"هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی حكومه‌ت لای یه‌كێتیش بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی فیعلی هه‌ر به ده‌ست پارتییه‌وه دهبێتو، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ت نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و له‌ته حكومهتهشی نابێت، كه زوتر له ناوچه‌ی سه‌وزدا به‌ڕێوه ده‌برا"
سازدانی: به‌رهه‌م عومه‌ر
رۆژنامه: له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا، په‌یوه‌ندی نێوان یهكێتییو پارتی چۆن ده‌بینی، پێتوایه ئه‌و رێككه‌وتننامه ستراتیژییه‌ی له‌نێوان یهكێتییو پارتیدا هه‌یه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت؟
ئاسۆ عه‌لی: هه‌میشه‌و له هه‌ر رێكه‌وتنێكی دولایه‌نه‌دا، سهنگو پێگه‌ی هه‌ر لایه‌كیان ئاستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و لایه‌نه دیاری ده‌كات رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان پارتی‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای یه‌كێتیش به ناونیشانی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه خراوه‌ته بازاڕه‌وه، كه ئه‌وه ته‌نیا یه‌ك روی راستی‌و ئیجابی تێدایه، كه ده‌ڵێن؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه نه‌كه‌ین ده‌بێ شه‌ڕ بكه‌ین‌و ئه‌و رێكه‌وتنه له شه‌ڕ باشتره، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌پێشتریشدا وتومانه، له نێوان ئه‌گه‌ره‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی له‌و جۆره‌و شه‌ڕی ناوخۆدا، كه هه‌ردوكیان سه‌لبین، ئه‌گه‌رێكی ئیجابی هه‌یه، كه بریتییه له قبوڵی بهرامبهرو پرۆسه‌ی جێگۆڕكێی دیموكراسیانه‌ی دهسهڵاتو رونكارییو خزمه‌تكردنی بێمنهتو دڵسۆزانه‌ی خه‌ڵك.
لێره‌وه ناوه‌ڕۆكی راسته‌قینه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه ده‌كه‌وێته به‌رچاو، كه رێكه‌وتنه له‌سه‌ر یه‌كه‌م: دهستبهسهرداگرتنو مۆنۆپۆڵكردنی داهاتو ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا.
دوه‌م: رازیبونی هه‌ر لایهكیانه به‌و به‌شه له داهاتو ده‌سه‌ڵات، كه سهنگو پێگه سیاسیوهكهی بۆی دیاری ده‌كات.
له بنه‌ڕه‌تدا ته‌رازوی به‌رژه‌وه‌ندی له‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌دا، به‌لای پارتیدا شكابوهوه، كه ئه‌وه‌ش پێش ئه‌وه‌ی بۆ توانا‌و لێهاتویی پارتی بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی ده‌گه‌ڕایه‌وه. ئێستاش له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی (25/7)دا ته‌رازوی سهنگو پێگه‌ی نێوان پارتی‌و (یه‌كێتی ئێستا) گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتوه، له‌سه‌ر ئاستی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌ش هیچ یه‌كێك له لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پێگه‌و سه‌نگی جارانیدا نه‌ماوه. یهكێتییو پارتی هه‌ردولا توشی رێژه‌یه‌ك له دابه‌زین هاتون، به‌ڵام دابه‌زینی یه‌كێتیی ئێستا زۆر فراوانتر‌و قورستره، به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر پێویستی‌و ناچاری پارتی بۆ پارسه‌نگی دۆخه‌كه‌و ئیداره‌دانی ململانێكان نه‌بوایه، بایی ئه‌وه‌بو رێكه‌وتننامه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام له‌م دۆخه تازه‌یه‌دا تا داڕشتنه‌وه‌یه‌كی دیكه، كه به بۆچونی من نزیكه له به پارتی بونی یه‌كێتیی ئێستا، ئه‌گه‌ر پارتی به مه‌سڵه‌حه‌تی بزانێت. جارێ هه‌ردولا پێویستیان به یه‌كترییه، هه‌ر بۆیه له‌ڕوكه‌شدا پابه‌ندی به رێكه‌وتننامه‌كه‌وه دهردهبڕنو له ناوه‌ڕۆكیشدا به‌پێی پێگه‌و سه‌نگی نوێیان داهاتو ده‌سه‌ڵات دابه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، كه دیاره رێژه‌ی پارتی تێیدا له جاران زیاتر‌و به‌شی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی له ئێستا كه‌متر ده‌بێت. به‌ڕاده‌یه‌ك كه رۆڵی یه‌كێتیی ئه‌وه‌نده ده‌بێت، كه پارتی بۆی دیاری ده‌كات.
رۆژنامه: پێتانوایه دوای تێپهإینی زیاتر له (10) ساڵ، كه ئێستا یه‌كێتیی ده‌سه‌ڵاتی پایته‌خت وه‌رده‌گرێته‌وه‌و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت، پێتوایه كاندیده‌كه‌ی كه د. به‌رهه‌مه، یه‌كێتیی بتوانێت به ته‌واوه‌تی موماره‌سه‌ی سه‌ڵاحیه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی بكات؟.
ئاسۆ عه‌لی: به بڕوای من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان ئه‌و دولایه‌نه‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی فیعلی هه‌ر به ده‌ست پارتییه‌وه دهبێتو، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ت نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و له‌ته حكومهتهشی نابێت كه زوتر له ناوچه‌ی سه‌وزدا به‌ڕێوه ده‌برا.
