سازدانی: به‌ره‌وگۆڕان
له‌م دیمانه‌یه‌دا عه‌بدوڵا رێشاوی، رۆژنامهنوسو ده‌رچوی زانكۆی ئیسلامی به‌غدا تیشك ده‌خاته سه‌ر پێویستیی گۆڕان‌و گۆڕین له سیستمی ئێستای حوكمڕانی كوردستاندا، پێشیوایه "گۆڕان ته‌نیا لیست نییه، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی میللییه‌و ناونیشانی قۆناغێكه".
سه‌باره‌ت به‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی له‌دژی (گۆڕان)یش ده‌كرێن، ده‌ڵێت: "ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی دوێنێ پڕوپاگه‌نده‌ی خیانه‌تی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كرد، ئه‌مڕۆ پڕوپاگه‌نده‌ی تهكفیرو كافركردن بۆ لیستی گۆڕان بڵاوده‌كاته‌وه".
وتیشی: "ئه‌وان به‌ده‌ستی بێدهستنوێژهوه ده‌ست بۆ ئاین دهبهنو وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی پڕوپاگه‌نده بهكاریدێنن، ئه‌مه‌ش تاوانێكه بۆچه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك‌و به‌رامبه‌ر ئاین ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
ناوبراو كه كوڕی یه‌كێك له‌پێشه‌وا دێرین‌و ناوداره‌كانی (ئیخوان موسلیمین)ی كوردستانه (مامۆستاعومه‌ر رێشاوی-2001كۆچی دوایی كردوه) پێیوایه گۆڕین داخوازییه‌كی گشتییه‌و ئاینیش داوای دهكاتو مێژوش ده‌یسه‌پێنێت، گۆڕانیش بزوتنه‌وه‌یه‌كی میللییه‌و له‌هه‌مو چین‌و توێژ‌و ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كانی كوردستانی تیایه‌و خهمو گرفتی هاوبه‌ش دروستیكردوه.
ئه‌و داواده‌كات "ئه‌مڕۆ گۆڕان بكرێته دروشم‌و سبه‌ینێش بكرێته پراكتیك"، راشیده‌گه‌یه‌نێت: "وه‌ك نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسان له‌دوای هه‌ڵبژاردن به‌وردی چاودێریی جێبه‌جێبونی بهڵێنو كارنامه‌ی لیستی گۆڕان ده‌كه‌ین".
به‌ره‌وگۆڕان: سه‌ره‌تا ده‌پرسین گۆڕان له روانگه‌ی ئاینه‌وه رهگو ریشه‌ی بۆكوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئایه‌تی (ان الله لایغیر مابقوم حتی یغیروا ما بأنفسهم).
عه‌بدوڵا رێشاوی: بۆ قسه‌كردن له‌چه‌مكی گۆڕان، ئه‌و ئایه‌ته‌ی له‌سوره‌ی(ره‌عد-ئایه‌تی 11) هاتوه كه باستكرد، ده‌ستپێكردنێكی جوانه، ئه‌و ئایه‌ته ئاماژه‌دانه به‌وه‌ی كه گۆڕین‌و گۆڕانكاری له كایه‌كانی ژیاندا، نه‌ك ته‌نیا زه‌روره‌تێكی مێژویی‌و گه‌ردونییه، به‌ڵكو داخوازییه‌كی ئیلاهیو ئاینیشه، كه پێویستی گۆڕِان وه‌ك چه‌مكێكی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌ن دوپاتده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته گۆڕان شتێك نییه له ئاسمانه‌وه دابه‌زێت، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه له زه‌مینه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، واته وابه‌سته‌ی ئیراده‌ی ئینسان‌و كۆمهڵگهكانهو تا ئینسانه‌كان بڕیار له گۆڕینی شێوه‌ی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆیان نه‌ده‌ن هیچ ده‌ستێك له میتافیزیكه‌وه گۆڕان له ژیان‌و گوزه‌رانیاندا دروست ناكات.
