سازدانی: هێڤار زه‌نگه‌نه
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری، نوێنه‌ری نوسینگه‌ی سه‌در له كه‌ركوك، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌دا بڕوای وایه به‌هێزیی ناوهندو وه‌زاره‌تی به‌رگری رێگرده‌بن له كورد كه بیر له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداریی بكه‌نه‌وه، زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی پێشتری یهكێتیو پارتی به هۆكار ده‌زانێت بۆ دژایه‌تیكردنیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له به‌رامبه‌ردا كه‌ركوك به دڵی عێراق ده‌زانێت.
* وه‌كو ره‌وتی سه‌در، ئایندهی كه‌ركوك چۆن ده‌بینن؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: كه‌ركوك عێراقێكی بچوكه، كورد‌و عهرهبو توركمان‌و كلدۆئاشوریو هه‌مو مهزههبو نه‌ته‌وه‌كانی تێدا ده‌ژین، كه‌ركوك نابێت سه‌ر به كورد یان عه‌ره‌ب یان توركمان بێت، كه‌ركوك پێویسته سه‌ر به هه‌مو رۆڵه‌كانی بێت، پێمانوانییه لیژنه‌ی ماده‌ی (23) هیچ شتێك له‌باره‌ی كه‌ركوك بكهنو بگه‌نه هیچ، چونكه بڕیاربو راسپارده‌كانیان له رۆژی 31/3دا به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌ڵام داوای دو مانگ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌یان كردوه، پێموایه داوای كاتی زیاتریش ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه له‌وبڕوایه‌دام مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌كرێت، سوربونی كورده‌كان له‌وه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ئاسته‌كانی خواره‌وه، واته له بچوكترین فه‌رمانبه‌ره‌وه ده‌ستپێبكات بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییهكانو دواتر بۆ ئاسته‌كانی سه‌روتر، ئه‌مه رێگره له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه، به‌ڵام توركمان‌و عه‌ره‌ب پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ن، داواده‌كه‌ن دابه‌شكردنه‌كه له سه‌ره‌وه‌ی ههرهمهكهو له‌ئاسته‌كانی سه‌ره‌وه ده‌ستپێبكات‌و شۆڕببێته‌وه خواره‌وه، بۆیه پێموانییه نه كورد‌و نه عهرهبو توركمان سازشبكهن له‌وباره‌یه‌وه.
* باشترین رێگاچاره بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك به‌لای ئێوه‌وه كامه‌یانه؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌یه حوكمی زاتی بێت‌و رۆڵه‌كانی حوكمی بكه‌ن، دارایشی له داهاته‌كانی نهوتو ئه‌و سامانه‌ی له پارێزگاكه‌دا هه‌یه پێكبێت، هاوكات سه‌ر به ناوه‌ند بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك هاوبه‌ش بێت له‌نێوان حكومه‌تی ههرێمو ناوه‌ند، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركوكدا نین، له ئاینده‌كه‌ی ده‌ترسین، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك وڵات ته‌ماحی له كه‌ركوك هه‌یه، ئه‌و وڵاتانه ره‌نگه هه‌وڵبده‌ن ئه‌جێندایان جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆبێت، هاوكات هه‌ندێك ههرێمو حیزب له عێراقدا هه‌ن مهبهستو نیازیان هه‌یه كه‌ركوك ببێته هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كورده‌كان نوێنه‌ریان هه‌بێت له كه‌ركوك، چونكه كورده‌كانیش ئازاریان چه‌شتوه‌و ناڕه‌حه‌تیان بینیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین كه‌ركوك بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
* به دیاریكراوی ئێوه بۆچی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك نین بۆ سه‌ر كوردستان؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ئێمه له گۆڕینی دیمۆگرافی‌و له په‌راوێزخستن ده‌ترسین، چونكه پاش روخانی رژێم، كه‌ركوك نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام برا كورده‌كانمان ده‌سه‌ڵاتی زاڵیان به‌سه‌ر كه‌ركوكدا هه‌یه، به‌تایبه‌ت هه‌ردو حیزبه‌كه، له‌ماوه‌ی رابردودا به‌تایبه‌ت پهراوێزخستنێكی زۆری عه‌ره‌به‌كانمان بینی، تا راده‌یه‌ك توركمانه‌كان باشترن، بۆ نمونه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیارێكی ده‌ركرد به‌وه‌ی نابێت هیچ عه‌ره‌بێك ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زنامه‌ی (1958)ی نه‌بێت، دانامه‌زرێت، دامه‌زراندن مافێكی ده‌ستوریی هه‌مو عێراقییه‌كه، هه‌ر عێراقییه‌ك مافی هه‌یه له هه‌ر پارێزگایه‌ك دابمه‌زرێت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه ده‌رچو و په‌راوێزخستنه، ئه‌مه هێشتا كه‌ركوك نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێم، ره‌نگه دواتر هیچ عه‌ره‌بێك نه‌هێڵن له كه‌ركوك، هه‌روه‌ها كه‌ركوك ده‌وڵه‌مه‌نده، ده‌مانه‌وێت كه‌ركوك بۆ هه‌مو عێراق بێت.