رۆژنامه: به‌ده‌ستهێنانی (25) كورسیی بۆ لیستی گۆڕان، تا چه‌ند له ئاستی خواستی ئێوه‌دا بو، ئایا لیستی گۆڕان ده‌توانێت به‌و رێژه كورسییه چ گۆڕانكارییه‌ك له سیستمی سیاسیی هه‌رێمدا بكات؟
ئاسۆ عه‌لی: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و، یه‌كێك له هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتوه‌كانی به‌ره‌و دیموكراسی چونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بو.
دیاره به‌جێمانی كوردستان له‌ڕه‌وتی دیموكراسی پێویستی به كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گه‌وره‌یه تا ده‌بێت به خاونی سیستمێكی دیموكراتی، له چه‌ند ساڵی رابردودا، هه‌ر چاودێرێكی دۆخی سیاسیی كوردستان هه‌ستی به‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی نێوان خه‌ڵك‌و دهسهڵاتو ئاستی بێزاری هه‌ر له زاخۆوه تا گه‌رمیان به ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌كرد. ئه‌وه دیاره كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به رێژه‌و ئاستێكی زیاتر.
وه‌ك رۆژ رونه له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و ئازاد ئه‌نجام بدرایه، به دڵنیاییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئێستا روبه‌ڕوی نه‌خێرێكی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بوه‌وه، به‌ڵام به په‌نابردن بۆ شێوازه نادیموكراتییه‌كانی (ترساندن‌و ته‌ماع خستنه‌به‌ر) لهلایهكو ساخته‌كاریی فراوان‌و بێ شه‌رمانه له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌سه‌ڵات توانی به‌شی ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا له كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ست بخاته‌وه به‌وه‌شه‌وه ئه‌نجامه‌كه شكستخواردنێكی ئاشكرای پیشاندان‌و ئه‌گه‌ر كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و ناوچه دابڕاوه‌كان به‌شدار بونایه، ئه‌نجامه‌كه زۆر له‌وه‌ش جیاوازتر ده‌بو.
سه‌باره‌ت به پێشبینیكردنی رێژه‌ی كورسییه‌كان، به روانین بۆ ئه‌و شێوه تۆتالیتارییانهیهی ده‌سه‌ڵات، كه ده‌ستی ناوه‌ته گشت كونج‌و بوارێكی ژیانی رۆژانه‌ی هه‌ر تاكو خێزانێكه‌وه، پێشبینی ئه‌و ئاسته له خۆدهربڕینو به‌ڕودا وه‌ستانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵك بۆ ده‌سه‌ڵات ئاسان نه‌بو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جۆش سه‌ندنی پرۆسه‌كه‌دا، به هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر به گشتیی‌و لاوان به تایبه‌تی، زیاتریش له ناوچه‌كانی پێشوی سه‌وزدا، ئیتر جگه له مه‌ترسیی ته‌زویر یان شێواندنی بارودۆخ، هه‌موان دڵنیابون كه لیستی گۆڕان رێژه‌یه‌كی له‌وه‌ی ئێستا زیاتر كورسی په‌رله‌مان به ده‌ست دێنێت، هاوكات ده‌سه‌ڵاتیش له‌و راستییه گه‌یشتبو، هه‌ر بۆیه له پێش هه‌ڵبژاردن‌و له ماوه‌ی بانگه‌شه‌كه‌دا چی‌یان بۆ كرا له یاساشكێنیو گوشاری نادیموكراتیانه كردیان‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شدا ئه‌و ساخته‌كارییه گه‌وره‌یه‌یان ئه‌نجامدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به بڕوای من ئه‌م رێژه‌یه له كورسی په‌رله‌مان بۆ سه‌ركه‌وتوانه تێپه‌ڕاندنی ئه‌م خوله باشترین رێژه‌یه‌و له‌وه كه‌متر كه‌م كاریگه‌ر ده‌بو، له‌وه‌ش زیاتر له‌لایه‌ك ئه‌گه‌ری شێواندنی دۆخه‌كه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌وتنه ژێر باری به‌رپرسیارێتییه‌كی لێده‌كه‌وته‌وه، كه رهنگبو خزمه‌تی به پێگه‌یشتنی هه‌نگاوه سروشتییه‌كانی بهرهودیموكراسیچون نه‌كردایه.
رۆژنامه: له هه‌ندێك له میدیاكانه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت، كه ئه‌و ده‌نگانه‌ی لیستی گۆڕان به‌ده‌ستی هێناوه، ده‌نگی خه‌ڵكی ناڕازییه، ئایا (گۆڕان) ئیشی ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازییانه كۆ بكاته‌وه، یان به فیعلی ئه‌جێنداو به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی عامیلی سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ژماره كورسیه بو، كه جیای كردوه‌ته‌وه له به‌رنامه‌ی لیسته‌كانی دیكه؟
ئاسۆ عه‌لی: له‌و ململانێییه‌ی كه لیستی ده‌سه‌ڵاتدار له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌یكرد به‌ر له‌وه‌ی به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان رابگه‌یه‌نرێت ئه‌وان وایان باس ده‌كرد، كه ئه‌مه ته‌نیا كاردانهوهیهكهو هیچ پڕۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كیان نییه‌و ته‌نیا بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته، كه به‌رنامه‌و په‌یامه‌كانی لیستی گۆڕان راگهیهنرانو ده‌ركه‌وت دهربإی خواسته بنچینه‌ییه‌كانی خه‌ڵكه بۆ قۆناغی ئه‌مڕۆ، ئینجا قهوانهكهیان به‌و دیوه‌دا هه‌ڵگێڕایه‌وه، كه به‌رنامه هیچ گرنگییه‌كی نییه‌و هه‌مو نوسه‌رێكی باش ده‌توانێت به‌رنامه‌یه‌كی باش دابڕێژێت، به‌ڵام جگه له‌وانه‌ی له دهسهڵاتدابون كه‌س هیچی له‌ده‌ست نایهتو كاری پێناكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر زۆر سه‌ركه‌وتو بوبنو ئه‌م میلله‌ته‌ش زڕه میلله‌ت بێت‌و توانای ئه‌فراندن‌و به‌رهه‌مهێنانی عه‌قڵی نوێی نه‌بێت.
