دیمانه: سیروان ره‌شید
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ههرێمو چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی رۆژنامه ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ د.له‌تیف شێخ مسته‌فا مامۆستای یاسای ده‌ستوری له‌كۆلیژی یاسای زانكۆی سلێمانی سازكردوه.
*هه‌ڵبژاردنی (25)ی ته‌موز له كوردستان، ره‌وشێكی نوێی سیاسیی هێنایه ئاراوه، ئێوه وه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆ كه هه‌میشه چاودێریی ره‌وشی سیاسیی ده‌كه‌ن، روانینتان بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه چۆنه؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: به‌بێ هیچ لایه‌نگرییه‌ك بۆ هیچ لایه‌ك، ته‌نیا وه‌كو ته‌رحێكی ئه‌كادیمییانه، ده‌ڵێم (25/7) سه‌ره‌تای دروستبون‌و ده‌ستپێكردنی دیموكراتییه‌ته له كوردستاندا، راسته پێشتر له كوردستاندا هه‌ڵبژاردن هه‌بوه‌و په‌رله‌مان هه‌بوه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهاتوه، ئه‌مانه هه‌موی ده‌رهاویشته‌ی هه‌ڵبژاردن بون، به‌ڵام دو شتی كاریگه‌ریان له‌مه كه‌م كردبوه‌وه، یه‌كه‌م نه‌بونی هیچ جۆره فشارێك له به‌رده‌م ئه‌م سوڵته ههڵبژێرراوانهدا كه هه‌میشه له نیزامی دیموكراتیدا ده‌بێت له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاته‌كاندا هه‌بێت، گرنگترین له‌مپه‌ریش بریتییه له ئۆپۆزسیۆن‌و هه‌روه‌ها رای گشتیی، زۆرجاریش رای گشتیی ئۆپۆزسیۆن پێشه‌وایه‌تی ده‌كات، ئه‌وه‌مان نه‌بو، بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ههڵبژێرراوانه زۆرجار ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ره‌ها بو، ئه‌م رههابونهش وایده‌كرد جوانیی هه‌ڵبژاردن‌و جوانیی دیموكراتییهتبونهكهشی خاڵی ده‌كرده‌وه‌و زۆرجاریش وایده‌كرد هه‌ر خودی پإۆسهی دیموكراتی‌و هه‌ڵبژاردنی ده‌خسته‌وه ژێر ره‌حمه‌تی هێزی براوه، واته زۆرجار شه‌رعییه‌تی بردنه‌وه به‌كارده‌هێنرا بۆ ماوه‌ی نادیار، واتا ته‌نانه‌ت خه‌ریك بو نه‌ریتێك دابێت، نه‌ریتی ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ڵبژاردنێك بكه‌و شه‌رعییه‌تی گه‌ل به‌ده‌ست بهێنه، ئیدی گرنگ نییه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌یته‌وه، بینیشمان به یه‌ك هه‌ڵبژاردن (15)ساڵ حوكمڕانی كرا‌و ئه‌گه‌ریش ئه‌و مه‌سه‌له‌ی روخاندنی رژێم‌و وه‌زعه نێوده‌وڵه‌تییه نههاتایهتهكایهوه له‌وانه‌بو تائێستاش به شه‌رعییه‌تی یه‌كه‌م حوكمڕانی بكرابایه.
به راستی له دوای (25/7) هێزی جیاواز‌و ئۆپۆزسیۆن دروستبوه‌و لێره‌دا بیركردنه‌وه‌مان به‌لای ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌چێت كه ئایا ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه، ئه‌م هێزه جیاوازه‌ی كه دروست بوه، ده‌چێته پاڵ به‌ره‌ی زۆرینه‌وه‌و بۆ پله‌وپایه ده‌چێته ته‌شكیلكردنی حكومه‌ته‌وه، یان بإیار ده‌دات ئه‌و حه‌لقه مهفقودهی كه چه‌ند ساڵه هه‌یه، بونی ئۆپۆزسیۆن‌و تهمسیلكردنی ئۆپۆزسیۆن له پهرلهمانداو تهمسیلكردنی ده‌نگه ناإهزاییهكان، ئایا ئه‌وه ده‌كات؟.