* ئه‌و ترسه‌ی ئێوه ناچێته قاڵبی پێشبینییه‌وه، هیچ ئه‌زمونێكی خراپتان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه له كه‌ركوك له رابردودا؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: پێشتر درزی زۆر له‌نێوانماندا هه‌بو له‌گه‌ڵ دو حیزبه دهسهڵاتدارهكهدا، به‌ڵام ئێستا باشتره، پێشتر هێزمان بهكاردههێناو زمانی هه‌ڕه‌شه‌مان به‌سه‌ر هه‌مو شتێك‌دا زاڵبو، به‌ڵام ئێستا وتارمان ئاشتیانه‌یه، سیاسیانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه‌كانمان ده‌سه‌لمێنێت كه پێشبینی نین‌و راستین، ئه‌و بڕیاره‌ی كه باسمكرد یان سوربونی كورده‌كان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)و ناردنه‌وه‌و ده‌ركردنی عه‌ره‌به‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و زیاده‌ڕۆیانه‌ی دژی عه‌ره‌به‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك رویاندا، هه‌روه‌ها په‌راوێزخستن له‌نێو فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك، ده‌بینی ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی پۆلیس عه‌ره‌ب بێت، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی كه كورده، ده‌سه‌ڵاتی له‌و زیاتر ده‌بێت، له‌مانه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌گه‌ر كه‌ركوك بخرێته سه‌ر هه‌رێم، ئه‌وا مه‌ترسیی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌بێت.
* رایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت كێشه‌ی كه‌ركوك گه‌یشتوه‌ته بنبه‌ست؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: بێگومان ئه‌مه فێڵی ئه‌و كه‌سه‌یه كه بێئومێده، كه‌سی بێئومید هیچی به‌ده‌سته‌وه نییه داخستنی ده‌رگای ره‌حمه‌ت به خه‌ڵكدا نه‌بێت، مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ناگه‌ته بنبه‌ست، مه‌سه‌له‌كه چاره‌سه‌رێكی سه‌ركه‌وتوانه ده‌كرێت به به‌شداریی هه‌مو نه‌ته‌وه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كه‌ركوك، هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، هه‌وڵی باشن، په‌له‌ش ده‌كه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
* به‌ڵام كورد پێیوایه هه‌مو سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی عێراق‌و تێیاندا مالیكی خۆیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌دزنه‌وه؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: كێشه‌كه له‌وه‌دایه بۆ په‌له‌كردن له چاره‌سه‌كردنی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك پێویسته حیزبه كوردییه‌كان هاوكاربنو له هه‌ندێك له داواكانیان ته‌نازول بكه‌ن، چونكه سوربونیان له‌سه‌ر گهإانهوهی كه‌ركوك بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و دانانی كه‌ركوك به پایته‌ختی هه‌رێم وه‌كو هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه، دۆخه‌كه‌ش ئاڵۆزده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه له‌لایه‌ن ههرێمو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وا چاره‌سه‌ركردن په‌له ده‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان ئێستا هه‌وڵی جدین له رێگای پێكهێنانی به‌دواداچونی راستییهكانو به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپارده‌كان‌و چاره‌سه‌ری ده‌ستوری كه ده‌یه‌وێت به‌په‌له به‌ڕێوه‌بچێت.
