سازدانی هۆشیار عه‌بدوڵا:
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م دیداره‌دا كه به‌رنامه‌ی روبه‌روی كه‌ناڵی ئاسمانی knn له‌گه‌ڵیدا سازیكردوه مه‌ترسییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به زیادنه‌بونی كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر كورسی پارێزگاكانی تری عێراق ده‌خاته‌ڕو پێی وایه :" نیسبه‌تی كورد له په‌رله‌مانی عێراقیدا له (21%) داده‌به‌زێته خواره‌وه بۆ كه‌متر له (18%)ه، كه ئه‌وه گرفتێكی گه‌وره ده‌خاته ناو په‌رله‌مانی عێراق". هه‌روه‌ها نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامی تۆمه‌تانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه كه له دوا پلنیۆمی یه‌كێتیدا له‌باره‌یه‌وه وتبوی..
*هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراقدا و ئه‌و پاشهاتانه‌ی، كه به دوای خۆیدا هێنا، رای ئێوه سه‌باره‌ت به‌و هه‌مواركردنه چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هه‌مو جارێ، كه قانون ده‌رده‌چێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی، كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا هاتوه‌ته پێشه‌وه بگونجێت، ئه‌مجاره قانونی هه‌ڵبژاردن چوار گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی كردوه له قانونی ساڵی (2005) گۆڕینی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌مجاره له‌باتی ئه‌وه‌ی عێراق یه‌ك دائیره‌ی ئینتیخابی و یه‌ك لیست ببێت بوه به (18) دائیره‌ی ئینتیخابی و (18) لیستی جیاواز، ئه‌وه گۆڕانی یه‌كه‌مه واته له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بوه‌ته فره بازنه‌یی، گۆڕینی دوه‌میان جاران لیستی داخراوبو ئێستا بوه‌ته لیستی كراوه، یه‌عنی ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌نگ بدات به‌و پاڵێوراوانه‌ی، یان به‌و كاندیدانه‌ی كه ناوه‌كانیان ده‌زانێت كێیه و كێ نییه، كه ئه‌مه‌ش گۆڕینێكی گرنگه، گۆڕینی سێیه‌میان په‌رله‌مانی پێش‌و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان (275) كه‌س بو ئێستا بوه به (323) كه‌س یه‌عنی زیادی كردوه و زۆریش زیادی كردوه، گۆڕینی چواره‌م ئه‌وه‌یه، كه له هه‌ڵبژاردنی پێشودا به گوێره‌ی قانون (45) كورسی له (275) كورسییه‌كه ده‌چو بۆ كهمایهتییهكان و ده‌چو بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مجاره ئه‌وه‌یان زۆر كه‌م كردوه‌ته‌وه له‌باتی (45)هكه بوه به (15) له‌وه‌ش (8)ی ده‌چێت بۆ كهمهنهتهوایهتییهكان و (7)ی ده‌مێنێته‌وه بۆ عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه به ده‌ره‌جه‌ی ئه‌ساسی ئه‌م چوار گۆڕینه‌یه، كه له قانونه‌كان رویداوه.
*ئه‌گه‌ر ئه‌م چوار گۆڕینه له‌به‌رچاو بگرین هه‌ست ده‌كه‌یت كامه‌یان باشه و كامه‌یان خراپه، به‌تایبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی سود و زیانه‌كانی بۆ گه‌لی كورد؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڕای من دوان له‌و گۆڕینانه به قازانجی كورده و دوانیشی به زه‌ره‌ری كورده، گۆڕانی یه‌كه‌م كه له لیستی داخراوه‌وه كراوه به لیستی كراوه ئه‌وه به قازانجی ژیانی دیموكراسییه، نه‌ك هه‌ر له كوردستاندا به‌ڵكو له هه‌مو عێراقدا، گۆڕانی دوه‌م ئه‌وه‌ی كه له یه‌ك بازنه‌یی و یه‌ك لیستییه‌وه كراوه به فره بازنه‌یی و فره لیستی بۆ (18) موحافه‌زه، ئه‌مه‌ش دیسان به قازانجی ژیانی دیموكراسییه له كوردستان و له عێراقدا، به‌ڵام دوانه‌كه‌ی دیكه‌یان زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كورد حیسابێكی بۆ كردبێت و شان به‌شانی ئه‌و زیادبونه‌ی كه له ناوچه‌ی شیعه‌كاندا له ناوچه‌ی سوننی و ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا زیادی كردوه حیسابی ئه‌وه‌مان بكردایه، كه كوردیش ده‌بوایه به هه‌مان رێژه له په‌رله‌ماندا نیسبه‌تی زیادبكردایه، یان رێژه‌ی زیادی بكردایه ئه‌وه یه‌كێكه له‌وانه‌ی، كه زه‌ره‌ری لێداوین یه‌عنی زیادبونی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له (275)ه‌وه بۆ (323) له كاتێكدا، كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانتارانی كورد ره‌نگه زیاد نه‌كات، یا وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، یا كه‌متر ده‌بێته‌وه، پێموایه؛ ئه‌مه شتێكی زۆر نائاساییه و ئه‌مه به زه‌ره‌ری كورده، گۆڕینی دوه‌میش كه به زه‌ره‌ری كورده و به قازانجی كورد نییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ده‌نگده‌رانی كوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێ به‌ش كراون، چونكه بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه ده‌ژین ئێستا نزیكه‌ی (3) ملیۆن بۆ (4) ملیۆن عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ژین له‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی كورده ته‌نیا ئه‌وانه (7) كورسییان بۆ دانراوه، كه له‌و (7) كورسییه ره‌نگه (2) یا ئه‌وپه‌ڕی (3) كورسی به‌ر ده‌نگده‌ری كورد ده‌كه‌وێت له سه‌رتاسه‌ری دونیا، كه ئه‌مه من پێموایه دیسان ناههقیییه به‌رامبه‌ر به ئێمه كراوه.
*ده‌ستكاریكردنی ئه‌و ژمارانه له كورسی په‌رله‌مان چۆن زیان به كورد ده‌گه‌یه‌نێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا:له‌كاتی نوسینی ده‌ستوری عێراقدا له راستیدا ئه‌و رێژانه‌ی ده‌نگدان، كه دانرابو به شێوه‌یه‌كی وادانرابو، كه نه‌وعێك له ته‌وافوق ته‌ئمین بكات له به‌ینی كورد و له به‌ینی لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا، بۆ نمونه ئه‌و كاته‌ی كه په‌رله‌مانی عێراقی (275) ئه‌ندام بو له‌وه نزیكه‌ی (21%)ی به‌ر كورد كه‌وتبو له ده‌نگدانێك به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی هه‌ندێك ده‌نگدان هه‌یه، كه نیسبه‌تێكی دیاریكراوی پێویسته مه‌سه‌له‌ن هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانیان پێویستی به‌وه‌یه، كه (3/2)ی تێكڕای ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن له‌وكاته وه‌ختی خۆی كه له كاتی نوسینی ده‌ستوریدا حیساب كرابو به‌بێ ده‌نگی كورد نه‌ده‌كرا، ئه‌و (3/2)یه ته‌ئمین كرێت له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وه زه‌مانێك بو گوێ له ده‌نگی كورد بگیرێت و حیسابێك بۆ كورد بكرێت له‌و پله‌و پایه به‌رزانه‌ی، كه له عێراقدا هه‌یه ئێستا له‌م حاڵه‌ته، كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت به (323) كه‌س نیسبه‌تی كورد له په‌رله‌مانی عێراقیدا له (21%) داده‌به‌زێته خواره‌وه بۆ كه‌متر له (18%)ه، كه من پێموایه؛ ئه‌مه خه‌له‌لێكی گه‌وره ده‌خاته ناو په‌رله‌مانی عێراق، له داهاتوداو به‌و ئه‌ندازه‌ی كه جاران كورد ده‌یتوانی مه‌سه‌له‌ن هه‌ر قانونێك پێویستی به‌وه بوایه (3/2)ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، كورد ده‌یتوانی ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بێت و هه‌ندێك له قانونه‌كانی دیكه پێویستی به‌وه بو، كه (50+1) بێت له‌وه‌شدا كورد ده‌یتوانی ده‌نگی هه‌بێت، ئه‌مه ئێستا هه‌ڵته‌كیوه به شێوه‌یه‌كی وا، كه كورد دیاره حیسابی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه زیادبون له موسڵ، زیادبون له به‌سره، زیادبون له شاره‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بنشین، چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ر له هه‌مان كاتدا تۆ زیادنهكهیت؟ چونكه هه‌مو هه‌رێمی كوردستان (3) كورسی زیادی كردوه تۆ حیسابی ئه‌وه بكه له (323) كورسی (3) كورسی بۆ كورد زیادی كردوه باقییه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ لایهنهكانیتر بوه.
*پێتوایه عێراقی دوای (2003) راسته عێراقی ته‌وافوقی بوه، به‌ڵام ژماره ده‌وری بینیوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له په‌رله‌مانی داهاتودا یه‌كێك له‌و خه‌ته‌رانه‌ی، كه به‌ڕاستی ده‌بێت جێی مه‌ترسی ههمولایهكمان بێت له كوردستاندا و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین، كه ئه‌و خه‌له‌له راست بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به ته‌قدیری من له په‌رله‌مانی داهاتودا مه‌بده‌ئی ته‌وافوق یه‌عنی سه‌ره‌تای سازان، كه پێكهاتنه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك شت ئه‌مه پێموایه؛ پشتگوێ ده‌خرێت له موقابیلی ئه‌وه‌دا سه‌ره‌تای كه‌مینه و زۆرینه یه‌عنی (ئه‌قه‌لیه‌ت و ئه‌كسه‌ریه‌ت) دێته پێشه‌وه، چونكه كورد ده‌بێت به ئهكسهریهتێكی بچوك له په‌رله‌مانی داهاتودا، ئێمه له په‌رله‌مانی پێشودا به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی دو زه‌مانه‌تمان هه‌بو كه ته‌ئمینی ته‌وافوقی ده‌كرد له به‌ینی كورد و له به‌ینی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقدا ئه‌و دو مه‌بده‌ئه ئه‌و دو سه‌ره‌تایه ئه‌و دو ماده ده‌ستورییه یه‌كێكیان ئه‌و ده‌نگدانه بو، كه من باسم كرد یه‌عنی ئه‌و نیسبه‌ته بو كه نه‌یانده‌توانی به‌بێ ده‌نگی كورد (3/2) ته‌ئمین بكه‌ن، یا (50+1)ی مه‌جموعی ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌ئمین بكه‌ن، ئێستا به‌بێ ئه‌مه ده‌توانن بیكه‌ن و به‌بێ منه‌تیش ده‌توانن بیكه‌ن، زه‌مانی دوه‌م ئه‌وه‌بو كه ئێمه ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیمان هه‌بو ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی پێكهاتوه له (3) كه‌س نوێنه‌رێكی كورده، نوێنه‌رێكی شیعه‌یه و نوێنه‌رێكی سوننه‌یه و هه‌ریه‌ك له‌م (3) نوێنه‌ره، كه یه‌كیان سه‌رۆك كۆماره دوانیان جێگرن بۆیان هه‌بو هه‌رچی قانونه بچێت بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ڤیتۆ به‌كار بێنن و ره‌فزی كه‌نه‌وه و بیگێڕنه‌وه بۆ ناو په‌رله‌مان له‌م ده‌وره‌یه ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نامێنێت ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار به تاقی ته‌نیا، كه بو به سه‌رۆك كۆمار ئیحتیمالی زۆری هه‌یه، كه به‌ر كورد نه‌كه‌وێت ئه‌مجاره یه‌عنی كوردێك نه‌بێته‌وه به سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ڤیتۆیهمان له‌كیس چو هه‌قی ڤیتۆمان نامێنێت، وه‌ختی خۆی وا بیركرابوهوه كه ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نه‌مێنێت له به‌رامبه‌ری ئه‌وه (مه‌جلیسی ئه‌قالیم) دروست بكرێت، واته له‌كاتی هه‌مواری ئه‌و قانونه ئه‌و براده‌رانه‌ی ئێمه، یا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێمه كه له به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی كوردیان كردوه بیریان له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه به‌دیلێك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نه‌ما و ئه‌و مافی ڤیتۆیهمان نه‌ما شتێكی دیكه‌مان هه‌بێت به‌دیلی ئه‌مه بێت و بتوانێت جێگه‌ی ئه‌وه بگرێته‌وه.
*سه‌باره‌ت به‌و ترسانه‌ی هه‌یه له هه‌مواركردنه‌كه بۆ ئایندهی عێراق وه‌كو به‌ڕێزت باسی ده‌كه‌یت باشه كورد به‌شداربوه له حكومه‌تی عێراقیدا و كورد وجودێكی دیاری هه‌بوه به‌وپێیه‌ی، كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌مو پۆسته‌كانی دیكه كێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی، كه ئه‌م بارودۆخه به‌م شێوه‌یه تێده‌په‌ڕێت و تێپه‌ڕیوه تا راده‌یه‌ك؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: كێ به‌رپرسیاره؟ ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه له كوردستان و له به‌غدا، من نامه‌وێت تۆمه‌ت پاڵ كه‌س بده‌م، به‌ڵام ده‌بوایه وه‌زاره‌تی بازرگانی، دائیره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی، كه كارتی خۆراك رێك ده‌خه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌غدا ئه‌وانه‌ی، كه له به‌غدا پۆستی به‌رز به‌رزیان هه‌یه ده‌بوایه له‌باتی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر خه‌ریكی ئه‌وه بن زه‌خت له ئێمه بكه‌ن و ته‌زویر له ئێمه بكه‌ن، ده‌بوایه بیانزانیایه كه خه‌ڵكی دیكه هه‌یه ته‌زویر له‌وان ده‌كات ده‌بوایه نه‌یانهێشتایه ئه‌و تهزویرهیان لێ بكرێت.
من نامه‌وێت كه‌س تۆمه‌تبار بكه‌م، چونكه ئه‌وه له پاش ماوه‌یه‌كی دیكه ده‌رده‌كه‌وێت، كه خه‌تاكه هی كێ بوه له‌خۆوه من نامه‌وێت هیچ دابه‌ش بكه‌م به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، به‌ڵام تۆ وه‌ره لێی بكۆڵه‌ره‌وه بۆچی نه‌ینه‌وا توانیویه‌تی له ماوه‌ی (5) ساڵدا بایی (12) كورسی كارتی خۆراك دروست بكات؟! بۆچی به‌سره له ماوه‌ی (5) ساڵدا توانیویه‌تی له ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه ببێت به (24)؟! بۆچی نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا فڵان ئه‌مانه به نیسبه‌تێكی زۆر زیادیان كردوه، یه‌عنی مه‌عقوله سلێمانی له ماوه‌ی (5) ساڵدا زاوزێی نه‌كردبێت و هیچ كه‌سێكی نه‌گه‌یشتبێته ته‌مه‌نی ده‌نگدان؟! جاری پێش‌و (15) كورسی بوه، ئێستاش (15) كورسی هه‌یه مه‌عقوله هه‌ولێر، كه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه به‌و ژماره زۆره‌وه ته‌نیا بایی (1) كورسی ژماره‌كه‌ی زیادی كردبێت، یا دهۆك بایی (1) كورسی ژماره‌ی زیادی كردبێت، یان بایی (2) كورسی ژماره‌ی زیادی كردبێت له‌كاتێكدا به ته‌نیشت ئه‌وه‌وه شوێنی وا هه‌یه به ملیۆن زیادی كردوه ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی كێ؟ پێموایه پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان لێی بكۆڵێته‌وه.
*له‌كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستاندا ئارامیی هه‌بوه، به‌ڵام له ناوچه‌كانی دیكه جۆرێك له توندوتیژی هه‌بوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ وایه
*له دۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌دا چی چاره‌سه‌ره؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من پێش ئه‌وه بێمه سه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌مه‌وێت مه‌ترسییه‌كانی ئه‌وه‌ی، كه ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانی عێراقدا مه‌بده‌ئی ته‌وافوق په‌یڕه‌وی پێ نه‌كراو مه‌بده‌ئی (ئه‌كسه‌ریه‌ت و ئه‌قه‌لیه‌ت) جێبه‌جێ كرا، من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه قسه بكه‌م، چونكه ئێمه له به‌رده‌می هه‌ڵبژاردنداین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چوار ساڵی داهاتو له عێراقدا ئه‌م په‌رله‌مانه تهشریعیات ده‌كات و قانون به‌ڕێوه ده‌بات و وه‌زاره‌ت دروست ده‌كات و وه‌زاره‌ت ده‌ڕوخێنێت و وه‌زیر بانگده‌كات بۆ موحاسه‌به، به بیروبۆچونی من مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره هه‌یه، كه له په‌رله‌مانی داهاتودا وه‌كو چۆن پێشتر مالیكی و ئه‌وانه داوایان ده‌كرد، كه مه‌بده‌ئی (ئه‌قه‌لیه‌ت و ئه‌كسه‌ریه‌ت) له په‌رله‌ماندا په‌یڕه‌و بكرێت، نه‌ك مه‌بده‌ئی ته‌وافوق ئه‌مجاره ئیحتیمالی زۆر هه‌یه به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌وه، كه هه‌ندێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق زیادی كردوه ئه‌و مه‌بده‌ئه په‌یڕه‌وی بكه‌ن و گه‌ر ئه‌وه‌یان په‌یڕه‌وی كرد، یه‌كه‌م شت نیسبه‌تی كورد له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غدا له داموده‌زگای ئیداری عێراقدا كه‌م ده‌بێته‌وه، دوه‌م ده‌بێت ئێمه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دیسان ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه به‌ر موناقه‌شه ئه‌و (17%)یه ده‌كه‌وێته‌وه به‌ر مه‌ترسی، سێیه‌میان مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌یه، كه پێموایه له په‌رله‌مانی داهاتودا ئه‌گه‌ر به‌و ته‌ریقه‌یه موعامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت پێشمه‌رگه وه‌كو میلیشیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ناهێڵن ببێت.
سه‌ره‌تایه‌كی دیكه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه‌مانه كه سامانه سروشتییه‌كانی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندا بێت، پێموایه عقودی نه‌وت و ئه‌وانه‌ش ده‌توانن هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و گه‌لێ شتی دیكه‌ی له‌و بابه‌تانه، یه‌عنی به مانایه‌كی دیكه عێراق وه‌ختی خۆی ئێمه خۆمان رازی بوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه خارجییه و دیفاع و مالییه به‌ده‌ست مهركهزهوهیه، ئه‌گه‌ر به‌مجۆره بڕوات مه‌ركه‌زێكی به‌قوه‌ت دروست ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ناهێڵن هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دونیا هه‌بێت و ئه‌و سه‌ردانانه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی ئێمه ده‌یكه‌ن بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی دونیا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی باش له به‌ینی هه‌رێمی كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه‌دا ده‌ربكه‌ن ده‌یخه‌نه چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی خارجییهوه و پێشمه‌رگه ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی دیفاع و میزانییه‌ی (17%) ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ی میزانییه‌ی عێراقییه‌وه، یه‌عنی ئه‌وه مه‌ترسییه‌كانه، كه به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت له ئێستاوه هه‌مو كه‌سێكی لێ به‌ئاگا بێنم و خه‌ڵك هۆشیار بكه‌مه‌وه.
*سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه چاره‌سه‌ر چییه، ئایا كورد چی بكات؟ یه‌ك لیست بێت هاوهه‌ڵوێست بێت، یه‌ك گوتاری هه‌بێت به‌تایبه‌ت كه ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆرجار تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی، كه گوتاری هاوبه‌ش، یاخود یه‌ك لیستی كورد ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به‌فیعلیش ره‌تتان كرده‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: جارێ با له پێشدا بۆت باس بكه‌م یه‌ك لیستی و فره‌لیستی ئێستا له كوردستاندا موشكیله‌ی نه‌ماوه، سلێمانی (15) كورسی هه‌یه‌و هه‌ولێر (14) كورسی هه‌یه و دهۆك (9) كورسی هه‌یه، هه‌تا ئێواره ته‌زویر بكه‌ین و ته‌زویر نه‌كه‌ین و یه‌ك لیست بین و ده لیست بین، پانزه لیست بین، ژماره‌ی كورسییه‌كانی سلێمانی نه زیاد ده‌كات، نه كه‌م ده‌كات عه‌ینی كورسی ده‌چێته ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌ولێریش ده‌چێته په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌توانین جارێكی دیكه له به‌غدا هاوپه‌یمانێتی بكه‌ین و رێك بكه‌ویت له‌سه‌ر ئه‌م شته قه‌ومیانه‌ی، كه په‌یوه‌ندی به چاره‌نوس و پاشه‌ڕۆژی میلـلهتهكهمانهوه هه‌یه، بڕواناكه‌م هیچ كوردێك هه‌بێت لاریی له‌وه هه‌بێت، كه ئێمه بتوانین گوتاری سیاسیی هاوبه‌شمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئێستا‌و پاشه‌ڕۆژی میلـلهتهكهمان چار چییه؟ ئێمه پرۆتێستێكمان نوسیوه بۆ مفهوهزییهت له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زعه و فراكسیۆنی گۆڕانیش له هه‌ولێر به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوه و دا‌واشیان كردوه، كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی خێرای په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، من خۆشم په‌یوه‌ندیم به هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆمان له به‌غدا كردوه، كه له‌وێش ئه‌م مه‌وزوعه بوروژێنن و باسی بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌مو لایه‌كه‌وه هه‌وڵمان داوه‌و با چاوه‌ڕێ بكه‌ین بزانین هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان و هه‌ڵوێستی له‌سه‌رو هه‌موانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م مه‌وزوعه‌دا چی ده‌بێت، بێگومان هه‌رچی بڕیار و هه‌ڵوێستێكی ئه‌وان له قازانجی كورد بیده‌ن ئێمه به‌بێ سێ‌و دو پشتیوانیان ده‌كه‌ین.
*له پلنیۆمی (ی.ن.ك) مام جه‌لال له قسه‌كانیدا لێپرسیراوێتی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێستی خستوه‌ته ئه‌ستۆی تۆ رای به‌ڕێزت چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من یه‌كه‌م هه‌واڵه‌كانی، كه به من گه‌یشتوه هی ده‌ستی دوه‌مه یه‌عنی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و له ده‌می ئه‌م و ئه‌وه‌وه بیستومهتهوه، من خۆم نه له ته‌له‌فزیۆندا گوێم لێبوه چی باس كردوه و نه به نوسینیش خوێندومه‌ته‌وه چی باس كردوه، ئه‌وه‌ی كه بیستومه ئه‌وه‌یه كه له رۆژنامه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كه بیستومه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وانه‌ی له‌و پلنیۆمهدا به‌شدارییان كردوه به‌ده‌م بۆیان گێڕاومه‌ته‌وه و یاخود كه‌سی سێیه‌م بۆی گێڕاومه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه گێڕانه‌وه شتێكی له‌سه‌ر بینا ناكرێت تاوه‌كو بڵێیت ماده به ماده خاڵ به‌خاڵ و ئیتیهام به ئیتیهام جوابی بده‌مه‌وه، ئه‌وه هی یه‌كه‌مه هی دوه‌میش به‌ڕاستی من به‌لامه‌وه سه‌یره كابرایه‌ك به‌شی هه‌ره زۆری ته‌مه‌نی مه‌سئول بوبێت مه‌سئولی یه‌كه‌می جوڵانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو جوڵانه‌وه‌ی كورد بوبێت به‌م ته‌مه‌نه‌وه بڕوات پاكانه بكات بۆ حیزبی به‌عس، پاكانه بكات بۆ سه‌دام حسێن تاوانی كیمیابارانكردنی شارێكی گه‌وره‌ی كوردستان، كه ئێستا بوه به ره‌مز بۆ جوڵانه‌وه‌ی كورد له‌باتی ئه‌وه‌ی بیخاته سه‌ر نیزامی به‌عسی، بیخاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له دادگاكان‌دا مه‌حكه‌مه ده‌كرێن، بیخاته سه‌ر هاوڕێكانی خۆی من زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌وه.
*به‌رپرسێكی (ی.ن.ك) له ئه‌وروپا وتویه‌تی مانگانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا (6) ده‌فته‌ر دۆلاره رای به‌ڕێزت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: جارێ یه‌كه‌م له كوردستانی عێراقدا مانگانه‌ی (6) ده‌فته‌ر دۆلاری هه‌ر نییه، ئه‌وه یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی له كۆڕێكدا له ئه‌وروپا باسی كردوه، من حه‌زده‌كه‌م به خه‌ڵك بڵێم راده‌ی راستی ئه‌م خه‌به‌ره به‌قه‌ده‌ر راستی ئه‌و قسانه‌یه، كه له پلنیۆمدا كراوه له‌سه‌ر من نه ئێستا‌و نه له رابردوشدا نه پاره‌ی تهقاعودیم وه‌رگرتوه و نه موچه‌م هه‌بوه و نه ئێستا موچه‌م هه‌یه له حكومه‌تی هه‌رێم و نه موچه‌یه‌ك هه‌یه له حیزب و نه پاره‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرم، ئه‌و پاره‌یه‌ی من، من ئومێدم وایه ئه‌و براده‌ره بیخاته سه‌ر میزانییه‌ی مانگانه‌ی مه‌كته‌به‌كه‌ی خۆی.