(سبه‌ی):
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی لیستی (گۆڕان) تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و ئاماژه‌ش به‌چه‌ند لایه‌نێكی پرۆگرامی لیسته‌كه ده‌كات.
هه‌روه‌ها باس له پێویستیی سه‌ربه‌خۆ بونی داموده‌زگا جیاوازه‌كانی وه‌ك (قه‌زاو زانكۆ‌و پارله‌مان‌و بازاڕ) له‌هه‌رێمی كوردستاندا دهكاتو ئاماژه‌ش به‌گرنگی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆڤی كورد‌و تێگه‌یشتنی ئه‌وان وه‌ك لیستی گۆڕان بۆ ئه‌م بابه‌ته دهكاتو ده‌ڵێت" ئێمه پێمان وایه ته‌نمیه‌ی به‌شه‌ر له‌پێش هه‌مو شتێكدایه، چۆن ده‌توانیت چۆنایه‌تی ژیان‌و گوزه‌رانی هاوڵاتی ئاسایی كوردستانی عێراق بگۆڕیت، چۆن ده‌توانی له‌بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و تهندروستیو فهرههنگیو بواره‌كانی تری ژیاندا گه‌شه به مرۆڤی كورد بده‌یت، مه‌سه‌له‌ی ژێرخانی ئابوری زۆرگرنگه مه‌سه‌له‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات گرنگه، به ڵام ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌سێتی ئینسانی كورد‌و گێڕانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی بۆ ئینسانی كورد گێڕانه‌وه‌ی مافی هاوڵاتی بون به‌جۆرێك كه ئینسانی كورد شعور به عیزه‌تی نهفسو بهسهربهرزیو به‌كه‌رامه‌ت بكات له‌و ڵاته‌كه‌ی خۆیدا".
Knn: سه‌ره‌تا بابپرسین ئێوه چۆن ئه‌م قۆناغه‌ی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان لێكده‌ده‌نه‌وه‌و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌مێژوی هه‌مو گه‌لێكدا چه‌ند وێستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی‌و گرنگی تێدایه، له‌په‌نجا ساڵی رابردوشدا مێژوی گه‌له‌كه‌ی ئێمه له‌كوردستانی عێراقدا چه‌ند وێستگه‌یه‌كی هه‌یه كه هه‌ندێكیان نیشانه‌ن بۆ كۆتایی هاتنی قۆناغێك‌و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی تر، بۆنمونه ساڵی په‌نجاو هه‌شت كه رژێمی پاشایه‌تی گۆڕا به رژێمی كۆماری بۆیه‌كه‌مینجار له‌ده‌ستوری عێراقدا شهریكایهتی كورد‌و عه‌ره‌ب سه‌لمێنرا، ئه‌مه یه‌كێكه له وێستگه گرنگه‌كانی مێژوی نوێی میلله‌ته‌كه‌مان، ساڵی شهستو یه‌ك شۆڕشی كوردستانی عێراق ده‌ستی پێكرد كه ده‌توانین بڵێین یه‌كێك لهدرێژترینو جه‌ماوه‌ریترین شۆڕشه‌كانی مێژوی گه‌له‌كه‌مان بوه، ئه‌ویش وێستگه‌یه‌كی تره، به ڵام له به‌رامبه‌ر ساڵی شه‌ست ویه‌ك ساڵی حه‌فتاو پێنج هه‌یه، كه‌ساڵی هه‌ره‌سهێنانی شۆرشهكهیه، ئه‌ویش وێستگه‌یه‌كی تره.
ساڵی حه‌فتاو شه‌ش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری سیاسی‌و چه‌كداری رژێمی به‌عس له‌كوردستانی عێراقدا ئه‌ویش وێستگه‌یه‌كی تره، ساڵی 1988 رژێمی به‌عس توانی به چه‌كی كیمیاوی‌و له‌ئه‌نجامی عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفالدا جوڵانه‌وه‌ی كورد به‌تایبه‌تی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی‌و چه‌كداری كورد تێكبشكێت، ئه‌ویش یه‌كێكی تره له وێستگه سه‌ره‌كی‌و گرنگه‌كانی مێژوی گه‌له‌كه‌مان كه كۆتایی قۆناغێك‌و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی تره له‌ژیانی گه‌له‌كه‌ماندا. ساڵی 1991كه راپه‌رین رویدا دوای راپه‌رین كۆڕه‌و دوای كۆإهو هه‌ڵبژاردن‌و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مانه هه‌مو ئه‌و وێستگه سه‌ره‌كی‌و گرنگانه‌ن له مێژوی گه‌له‌كه‌ماندا كه له‌لایه‌كه‌وه له‌هه‌ندێ قۆناغدا كۆتایی قۆناغێك‌و سه‌ره‌تای قۆناغێكی تربوه له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه‌ی ئێمه زیندوه له‌دوای تێك‌شكان هه‌میشه هه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ره‌نگاری ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه هه‌تاوه‌كو له‌دوای راپه‌رین توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بهدهستبهێنێتو دام‌و ده‌زگای حكومه‌تی هه‌رێم دروستبكات، ئه‌وه‌ی ئێسته ئێمه ئه‌یبینین ئێستا وێستگه‌یه‌كی تری ژیانی سیاسی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كات له دوای راپه‌رینه‌وه تا ساڵی 2003كه ساڵی روخانی رژێمی به‌عسه له 2003وه تا ساڵی 2005، ده‌ستوری عێراقی نوسراو له ده‌ستوری عێراقیدا مه‌سه‌له‌ی فیدرالیزم جێگیركرا.