* گرنگترین ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كه‌ركوك چین، ئه‌و لایه‌نانه كێن كه له‌پشت چاره‌سه‌رنه‌كردنی مهسهلهكهن؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ئه‌و لایه‌نانه نین كه تهگهرهنو نایانه‌وێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ببێت، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌مو ده‌یانه‌وێت له كه‌ركوك غه‌نیمه‌ی زۆر ببه‌ن، عه‌ره‌به‌كان بۆ نمونه ده‌ڵێن ئێمه زۆرینه‌ین، توركمانه‌كانیش ده‌ڵێن مێژوی كه‌ركوك مێژوی توركمانییه، بۆ نمونه ناوی گه‌ڕه‌ك‌و شاره‌كانی ده‌وروبه‌رو شوێنه‌كانی ناو كه‌ركوك كه زۆرینه‌یان ناوه‌كانیان توركمانییه، به به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه، كورده‌كانیش به هه‌مانشێوه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌ركوك كوردستانییه‌و پایته‌ختی كورده‌كانه، كێشه‌كان ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌ك له‌و سێ لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك بۆخۆیان بێت، ئه‌گه‌ر ته‌نازول له هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌وه نه‌بێت، ئه‌وا ناگه‌ینه چاره‌سه‌ر، من پێموایه گرفتی كه‌ركوك چاوتێبڕینه.
* كه‌وابو فاكته‌ری ئابوری كه نه‌وته، له كه‌ركوك چه‌ند رۆڵ ده‌بینێت له چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كه‌دا؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: پێموایه وێڕای فاكته‌ری شارستانی‌و مێژویی‌و ئه‌و شوێنه‌واره گه‌ورانه‌ی له كه‌ركوك هه‌ن، فاكته‌ری ئابوری رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له ئاڵۆزكردنی كێشه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاتانه‌ی كه‌ركوك هه‌یه‌تی دابه‌ش بكرێته سه‌ر خودی كه‌ركوك، زۆر له نیویۆرك‌و ویلایه‌ته ئه‌مریكییه‌كان باشتر ده‌بێت، نه‌وت فاكته‌ری پله دوه له‌و كێشه‌یه‌دا، فاكته‌ری یه‌كه‌میش ئه‌و شارستانیهتو مێژوه‌یه كه كه‌ركوك هه‌یه‌تی.
* كاریگه‌ریی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر چۆن ده‌بینن له له‌مپه‌ڕ خستنه پێش چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كه‌ركوك؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: پێموانییه وڵاتانی بیانی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك هه‌بێت، بۆ نمونه توركیا تا ئێستا چه‌ند لێدوانێكی كه‌م نه‌بێت، لێدوانی ئه‌وتۆمان لێ نه‌بینیوه له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه، زۆرینه‌شیان داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه دهكهنو هیچ ههإهشهیان تێدانییه، پێموایه وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كاریگه‌رییان نییه، به‌ڵام ره‌نگه جوڵانه‌وه له نێوخۆدا هه‌بێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به پۆزه‌تیڤانه ده‌ست له كاروباری كه‌ركوك وه‌ربده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو لایه‌نه‌كان بێت، نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێك بێت.
* كه‌ركوك بۆ ئێوه وه‌كو ره‌وتی سه‌دری چ گرنگییه‌كی هه‌یه؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: وته‌یه‌كی موقته‌دا سه‌در هه‌یه ده‌ڵێت كه‌ركوك دڵی عێراقه، خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرمان بۆ كه‌ركوك هه‌یه له‌و عێراقییه بچوكه‌ی كه ده‌ینوێنێت، من زۆرجار كه ده‌چمه نه‌جه‌فی پیرۆز، گرنگییه‌كی تایبه‌ت له ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه د‌رك پێده‌كه‌م، راسپارده‌كانی سه‌ركردایه‌تیی ره‌وتی سه‌دری بریتییه له‌وه‌ی پێویسته كه‌ركوك مه‌شخه‌ڵێك بێت هه‌مو عێراق روناك بكاته‌وه.
* كورده‌كان، كه‌ركوك به دڵی كوردستان ده‌زانن، ئێوه‌ش به دڵی عێراق، كه‌ركوك دڵی كامیانه؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: بێگومان هه‌رێمی كوردستان له عێراقه، ئه‌گه‌ر كه‌ركوك دڵی عێراق بێت، ئه‌وا دڵی كوردستانیشه، چونكه هه‌رێم سه‌ر به عێراقه، خۆ له ده‌ره‌وه‌ی عێراق نییه.
