكاره‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته؟
رێبین هه‌ردی: هیچ به‌رژوه‌ندییه‌كی وڵات له یه‌ك لیستی ئه‌و دو هێزه‌دا نییه، به‌پێچه‌وانه به‌رژوه‌ندی باڵای وڵات پێوستی به سیستمێكی سیاسی دیموكرات هه‌یه كه هێزه‌كان به جیاوازی خۆیانه‌وه بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش قبوڵبكه‌ن، فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه له وڵاتێكدا كه جیاوازی بیروڕاو بۆچون هه‌یه، پێویسته ئه‌م جیاوازییه ته‌عبیری لێبكرێت‌و له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه، نه‌ك شه‌ڕو پێكدادانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌لادا بخرێتن به‌رژه‌وه‌ندی وڵات له‌وه‌دایه هێزه‌كان فێربن مل بۆ هه‌ڵبژاردن بده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناچاربن جیاوازی خۆیان بشارنه‌وه، خه‌ڵكی ئێمه بیر‌و بۆچونی جیاوازی هه‌یه‌و ئه‌م جیاوازییه‌ش گه‌ر رێگای شه‌رعی بۆ ته‌عبیركردن له خۆی نه‌دۆزێته‌وه، دره‌نگ یان زو له رێگای توندوتیژییه‌وه خۆی ده‌رده‌خات.
من نازانم دواجار دو هێزه‌كه چ بڕیارێك ده‌ده‌ن، ئایا به یه‌ك لیست داده‌به‌زن یان جیا ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌م له‌دوای ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا لیستی ده‌بێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه، ئه‌وان به یه‌كه‌وه بن یان نا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بێ ململانێ نابێت‌و بردنه‌وه‌شی بۆیان وه‌ك جاران ئاسان نابێت، گه‌ر به‌ڕاستی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكات، ئه‌وا ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن له‌ناو هێزو گروپی جیاوازدا دهبێتو خه‌ڵكی له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه‌دا ده‌بن، ئه‌مه‌ش خۆی گرنگه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه ده‌چین بۆ سنوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌ستبكه‌ین له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی جیاوازداینو هه‌ستبكه‌ین كه ده‌نگی یه‌ك به یه‌كی ئێمه كاریگه‌ریی له ده‌ستنیشانكردنی نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستاندا هه‌یه.