دیمانه‌
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت




Monday, August 31, 2009
 
     

جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باڵی‌ (ریفۆرم): پارێزگای‌ سلێمانیمان له‌ قه‌ڵای‌ یه‌كێتیه‌وه‌ كرد به‌ قه‌ڵای گۆڕان

سازدانی: به‌رهه‌م عومه‌ر
مامۆستا جه‌مالی‌ حاجی محه‌مه‌د پێشمه‌رگه‌ی‌ سه‌ره‌تاكانی‌ شۆإش‌و رێكخستنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ كه‌سانێك ئێستا له‌ناو یه‌كێتیدا په‌یدابون نه‌ك هه‌ر ئێمه‌ به‌ خاوه‌نی‌ یه‌كێتی‌ نازانن، به‌ڵكو به‌ خۆفرۆشمان ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م، بۆیه‌ ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌نداریه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابین" مامۆستا جه‌مال كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بوه‌ له‌م گفتوگۆیه‌دا باس له‌ كێشه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ یه‌كێتی‌‌و بارودۆخی‌ رێكخستنه‌كان‌و په‌رۆشی‌ كوردانی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كات بۆ پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان.

رۆژنامه‌: زۆر نییه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆتایی هاتوه‌، ئێوه‌ ‌وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكی‌ دیاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ حه‌وزی‌ شاره‌زورتان ده‌كرد، تێڕوانینتان بۆ ئه‌و (25) كورسییه‌ی په‌رله‌مان چۆنه‌ كه‌ لیستی گۆڕان به‌ ده‌ستیهێناوه‌؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌م به‌لاوه‌ زۆر تازه‌بو كه‌ هێزێكی ئۆپۆزسیۆن به‌شداریبكات كه‌ ئومێدێكبو بۆ هه‌مو لایه‌كمان، هه‌رچه‌نده‌ زۆر نه‌بو كه‌ كاركرا بۆ ئه‌و لیسته‌، من خۆم ته‌سه‌ورم نه‌ده‌كرد له‌ سه‌ره‌تایی دروستكردنی لیسته‌كه‌دا به‌ده‌مه‌وه‌چونی جه‌ماوه‌ری بۆ لیسته‌كه‌ هه‌بێت، به‌ڵام پاش بینینی ئه‌و هه‌ڵچونه‌ جه‌ماوه‌رییه‌، تموحم له‌و ئاسته‌ زیاتربو كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستیهێنا، ئێستا (25) كورسی زۆر باشه‌ بۆ هێزێكی ئۆپۆزسیۆن كه‌ تازه‌ دروستبوه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی (13) كورسی لیستی چاكسازیی له‌ پشتیدایه‌‌و رێژه‌كه‌ به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌و هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه‌ دروستبوه‌ چاوه‌ڕێی لێده‌كرێت كه‌ خواستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بێنێته‌دی؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ هێزێكه‌ خۆی ئومێدی به‌خۆی هه‌یه‌، پشتیوانییه‌كی باشی جه‌ماوه‌ریشی هه‌یه‌، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش كه‌ خۆی به‌ غه‌درلێكراو ده‌زانی، دواتر بونه‌ته‌ جه‌ماوه‌ری لیستی گۆڕان، ئه‌م هێزه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌ پشتیوانییه‌كی جه‌ماوه‌ری باشی خۆی هه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وامه‌، من له‌دوای هه‌ڵبژاردنیشه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك كردوه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌یدسادق، هه‌ورامان‌و ناوچه‌ جیاجیاكانی شاره‌زور رێژه‌یه‌كی زۆر هه‌روه‌كو پێش هه‌ڵبژاردن حه‌ماسه‌تیان هه‌یه‌ بۆ پشتیوانیكردن له‌ لیستی گۆڕان.
من ئومێد ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و فراكسیۆنه‌ی ناو په‌رله‌مان رۆژانه‌ گه‌یه‌نه‌ری خواسته‌كانی خه‌ڵك بێت‌و داكۆكیی له‌ مافه‌كانی خه‌ڵك بكات.


