سازدانی: هه‌ستیار قادر
عه‌لی محه‌مه‌د وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراقی پێی وایه تائێستاش یه‌كێتی و پارتی له ناچاریداو به تهسهنوعهوه یه‌كتری ده‌خوێننه‌وه جا چۆن لایه‌نه‌كانی تر چاوه‌روان بن بیانخوێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌ركوكیش ده‌ڵێت: "هه‌ركاتێك كێشه له‌سه‌ر بوجه‌ی هه‌رێم و پاره‌ی پێشمه‌گه دروست بوبێت وه‌فدێكی باڵای هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كردوه، به‌ڵام نهمانبستوه له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك شاندێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات".
رۆژنامه: پرسیارێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌دای نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا دروست بوه، كه له كێشه چاره‌نوسازه‌كاندا له ئاستی پێویستدا نه‌بوه، ئایا وێنه‌كه به‌وشێوه‌یه ده‌بینیت؟ ئایا یه‌كگرتو له كوێی هاوكێشه‌ی گوتاری سیاسیی كورددایه له به‌غدا؟
عه‌لی محه‌مه‌د: زۆر ورد نابنینم ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نوێنه‌رانی كورد بیخه‌یته ئه‌ستۆی ئه‌وكه‌سانه‌ی له به‌غدا پۆستی حكومیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، چونكه عێراقی فیدراڵ هی هه‌مو لایه‌كه‌و كاتێك د.به‌رهه‌م جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بوه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌مو عێراقه، راسته وه‌كو كوردێك له‌وێ ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه‌و وه‌ك ئیستحقاقێكی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام له جێگه‌ی خۆیدا زۆر ورد نییه بڵێین؛ نوێنه‌ری كورده له به‌غدا، به‌ڵكو نوێنه‌ری هه‌مو عێراقه‌و به هه‌مان شێوه‌ش بۆ وه‌زیرو سه‌رۆك كۆماریش، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زۆر به وردی باس له نوێنه‌ری هه‌رێم له به‌غدا بكه‌ین دڵشاد میرانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا بوه، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك یه‌گرتو له هه‌ڵبژاردنی (2005)دا هه‌ردو حیزبه‌كه به‌تایبه‌ت پارتی نیگه‌ران بون له به‌جیا دابه‌زینی ئێمه‌و رێوشوێنی فیزیكیان له به‌رامبه‌رمان گرته‌به‌ر، به‌ڵام ئێمه به‌وپێیه‌ی دهستكهلای كهسنینو قه‌ناعه‌تیشمان هه‌بو به‌وه‌ی فرهلیستیو یه‌ك هه‌ڵوێستی باشتره له‌وه‌ی یه‌ك لیست بێت‌و به یه‌ك ئاراسته قسه بكرێت.
رۆژنامه: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه شكسته‌كان له ئه‌ستۆی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غداو پهلهمانتارهكاندایه؟
عه‌لی محه‌مه‌د: من مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بو، كه به‌رپرسیارێتییه‌كه بخه‌مه سه‌رشانی دڵشاد میرانی، ئێمه‌و لیستی هاوپه‌یمانی به وه‌زیرو بریكاری وهزیرهكانیشییهوه كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌مان هه‌بو بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ستن به عێراق‌و كوردستانه‌وه‌و له زۆرێك له‌و دانیشتنانه‌دا دڵشاد میرانی گله‌یی له‌وه ده‌كرد، كه وه‌زاره‌ته عێراقییه‌كان باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مندا ده‌كه‌ن، تا وه‌زاره‌ته كوردستانییهكانو جاری وا هه‌بو ده‌یوت: هیچ حسابم بۆ ناكه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن ئه‌وانه‌ی كه پێیانده‌وترێت كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له به‌غداو به په‌رله‌مانی پێشوی كوردستانیشه‌وه فه‌رمانیان له سه‌ركردایه‌تی سیاسییه‌وه پێدهگهیشتو زۆرجار له مه‌كته‌بی سیاسیشه‌وه، لیستی گۆڕان