سازدانی: دلێر عه‌بدولخالق
د.عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی، سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازیی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینیان به لیستی جیاواز له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بونی هێزی ئۆپۆزسیۆنی كارا له‌ناو په‌رله‌ماندا، هه‌روه‌ك پێیوایه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌زویر‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ئارادا نه‌بێت، ئه‌وا هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌توانن ئه‌نجامی باشیان هه‌بێت‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، به وته‌ی ئه‌و هاتنه‌كایه‌ی ئه‌و هێزه نوێیانه بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی‌و پارتی نییه، به‌ڵكو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و باشكردنی خزمه‌تگوزارییه ناوخۆییه‌كانه.
* هۆكاری به‌شداریتان وه‌ك لیستێكی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ لیستی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازیی كوردستان هێڵه گشتییه‌كانی كاركردنی چییه؟
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی: هۆكاری دابه‌زینمان به لیستی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا ئۆپۆزسیۆن نییه‌و ئێمه‌ش بونی هێزی ئۆپۆزسیۆن به پێداویستییه‌كی مێژویی ئه‌م قۆناغه ده‌زانین، هه‌رچه‌نده كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه به‌رنامه‌كه‌مان رابگه‌یه‌نین، به‌ڵام بۆ زانیاری ئێوه به‌رنامه‌یه‌كی فراوانمان هه‌یه‌و به‌پێی پێویستی قۆناغه‌كان به‌رنامه‌كان داڕێژراون، بۆ نمونه بۆ چوار ساڵی داهاتو چه‌ند خاڵێكی گرنگ له‌به‌رچاو ده‌گرین، له‌وانه چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت‌و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها‌و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ چاكسازیی له هه‌مو ئاسته‌كان.
* كاری یاسایی لیسته‌كه‌تان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بوه؟
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی: به‌ڵێ كاره‌كانی ته‌واو بوه‌و لیسته‌كه‌مان (14) كه‌سی تێدایه، كه‌سه‌كانیش مامۆستای زانكۆ‌و خه‌ڵكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی تێدایه‌و گه‌نج‌و ژنیشی له‌خۆ گرتوه، هه‌روه‌ك ئیمزای (600) كه‌سیشمان بۆ كۆمسیۆن ناردوه كه پشتگیری له‌و لیسته ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه رێگری‌و له‌مپه‌ڕمان له‌به‌رده‌مه، بۆ نمونه له یاسای كۆمسیۆن له خاڵێكدا باس له‌وه ده‌كات كۆمسیۆن به‌رپرس نییه له پاراستنی ژیانی نوێنه‌ره‌كان یان ئه‌وانه‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ئاستی مادیشدا پشتگیریان لێ ناكرێت، له‌و خاڵانه ئه‌وه ده‌خوێندرێته‌وه سود‌و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه گه‌وره‌كانی تێدایه، چونكه ئه‌وان ئیمكانیه‌تی مادییان زۆر گه‌وره‌یه، له‌كاتێكدا لیسته نوێیه‌كان‌و به‌تایبه‌ت ئێمه هیچمان نییه، هه‌روه‌ك خه‌ڵكیش ده‌ترسێت له‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیمان بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كه‌سێكی خۆمان تكای لێكردم ناوی له لیسته‌كه ده‌ربهێنم، چونكه (22) جار هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، كه‌واته ئه‌م خاڵانه دژی هێزی ئۆپۆزسیۆنه له كوردستان.
* نفوزی لیسته‌كه‌تان له چ ناوچه‌یه‌كه به‌تایبه‌تی، ئاماده‌كاریتان بۆ هه‌مو ناوچه‌كه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كردوه؟
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی: له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێم نوێنه‌ر‌و وجودمان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن جه‌ماوه‌رمان زیاتره له‌چاو شوێنێكی دیكه، قورسایی ئێمه له دهۆك‌و هه‌ولێره، به‌ڵام قورسایی كاری ئێمه هاتوه‌ته سلێمانی! ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی لێره هه‌یه‌و پانتایی ئازادی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن، چونكه سێ مانگ له دهۆك دابنیشم، رۆژنامه‌نوسێك جورئه‌ت ناكات دیدارێكم له‌گه‌ڵ سازبكات.
* پێشتر باست له‌وه كرد، له‌و شوێنانه‌ی ئێوه نفوزی جه‌ماوه‌ریتان زۆره، لایه‌نگرانتان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌و نه‌یانتوانیوه ئازادانه كاری سیاسی خۆیان بكه‌ن، كه‌واته چ ئه‌نجامێك له‌و ناوچانه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌یت؟
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه ئازادبێت‌و كۆسپی له‌به‌رده‌م ده‌نگدانی میلله‌ت له‌ئارادا نه‌بێت، ئێمه بإوامانوایه ده‌نگی باش له دهۆك‌و هه‌ولێر ده‌هێننین‌و له سلێمانیش خراپ نابین، به‌ڵام له دانیشتنێكدا به‌پرسێكی باڵای حیزبی پێی وتم هه‌رچی بكه‌ن ته‌زویر ده‌كه‌ین!؟ كه‌واته ئه‌گه‌ر ترسی ته‌زویركردن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕینی خه‌ڵك له‌ئارادابێت، ئه‌نجامه‌كه وا ناشكێته‌وه.