رۆژنامه‌: پێتوایه‌ جه‌ماوه‌ر له‌م قۆناغه‌دا چی ده‌خوازێت، تا لیستی گۆڕان بۆی به‌دیبهێنێت؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: جه‌ماوه‌ر داخوازی‌و ئاواتی ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ لیستی گۆڕان ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابینبكات، به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌ی‌ جه‌ماوه‌ر نه‌هاته‌دی، ئێستاش جه‌ماوه‌ر داخوازی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌ماندا ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ بخاته‌ڕو كه‌ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیاندا هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: ئێستا ده‌نگ‌و باسی‌ ئه‌وه‌ له‌ئارادایه‌ كه‌ لیستی گۆڕان خه‌ریكی‌ خۆی رێكخستنه‌وه‌یه‌، ئه‌ویش له‌ چوارچێوه‌ی‌ حیزب یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ رێكخراودا، ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه‌ ئاگاداربن ئه‌م هه‌نگاوه‌ تا چه‌ند فۆرمه‌له‌كراوه‌‌و گه‌یشتوه‌ته‌ كوێ‌؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ راستن‌و رۆژانه‌ش قسه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئایا بكرێت به‌ حیزب یان رێكخراو یان بزوتنه‌وه‌ یان ره‌وت..هتد، به‌ڵام تائێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر چ شێوازێك رێكده‌خرێت، به‌ڵام من خۆم پێموایه‌ كه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شێوه‌ی حیزبێكدا كۆبكرێته‌وه‌ نه‌توانێت ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه‌ كۆبكاته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ ده‌وری كۆبونه‌ته‌وه‌، پێمباشه‌ ‌وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌ك بمێنێت‌و له‌ سنوری هه‌ر قه‌زا‌و ناحیه‌‌و ناوچه‌یه‌كدا له‌ شێوه‌ی‌ ئه‌نجومه‌ن یان نوێنه‌رایه‌تی یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ هه‌بێت كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م گروپ‌و ته‌نزیم‌و لایه‌نانه‌ بكات كه‌ له‌ لیسته‌كه‌دا كۆبونه‌ته‌وه‌.
له‌ ئێستاشدا پێشنیاز‌و راپسپارده‌ زۆره‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ فۆرمێكی دیاركراو، چونكه‌ نامانه‌وێت حیزبێك بێت ها‌وشێوه‌ی ئه‌م حیزبانه‌ی ئێستابێت، ناتوانن ئه‌و هه‌مو خواسته‌ بهێنێته‌دی یان ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه‌ بگرێته‌خۆی.
بۆ نمونه‌ له‌ ئه‌وروپا ریفۆرمه‌كانی ناو یه‌كێتی، ئه‌وانه‌ی به‌ ناوی ره‌گه‌وه‌ خۆیان خستوه‌ته‌إو، یاخود ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ته‌كنۆكرات‌و شاره‌زا‌و پسپۆڕ كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان خۆیان له‌ رێكخستنێكدا نه‌بینیوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ گه‌نجان.. ئه‌مانه‌ ده‌بێت له‌ هه‌یئه‌تێكدا كۆبكرێته‌وه‌ كه‌ خواسته‌كانیان ئاراسته‌بكات.

رۆژنامه‌: خۆت چ ستایلێك به‌ باش ده‌زانیت له‌نێو ئه‌و پێشنیازانه‌ی تائێستا خراونه‌ته‌ڕو؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: پێمباشه‌ له‌ قۆناغی ئێستادا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ‌وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بمێنێته‌وه‌‌و له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا ده‌سته‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتی بكات كه‌ پێكهاتبێت له‌ نوێنه‌ری كرێكاران‌و خوێندكاران‌و ژنان‌و گه‌نجان‌و ته‌واوی‌ چین‌و توێژه‌كانی‌ دیكه‌.

رۆژنامه‌: به‌و پێیه‌ی لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بویت، تا چه‌ند زه‌روره‌ كه‌ سود له‌ ئه‌زمونی حیزب‌و رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌وروپا ‌وه‌ربگیرێت بۆ خۆ رێكخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: یه‌كێك له‌ شكسته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ سودێكی له‌و فۆرمه‌ هاوچه‌رخانه‌ نه‌كردوه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی ده‌ره‌وه‌ كه‌ من سه‌رپه‌رشتیاری بوم له‌ پێشكه‌وتوترین ‌وڵاتی جیهاندا، رێكخستنه‌كانی‌وه‌كو شێوازی رێكخستنه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی‌و قه‌ره‌داغ‌و شاره‌زور ‌وابو، شێوه‌یه‌كی تازه‌مان نه‌هێنابوه‌ ئاراوه‌، من هه‌مو جارێك به‌ براده‌رانم ده‌وت كه‌ ده‌بێت شێوه‌ی رێكخستنمان بگۆڕین، به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌ده‌كرا، ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی حیزبێكی به‌ناو سۆشیال دیموكرات بوه‌، به‌ڵام سودمان له‌ ئه‌زمونه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه‌ زۆر به‌كه‌میی كردوه‌.

