سازدانی: سیروان ره‌شید
فهربد ئه‌سه‌سه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه نه‌بونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه لهناوسهركردایهتی یه‌كێتیدا وایكردوه كه ئێستا توشی قه‌یرانێكی قوڵبوهو پێشیوایه كه پارتیش به‌ده‌رنیه له‌و قه‌یرانه‌و لهتهنگژهدایه. ئه‌سه‌سه‌رد پێشیوایه كه هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه چاكسازی چانسێكی دیكه‌ی پێبدرێت.
رۆژنامه: ئێستا یه‌كێتی به‌هۆی ته‌نگژه ناوخۆییه‌كانیه‌وه، توشی قه‌یرانێكی قوڵ بوه، حه‌زده‌كه‌ین خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی یه‌كێتی بزانین؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌وه فیعله‌ن قه‌یرانێكی قوڵه كه یه‌كێتی تێیكه‌وتوه، به‌ڵام خه‌ریكه له‌ناو یه‌كێتیدا فه‌رزێك دروستده‌بێت كه تائهمساڵیش چه‌ند ره‌وتێك له‌ناو یه‌كێتی هه‌بون، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه ره‌وته‌كان ته‌واو گه ڵاڵه دهبنو لێك جیاده‌بنه‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕێی گه‌ڵاڵه‌بونی ئه‌و ره‌وتانه بكه‌ین كه هه‌ندێكیان خه‌ریكه له‌یه‌كێتی جیاده‌بنه‌وه بهتهواوهتیو رێچكه‌یه‌كی دیكه به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، نازانم سیاسه‌تی یه‌كێتی چۆنده‌بێت له‌ئاینده‌دا، به‌ڵام هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌یه.
رۆژنامه: ئه‌و ره‌وتانه‌ی كه باستكرد كه ئێستا خه‌ریكه له‌یه‌كێتی جیاده‌بنه‌وه، ئایا ئه‌م حاڵه‌ته كرده‌یه‌كه له‌شێوه‌ی ئینشیقاق، یان په‌رچه‌كرداری بارودۆخی ناته‌ندروستی جۆری به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتییه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: من پێموایه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی سیاسییه له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا هه‌بوه‌و له‌وڵاتانه حیزبێك هه‌بوه، دواتر بوه به حیزبی دایك، كه ئه‌مه حیزبێكی گه‌وره بوه‌و گه‌شه‌ی كردوه‌و دواتر چه‌ندین حیزبی لێجیابوهتهوه، سه‌رده‌مانێك پارتی دیموكراتی كوردستان حیزبی دایك بو، كه چه‌ندین حیزبی دیكه‌ی لێ دروستبو به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوه به‌حیزبی دایك‌و به‌درێژایی مێژوی خۆی چه‌ندین حیزبی لێجیابوهتهوه، به‌نمونه حیزبی زه‌حمه‌تكێشان‌و سۆسیالیست‌و ئێستاش لیستی گۆڕان لێیجیابونهتهوه، یهكێتیو پارتی هه‌ردوكیان ئێستا وه‌كو حیزبی دایك وان‌و ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی سیاسییه‌و له‌زۆر وڵاتی دنیادا هه‌یه، هه‌ندێكجار حیزبی دایك دهمرێتو حیزبی لێجیابوهتهوه گه‌شه ده‌كات، ههندێكجارییش حیزبی دایك ده‌توانێت حیزبه‌كانی دیكه راكێشێته‌وه به‌لای خۆیدا، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت درێژه به‌ژیانی خۆی بدات، هه‌ندێكجار وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌كوردستانیش هه‌یه.
رۆژنامه: كه‌واته پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت، كه به‌مزوانه له‌منداڵدانی یه‌كێتیدا حیزبی دیكه دروستبێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌ڵی، خۆی دیارده گشتیه‌كه ئه‌وه‌یه، كه هه‌مو حیزبێكی گه‌وره، كه نه‌توانێت هه‌لومه‌رجێك بۆ بۆچونه جیاوازه‌كان پێكبهێنێت، توشی قه‌یرانێك دهبێتو به‌شێك له‌وانه‌ی كه ناتوانن بهوشێواز درێژه به‌بیروڕای خۆیان بده‌ن لهوحیزبه جیاده‌بنه‌وه، ئه‌وانه ده‌رفه‌تێكیان بۆپێكدێت كه حیزبێك له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دایكی خۆیان پێكبهێنن.