*هه‌ندێك له چاودێران پێیانوایه له‌م سه‌ره‌تایه‌وه ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا تونده‌و ره‌خنه‌ی ناواقیعی ده‌گرێت، تۆ كه چاودێریی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌یت، پێتوایه وابێت؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: تا راده‌یه‌ك وایه، له‌وانه‌یه بڵێین ئێمه نه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌مان ئۆپۆزسیۆنیهكی سه‌لیمه نه سوڵتهشمان سوڵتهیهكی سه‌لیمه، چونكه یه‌كه‌م سوڵته ئه‌وا (15 ـ 20) ساڵه هیچ له‌مپه‌رێكی له به‌رده‌مدا نه‌بوه‌و هه‌میشه سوڵته ئه‌گه‌ر له‌مپه‌ری له‌به‌رده‌مدا نه‌بێت ده‌بێت به ئیستیبداد، جا با له به‌رگی شه‌رعییه‌تی دیموكراتیشدا بێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه (15 ـ 20) ساڵه له روی نه‌فسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ستده‌كه‌ن جۆرێك له حقوقی موكتهسهبیان بۆ دروستبوه كه ژیانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته راهێناوه كه هه‌مو كه‌س ملكه‌چیان بێت‌و كه‌س نه‌ڵێت نا.
*له هه‌ندێك له سیستمه دیموكراتییه‌كانی دونیادا مه‌سه‌له‌ی حكومه‌تی سێبه‌ر له ئارادایه، به رای تۆ بونی حكومه‌تی سێبه‌رو دروستكردنی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه له كوردستاندا كارێكی گونجاوه‌و حاڵه‌تێكی ته‌ندروسته؟ ئایا ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌مه بكات؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: ده‌مه‌وێت به‌ر له رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌بكه‌م كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك ناحاڵیبونی زۆر عه‌جیب هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له كوردستان، جا نازانم ناحاڵیبونه یان خه‌ڵك ئه‌م وه‌زعه وه‌كو بازرگانییه‌ك یان وه‌كو شتێكی شه‌خسی سه‌یری ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئینسان له ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان له ئۆپۆزسیۆندا بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پله‌یه‌ی وه‌كو پرۆسه‌ی سیاسیی سه‌یر بكات، ده‌بێت هه‌ر شتێك له قازانجی پرۆسه‌كه‌دا بێت به‌خێرهاتنی لێبكات، به‌ڵام كاتێك كه وه‌كو پرۆسه‌ی شه‌خسی سه‌یری مه‌سه‌له‌كه ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر شتێك زه‌ره‌ری بۆ شه‌خسی خۆم هه‌بێت با بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی عام قازانجی هه‌بێت من هه‌ر دژایه‌تی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه نه‌بێت، حكومه‌تی سێبه‌ر یه‌كێكه له ته‌رحه عاقڵانهكانی ئۆپۆزسیۆن، من نامه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك لایه‌نگیریی ئه‌م بۆچونه‌م لێكبدرێته‌وه، به راستی ده‌مه‌وێت وه‌كو ئه‌كادیمیایه‌ك زۆر بێلایه‌نیی بپارێزم، ئێستا كه ئه‌مه ده‌ڵێم مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه ئه‌م ئۆپۆزسیۆنیهی گۆڕان ئه‌مه ده‌كات یان ئیسلامیی ئه‌مه ده‌كات، له جیهاندا ئه‌گه‌ر باسی كوردستان نه‌كه‌ین ته‌رحكردنی حكومه‌تی سێبه‌ر یه‌عنی ته‌رحی عه‌قڵانی ئۆپۆزسیۆن بۆچی؟ حكومه‌تی سێبه‌رو ئۆپۆزسیۆن له وڵاتانی خۆرئاوادا ره‌خنه‌گرتن نییه بۆ ره‌خنه‌گرتن، ره‌خنه‌گرتنیش نییه بۆ روخاندن، ره‌خنه‌گرتنه له‌پێناوی ته‌قدیمی به‌دیلی باشتر (البديل الافضل)، دو جۆر ره‌خنه هه‌یه: ره‌خنه‌ی جوزئی له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌ی كوللی، ئه‌و ره‌خنه جوزئییانه ده‌شێت من رۆژانه تهقدیمیان بكه‌م‌و داوای چاككردنیان بكه‌م، به‌ڵام كاتێك كه ره‌خنه‌ی جدیم هه‌یه‌و موتهعاریزه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت واته حكومه‌ت ده‌بێت لابچێت، من نامه‌وێت كه ره‌خنه‌یه‌ك بگرم به‌تایبه‌تی ره‌خنه‌كانی كه ته‌ئسیر ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رنامه سیاسییه‌كانی حكومهتو داوای گۆڕینی ده‌كه‌م له ئه‌وروپادا، به‌تایبه‌تی له به‌ریتانیادا كه دایكی حكومه‌تی سێبه‌ره، ده‌ڵێت بێ ئه‌خلاقییه كه ئۆپۆزسیۆن داوای روخاندنی حكومه‌ت بكات، به‌ڵام به‌دیلی نه‌بێت، یه‌عنی فیعله‌ن هه‌ر بێ ئه‌خلاقییه.
دروستكردنی حكومه‌تی سێبه‌ر ته‌قدیمی به‌دیله، بۆچی؟ من حكومه‌تێك ته‌قدیم ده‌كه‌م له به‌رامبه‌ر هه‌مو وه‌زیرێكدا وه‌زیرێك دیاری ده‌كه‌م، خۆ ئه‌مانه سه‌رۆكی وهزیرانو وه‌زیری فیعلیی نین هه‌ر خۆم ناوی ده‌نێم، مه‌سه‌له‌ن له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان ده‌ڵێم حكومه‌ت ئه‌مه‌ی خراپه. كه توانیم له‌ناو په‌رله‌ماندا متمانه‌ی زۆرینه بهێنمه ژێر له (50% + 1) حكومه‌ت ده‌ڕوخێت كه حكومه‌تم روخاند ره‌ئیسی ده‌وڵه‌ت ته‌كلیفی من ده‌كات بۆ ته‌شكیلی حكومهتو ده‌بێت به‌دیلم هه‌بێت، كه به‌دیلم نه‌بو مانای وایه من بێ ئه‌خلاقم، یه‌عنی شتێكی بێ ئهتیكم كردوه، به چیشدا به‌دیلم هه‌یه به حكومه‌تی سێبه‌ر، واته به راستی دهبێتو ئه‌مه‌ش واده‌كات، ئه‌مه چی ده‌كات؟ پێكهێنانی حكومه‌تی سێبه‌ر واده‌كات كه ئۆپۆزسیۆن له تهرحهكانیدا عه‌قڵانیه‌تی پێوه‌بێت، بۆچی؟ چونكه ره‌خنه‌یه‌ك ناگرم كه سبه‌ینێ خۆم هاتمه سه‌ر حوكم پێم جێبه‌جێ نه‌بێت.
* یه‌عنی دروستكردنی حكومه‌تی سێبه‌ر له قازانجی ده‌سه‌ڵاتیشه؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له قازانجی پڕۆسه‌ی سیاسیدایه، مه‌عنای وایه واده‌كات كه ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یه‌كی عه‌قڵانی گرتوه، چونكه سبه‌ینێ وای بۆ ده‌چێت كه ئه‌گه‌ر ئه‌و حكومه‌تی روخاند له په‌رله‌ماندا، زۆرینه‌ی كرد به كه‌مینه، ده‌شێت هه‌ندێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتیش متمانه‌ی بسهننهوهو ئه‌وكاته خۆی بێت به زۆرینه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دیموكراتیدا بین، هه‌رچه‌نده ئه‌وه له كوردستاندا تۆزێك زه‌حمه‌ته په‌رله‌مانتاری لیسته‌كان بچنه ناو لیستی به‌رامبه‌ره‌وه، ئه‌وكاته ئۆپۆزسیۆن ته‌كلیف ده‌كرێت به حكومه‌ت كه له په‌رله‌ماندا متمانه‌م به زۆرینه سه‌نده‌وه، ئه‌وكاته مانای وایه به‌دیلم پێشكه‌شكردوه، كه پێشكهشمكرد، ئه‌وكاته مانای وایه من چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ته‌كلیف بكرێم بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، كه ته‌كلیف كرام بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌بێت شتێك بڵێم كه سبه‌ینێ لای ده‌نگده‌رانم به درۆ نه‌كه‌ومه‌وه له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا، چونكه له‌وانه‌یه سێ مانگی دیكه هه‌ڵبژاردن بكرێت، من ئه‌وكات ده‌یدۆڕێنم، چونكه به راستی ته‌قدیمی پرۆژه‌ی حكومه‌تی سێبه‌ر، مانای ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت به‌دیلی عه‌قڵی پێشكه‌شبكات، نه‌ك به‌دیلێكی توندوتیژ، نه‌ك ته‌نیاو ته‌نیا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت زۆرینه سوك بكات، حكومه‌ته‌كه‌ی سوك بكات لای خه‌ڵك، چونكه سبه‌ینێ ته‌وه‌قوع ده‌كات خۆی بێته سه‌ر حوكم، به‌ڵام حكومه‌تی سێبه‌ریش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه خۆی ئاماده‌كردوه بۆ حوكمڕانیكردن بۆ ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتی گرتوه سبه‌ینێ ده‌بێت بۆ خۆی جێبه‌جێبكات، كه جێبه‌جێی نه‌كرد توشی ئیحراجیی ده‌بێت له‌لای ده‌نگده‌ران له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌یه، به راستی حكومه‌تی سێبه‌ر یه‌كێكه له پڕۆژه‌ی عهقڵانیكردنی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من له روانگه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی لێكی بده‌مه‌وه كه سیاسیی بم‌و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بم یان سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن به پڕۆسه‌یه‌كی زۆر باش سه‌یر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پله‌وپایه سیاسییهكهم وه‌كو به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی، ئه‌م پڕۆسه‌یه ره‌تده‌كه‌مه‌وه، بۆیه به راستی حكومه‌تی سێبه‌ر ده‌بێته ده‌سه‌ڵات، جا هه‌ر كه‌سێك ته‌رحی بكات من حه‌قم نییه هه‌ر كه‌سێ ته‌رحی كردوه، جا ئیتر گۆڕان ته‌رحی ده‌كات یا سبه‌ی یه‌كێكی دیكه ته‌رحی ده‌كات، جا سبه‌ی یان گۆڕان ده‌بێت به دهسهڵاتو ئه‌وی دیكه ده‌بێت به ئۆپۆزسیۆن‌و لیستی كوردستانی ده‌بێت به راستی حكومه‌تی سێبه‌ر به پیریه‌وه بێت، چونكه حكومه‌تی سێبه‌ر واته خۆئاماده‌كردن بۆ پێشكه‌شكردنی به‌دیل بۆ ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی كه من له حكومه‌تی ئێستای دهگرمو پێی ده‌ڕوخێنم.
*مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌به‌لای چاودێرانه‌وه جێگه‌ی ره‌خنه گرتن بو، متمانه پێدانی پهرلهمانو سه‌رۆكی هه‌رێم بو به دو كه‌س د.بهرههمو ئازاد به‌رواری بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كه ئه‌و چاودێرانه پێیانوابو ئه‌م حاڵه‌ته شه‌رعیه‌ت دانهوهبو به‌سیستمی دو ئیداره‌یی، تۆ وه‌ك پسپۆڕێكی یاسای ده‌ستوریی چۆن له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ڕوانیت؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: به ته‌ئكید ئه‌و بۆچونه زۆر راسته، له روی دهستورییهوهو له نیزامی په‌رله‌ماندا ته‌نها سه‌رۆكی وه‌زیران ته‌كلیف ده‌كرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر نییه‌و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت شتێكی ئیدارییه‌و ده‌كه‌وێته ده‌ست سه‌رۆك وه‌زیران خۆی، چونكه سه‌رۆك وه‌زیران ته‌نهاو ته‌نها مه‌ركه‌زێكی قانونی موتهمهیزی هه‌یه جیا له وه‌زیره‌كان، ده‌وری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌نده موهیمه له نیزامی په‌رله‌مانیدا ته‌نانه‌ت هه‌مو حكومه‌ت به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناو ده‌برێن، ده‌وترێت حكومه‌تی بلێر یان براون حكومه‌تی مالیكی، حكومه‌تی نێچیره‌ڤان بارزانی، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان متمانه له هه‌مو وه‌زیره‌كان بسه‌نێته‌وه حكومه‌ت ئیستیقاله دهكاتو ئه‌گه‌ر به ته‌نها له سه‌رۆك وه‌زیرانی بسه‌نێته‌وه ده‌بێت حكومه‌ت ئیستیقاله بكات، كه‌واته سه‌رۆك وه‌زیران به قه‌ده‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گرنگه، كه‌وابێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كاتێك كه متمانه ده‌كێشێته‌وه له هه‌مو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئیستیقاله ده‌كات به سهرۆكیشهوهو كاتێك متمانه‌ش ده‌كێشێته‌وه له سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌بێت هه‌مو حكومه‌ت ئیستیقاله بكات به سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه، به‌ڵام شتێكمان نییه باس له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جێگر بكات، لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان متمانه‌ی داوه به هه‌ردوكیان‌و هه‌ردوكیانی راسپاردوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر متمانه له د.به‌رهه‌م سه‌نرایه‌وه ده‌بێت حكومه‌ت هه‌موی له‌گه‌ڵیدا ئیستیقاله بكات، باشه ئه‌گه‌ر له كاك ئازادییش سه‌نرایه‌وه حكومه‌ت له‌گه‌ڵیدا ئیستیقاله ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ هه‌ردوكیان رادهسپێررێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت؟ بۆیه به راستی ده‌بوایه سه‌رۆكی حكومه‌ت، جا یه‌كێتی بێت یان پارتی ته‌كلیف بكرایه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌ك دو كه‌س.
*تۆ چ نییه‌تێكی پارتی‌و یه‌كێتی له‌مه ده‌خوێنیته‌وه؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: هه‌ر باگراوندهكهی رابردوه كه ئه‌وان هه‌ریه‌كه‌و ناوچه‌ی ئیداریی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و یهكێتیو پارتی خۆیان ئیش‌و كاره‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن، بۆ نمونه له سنوری سلێمانی جه‌نابی كاك عیماد ئه‌حمه‌د خۆی شته‌كانی جێبه‌جێكردوه، له سنوری ئیداره‌ی هه‌ولێریش جه‌نابی كاك نێچیره‌ڤان خۆی شته‌كانی جێبه‌جێكردوه، به‌ڕاستی ئه‌مه له قازانجی خۆشیان نییه. به‌داخه‌وه من وه‌ك كه‌سێكی ئه‌كادیمی پێیانده‌ڵێم، جا گوێمان لێ‌بگرن یان نا كه‌یفی خۆیانه كه ئه‌م شێوه كاركردنه ئه‌گه‌ر بۆ ساڵی 2005 پاساوی مه‌نتیقی هه‌بوبێت زۆرباشبوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان زۆر دوژمنی یه‌ك بون، به‌ڵام ئێستا مادام خۆیان هه‌ر به یه‌ك لیست دابه‌زیون‌و لیستی به‌رامبه‌ریان بۆ دروستبوه، لیستی به‌رامبه‌ر زۆر سود له‌م حاڵه‌ته ده‌بینێت بۆ زیاتر دابه‌زاندنی جه‌ماوه‌ری ئه‌وان.
*پێتوایه به‌پێی ئه‌و راسپاردنه بێت كه هه‌ردو به‌ڕێز تهكلیفكراون بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، له داهاتوشدا سه‌رۆك وهزیرانو جێگره‌كه‌ی وه‌كو یه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت.
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: راسپاردنهكهو تهكلیفكردنهكه وامان پێده‌ڵێت، هیوادارین وا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا بێت له روی یاساییه‌وه یه‌كتری ده‌بیننه‌وه كه چه‌ند زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
*ئێستا لیستی براوه هه‌وڵی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ دهداتو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دوباره حكومه‌تێكی ئیئتیلافی بنكه فراوان به‌شێوه‌ی ته‌وافوقی دیموكراسی دوباره بكاته‌وه، بۆچونت له‌سه‌ر حكومه‌تی ته‌وافوقی دیموكراسی چۆنه له كوردستان، پێتوایه حكومه‌تی ته‌وافوقی دیموكراسی بۆ ئێمه ئیجابی بێت؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: زۆر خراپه، ئێمه كۆمه‌ڵێك حكومه‌تمان هه‌یه حكومه‌تی زۆرینه، حكومه‌تی ئیئتیلافی، حكومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی‌و حكومه‌تی ته‌وافوقی، حكومه‌تی زۆرینه حاڵه‌ته سروشتیه‌كه‌یه كه لایه‌نێك زۆرینه‌ی هێنا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ئیتر مافی خۆیه‌تی حكومه‌ت به‌بێ سه‌رئێشه دروستبكات، ئێستا لیستی كوردستانی زۆرینه‌ی هێناوه حكومه‌ت ته‌شكیل بكات، ئه‌وپه‌ڕی دیموكراتییه‌ته، دوای ئه‌وه حكومه‌تی ئیئتیلافیمان هه‌یه، حكومه‌تی ئیئتیلافی ئه‌وه‌یه كه یه‌ك حیزب نه‌بێت به‌ته‌نها 50+1ی هێنابێت، بۆیه ناچاره بڕوا ئه‌م حیزب‌و ئه‌و حیزب رازی بكات بۆ نمونه من (45) كورسیم هه‌یه پێویستم به (56)ه تۆ حیزبێكی (15) كورسیت هه‌یه‌و دێم مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م‌و ده‌ڵێمن كاكه دێیته حكومهتهكهمهوه به‌ڵێ، به چه‌ند وه‌زیر، چوارده وه‌زیرت ده‌ده‌مێ، بۆ چی؟ له‌به‌ر تۆ نا له‌به‌ر ئه‌وه نا رازیت بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنم، بۆیه سێ وه‌زیر یان چوارده وه‌زیرت دهدهمێو رێك ده‌كه‌وین، ئه‌وكاته كه هاتمه په‌رله‌مانه‌وه (45)ی خۆم‌و (15)ی تۆش ئه‌وه (60) له‌وه زیاتریش بڕوات نابێت، مادام كه عهدهدهكهم رێك كرد نابێت بگه‌ڕێم به‌دوای خه‌ڵكی تردا، بۆیه حكومه‌تی ئیئتیلافی مههزوزه بۆ تۆ، هه‌میشه ده‌توانی به‌هانه‌م پێ بگریت، چونكه حكومه‌تی زۆرینه‌ی خۆم نییه‌و هه‌میشه ده‌ڵێیت ئه‌و داواكارییانهم دهوێتو ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌بێت ده‌كشێمه‌وه كه كشایتهوه حكومه‌ت ده‌رۆخێت، ئه‌مه حكومه‌تی ئیئتیلافییه، به‌ڵام چارم نییه، حكومه‌تی ئیئتیلافی له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه كه سیستمی دوحیزبی نهبێتو حیزبێك به ته‌نها ناتوانێت زۆرینه بهێنێت، بۆیه من وتم له كوردستاندا ئومێدم زۆره بۆ دوحیزبی، چونكه حیزبه‌كه‌مان زۆرینه‌ی هێناوه.
*به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستا لیستی زۆرینه ده‌یكات نه حكومه‌تی ئهغلهبییهو نه حكومه‌تی ئیئتلافییه، حكومه‌تی ته‌وافوقییه.
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: حكومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیمان هه‌یه، ئه‌م جۆره حكومه‌ته له حاڵه‌تی بارگرژیدا كاتێك شه‌ڕت هه‌بێت شه‌ڕی عالهمیو شه‌ڕی ناوخۆت هه‌بێت، به‌ڵام حكومه‌تی ته‌وافوقی واته رێكه‌وتن‌و رازیكردنی لیسته‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن كه هیچ سه‌نه‌دێكی نه‌بێت نه پێكهاتنی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز نه زروفی نه‌ته‌وه‌یی نه زروفی ئه‌تنی نه زروفی واقیعی وا ههبێتو نه خه‌ته‌ریش هه‌بێت، ئه‌مه رێككه‌وتنه له‌سه‌ر بێده‌نگكردن، واته رێككه‌وتنه له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌گه‌ر هه‌ر لیستێك رازی بێت، جا لیستی كوردستانی، بۆیه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه، چونكه بیانومان نییه، ئه‌گه‌ر بێت‌و گۆڕان‌و یه‌كگرتو به‌مه رازی بن مانای وایه رازیبون به‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شتێك بخۆن‌و بێده‌نگ بن، كه‌واته درێژه‌دانه به‌و ماوه‌یه‌و ئه‌گه‌ر دوباره به هه‌ر هه‌موشیان بچن هه‌مویان ته‌مه‌نیان كورت ده‌بێت.
ده‌بێت وه‌ك چۆن یهكێتیو پارتی له ماوه‌ی (50)ساڵدا له سه‌دی نه‌وه‌ده‌وه بون به سه‌دی په‌نجاو پێنج ئه‌مجاره به راستی ئه‌گه‌ر گۆڕان‌و ئه‌وانه‌ش بچن هیچ بیانوی ته‌وافوقمان نییه، ته‌وافوق یه‌عنی بێده‌نگت ده‌كه‌م، چونكه پێویستی به‌و ده‌نگه نییه یه‌عنی ئه‌گه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م سبه‌ینێ كه حكومه‌ته‌كه‌ی تهشكیلكرد به‌بێ منه‌ت كورسی خۆی هه‌یه، بۆیه دێت له‌گه‌ڵ تۆ ته‌وافوق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێ نه‌گریت.
به راستی ئه‌وه وه‌كو ره‌خنه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بێلایه‌ن ده‌یڵێم، وه‌ك چۆن ده‌مانوت یهكێتیو پارتی له قازانجیانه جیاببنه‌وه ببن به ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كترن هه‌تا هه‌تایه ته‌مه‌نیان درێژ ده‌بو تا سه‌د ساڵی تر‌و دوحیزبیش دهبونن ئێستا به راستی ته‌وافوق نه بۆ خۆیان باشه‌و نه بۆ ئۆپۆزسیۆنش باشه، ئه‌گه‌ر پێیانوابێت به‌مه ده‌مكوتی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن كه هه‌ر بۆ دهمكوتكردنیشه بۆ هیچی تر نییه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌ی گه‌ل چۆن دهمكوتدهكهن وه‌كو چۆن گه‌ل ئه‌مجاره ناڕازی بو ئۆپۆزسیۆنیهكی به‌رهه‌مهێنا كه خۆی ده‌دات له (35 ـ 40) كورسی‌و ئه‌مجاره ناڕازی ده‌بێت له هه‌مویان.
چونكه ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی كردوه تینوێتییه‌كه‌ی تێركات تینوێتییه‌كه‌ی تێر ناكات، هه‌روه‌ها ده‌رئه‌نجامی ته‌وافوقیش گه‌نده‌ڵییه، چونكه محاسه‌به نامێنێت‌و حكومه‌تی ته‌وافوقی هه‌میشه گه‌نده‌ڵی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و چاودێریكردن‌و ره‌خنه‌گرتن نامێنێت.