ئێسته وێستگه‌یه‌كی تازه له ژیانی سیاسی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌ستی پێكردوه، كه ده‌توانین ناوی بنێین وێستگه‌ی گۆڕان، وێستگه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی خۆمان وێستگه‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رله‌نوێ چاو بخشێنینه‌وه به هه‌مو دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بینای بكه‌ینه‌وه به شكڵێكی وا كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان بێت.
Knn: له‌م ماوه‌یه‌دا زۆرباسی گۆڕان دهكرێتو ئێوه‌ش لیسته‌كه‌تان ناو ناوه (گۆڕان)پێتوایه ئه‌م گۆڕانه له‌ئێستادا پێویست بێت؟ ئایا بۆچی له‌مه‌و پێش كه به‌رێزتان كه‌سایه‌تیه‌كی دیار بون‌و لهناویهكێتی نیشتمانی كوردستاندا خاوه‌ن ده‌سه ڵاتبون، له‌و كاتانه‌دا به‌قه‌د ئێستا باستان له گۆڕان نه‌ده‌كرد؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ له ئێستادا گۆڕان پێویسته، چونكه له هه‌ر قۆناغێكدا ئه‌وله‌ویه‌ت‌و ئه‌ركی سه‌ره‌كی‌و یه‌كه‌م هه‌یه، له قۆناغێكدا كه هێشتا رژێمی به‌عس له‌سه‌ر كار بو ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌مومان له كوردستانی عێراقدا ئه‌وه‌بو هه‌وڵبده‌ین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و دام وده‌زگاكانی جێگیرببێتو وابێت كه بتوانین بیپارێزین له‌هه‌مو ئه‌و ههإهشهو پیلانانه‌ی كه له‌سه‌ری بو بۆ تێكدان‌و روخاندنی، له‌و قۆناغه‌دا به‌لای ئێمه‌وه گرنگترین ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌شداربون له‌حیزبه سیاسیهكانو له جوڵانه‌وه‌ی كورددا ئه‌وه‌بو هه‌وڵبده‌ن قه‌واره‌ی سیاسی‌و قانونی‌و ئابوری‌و پێشمه‌رگه‌یی هه‌رێمی كوردستان جێگیر ببێت. بۆخۆشبه‌ختی ساڵی 2003پاش ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس روخاو ساڵی 2005 كه ده‌ستوری عێراقی نوسراوه، ئیدی ئێمه ده‌توانین بڵێین قه‌واره‌ی قانونی‌و ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان جێگیربو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئێمه دیسان هه‌وڵمانداوه گۆڕان بكه‌ین به‌تایبه‌تی له‌ناوخۆی حیزبه‌وه، به‌ڵام تیایدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوین، واته ئێمه به‌دو ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌ستاوین، یه‌كێكیان ئه‌وه بوه كه هه‌وڵبه‌ین قه‌واره‌كه جێگیرببێت له‌روی دهستوریو قانونی‌و سیاسیه‌وه، بیپارێزین له‌هه‌ڕه‌شه‌ی دهرهكیو ناوهكیو بیپارێزین له روخان‌و تێكدان، له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵبده‌ین گۆڕانیش له‌ناو ئه‌و دام‌و ده‌زگایانه‌دا بكه‌ین، به ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌مانتوانی گۆڕان له دام‌و ده‌زگاكانی حیزب‌دا بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه هاتینه ده‌ره‌وه، واته ئێستا ئه‌وله‌ویه‌تی قۆناغه‌كان گۆڕاوه، له‌سه‌رده‌مێكدا ئه‌وله‌ویه‌ت پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بو، ره‌نگه له‌كاتی شه‌إی ناوخۆدا به‌نیسبه‌ت پارتییه‌وه پاراستنی قه‌واره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بو بێت، به‌نیسبه‌ت یه‌كێتیه‌وه پاراستنی قه‌واره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوه، ئێسته قۆناغه‌كه گۆڕاوه، ساڵی 2009وێستگه‌یه‌كی تر ده‌ستپێده‌كات ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه له‌م قۆناغه‌دا گۆڕانه، ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه له‌م قۆناغه‌دا رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورده.
