دیمانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌




Monday, June 8, 2009
 
     

سازدانی‌: ئه‌حمه‌د زاویتی‌  (كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ئه‌لجه‌زیره‌)
له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌: مه‌جید ساڵح

بینه‌رانی‌ به‌ڕێز سڵاوی‌ خواتان لێبێت، له‌ به‌رنامه‌ی‌ "دیداری‌ ئه‌مڕۆ"ی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ گه‌ڵتانداین و میوانداری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی‌ لیستی‌ "گۆڕان"مان كردوه‌.

ئه‌لجه‌زیره‌: ئێوه‌ وه‌ك ره‌وتێك له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ (ی‌.ن.ك) به‌رنامه‌ی‌ "گۆڕان"تان له‌ كوردستانی‌ عێراق راگه‌یاندوه‌، له‌ پشتی‌ ئه‌و به‌رنامه‌وه‌ چیتان ده‌وێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: حاڵی‌ حازر ئێمه‌ ره‌وتێك نین له‌ ناو (ی‌. ن.ك)، به‌ڵكو ره‌وتێكین له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ (ی‌.ن.ك) به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان له‌وه‌دا كورت ده‌كرێته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌ت جیا ده‌كرێته‌وه‌. به‌مانایه‌كی‌ تر هه‌وڵده‌ده‌ین په‌رله‌مانێك دروست بكه‌ین له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌كانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستاندا نه‌بێت. هه‌روه‌ها بنیادنانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ دادوه‌ری‌ سه‌ربه‌خۆ و نه‌زیهی‌ و سه‌ربه‌خۆ و دادپه‌روه‌ر، سنوردانان بۆ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزب له‌ زانكۆكان و ئابوری‌ واته‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت و بونی‌ شه‌فافیه‌تی‌ زیاتر له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ زیاتر.

ئه‌لجه‌زیره‌: بۆ پێشتر ئه‌و داخوازیانه‌تان نه‌بوه‌ و ئێستا هه‌تانه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ته‌مه‌نی‌ ئه‌زمونی‌ كوردستان نزیكه‌ی‌ 18 ساڵ ده‌بێت، له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ساڵی‌ 1992 كاری‌ سه‌ره‌كیمان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆشاییه‌ بو كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئیدارات له‌ لایه‌ن حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زیه‌وه‌ هاتبوه‌ ئاراوه‌، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بو داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت دروست بكرێنه‌وه‌، ده‌زگا ده‌ستوری‌ و حكومیه‌كان. واته‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ بۆشایی‌ ئیداری‌ و سیاسی‌ و ئه‌منی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 2005 قۆناغه‌كه‌ گۆڕا، له‌و كاته‌دا هه‌رێمی‌ كوردستان  له‌ روه‌كانی‌ سیاسی‌ و ئه‌منی‌ و ته‌نانه‌ت ئابوریش، سه‌قامگیر بو.
كاری‌ سه‌ره‌كی‌ بریتی‌ بو له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق، بۆیه‌ ده‌بوایه‌ خیتابی‌ كورد خیتابێكی‌ یه‌كگرتو بوایه‌ بۆ چه‌سپاندنی‌ به‌شداریكردنی‌ كورد له‌ ده‌زگاكانی‌ دروستكردنی‌ بڕیاری‌ سیاسی‌ له‌ عێراق. به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتو ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاند.
ئێستا كاری‌ سه‌ره‌كی‌ بریتییه‌ له‌ چاكسازی‌ له‌ ناوخۆدا، چاكسازی‌ سیاسی‌، چاكسازی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، چاكسازی‌ ئابوری‌ و كلتوری‌.

ئه‌لجه‌زیره‌: هه‌ندێك چاودێری‌ سیاسی‌ ده‌ڵێن ئه‌م هه‌وڵانه‌ی‌ ئێوه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ كه‌رتبونی‌ هه‌ڵوێستی‌ كورد له‌ به‌غدا له‌ ئاینده‌دا؟ وه‌ڵامی‌ ئێوه‌ چیه‌ بۆیان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ پێمان وانییه‌ یه‌كگرتویی‌ كورد له‌ بونی‌ یه‌ك لیستی‌ دایه‌، به‌ڵكو پێمان وایه‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی‌ كورد له‌ بونی‌ یه‌ك خیتابی‌ كورددایه‌. ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌مو حیزبه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا یه‌ك خیتابیمان هه‌بێت و له‌هه‌مان كاتیشدا ململانێ‌ بكه‌ین بۆ به‌ ده‌ستهێنانی‌ كورسی‌ زیاتر له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