رۆژنامه‌: له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوه‌ته‌وه‌‌و بڕیاری دا له‌ مانگی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ئه‌مساڵدا پلنیۆم ببه‌ستێت به‌ر له‌ كۆنگره‌، به‌ بۆچونی‌ ئێوه‌ ئامانج له‌و پلنیۆمه‌ چییه‌؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: دۆخی یه‌كێتی باش نییه‌، چونكه‌ قه‌ڵای یه‌كێتی‌و پایه‌گای یه‌كێتی سنوری سلێمانی بو، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌و قه‌ڵایه‌ بو به‌ قه‌ڵای گۆڕان، له‌به‌رئه‌وه‌ یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌ هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت بارودۆخی خۆی چاكبكاته‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێستاش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ پێناچێت چاره‌سه‌ری ده‌ردی یه‌كێتی بكات، چونكه‌ یه‌كێتی ئه‌وه‌ چه‌ند جارێكه‌ بڕیاری به‌ستنی پلنیۆم ده‌دات بۆ رازیكردنی هه‌ندێك‌و دوای ده‌خات، ئێستا پێیانوایه‌ كه‌ كۆنگره‌یان پێنابه‌سترێت بۆیه‌ كردویانه‌ به‌ پلنیۆم، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بكرێت پێده‌چێت زیاتر بۆ ته‌سفیه‌كردن بێت، ئێمه‌ش ‌وه‌كو براده‌رانی سه‌ركردایه‌تی باڵی ریفۆرم، نه‌ ده‌ركراوین له‌ حیزبه‌كه‌‌و نه‌ خۆشمان به‌ ره‌سمی ‌وازمانهێناوه‌‌و تائێستا حیسابین له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشمانی كوردستان، له‌ رابردوشدا چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سترا، به‌ڵام بانگیان نه‌كردین بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌، چونكه‌ پێیانوابو ئێمه‌ ده‌نگ بۆ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ین، من یه‌كێك له‌وانه‌ی زۆر هه‌وڵمده‌دا له‌ ناوه‌وه‌ یه‌كێتی چاك بكه‌ین، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌، ئه‌و هیممه‌ته‌ش نه‌بو له‌ ناوه‌وه‌، بۆیه‌ بڕیارماندا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و براده‌رانه‌دا كه‌ پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان بكه‌ین، پێده‌چێت یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی‌ ئه‌و پلنیۆمه‌ له‌وه‌ ده‌چێت یه‌كێتی بیه‌وێت له‌و پلنیۆمه‌دا بڕیاری ده‌ركردنی ئێمه‌ بده‌ن، هه‌روه‌ها ته‌سفیه‌كردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه‌ پشتیوانی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ باشكردنی ‌وه‌زعی ناوخۆیی خۆیان.

رۆژنامه‌: ئێوه‌ ‌وه‌كو كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌ (باڵی ریفۆرم) له‌كاتێكدا خاوه‌نی چه‌ندین جۆری قوربانین، ده‌كرێت خۆتان به‌ دوربگرن له‌ خاوه‌ندارێتی یه‌كێتی، له‌كاتێكدا ‌وه‌كو خۆت ئاماژه‌ت پێكرد ده‌یانه‌وێت له‌م پلینۆمه‌دا ته‌سفیه‌تان بكه‌ن؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌ له‌ یه‌كێتیدا پێكه‌وه‌ كارمانكردوه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نی قوربانییه‌كی زۆر ده‌زانین، خۆم له‌ (1976)ه‌وه‌ له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتیدا ته‌نزیمبوم، له‌ سه‌ره‌تایی (1980) به‌بێ‌ دابڕان له‌ یه‌كێتیدا هاوخه‌بات بوم له‌ هه‌مو خۆشی‌و ناخۆشییه‌كدا، سه‌ره‌تا به‌رپرسی كه‌رتی رێكخستن بوم، دواتر بوم به‌ سه‌رتیپ، به‌رپرسی به‌تالیۆن.. تا سه‌ركردایه‌تی‌و فه‌رمانده‌یی گشتیی، ‌واته‌ له‌ ئه‌ندامێتییه‌وه‌ به‌ پله‌كانی رێكخستندا به‌ خه‌باتكردن سه‌ركه‌وتوم، به‌ڵام ئه‌وان به‌داخه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر به‌ خاوه‌نی یه‌كێتیمان نازانن، به‌ڵكو له‌ هه‌ندێك شوێن به‌ خۆفرۆش ئه‌ژمارمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ رێز نه‌گرتنی رای جیاوازه‌ له‌ حیزبه‌كه‌دا، پێمباشه‌ كه‌ ئه‌و حیزبه‌ بگۆڕێت، به‌ڵام بۆچونی ئێمه‌ به‌ باش نه‌زانراوه‌، ئه‌وه‌نده‌ی من بینیبێتم ئه‌وانه‌ی كه‌ پشتیوانی لیستی گۆڕان ده‌كه‌ین، هه‌ر كه‌سه‌ ماندو قوربانیده‌ره‌كانی ناو یه‌كێتین، به‌ڵام تائێستا له‌سه‌ر بابه‌تی خاوه‌ندارێتی یه‌كێتی له‌ناو خۆماندا گفتوگۆمان نه‌كردوه‌‌و له‌وانه‌شه‌ له‌ داهاتودا به‌دوایدا بچین‌و ده‌ستبه‌رداری خاوه‌ندارێتی یه‌كێتی نابین.