Knn: به‌وردی مه‌به‌ستان له گۆڕان چیه، زۆر به‌ورد تریش چ گۆڕانێكتان ده‌وێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه مه‌به‌ستمان له گۆڕان به‌دیهێنانی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌یه‌كی كتوپڕنیه له ژیانی سیاسی میلله‌ته‌كه‌ماندا، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت گه‌شه‌كردنێكی شێنه‌یی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو قۆناغ به‌قۆناغ له بارودۆخی سیاسی‌و ئابوری‌و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری گه‌له‌كه‌ماندا به‌دیبهێنین، مه‌سه‌له‌ی گۆڕان له‌لای ئێمه گۆڕانی دهمو چاو نیه، گۆڕانی روخسار نیه، گۆڕانی كه‌س نیه، به‌ڵكو له‌لای ئێمه (گۆڕان) گۆڕانی سیسته‌می سیاسی‌و كارگێرڕییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵات له‌مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كانه‌وه بگوێزینه‌وه بۆ دام‌و ده‌زگا هه‌ڵبژێردراوه‌كان، ده‌مانه‌وێت ئه‌و گۆڕانه‌ی كه دێته پێشه‌وه ته‌نها گۆڕان نه‌بێت له دهمو چاوی خه‌ڵكدا، به‌ڵكو گۆڕان بێت له سیسته‌می سیاسی‌دا، به‌مانایه‌كی تر ده‌سه‌ڵاتێكی تهشریعیمان هه‌بێت كه‌ئه‌ویش پارله‌مان بێت، پارله‌مان ببێت به‌مه‌رجه‌عی سیاسی له‌باتی ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی مه‌رجه‌عی سیاسی‌و جێگه‌ی بڕیاردانی سیاسی بێت، پارله‌مان ببێت به‌مه‌رجه‌عی سیاسی، پارله‌مانێكی كارامه‌مان هه‌بێت ئه‌و پارله‌مانه جگه له‌دانانی قانون بتوانێت متمانه ببه‌خشێت بهوهزیرهكانو متمانه‌یان لێبسه‌نێته‌وه، بتوانێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كاندا بكات، بتوانێت بودجه ئاشكرا بكات، داهاتو خه‌رجی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده بۆمیللهتهكهمانی رون بكاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی قهزاییمان هه‌بێت كه دوربێت له ده‌ستێوه‌ردانی كهسو لایه‌نی سیاسی، له‌سه‌ر بنچینه‌ی پیشه‌یی له‌سه‌ر بنچینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و بنچینانه‌ی كه پێی ده‌وترێت پێوه‌ری یاسایی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی قهزاییمان چاوی پیا بگێڕینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی كهسو لایه‌نی سیاسی به‌هیچ جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتی قهزاییدا نهمێنێتو ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی ببێت بهدهسهڵاتێكی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
ده‌مانه‌وێت حكومه‌تێكمان هه‌بێت حكومه‌تی حیزب نه‌بێت، به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌مو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت، به‌بێ جیاوازی بیر‌و باوه‌ڕی سیاسیان، به بێ جیاوازی ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌كانیان، ئه‌و حكومه‌ته حكومه‌تی هه‌مو میلله‌ته‌كه‌مان بێت، به‌بێ جیاوازی، كارمه‌نده‌كانی له سه‌ر بنچینه‌ی لێوه‌شاوه‌یی له‌سه‌ر بنچینه‌ی كه‌فائه‌تی شه‌خسی دابمه‌زرێنێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزیی بۆ حیزب‌و لایه‌نی سیاسی، له‌هه‌مانكاتدا زانكۆ‌و په‌یمانگاكان‌و خوێندنی باڵا جیابكه‌ینه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی حیزبی، حیزب ده‌سه ڵاتی نه‌مێنێت له‌زانكۆكاندا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگایانه‌ی له كوردستاندا هه‌ن سهربهخۆبنو بتوانن كادری لێوه‌شاوه بۆ پاشه‌رۆژی میلله‌ته‌كه‌یان پێبگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌وێت بازاڕ ئازاد بكرێت له‌ده‌ستتێوه‌ردانی كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدارو لایه‌نی سیاسی بازرگانه‌كان بتوانن به‌ئازادی كاربكهنو یاسا بیان پارێزێت له ته‌ده‌خولی ئهمو ئه‌و، به‌گشتی ئێمه ئه‌مانه‌وێت و ڵاتێكمان هه‌بێت میزانییهكهی شه‌فاف بێت، و ڵاتێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادی كۆمه ڵایهتی دامه‌زرابێت، وڵاتێكمان هه‌بێت كه هاوڵاتی كوردستانی شانازی بكات به‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی عێراقه، نه‌ك گه‌نجه‌كانمان سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن بۆهه‌نده‌ران، وابكه‌ین كه كوردستان ببێت به‌نمونه‌یه‌ك بۆ ده‌ورو پشتمان نه‌ك ببێت به نمونه‌یه‌كی وا خه‌ڵك لێی رابكات.
مه‌به‌ستمان له گۆڕان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات له حیزب‌و لایه‌نی سیاسیه‌وه بگوازینه‌وه بۆ حكومه‌ت، هێزه‌كانی ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌و پۆلیس بچنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه، ئه‌م هێزانه وابن له‌هه‌مو ناكۆكییه‌كی سیاسی ناوخۆدا بێلایه‌ن بن‌و به‌رگری له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌رگری له ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌رین بكه‌ن، به‌هیچ جۆرێك تێكه‌ڵاو نه‌كرێن له ناكۆكیی سیاسی‌دا، دیاره ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت وه‌ك باسمكرد ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌م هێزانا بگوازینه‌وه له‌لایه‌نی سیاسیه‌وه بۆحكومهت، ئه‌م هێزانه ببن به‌بازوی به‌هێزی میلله‌ته‌كه‌مان‌و هێزی هه‌مو میلله‌ته‌كه‌مان نه‌ك هێزی حیزبێكی دیاری كرا‌و، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه‌ئێمه زۆربهلامانهوه گرنگه.