* به بڕوای تۆ، ئه‌و ده‌ركه‌وتانه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم جیاده‌كاته‌وه چین؟
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی: جورئه‌تی خه‌ڵكی تازه‌یه، كه دور له بۆچونی دو حیزبی سه‌ره‌كی هاتونه‌ته پێش‌و به‌رنامه‌ی جیاواز‌و لیستی جیاوازیان هه‌یه‌و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن، ئێمه به‌دوری نازانین ئه‌و هێزه نوێیانه له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا بیبه‌نه‌وه، به‌ڵام زۆر گرنگیشه هێزی ئۆپۆزسیۆن له‌ژێر یه‌ك چه‌تر كۆببێته‌وه‌و په‌رته‌وازه نه‌بن‌و به‌رگری له دروستبونی هێزێكی رێكخراویی ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن‌و به‌رگری له‌یه‌ك بكه‌ین، به‌ڵام ناڕونییه‌ك هه‌یه كه پێویسته رونبكرێته‌وه، كه‌ئێمه ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت له‌ناو په‌رله‌مان، نیازی دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و پارتی نییه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی میلله‌تی كورد‌و له‌ناویدا خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك زیاتر‌و باشتر بكرێت، من به‌ڵێن به مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود ده‌ده‌م خواستی سه‌ره‌كی ئێمه هاتنه‌دی سیستمێكی دیموكراسی راسته‌قینه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ جوانكردنی سومعه‌ی كوردستان‌و هه‌روه‌ها ئاگادارتان ده‌كاته‌وه له‌كه‌م‌و كورتییه‌كانتان، واته دروستبونی هێزی ئۆپۆزسیۆن ده‌وڵه‌مه‌ندییه بۆ خۆتان‌و میلله‌ته‌كه‌تان، ئه‌گه‌ریش رێگری نه‌كرێت گۆڕانی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه، جگه له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ سومعه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
* باست له‌وه كرد هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌دایه، زیاتریش ئاماژه به رێگرییه‌كان ده‌كه‌یت، ئه‌و ئاماژانه‌ی ئێستا ده‌ركه‌وتون (تاقیكردنه‌وه‌كه) چۆن نیشان ده‌ده‌ن؟
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی: تائێستا ئاماژه‌كان باش نین، به‌ڵام ده‌خوازین له دو مانگی داهاتو هه‌ڕه‌شه‌و كۆسپ نه‌مێنێت‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا ته‌زویر نه‌كرێت، چونكه هه‌ڵبژاردن گرێبه‌ستی نێوان خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاته، كه پێویست ده‌كات هه‌مو (4) ساڵێك نوێ بكرێته‌وه‌و بزانرێت خه‌ڵك تا چه‌ند له ده‌سه‌ڵات رازییه، له هه‌مو دونیاشدا سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات میلله‌ته‌و كه‌سێكی تر نییه، كه‌واته لێگه‌ڕێن خه‌ڵك با به ئازادانه گوزارشت له ئیراده‌ی خۆی بكات‌و كێی پێی باشه هه‌ڵیبژیرێت، چونكه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت‌و ده‌بێته هۆی سوكایه‌تی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌زمونی كوردیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
* باس له گرنگی هێزی نوێ‌و هاتنه‌كایه‌ی لیستی جیاواز ده‌كه‌یت له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام بۆچونێكی دیكه هه‌یه كه دو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن، كه ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ده‌ره‌كیدایه‌و پێویسته له‌م قۆناغه‌دا هه‌مو بۆچونه‌كان له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی گه‌وره‌دا كۆبكرێنه‌وه، بۆچونت له‌و روه‌وه چییه؟
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی: بابه‌تی مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كورستان پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و زیاتر وه‌هم‌و خه‌یاڵه، چونكه زۆر وڵاتی گه‌وره‌و دیموكراسی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌و له‌سه‌ر بوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان پرسیان به میلله‌ته‌كه‌یان كردوه‌و میلله‌ته‌كه‌یان به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ن، توانایان هه‌بوه به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كان بوه‌ستنه‌وه، واته له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا باشترین رابه‌ر هه‌ڵبژێردراوه كه توانیویه‌تی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری پێ بێت بۆ پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌و لاوازكردنی مه‌ترسییه‌كان، مه‌ترسی ئه‌وكاته دروستده‌بێت كه میلله‌ت له دۆڵێك بێت‌و ده‌سه‌ڵات له دۆڵێكی دیكه، هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی به هی خۆی زانی، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت.