له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه گفتوگۆ‌و لێدوان‌و باسكردنی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره بیركردنه‌وانه‌دا وه‌كو "حیكایه‌تی مێش وایه"، كۆتایی نایهتو له‌گه‌ڵیاندا ناگه‌یته ئه‌نجام، به‌و پێیه‌ی به‌رده‌وام باسه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا دهخولێننهوهو پاساوسازی ده‌كه‌ن، نه‌ك بۆ سهلماندنو پێ سه‌لماندن.
لیستی گۆڕان وه‌ڵامێكی بابه‌تییانه‌ی هه‌م ناڕهزاییو له ئه‌نجامی بێزاریشدا پێداویستی خه‌ڵك بۆ شێوازێكی نوێی حوكمڕانی بو، له به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕاندا ئه‌و خواست‌و پێویستیانه رهنگیدابوهوه بۆیه له ماوه‌یه‌كی كه‌می كورتخایه‌ندا لیستی گۆڕان توانی ئه‌و حزوره به‌رچاوه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، كه له خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی زۆر مه‌زن بو.
بنچینه‌ی سه‌ركه‌وتنی كاری سیاسیی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كیش ئه‌وه‌یه، كه له واقیعه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی واقیعیانه‌ی لیستی گۆڕان بو كه ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی ئاراسته كردوو خستییه چوارچێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ڕێژییه‌وه به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتێكدا، كه بێباكیی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك دهنوێنێتو خواسته‌كانی فهرامۆشكردون، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بو، به‌ڵام دیاره هه‌نگاوی كۆتایی نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تای كاره‌و لێره‌وه ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر له جاران گرانترو قورس‌تر بوه، ئاشكرایه به هه‌مو پێوه‌رێك لیستی گۆڕان براوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و له نه‌خشه‌ی سیاسیی كوردستاندا ته‌نیا لیسته، كه رێژه‌ی كورسی‌و پێگه‌ی سیاسیی زیادی كردبێت‌و له ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می ناو لیستی هاوپه‌یمانییه‌وه بوبێته خاوه‌نی (چواریه‌ك)ی كۆی كورسییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی په‌رله‌مان. ئه‌گه‌رنا هه‌مو لیسته‌كانی دیكه رێژه‌ی كورسییه‌كانیان دابه‌زییوه، بۆیه ده‌توانین بڵێین كه براوه‌ی یه‌كه‌م له‌م پرۆسه‌یه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و دۆڕاوی یه‌كه‌میش لیستی ده‌سه‌ڵات بو، به‌ڵام دیسان پێویسته بزانین ئه‌مه سه‌ره‌تای كاره‌و هێشتا لیستی ده‌سه‌ڵات به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌موان ده‌یزانین توانی دوباره ده‌ستبگرێته‌وه به‌سه‌ر دهسهڵاتداو رێژه‌یه‌ك له كورسیی په‌رله‌مان ده‌ستبخات، كه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان به هه‌مان شێوه‌ی سیستمی قاز بهشدارییو گفتوگۆ‌و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژهیاساو بڕیاره‌كان بكه‌ن ئه‌وا ده‌توانن به‌شێكی زۆر له ویسته‌كانیان تێپهڕێننو دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه خراپه‌ی خۆیدا بهێڵنه‌وه، بگره به‌ره‌و خراپتریشی ببه‌ن، لێره‌وه رۆڵی ئۆپۆزسیۆنانه‌ی لیسته‌كانی دیكه به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه چۆن په‌رله‌مان بكه‌نه گۆڕه‌پانی به‌رگری له ماف‌و خواسته‌كانی خه‌ڵك‌و رۆژانه لێدوان‌و هه‌ڵوێسته‌كان بۆ خه‌ڵك رابگه‌ێنن.
له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی بازدان به‌سه‌ر یاسادا، به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه پێكهاته‌و توێژه‌كانی خه‌ڵك بهێننه مه‌یدانی داواكردنی راسته‌وخۆی مافه‌كانیان، ئه‌مه‌ش دوا تاقیكردنه‌وه نابێت، بۆیه ئه‌ركی لیستی گۆڕانه وردتر كاره‌كانی خۆی ئاراسته بكات‌و هه‌ر هه‌نگاوێكی لیستی كوردستانی به ئاراسته‌ی جێبه‌جێكردنی دروشم‌و ئامانجه‌كانی لیستی گۆڕان بو، پێویسته پشتیوانی لێبكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شێوازی پێشویان به‌رده‌وام بن، پێویسته كار بكرێت له تاقیكردنه‌وه‌كانی داهاتودا خه‌ڵك زۆرتر ده‌نگیان لێ بگرێته‌وه‌و سزای دیموكراسیانه‌ی قورستریان بدات.