Knn: لێره‌دا پرسیارێكی زۆر گرنگ دێته پێشه‌وه پێشتریش كه‌مێك ئاماژه‌مان پێدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێوه كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بون له‌ناو حیزب‌دا نه‌ده‌كرا ئه‌م گۆڕانكاریانه له‌ناو خۆی حیزب‌دا بكرێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: نه‌خێر نه‌ده‌كرا. ئێمه له‌ناو خۆی حیزب واته له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا چه‌ندین پرۆژه‌مان پێشكه‌شكرد، ئه‌م مه‌سه‌له‌ی (جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت) له‌ساڵانی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان هێناوه‌ته كایه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌نامه‌كان بخوێنێته‌وه، كه‌سێك پرۆژه‌كان بخوێنێته‌وه، ده‌زانێ كه له‌كه‌یه‌وه ئێمه خه‌ریكی ئه‌وه بوین هه‌وڵبده‌ین ئه‌و گۆرینه‌ی ده‌مانه‌وێت له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت له پێشه‌وه له‌ناو حیزبه‌كه‌دا بیكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی حیزب ببێت به ئاڵاهه‌ڵگری گۆڕان‌و چاكسازی له‌كاروباری كارگێڕی‌و سیاسی‌و دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مانتوانی سه‌ركه‌وتو نهبوینو له‌ناو حیزبه‌كه‌دا ئیراده‌یه‌كی گۆڕین نه‌بو، ئێستا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه په‌ناده‌به‌ین بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان، بۆئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌وه گۆڕین له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا دروستبكه‌ین.
Knn: زۆرجار باس له ناسكی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، پێت وانیه راگه‌یاندنی لیستێكی سه‌ربه‌خۆ ببێته هۆی تێكدانی یه‌ك ریزی ناو ماڵی كوردی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه بۆچونمان جیاوازه له‌سه‌ر یه‌كڕیزی ناو ماڵی كوردی، ئێمه پێمان وانیه یه‌كڕیزی ناو ماڵی كوردی به‌و مانایه بێت هه‌مومان له ناو یه‌ك حیزب‌دا بین، یاخود هه‌مومان له‌ناو یه‌ك لیستدا كۆبینه‌وه. یه‌ك ریزی ناو ماڵی كورد به كێبركێی دیموكراتی ده‌بێت، به‌قبوڵكردنی یه‌كتری ئه‌بێت سه‌ره‌رای هه‌مو جیاوازیه‌كانمان، هه‌مو و ڵاته گه‌وره‌كانی دونیا‌و وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی دونیا كێبركێی دیموكراتیان هه‌یه، حیزبه‌كان ناچن به‌یه‌ك لیست دابه‌زنه خواره‌وه، به‌ڵكو مونافه‌سه‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵیانداوه هه‌مویان له به‌رامبه‌ر خواسته‌كانی میلهتهكهیاندا گوتارێكی سیاسی یه‌كگرتویان هه‌بێت. یه‌ك ریزی میلله‌ته‌كه‌ی ئێمه له‌پێش هه‌مو شتێك‌دا پێویستی به‌وه هه‌یه كه ئێمه به‌ره‌ی ناوخۆی خۆمان سه‌رله‌نوێ بینا بكه‌ینه‌وه، ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه دۆڕاوه له‌نێوان حكومهتو له‌نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا جارێكی تر دروستی بكه‌ینه‌وه، وابكه‌ین خه‌ڵك متمانه‌ی به حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌بێت پشتی حكومه‌ته‌كه‌ی بگرێت باوه‌ڕ به‌حكومه‌ته‌كه‌ی ببه‌خشێت، پشتیوانی بكات له‌هه‌مو تهنگو چهڵهمهكاندا، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه ئه‌بێت ئێمه دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان جێبه‌جێبكه‌ین، ئه‌بێت خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش بكه‌ین، ئه‌بێت یه‌كسانی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان دابین بكه‌ین، به‌وه ده‌توانین یه‌ك ریزی گه‌له‌كه‌مان دابین بكه‌ین، نه‌ك به‌وه‌ی هه‌مومان له لیستێكدا كۆببینه‌وه، ئه‌و لیستانه مونافه‌سه‌ی دیموكراتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئه‌كه‌ن خۆ ئه‌و لیستانه دوژمنی یه‌كتری نین، هه‌مو وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی دونیا له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا به‌لیستی جیاواز به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی یه‌كتری ئاشكرابكه‌ن، ئه‌بێته هۆی دروستبونی گفتوگۆ، ئه‌بێته هۆی ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان هێزه جیاوازه‌كاندا، له‌و ڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا چونكه ئه‌و مونافه‌سه دیموكراتییه له‌ساڵانی رابردودا نه‌بوه‌و به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌وه كه‌له كوردستان له‌ئارادابو زۆرجار له‌به‌ر مه‌ترسی دهرهكیو به‌بیانوی جیاوازه‌وه به‌یه‌ك لیست دابه‌زیون، ئه‌وه بوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان په‌رده‌پۆش بكرێن، چاوپۆشی له‌هه‌ڵه‌ی یه‌كتری بكرێت، چاوپۆشی له‌زۆر شت بكرێت كه ئه‌بوایه باس بكرێت هه‌روه‌ك ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیش له كوردستاندا روی نه‌داوه، بۆیه ئێمه ئومێدمان وایه ئه‌مه وه‌ك باسمانكرد سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بێت، ئه‌و قۆناغه‌ی كه قۆناغی گۆڕانه له‌هه‌مو بواره‌كاندا.