له بابه‌تێكی پێشودا له‌رۆژنامه ئاماژه‌م به‌وه داب‌و كه تا( گۆڕین) نه‌كه‌ین، خۆری (گۆڕان) له‌هیچ سوچێكی ئه‌م وڵاته‌وه هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی ئێمه چاوه‌ڕێی گۆڕان نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئیشی بۆبكه‌ن، تا ئه‌و ساته‌ی به‌چاوی خۆیان گۆڕان له‌زۆربه‌ی كایه‌و دامودهزگاو سیستمه سیاسی‌و ئیدارییه‌كانی وڵاته‌كه‌دا ده‌بینن. ئه‌و گۆڕانه‌ش ده‌بێت به‌رده‌وام بێت‌و ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆ نه‌بێت، به‌ڵكو ببێته عه‌قڵیه‌تی تاكهكانو ته‌بیعه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
نهێنییه‌كی دیكه‌ی ئایه‌ته‌كه له‌وێدایه كه گۆڕانی راسته‌قینه له‌ناخی مرۆڤه‌وه ده‌ستپێده‌كات، واته تۆ بۆئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌و سیستمه سیاسی‌و ئیدارییه‌كانی به‌ره‌و چاكتر بگۆڕیت، ده‌بێت له‌پێشه‌وه ئینسان بگۆڕیت، ناخ‌و ده‌رون بگۆڕیت، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كه ناخ‌و ده‌رونه‌كان ئاماده‌بن بۆگۆڕینو گۆڕانكاری.
ئه‌م ئاماده‌كردنه فاكته‌رێكی گرنگیشه بۆ به‌رده‌وامی پێدانی دروشمه‌كانی گۆڕان‌و تهرجهمهكردنیان بۆ بونه‌وه‌ری زیندو له‌داهاتودا، واته بۆ پراكتیزهكردنیان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، واته گۆڕان دروشمی ئه‌مڕۆو به‌رنامه‌و پراكتیكی سبه‌ینێ بێت، نه‌ك دروشمی ئه‌مڕۆو (عوزر)ی سبهینێبێت!.
به‌ره‌وگۆڕان: حاڵی حازر هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده به‌ده‌م لیستی گۆڕانه‌وه دهكرێتو به‌لیستێكی (دژه‌دین) تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، تۆ پێتوایه هۆكاری ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه چین؟
عه‌بدوڵا رێشاوی: ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌چنه ناو بازنه‌ی سیاسه‌تی (شائعات) سیاسه‌تی (پڕوپاگه‌نده) كه زۆركات ركابهرو نه‌یاره‌كان له‌دژی یه‌كتر به‌كاری دێنن، ئه‌م (ته‌كفیر) كردنه‌ی لیستی گۆڕان كه تۆباسی ده‌كه‌یت ده‌رهاویشته‌ی هه‌مان عه‌قڵیه‌تی (ته‌خوین)كردنه، كه له‌ڕابردودا هه‌مان ئه‌م عهقڵیهتو ده‌سه‌ڵاته، خه‌ڵكی دیكه‌ی بهخائینو بهكرێگیراوو توندڕهوو (كلكی سعودیه‌و میسر) تۆمه‌تبار ده‌كرد، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته هه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه، به‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌وت "كوردستان ده‌كاته حه‌به‌شه" ئێستاش بهنهوشیراوان مسته‌فا ده‌ڵێن كافرو شتی تر، ئه‌مه عه‌قڵیه‌تێكه له‌سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌و دوژمنایهتیو جنێودان دهژیو توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی نییه، من لێره به‌ناوی نه‌وشیروان مسته‌فا یان لیستی گۆڕانه‌وه قسه ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه هه‌رخودی وته‌بێژی لیستی گۆڕان، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینپهروهرهو باوكی زانای ئایینی بوه، مه‌لا سه‌عیدی زمناكۆ كه زانایه‌كی ئایینی ناوداری شاری هه‌ڵه‌بجه بوه، باوكی دكتۆر شاهۆ سه‌عید وته‌بێژی لیستی گۆڕانه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مجۆره موزایهداتانه یارییه‌كی بێئه‌نجامه، چونكه وه‌ك پێموتی (وته‌بێژی لیستی گۆڕان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی ناوداری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه).