رۆژنامه‌: ئێوه‌ ‌وابه‌سته‌ ده‌بن به‌ هه‌ر بڕیارێكه‌وه‌ كه‌ له‌ پلنیۆمدا بدرێت سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی ئێوه‌؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: نه‌خێر، ئێمه‌ش مه‌وقیفی خۆمان ده‌بێت...

رۆژنامه‌: دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له‌ (25)ی ته‌مموزدا ئه‌نجامدرا، بارودۆخی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ ده‌ره‌وه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: له‌ ناوه‌وه‌ خه‌ڵك هه‌موی ده‌زانێت ‌وه‌زعی رێكخستنه‌كه‌ی چۆنه‌ كه‌ باش نییه‌‌و زۆر خراپه‌‌و گرفته‌كانیان زۆره‌، ‌وه‌زعی یه‌كێتی‌و رێكخستنه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ زۆر خراپتره‌، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا هه‌ندێك قسه‌مكرد له‌ (KNN)دا، ئه‌وانیش دوای چه‌ند سه‌عاتێك به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ده‌ركردم، ‌وه‌زعی ده‌ره‌وه‌ تایبه‌ته‌، به‌وپێیه‌ی خه‌ڵك ئازاده‌‌و به‌ ئازادی رای خۆی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌مجاره‌ش هه‌رچه‌نده‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌نگدان نه‌بوه‌، به‌ڵام كوردی ده‌ره‌وه‌ی ‌وڵات رۆڵی باشیان هه‌بو، چ به‌ ته‌له‌فۆنكردن له‌گه‌ڵ‌ كه‌سوكاریاندا، یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان‌و به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كه‌ هه‌زاران كه‌س ده‌بون، زۆر له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه‌ له‌ حیزبه‌ ئه‌وروپییه‌كاندا كارده‌كه‌ن ‌وه‌كو چاودێریی هه‌ڵبژاردن هاتبونه‌وه‌‌و كاریانده‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێتی ئێستا ‌وه‌فدێكی ناردوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باره‌ گڵاوه‌ی تێی كه‌وتون هه‌ڵی بستێننه‌وه‌، به‌ڵام من پێموانییه‌ سودێكی هه‌بێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌یان ته‌له‌فۆنم بۆكراوه‌ له‌ ‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ كه‌ چۆن بۆ پشیتوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین گروپی رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی له‌ شێوه‌ی گروپی جیاجیادا كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ گۆڕان پێكده‌هێنن.

رۆژنامه‌: ئاینده‌ی ئه‌و گروپه‌ ناڕازییه‌ چی ده‌بێت، له‌كاتێكدا له‌ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا كوردی تاراوگه‌ ده‌توانن به‌شداریی بكه‌ن، ئایا پێتوایه‌ ئه‌و كوردانه‌ چۆن به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: پێموایه‌ كه‌ به‌ جۆش‌و خرۆشێكی زۆره‌وه‌ به‌شداریی ده‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان بۆ لیستی گۆڕان، ئه‌وه‌ش به‌ شێوه‌یه‌ی به‌شداریكردنی خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌لماندیان كه‌ تێیدابو كه‌ پاره‌ی قه‌رزكردوه‌‌و هاتوه‌ته‌وه‌ ده‌نگیداوه‌، ده‌یان كه‌س كه‌ هیچ ئینتمایه‌كی بۆ هیچ حیزبێك نه‌بوه‌ ده‌نگی به‌ لیستی گۆڕان داوه‌‌و پشتیوانیشی لێكردوه‌، بۆیه‌ پێموایه‌ كه‌ له‌ نیوه‌ زیاتری ئه‌و كورسییانه‌ی به‌ ده‌نگی كوردانی ده‌ره‌وه‌ به‌ده‌ستدێت، ده‌نگ بۆ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن.

رۆژنامه‌: چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كوردانی‌ ده‌ره‌وه‌ چه‌ند پشتیوانی‌ له‌ لیستی‌ گۆڕان بكه‌ن‌و ده‌نگی‌ پێبده‌ن؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: جاری پێشو زیاتر له‌ سنوری‌ (85) هه‌زار كورد ده‌نگیاندا، من له‌كاتێكدا كه‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ بوم، زۆر خه‌ڵكم بینیوه‌ كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان، نا دادپه‌روه‌ریی زۆری بینیوه‌‌و كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ‌وازیهێناوه‌‌و ده‌یه‌وێت گۆڕانكاریی بكرێت له‌ كوردستاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گله‌یی‌و گازندانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ زۆرترن‌و خه‌ڵك ترسی له‌ نانبڕین‌و فشاره‌كانی ده‌سه‌ڵات نییه‌‌و له‌ ‌وڵاتێكی ئازاددا ده‌ژین، له‌ ئینته‌رنێت‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان گفتوگۆی زۆری كه‌موكوإییه‌كانیان كردوه‌، پێموایه‌ كوردانی ده‌ره‌وه‌ زۆرتر ده‌نگ بۆ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن.

رۆژنامه‌: له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا چه‌ند شتێك له‌سه‌ر ئێوه‌‌و مه‌ڵبه‌ندی‌ ده‌ره‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، بۆچی‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ دراوه‌ته‌ پاڵتان ده‌توانیت كڕۆكی كێشه‌كه‌مان بۆ باسبكه‌یت؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: خۆی یه‌كێتی كه‌ دامه‌زرا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ‌وڵات دامه‌زرا‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش هه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ بون‌و ئاواره‌ی ئه‌وروپا بون، هه‌ر بۆیه‌ گرنگی زۆری هه‌بوه‌ له‌ مێژویی سیاسی یه‌كێتیدا، منیش له‌ سه‌ره‌تایی (2001)ه‌وه‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌مكردوه‌ كه‌ پێش من (د.فوئاد مه‌عسوم، قادری حاجی عه‌لی‌و كمال فوئاد‌و له‌تیف ره‌شید‌و به‌رهه‌م ساڵح) سه‌رپه‌رشتیارێتی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌یان كردوه‌، كاتێك كه‌ هه‌ڵبژێردرام ‌وه‌كو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و له‌به‌ر باری ته‌ندروستی چومه‌ ده‌ره‌وه‌ی ‌وڵات، له‌وێ‌ كۆمیته‌ی رێكخستن هه‌بو، ژماره‌یه‌كی كه‌مئه‌ندامی هه‌بو، له‌به‌رئه‌وه‌ی كادیری موته‌فه‌ریغی به‌رپرسی یه‌كه‌می مه‌ڵبه‌ند پێشتر نه‌بو كه‌ به‌ شار‌و ‌وڵاته‌كاندا به‌ كاره‌كانی خۆی هه‌ڵبستێت، ته‌نزیم خۆی كادیره‌كانی ده‌ژیاند، له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌دا ‌وه‌زعه‌كان گۆڕا‌و به‌ مه‌یدانی كارمكرد‌و ته‌نزیم فراوانبو (16) كۆمیته‌مان ته‌شكیلكرد، ساڵی (2003) به‌ بإیارێك من بوم به‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌.
له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ش ده‌سته‌ی كارگێڕیی به‌ هه‌ڵبژاردن بو، ساڵانه‌ هه‌مو كۆمیته‌كان هه‌ڵبژاردنی خۆیان ده‌كرد‌و نوێنه‌ری خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كرد، به‌ڵام له‌ به‌غداده‌وه‌ به‌ بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسیی چه‌ند كه‌سێك به‌بێ‌ هه‌ڵبژاردن دانران، چونكه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌ڵبه‌ند گه‌ڕابونه‌وه‌ كوردستان، ئێمه‌ پێشنیازمانكرد كه‌ (د.