*كه‌واته ئه‌وه‌ی كه ئێستا لیستی كوردستانی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات دروستكردنی حكومه‌تی ته‌وافوقییه‌و ده‌یانه‌وێت زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شداربن، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر پإۆسهی سیاسیی كوردستان نییه؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: نه‌ك هه‌ر كاریگه‌رییان نییه، به‌ڵكو خیانه‌تیشه، با ئێمه هه‌ر گله‌یی له ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌ین، ئه‌و موعارهزانهی كه به ناوی حیزبی تره‌وه چونه عهمهلهییهی سیاسییه‌وه به وهزیرێكو به چه‌ند ملیۆن دینارێك له بودجه بێده‌نگكراون كه بودجه‌كه‌ی خۆشیان بۆ كرا به پیاوهتیو مینحه، به راستی یه‌كه‌م خیانه‌تیان له خۆیان كرد‌و هه‌م له ده‌نگده‌رانیان، له ئه‌نجامیشدا زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ریان نه‌ما، ئه‌گه‌ر وایان نه‌كردایه هه‌م قازانجیان ده‌بو بۆ پإۆسهی دیموكراتی، ئه‌گه‌ر هیچیش نه‌بونایه ئێستا حیزبی تر دروست نه‌ده‌بو، خۆیان ده‌بون به ئۆپۆزسیۆن. دوه‌م ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه ئێستا وه‌ریده‌گرن به مینحه‌ی دهسهڵاتو پیاوه‌تیی ده‌سه‌ڵات، ده ئه‌وه‌نده‌شیان وه‌رده‌گرت به رێگه‌ی یاسایی، به‌داخه‌وه ئه‌وان هاتن بۆ سێوێك، دارسێوێكیان بإییهوهو په‌له‌یان كرد.
*وه‌ك رونتكردهوه كه‌وابێت ئه‌و لایه‌نانه‌ش تاوانبارن كه پێشتر به‌ڵێنی ئۆپۆزسیۆنبونیان به‌جه‌ماوه‌ر داب‌و، به‌ڵام ئێستا به‌شداری حوكم ده‌كه‌ن؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: به رای من تاوانیان له ده‌سه‌ڵات گه‌وره‌تره، ئه‌وه‌ی كه وه‌عدی ئۆپۆزسیۆنبونی به خه‌ڵك داوه، چونكه ده‌بێت به خیانه‌ت.
لیستی براوه كه زۆرینه‌ی هێناوه بۆ ته‌شكیلكردنی حكومه‌ت پێویستی به‌و لایه‌نانه نییه، منی پێویست نییه كه من ده‌بات مانای وایه ده‌یه‌وێت به‌رتیلم بداتێ‌و بێده‌نگم بكات كه بێده‌نگی كردم مانای وایه ده‌یه‌وێت ئه‌و شتانه‌ی چه‌ند ساڵه له دژی تۆ ده‌كرێت من لێی بێده‌نگ بم، به راستی ئه‌مه به‌رتیل دانه كه به زمانێكی یاسایی بچوك باسی بكه‌ین، به‌رتیل دانی ئۆپۆزسیۆنیهو له قازانجی ده‌سه‌ڵاتیشدا نییه، له‌وانه‌یه له قازانجی ئێستای چه‌ند حوكمڕانێكدا بێت‌و به‌س، له قازانجی دورو درێژی دو حیزبه‌كه‌شدا نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێكجار ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سێك پێش میلله‌تیش ده‌كه‌وێت، ئێمه زۆر قسه‌مان كرد، به توندڕه‌و و گێره‌شێوین ناویان بردین، به‌ڵام دوای ئه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانویست ئه‌و وه‌زعه به‌رده‌وام بێت خۆیان زه‌ره‌ریان له حیزبه‌كه‌ی خۆشیاندا.