من پێموایه ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرین‌و نابه‌جێ ئایین وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌كاردێنن بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیان‌و لێدانی به‌رامبه‌ره‌كانیان، ئه‌وان ئایینیان كردوه‌ته كه‌ره‌سته‌ی پڕوپاگه‌نده، ئه‌مه‌ش بۆخۆی تاوانێكه به‌رامبه‌ر ئایین ده‌كرێت، چونكه تۆ كه‌باسی ئایینت كرد ده‌بێت به‌ده‌ستی به‌ده‌ستنوێژه‌وه باسی بكه‌یت، ئه‌وانه‌شی ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه ده‌كه‌ن باوه‌ڕناكه‌م له‌ژیانیاندا دهستنوێژێكیان گرتبێـت، تۆ كه‌خۆت تا قوڕقوڕاگه‌ت له گهندهڵیو فه‌سادو ناعهدالهتیو نایهكسانیدا چه‌قی بێت، ئیتر به‌چ بوێری‌و بێشهرمییهكهوه باسی ئایین ده‌كه‌یت، ئایین ویژدانی خه‌ڵك‌و پیرۆزییهكانییهتی، ده‌ست بۆبردنو به‌كارهێنانی وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی پڕوپاگه‌نده بێڕێزیه به‌خودی ئایین.
به‌ره‌وگۆڕان: لێره‌دا ده‌توانین ئه‌و پرسیاره بكه‌ین كه داخۆ تائێستا كێ حوكمی ئه‌م وڵاته‌ی كردوه؟ خۆ ئه‌وه‌ی حوكمی ئه‌م وڵاته ده‌كات ئه‌ولیا نییه! هه‌روه‌ها ئایا ناعهدالهتیو گه‌نده‌ڵییش كه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای پێتاوانباره بۆخۆی جۆرێك نییه له بێدینی؟
عه‌بدوڵا رێشاوی: زۆر راسته، ئێمه ده‌بێت بپرسین ئاین‌و ئایینداری چییه؟ ئایا ئایین هه‌ر ئه‌وه‌یه چه‌ند دروشمێك به‌رزبكه‌ینه‌وه‌و خۆمان وانیشان بده‌ین موسوڵمانین، وه‌ك سه‌دامیش ده‌یكرد، ئیدی دوای ئه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ بونی گهندهڵیو ناعهدالهتیو بێڕێزیكردن به‌ئینسان نه‌بێت؟! ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه كاره‌ساته، ئایین له ناوه‌ڕۆكدا عهدالهتو یه‌كسانییه، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه، جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌رییه.
چه‌مكێكی زۆرگرنگ له ئیسلامدا هه‌یه، ئه‌ویش چه‌مكی (رێگریكردنه له خراپه‌و فه‌رمانكردنه به‌چاكه) ئه‌م چه‌مكه رێگه‌یه‌كه بۆ پراكتیزه‌كردنی موسوڵمانێـتی له كایه ئیداری‌و سیاسی‌و حكومییه‌كاندا، تۆ له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا چه‌مكی (رێگریكردن له خراپه) جێبهجێدهكهیت، به‌هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی عهدالهتو یه‌كسانیش چه‌مكی (فه‌رمانكردن به‌چاكه) جێبهجێدهكهیت.
دوای ئه‌وه خاڵێكی زۆر گرنگ لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێبكه‌ین هه‌ڵوێستی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستایه له‌به‌رامبه‌ر ئایین‌و كاره‌كته‌ره‌كانی، بۆ نمونه پیاوانی ئایینی، ئایا ئه‌م حكومه‌ته چ رێزێكی له‌پیاوانی ئاینی گرتوه؟! پیاوێكی ئایینی كه جگه له كاره‌كه‌ی خۆی ناتوانێت هیچ كارێكی دیكه بكات موچه‌كه‌ی لای ئه‌م حكومه‌ته چه‌نده؟ له‌ڕاستیدا ئه‌م سیستمه سیاسییه‌ی ئێستا له‌كوردستاندا به‌رقه‌راره، پیاوی ئایینی ئێمه‌ی خستوه‌ته ژێر فشارێكی ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی قورسه‌وه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌ندێك له‌زانایان به‌ناچاری ده‌چنه پاڵ ئه‌م حیزب یان ئه‌و حیزب.