چیا عه‌باس‌و مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین‌و كاك شه‌فیقی محامی) زیادبكرێت بۆ ده‌سته‌كه‌ ئه‌وه‌بو كه‌ قبوڵكرا‌و كاره‌كان فراوانتربون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی ریفۆرمدا نوسراوێكمان ناردبو بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی‌و داوای چاكسازیمانكردبو، حه‌زێك له‌سه‌ر ئێمه‌ دروستبو، خه‌ڵكی دیكه‌یان هێنایه‌ ناو مه‌ڵبه‌نده‌كه‌، ئه‌وه‌بو كه‌ نوێنه‌ری مام جه‌لالیان زیادكرد كه‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆبو، پاشان به‌ نوێنه‌ری هه‌ولێر‌و كه‌ركوك‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ خه‌ڵكی دیكه‌یان هێنایه‌ ناوه‌وه‌‌و ته‌وازونی ناو مه‌ڵبه‌ند گۆڕا، كێشه‌كانیش زۆرتر له‌ به‌ریتانیا ته‌قینه‌وه‌، چونكه‌ (4) كارگێریی كۆمیته‌ی رێكخستن سه‌ر به‌ باڵی ریفۆرمبون له‌گه‌ڵ‌ (32) به‌رپرسی كه‌رت له‌ كۆی (38) به‌رپرس، به‌رپرسی كۆمیته‌كه‌‌و په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان ده‌مانه‌وه‌ كه‌ شانازخان بو، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و ململانێیانه‌ هه‌ر به‌رده‌وامبو چاره‌سه‌رنه‌كرا، ناچاربون داوایانكرد كه‌ له‌ كوردستاندا كۆنفرانسێك ببه‌سترێت بۆ ‌وه‌ستاندنی كێشه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی كاك كۆسره‌ت بو، ره‌وتێك بۆ ئه‌وه‌ كاریده‌كرد كه‌ پشتیوانی له‌ مه‌ڵبه‌ند بكرێت‌و بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند له‌ ده‌ره‌وه‌ ئیشه‌كانی به‌رێتبه‌ڕێوه‌، ره‌وتێكی دیكه‌ش بڕیاریدابو له‌لای خۆیه‌وه‌ ده‌یوت كه‌ مه‌ڵبه‌ند بهێنرێته‌وه‌ بۆ كوردستان، (80%)ی ئاماده‌بوانیش له‌گه‌ڵ‌ ره‌وتی یه‌كه‌مدابون، به‌ڵام (2-3) كه‌س له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دابون كه‌ مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، ئه‌وه‌بو دواتر له‌ مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ بڕیاردرا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌.
منیش بانگكرامه‌وه‌ كرام به‌ به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ كوردستان، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆن‌و ئیمێڵه‌وه‌، ئه‌وه‌ش عه‌مه‌لی نه‌بو، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وه‌بو كه‌ دور بكه‌وینه‌وه‌ له‌و بنكه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ی له‌وێیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیاربو سه‌رینه‌گرت، چونكه‌ ته‌وجیهات هه‌ر له‌ ئێمه‌وه‌ ‌وه‌رده‌گرن‌و گوێ‌ له‌ ئێمه‌ ده‌گرن، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا له‌ هه‌مو ‌وڵاته‌كانی سوید‌و به‌ریتانیا، دانیمارك‌و فه‌ره‌نسا‌و ئه‌ڵمانیا.. به‌رپرسی كۆمیته‌‌و كارگێڕه‌كانیان بإیارییاندان پشتگیریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن.
یه‌كێتی به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر من ده‌ركرد كه‌ باسیان له‌ پاره‌‌و رێكخستن كردوه‌ كه‌ پاره‌م خواردوه‌ یان خه‌ڵكم هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه‌.
پێشتر مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ نه‌سریه‌ی نه‌بوه‌، به‌ڵام له‌دوای (2001)ه‌وه‌ مانگانه‌ (10) هه‌زار دۆلاری بۆ ده‌هات بۆ هه‌مو كۆمیته‌‌و كادریه‌كاندا، كارگێڕه‌كانی ناو مه‌ڵبه‌ند (500) دۆلاریان هه‌بو، منیش ‌وه‌كو به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند (700) دۆلارم هه‌بوه‌، ئه‌وانیتر هیچیان نه‌بوه‌ جگه‌ له‌ به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا كه‌ به‌ نامه‌یه‌ك داوایكردبو (500) دۆلاری پێده‌درا.