ئه‌لجه‌زیره‌: سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنتان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئاینده‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ لیستی‌ "گۆڕان" كه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ لیستی‌ "كوردستانی‌" كه‌ هی‌ هه‌ردو حیزبه‌ كوردیه‌كه‌یه‌، خۆ ئاماده‌كردنتان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ چۆنه،‌ به‌رنامه‌‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان چیه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: وه‌ك له‌ سه‌ره‌تادا باسم كرد به‌ كورتی‌ به‌رنامه‌ی‌ ئێمه‌ پێكدێت له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێکی‌ سه‌ره‌كی‌. خاڵی‌ سه‌ره‌كی‌ بریتییه‌ له‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی حیزب له‌ حكومه‌ت. په‌رله‌مانێك دور له‌ باڵاده‌ستی‌ حیزبه‌كان. ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ته‌نفیزی‌ كارا، ده‌سه‌ڵاتێكی‌ قه‌زایی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزبه‌كان و زانكۆكان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب بن و بازاڕ و ئابوری‌ دوربێت له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی‌ حیزب.

ئه‌لجه‌زیره‌: چه‌ندین مانگه‌ باس له‌و شتانه‌ ده‌كه‌ن، كاردانه‌وه‌ی‌ شه‌قامی‌ كوردی‌ بۆ ئه‌و په‌یامانه‌تان چۆن ده‌بینن، به‌ دڵنییاییه‌وه‌ ئه‌و په‌یامه‌ له‌ كوردستاندا شتێكی‌ نوێیه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر باشی‌ هه‌بوه‌و خه‌ڵك ئیستیجابه‌یان زۆر زۆر باش بوه‌ بۆی‌، چونكه‌ قۆناغی‌ مه‌ترسیمان تێپه‌ڕاندوه‌ و ئێستا باری‌ سیاسی‌ و ئه‌منی‌ و ئابوری‌ سه‌قامگیره‌و په‌یوه‌ندی‌ نێوان ناوه‌ندو هه‌رێم باشه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستورو تێگه‌یشتنی‌ هاوبه‌ش و دیالۆگ بونیادنراوه‌، بۆیه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتوه‌ گرنگی‌ به‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ كورد بده‌ین، بۆ نمونه‌ دابینكردنی‌ كاره‌باو ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ و دروستكردنی‌ قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ له‌ نێوان به‌رزترین ئاستی‌ موچه‌و نزمترین ئاستی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومه‌ت.

ئه‌لجه‌زیره‌: چۆن خۆتان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ قۆناغی‌ پاش هه‌ڵبژاردن ئایا ئه‌گه‌ر داواتان لێكرا، به‌شداری‌ له‌ حكومه‌تدا ده‌كه‌ن یان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌مێننه‌وه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: زوه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ بده‌ینه‌وه‌، با چاوه‌ڕێی‌ ده‌رئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بین.

ئه‌لجه‌زیره‌: سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كان پێش و پاشی‌ هه‌ڵبژاردن، ئایا له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ هیچ لایه‌نێك داوای‌ هاوپه‌یمانی‌ لێنه‌كردون بۆ به‌شداریكردن له‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌تانه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: كه‌س داوای‌ هاوپه‌یمانی لێمان نه‌كردوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌نسیق بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌مو لیسته‌كاندا، ته‌نسیق له‌ بواری‌ چاودێری‌ و راگه‌یاندن و سیاسه‌ت، ته‌نسیق، نه‌ك هاوپه‌یمانێتی‌. ته‌نسیق یان هاوپه‌یمانی‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌رئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌.

ئه‌لجه‌زیره‌: سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی‌ كورد له‌ به‌غدا له‌ شه‌ش ساڵی‌ رابردودا، په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ئاشكرا هه‌بوه‌ له‌ نێوان كورد به‌ هه‌ردو حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا و هێشتا هه‌ندێك گرفتی‌ هه‌ڵپه‌سێراو ماوه‌ته‌وه‌، ئێوه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ئاشكراتان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌ هه‌ڵپه‌سێراوانه‌، وه‌ك كێشه‌ی‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و جۆری‌ په‌یوه‌ندیتان له‌ گه‌ڵ به‌غدا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌ماندا هه‌یه‌ و نامه‌وێ‌ بڕۆمه‌ ورده‌كاری‌ به‌رنامه‌كه‌وه‌، به‌ڵام له‌ روی‌ مه‌بده‌ئیه‌وه‌ په‌نا بۆ دیالۆگ ده‌به‌ین نه‌ك زمانی‌ هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌. دیالۆگێك له‌سه‌ربناغه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق بونیادنرابێت.