زۆركات زانایانی ئایینیی ئێمه داوایانده‌كرد كه با وه‌ك چۆن جه‌ژنی كریستیانه‌كان له كه‌ناڵه ره‌سمییه‌كانه‌وه په‌خشده‌كرێت، با نوێژی جه‌ژنه‌كانی موسوڵمانانیش پهخشبكرێت، كه‌چی نه‌ك ههربهگوێیان نه‌كردن، به‌ڵكو چه‌ند زانایاكی ئایینی به‌ڕێزیشیان به‌م هۆیه‌وه لهسهركارلادا، ئه‌مه ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه ئێستا بۆ مه‌رامی هه‌ڵبژاردن باس له ئایین‌و ئایینداری ده‌كات. هه‌ر ئایین ماوه كاسبی به‌سه‌ره‌وه بكهنو ده‌نگی پێ په‌یدا بكه‌ن!
به‌ره‌وگۆڕان: باشه كاك عه‌بدوڵا پێتوانییه كێشه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه كێشه‌یه‌كی ئایسنی نییه، به‌ڵكو سیاسییه؟
عه‌بدوڵا رێشاوی: ئه‌مه زۆر راسته، كێشه‌ی ئێمه به‌پله‌ی یه‌ك كێشه‌یه‌كی ئیداری‌و سیاسییه، كێشه‌ی بونی گه‌نده‌ڵییه له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا كه‌ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ر ئه‌مه‌شه ئێستا هه‌مو ئه‌و چین‌و توێژانه‌ی له بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی وه‌ك (بزوتنه‌وه‌ی میللیی گۆڕان)دا كۆكردوه‌ته‌وه، له‌ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین گۆڕان لیست نییه، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌و ناونیشانی قۆناغێكه، بزوتنه‌وه‌یه‌كه له‌ئێستاداو به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
پاشان ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی هه‌مو ئه‌و لیست‌و قه‌وارانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن هیچیان به‌نوێنه‌رایه‌تیی ئایین نه‌هاتونه‌ته ناو ململانێكه‌وه، جگه لیستی (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) نه‌بێت كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت"نوێنه‌رایه‌تیی ئیسلام" ده‌كات له پهرلهمانداو ئه‌مه‌ش مافی ره‌وای خۆیانه، ئیدی هه‌مو ئه‌وانی دیكه كۆكتێلێكن له خه‌ڵكی نیشتمانی‌و سیاسه‌تمه‌دار له چه‌په‌وه بۆ راست.
حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ش رونكه‌مه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌یه، له‌هه‌مو به‌شه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تیایه، خه‌ڵكی نوێژخوێنو دینداری تیایه‌و خه‌ڵكی تریشی تیایه، ئیسلامی تیایه، عیلمانیشی تیایه، ئه‌مه نه‌بوه‌ته پێوه‌ر یان له‌مپه‌ر، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی بۆگۆڕانو گۆڕین كۆكردوه‌ته‌وه ئێش‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كی هاوبه‌شه، كه هه‌مو چینی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌مو شۆفێره‌كانی تاكسی هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان ناچارن له یه‌ك ئیش‌و دو ئیش زیاتر بكه‌ن، وه‌ك مامۆستاكان‌و فه‌رمانبه‌ران ئه‌مڕۆ خوازیاری گۆڕانن، به‌جیاوازی ئینتیماو ئایدۆلۆژیایان.
بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه جیاده‌كاته‌وه شكانی دیواری حیزب‌و كاڵبونه‌وه‌ی ره‌نگوبۆی ئایدۆلۆژیایه، تۆخبونه‌وه‌ی جیاوازی چینایهتیو نا عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خهمو گرفتی هاوبه‌شی هاوڵاتییانه.
پێویسته بڵێین ئێستا له‌هه‌مو جیهاندا تاڕاده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی ئایین وه‌ك ئازادییه‌كی شه‌خسی یان وه‌ك ناسنامه‌ی گه‌لێك كۆتایی پێهاتوه، مێژو ئه‌و كیشه‌یه‌ی تێپه‌ڕاندوه، له‌چین، له روسیا، له هیچ شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌دا كێشه‌ی ئازادیی موماره‌سه‌ی دین نه‌ماوه، خه‌ڵكی یهزیدیو سابیئی به‌ئازادیی موماره‌سه‌ی ئایینی خۆیان ده‌كه‌ن ئیتر چۆن ده‌توانرێت ئه‌و ئازادییه له خه‌ڵكی موسوڵمان زه‌وت بكرێت، ئه‌مه ئاسته‌مه، مێژو ئه‌مه‌ی به‌جێهێشتوه.