Knn: كه‌واته به‌ڕێزتان مهترسیو ته‌حه‌داكانی ئه‌م قۆناغه له‌چیدا ده‌بینن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر بڵێین كورد هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نه‌ماوه بێگومان ئه‌وه راست نیه، مه‌سه‌له‌ی كورد له‌كوردستانی عێراقدا به‌شێكه له هاوكێشه‌یه‌كی زۆر زه‌حمه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد دابه‌شبوه به‌سه‌ر چه‌ند دهوڵهتێكداو ههردهوڵهتهش جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، جۆرێك له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه كێشه‌ی كورد بوه‌ته كێشه‌یه‌كی زۆر سه‌خت له‌و هاوكێشه‌یه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵێ ئێمه‌ش روبه‌روی گه‌لێك ته‌حه‌ددای دهرهكیو ناوه‌كی ئه‌بینه‌وه، له‌ناوخۆی عێراقدا ئێمه كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندا، كێشه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان، چونكه تا ئێستاش زیاتر له چواریه‌كی سه‌رزه‌مینی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، كێشه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هێزی چهكدارو پێشمه‌رگه، كێشه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سامانی سروشتی له‌كوردستاندا، كێشه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر جۆری به‌شداربونی كورد له بڕیاردانی سیاسی له‌حكومه‌تی عێراقیدا، كێشه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر گه‌لێك مه‌سه‌له‌ی تر كه ئه‌مانه هه‌مو تهحهددانو ئه‌بێت هه‌وڵبده‌ین به‌عه‌قڵێكی هاوچهرخو عه‌قڵێكی ستراتیجی كه به‌قازانجی گه‌له‌كه‌ی ئێمه بێت‌و به رێگه‌یه‌كی هێمنانه‌و به رێگه‌ی گفتوگۆ هه‌مو ئه‌م ته‌حه‌ددایانه چاره‌سه‌ریان بۆبدۆزینهوهو نه‌خشه‌و پلانیان بۆدابنێین كه چۆن ده‌توانین ئێمه روبه‌روی ئه‌م ته‌حه‌ددایانه ببینه‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ئێوه خۆشتان ده‌زانن ئێمه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێوه زۆرجار ئه‌كه‌وینه ژێر گوشاری سیاسییه‌وه، ئه‌كه‌وینه ژێر گوشاری ئابورییه‌وه جاروبار سنوره‌كان داده‌خرێن، جاروبار ناوچه سنورییه‌كان بۆردومان ده‌كرێن، ئه‌مانه‌ش هه‌موی ته‌حه‌ددای گه‌وره گهورهنو پێویستی به‌وه هه‌یه كه ئه‌بێ خۆمانی بۆئاماده بكه‌ین‌و ئه‌كرێت به‌شێك بێت له‌و گوتاره سیاسییه‌ی هه‌مومان ئه‌توانین له‌سه‌ری تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش په‌یدا بكه‌ین.
Knn: ئێستا با بپرسین خه‌ڵك چۆن متمانه‌و باوه‌ڕتان پێبكات خه‌ڵك چۆن دڵنیا بێت له‌وه‌ی كه ئێوه هاتنه سه‌ر حوكم وه‌ك ئه‌وانی دیكه ناكه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه به‌رنامه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لمان داناوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و به‌رنامه گشتگیره، هه‌مو بواره‌كانی ژیانی گرتوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی رابردودا گوێمان له گلهییو ره‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك گرتوه، هه‌وڵمانداوه ئه‌وه‌نده‌ی مومكین بێت ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه له قاڵبێكی به‌رنامه‌ییدا سه‌رله‌نوێ دایبڕێژینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕیانه له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌مێنێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و به‌حیزبی كردنه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه سنورێكی بۆ دابنێین، ته‌زكیه‌ی حیزبی ئه‌سڵه‌ن نه‌مێنێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین سهروهتو سامانی و ڵاتهكه به عه‌داله‌تی دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر خه‌ڵك‌و ناوچهكانداو سنورێك دابنرێت بۆ به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی.
حیزب به شێوه‌یه‌كی گشتی ئامرازی خهباتو تێكۆشان‌و ئامرازی گۆڕانه، حیزب دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه كێشه چاره‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسی‌و كۆمه ڵایهتیو ئابوری‌و كێشه فیكرییه‌كانی كۆمه‌ڵ چاره‌سه‌ر بكات، به‌داخه‌وه له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا حیزب خۆی بوه به كێشه، بوه به بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، بۆ نمونه چه‌ند رۆژێك لهمهوپێش یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی خۆی دانی پێدانا كه مانگانه كه‌متر له (30) ملیۆن دۆلار وه‌رناگرن له حكومه‌تی هه‌رێم، واته به‌ره‌و ژورتریش له (30) ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن، كه (30) ملیۆن دۆلار ده‌یتوانی به‌شێك له كێشه‌ی هه‌مو قوتابخانه‌كانی ئیداره‌ی سلێمانی چاره‌سه‌ر بكات، یانی به دوسه‌د هه‌زار دۆلار ده‌توانی قوتابخانه‌یه‌ك ئاوه‌دان بكه‌یته‌وه، به دو (30) ملیۆن كه له مانگێكدا ئه‌وان وهریدهگرنو به‌فیڕۆ كه‌س نازانێ چۆنی خه‌رج ده‌كه‌ن ده‌مانتوانی كێشه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه سێ دهوامو چوار ده‌وامی تێدایه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه جیاوازیه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا له‌و شته گرنگانه‌دا ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین پشتیوانی له میدیای ئازاد بكه‌ین‌و له روی یاساییه‌وه ئازادییه‌كانیان فراوانتر بكه‌ین.
ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌یئه‌تێكی نه‌زاهه‌ی سه‌ربه‌خۆ دروست ببێ كه بێلایه‌ن بێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین یاسایه‌ك دابنرێت بۆ یارمه‌تیدانی حیزبه‌كان، به‌پێی قورسایی خۆیان‌و به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له پارله‌ماندا به‌ده‌ستی دێنن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن به ئاره‌زوی خۆیان یاری به سهروهتو سامانی وڵاته‌كه بكه‌ن، وه‌ك باسمكرد هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هیچ جۆرێك ته‌زكیه‌ی حیزبی‌و پێبه‌خشینی پله‌و پایه له‌سه‌ر ئه‌ساسی حیزبی نه‌مێنێت. ئه‌وه جیاوازییه‌كانی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا، ئومێدم وایه له‌پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیشمان گرته ده‌ست ئه‌وه په‌یڕه‌و بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر نه‌مانكرد خه‌ڵك ده‌توانێ خۆپیشاندان‌و مانگرتن‌و رێگه‌كانی دیكه‌ی دیموكراتی بگرێته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڵینه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرد.
Knn: ئه‌ی خه‌ڵك چۆن له‌وانی دیكه‌تان جیا بكاته‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌وانی دیكه‌مان جیابكه‌نه‌وه به‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ئاماده‌مان كردوه، وه به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مجاره به‌شداریان كردوه له لیسته‌كه‌دا، ئێمه گوێمان نه‌داوه‌ته ئینتیمای حیزبی، گوێمان نه‌داوه‌ته بیروباوه‌ڕی سیاسی، ئێمه حیزبی نین‌و نوێنه‌رایه‌تی هیچ حیزبێك ناكه‌ین، ئێمه هه‌وڵمان داوه كه بیروباوه‌ڕی سیاسی به نه‌زه‌ری ئیعتیبار وه‌رنه‌گرین، به‌ڵكو شتی هاوبهشو قاسمی موشته‌ره‌كی میلله‌ته‌كه‌مان، كه خۆی ده‌بینێت له خواسته سه‌ره‌كیه‌كاندا له مه‌سه‌له‌ی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له شه‌فافیه‌تی میزانییه، له دانانی نه‌خشه‌و پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا، له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی گه‌نجه‌كاندا ئێمه به‌وه له خه‌ڵكی دیكه جیا ده‌كرێینه‌وه.
جیاوازییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه له‌وه‌دایه، یه‌كێك له‌وانه مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی حیزب‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌م لایه‌نانه‌ی تائێستا كاریانكردوه له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی رابردودا، هه‌وڵیان داوه هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌و هه‌مو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بكه‌ن به حیزبی، یانی زۆر به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك حیزبی نه‌بێـت ده‌رفه‌تی كار له به‌رده‌میدا داخراو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك حیزبی نه‌بێت ناتوانێ ببێت به وه‌زیر، ناتوانێ ببێت به وه‌كیل وه‌زیر ناتوانێت ببێت به مودیری عام، ناتوانێ ببێت به ئه‌ندامی په‌رله‌مان ناتوانێ پله‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ئاسایش‌دا وه‌ربگرێت، وه ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر زۆری خه‌ڵك له ناچاریدا بون به حیزبی، ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی به حیزبیكردنی كۆمه‌ڵگه به هیچ جۆرێك نه‌مێنێت، خه‌ڵك له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوڵاتی بون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئینتیما بۆ حیزب، وه ئه‌مه‌ش بوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بێبه‌ش بێت له ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌فائه‌تی گه‌وره گه‌وره له بواری جیا جیای ژیاندا، كه ده‌مانتوانی ئیستیفاده‌یان لێبكه‌ین، له هه‌مانكاتدا به هۆی حیزبی بونه‌وه پله‌و پایه به‌خشراوه به كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه له راستیدا شایسته‌ی ئه‌و شوێنانه نین كه وهریانگرتون، واته خه‌ڵكی نه‌شیاو خراوه‌ته شوێنی گرنگه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینتیمای حیزبی‌یان هه‌بوه.
یه‌كێكی دیكه له جیاوازییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداربون تائێستا ئه‌وه‌یه ئێمه باوه‌ڕمان به بڕیاره‌كانی ژوری داخراو نییه، ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه ده‌بێ هه‌مو ئه‌و عه‌قدو گرێبه‌ستانه‌ی كه ده‌كرێت هه‌مو ئه‌و قۆنته‌رات‌و موقاوهلاتانهی ده‌درێ بهموبهو ئه‌مانه ئاشكرا بكرێن بۆ خه‌ڵك‌و له به‌رده‌می په‌رله‌ماندا ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئاشكرا بكرێت، بۆ نمونه ئه‌و هه‌مو گرێبه‌ستانه‌ی نه‌وت كراوه هه‌تا ئێستا كه‌س نازانێ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چییه، هێڵه گشتییه‌كانی ده‌زانن، به‌ڵام نازانن ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چییه، ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كاندا په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئهمهریكاو له‌گه‌ڵ ئێران‌و توركیادا، ده‌بێ ئه‌مانه شه‌فافیه‌تی ته‌واوی تێدابێت بۆ خه‌ڵك رونبكرێته‌وه، واته ده‌بێ شته‌كان له ژوری تاریك‌و داخراوه‌وه دهربهێینینه ده‌ره‌وه بۆ ژوری ئاشكرا، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی میلله‌ته‌كه‌مان به‌دی بهێنین.
ئێمه بیر‌و بۆچونمان جیاوازه له مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌سه‌ندن (ته‌نمیه)، ئێمه پێمانوانیه، گه‌شه‌سه‌ندن ( ته‌نمیه) بریتی بێت له‌وه‌ی كه بینای به‌رز به‌رز دروست بكهیتو هه‌ندێك زانكۆ بكه‌یته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی هه‌بێت ئێمه پێمانوایه، له‌پێش هه‌مو شتێك‌دا مه‌سه‌له‌ی ته‌نمیه ته‌نمیه‌ی مرۆڤه (گه‌شه‌پێدانی مرۆیی)، چۆن ده‌توانیت چۆنایه‌تی ژیان‌و گوزه‌رانی هاوڵاتی ئاسایی كوردستانی عێراق بگۆڕیت؟ چۆن ده‌توانی له بواری په‌روه‌رده‌و له بواری تهندروستیو له بواری فهرههنگیو بواره‌كانی دیكه‌ی ژیاندا ته‌نمیه‌ی ئینسانی كورد بكه‌یت؟ راسته گه‌شه‌پێدانی ئابوری، مه‌سه‌له‌ی ژێرخانی ئابوری زۆر گرنگه مه‌سه‌له‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات گرنگه، به‌ڵام ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌سێتی ئینسانی كورد‌و گێڕانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی بۆ ئینسانی كورد، گێڕانه‌وه‌ی مافی هاوڵاتی بون، به‌جۆرێك كه ئینسانی كورد شعور به عیززه‌تی نهفسو به سهربهرزیو به كه‌رامه‌ت بكات له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا، ئه‌مه یه‌كێكی دیكه‌یه له جیاوازییه‌كانی ئێمه كه به‌داخه‌وه له هه‌ندێ جاردا ئینسانیان وا لێكردوه به هۆی نانبڕین‌و به هۆی مل پێكهچكردنهوه بۆ موچه‌و بۆ هه‌ندێك ئیمتیازاتی حیزبی ئینسانیان كردوه به عه‌بد، له‌باتی ئه‌وه‌ی كه ببێت به ئینسانی ئازاد، بۆچونی ئێمه له مه‌سه‌له‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا، ئێمه له‌باتی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی بچوك‌و بێ بایه‌خ بكرێت ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه ده‌بێت پلانێكی گشتی (كورتماوهو ناوه‌نجی ماوه‌و درێژ ماوه)مان هه‌بێـت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ژێرخانی ئابوری كوردستانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئێمه له هه‌موو شتێك‌دا ئیعتیماد نه‌كه‌ینه سه‌ر به‌غدا، ره‌نگه خه‌ڵك نه‌زانێت ئێستا بێجگه له‌وه‌ی كه مانگانه له 17% ی میزانیه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی دێت بۆ ئێره‌و وه‌كو موچه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر خهڵكداو به‌شێكیشی بۆ پرۆژه ته‌رخانكراوه، ئێمه هه‌تا ئێستاش ئازوقه‌و خوارده‌مه‌نیمان له به‌غداوه بۆ دێ، سوته‌مه‌نیمان له به‌غداوه بۆ دێت، هه‌تا ئێستا ئێمه نه‌مانتوانیوه ئابوریه‌ك، ژێرخانێكی ئابوری وا دروستبكه‌ین له بواره گرنگه‌كانی ژیاندا بتوانین ئیعتیماد بكه‌ینه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی خۆمان، به مه‌رجێك وڵاته‌كه‌ی ئێمه وڵاتێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌م له سامانی مرۆیی‌دا، هه‌م له پاره‌دا، هه‌م له سامانی سروشتی‌دا.
Knn: ئێوه زۆر باسی گهندهڵیو دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، پێتوایه ئه‌مه ته‌وه‌رێكی هێنده گرنگ بێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵی ته‌وه‌رێكی گرنگه ئێمه باوه‌ڕمان وایه، من جارێكی دیكه‌یش پێش چوار پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه چوار پێنج كه‌سی رۆژنامه‌نوس به‌شدار بون‌و هه‌ندێك كار به‌ده‌ستیشی تیا به‌شداربون باسمكرد، كه گه‌نده‌ڵی وه‌كو (گانگرین) چوته ناو هه‌مو جومگه‌كانی حیزب‌و حكومه‌ته‌وه، گه‌نده‌ڵی یه‌ك دیمه‌نی نییه، گه‌نده‌ڵی له بواره جیا جیاكانی ژیاندا له بواری داراییدا له بواری سیاسی‌دا له بواری كارگێڕیدا ته‌نانه‌ت له بواری رهوشتو خودا په‌ره‌ی سه‌ندوه، بۆیه ئێمه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین گه‌نده‌ڵی بنبإ بكه‌ین ئه‌گه‌ر بنبإیشی نه‌كه‌ین بتوانین جۆرێك له سنوری بۆ دابنێین، به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی نۆره‌یی نه‌بوه یانی بڵێین هه‌ر سێ ساڵ جارێك، هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنه‌كان دوباره ببێته‌وه، له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژاردنی ناو داخڵی حیزبه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به دهوریو به شكڵێكی پاك‌و پوخت دوباره ببوایه‌ته‌وه، باوه‌ڕم وایه گه‌نده‌ڵی بهمڕادهیه په‌ره‌ی نه‌ده‌سه‌ند، به‌ڵام مانه‌وه‌ی بۆ نمونه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌نده‌ها ساڵ به‌بێ نوێبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و به هه‌مان شێوه، په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئێمه ده‌وره‌ی یه‌كه‌میان چه‌ندین ساڵی خایاند، واته نه‌بونی ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت (ئینتیخاباتی ده‌وری) یا هه‌ڵبژاردنی نۆره‌یی یه‌كێك بوه له‌و هۆیانه‌ی كه وایكردوه گۆڕان له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بێت ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له به‌ینی ئه‌و لایه‌نه جیاوازانه‌دا نه‌بێت، ئه‌مه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بوه به گانگرینێك وه‌ك باسمكرد چوه‌ته هه‌مو جومگه‌كانی له‌شی حكومه‌ته‌وه‌و پێویستی به‌وه هه‌یه، كه ئێمه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزینه‌وه.