ئه‌لجه‌زیره‌: ئێوه‌ وه‌ك لیستی‌ گۆڕان یان ره‌وتی‌ ریفۆڕم له‌ كوردستانی‌ عێراق، چۆن ده‌ڕواننه‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان به‌غدا و كوردستان، ئایا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردیه‌وه‌ ده‌بێت یان وه‌ك ره‌وتێك ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌به‌ستن، ئایا ئێستا په‌یوه‌ندیتان هه‌یه‌ به‌ حكومه‌تی‌ به‌غداو ره‌وت و حیزبه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ حیزب نین تاوه‌كو په‌یوه‌ندی‌ دو قۆڵی‌ و سێ‌ قۆڵی‌ ببه‌ستین، به‌ڵام مه‌رجه‌عی‌ سیاسی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌مو ئه‌و كێشانه په‌رله‌مانی کوردستانه‌‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین، ده‌زگایه‌کی‌ ده‌ستوری‌ تایبه‌ت بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غداو ‌جۆری‌ ئه‌دائیان دروست بکه‌ین، حاڵی‌ حازر ده‌زگایه‌كی‌ به‌رپرس نییه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ كوردانه‌ی‌ له‌ به‌غدان. ئێمه‌ شه‌ریكی‌ حكومه‌تی‌ عێراقین و له‌ ئۆپۆزسیۆندا نین، شه‌ریكین له‌ دروستكردنی‌ بڕیاری‌ سیاسی‌ و له‌ وه‌زاره‌ته‌كاندا شه‌ریكین له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا شه‌ریكین، بۆیه‌ مه‌بده‌ئی‌ دیالۆگ باشترین مه‌بده‌ئه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌ساوه‌كان.

ئه‌لجه‌زیره‌: په‌یوه‌ندی‌ لیسته‌كه‌تان یان ره‌وتی‌ ریفۆڕم یان نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ ناودار له‌ كوردستان په‌یوه‌ندتان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا وه‌ك زلهێزێكی‌ جیهانی‌ چۆنه‌ و كه‌ له‌ عێراقدا پێگه‌یان به‌هێزه‌، ئایا جۆرێك له‌ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه‌، یان ئایا ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی پێتانه‌وه‌ كردوه‌ بۆ دروستكردنی جۆرێك له‌ په‌یوه‌ندی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: په‌یوه‌ندی سیاسی دیبلۆماسی له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقدایه‌و له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی فیدراڵه‌ كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، بۆیه‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌، ئه‌وه‌ له‌لایه‌ك، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ 20 ساڵ زیاتره‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردی جۆرێك له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل َئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه‌. به‌ تایبه‌تی پاش كۆڕه‌وه‌كه‌ و هێرشكردنی سوپای عێراق بۆ سه‌ر كوردو دروستكردنی "ناوچه‌ی‌ ئارام"، له‌و كاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ نێوان سه‌ركردایه‌تی كوردو به‌رپرسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه‌ له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا. به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه‌ له‌ سه‌قامگیری سیاسی له‌ ناوچه‌كه‌و رێگه‌ نه‌دان به‌ هاتنی تیرۆریستان بۆ ناوچه‌كه‌. په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ن و پێموانییه‌ په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌تی عێراقی.

ئه‌لجه‌زیره‌: ئێران ئێستا رۆڵێكی گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ عێراقدا. به‌پێی قسه‌ی‌ چاودێران ئێران به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر بونی له‌ عێراقدا هه‌یه‌، په‌یوه‌ندی ئاشكرای هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردو حیزبه‌كه‌و هێزه‌ عێراقییه‌كانی دیكه‌دا له‌ باشورو ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌و پێیه‌ی شاری سلێمانی هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ ئێران، ئایا ئێران هه‌وڵی نه‌داوه‌ په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ بكات و جۆرێك په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ دروست بكات؟.
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێران وڵاتێكی گرنگه‌و هێزێكی گه‌وره‌ی‌ ناوچه‌كه‌یه‌. عێراق زیاتر له‌ هه‌زار كیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵدا هه‌یه‌. نه‌ك هه‌ر سنوری هاوبه‌ش، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و كلتوری و ئابوری له‌گه‌ڵ هه‌ردولادا هه‌یه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ هه‌بێت، چی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی مه‌ركه‌زی چی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 600 كیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، بۆیه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێراندا باش بێت و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران باشه‌و كۆنسوڵی ئێران له‌ سلێمانی و هه‌ولێر هه‌یه‌ و مه‌ركه‌زی بازرگانی و كۆمپانیای ئێرانی له‌ كوردستاندا به‌ ئازادی كار ده‌كه‌ن.