رۆژنامه: ده‌مه‌وێت پرسیارێكی تایبه‌تت لێبكه‌م، به‌ڵام دور له كاریگه‌ریی ناوچه‌گه‌رێتی وه‌ڵامم بده‌یته‌وه، بۆچی پارێزگای سلێمانی‌و هه‌رێمی سه‌وز، (نا) یان به‌رامبه‌ر لیستی ده‌سه‌ڵات وت‌و باوه‌شیان بۆ (گۆڕان) كرده‌وه؟
ئاسۆ عه‌لی: هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، كه یه‌كێتیی به پێكهاته‌كه‌ی پێشویه‌وه هێزێكی كراوه‌تر بوه له‌گه‌ڵ خهڵكداو هه‌ر بۆ خۆیشی به‌رهه‌می كه‌شێكی زیندوتری سیاسیی‌و كلتوری بوه، كه له ناوچه‌كانی سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و گه‌رمیاندا به حوكمی مێژو هاتوه‌ته ئارا .
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌و پشت لێههڵكردنهی ده‌سه‌ڵات كاردانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و به پله دو تهماشاو مامه‌ڵه‌كردنه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ ئه‌و سنوره ئه‌نجام ده‌درا.
سه‌رده‌مانێك باس له‌وه ده‌كرا، كه له‌ڕوی ئاوهدانیو پڕۆژه‌و گه‌شه‌كردنه‌وه، سلێمانی چه‌ندین ساڵ له‌پێش هه‌ولێره‌وه‌یه، به‌ڵام له سایه‌ی ئه‌و پشتگوێ خستن‌و بهلاوهنانو فهرامۆشكردنهدا، بینیمان كه سلێمانی بو به‌و ناوچه‌یه‌ی كه به چه‌ندین ساڵ كه‌وته دواوه. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له‌ڕوانگه‌ی عه‌قڵییه‌تی ناوچهگهرێتیو تێنه‌گه‌یشتن له‌وه‌وه نییه، كه گه‌شه‌سه‌ندنه‌كه‌ی هه‌ولێریش چه‌ندی روكهشو ئه‌ویش بۆ توێژێكی تایبه‌ته، بۆ ئێمه هه‌مو كوردستان یه‌ك جه‌سته‌یه، هه‌ر ئاوهدانیو جوانكارییه‌ك له بادینان‌و هه‌ولێر بكرێت ئاوه‌دانی كوردستانه‌و دڵمان پێی خۆش ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته گه‌شه‌پێدان سهرانسهریو ریشهییو له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گشتگیردا بێت‌و گرنگی پێدانی هیچ ناوچه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی ناوچه‌یه‌كی دیكه نهبێتو شوێنی پله یهكو پله دو له‌م وڵاته‌دا نابێت بمێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه پیلان‌و پلانی داگیركه‌رانی كوردستان بوبێت، ئه‌وا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا نابێت هه‌مان هه‌ڵه دوباره بكرێته‌وه.
هه‌ربۆیه كاتێك ده‌سه‌ڵات توێژێك یان چه‌ند توێژێكو یان چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه فه‌رامۆش یان سزا ده‌دات، ئه‌وا ئه‌و توێژ‌و ناوچانه‌ش، جۆرێك له ههڵوێستو وه‌ڵامیان بۆ ئه‌و فه‌رامۆشكردنه ده‌بێت.
رۆژنامه: باس له خۆڕێكخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كرێت، له چوارچێوه‌ی حیزب‌و رێكخراو‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌و گفتوگۆیه به‌كوێ گه‌یشتوه؟
ئاسۆ عه‌لی: ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای كوردستان پێویستی به گۆڕانێكی فراوان‌و ریشه‌یی هه‌بو، كه بتوانێت بۆ پێشه‌وه‌چونی به‌رجه‌سته بكات سهرههڵدانو به‌دیهاتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وهڵامو كاردانه‌وه‌ی خۆإسكانهی ئه‌و پێویستییه‌و به بنبه‌ست گه‌یشتنی شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی كوردستان بو له به‌رامبه‌ر ئه‌ركه نهتهوهییو نیشتمانییه‌كان له لایه‌ك‌و دابینكردنی لانی كه‌می خزمه‌تگوزاریی هاوچه‌رخ بۆ خه‌ڵك له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ش كه وه‌ڵامدانه‌وه‌كه پڕ به‌پێستی قۆناغه‌كه بێت، پێویسته سه‌ره‌تا شێوازی چه‌قبه‌ستن‌و كاری بێ پلانی باو له حیزبه ته‌قلیدییه‌كاندا دوباره نه‌كرێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بڕیاری دور له توێژینه‌وه‌ی له‌قاڵبدان بۆ بزوتنه‌وه‌كه نه‌درێت به‌جۆرێك جوڵه‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی لاواز بكات.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئێستا فراوانتر‌و پإ رهنگتره له‌وه‌ی له قاڵبی حیزبێكدا رێكبخرێت، واباشه چۆن بزوتنه‌وه‌كه خۆڕسك‌و سروشتی هاتوهتهبون، ره‌وتی داهاتوشی هه‌ر سروشتیانهبێت، به‌ڵام هاوته‌ریب به میكانیزمێكی رون‌و چالاك‌و دامه‌زراوه‌یی پێكه‌وه گرێدراوی تهواوكارییهوه گه‌شه‌ی خۆی بكات‌و نه‌كرێته ژماره‌یه‌كی دوباره له ژماره ته‌قلیدییه‌كان، پێویسته به‌رده‌وام بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی فراوانی خۆ دهربإینو تهتهڵهكردنو به پڕۆژه‌و یاساییكردنی خواسته گه‌وره‌و بچوكه‌كانی خه‌ڵك‌و بزوێنهرو ئاراسته‌كاری به‌شداری چالاكانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتیی‌و تایبه‌تییه‌كان بێت، تا له‌ڕێگه‌ی پهرلهمانو رێكخراوه مه‌ده‌نییه راسته‌قینه‌كانه‌وه كار بۆ گۆڕانی شێواز‌و سیمای ده‌سه‌ڵات بكرێت‌و ببێته دینه‌مۆی بزاوتی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و به‌دیهێنانی رونكارییو جێگیریی‌و گه‌شه‌كردن.