Knn: به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه ده‌بینین به‌ڕێزتان سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره بون له یه‌كێك له‌و هێزانه له كوردستاندا پێتوانییه به‌شێك له‌و به‌رپرسیارێتی گه‌نده‌ڵیه بكه‌وێته سه‌رشانی ئێوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من به‌ش به‌حاڵی خۆم شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌وه كه‌وا له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی رابردودا ئه‌گه‌ر بهشداریهكم كردبێت به‌شداریه‌كی كه‌میش بێت له دامهزراندنو جێگیركردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، بێگومان ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی زۆر زۆر ئاڵۆزبوه كه له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی رابردودا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی میلله‌ته‌كه‌ماندا چانسێكمان بۆ هاته پێشه‌وه كه بتوانین حوكمی خۆماڵی دابمه‌زرێنین، بێگومان ئه‌مه سلبیاتی زۆری هه‌بوه وه‌كو باسمكرد له هه‌ر قۆناغێكدا ئه‌ركی سه‌ره‌كی (ئه‌وله‌ویات) جیاواز بوه، له قۆناغێكدا ئه‌وله‌ویات بۆ جێگیركردن‌و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوه، هه‌رچه‌نده له‌و قۆناغه‌شدا ته‌نانه‌ت ئێمه هه‌وڵمانداوه- ئه‌وه‌نه‌ی پێمان بكرێت- رێگه له گه‌نده‌ڵی بگرین، به‌ڵام بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان نه‌بوه له‌و قۆناغه‌دا، به‌ڵكو جێگیركردنی قه‌واره‌ی سیاسی‌و قانونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان بوه، به‌ڵێ له هه‌مو ئه‌وانه‌ی له هه‌ژده ساڵی رابردودا رویداوه منیش وه‌كو هه‌مو خه‌ڵكه‌كانی دیكه كهمو زۆر به‌ڵێ به‌شدارم.
Knn: كه‌واته ئێستا له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چاوهڕوانیو هیواتان چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من هیوام وایه كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌مو ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه زۆر به گه‌رمی به‌شداری بكه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هیوام وایه گه‌نجه‌كان ئه‌م لیسته به‌لیستی خۆیان بزانن، هیوام وایه ژنان ئه‌م لیسته به‌لیستی خۆیان بزانن، هیوادارم جوتیاران ئه‌م لیسته به‌لیستی خۆیان بزانن كرێكار‌و ئه‌وانه‌ی كه‌وتونه‌ته ژێر خه‌تی هه‌ژارییه‌وه ئه‌م لیسته به‌لیستی خۆیان بزانن، هیوادارم مامۆستای ئایینی مامۆستای سه‌ره‌تایی مامۆستای زانكۆ ئه‌م لیسته به‌لیستی خۆیان بزانن، هیوادارم هه‌مو چین‌و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌م لیسته به‌لیستی خۆیان بزانن، ئێمه هه‌وڵمانداوه به‌رنامه‌یه‌ك دابنێین هه‌مو چینه‌كانی گه‌لی ئێمه جگه له یه‌ك چینی گه‌نده‌ڵ كه سودمه‌ندن له بارودۆخی ئێستا به دهڵهمهندو فه‌قیره‌وه كه‌ڵك له‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه وه‌ربگرن، دیاره به رێژه‌ی جیاواز دهوڵهمهنهكه ره‌نگه كه‌متر قازانجی لێبكات، به‌ڵام هه‌ژاره‌كه ره‌نگه زیاتر قازانجی لێبكات له‌به‌ر ئه‌وه هیوادارم هه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند به‌شداری تیادا بكات، هه‌م فه‌قیر به‌شداری تیادا بكات هه‌م گه‌نج به‌شداری تیادا بكات هه‌م پیر به‌شداری تیادا بكات هه‌م ژن به‌شداری تیادا بكات هه‌م پیاو به‌شداری تیادا بكات، یانی به‌مانایه‌كی دیكه هه‌مو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی ئێمه ئه‌وه‌ی كه قازانجی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا هه‌یه ئه‌وه‌ی كه قازانجی له باشكردنی ژیاندا هه‌یه ئه‌وه‌ی كه قازانجی له‌وه‌دا هه‌یه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئێمه ببێت به كۆمه‌ڵێكی نمونه‌یی ئومێدم وایه بێت بۆ دهنگدانو ده‌نگ بۆ لیسته‌كه‌ی ئێمه بده‌ن، له هه‌مانكاتدا چاوهڕێییشم ئه‌وه‌یه له حیزبه‌كانی تر، به تایبه‌تی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، كه ئه‌وان به‌رپرسن له ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان كاروباری وڵاته‌كه به‌ڕێوه دهبهنو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه هه‌مو فه‌رمانگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه، ئاسایش‌و پۆلیس‌و پێشمه‌رگه به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه، ئومێدم وایه هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و ئازاد‌و هێمن به‌ڕێوه بچێت‌و دور بێت له گزی‌و فڕوفێڵو هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌و جۆره شتانه.