له‌دوای ساڵێك پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌شی مام جه‌لال كرد‌و كرا به‌ (20) هه‌زار دۆلار‌و دوباره‌ ئه‌وه‌ش فراوانكرایه‌وه‌، كاك شه‌فیقی حاجی خدر‌و كاك شاخه‌وان به‌رپرسی دارایی بون، كاره‌كانی رێكخستوه‌، له‌دوای (2004)ه‌وه‌ ئه‌ندامه‌كان ئاماده‌نه‌بون ئابونه‌بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ داوامانكرد پاره‌كه‌مان زیادبكرێت‌و پاش هه‌وڵێكی زۆر كرا به‌ (50) هه‌زار دۆلار كه‌ تێیدا (40) هه‌زاری بۆ مه‌ڵبه‌ند، (10) هه‌زار بۆ نه‌سریه‌‌و به‌رده‌ست، ئه‌وه‌ش به‌رپرسی مالییه‌ ‌وه‌ریگرتوه‌ كه‌ هیچیان سه‌ر به‌ باڵی من نه‌بون‌و كه‌سانێكی باشبون، مانگانه‌ زۆر به‌‌وردی ئیشه‌كانیان كردوه‌‌و پاره‌كه‌ش كه‌مبوه‌، به‌ به‌راورد به‌ ناحییه‌یه‌ك كه‌ به‌رپرسی كۆمیته‌‌و كارگێڕه‌كانی له‌ناو كوردستاندا نزیكه‌ی (6-10) هه‌زار دۆلاری ‌وه‌رده‌گرت، به‌ڵام بۆ ‌وڵاتێكی ‌وه‌كو ئه‌ڵمانیا‌و فه‌ره‌نسا‌و به‌ریتانیا ته‌نیا (2) هه‌زار دۆلارمان توانیوه‌ بۆیان دابینبكه‌ین.
له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وه‌ش حه‌زێكبوه‌ له‌سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی چالاكیمان دیاریكراوبێت، له‌ یه‌كێك له‌ نوسراوه‌كاندا كه‌ به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستا جه‌مال یارمه‌تی رادیۆیه‌كی داوه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ قسه‌ی به‌ یه‌كێتی وتوه‌ من یارمه‌تی چه‌ندین رادیۆ‌و كه‌ناڵی راگه‌یاندن‌و رێكخراوی مه‌ده‌نیمداوه‌، یارمه‌تی رادیۆمداوه‌ له‌ سوید، ئوسترالیا.. یارمه‌تی گۆڤاری پێشهاتم داوه‌ كه‌ گۆڤارێكبوه‌ خۆیان دروستیانكردوه‌، هه‌ر یه‌كێتیه‌كی ژنان‌و گه‌نجان.. دروستبوبێت من یارمه‌تیمداوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ من به‌رپرسم له‌و (10) هه‌زار دۆلاره‌‌و نوسراوه‌كانیش ماوه‌ تائێستا.
باسی پاره‌ی فه‌ره‌نساشیان كردوه‌، كۆمیته‌ی فه‌ره‌نسا كۆمه‌ڵێك كێشه‌یان هه‌بوه‌، به‌ بڕیارێك یارمه‌تییه‌كانیانمان ‌وه‌ستاند، به‌ڵام پاره‌كه‌یان له‌ خه‌زێنه‌ی مه‌ڵبه‌نددا هه‌بوه‌، تا ئه‌و رۆژه‌ی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌‌و پاره‌كه‌ش نزیكه‌ی (8700) دۆلاریان ‌وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌.
باسی ئه‌وه‌شیانكردوه‌ كه‌ پاره‌ی ڤیزه‌ كه‌وتوه‌ته‌ لای ئێمه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ هاتبێته‌ لای ئێمه‌ به‌پێی نوسراو كیتاب سه‌رفكراوه‌، تا ئه‌و رۆژه‌ی له‌وێ‌ كارمان كردوه‌ یه‌ك ‌وشه‌یان له‌سه‌ر ئێمه‌ نه‌وتوه‌، به‌ڵام خۆمان كه‌ له‌وێ‌ نه‌ماوین ئه‌و قسانه‌یان كردوه‌.
باسیان له‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ من خه‌ڵكم هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه‌، ئه‌وه‌ش دواتر بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خۆیان چه‌ند كه‌سیان بۆ كۆده‌كرێته‌وه‌‌و كۆبونه‌وه‌كانی ئێمه‌ چه‌ند كه‌س ده‌هاتن‌و ئاماده‌ی ده‌بون‌و كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌وانیش چه‌ند كه‌س ئاماده‌ی ده‌بێت.. له‌ چه‌ند مانگی ئاینده‌دا ئه‌وه‌ زیاتر ‌واقیع ‌وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌.

رۆژنامه‌: باڵی‌ موحافیزكار كه‌ تۆ تۆمه‌تبارده‌كات، بۆچ مه‌به‌ستێكه‌ ئایا ئاماده‌یت به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ‌وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه‌؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: به‌ڵێ‌ ئاماده‌م، من له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانی لیستی ئه‌وان ناكه‌م له‌وانه‌یه‌ قسه‌ی له‌وه‌ خراپتریش بخه‌نه‌ شوێنمان‌و هه‌ندێك له‌و براده‌رانه‌یان به‌وه‌ ناوبردوه‌ كه‌ دوڕون، منیش هه‌مو شته‌كانم به‌ دۆكیومێنت له‌لایه‌.

پڕۆفایل:
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د
(1957) له‌دایكبوه‌.
خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندیی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واوكردوه‌
په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانی خوێندوه‌
(1976) چوه‌ نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌.
(1980) بوه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌
(1996) له‌ شه‌إی ناوخۆ برینداركراوه‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌ چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی ‌وڵات
له‌ هۆڵه‌ندا نیشته‌جێبوه‌‌و تائێستاش به‌هۆی‌ ئاسه‌واری‌ برینداربونه‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ته‌واو نییه‌.
له‌ (2001)دا بوه‌ به‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌
(2003)بوه‌ به‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
مه‌هدی بالیسانی
 شاراوه‌نیه‌ له‌سه‌ر مامۆستا جه‌مال نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی له‌ ئه‌له‌مانیا کاک ...... به‌ پشتیوانی.......ده‌ستی کرد به‌ نوسین و هێرش کردنه‌ سه‌ری له‌ هه‌موو کونو که‌له‌به‌رێک،ئه‌وه‌ نه‌گبه‌تی یه‌کیه‌تیه‌ . یه‌کیه‌تی‌ که‌ هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کیه‌تی هه‌ندێ که‌سی خۆی هه‌یه‌ وه‌کو گؤچان دیسوڕێنیته‌وه‌،وه‌کو ....... یه‌کیه‌تی ئه‌گه‌ر بێتو خۆی چا نه‌کات له‌ سلێمانی که‌ پشتی یه‌کیه‌تیه‌ له‌ داهاتویکی نزیکدا پارچه‌ پارچه‌ ده‌بیت،ده‌بێت سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی بزانن که‌ دانیشتونی سلێمانی جیاوازترن له‌گه‌ل شاره‌کانی تری کوردوستان، هه‌ر ئه‌و دانیشتونه‌ی ئه‌م شاره‌ بوو که‌ به‌ ڕژێم سه‌دامیان گوت نه‌خێر وه‌ هه‌ر له‌ساڵی 1976 وه‌ سنگیان کردبووه‌وه‌ بۆ پیشمه‌رگاکانی یه‌کیه‌تی،وه‌ هه‌ر ئه م‌ خه‌ڵکا‌نه‌شن ئێستا ده‌ڵێن به‌یه‌کیه‌تی نه‌خێر.
kuri_babagurgur
 ده‌م خۆش مامۆست جه‌مال گیان به‌ڕاستی له‌کاتی سه‌رپه‌ریشتی کردنت بۆ مه‌لبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ مه‌لبه‌ند قه لایه‌کی به‌رزی یه‌کیه‌تی بوو به‌لام سه‌رکردایه‌تی خۆیان ئه‌وقه‌لایه‌یان روخاند ، ئاخ و10000 ئاخ که‌ کورسی وپاره‌ چاوی یه‌کێك بگرێت ئاوا خۆی مال وێران ئه‌کات.به‌لام ئێستا قه‌دری مه‌لبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ ئه‌گرن که‌لووتیان له‌ ئه‌رزی دا به‌لام دوای چی وه‌ك عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت(بعد خراب بصرة) ده‌نگمان ده‌نگی گۆڕانه‌ ڕه‌نگمان ره‌نگی گۆڕانه‌ وڕوحمان قوربانی گۆڕانه‌ وهه‌ر بۆ پێشه‌وه‌........
Sarwar
 dam xosh mamosta cemal gyan , Barasty sarkerdayati yaketi hamuy wak janabtan buwaya yaket 7ali bam rozha na dagay , hiwadarem gwe bo kasani xo frosh nagren ewa xawani yaketi nishtemani kurdestanen u hiwadarm la xabat bardawam bn.. Har bzhinn bo peshawa..
Alan
 یه‌کێک له‌ هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌که‌ی لیستی گۆڕان بونی که‌سانی خاوه‌ن خه‌بات و تێکۆشه‌ر و به‌رێزی وه‌ک مامۆستا جه‌مال و هاورێکانێتی،به‌ که‌سێک ناوترێت خائین له‌ که‌ناری مه‌رگ گه‌رابێته‌وه‌ له‌ پێناو به‌رگری له‌ یه‌کیتی و میلله‌ته‌که‌ی،تا ئه‌م کاته‌ش برینه‌کانی ساریژ نه‌بوبێت به‌رده‌وام ئازاری هه‌بێت.
are
 bo awanay mamusta jamal w hawrekany ba khofrosh naw daban ba am rastea bzann,la katy rapariny 1991 da mamusta jamal farmanday batliwny 7 bw awkata mn lagal shahed sharefy qwrany nan w bataneman kodakrdawa w nardny bo rzgar krdny shary karkuk mamusta la karkuk bw braeaky mamusta jamal lawee shahed bw bawar bkan mamusta lashakay nardawa bo sulaimany ba bee away khoy shary karkuk gee bhellet ama nmwnay azaeatya ,awnay bamamusta w hawrekany dalen khofrosh awana sharekean nabenewa ean taprekean bo kurd nataqandwa awana trsnok w dz w dawen pisbwn ch la esta w ch la rabrdw.
asokurd/berlin
 hiway serkawtn bo barez mamosta cemal axwazm
Sabah Yassin
 هه‌تا زیاتر گۆره‌کان یان په‌ره‌ ره‌شه‌کانی یه‌کیتی و پارتی هه‌ڵدریته‌وه‌، بۆگه‌نی زیاتر به‌رز ده‌بیته‌وه‌ و به‌هیوام نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌که‌ویته‌ داوی رابردوی ئه‌و ریکخراوه‌ و گوران وه‌ک گۆره‌ ئاو بهیڵیته‌وه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