رۆژنامه: چاوهڕێدهكهیت له‌ناو پارتیش وه‌ك یه‌كێتی، ئه‌وه روبدات؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌ڵێ .
رۆژنامه: بهلاَم پارتی شێوه‌یه‌ك لهمهركهزی بونی هه‌یه‌و هه‌یكه‌لی حیزبه‌كه توندوتۆڵترهو كه‌متر ده‌نگی ناڕازی تێدایه به‌به‌راورد به‌یه‌كێتی؟.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: جیاوازی له‌نێوان یهكێتیو پارتی له‌وه‌دانییه كه ده‌نگی ناڕازی له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه‌و لای پارتی نییه، زیاتر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌نگی ناڕازی ده‌توانێت گوزارشت له‌خۆی بكات، به‌ڵام له‌ناو پارتی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێ‌نادرێت، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه له‌ناو پارتیدا ده‌نگی ناڕازی نییه، به‌ڵام ئێمه له‌ناو یه‌كێتی ده‌نگی ناڕازی دهبیستیتن، به‌ڵام هی پارتی نابیستین، جیاوازیه‌كه ته‌نیا له‌وه‌دایه.
رۆژنامه: له‌پێشهاتێكی تازه‌دا دوێنێ باڵی ریقۆرمی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆی راگه‌یاند ئێوه بۆچونتان له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاته چۆنه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه ئه‌بێته هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ناویه‌كێتی.
رۆژنامه: به‌ره‌سمی راگه‌یاندنی باڵی ریفۆرم له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا مانای ئه‌وه‌یه كه مینبه‌ر دروستبوه‌و به‌ره‌سمی دوباڵ هه‌یه، باڵی ریفۆرم و موحافیزكار؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه ده‌توانرێت به‌وجۆره لێكبدرێته‌وه، بهلاَم له‌روی ئوسوڵیه‌وه له كۆنگره‌ی 2001وه مینبه‌ر نه‌ماو مه‌سه‌له‌ی مینبه‌ر لهپهیرهو ده‌رهێنرا، تاكه دێكۆمێنت كه باس لهمینبهر ده‌كات په‌یره‌وی ناوخۆی كۆنگره‌ی 1992بو، بهلاَم په‌یره‌وی 2001 جێگه‌ی په‌یره‌وی 92ی گرته‌وه و ئه‌مه‌ش جێی به‌مه‌سه‌له‌ی مینبهرهكان لێژكرد.
رۆژنامه: وه‌كو باستانكرد ئه‌گه‌ری زۆر سیناریۆ بۆ داهاتوی یه‌كێتی ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم له‌پێنج ساڵی رابردوه‌وه تائێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و (6) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستا وازبهێنن، ژماره‌ی ئه‌ندامه مه‌كته‌ب سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تییه ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كان ده‌بێته (15) ئه‌ندام، كه ده‌كاته نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی، بۆچونی شه‌خسیت له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه چییه؟.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه زاده‌ی چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و كێشانه‌یه، كه (17) ساڵه له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه.
رۆژنامه: ئێستا ناڕه‌زاییه‌كی زۆر له‌ناو قاعیده‌ی یه‌كێتیدا بهدیددهكرێت، به‌وه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی رێوشوێنی توندی له‌دژی ئه‌و كادیر‌و ئه‌ندامانه گرتوه‌ته‌به‌ر كه بیروڕای جیاوازیان هه‌یه‌و ده‌نگ به‌لیستی كوردستانی ناده‌ن، ئایا بۆچونی تۆ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چۆنه؟ پێتوانییه به‌پێی په‌یڕه‌و یه‌كێتی مافی خۆیه‌تی كه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكات كه ده‌نگ به‌لیسته‌كه‌ی ناده‌ن؟.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌ڵی په‌یڕه‌و ئه‌و مافه‌ی به‌سه‌ركردایه‌تی داوه، كه ئیجرائات به‌رامبه‌ر ئه‌ندامه‌كانی خۆی بكات، ئه‌وانه‌ی كه پابه‌ند نابن به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی حیزب‌و ده‌رده‌چن له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه هه‌ندێك له‌و ئیجرائاتانه ره‌نگه كاردانه‌وه‌ی خراپی لێبكه‌وێته‌وه، من بۆچونی خۆم ئه‌وه‌یه كه ههرتهگبیرێك كه یه‌كێتی له‌مكاته‌دا هانای بۆ ده‌بات به‌زیان بۆیه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ركردنی هه‌رئه‌ندامێك قازانجی بۆ یه‌كێتی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ بكه‌ین به‌بنه‌ما سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی مافی ده‌ركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هه‌یه، كه ده‌نگ به‌لیستی دیكه ده‌ده‌ن، یاخود له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌رده‌چن.
رۆژنامه: به‌رده‌وامبونی ئه‌و ئیجرائاتانهو ده‌ركردنی ئه‌و كادیر‌و ئه‌ندامانه تاچه‌ند كاریگه‌ری بۆسه‌ر بچوكبونه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی كه ئێستا لایه‌نگیری باڵی ریفۆرمنو ده‌نگ به‌لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن، به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستی مندایه ژماره‌یه‌كی زۆرن كه نزیكه ده‌وروبه‌ری (40%)ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ده‌كات، كه به‌وپێیه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌نگیان به‌باڵی ریفۆرم داوه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێم وایه ئه‌وه‌ی كه تۆباستكرد به‌شێكی زۆره له‌وده‌نگانه‌ی نه‌چن بۆ لیستی كوردستانی‌و سه‌ركردایه‌تی یهكێتیو هه‌مو كه‌سیش ده‌یزانێت، كه ئه‌وه زیانێكه به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت.
رۆژنامه: ئه‌وه‌ی كه چاودێرانی نیگه‌ران كردوه، له‌و ئیجرائاته‌ی كه سه‌ركردایه‌تی به‌رامبه‌ر كادیرانی گرتویه‌تیه‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی موچه بڕین و نانبڕینه، رای تۆ له‌سه‌ر ئه‌وه چییه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه ناخۆشترین لایه‌نی مه‌سه‌له‌كه‌یه خۆزگه ئه‌م ئیجرائاته ئه‌وه‌ی تێنهكهوتایه، پێموایه نه‌توانراوه هاوسه‌نگیه‌ك دروستبكرێت له‌نێوان سزادان‌و نان نهبإیندا، هه‌ردوكی ئه‌وه‌نده تێكهڵاوبوه نه‌توانراوه لێكجیابكرێنه‌وه، ئهوهلایهنی خراپ‌و ناخۆشی مه‌سه‌له‌كه‌یه.
رۆژنامه: هه‌ندێك له‌و كادیرانه‌ی كه ده‌ركراون، باسیان لهوهكردوه كه خاوه‌نی (25 بۆ 30) ساڵ خه‌باتی پێشمهرگایهتیو رێكخستننو له‌خێزانی شه‌هیدن، له‌كاتێكدا ئه‌و موچه‌یه‌ی ئه‌مانه وه‌ریده‌گرن پاره‌ی ده‌وڵه‌ته پێویست نییه ره‌چاوی ئه‌وانه بكرێت؟.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ململانێكه ئه‌وه‌نده دژواربوهو له‌كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا هاتوه‌ته كایه‌وه، زۆرلایه‌ن هه‌بوه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه یه‌كێك له‌وانه مه‌سه‌له‌ی رابردوی دێرینی به‌شێكی زۆری ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یه.
رۆژنامه: له‌ساڵی 2004وه تائێستا، هه‌وڵی زۆری ده‌سته‌جه‌معی‌و فه‌ردی بۆ چاكسازیكردن له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دراوه، به‌ڵام تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوه، بۆچی بارودۆخی یه‌كێتی به‌و ئاقاره‌ی ئێستادا چوه، ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئیراده‌یه‌ك نییه بۆ چاكسازی؟.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: من ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسیبكهم به‌داخه‌وه له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا ئیراده‌ی چاكسازی نییه، چاكسازی لێره پێشینه‌یه‌كی قوڵی نییه له‌به‌رئه‌وه هه‌مو جار توشی قه‌یران ده‌بێت كه ئه‌مه یهكێتیو هه‌مو حیزبه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
رۆژنامه: كۆتا هه‌وڵ بۆچاكسازیكردن له‌ناو یه‌كێتیدا پرۆژه‌كه‌ی به‌رێز مام جه‌لال بو، كه له 18-12ی ساڵی رابردو بڵاویكرده‌وه، كه تائێستا نه‌مانبینی هیچی لێ سهوزببێتو هه‌نگاو بۆ پراكتیكبونی بنرێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێموایه ئیراده بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی هه‌روا به‌ئاسانی دروستنابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵك واتێده‌گات مه‌سه‌له‌ی چاكسازی یه‌كێكه له‌مه‌سه‌له ئاڵۆزه‌كان، راسته مه‌سه‌له‌ی چاكسازی جیاوازه لهههڵتهكاندن به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا هه‌ڵته‌كاندنی تێدایه، به‌ڵام ههڵتهكاندنهكه بهشێنهییو به‌به‌كارهێنانی رێوشوێنی ئاشتیانه‌و له‌سه‌رخۆیه.