ئه‌لجه‌زیره‌: به‌ڵام وه‌ك ره‌وتێك، په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌؟
نه‌وشیروان: نه‌خێر

ئه‌لجه‌زیره‌: وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوداری كورد چۆن په‌یوه‌ندی كوردو ئێران له‌لایه‌ك و كوردو توركیا له‌لایه‌كی تر هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وه‌ بابه‌تێكی زۆر ئاڵۆز، چونكه‌ گه‌لی كورد به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك ئێران و توركیاو عێراقدا دابه‌شكراوه‌. له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ له‌ نێوان كورده‌كاندا، له‌ هه‌مانكاتدا كێشه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ به‌ تایبه‌تی توركیا ئه‌ویش به‌هۆی بونی هێزی چه‌كدار له‌سه‌ر سنوره‌كان، له‌به‌ر به‌ربڵاوی سنوره‌كه‌ش، حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت كۆنترۆڵی هه‌مو ناوچه‌كه‌ بكات، كێشه‌ی‌ كورده‌كانی توركیا، كێشه‌ی‌ توركیایه‌ و كێشه‌ی‌ عێراق نییه‌. ناتوانرێت له‌ رێگه‌ی هێزی چه‌كداری كوردی عێراقه‌وه‌ كێشه‌ی‌ كوردی توركیا له‌ ناو ببرێت، به‌ڵكو ده‌كرێت كێشه‌كه‌ سیاسیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت كێشه‌كه‌ له‌ خاكی عێراق چاره‌سه‌ر ناكرێت چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له‌ خاكی توركیایه‌.

ئه‌لجه‌زیره‌: باستان له‌ كێشه‌ی‌ كورد كرد له‌ توركیاو ئێران، كێشه‌ی‌ كورد له‌ عێراق له‌ رێگه‌ی فیدراڵیه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌ركراو پڕۆژه‌ی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی‌ كورد، ئایا فیدراڵیه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ ده‌كات، یان ئێوه‌ پڕۆژه‌ی‌ ترتان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی‌ كورد له‌ عێراق؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌م قۆناغه‌دا چاره‌سه‌ری فیدراڵی چاره‌سه‌رێكی زۆر چاكه‌ بۆ كێشه‌ی‌ كورد له‌ عێراق، مانه‌وه‌ی كورد له‌ ناو عێراقدا، هێزه‌ بۆ كورد، نه‌ك لاوازی. بۆیه‌ من لایه‌نگری فیدراڵیم و له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری عێراقدا له‌ به‌غدا بوم و به‌شداریم كرد له‌ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقی و په‌یوه‌ندی فیدراڵی له‌ نێوان به‌غداو حكومه‌تی هه‌رێم.

ئه‌لجه‌زیره‌: سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به‌رده‌وام باس له‌ مانه‌وه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌كه‌ن، هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌بی پێیان وایه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ له‌ ئاینده‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ هه‌ڵوێستێكی تاکتیکییه‌‌ و له‌وانه‌یه‌ له‌ ئاینده‌دا بگۆڕێت؟.
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێموایه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ عێراقدا ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام ناتوانم پێشبینی ئاینده‌ بكه‌م، چونكه‌ پێش 20 ساڵ ئه‌وروپا شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی ‌بو 20 ساڵ دوای ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها به‌ نسبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه‌وه‌ وایه‌. من ناتوانم پێش بینی ئه‌وه‌ بكه‌م 20 ساڵی دیكه‌ چی روده‌دات.