* پێشبینی رودانی جه‌نگی نێوخۆیی له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌كه‌ن؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: بڕواناكه‌م، چونكه هه‌ستم به شتی وا نه‌كردوه له‌لای ئه‌وان، ئێمه وه‌كو بهرپرسانو بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی، په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كتره‌وه زۆرباشه، ره‌نگه ناكۆكی له به‌غدا هه‌بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ یه‌كتر باشه، بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له عێراق رێگره له‌به‌رده‌م رودانی ئه‌و جه‌نگه، له‌وه‌ش زیاتر ئێستا حكومه‌تی عێراق‌و وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌هێزن، بۆیه بڕواناكه‌م كورده‌كان بیر له به‌ریه‌ككه‌وتنی سهربازییو چه‌كداریی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكه‌نه‌وه، چونكه حكومه‌تی عێراق ئێستا له حكومه‌تی سه‌رده‌می سه‌دام به‌هێزتره له وه‌زاره‌تی به‌رگریی، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به كورده‌كان ده‌گات، ئه‌مریكاش لایه‌نگریی حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ روبدات له‌سه‌ر كه‌ركوك، له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌بێت، نه‌وه‌ك له‌ناو كه‌ركوك، بڕواناكه‌م جه‌نگ له‌نێو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا روبدات.
* به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك، خزمه‌تی به كه‌ركوك كرد یان به‌پێچه‌وانه‌وه زیانی پێگه‌یاند؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: پێویست بو كێشه‌ی كه‌ركوك له ناوخۆدا چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نه‌كان رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه، بۆیه پێویست بو كێشه‌كه بكرێته نێوده‌وڵه‌تی، راسپارده‌كانی دیمستۆرا، كاره‌كانی لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كانی دواخست، هه‌ندێكجار راسپارده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كاریگه‌ریی هه‌یه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان، ئێمه له هه‌مو خاڵه‌كان له‌گه‌ڵ راسپارده‌كانی دیمستۆرا نین، هه‌ندێكی باش بون، هه‌ندێكیشیان كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتركرد، پێشبینی ده‌كه‌ین راسپارده‌كانی داهاتوی باش بێت، چونكه له‌گه‌ڵ زۆرێك له لایه‌نه‌كان دانیشتون، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش داوای چاوپێكه‌وتنی كردبو.
* بۆچی دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاوردهكانن بۆ ناوچه‌كانی خۆیان؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: وه‌كو عهرهبێكو ئاگادارێك له بارودۆخی كه‌ركوك، پێموایه زۆرینه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه سه‌دام هێنانی، به‌زۆر بون، به‌شێكیشیان هه‌ڵهاتن بو له ده‌ستی به‌عس له پارێزگاكانیان، كه هاتنه كه‌ركوك بۆ دوربون بو له سته‌می سه‌دام، ده‌بێت پاش رژێمی سه‌دام خۆی سه‌رپشك بێت له‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه یان نا، بێ پاره‌ش نه‌بێت، من رۆژێك له‌مباره‌وه‌یه له‌گه‌ڵ مالیكی قسه‌م كرد‌و وتم ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هاتون بۆ كه‌ركوك، سه‌دام پاره‌ی دانێ‌و پارچه‌یه‌ك زه‌وی، پێویسته ئیغرایان نه‌كرد، ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه با بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ریش نه‌گه‌ڕانه‌وه ئه‌وا عێراق عێراقی خۆیانه، زۆرێك له كورده‌كان له پارێزگاكانی باشور نیشته‌جێن، له شاری سه‌در گه‌ڕه‌كێك هه‌یه به‌ناوی كورده‌كان، خۆ نایه‌ین پاره‌یان بده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هه‌رێم، ئینجا ئه‌گه‌ر ته‌ماشابكه‌ین ئه‌گه‌ر سه‌دام ده هه‌زار عه‌ره‌بی هێنا، ئه‌وا كورد، كورده‌كانی سوریا‌و توركیا‌و ئێران هێنایه كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری، ئه‌وه مه‌عه‌سكه‌ر، ئه‌و زێده‌ڕۆیانه‌ی كراوه چه‌ند شارێك دروستبو، ئه‌مانه له‌كوێ بون، من خۆم چاوم به یه‌كێك له‌و كوردانه كه‌وت كوردیی نه‌ده‌زانی، وتی من كوردی سوریام، ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركوكیشی پێبو، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه.
* راتان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ه‌وه چۆنه؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی (140) ئێكسپایه‌ر بو، چونكه بۆ ماوه‌یه‌ك كاریان پێكردو دواتر نه‌ما، هه‌ندێك خه‌ڵك گه‌ڕانه‌وه، هه‌ندێكیش ره‌گه‌زنامه‌یان نه‌گواستوه‌ته‌وه، ده هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب هێشتا له كه‌ركوك ره‌گه‌زیان نه‌گواستوه‌ته‌وه، ماده‌ی (140) ماده‌یه‌كی ده‌ستورییه، ئێمه‌ش ده‌زانین، ئێستا ماده‌ی (23) هاته‌كایه‌وه، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان هاته‌كایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، بۆیه ئه‌و ماده‌یه كاتی به‌سه‌رچو.
* ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كورده‌كان باسیان له‌وه‌كرد كه ده‌بێت داهاتی مه‌زارگه پیرۆزه‌كانیش بچێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت، ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دان؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: نه‌خێر، پێویسته داهاتی مه‌زراگه پیرۆزه‌كان به‌ده‌ستی حه‌وزه‌ی عیلمییه‌وه بمێنێته‌وه، چونكه حه‌وزه‌ی علیمی به به‌یتولمال ده‌زانین، ئێمه كار به سیستمی ئیسلامی ده‌كه‌ین، ئه‌و پارانه‌ی ده‌چنه مهزراگهكانهوه، ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ حاكمی شه‌رعی له نه‌جه‌ف، ئه‌مه رای شه‌رعییه، به‌ڵام سیاسی رای شه‌رعی نییه، چونكه وه‌كو شه‌هید سه‌در وتویه‌تی، سیاسه‌ت دڵی نییه، به به‌رژه‌وه‌ندی مامه‌ڵه ده‌كات.
* په‌یوه‌ندیتان وه‌كو ره‌وتی سه‌دری له‌گه‌ڵ نوری مالیكی چۆنه؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: په‌یوه‌ندیمان به گشتی له‌گه‌ڵ مالیكی هه‌ر رۆژێك شێوه‌یه‌كه، رۆژێك رێككه‌وتنه، رۆژێك ئاڵۆزی‌و گرژیی، چونكه ئێمه زیاتر له‌ڕوی شه‌رعه‌وه كارده‌كه‌ین تا سیاسه‌ت، ئێمه شه‌رع له‌سه‌روی هه‌مو مامهڵهكانمانهوه ده‌بینینه‌وه، به‌ڵام حیزبه‌كانی دیكه به به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی كارده‌كه‌ین.
* وه‌كو چۆن كورده‌كان به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كرێن، ئێوه‌ش به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێرتان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت، تۆمه‌تبارن، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: یه‌كه‌م ئیسرائیل، ئێران نییه، ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی دوژمنی ئیسلامه، ئیسرائیل ده‌وڵه‌ت نییه، دژی قودسه، دژی مه‌كه‌ی موكهرهمهیه، دژی عێراقه، به‌ڵام ئێران وڵاتێكی مسوڵمانه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ته‌نازولمان كرد‌و وتمان ره‌وتی سه‌دری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، خۆ ئێران وڵاتێكی مسوڵمانه قه‌یدی چییه، به‌ڵام من دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی شه‌رعییه، نه زیادو نه كه‌م، زانا‌و مهرجهعو راڤه‌كاری تێدایه، ئێمه‌ش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه‌كان هه‌یه، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران نییه، له‌گه‌ڵ زاناكانی ئێرانه، من كورده‌كانیش به به‌كرێگیراو بۆ ئیسرائیل تۆمه‌تبار ناكه‌م، ئه‌گه‌ریش بزانین ئیسرائیل له هه‌رێمدا پێگه‌یان هه‌یه، هه‌ڵوێستمان خراپ ده‌بێت، چونكه ئیسرائیل دوژمنی گه‌لانه.