رۆژنامه: كه‌وابێت ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئێستا یه‌كێتی تێیكه‌وتوه نیشانه‌ی نه‌بونی ئیراده‌یه بۆ چاكسازیكردن.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: نیشانه‌ی نه‌بونی پێشینه‌و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه بۆ چاكسازی، به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه چاكسازی چانسێكی دیكه‌ی پێبدرێت.
رۆژنامه: دواین رێككه‌وتنی نێوان یهكێتیو پارتی بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان له‌هه‌رێم و به‌غدا چ گۆڕانكارییه‌كی تێداكراوه، به‌تایبه‌ت بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ههرێمو حكومه‌ت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌نیسبه‌ت پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه له‌دواین لێدوانی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی باسله‌وه‌ده‌كات ئه‌وپۆسته بهریهكێتی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌وڵده‌درێت كه سیناریۆی 2005 دوباره بكرێته‌وه، كه مام جه‌لال به‌هه‌مان شێوه‌ی پێش‌و پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێته‌وه‌و مه‌سعود بارزانیش پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئێستا بیركردنه‌وه بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه هه‌یه‌و تاكه جیاوازی لێره‌دا له‌گه‌ڵ ساڵی 2005 ئه‌وه‌یه، كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كه‌وته پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌وه مام جه‌لال زوتر بوه سه‌رۆك كۆمار‌و پاشان مه‌سعود بارزانی بوه سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌مجاره پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌وتوه.
رۆژنامه: به‌پێی رێككه‌وتنی 2005ی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی، وابڕیاردرابو ئه‌گه‌ر له‌به‌غدا لیستی هاوپه‌یمانی نه‌یتوانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وا له‌كوردستانیش ئه‌وپۆسته دانانرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌بێ ره‌چاوكردنی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پۆسته سیادیهكهی به‌غدا یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی داوه‌ته‌وه به‌پارتی، ئایا له‌ئه‌گه‌ری بهدهستنههێنانهوهی پۆسته سیادیهكهی به‌غدا یه‌كێتی زه‌ره‌ر ناكات؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌گه‌ر گریمان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مه‌سعود بارزانی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو توانی بۆخولی دوه‌م ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی هه‌رێم، پێموانییه گۆڕانكارییه‌كانی پاش ئه‌و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژارنه به‌جێبهێڵێت، ئه‌م ئه‌نجامه درێژه ده‌كێشێت. بیركردنه‌وه‌ی زاڵ ئه‌وه‌یه كه كورد بتوانێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
رۆژنامه: به‌ڵام ئه‌مجاره سوننه‌كان به‌هێزێكی رێكخراو‌و پاڵپشتی ده‌ره‌كی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌ده‌ن؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌پێی ئه‌و سێكوچكه تهوافوقیهی له‌عێراق له‌ئارادایه، زۆربه‌ی جار پۆستی سه‌رۆك حكومه‌ت به‌ر شیعه ده‌كه‌وێ‌و ركابه‌ری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌نێوان سوننه‌و كورددا دهبێتو هه‌ردوكیان له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌بن، ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماریش نه‌بێت پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ر كورد ده‌كه‌وێت. حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه بۆ ئهوهشبكهم كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌خولی داهاتودا به‌هێزتر ده‌بێت تائێستا، چونكه ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار مافی ڤیتۆیان نامێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رۆك كۆمار ده‌ستی ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت له‌بڕیاردان.