زیندوێتی‌و جدییه‌تی هه‌نگاوه‌كانی ئێستا ئه‌وه دیاری ده‌كه‌ن، ئایا بزوتنه‌وه‌كه له‌جێی خۆی ده‌وه‌ستێت یان پاشه‌كشه ده‌كات، یان به‌رده‌وام ده‌چێته پێشه‌وه‌و دهنگو پشتیوانی فراوانتر‌و سه‌ركه‌وتنی مه‌زنتر به‌دیدێنێت.
رۆژنامه: ئێستا بابێینه سه‌ر ته‌وه‌رێكی دیكه، له سه‌روبه‌ندی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا یه‌كێتیی تێی كه‌وتوه، هه‌فته‌ی رابردو له كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی دا، بڕیار درا له مانگی (10)دا پلنیۆم ساز بكرێت، پێتانوایه به‌ستنی پلنیۆم بۆ چ ئامانجێكه؟
ئاسۆ عه‌لی: ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌و بڕیاردان له به‌ستنی پلنیۆم به‌شێكه له‌و گێژاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئێستادا تێی كه‌وتوه‌و بریتییه له سیاسه‌تی (هه‌ڵهاتن بۆ پێشه‌وه) له‌ده‌ست ئه‌و تێكشكان‌و پاشه‌كشه سیاسیی‌و جه‌ماوه‌رییه‌ی خۆیان به‌سه‌ر یه‌كێتییان هێناوه، چونكه چه‌ند ساڵێكه باس له به‌ستنی كۆنگره دهكرێتو ئه‌م مانگ بۆ ئه‌و مانگ‌و ئه‌م وه‌رز بۆ ئه‌و وه‌رزو ساڵه‌و ساڵی پێده‌كرێت، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شێوازه له حیزبایه‌تی سه‌رده‌می به‌سه‌رچوه‌و به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر هه‌ر شێوازێكی به‌سه‌رچوش له‌سه‌رده‌مێكی جیاوازدا ده‌ره‌نجامێكی شێواو‌و جیاوازی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و یه‌كێتییان به ده‌ردێك بردوه خۆشیان سه‌ری لێ ده‌رناكه‌ن، هه‌ر ئه‌و شێوازه‌شه وایكردوه ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی له ئێستا‌و له رابردوشدا، ئاماده نهبونو نه‌یانتوانیوه كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی ببه‌سترێت، چونكه كۆنگره‌ی ئاسایی‌و سه‌ركه‌وتو ئه‌و كۆنگره‌یه نییه بۆ پینه‌كردنی هه‌ڵه‌كانی قۆناغێك‌و دواخستنی چاره‌سه‌ره‌كان بۆ داهاتویه‌كی نادیار ده‌به‌سترێت، به‌ڵكو له هه‌ر حیزب‌و رێكخراوێكدا كۆنگره ده‌بێت وێستگه‌ی پێداچونه‌وه‌و هێز پێدانه‌وه بێت، نه‌ك به‌و سیناریۆ پینهسازیو تۆڵهكارییهی خۆیان ده‌یانه‌وێت.
كۆنگره‌ی سروشتی‌و ته‌ندروست، ده‌بێت ره‌خنه‌ی زۆرجدیی تێدا بگیرێت‌و ببێته هۆی ده‌ستنیشانكردنی به‌رپرسیارێتییه مێژوییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی چاره‌نوسی یه‌كێتییان به‌م رۆژه گهیاندو له هێزێكی پله‌یه‌كی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستانه‌وه كردیانه هێزێكی لاوه‌كی‌و پاشكۆ.
ئه‌مڕۆ به‌سبه‌ی پێكردنی كۆنگره‌و گۆڕینی به پلنیۆم‌و دوباره‌كردنه‌وه‌ی پلنیۆم به‌دوای پلنیۆمدا، له سێبه‌ری ئه‌و كه‌شه پڕ له موزایه‌ده سلبیانهدا، نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه نیازی به‌خۆداچونه‌وه‌و چاككردنی بارودۆخی یه‌كێتییان نییه، بڕیاری به‌ستنی پلنیۆمیان بۆ خۆدزینه‌وه له ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كان‌و بۆ ته‌واوكردنی سیاسه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی یه‌كێتییه له‌لایه‌ن هێزی باڵاده‌سته‌وه، به ده‌ركردنی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه هه‌میشه ره‌خنه‌و ناڕه‌زاییان هه‌بوه له‌و سیاسه‌ته چه‌وتانه‌ی رۆژ به‌ڕۆژ یه‌كێتیی به‌ره‌و لادان له سروشتی خۆی ده‌برد به مه‌به‌ستی جێ پڕكردنه‌وه‌یان به كه‌سانێك كه گوێڕایهڵو جێبه‌جێكه‌ری سیاسهتو به‌رنامه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بن.