له‌و واقیعه‌دا په‌یدابو یه‌كگرتو ئیسلامیش له‌و موعاناتهدا له دایك بو، كه به‌جیا دابهزێتو به‌جیا بیربكاته‌وه بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پێویستییه‌كان، باشترین به‌ڵگه‌ش ره‌وانه‌كردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك بو له په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی سیاسیی بۆ ئاسایشی نیشتمانی، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ری كوردن له به‌غدا به ناوی هاوپه‌یمانی كوردستانییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان نییه سنوریان بۆ دیاری ده‌كه‌ن له مامه‌ڵه‌و دانوستان له‌سه‌ر دۆسییه‌كان، من به نیگه‌رانیشه‌وه دیڵێم، به‌ڵام ده‌بێـت بوترێتو مێژو له كه‌س خۆش نابێت، هه‌ر جارێك كه ته‌نگژه‌یه‌ك دروست بوبێت له‌سه‌ر موچه‌ی پێشمه‌گه‌و بودجه‌ی ههرێمو گرێبه‌ستی نه‌وتی شاندێكی باڵا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوه‌ته به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام رۆژێك نه‌مانبیست وه‌فدێكی باڵای كوردستان له ئاستی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورده‌وه هاتبێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك له به‌غدا، به‌ڵكو كێشه‌ی كه‌ركوك سپێردراوه‌ته كهسو لایه‌نی دیكه، كه‌واته حهیفو كه‌سه‌ره، كه ئه‌و باره قورسه بخرێته سه‌رشانی ئه‌وانه‌ی نێردراون بۆ به‌غدا، كه ئه‌ركیان ئه‌وه نییه‌و ئه‌وه ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێمه، كه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات له‌و بواره‌دا، به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناو به‌ناو له ده‌ره‌نجامی لێدوانی ئاگرینو دروستكردنی كه‌شێكی ئیستفزازیی بارودۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆزدهكرا له نێوان به‌غداو كوردستاندا.
رۆژنامه: ده‌توانین بڵێین سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد ئه‌وله‌ویه‌تی داوه به شته مادییه‌كان له بری كه‌ركوك؟
عه‌لی محه‌مه‌د: من وانازانم وا بێت، سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد، كه ماوه‌ی چل ساڵ له خه‌باتدا بوبێت بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌كانی كورد ئه‌مڕۆ دۆسییه‌ی كه‌ركوكی به شتێكی لاوه‌كی زانیبێتو ئه‌گه‌ر واش بێت ناتوانم قه‌ناعه‌ت به‌خۆم بكه‌م كه وایه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد وا به‌ناوبانگه، كه له شه‌ڕدا ئازا‌و سه‌ركه‌وتو بون، به‌ڵام كاتێك هاتوته‌نه سه‌رمێزی گفتوگۆ به‌و گوژمه ئازایه‌تییان لێ نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، هۆكارێكی دیكه‌ی كاریگه‌ر ئه‌وه‌یه، كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد تا هێندێكی زۆر دهستخهڵهت بون به مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور، كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئایه‌تی قورئان بێت‌و كه‌س لێی لانه‌دات، تۆماركردنی كه‌ركوك وه‌ك ماده‌یه‌كی ده‌ستوریی كارێكی رێكوپێكه، به‌ڵام هه‌وڵی ده‌وێت بۆ جێبه‌جێكردنی، هۆكاری دیكه كه كاریگه‌ری سلبی هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌یه په‌یوه‌ندی به پشتوێن لێكردنه‌وه‌وه هه‌بوه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌وه‌ی، كه دڵنیابون كه ماده‌یه‌كی ده‌ستورییه‌و ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی جێبه‌جێی بكات.
رۆژنامه: كاتێك كه وه‌فدێكی هه‌رێم هاتوه‌ته به‌غدا بۆ دانوستان له‌سه‌ر كێشه چاره‌نوسازه‌كان وه‌ك نوێنه‌رانی یه‌كگرتو پرس به ئێوه كراوه؟
عه‌لی محه‌مه‌د: نه‌خێر.