ئێستا ئێمه له‌و قۆناغه‌داین كه موسوڵمانێتی والێبكه‌ین عه‌داله‌ت دروستبكات‌و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵێت، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین ئێمه له‌یه‌ك روه‌وه ده‌توانین ئایین بێنینه ناو ئه‌م كێشه‌یه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه"بونی گه‌نده‌ڵی بۆخۆی بێدینییه، نه‌بونی عه‌داله‌ت، بێدینییه". هه‌وڵدانیش بۆ چه‌سپاندنی عهدالهتو یه‌كسانی لهمهبهستو ئامانجه باڵاكانی ئایینه‌و سه‌رخستنی ده‌نگی مهزڵومینو ستهملێكراوانیش ئه‌وه بۆخۆی كرۆكی ئایینداریه، ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كمان هه‌بێت هه‌موی نوێژخوێن بێت، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ی گه‌نده‌ڵ بێت، نایه‌كسانی تیابێت؟! چیمان كردوه؟ ئه‌مه ئه‌سڵه‌ن خودا‌ش پێی رازی نییه، ئیمامی عوسمان ده‌ڵێت "خودا به دهسهڵاتو هێز هه‌ندێك شت ده‌كات كه به قورئان نایكات" ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه ئێمه بۆ گۆڕان پێویستمان به‌هێزو كاركردنه.
ئێمه گه‌نجه‌كانمان بۆ دامه‌زراندنێك كهمافی خۆیانه ده‌بێت بچنه به‌رده‌رگای ئه‌م بهرپرسو ئه‌و به‌رپرس، گه‌نجێكی ده‌رچو كه ده‌یه‌وێت دابمه‌زرێت دوچاری چه‌ندین بارودۆخی نائینسانی ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه ئه‌و بارودۆخه نائینسانییهیه كه خودا‌ش داوامان لێده‌كات بیگۆڕین، ئێمه بۆ ئه‌م بارودۆخه ده‌بێت دین ته‌نها له‌یه‌ك گۆشه نیگاوه بیخوێنینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه "روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكه‌ینه فهرمانو ئه‌ركێكی ئایینی "مامۆستایانی ئایینیش پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه بكه‌ن، قسه له‌بابه‌ته‌كانی عهدالهتو یه‌كسانی‌و مافی هاوڵاتیبون بكه‌ن، كه ئه‌مڕۆ كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی خهڵكنو هه‌رخودی ئایینه‌كانیش ئیش له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكانه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت‌و رێز بۆمرۆڤ ده‌كه‌ن، كه ئه‌مڕۆ سیستمی سیاسی و ئیداری ئێمه به‌ده‌ست نه‌بونی ئه‌م ئهخلاقیاتانهوه ده‌ناڵێنن.
به‌ره‌وگۆڕان: هه‌ندێك كه‌س باس له‌وه ده‌كه‌ن "زیاده‌ڕه‌وی هه‌یه له‌باسكردنی گه‌نده‌ڵیدا"، تۆ بۆئه‌مه چی ده‌ڵێیت؟
عه‌بدوڵا رێشاوی: له‌وانه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌جۆرێك له جۆره‌كان سودمه‌ندن له‌م بارودۆخه هاوارو ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی مهزڵومو كهمداهات، سه‌رئێشه‌بێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگاداری بارودۆخی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌تن ئه‌و هاوارو ناڕه‌زایه‌تیانه موباله‌غه‌و زیاده‌ڕه‌وی تیانییه، به‌ڵكو دره‌نگ وه‌ختیشه، چونكه ئاوهدانیو ژیانی باش ئه‌وه نییه تۆ باڵه‌خانه‌و ته‌لار به‌رزكه‌یته‌وه، به‌ڵكو ئاوه‌دانیی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانی ژێر ئهوباڵهخانانه به‌خته‌وه‌رو شادومانو سه‌رفرازبن. ئه‌مان باڵه‌خانه به‌رزده‌كه‌نه‌وه، به 6مانگ جارێك شه‌قامێك قیرتاو ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ژێر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا دنیایه‌ك گه‌نجی بێدهرامهتو خه‌ڵكی كهمداهات هه‌یه، ئایا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئێمه چه‌نده؟ هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی ئێمه له‌پاش ده‌وامی فه‌رمی كارێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن، چونكه موچه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده نییه كه‌به‌شی ژیان‌و دواڕۆژێكی باش بكات، راسته ئێمه نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا زۆربه‌ی لادێكانمان بێكارهبان شارهكانیشمان هه‌رئه‌م گرفته‌یان هه‌یه‌و لای كه‌س شاراوه نییه، ئایا خه‌ڵك تا چه‌ند سودمه‌ندبون له‌و هه‌نگاوه له‌ڕوی موچه‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه؟! ته‌نانه‌ت شیرینیی ناردنی نه‌وته‌كه‌ش كه‌س نه‌یزانی چی لێهات، دینارێكی نه‌چوه گیرفانی فهرمانبهرانو خه‌ڵكی رهشوڕوتهوه، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌ناردنی نه‌وت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه (نه‌ك فریوده‌ر) زیاد بكات، له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی له حیزبێك یان له كۆمپانیایه‌كه‌وه نزیك نه‌بێت ئاستی بژێوی‌و داهاتی نزمه، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌شمان وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنی نه‌وته. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی حكومه‌ت نه‌یتوانیوه خاكه كشتوكاڵییه‌كه‌ی هه‌رێم وهبهربهێنێتو له‌و روه‌شه‌وه كوردستان بوه‌ته به‌رخۆر.
له‌م وڵاته‌دا موچه‌ی مامۆستایه‌ك به‌هه‌زار ته‌نته‌نه‌و فهنتهنه ده‌گاته 400هه‌زار له‌كاتێكدا موچه‌ی په‌رله‌مانتارێك 7000000 (حه‌وت ملیۆن) به‌ره‌و سه‌ره، ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مو خه‌ڵكی توڕهكردوهو بزوتنه‌وه‌یه‌كی وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی میللیی گۆڕانی دروستكردوه، ئه‌و كه‌سه‌شی ئه‌م بارودۆخه ده‌گۆڕێت بێگومان خودا لێی رازییه، ئه‌وه‌ش به‌شداری له تۆخكردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌بێده‌نگ بونیش بێت (تاوانباره).
یه‌كێك له‌وخاڵانه‌ی له به‌رنامه‌كه‌ی لیستی گۆڕاندا جێگای سهرنجو شایانی ئیش له‌سه‌ركردنه، بابه‌تی (ته‌سككردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان موچه‌ی یهكهمو موچه‌ی ئه‌خیره) واته موچه‌ی فهرمانبهرێكو موچه‌ی به‌رپرسێكی باڵای ده‌وڵه‌ت، كه له ئێستادا جیاوازییه‌كه‌یان ئاسمان‌و رێسمانه، به‌بۆچونی من ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان ته‌نیا كار بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵه‌ش بكات كارێكی گهورهدهكات، بۆیه داواكارم له كاندیده‌كانی لیسته‌كه له ئێستاوه خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵه ئاماده‌بكه‌ن‌و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ جێبه‌جێكردنی بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌و كاره‌یه خودا‌و خه‌ڵك‌و ئایین پێیانخۆشه، چونكه ئیشكردنه له‌ناو عه‌داله‌تدا، ئێمه‌ش وه‌ك نوسهرانو رۆژنامه‌نوسان به‌وردی چاودێریی ئه‌دای ئه‌م لیسته له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی داهاتودا ده‌كه‌ین، به‌ڵكو به‌هه‌مومانه‌وه بتوانین بارودۆخی ئه‌م حكومه‌ته به‌ئاراسته‌یه‌كی باش‌دا بگۆڕین.
ئه‌وه‌ی له‌كۆتاییدا پێمخۆشه بیڵیم قسه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م تهكفیركردنهی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌مه رامان ده‌كێشێت بۆدیوێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه كه تۆزێك له‌نوكته ده‌چێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌وانه‌یه ئه‌م زه‌لامه عه‌یبی دیكه‌ی نه‌بێت تا پێی تۆمه‌تباری بكه‌ن، بۆیه ئه‌م تۆمه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ به‌كاردێنن، واته نوكته‌كه له‌ویایه له‌وانه‌یه نه‌یانتوانی بێت بڵێن "خه‌باتی شاخی نییه"چونكه هه‌یه‌تی، یان "گه‌نده‌ڵه"، بۆیه ده‌ڵێن "بێدینه" ئه‌مه جۆرێكه له‌نوكته‌و خۆگێلكردن!.