ئه‌لجه‌زیره‌: له‌ شه‌قامی كوردستاندا ترس له‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی ئێوه‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بگاته‌ ئاستی شه‌ڕی سارد و نهێنیه‌كانی رابردو ئاشكرا بكرێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام لاپه‌ڕه‌كانی رابردو دابخرێت، وه‌ك ده‌زانن شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بوه‌ له‌ كوردستانداو دواتر ئاشت بونه‌وه‌ رویدا له‌ نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كاندا. من له‌گه‌ڵ ئاشت بونه‌وه‌ و هه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی‌ لاپه‌ڕه‌كانی رابردوم، و نامه‌وێت بچینه‌ ناو پێچ و لۆكانی مێژوه‌وه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ نه‌بێت كه‌ خزمه‌تی ئاینده‌ بكات، به‌ڵام گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌، ترسمان له‌ باسكردنی روداوه‌كان نییه‌. ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ك، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هیوادارم كار نه‌گاته‌ هیچ جۆره‌ ئاڵۆزیه‌كی سیاسی و ناسیاسی له‌ كوردستانی عێراقدا. چونكه‌ لای خۆمانه‌وه‌، هێزی چه‌كدار و سه‌ربازیمان نییه‌و مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌منی سیاسی و پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و ده‌كرێت له‌م بارودۆخه‌دا له‌ رێگه‌ی یاساوه‌ رێگه‌ بگرن له‌ هه‌مو جۆره‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌ك.

ئه‌لجه‌زیره‌: ئایا مه‌ترسی ئه‌وه‌تان نییه‌ ئه‌م دۆخه‌ی‌ ئێستا له‌ چوارچێوه‌ی‌ كرژی راگه‌یاندن ده‌رچێت و بگاته‌ ئاستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ چه‌كداری له‌ نێوان ئێوه‌ و ده‌سه‌ڵاتی كوردی یان (ی.ن.ك)؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسین و هێزی چه‌كدارمان نییه‌، ئێمه‌ په‌نا بۆ دادگا و یاسا ده‌به‌ین، ئه‌گه‌ر له‌ سلێمانی رێگه‌مان پێ نه‌ده‌ن، په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی ده‌به‌ین له‌ به‌غدا یان رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئێمه‌ په‌نا بۆ چه‌ك نابه‌ین.

ئه‌لجه‌زیره‌: له‌ میدیا لۆكاڵیه‌كان باس له‌ گوشار ده‌كرێت بۆ سه‌ر كادرو لایه‌نگره‌كانتان، ئایا هه‌ڵوێستان وه‌رنه‌گرتوه‌ له‌و گوشارانه‌ به‌ رێگه‌ی دادگا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گوشارانه‌ له‌سه‌ر كادره‌كانتان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئه‌وه‌ به‌ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و مافی هاوڵاتیبون ده‌زانین و ئه‌ركی حكومه‌ت دۆزینه‌وه‌ی‌ كارو موچه‌یه‌ بۆ هاوڵاتیان، له‌ رێگه‌ی دادگاوه‌ به‌رگری له‌ هاوڕێكانمان ده‌كه‌ین.

ئه‌لجه‌زیره‌: دواین پرسیارمان ئه‌وه‌یه‌، ئێستا په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانیدا چۆنه‌؟ ئێوه‌ كه‌سی یه‌كه‌م و دوه‌م بون له‌ ناو (ی.ن.ك)دا؟.
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌سه‌ر ئاستی شه‌خصی په‌یوه‌ندیمان ئاساییه‌.

الجزیره‌: به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی لیستی گۆڕان، سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
هه‌ردی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ له‌ فیله‌ندا
 سڵاو چه‌ند پرسیارێك بۆ به‌رێز كاك نه‌وشیروان تكایه‌ به‌ دڵێكی‌ گه‌وره‌وه‌ لێم وه‌رگره‌ ئه‌ی‌ جه‌نابت بۆ خۆت كاندید نه‌كرد بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك هه‌رێم ئه‌ی‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌لای‌ جه‌نابته‌وه‌ گرنگ نییه‌ ئه‌گه‌ر نا ئه‌ی‌ بۆ یه‌كێك له‌ هه‌ڤاڵه‌كانت كاندید نه‌كرد نامه‌یه‌ك چو بۆ چوار حیزبه‌كه‌ نوسرا بو چی‌ به‌ خۆشی‌ بێت یان نا خۆشی‌ كه‌س بۆی نیه‌ خۆی‌ كاندید بكات بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك هه‌رێم ئه‌ی‌ ئه‌و نامه‌یه‌ بۆ جه‌نابت بۆ نه‌هات؟ ئه‌ی‌ ده‌ستێكی‌ سیاسی‌ ناوه‌وه‌ی‌ كوردستان له‌ پشت لیستی‌ گۆڕانه‌وه‌ نیه‌؟ ئه‌م لیسته‌ كه‌ ته‌نها له‌ سه‌ر ئه‌م لایه‌نگرانی‌ .ی.ن.ك پێك هاتوه‌ ئه‌ی‌ ئه‌و هاڤاڵانه‌ی‌ كه‌ ئێستا لای‌ جه‌نابتان ئه‌ی‌ بێ‌ موچه‌ له‌وێن، ئه‌گه‌ر موچه‌یان هه‌یه‌ لای‌ جه‌نابت ئه‌و بڕیاره‌ له‌كوێوه‌ هاتوه‌؟ بۆیه‌ من مافی‌ خۆمه‌ ره‌خنه‌ بگرم من داوای‌ گۆڕان ئه‌كه‌م له‌ بیرو ڕادا نه‌ك له‌ ده‌م وچاوا زۆر خۆشحاڵم گۆڕان بكه‌ن له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردیدا، پێشم وایه‌ جه‌نابتان بتوانن گۆڕان بكه‌ن سه‌رۆكی‌ لیسته‌كه‌ كاك نه‌وشیروان كه‌سایه‌تیه‌كی‌ دیاره‌ له‌ناو كوردستاندا، تا نوسینی‌ ئه‌م نامه‌یه‌ زۆرینی‌ خه‌ڵك تۆی‌ خۆش ئه‌وێ‌ ئه‌وا ئه‌گه‌ر بتوانی‌ گۆڕان بكه‌یت ئه‌وه‌ شایه‌نی‌ ئه‌وه‌یت په‌یكه‌ری‌ زێڕینت بۆ بكرێت هیوا دارم سه‌ركه‌وتو بیت
pushu
 من ئومیده‌وارم لیستی‌ گۆران گۆران بكات.. به‌لام داخۆ له‌ كوردستانیكی‌ به‌ حزب داپۆشراودا گۆران ده‌كریت؟ داخۆ ده‌هیلن بكری‌؟.. من ده‌سخۆشی‌ له‌ كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌م به‌ مه‌رجی‌ ئه‌و كۆمه‌له‌ گه‌نده‌له‌ی‌ كه‌ له‌ ناو ریزه‌كانی‌ یه‌كیتیدا به‌هۆی‌ خودی‌ گه‌نده‌لییه‌وه‌ ده‌ركراون و ئیستا ده‌یانه‌وی‌ له‌ نزیك كاك نه‌وشیروانه‌وه‌ وسلی‌ گه‌نده‌لی‌ ده‌ركه‌ن له‌ كاك نه‌وشیروان دوركه‌ونه‌وه‌ با ئه‌ویش تیوه‌ نه‌گلینن.............. سلیمانی‌
كؤران
 گۆران ده‌ست خۆش به‌ راستی‌ ئێمه‌ی‌ میلله‌ت چاوه‌ڕێی‌ تۆین گۆڕانێكمان بۆ بكه‌ی‌ به‌ڵام یه‌ك داوا له‌ كاك نه‌وشیروان هه‌یه‌ هیوا دارم پێیبگه‌یه‌نن چونكه‌ له‌ دڵسۆزیمه‌وه‌یه‌ وه‌ك ئه‌زانن …….. و ………. شوێنی‌ سه‌دامیان گرتوه‌ته‌وه‌ له‌ ره‌سم و هه‌مو شتێكدا بۆیه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ره‌سمه‌كانی‌ كاك نه‌وشیروانیش له‌ بازاڕه‌كاندا بڵاوبونه‌وه‌ته‌وه‌ و خه‌ریكه‌ وه‌ك ئه‌وانی‌ لێدێت ئێمه‌ پێویسته‌ سه‌ركرده‌ پیرۆز نه‌كه‌ین هیوادارم كاك نه‌وشیروان خۆی‌ به‌ بڕیارێك ئه‌و وێنانه‌ی‌ له‌ بازاڕدا قه‌ده‌غه‌بكات، چونكه‌ زۆر خه‌ڵك ئه‌ڵێن هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ له‌وانیكه‌وه‌ شوێنی‌ ئه‌وان بگرێته‌وه‌ ئه‌وا له‌ ئیداره‌شدا هه‌ر وا ده‌بو هیوادارم ئه‌م داوایه‌م پیێگه‌یه‌نن چونكه‌ خۆم ناتوانم بشیبینم مه‌گه‌ر له‌ TV دا بێت.
شيره گه رميانى
 سه ره تاصلاوله ناخى گه رميانه وه پيشكه ش به و سه ركرده يه ىكه باوكى فه قيروهه ژارانه كه خه مخؤرى دايكى جگه رسوتاوى شه هيدانه صلاوصلاو كاك نوشيروان به خوين ده نوسم به لى بؤليستى گؤران.
هه‌ردی‌ فاتیح
  پێشه‌كی‌ سڵاو له‌ سه‌رانسه‌ری‌ ستافی‌ رۆژنامه‌كه‌تان و لیستی‌ گۆڕان ده‌كه‌م ده‌مت خۆش كاك نه‌وشیروان به‌ راستی‌ قسه‌كانت جوان بون من دڵنیام جه‌نابت و هه‌ڤاڵه‌كانت ئه‌توانن گۆڕان له‌ كوردستان بكه‌ن له‌ گه‌ڵ هیوای‌ سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موتان
kalari
 كه‌لاری‌ پێئه‌چێ‌ من كه‌سێكی‌ تا راده‌یه‌ك ئیسلامی‌ بم، به‌ڵام 100% پڕۆژه‌كه‌تم به‌ دڵه‌ به‌ هیوام چۆن له‌ 1991 راپه‌ڕینی‌ سه‌ربازی‌ كرا به‌ هیوام له‌ 2009 دا راپه‌ڕینی‌ گۆڕان بكرێت هه‌ر سه‌ركه‌وتو بیت.
bebash
 سڵاوو...دەمت خۆشبێت هەی غەم خۆرەکەی میلەتە ستەم دیدەکەت بۆ ئەوجوابە تێرو تەسەن ە کانت...داواکارم لەخودا ............. تەمەنی تۆ دریژکات.....بە تایبەت بیر خستنەوەیەکی کاک نەوشیروان لەساڵی 95 کەوتیتە لابردنوو .......زۆر لە دزوو دەخەڵەکانی ڕیزەکانی.ی ن ک.من لە کۆمیتەی دەربەندیخان بوم چاک ئاگاداربووم.دە وەرەوە ئازیزگیان واخەریکە ئەم جارە بە میلەتیشەوە قوتی دەدەن.
aros
 به‌ریز كاك نوشیران ئاشكرایه‌ گۆران پیویستی‌ یه‌كی‌ هه‌ره‌گرنگی‌ به‌رده‌وام بونی‌ ژیانێكی‌ نوێ‌ و خۆشه‌ویستیمان بۆژیان زیاتر ئه‌كات ،به‌لام به‌رێزم ئاگات لییه‌ كۆمه‌لیك خه‌لك به‌ناوی‌ لیسته‌كه‌ته‌وه‌و به‌ناوی‌ گۆرانه‌وه‌ چ ره‌فتاریك ئه‌كه‌ن كه‌دورنی‌یه‌ ئه‌و كردارانه‌ی‌ كه‌ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ خه‌لكه‌ به‌ناوی‌ به‌رێزتانه‌وه‌ یان لیسته‌كه‌تانه‌وه‌ له‌كه‌دار كردنی‌ راوبۆچونه‌كانی‌ به‌رێزتان بێت ،جگه‌ له‌مانه‌ش ئایا ئێوه‌ زامنی‌ له‌بار بردنی‌ ئه‌و ئه‌زمونه‌ی‌ كه‌هه‌یه‌ به‌تاڵ و سوێریه‌كانه‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردن یان بانگه‌شه‌ی‌ هه‌لبژاردن روداوی‌ ناخۆش وه‌ك رابردوی‌ لێنه‌كه‌وێته‌وه‌ دواتر كاڵه‌ك به‌ئه‌ژنۆی‌ خۆمان بشكێنین ،لیره‌دا مه‌به‌ستم خراپ نی‌یه‌ به‌لام پێویسته‌ گۆران به‌وئاراسته‌یه‌ بێت كه‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك باش بكریت و ئه‌و جیاوازیانه‌ كه‌ئه‌مرۆ زۆربه‌زه‌قی‌ به‌رچاو ئه‌كه‌ون نه‌مێنن یان تاراده‌یه‌ك كه‌مبكرێنه‌وه‌ ،ئیتر بۆپێشه‌وه‌ به‌ئاراسته‌ی‌ گۆرانێكی‌ بنه‌ره‌تی‌ له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌شێكی‌ دیموكراسیانه‌و مافی‌ تاكی‌ كۆمه‌ڵ و نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ له‌كوردستان 0
رێبوار كه‌ركوكی‌
 وه‌ك چۆن په‌پوله‌ به‌ ده‌وری‌ چرا ده‌خولێته‌وه‌ ئاوا به‌ ده‌ورتدا ده‌یخولێنینه‌وه‌ به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان. له‌ قوڵاوی‌ دڵمدا ده‌ست خۆشكه‌ری‌ لێت ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دیدارو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ت لێت ده‌كه‌م كه‌ بو به‌ هۆی‌ مایه‌ی‌ سه‌ربه‌رزی‌ و مه‌زنی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ سته‌م دیده‌. به‌ راستی‌ وه‌ڵامه‌كه‌ت له‌ جێگای‌ خۆیدا بو و ئامانجت پاكه‌. دوباره‌ هیوای‌ سه‌ركه‌وتن و گۆڕانكاریت وه‌كو خۆت ئاماژه‌ت داوه‌ بۆت ده‌كه‌م هیوای‌ سه‌ركه‌وتن چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌و رۆژه‌ت ده‌كه‌ین ئاواتی‌ هه‌مو لایه‌كه‌. هه‌ر خۆشی‌ و سه‌ركه‌تو بن. براتان رێبوار كه‌ركوكی‌
Asokurd / Berlin
 ماندوو نه‌بن ، سه‌رنجه‌کانم چڕئه‌که‌مه‌وه‌ : 1.شیاوتره‌ بووترێت له‌کاتی ڕوودانی خروقاتدا په‌نا بۆ دادگای کوردستان یان نێوده‌وڵه‌تی ببرێت نه‌ک دادگای عێراق ، باخۆمان به‌بچوک نه‌بینین. 2.شیاوتره‌ بووترایه‌ کوردستانی بنده‌سی سوریا . 3.شیاوتر بوو به‌کوردی دیمانه‌که‌ بکرایه‌ چونکه‌ نوێنه‌ری (الجزیره‌) ه‌ ش کورده‌. 4.پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تیا نه‌بیسترا (مخابن) هیواخوازم فراوانی سنگتان بۆ سه‌رنجه‌کانم ، وه‌ک فراوانی سنگی دایکی شه‌هیدان به‌رین بێت.
hardi cham chamali
 هیوادارم سه‌ركه‌وتوبیت و گۆڕان بكه‌یت و گه‌نده‌ڵی‌ كۆتایی‌ بێت، من خۆم له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ژیم هیوادارم گه‌نده‌ڵی‌ نه‌مێنێت و بگه‌ڕێمه‌وه‌، دوباره‌ سڵاو و رێزم بۆ جه‌نابتان و لیستی‌ گۆڕان و tv knn
shaho la swid
 ده‌ستخۆش به‌راستی‌ لیستی‌ گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ی‌ كه‌ خۆی‌ خۆشه‌ویست كرد له‌ناو دڵی‌ جه‌ماوه‌ردا به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان جه‌ماوه‌ری‌ به‌شه‌ره‌ف له‌گه‌ڵ لیستی‌ گۆڕاندایه‌، به‌هیوای‌ گۆڕان له‌ كوردستاندا.
azad kalary
 ده‌ستخۆش بۆ وه‌ڵامه‌كانت بێ كه‌موكوڕین ئه‌مڕۆ پێویسته‌ هه‌مومان له‌خه‌و هه‌ڵسین جارێكی‌ تر شوێن به‌ڵێنی‌ بیستراوو نه‌بینراو نه‌كه‌وین، پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین ئه‌مڕۆ گۆڕان و دۆڕانمان له‌پێشه‌ با ئه‌مجاره‌ گه‌مه‌كانی‌ ساڵانی‌ رابردو له‌بیر نه‌كه‌ین له‌ كاتی‌ دیاریكردنی‌ نوێنه‌ره‌كانمان
arkan
 ده‌ستخۆش هیوادارم لایه‌نگری‌ خه‌ڵكی‌ فه‌قیرو هه‌ژار بكه‌ن.........
شةهيد
 به‌هه‌مان شێوه ‌جله‌كۆنه‌كان له‌جه‌سته ‌دور ده‌كرێنه‌وه‌ بابیركردنه‌وه‌ كۆنه‌كانیش دوربكرێنه‌وه‌:تۆ ده‌ربچی یان ده‌رنه‌چی من هه‌رتۆ به‌نوێنه‌ر ئه‌زانم
1234567
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