رۆژنامه: له‌مه‌وه پێتوانییه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد له به‌غدا زیاتر به دبلۆماسییه‌تی حیزبی كاریكردوه له‌بری دبلۆماسیه‌تێكی گشتگیری ره‌سمیی سیاسیی؟
عه‌لی محه‌مه‌د: به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستاش ئه‌و دو حیزبه به تهسهنوعیش یه‌كتری ده‌خوێننه‌وه، نه‌وه‌ك حیزبه‌كانی دیكه‌و له ناچاریشدا یه‌كتری ده‌خوێننه‌وه، هه‌مو لایه‌ك ده‌زانن ئه‌و كێشانه‌ی كه له نێوان ئه‌و دو حیزبه‌دا هه‌بو، كه كێ یهكهمو كێ دوه‌م بێت ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌زمونه‌كه‌ی ئێمه‌ی به‌ره‌و پاشه‌كشێ برد‌و خه‌ڵكی ئێمه‌ی بێ هیوا كرد به‌رامبه‌ر به دهستكهوتو دۆسییهكانمان، كاتێكیش كه رژێم روخا ناچار بون نیوه‌ی دو حكومه‌ته‌كه بكه‌نه‌وه به یه‌ك، دوای ئه‌وه پاره‌كه كه ده‌هات ده‌یانكرد به دو به‌شه‌وه، له جێیه‌ك ئه‌وان دوای ئه‌و هه‌مو وه‌كو بڵێن مێوژ تهڕبونه به هه‌زار حاڵ یه‌كتریان خوێنده‌وه عه‌جه‌با یه‌كگرتو، یان لایه‌نێكی دیكه‌ی هه‌رێم، چۆن چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكات پرسی پێبكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه من پێموایه؛ ئه‌و دو حیزبه كه ده‌هاتن بۆ به‌غدا بۆ دۆسییه كوردییه‌كان ده‌هاتن، به‌ڵام به تێڕوانینی دو حیزبه‌كه‌و جۆرێك له موساوه‌مه‌كردن له‌سه‌ر بارێكی گشتگیرتر له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه خۆیان هه‌یانه.
رۆژنامه: ئه‌و كۆبونه‌وانه پرسه گورگانێ نه‌بوه؟
عه‌لی محه‌مه‌د: خۆمان ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر خۆمان فهرزكردوه، كه‌س ته‌كلیفی لێ نه‌كردوین نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هاتبێت، به پێچه‌وانه‌وه جارێكیان نێچرڤان بارزانی هات بۆ به‌غداو داوام كرد لیقایهكی له‌گه‌ڵدا بكه‌م نه‌یكرد؟
رۆژنامه: ئه‌مه به نزم سه‌یركردنی وه‌زیره كورده‌كان نه‌بوه؟
عه‌لی محه‌مه‌د: باشتر وایه ئه‌وه خۆی وه‌ڵامی بداته‌وه، به‌ڵام به بۆچونی من كه خاوه‌نی دۆسییه‌یه‌ك بویت ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری بچوكترین كه‌سێك نه‌بیت، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه تێبینی پێ بێت كه تۆ گرنگی پێنه‌ده‌یت؟.
رۆژنامه: له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا شه‌ڕتان له‌سه‌ر كه‌ركوك كردوه؟
عه‌لی محه‌مه‌د: به‌ڵێ شهڕكراوه له‌وانه له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی، كه لیژنه‌ی ماده‌ی (140) به سه‌رۆكایه‌تی هاشم شبلی وه‌زیری پێشوی دادی عێراق كاتێك هێنرایه ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو لایه‌نه كوردستانییه‌كان شه‌ڕێكی گه‌رموگوڕیان كرد‌و یه‌كێك له‌و بڕگانه ئه‌وه بو، كه هاورده‌كان سه‌رپشك بكه‌ن، كه بگه‌ڕێنه‌وه‌و من ئیعترازم گرت‌و نوری مالیكی وتی: ئه‌وانه نفوسهكهیان دهگوازینهوهو ناتوانن له كه‌ركوكدا ده‌نگ بدهنو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كان نابێت، به‌ڵام وه‌ك عێراقییه‌ك له هه‌ركوێ داده‌نیشێت ناتوانین رێ له خه‌ڵك بگرین.