رۆژنامه: باسی خۆ دزینهوهتكرد، خۆدزینه‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌چی؟
ئاسۆ عه‌لی: زۆر ئاشكرایه ئه‌وان نه‌یانویستوه كۆنگره‌یه‌كی سروشتی ببه‌سترێت، چونكه كۆنگره‌ی سروشتی ببه‌سترایه ده‌بوایه پاش تێپه‌ڕینی دو ساڵ به‌سه‌ر كۆنگره‌ی دوه‌مدا، كۆنگره‌ی سێیه‌م ببه‌سترایه، له‌وێوه بۆ ئێستا ده‌بو چه‌ندین كۆنگره‌ی دیكه ببه‌سترایه، له كاتێكدا نه‌ك هیچ بیانویه‌كی (موقنیع) نه‌بو بۆ نه‌به‌ستنی، به‌ڵكو بارودۆخی ناوخۆیی یهكێتییو ده‌ره‌كی هه‌رێمی، وای ده‌خواست ئه‌و كۆنگرانه ببهسترانایهو زه‌مینه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ش لهباربوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌شیاوه ئه‌وانه بكرێنه بیانو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌بینین بیانوی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌مابو، مه‌ترسیی رژێمی له‌ناوچوی سه‌دام نه‌ما، باری ناوخۆیی زۆر ناڕێك‌و پێویستی به‌پێداچونه‌وه‌ی ژیرانه هه‌بو.
به‌وپێیه له‌ڕوی بابه‌تییه‌وه ده‌توانراو پێویست بو كۆنگره ببه‌سترێت، به‌ڵام له‌ڕوی ناوخۆییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك یه‌كێتیی ئێستا ئاماده‌یی بۆ قبوڵكردنی رای جیاواز تێدانییه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆنگره‌یه‌كیان ده‌وێت، كه به چه‌پڵه‌ڕێزان، بابه‌ته‌كانی تێدا ببڕێنرێتهوه.
وه‌ك پلنیۆمهكهی (2006) كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی زۆری بۆ خڕكه‌نه‌وه، كه جگه له چهپڵهلێدانو دهستههڵبڕینی حۆلانه، هیچ ئه‌ركێكی دیكه‌یان نه‌بێت.
تائێستا كۆنگره‌یه‌كی وایان بۆ نهبهستراوهو خۆیان لێدزیوه‌ته‌وه، وا ئێستا ده‌یانه‌وێت پلنیۆمێكی هاوشێوه ببهستنو ببێته زه‌مینه سازییه‌ك بۆ كۆنگره‌ی چه‌پڵه‌ڕێزان.
رۆژنامه: یه‌كێتیی ده‌توانێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێوه كه به‌شێكی دیاری ناو سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه بون بڕیاری پلنیۆم بدات، ئه‌و پلنیۆمه به‌بێ ئێوه هیچ شه‌رعییه‌تێكی هه‌یه؟
ئاسۆ عه‌لی: به‌ڵێ، كه نیاز داگیر‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌كجاره‌كی‌و گوێنه‌دان به هیچ پره‌نسیپێكی رێكخراوه‌یی‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیش بێت. ده‌توانن ئه‌و بڕیاره‌و ته‌نانه‌ت گۆڕینی چاره‌نوسی یه‌كێتیش بده‌ن، له مێژه له یه‌كێتیدا كار به سیستم نه‌كراوه، چی‌یان ویستوه كراوه‌و، بڕیاری زۆر چاره‌نوسساز به‌بێ كۆبونه‌وه‌و قسهلێكردنی جدیی، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه یان چه‌ند كه‌سێكه‌وه دراوه، بۆ به‌ستنی كۆنگره یان پلنیۆمیش ئه‌وان هه‌ر به‌و شێوازه كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌یڕه‌وو ئوسوڵی حیزبی، خۆ هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌كێتیی به‌م رۆژه گه‌یاند، چونكه ئه‌گه‌ر به پێی په‌یڕه‌و پڕۆگرام ته‌ماشا بكه‌یت ئه‌و مافه‌یان نییه‌و ته‌نانه‌ت بۆ كۆبونه‌وه‌ی پێشوتری كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیش هیچ یه‌كێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌یان ئاگادار نه‌كردبو، كه له باڵی ریفۆرمن، ته‌نانه‌ت پێش كۆبونه‌وه‌كه لێیان پرسین، ئایا ئێوه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركرایه‌تی ئاماده ده‌بن؟ وتمان به‌ڵێ ئاماده ده‌بین، ئینجا ئاگاداریان نه‌كردینه‌وه، پێیان خۆشبو بڵێین ئاماده نابین بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن داوامان لێكردونو خۆیان وتویانه ئاماده نابین، دواجار به دزییه‌وه كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد، ئه‌مه بازدان‌و خۆ دزینه‌وه‌یه له هه‌مو ئوسوڵێكی حیزبی‌و رێكخراوه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵێ ده‌توانن چی‌یان بوێت به یه‌كێتیی ئێستای بكه‌ن.
رۆژنامه: پێتانوایه جگه له به‌ستنی پلنیۆم یان كۆنگره هیچ میكانیزمێكی دیكه هه‌یه، كه یه‌كێتی بیگیرێته‌به‌ر بۆ رزگاربون له‌و بارودۆخه ناته‌ندروسته‌ی تێیكه‌وتوه؟
ئاسۆ عه‌لی: ئێمه له چه‌ند ساڵی رابردودا هه‌مو رێگه‌و میكانیزمه‌كانی چاككردنی بارودۆخی یه‌كێتیمان گرته‌به‌ر، زۆر به راشكاوی‌و رونییش بۆچونه‌كانی خۆمان له كۆبونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیدا ده‌ربڕیوه، به یاداشتیش خراوه‌ته پێش چاو، به‌ڵام به هیچ یه‌كێك له‌و میكانیزمانه نه‌مانتوانی بگه‌ینه ئه‌نجامێك، كه یه‌كێتیی پێ له‌و گێژاوه‌ی تێیدایه رزگاری بێت‌و له‌سه‌ر ره‌وتی راست‌و دروستی خۆی بمێنێته‌وه.
هه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و به بنبه‌ست گهیشتنو بێ هیوابونهش بو، بڕیارماندا كه میكانیزمی كاری خۆمان راست بكه‌ینه‌وه. چونكه میتۆدی بیركردنه‌وه‌ی پێشومان زڕو هه‌ڵه‌بو، پێشتر بڕوامان وابو كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان سه‌ره‌تا پێویسته حیزب وه‌كو داینه‌مۆی هه‌ڵسوڕێنه‌ری بارودۆخی سیاسیی چاك‌و چاكسازی بكرێت، پاشان له رێگه‌ی چاكسازیكردنی حیزبه‌وه حكومه‌ت چاك بكه‌ین، دواتر له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ته‌وه كێشه كه‌ڵكه بوه‌كانی كۆمه‌ڵگه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام به كرده‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و میكانیزمه قابیلی جێبه‌جێ بون نییه، هه‌ر بۆیه رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ میكانیزمی دیموكراسییانه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی‌و خستنه‌گه‌ڕی جه‌ماوه‌رو شه‌قامی كوردستان‌مان گرته‌به‌ر، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ناڕازیی كوردستاندا به به‌شداریكردن له دروستكردن‌و راگه‌یاندنی لیستی گۆڕاندا، رێگه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتومان دیاریكرد، تا له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه كار له‌سه‌ر چاككردنی یاساكان‌و له‌وێوه هه‌نگاو بۆچاككردنی حكومهتو به‌دیهێنانی خواسته‌كانی خه‌ڵك ههڵبگرینو له‌ڕێی پهرلهمانو گوشاری دیموكراتیانه‌ی خه‌ڵكیشه‌وه یاسای حیزب‌و رێكخراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ جێگیر‌و جێبه‌جێ بكه‌ین‌و حیزب بگێڕینه‌وه بۆ دۆخی راسته‌قینه‌ی خۆی‌و ئه‌و هه‌ژمونه ئهختهبوتییهی حیزبی كردوه‌ته جێگره‌وه‌و مۆته‌كه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا دهستوریو یاساییه‌كانی وه‌ك (یاسادانان‌و جێبهجێكردنو دادوه‌ری)و ته‌نانه‌ت بازاڕ‌و بواره‌كانی هه‌ڵسوڕانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆتایی پێبهێنرێت، بۆیه ئه‌و رێگه‌یه‌مان گرتوهتهبهرو له رێگه‌ی پێشوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی بێ هیوابوینو بۆ به‌ستنی ئه‌و پلنیۆمهش چۆن له بڕیاری به‌ستنیدا به‌شدارنین ئاوه‌هاش ئه‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند ناكه‌ین‌و به شهرعیو ره‌وای نازانین.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر پلنیۆم به‌ستراو بڕیاری كۆتایی له چاره‌نوسی ئێوه درا، به‌دورخستنه‌وه یان ده‌ركردن یان هه‌ر بڕیارێكی دیكه، ئێوه چه‌ندێك مولزه‌م ده‌بن به‌و بڕیاره‌وه؟ ئایا ده‌ستبه‌رداری مافی خۆتان ده‌بن له‌و حیزبه‌دا؟
ئاسۆ عه‌لی: له زوه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو موڵكی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، نه‌ك وه‌كو پارتێكی سیاسیی خاوه‌ن پهیامو به‌رنامه‌و به‌رهه‌می رهنجو قوربانیدان‌و ماندوبون‌و تێكۆشانی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته، ئێستا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی داگیركراوی لهگرێژهنهبراو ته‌ماشا ده‌كه‌ین، كه شه‌رعییه‌تی له ژێر پرسیاردایه.
هیچ ته‌ماو هیوایهكیشمان به‌و یه‌كێتییه‌ی ئێستا‌و به‌و شێوازی كاركردن‌و پله‌و پۆستانه‌ی نییه، ته‌نیا پێداگریمان له‌سه‌ر مێژوی پڕ سهروهریو ئه‌و مافه رهواو موكتهسهبانهی تێكۆشهرانیهتی، كه له‌ڕوی مادی‌و مه‌عنه‌وییه‌وه له‌سای ئه‌و سیستمه شێوه شمولییهدا فرسه‌ته‌كانی ژیان‌و گوزه‌رانیانی تێدا خراوه‌ته گره‌وی ده‌ستبه‌ردار بونی بیروڕاو هه‌ڵوێسته‌كانیانه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕوامان به‌و پله‌و ناونیشانانه‌ی ناو ئه‌و سیستمه هه‌بوایه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان وه‌رنه‌ده‌گرت، له بڕوانه‌بون به شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێستاوه هیچ ئیعترافێك به‌و بڕیارانه‌ی ئه‌وان ناكه‌ین‌و پێشتریش ئه‌و بڕیاری سڕكردنه‌ی بۆ ئێمه‌یان ده‌ركردوه، بڕیارێكه جێگه‌ی گاڵته‌جاڕییه.
له یاسای مه‌ده‌نیشدا ئه‌گه‌ر وه‌كو تۆمه‌تبارێكیش بۆمان بڕوانن، خۆ تۆمه‌تبار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێش تاوانباركردن به‌رگری له‌خۆی بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه كه ئه‌و بڕیاره‌ی تێدا دراوه ئێمه بانگ نه‌كراوین، ئایا به‌كام پره‌نسیپی یاسایی‌و رێكخراوه‌یی و چ دادگایه‌ك هه‌یه (ئه‌گه‌ر وه‌كو دادگاش ته‌ماشای بكه‌ین) له كاتێكدا تۆمه‌تباره‌كه ئاماده‌بێت بچێته به‌رده‌می دادگا‌و به‌رگری له‌خۆی بكات، تۆمه‌تبار بانگ نهكاتو خۆ به‌خۆ بڕیار ده‌ربكات، بۆیه هه‌مو بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتیی به‌بێ بنه‌ما ته‌ماشا ده‌كه‌ین‌و به شه‌رعی نازانین.
رۆژنامه: ئێستا له ئاستی قاعیده‌ی حیزب‌و ئۆرگانهكاندا باس له مه‌سه‌له‌ی خاوه‌ندارییه‌تی یه‌كێتیی ده‌كرێت له‌نێوان باڵی ریفۆرم‌و باڵی موحافیزكاردا، ئێوه وه‌كو (كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی- باڵی ریفۆرم) چۆن ده‌ڕواننه خاوه‌ندارێتی له یهیهكێتی دا؟
ئاسۆ عه‌لی: یه‌كێتی به‌ری ره‌نجی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌مانه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و شه‌هیدو سه‌ركردانه‌یه، كه (ی.ن.ك)یان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان دامهزراندو قوربانییان بۆدا، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتیی له‌و سروشته‌ی خۆی لایداوه‌و چوه‌ته دۆخێكی زۆر جیاواز له‌وه‌ی كه بۆی دامهزربو.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه وایده‌بینین، كه چاره‌نوسی یه‌كێتیی په‌یوه‌سته به هه‌مومانه‌وه پێویسته له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، نه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر مێژو و پێكهاته‌و سه‌رمایه مادی‌و مهعنهوییهكهیدا بگرێت‌و ده‌سته‌یه‌ك كه تۆمه‌تبارن به وێرانكردنی یه‌كێتیی هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێك به خۆیان بدهنو خۆیان به خاوه‌نی هه‌مو شتێك بزانن. پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسا‌و به‌رژه‌وه‌ندیی بارودۆخه سیاسییه‌كه‌ی ئێستا‌و دانپێدانانی مافی به‌رامبه‌ردا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكرێته‌وه، نه‌وه‌ك (به‌ش) له‌بریی (هه‌مو) بڕیار بدات. هه‌ر له‌و بواره‌دا له‌سای سیستمی فاشیلی بهموچهخۆركردنی كۆمه‌ڵگه‌دا، جا چ له‌ڕێی فه‌رمانگه حكومییه‌كانه‌وه بێت یان له‌ڕێی ئۆرگانه حیزبی‌و رێكخراوه به‌حساب مهدهنیو دیموكراتییه‌كانه‌وه، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئه‌و بڕه موچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرێت به‌شێكی ره‌وا له داهاتی گشتیی‌و مافی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆی‌و خێزانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر وه‌ك به‌تاڵه‌ش ته‌ماشا بكرێت، كه‌س ئه‌و مافه‌ی نییه پێش ئه‌وه‌ی هه‌لێكی دیكه‌ی كاری سه‌ربه‌رزانه‌ی بۆ دابین بكرێت نانبڕاوی بكات، ئه‌وه لانی كه‌می به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی هه‌ر دهسهڵاتێكهو مافی سه‌رجه‌م ئه‌و كادیر‌و كارمه‌ندانه‌ی حیزبهكانیشه، هاوشێوه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندی زیاد له پێویستی داموده‌زگاكان، حیزب كه هه‌ر خۆی خاوهنو به‌ڕێوه‌به‌ری حكومهتو بازاڕیشه به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه ئابوری‌و سیاسییه‌ی دروستی كردوه، ئازادیش نییه له چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ له داهاتی گشتیی ده‌بڕێت ده‌ركردن‌و نانبڕینی هه‌ر كادیر‌و كارمه‌ندێكی سه‌ر به‌حیزب، هیچ جیاوازییه‌كی نییه له ده‌ركردن‌و نانبڕینی فه‌رمانبه‌رێكی حكومیی.