* له وڵاتانی جیهانی سێ‌دا، كه باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت له به‌رامبه‌ریشدا پرسیار له هه‌ڵوێستی هێزی ئه‌منی‌و چه‌كدار ده‌كرێت، له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و واقیعه دیاره كه قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی هێزی پۆلیس‌و ئاسایش‌و پێشمه‌رگه سه‌ر به دو حیزبه گه‌وره‌كه‌ن، به رای تۆ ئه‌و هێزانه ده‌توانن بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن؟
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی: له سیستمی دیموكراسیدا، پۆلیس پۆلیسه پێش‌و دوای هه‌ڵبژاردنیش، ئه‌م ده‌زگایانه ئه‌ركیان پاراستنی میلله‌تێكه نه‌ك لایه‌نێك‌و حیزبێك، ئه‌گه‌ر هه‌رێم ده‌یه‌وێت په‌یڕه‌وی دیموكراسی بكات، ئه‌وا دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه‌یه، له‌باره‌ی پشتگیری ئه‌و هێزانه له ده‌سه‌ڵاتی حیزب نمونه‌ی زۆر سلبی له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام نامانه‌وێت باسی بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئه‌و هێزه سه‌یری هێزی چه‌كداری وڵاتانی پێشكه‌تو بكه‌ن‌و بزانن ئه‌وان چۆن له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، واته هێزی چه‌كداری پێویسته به ئه‌ركی مێژویی خۆی هه‌ستێت كه پشتگیریكردنه له هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و رێزگرتنه له ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌یان، هه‌روه‌ك ئه‌وه بزانن هه‌مو میلله‌ت چاوی له ئه‌وانه بیانپارێزن.
* ئه‌و دژایه‌تییه‌ی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رامبه‌ر لیسته‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌یكه‌ن، ئایا ئه‌و هێزانه به مه‌ترسی ده‌زانن یا سروشتی هه‌ڵبژاردن وایه؟
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی: هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و دژایه‌تیكردنی ئه‌و لیستانه، له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه په‌یوه‌ندی به سروستی هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه، به‌ڵكو مه‌ترسییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه، چونكه ده‌زانن جه‌ماوه‌ریان هه‌یه‌و شتیان پێ ده‌كرێت، بۆ نمونه له سلێمانی دژایه‌تی لیستی گۆڕان ده‌كرێت‌و له دهۆك‌و هه‌ولێریش دژایه‌تی لیسته‌كه‌ی ئێمه، به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ ئه‌وه بكرێت، هه‌بونی ئه‌م هێزانه ده‌وڵه‌مه‌ندییه بۆ ئه‌زمونی هه‌رێم‌و نه‌بونیشیان له‌ئاستی فكرییدا فه‌قیری‌و لاوازییه، ئنجا نازانم یه‌كێتی‌و پارتی له چی ئێمه ده‌ترسن، له‌كاتێكدا چه‌كی گه‌وره‌ی ئێمه كاغه‌ز‌و قه‌ڵه‌م‌و رابردوی پاكی خۆمانه.
* لایه‌نگرانی ئێوه له دهۆك كۆمه‌ڵێك داواكارییانه‌ی خستوه‌ته به‌رده‌می رای گشتی‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌و داواكارییانه چین؟
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی: داواكارییه‌كانیان بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدانی ئازادانه‌ی خه‌ڵكه، كه داوایان كردوه به‌رپرسانی حیزبی له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا نه‌چنه ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان‌و له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كانیش نه‌وه‌ستن، هه‌روه‌ك له‌دوای ته‌وابونی هه‌ڵبژاردنه‌كان سندوقه‌كانی ده‌نگدان راسته‌وخۆ بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنێكی ئه‌مین كه كه‌س نه‌توانێت ته‌زویری تێدا بكات، هه‌ڕه‌شه‌كردن چ له‌خه‌ڵك یان كارمه‌ندان بۆ ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ر ساردبێته‌وه له به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه، بۆیه پێویسته هه‌مومان خه‌ڵك هانبده‌ین به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن‌و ئه‌ركی نیشمانی خۆیان راپه‌ڕێنن، له یه‌كێكی دیكه له دواكارییه‌كاندا هاتوه، تكا له به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی سومعه‌ی هه‌رێم‌و ئه‌زمونه‌كه‌ی، پاكی هه‌ڵبژاردنه‌كه بپارێزن‌و رێگا به كه‌س نه‌ده‌ن پرۆسه‌كه ناشیرن بكات.
پڕۆفایل:
د. عه‌بدولمسه‌وه‌ر شێخ سلێمان شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی
- له ساڵی 1941 له‌دایكبوه
- ده‌رچوی كولێژی ئه‌فسه‌رانی به‌غدا 1969
- كۆلێژی قانونی له به‌غدا ته‌واوكردوه 1972
- دكتۆرای له ڤیه‌نا له‌سه‌ر ئابوری سیاسی وه‌رگرتوه
- بۆ ماوه‌ی (30) ساڵ له ئه‌ڵمانیا‌و نه‌مسا نیشته‌جێ بوه
- مامۆستایه له به‌شی مێژو له زانكۆی سلێمانی