رۆژنامه: به‌راوردكردنی پێشكه‌وتنی به‌غدا به‌چاو هه‌رێمدا نیگه‌رانیی له كوردستان دروستكردوه، ئه‌وه چی شرۆڤه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت؟
عه‌لی محه‌مه‌د: به‌رله‌وه‌ی باس له‌و به‌راورده بكه‌ین، ئێمه چه‌نده‌ها ساڵ چه‌وساوه بوین ده‌بوایه هه‌ر كه ده‌سه‌ڵاتمان گرته ده‌ست هه‌ستمان به موعاناتی ستهملێكراوو به‌شخوراوان بكردایه‌و دیموكراسییهتێكی ته‌واو عهیارمان جێبهجێبكردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی ئه‌و واقیعه بقۆزینه‌وه له‌پێناو په‌ره‌پێدانی ئه‌و پرسه ئینسانیانه‌دا، خه‌ڵك هه‌یه به من ده‌ڵێت، كوردستان پێشكه‌وتوه به به‌ڵگه‌ی ئه‌و بینا جوانانه، من ده‌ڵێم؛ ئه‌وه بینای به‌رپرسێكه به پاره‌ی میلله‌ت كردویهتیو سودی وه‌رگرتوه له‌و ئیمتیازاتانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستیدا بوه، كه پێویست بوه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك به‌كاری بهێنێت، ئه‌مه به‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتنی كوردستان نییه، به‌ڵكو به‌ڵگه ئه‌وه‌یه، كه ژێرخانی ئابوری ببوژێنرێتهوهو مافی هاوڵاتی بون له پێشچاو بگرن، بۆ نمونه به‌نزین له به‌غدا به (450) دیناره‌و هه‌مان به‌نزین لێره به هه‌زار دیناره‌و من پرسیارم له وه‌زیری نه‌وت كرد، كه بۆ به‌نزینمان به گران ده‌دنێ، وتی: به نرخی ئێره ده‌تانده‌ینێ به كیفایه‌تی هه‌مو كوردستانیش نه‌وت دهدهینو گران فرۆشتنی له كوردستان به ده‌ست ئێمه نییه‌و تائێستا نه‌یانهێشتوه پشكنه‌رێكی ئێمه وێستگه‌یه‌كی هه‌رێم بشكنێت،
رۆژنامه: له‌و به‌راورده‌دا باس له ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌كرێت، كه له كوردستاندا نییه، ئه‌مه نه‌نگی نییه به‌م هه‌رێمه، ئایا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له ده‌سته‌یه‌كی له‌و جۆره ده‌ترسێت، یان كلتوری مامه‌ڵه‌كردنی نییه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌دا؟
عه‌لی محه‌مه‌د: هه‌ردو هۆكاره‌كه كاریگه‌ریی هه‌یه.
رۆژنامه: ئه‌ی بۆ رێنادرێت نه‌زاهه‌ی به‌غدا له هه‌رێم رۆڵی هه‌بێت؟
عه‌لی محه‌مه‌د: نه‌ك نه‌زاهه چاودێری دارایی‌ش موعاناتی هه‌یه‌و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر جێگری سه‌رۆكی چاودێری دارایی عێراقم بینی وتی: هه‌تا ئێستا هه‌رێم رێ‌یان نه‌داوه بچین وردبینی له واقیعی دارایی هه‌رێم بكه‌ین، له كاتێكدا كه چاودێری دارایی ده‌یان ساڵه له عێراقدا هه‌بوه.
رۆژنامه: هه‌ست ناكه‌یت له نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد سیاسه‌تێكی دوفاقی به‌كار ده‌هێنێت له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌كاندا؟
عه‌لی محه‌مه‌د: له كوردستان دو كێشه‌مان هه‌یه، یه‌كه‌میان: كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه، كه هه‌مو لایه‌كمان كۆكین لهسهریو هه‌ر ئه‌و ئاهانهشه كه‌وای له میلله‌ت كردوه بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، به‌ڵام واقیعی بژێوی خه‌ڵك‌و خزمهتگوزارییو ئیداره‌ی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵك هه‌مو كه‌سێك تێبینی له‌سه‌ر هه‌یه‌و ره‌نگه خۆشیان نه‌توانن به‌رگری له‌و كه‌موكورتییه بكه‌ن، كه هه‌یه له‌وه‌ی كه ئیمتیازات له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بون دابه‌شناكرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیمای حیزبی‌و عه‌شایری‌و خێزانی دابه‌ش ده‌كرێت.
له به‌غداش سوننه‌و شیعه باس له مهحرومبونیان ده‌كه‌ن له ئیمتیازات، به‌ڵام كورد ده‌ڵێت: وه‌ك میلله‌تێك مه‌حروم بوم له مافی نه‌ته‌وه‌ییم، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر بایه‌خ نادات به دۆسییه ئیدارییه مه‌ده‌نییه‌كه، له‌وه‌شدا زۆر سه‌ركه‌وتو نه‌بون بۆیه دوفاقییهكه له‌وه‌دا دروست بوه‌و به هه‌مان دروشم‌و لۆگۆ‌و لۆژیكی شاخه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه‌دا ده‌كات.
پڕۆفایل
عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
له ساڵی 1952 له دایك بوه
بڕوانامه‌ی بهكالیۆریۆسی هه‌یه له شه‌ریعه و ئوسوڵی دین
دكتۆرای فه‌خری هه‌یه زانكۆی (حچاره الاسلامیه المفتوحه)ی لوبنانی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامییه