سازدانی: فازڵ نه‌جیب و هێمن لهۆنی
دكتۆر موحسین عه‌بدولحه‌مید كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه سیاسییه ناوداره‌كانی عێراق، هوشیاری ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌گه‌ر نوری مالیكی به ده‌رنجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و ئه‌و هه‌نگاوه ئیجابیانه‌ی ناویه‌تی، توشی غرور ببێت، عێراق جارێكی دیكه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ره‌ڕێی قه‌یرانێكی دیكه.
د.موحسین رای وایه كه قیاده‌ی به‌عس تائێستا دان نانێن به‌و تاوانانه‌ی له‌دژی گه‌لی عێراق ئه‌نجامیانداوه‌و هێشتا تۆبه‌یان نه‌كردوه، بۆیه مومكین نیه رێگه به به‌عس وه‌ك حیزب بدرێت جارێكی دیكه به‌شداری سیاسی هه‌بێت له عێراقدا.
* پێشبینی ئێوه بۆ ده‌سه‌ڵاتی مالیكی چییه له‌كاتێكدا ئه‌و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی زۆربه‌ی شاره‌كانی به‌ده‌ستهێنا، ئایا عێراق به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت‌و حوكمی داموده‌زگایی ده‌بات، یان حكومهتو عێراق ده‌خاته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حیزبه‌كه‌ی؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئێمه حه‌زده‌كه‌ین هه‌ندێك هه‌نگاو كه مالیكی ناویه‌تی، وه‌ك لێدانی میلیشیاكانو وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن كه ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌نگاوبنێن، ئه‌وه به‌رده‌وام بێت‌و راستگۆبن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دهیڵێنو هیواداریشین كه راستگۆبن. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێستا مالیكی ده‌ینێت، كێشه‌مان له‌گه‌ڵیدا نییه‌و ده‌خوازین مالیكی به‌و هه‌نگاوانه توشی غرور نهبێتو بیر له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی حاكم نه‌كاته‌وه‌و هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێكی شمولی نه‌نێت، ئێمه وا بیردهكهینهوهو بۆ خۆشیان هه‌ست به‌و حاڵه‌ته دهكهنو به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت هه‌نگاونانێن، چونكه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتو، كۆمه‌ڵێك هاوپهیمانیو شهریكایهتی نوێ ده‌هێنێته ئاراوه‌و بارودۆخێكی نوێ فه‌رز ده‌كات، عێراق كه‌وتوه‌ته سه‌ره‌ڕێی دیموكراسی‌و ئه‌سته‌مه جارێكی دیكه به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت بگه‌ڕێته‌وه‌و ته‌نیا حیزبێك ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر حكومهتو لایه‌نه سیاسییهكانو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كاندا. ده‌خوازم مالیكی سه‌ركه‌وتوبێت له‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان حیزبێكی مه‌زهه‌بی نین‌و هه‌مو عێراق یه‌كده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه توشی غروربنو جارێكی دیكه عێراق توشی ململانێیه‌كی دیكه بكه‌ن، ئێمه پشتگیریی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه به‌ره‌و چه‌كداماڵین له حیزب‌و میلیشیاكان ده‌ینێت بۆئه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی حكومه‌تدا بێت.
* ئایا مالیكی كه‌وتوه‌ته سه‌ره‌ڕێی دیكتاتۆریه‌ت‌و موڵكی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی به‌كارده‌هێنێت؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه حیزبێكی ئیسلامین، ناتوانین تۆمه‌ت بخه‌ینه پاڵ هیچ كه‌سێك، به‌ڵام ئێمه حه‌زه‌ری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه به‌وجۆره بێت‌و موڵكی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی به‌كاربێت، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌و نیه‌ته‌ی هه‌یه‌و ده‌بێت هه‌مو هاوكاربینو نه‌هێڵرێت ئه‌و نیه‌ته سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌مو هێزه عێراقییه‌كان به یه‌كگرتویی روبه‌ڕوی ئه‌و فیكره‌یه ببنه‌وه كه‌سێك یان لایه‌نێك بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی مالی‌و سهربازیو نه‌ته‌وه‌یی بخاته ده‌ستی خۆی.
* ئه‌گه‌ر مالیكی له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوایه، ئه‌و رێژه ده‌نگه‌ی ده‌هێنا كه له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا به‌ده‌ستی هێنا؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: كه‌سێك له ده‌سه‌ڵاتدا بێت‌و مالییه‌ی دهوڵهتو هێزی ئه‌منی به‌ده‌سته‌وه بێت، بێگومان ئه‌و ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌و لایه‌نه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه یاسایه‌كی گشتییه له عێراقدا.
* كه‌واته مالیكیش سودی له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كردوه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: بێگومان به‌ڵێ... به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به مالیكی، له بارودۆخی ئێستای عێراقدا هه‌ر لایه‌نێك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت، چانسی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان باشتره له‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن.
* ئه‌وه چه‌ند په‌یوه‌ندی به باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوری خه‌ڵكی عێراقه‌وه هه‌یه كه هه‌میشه ناچاركراون شوێنكه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵات بن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: له‌ماوه‌ی (35) ساڵی رابردودا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه راهێنراون كه گوێرایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌كان بن كه فه‌رمانڕه‌وا بون، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا په‌یوه‌ندی به‌و كلتورهشهوه هه‌یه كه له‌لایه‌ك بۆ پاراستنی بهرژهوهندیو له‌لایه‌كی دیكه بۆ خۆپاراستنه له بإینی موچه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
* باراك ئۆباما كه هاته عێراق وتی (18) مانگی داهاتو بۆ عێراقییه‌كان زۆر سه‌خت ده‌بێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا سوپاكه‌ی ده‌كشێنێته‌وه‌و ده‌بێت عێراقییه‌كان به‌رپرسیارێتی پاراستنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ بگرن، رای ئێوه چییه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئێمه بڕوامان وایه له سێ ساڵی داهاتودا سوپای عێراق به‌جۆرێكی وا گه‌شه ده‌كات كه بتوانێت به‌رپرسیارێتی ئه‌منی له‌ئه‌ستۆ بگرێت، چونكه له كۆتایی ساڵی 2011دا سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی ئێره به‌جێده‌هێڵێت. بونی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا، كێشه‌ی بۆ عێراقییه‌كان دروستكردوه‌و وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركهردان.
* وه‌زاره‌تی بهرگریو وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ماوه‌ی رابردودا تابیعێكی مه‌زهه‌بیان هه‌بوه، ئه‌و گۆڕانكاریانه چین كه له‌و وه‌زاره‌تانه‌دا كراون كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت بتوانن ئه‌و به‌رپرسیارێتییه وه‌ربگرن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پێشوتر هێزێكی تایبه‌ت كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردبو، ده‌ستێوه‌ردانی زۆر گه‌وره‌ی تێدا هه‌بو، ئه‌وه‌ش وایكرد كه هه‌ندێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌شداربن له‌و توندوتیژییه خوێناوییه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا رویدا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست به كێشه‌كه كرا، ده‌ستكرا به چاوخشانه‌وه به پێكهاته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیرێكی نوێ‌و ستافێكی نوێی بۆ دیاریكرا، هه‌ندێك به‌ش له‌و وه‌زاره‌ته ده‌ركران، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئیختراق كرابون. هه‌ندێك له هه‌ڵه‌كانی رابردو كۆتایی پێهاتوه‌و ئێستا مامه‌ڵه‌ی پۆلیس له‌گه‌ڵ هاوڵاتییاندا زۆر باشتره له جاران‌و پێویسته ئیجابیاتهكانیش ببینین، به‌ڵام تائێستا به‌ته‌واوی نه‌توانراوه له دهستێوهردانو هه‌یمه‌نه‌ی راسته‌وخۆ دوربكه‌وینه‌وه، هه‌مو گه‌لی عێراق نه‌ك ته‌نیا حیزبی ئیسلامی، داوای ئه‌وه ده‌كات كه سوپا‌و پۆلیس هی هه‌مو عێراق بێت له‌سه‌ر بنه‌مانی عێراقیبونو پیشه‌یی دابمه‌زرێت.
* چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دیسانه‌وه ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كان له شوێنه گشتی‌و سه‌ربازگه‌كاندا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، رای ئێوه چییه‌و بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌و ته‌قینه‌وانه روده‌ده‌ن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌وه په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگه، ئه‌و هێزه تیرۆریستیانه‌ی كه هاتنه ناو عێراق‌و ئه‌وانه‌شی كه له‌پشتیانه‌وه بون، نهیاندهویستو نایانه‌وێت عێراق وڵاتێكی ئارام‌و دامهزراوبێتو ده‌ربازی بێت له رابردو، بڕوای من وایه ئه‌وه حاڵه‌تێكی كاتییه‌و هه‌مو عێراقییه‌كان دژی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ن، به كورد‌و عهرهبو مسوڵمان‌و مه‌سیحییه‌وه. مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وه‌زعی عێراق زۆر ئاڵۆزه، چونكه ئه‌و بارودۆخه ده‌رئه‌نجامی حوكمی (35) ساڵی به‌عسییه‌كانه كه به خوێنإشتنو شمولیهتو دیكتاتۆریه‌ت‌و شه‌ڕكردن به‌ڕێوه‌یان بردوه، دواتریش بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌كان، وایكرد كه ئه‌مه‌ریكا عێراق داگیربكات‌و ئه‌ویش ژێرخانی كۆمه‌ڵگای عێراقی وێرانكردو سنوره‌كانی واڵاكرد، ده‌یان رێكخراوی نهێنیو ئاشكرا هاتنه ناوه‌وه‌و گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و توندوتیژیو كوشتن‌و بڕین په‌ره‌یسه‌ندو میلیشیا پێكهێنرا، پاشان ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای لێ دروستبو، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانی دراوسێش به‌شێوه‌یه‌كی سلبی ده‌ستێوه‌ردانیان كرد له كاروباری ناوخۆی عێراق، به‌وه‌ش كۆمه‌ڵگای عێراق به قۆناغێكی سه‌ختی شه‌ڕو كوشتن‌و كۆچكردندا تێپه‌ڕی، به‌ڵام هیچكات نه‌گه‌شته قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ، چونكه ئه‌و شه‌ڕو روبهڕوبونهوانهی كه رویاندا، ئه‌و هێزه ده‌ره‌كیانه ئه‌نجامیاندا كه به‌مه‌به‌ستی تێكدانی بارودۆخی عێراق هاتبونه ناوه‌وه وه‌ك قاعیده‌و زهرقاوییهكان، نه‌ك له ناوخۆوه هه‌ڵقوڵابێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه دڵسۆزی‌و نیشتمانپه‌روه‌ریی عهشایهرهكانو هه‌ندێك له پیاوه عاقڵه‌كانی عێراق نه‌بوایه، شه‌إی ناوخۆ رویده‌دا.
* بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌و ته‌قینه‌وانه سه‌رهه‌ڵده‌دات، په‌یوه‌ندی به فه‌رامۆشكردنی سه‌حوه‌وه هه‌یه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: سه‌حوه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیانن، ئه‌ویش زاڵبونو كۆتایی هێنانه به توندوتیژی له ناوچه سوننییهكاندا. ئه‌وه شتێكی مه‌حاڵ نییه كه ریزه‌كانی سه‌حوه‌ش ئیختراق بكرێت له‌لایه‌ن قاعیده‌و به‌عسییه‌كانه‌وه تا ده‌ستبكه‌نه‌وه به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كان. به‌عسییه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستداوه له‌به‌ر خراپیی سیستم‌و ره‌فتاره‌كانیان، نایانه‌وێت عێراقێكی یه‌كگرتو هه‌بێت كه بچێته پێشه‌وه‌و گه‌له‌كه‌ی به ئارامی بژی‌و رزگاری بێت له داگیركه‌ر.
* له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به‌عسییه‌كان بگهإێنهوه ناو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: هیچ مومكین نییه رازی بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌عس بگه‌ڕێته‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی وه‌ك حیزبی به‌عس، چونكه (35) ساڵ حوكمی ئه‌و گه‌له‌یان كرد به تاوان‌و شه‌ڕو كیمیاباران‌و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ‌و وڵاته‌كه‌یان كاولكرد، له‌به‌رئه‌وه مومكین نییه به‌عس وه‌ك حیزب رێگای پێبدرێت بگه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه فیكره‌ی به‌عسیه‌ت سه‌پێنرا به‌سه‌ر ملیۆنان كه‌س له عێراقدا كه ئه‌وان له ئه‌سڵدا په‌یوه‌ندیان به به‌عسه‌وه نه‌بوه، مومكینه ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمهڵگاو ئاشتبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و بچنه ناو حیزبه‌كانی دیكه‌وه یان حیزبی دیكه دروستبكه‌ن، ئه‌وه‌ش نابێت به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌كانی به‌عس بێت، چونكه ئه‌وان هه‌مو تاوانبار‌و خوێنڕێژن، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه كه هه‌مو به‌عسییه‌كان به‌یه‌ك ته‌رازو بكێشین.
* ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌بێت له‌گه‌ڵ قاعیده گفتوگۆ بكات، ئه‌ی بۆچی ئێوه له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كان گفتوگۆ ناكه‌ن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: قیاده‌ی به‌عس تائێستا دان نانێن به‌و تاوانانه‌ی له‌دژی گه‌لی عێراق ئه‌نجامیانداوه‌و هێشتا تۆبه‌یان نه‌كردوه، بگره هێشتا له‌سه‌ر هه‌مان بیروباوه‌ڕی سهدامیهتن، له‌به‌رئه‌وه مومكین نییه لێكگه‌شتن له‌گه‌ڵ ئه‌و موجریمانهدا بكرێت.
* ئه‌مه‌ریكا كێی پێ قبوڵه دوای خۆی حوكمی عێراق بكات؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌و گروپه‌ی قبوڵه كه شوێنكه‌وته‌ی خۆی بێت‌و مه‌یلی به‌لای ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت، ئه‌ویش له‌نێو عه‌ره‌به عه‌لمانییه‌كاندا، به‌ڵام مومكین نییه ئه‌وه ته‌حقیق ببێت. پۆل بریمه‌ر له یاداشته‌كانیدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه هیوادارن ئه‌وكاته‌ی له عێراق ده‌كشێنه‌وه، حكومه‌تێكی عه‌لمانی له عێراقدا دروست بوبێت.
* بۆچی ده‌یانه‌وێت عه‌لمانییه‌كان حوكمی عێراق بكه‌ن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: چونكه ئه‌وان متمانه ناده‌ن به ئیسلامییه‌كان، جگه له‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی ئیسلامییه‌كان وایكرد كه خه‌ڵكی عێراق روبكه‌نه عهلمانیهتو قاعیده‌ش به‌ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌و هه‌مو كه‌سه‌ی كوشت، حیزبه مه‌زهه‌بییه‌كانیش به‌ناوی ئیسلامه‌وه هاتنه ساحهكهو ئه‌و هه‌مو شه‌ڕه‌یان دروستكرد، كه ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره بو به ئیسلامیان گه‌یاند، خه‌ڵكی ناهه‌قی نییه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئیسلام بێت، باشتره روبكه‌ینه عه‌لمانیه‌ت.
* كه‌واته پێگه‌ی حیزبه‌كه‌ی ئێوه له داهاتوی عێراقدا چۆن ده‌بێت له‌كاتێكدا ده‌زانن كه ئه‌مه‌ریكا بۆ دوای خۆشی هه‌ر ئێوه‌ی قبوڵ نییه حوكمی عێراق بكه‌ن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئێمه‌ش وه‌ڵامی خۆمان هه‌یه، خاڵی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا له عێراق بكشێته‌وه له ساڵی 2011دا، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش حیزبی ئیسلامی ئیمزای له‌سه‌ر رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق‌و ئه‌مه‌ریكا كرد، خاڵی دوه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێمه بڕوامان به دیموكراسیه‌ت‌و سندوقی ده‌نگدان هه‌یه‌و هه‌ركه‌س گه‌ل په‌سه‌ندی كرد، ئێمه‌ش په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین.
* ئه‌مه‌ریكا تێبینی له‌سه‌ر جۆری ئیسلامییهتهكهتان هه‌یه یان له‌سه‌ر ئه‌سڵی ئیسلام؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌مه‌ریكا به قسه باسی ئه‌وه ده‌كات كه حه‌زده‌كات ئیسلامێكی میانڕه‌و پهیدابێتو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌زگاكانی سه‌هیۆنیه‌ت له خۆرئاوا ئیسلامێكی میانڕه‌ویان ناوێت، به‌ڵكو نمونه‌یه‌كی وه‌ك ئوسامه بنلادنو قاعیده‌یان ده‌وێت، چونكه ئه‌وانه ئیسلام ناشرین ده‌كه‌ن. ده‌زگاكانی سه‌هیۆنیه‌ت له خۆرئاوا ئه‌و ئیسلامه‌یان ده‌وێت كه خه‌ریكی كوشتن‌و كاولكردنه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مو جیهان بڵێن ئه‌وه ئیسلامییه.
* رای ئێوه له‌سه‌ر تهعدیلكردنهوهی ده‌ستور چییه، له‌كاتێكدا كورده‌كانیش به گومانه‌وه له‌و ئیشه ده‌ڕوانن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: حیزبی ئیسلامی كه ره‌خنه له ده‌ستور ده‌گرێت یان داوای ته‌عدیل ده‌كات، مه‌به‌ستی نییه مافی كورد كه‌مبكاته‌وه، چونكه یاداشتی لێكگهیشتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ كورده‌كان‌و بارودۆخی كورد باش تێده‌گه‌ین، له سه‌ره‌تاوه ئیقراری فیدراڵیه‌تمان كردوه بۆ كوردستان‌و مافه‌كانی، ئێمه ره‌خنه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌یه كه هانی مه‌زهه‌بگه‌رێتی ده‌دات.
* به دیاریكراوی ره‌خنه‌تان له چ خاڵێكی ده‌ستور هه‌یه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئێمه ره‌خنه‌مان له سهڵاحیاتهكانی سه‌رۆك وهزیرانو سه‌رۆك كۆماره، هه‌مو مافه‌كانیان داوه به سه‌رۆك وه‌زیران كه مومكینه له داهاتودا ببێته دیكتاتۆر، كه‌چی سه‌رۆكی كۆمار سهڵاحیاتێكی زۆر كه‌می هه‌یه.
* ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه شیعه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان به زۆرینه ده‌زانن، ده‌ستوریان به‌وجۆره داناوه كه هه‌میشه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رۆكی وه‌زیران بۆخۆیان بێت؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌و قسه‌یه زۆر درۆیه كه شیعه زۆرینه‌ن له عێراقدا، ئه‌گه‌رچی ئێمه جیاوازیی له‌نێوان شیعه‌و سوننهشدا ناكه‌ین، شیعه‌كان عێراقیان له‌سه‌ر بنه‌مای شیعه‌ی عهرهبو سوننه‌ی عهرهبو كورد دابه‌شكرد. ئه‌گه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان حسابی بكه‌یت، سوننه‌ی عهرهبو كورد‌و توركمان كه زۆرینه‌یان سوننین، له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌كان كه نزیكه‌ی 4%ی دانیشتوانی عێراقن، ئه‌وانه هه‌مو پێكه‌وه 60%ی دانیشتوانی عێراقن‌و تائێستاش سه‌رژمێرییه‌كی ده‌قیق له عێراقدا نه‌كراوه تا بزانرێت كێ زۆرینه‌یه.
* تێبینی دیكه‌تان چییه له‌سه‌ر ده‌ستور كه ده‌تانه‌وێت ته‌عدیل بكرێت؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: هه‌ستده‌كه‌ین هێزی مه‌ركه‌ز زۆر لاوازه له حكومه‌تدا، ئێمه نامانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زیش دروست ببێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئێمه ره‌خنه‌مان له فیدراڵیه‌تی عه‌ره‌ب هه‌یه نه‌ك هی كورد. كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌و ناوچه‌یان دیاریكراوه‌و پێنج هه‌زار ساڵه له‌م ناوچه‌یه دهژینو سته‌میان لێكراوه، پێویسته بارودۆخێكی تایبه‌تیان هه‌بێت، به‌ڵام عه‌ره‌ب بۆچی پێویسته فیدراڵیه‌تی هه‌بێت؟ خۆ هه‌مو هه‌ر عه‌ره‌بن. عێراق وڵاتێكی زۆر گه‌وره نییه، جگه له حیزبی ئیسلامیش، زۆر لایه‌نی دیكه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دان، له‌وانه‌ش حیزبی ده‌عوه‌و سهدرییهكانو فه‌زیله‌ش فیدراڵیه‌ت قبوڵ ناكه‌ن بۆ عه‌ره‌ب له عێراقدا. ئێمه بۆ پارێزگا عه‌ره‌بییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی لامهركهزیمان ده‌وێت نه‌ك فیدراڵیه‌ت، ئه‌گه‌ر فیدراڵیه‌ت بدرێت به شیعه‌و به سوننه، ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له ئاینده‌دا عێراق دابه‌ش ده‌كرێت بۆ 3 یان 4 ده‌وڵه‌ت.
* ئه‌گه‌ر عێراق دابه‌ش بكرێت ئێوه چ زیانێك ده‌كه‌ن، ئایا مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌ی سوننینشین ده‌وڵه‌مه‌ند نییه به نهوتو غاز؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: نه‌خێر ئه‌وه نییه، عێراق به‌وشێوه‌یه دابه‌ش بكرێت، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیله، چونكه ئه‌گه‌ر رۆژێك كوردیش جیابوبێته‌وه له عێراق، ئه‌وكاته عێراقی عه‌ره‌بی هیچ قیمه‌تێكی نامێنێت به‌رامبه‌ر ئیسرائیل له‌دژی ئه‌و سته‌مه‌ی له عهرهبو موقه‌ده‌ساتی ئیسلامی ده‌كرێت، خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئێستا هیچ كوردێك هه‌یه ئه‌وه قبوڵ بكات ئیداره‌ی هه‌ولێر جیابكرێته‌وه له سلێمانی؟ به‌دڵنیایی هه‌مو كورد حه‌زده‌كات یه‌كگرتوبن، هه‌مان شتیش بۆ عه‌ره‌ب راسته كه حه‌زده‌كه‌ین عه‌ره‌بی عێراق به یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌و عێراق دابه‌ش نه‌بێت، جگه له‌وه‌ش ئێمه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین كه ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زیی وه‌ك به‌عس دروست ببێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش قبوڵ ناكه‌ین.
* باسی ئه‌وه‌ت كرد كه دابه‌شكردنی عێراق زیانی بۆ هه‌یبه‌تی عه‌ره‌ب هه‌یه له دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل‌دا، به‌ڵام له‌وه‌یه هه‌زاران كه‌س له عێراقییه‌كان ئاماده نه‌بن شه‌ڕی ئیسرائیل بكه‌ن، یان شه‌ڕی ئیسلام‌و دینێكی دیكه بكه‌ن، ئایا سیاسییه‌كان مافیان هه‌یه ئه‌و بۆچونه‌ی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لی عێراقدا بسه‌پێنن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: نه‌خێر كه‌س بۆی نییه بۆچونی خۆی فه‌رزبكات، به‌ڵام ململانێ له‌نێوان نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ململانێی نێوان ئیسلام‌و یه‌هودیه‌ت نییه، خۆرئاوا هێزێكی چه‌كداری (ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل) له ناوچه‌كه داناوه بۆئه‌وه‌ی رابوه‌ستێت به‌رامبه‌ر رابونی عهرهبیو ئیسلامی، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌مێنێت، ئێمه هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه كه ئه‌و (5) ملیۆن جوله‌كه‌یه له ناوچه‌كه بژین، ئه‌وه سهلیبیهته كه ئه‌و سههیۆنیهتهی كردوه به ده‌سته‌ك تا له هه‌مو رابونێكی عه‌ره‌ب بدات كه (100) ساڵه هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
* ئه‌وجۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئێوه هۆكار نییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا متمانه‌تان پێبكات، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م پشتیوانی ئیسرائیله؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌وه شتێكی زۆر ئاساییه، چونكه ئێمه شوێنكه‌وته‌ی ئه‌مه‌ریكا نین‌و بۆ ئه‌مه‌ریكاش له دین‌و مه‌بده‌ئی خۆمان هه‌ڵناگه‌ڕێینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سه‌رده‌می خۆمان تێدهگهینو ده‌مارگیریش نین‌و بڕوامان به فره‌یی هه‌یه.
* ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی دهرودراوسێو ناوچه‌یی له عێراقدا زۆرتر نابێت؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان عاقڵ بوبنو یه‌كگرتوبن، ناهێڵن دهوڵهتو هێزه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن.
* با له ئه‌گه‌ر ده‌ربچین، ئایا عێراقییه‌كان ئه‌وه‌نده عاقڵن كه نه‌هێڵن ده‌ستێوه‌ردان هه‌بێت؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: راستییه‌كه‌ی له‌وه‌ش ده‌ترسم كه عاقڵ نه‌بوبن.
* رۆژ به‌ڕۆژ كێشه‌ی كه‌ركوك ئاڵۆز ده‌بێت، رای ئێوه چییه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: من ده‌ڵێم كه‌ركوك پارێزگایه‌كه كه له ئه‌سڵدا كورد زۆرینه بوه تێیدا، كاتی خۆی له په‌رله‌مانیش ئه‌و رایه‌ی خۆمم به‌یانكرد كه سنوری كه‌ركوك وه‌ك خاڵی سه‌ره‌تای لێبكرێته‌وه كه هیچ جۆره تهعریبێك روینهدابو، پاشان ته‌تبیع بكرێت‌و عه‌ره‌بی هاورده كه نزیكه‌ی (250) هه‌زار ده‌بونو به زوڵم‌و زۆر نیشته‌جێیان كردن، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌شی ده‌ركراون، بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی خۆیان. كاتی خۆی سه‌دام حسێن بۆیه قه‌زا كوردییه‌كانی له كه‌ركوك كرده‌وه، چونكه ده‌یزانی كورد له‌و پارێزگایه زۆرینه‌یه، له دواجاردا سه‌رژمێریی بكرێت‌و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ر بڕیارێكی دا، په‌سه‌ند بكرێت.
* به‌ڵام عهرهبو توركمانه‌كان ئێستا ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن ئه‌گه‌ر به راپرسیش كه‌ركوك بخرێته‌وه سه‌ر كوردستان؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌وان له‌وه ده‌ترسن‌و ده‌ڵێن كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا عێراقی داگیركرد، برا كورده‌كان (700) هه‌زار كه‌سیان هێنایه ناو كه‌ركوك. رای من ئه‌وه‌یه كه به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه هه‌یه لای عێراقییهكانو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هه‌ركه‌س كه‌ركوكیی نه‌بو، دهربكرێتو پاشان ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌سڵی كه‌ركوك بڕیاریاندا كه‌ركوك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بمێنێته‌وه، من دڵنیام برا كورده‌كان هیچ رێگرییه‌ك ناكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاریشدرا بخرێته سه‌ر كوردستان، چ خراپه‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان (3) پارێزگایه، كه‌ركوكی بچێته سه‌رو ئه‌وكات ببێته چوار پارێزگا؟.
* ئه‌وه بۆچونی شه‌خسی خۆته یان حیزبی ئیسلامیش؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌وه رای شه‌خسی خۆمه كه سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورام له حیزبی ئیسلامی، به‌ڵام حیزبی ئیسلامی وه‌ك حیزب، كه‌مێك بۆچونه‌كانی ناڕونن، چونكه مهوقیفمان موحریجه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، له‌ناو حیزب‌دا كورد‌و عهرهبو توركمانمان تێدایه‌و ده‌بێت ئه‌و باڵانسه بپارێزین. كاتی خۆی كه سه‌رۆكی حیزب بوم، له‌گه‌ڵ مام جه‌لال له قه‌ڵاچوالان كۆبومه‌وه، كه هاتینه ده‌ره‌وه پرسیاری ئه‌وه‌یان كرد كه ئایا حیزبی ئیسلامی رازی ده‌بێت مام جه‌لال ببێته سه‌رۆك كۆماری عێراق، منیش وتم رازی دهبینو مام جه‌لال عێراقییه‌و ئه‌گه‌ر گه‌لی عێراق رازی بێت، ئه‌وه نابێت هیچ رێگرییه‌ك هه‌بێت، ئه‌وكات عه‌ره‌بی موسڵ‌و توركمان‌و هه‌ندێك له عه‌ره‌بی به‌غداو هه‌ندێك له خه‌ڵكه ناتێگهشتوهكهی حیزبیش لێیانكردین به هه‌ڵڵا، به‌وه تۆمه‌تباریان كردین كه كوردایه‌تی ده‌كه‌ین‌و تهعهسوبمان بۆ كورد هه‌یه، راسته من كوردم‌و ئیسلامییه‌تیش رێگریی ناكات له‌وه‌ی گه‌لی خۆمم خۆشبوێت.
* ماده‌ی (58و 140) نه له سه‌رده‌می د.جه‌عفه‌ری‌و نه له سه‌رده‌می مالكیدا به‌ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كراو رۆژ به‌ڕۆژیش ئه‌و كێشه‌یه ئاڵۆزتر ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: كێشه‌ی كه‌ركوك زۆر ئاڵۆزه‌و زۆر ئیتیجاهاتی تێدایه‌و هیچ كه‌سیش له‌وان دادپه‌روه‌ریی ناوێت، ئێستا كورد ده‌ڵێت هه‌نگاوه‌كانی ماده‌ی (140) جێبهجێبكهنو خه‌ڵكه‌كه‌ی چ بڕیارێكی دا، ئێمه په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین.
* بۆچی عه‌ره‌ب رێگره له‌وه‌ی كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئیعترازهكهیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پارێزگایه بێته سه‌ر كوردستان، ئه‌وان ده‌كه‌ن به كورد‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌چێت، چونكه ئه‌وان جیاده‌بنه‌وه له نه‌ته‌وه‌ی خۆیان كه عه‌ره‌به.
* كورد وێنه‌یه‌كی ناشیرینی داوه به‌ده‌سته‌وه تا عه‌ره‌ب ئه‌و ترسه‌ی هه‌بێت؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌وه له من مه‌پرسه، له جه‌ماعه‌تی خۆتان بپرسه له كوردستان كه ئیشی باشتان كردوه یان خراپ.
* ئایا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراقدا پێگه‌تان به‌هێزتر ده‌بێت له‌كاتێكدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه پۆستی سه‌رۆك كۆمار له داهاتودا بۆ حیزبی ئیسلامی ده‌بێت؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئێمه حیزبێكی عهریقین له عێراقداو نزیكه‌ی (60) ساڵ ده‌بێت هه‌ین، له هه‌مو جێگایه‌ك هه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشتی شكاندوین، ئه‌وه‌یه كه دوژمنان زۆره‌و پاره‌مان كه‌مه، هه‌ڵبژاردن پێویستی به پاره‌یه‌و ئێمه‌ش هیچ ده‌وڵه‌تێك پشتگیریمان ناكات.
* ئه‌ی ئه‌و (22) ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به سوننییه پشتگیریی ئێوه ناكه‌ن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: به قه‌تعی پێتده‌ڵێم كه به هیچ جۆرێك كۆمه‌كمان ناكه‌ن، جگه له‌وه‌ش ئێمه هیچ كۆمه‌كێكی ئه‌وانمان ناوێت ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه دوژمنایه‌تیمان نه‌كه‌ن.
* ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان دوژمنایه‌تیان ده‌كه‌ن وه‌ك ئێوه ده‌یڵێن، په‌یوه‌ندی به باكگراوندی ئیخوان موسلمینبونتانهوه هه‌یه كه له زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا سه‌ركوت ده‌كرێن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: نه‌خێر.. ئێمه فراوانترین له ئیخوان موسلمین‌و به‌شێك نین له رێكخستنی ئیخوان موسلمین، ئێمه حیزبێكی ئیسلامیی عێراقین‌و هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌ندامیان هه‌یه لای ئێمه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مهسیحییهكیش سیاسه‌ته‌كانی ئێمه‌ی په‌سه‌ندبێت، ئێمه به ئه‌ندامی خۆمانی وه‌رده‌گرین.
* بۆچی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له هه‌ندێك ناوچه‌دا شكستان هێنا به‌تایبه‌ت موسڵ؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: له‌به‌رئه‌وه‌ی دوژمنمان زۆره، به‌تایبه‌ت به‌عسییه‌كان، به‌عسییه‌كان كۆمه‌كی قاعیده دهكهنو هانیانده‌ده‌ن له‌دژی ئێمه، تائێستا (1612) كادیر‌و سه‌ركرده‌ی ئێمه تیرۆر كراوه، جگه له‌وه‌ش حیزبی ئیسلامی تاوانباره به‌وه‌ی یاداشتی لێكگهشتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ كورد‌و هه‌ندێك له وڵاتانی ده‌ره‌كیش په‌یوه‌ندیان به عه‌شایه‌ره‌كانی موسڵه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ئێمه رێكنه‌كه‌ون.
* كێ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئێوه‌ی تیرۆر كردوه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: هه‌مو لایه‌نه‌كان، قاعیده‌و ئهمهریكییهكانو بهعسییهكانو میلیشیاكان.
* ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌مه‌به‌ست سه‌ركرده‌كانی ئێوه‌یان كوشتوه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: له هه‌ندێك شوێن به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌یان بوه له ئهمهریكییهكانو له هه‌ندێك جێگاش به‌ئه‌نقه‌ست كوشتونیان.
* بۆچی به‌عسییه‌كان به‌و ئه‌ندازه‌یه دژی ئێوه‌ن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئێستا به‌عسییه‌كان ئێمه به دوژمنی سه‌ره‌كی پله یه‌كی خۆیان دهزاننو پاره ده‌ده‌ن به قاعیده تا سه‌ركرده‌كانی ئێمه بكوژن، ئه‌وان ده‌ڵێن حیزبی ئیسلامی هاتوه جێگای ئێمه‌ی گرتوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانی روخاندوه نه‌ك ئێمه.
* هۆكاری ئه‌و دژایه‌تییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وان هاتونه‌ته ناو رێكخستنه‌كانی ئێوه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌به‌ده‌ن شتی وا نییه، مومكین نییه ئه‌ندامێكی به‌عسی بێته ناو رێكخستنی ئێمه، چونكه ئێمه دیسپلینی ناوخۆییمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌عسییه‌كی دیندار كه هیچ تاوانێكی نه‌كردبێت‌و سیاسه‌ته‌كانی ئێمه تهید بكات، بۆچی وه‌رینه‌گرین؟.
* هیچ نیه‌تێك هه‌یه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتودا پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه‌درێته‌وه به كورد؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌وه په‌یوه‌ندی به دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه، پۆستی سه‌رۆك كۆمار یان له ئه‌نجامی ته‌وافوق ده‌درێت به لایه‌نێك، یان ده‌درێته كوتله‌یه‌كی گه‌وره، ئێمه له حیزبی ئیسلامی له سیاسه‌تی مام جه‌لال رازینو مرۆڤێكی سیاسیی عاقڵه‌و هه‌میشه به‌ره‌و نیشتمانپه‌روه‌ریی ده‌ڕوات.
* ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه نه‌یتوانی به‌رپرسیارێتی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ربگرێته‌وه، ئایا ئه‌و پۆسته ده‌درێته كوردێكی دیكه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: بۆچی نا.. ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه، شتێكی ئاساییه.
* ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ته‌وافوق بكه‌ین، هه‌مو شتێكی ئێستای عێراق به ته‌وافوق پێكهێنراوه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كرێت خۆری ته‌وافوقات ئاوادهبێتو سه‌ره‌تاكه‌شی له موسڵ ده‌ركه‌وت، رای ئێوه چییه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: به‌م زوییه تهوافوقاتهكان كۆتایی نایه‌ت، به‌تایبه‌ت ته‌وافوقی مه‌ركه‌زیی هه‌ر ده‌بێت بمێنێت، چونكه بارودۆخی عێراق ئه‌وه ده‌خوازێت كه تا (2 یان 3) هه‌ڵبژاردنی دیكه ته‌وافوقات بمێنێت. ئه‌م تهوافوقانهی ئێستا وایكردوه كه زیاتر ته‌فاهومی یه‌كتری‌و كێشه‌كان بكه‌ین.
* بۆچی له موسڵ زۆرینه (لیستی حه‌دبا) هه‌مو پۆسته‌كانی بۆخۆی دانا بێئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌بده‌ئی ته‌وافوق؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: له موسڵ ململانێی قه‌ومی هه‌بوه‌و هه‌یه‌و مومكینه وه‌ك ئه‌وه‌ی موسڵاوییه‌كان ده‌ڵێن ته‌جاوز هه‌بوه له‌سه‌ریان، هه‌ربۆیه ئه‌وه‌یان كرده هۆكارێك كه هاوڵاتییان دابه‌ش بكه‌ن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌بدا.
* رات چییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لیستی حه‌دبا هه‌مو پۆسته‌كانی بۆخۆی داناوه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌وان ده‌ڵێن به‌پێی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت ئێمه زۆرینهینو مافی خۆمانه هه‌مو پۆسته‌كان بۆ خۆمان بێت، ئه‌گه‌ر سودیان هه‌بێت بۆ خه‌ڵكی به‌بێ جیاوازیی له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا، ئه‌وه سه‌ركه‌وتو ده‌بن، سودیشیان نه‌بێت بۆ هاوڵاتییان ئه‌وه شكست ده‌هێنن.
* رات چییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد بایكۆتی ئه‌نجومه‌نی موحافه‌زه‌ی كردوه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: چی تێدایه ئه‌گه‌ر بهرههڵستكاربن؟ به‌ڵام رای تایبه‌تی من ئه‌وه‌یه كه به‌شداریی ئیجابی بكه‌ن.
* ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك نییه بۆ په‌راوێزخستنی كورد له عێراقدا؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: مومكین نییه حكومه‌تێك دروستبێت له به‌غداو بیه‌وێت كورد دوربخاته‌وه، چونكه هه‌مو حیزبه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت كورد په‌یوه‌ست بێت به مهركهزهوهو ئه‌وه‌ش بۆ ئیستقراری عێراق باشه. كاتی خۆی له مه‌جلیسی حوكمدا موناقه‌شه‌ی فیدراڵیه‌تمان دهكردو پێموتن ئه‌گه‌ر دان به فیدراڵیه‌تدا نه‌نێن بۆ كورد، كه‌واته ده‌تانه‌وێت له عێراقدا (40) ساڵی دیكه شهڕبكهینهوه.
* بۆچی سوننییه‌كان رێگرن له یاسای غاز‌و نه‌وت؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئه‌وه به گفتوگۆیه‌كی زانستیی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، كاتی خۆی كه ده‌ستور نوسراوه‌ته‌وه، عه‌ره‌بی سوننه بهشدارنهبوهو ئێستا ده‌یه‌وێت ته‌عدیلات بكرێت له ده‌ستوردا به‌جۆرێك كه هه‌مو عێراقییه‌ك خۆی له‌و ده‌ستوره‌دا ببینێته‌وه.
* ئێستا سوننی خۆی له‌و ده‌ستوره‌دا نابینێته‌وه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: نه‌خێر، هه‌ندێك ته‌عدیل كراوه به‌ڵام شتی ئه‌ساسی نین، داخوازیی سه‌ره‌كی ئێمه چاوخشاندنه‌وه‌یه به ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆماردا كه وابزانم ئه‌وه داخوازیی كوردیشه.
* ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه به‌نیازن سه‌رۆكی داهاتوی عێراق سوننی بێت به‌تایبه‌ت له حیزبی ئیسلامی؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: نه‌خێر له‌به‌رئه‌وه نییه، چونكه خۆ ئێستا سه‌رۆكی عێراق كورده، له‌وه‌یه سه‌رۆكی داهاتوی عێراق به‌پێی تهحالوفاتو ته‌وافوقات به‌وجۆره بێت كه شیعه بێت.
* كێشه‌ی گه‌وره‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانه، ئێوه له‌وباره‌وه چی ده‌ڵێن؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پێویسته به گفتوگۆ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
* ئه‌گه‌ر كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێككه‌وتنی ئه‌نجامداو نه‌وتی نارده ده‌ره‌وه، ئێوه له حیزبی ئیسلامی دژی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتن له‌لایه‌ن كورده‌وه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: به هیچ جۆرێك نه‌خێر، چونكه كورد ناڵێت ئه‌و نه‌وته ته‌نیا بۆ كوردستانه، داهاتی ئه‌و نه‌وته ده‌چێته‌وه بودجه‌ی گشتی‌و بۆ هه‌مو عێراقییهكانهو له ده‌ستوریشدا واهاتوه.
* ده‌وترێت موغازه‌له‌و موجامه‌له‌ی زۆری كورده‌كان بۆ شیعه‌كان وایكرد كه سوننییه‌كان هه‌ندێكجار له هه‌ڵوێستدا دژی كوردبن، رای ئێوه چییه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: كورد له مهزڵومیهتو كاره‌ساتێكی گه‌وره رزگاری بو به نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، شیعه‌كانیش به هه‌مانشێوه‌ی كورده‌كان، له‌به‌رئه‌وه مه‌زڵومیه‌ت كۆیكردنه‌وه، به‌ڵام ئێستا راستی‌و كۆمه‌ڵێك شتی دیكه هاته ناوه‌وه، مومكینه هه‌ركه‌س به‌وجۆره بیربكاته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی تێدایه.
* ئێستا كورد هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه هاوسه‌نگی بكات له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوننی؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: خه‌ریكن بیكه‌ن، ئینشائه‌ڵڵا ده‌یكه‌ن، ئێمه نامانه‌وێت كورد ئینحیاز بكات بۆ شیعه یان سوننه، ئێمه ده‌مانه‌وێت كورد كه سه‌مامی ئه‌مانه له عێراقدا، هاوسه‌نگی بپارێزێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له سوننییه‌كان بۆچونیان وایه كه كورد له‌گه‌ڵ سوننی سێ خاڵی هاوبه‌شی هه‌یه، رابیته‌ی دینی‌و رابیته‌ی مهزههبیو جوگرافی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شیعه ته‌نیا یه‌ك رابیته‌ی هه‌یه، ئه‌ویش رابیته‌ی دینییه، ئێمه له حیزبی ئیسلامی ئه‌و جۆره پۆلێنكردنانه ره‌فز ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ڵێین ده‌بێت كورد كه لایه‌نێكی گرنگی هاوكێشه‌كه‌یه، هاوكاریی هه‌مو لایه‌ك بكات تا بگه‌ینه ئامانجێكی هاوبهشو پێكه‌وه بژین‌و هه‌مو لایه‌نێكیش مافی خۆی وه‌ربگرێت.
* ئایا ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكشێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ره، نه‌كرابێت، شه‌ڕ روده‌دات؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: ده‌خوازم كێشه‌كه به رێگاچاره‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت‌و هه‌مو كه‌س مافی خۆی به دادپه‌روه‌رانه وهربگرێتو ئه‌و شه‌ڕه رونه‌دات، چونكه شهإ له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌س نییه.
* كه‌ركوك خستنه سه‌ر كوردستان به‌و واقیعه‌ی ئێستای، خه‌ونه؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: من ناڵێم خه‌ونه، ده‌ڵێم ئه‌وه كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌و ده‌بێت زۆر به عاقڵانه‌و دادپه‌روه‌رانه ده‌ستی بۆ ببرێت.
* ته‌سه‌ور ده‌كه‌یت له (12) ساڵی داهاتودا (3 جه‌وله‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق)، كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ببێت؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: من حه‌زده‌كه‌م له (5) ساڵی داهاتودا چاره‌سه‌ر ببێت.
* هه‌مومان حه‌زده‌كه‌ین كێشه‌كان چاره‌سه‌رببن، با واز له حه‌ز بهێینین، ئێوه بۆخۆتان كهركوكینو پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و كێشه‌یه كه‌ی كۆتایی پێبێت؟
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه ئه‌وه‌نده عه‌وامیل ده‌ستی تێوه‌رداوه‌و ئه‌وه‌نده ئاڵۆزبوه، پێشبینی ناكه‌م به ئاسانی چاره‌سه‌ر ببێت.
پڕۆفایل:
موحسین عه‌بدولحه‌مید :
• له ساڵی 1937 له شاری كه‌ركوك له‌دایك بوه.
• له سلێمانی‌و كه‌ركوك قۆناغه‌كانی خوێندنی بڕیوه‌و له ساڵی 1959 كۆلێژی په‌روه‌رده، به‌شی زمان‌و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی خوێندوه‌و، له ساڵی 1968 له قاهیره بڕوانامه‌ی ماسته‌رو له ساڵی 1972 دكتۆرای به ده‌ست هێناوه.
• نزیكه‌ی (50) ساڵ له رێكخستنه‌كانی حیزبی ئیسلامیی عێراقی ئیشیكردوهو پاشان بوه به سه‌رۆكی حیزب‌و دوای روخانی رژێمی بهعسو پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی حوكم، له‌وێش بۆته ئهندامو به شێوه‌یه‌كی ده‌وری بۆ ماوه‌ی مانگێك سه‌رۆكی مه‌جلیسی حوكم بوه.
• ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای حیزبی ئیسلامیی عێراقییه، كه یه‌كێكه له حیزبه سونییه‌كانی عێراق، كه له ساڵی 1960 دروست بوه‌و پاشان به بڕیارێكی حكومه‌تی عێراق حهلكراوهو حیزبی ناوبراویش به شێوه‌یه‌كی نهێنی خه‌باتیان كردوه، تا روخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003