دیمانه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌




Wednesday, November 25, 2009
 
     

سازدانی‌: پشتیوان سه‌عدوڵڵا
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق‌و نوێنه‌ری‌ شه‌به‌ك له‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌، پێیوایه‌؛ جیاكردنه‌وه‌ی‌ شه‌به‌ك له‌ كورد مه‌به‌ستی‌ سیاسیی‌ له‌ پشته‌وه‌بوه‌و ره‌خنه‌ له‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانیش ده‌گرێت، كه‌ هیچ گرنگییه‌كیان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌داوه‌.
ئه‌حمه‌د له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌دا ده‌ڵێت: "داوایه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئاماده‌كردوه‌ ته‌ئكیدیشمان كردوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك ده‌ستوری‌ نییه‌‌و چاوه‌ڕێی‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ داواكه‌ به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ بۆ مه‌حكه‌مه‌ی‌ ئیتحادی‌".

رۆژنامه‌: ئێوه‌ وه‌كو شه‌به‌ك كه‌موكورتی یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ چیدا ده‌بیننه‌وه‌؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: له‌راستیدا یاسای‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، كه‌موكورتی‌‌و زه‌ره‌ری‌ بۆ كورد زۆر تێدایه‌، ئه‌گه‌ر سه‌یری‌ ماده‌ی‌ یه‌ك بكه‌ین ده‌بینین له‌ (5%)ی‌ كورسییه‌كان ته‌رخانكراوه‌ بۆ ته‌عویزی‌، كه‌واته‌ ته‌نیا (16) كورسییه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر (8) كورسی‌ كۆتاكانی‌ لێ‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ (8) كورسی‌ بۆ ته‌عویزی‌ ده‌مێنێت، وه‌ ئه‌م (8) كورسییه‌ش به‌پێی‌ ئه‌م یاسایه‌ له‌سه‌ر كۆی‌ ده‌نگه‌كانی‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراقدا دابه‌شده‌كرێت به‌پێی‌ موعه‌ده‌لی‌ ئینتیخابی‌، كه‌واته‌ له‌ باشترین حاڵه‌تدا كورد له‌ (2) كورسی‌ زیاتر ناهێنێت، له‌ كاتێكدا له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ (2005)دا زیاتر له‌ (7) كورسی‌ به‌ده‌ست هێنا، كه‌واته‌ لانی‌ كه‌م كورد (6) كورسی‌ زه‌ره‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقه‌، چونكه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (49)ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق ده‌بێت بۆ هه‌ر (100) هه‌زار كه‌س كورسییه‌ك ته‌رخانبكرێت، وه‌ به‌پێی‌ ئاماری‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچ‌و كۆچبه‌رانی‌ عێراقی‌‌و (un) زیاتر له‌ (3) ملیۆن عێراقی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر حیسابی‌ ده‌نگه‌كانی‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ ره‌نگه‌ (2) كورسی‌ زیاتر بۆ هاوڵاتییانی‌ عێراقی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها ماده‌ی‌ یه‌ك كۆتا بۆ ئێزدییه‌كان‌و شه‌به‌ك ته‌رخانكردوه‌، وه‌ له‌راستیدا ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی‌ سیاسییه‌، نه‌ك دابینكردنی‌ مافه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ جیاكردنه‌وه‌یانه‌ له‌ كورد وه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت بۆ خاوه‌نی‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ داوای‌ ئیستحقاقیان بۆ ناكه‌ن، چونكه‌ ئێزدییه‌كان له‌ (500) هه‌زار كه‌س زیاترن، كه‌واته‌ ئیستحقاقیان لانیكه‌م (5) كورسییه‌، شه‌به‌ك له‌ (350) هه‌زار كه‌س زیاتره‌، كه‌واته‌ لانیكه‌م (3) كورسی‌ ئیستحقاقیانه‌، به‌ڵام هه‌ڵگرانی‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئه‌گه‌ر نیو كورسیشان بده‌نێ‌ قبوڵیانه‌، چونكه‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه‌ به‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ جیاواز له‌ كورد له‌ قه‌ڵه‌م بدرێن، وه‌ به‌داخه‌وه‌ش هاوپه‌یمانی‌ كوردستانیی‌ هیچ گرنگییه‌كیان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌دا، ئه‌گه‌ر ئێزدییه‌كان وه‌ك پێكهاته‌یه‌كیش له‌ قه‌ڵه‌م بدرێن رێی‌ تێده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئایینێكی‌ جیاوازیان هه‌یه‌، هه‌ر چه‌نده‌ به‌ش به‌حاڵی‌ خۆم نابێت ئه‌وه‌ش قبوڵبكرێت، چونكه‌ ده‌توانین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ ده‌ستوری‌ كوردستاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام شه‌به‌ك بۆ پێكهاته‌یه‌كی‌ جیاواز بێت؟! كه‌مینه‌یه‌كی‌ دینی‌ نیین، چونكه‌ موسڵمانن وه‌كو زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ عێراق، وه‌ له‌ روی‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌ به‌ زاره‌وه‌ی‌ (گۆران) قسه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ خێڵه‌كانی‌ خێڵی‌ كوردین، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ره‌سمیدا وه‌كو پێكهاته‌یه‌ك له‌ قه‌ڵه‌م نه‌دراوه‌، وه‌ هه‌مو مێژونوسه‌كانی‌ كوردو رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان‌و زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ مێژونوسه‌كانی‌ عه‌ره‌ب شه‌به‌ك (شاباك)  به‌ به‌شێك له‌ كورد له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها به‌پێی‌ بإگه‌ی‌ (4)ی‌ ماده‌ی‌ (2) كورسی‌ شاغره‌كان له‌سه‌ر لیستی‌ براوه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڕای‌ من ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌، كه‌ كورد (1 بۆ 2) كورسی‌ له‌ به‌غداو سه‌ڵاحه‌دین له‌ده‌ست بچێت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ كورد له‌م دو پارێزگایه‌دا رێژه‌ی‌ ئینتخابی‌ به‌ده‌ست نه‌هێنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ كورسییه‌ك.
به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ (2) ی‌ ماده‌ی‌ (6)  هه‌روه‌ك (50) ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌توانن داوای‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ ئاماری‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك بكه‌ن، به‌ڵام مه‌رجێكی‌ تێدایه‌ ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ رێژه‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ ئاسان ئه‌م داواكارییه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن، بۆیه‌ به‌ بۆچونی‌ من هیچ پارێزگایه‌ك پێداچونه‌وه‌ی‌ ئاماری‌ تێدا ئه‌نجامنادرێت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ رێژه‌ی‌ پێویستی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، كه‌ په‌رله‌مان (100%) ده‌نگ بۆ پێداچونه‌وه‌ی‌ ئاماری‌ ده‌ده‌ن، كه‌واته‌ ئامانجی‌ دانانی‌ ئه‌م مه‌رجه‌ به‌ڕای‌ من هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بوه‌.
هه‌روه‌ها بڕگه‌ی‌ (5)ی‌ ماده‌ی‌ حه‌وت جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌، كه‌ له‌ حاڵه‌تی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ زیاده‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ له‌ هه‌ر پارێزگایه‌كی‌ گومانلێكراو ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ رێژه‌ی ئه‌و زیادبونه‌ نایاساییه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر كورسییه‌كانی‌ نیشتمانیی‌، كه‌واته‌ ئه‌ندامیه‌تییان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌نیا له‌سه‌ر كورسییه‌كانی‌ ئه‌و پارێزگایه‌دا حیساب ناكرێن، به‌ بۆچونی‌ من ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتوی‌ عێراقدا، چونكه‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسی‌ نایاسایی‌ هه‌بێت هه‌رچه‌نده‌ له‌و بڕوایه‌شدانییم، به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینین له‌ پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق وه‌كو (موسڵ‌‌و نه‌جه‌ف‌و كه‌ربه‌لاو به‌سره‌ هه‌ندێكی‌ دیكه‌) رێژه‌ی‌ زیادبونیان زۆره‌ لانیكه‌م (20) كورسییان نایاسایی‌ ده‌بێت به‌ واتایه‌ك كورسی‌ به‌رامبه‌ر (20) كورسی‌ ده‌بێت، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌ڕای‌ من ئه‌م خاڵه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستوره‌، چونكه‌ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌مێننه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسێكی‌ نایاسایی، چونكه‌ مه‌بده‌ئێكی‌ یاسایی‌ هه‌یه‌، كه‌ ده‌ڵێت: (ما يبنى على باطل فهو باطل).
بۆیه‌ ئه‌م یاسایه‌م به‌دڵ‌ نییه‌ ده‌توانم بڵێم؛ زۆر بڕگه‌ی‌ دژ به‌ یاساو ده‌ستور تێدایه‌، هه‌روه‌ها وا ده‌یبینم كه‌ ئه‌م یاسایه‌ داڕێژرابێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئیئتیلافی‌ شیعی‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌مو داواكارییه‌كانیان له‌ناو ئه‌و یاسایه‌ چه‌سپاوه‌، بۆ نمونه‌ (1 له‌(5%) مه‌قاعدی‌ ته‌عویزی، (2) لیستی‌ كراوه‌، (3) كۆتای‌ شه‌به‌ك، (4) چه‌ند بازنه‌یی‌، (5) دابه‌شكردنی‌ كورسی‌ شاغر به‌سه‌ر لیستی‌ براوه‌كاندا، (6) مه‌رجی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ داواكاری‌ (50) ئه‌ندام په‌رله‌مان بۆ پێداچونه‌وه‌ی‌ ئاماری‌ پارێزگا گومانلێكراوه‌كان، (7) ده‌رنه‌كردنی‌ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی‌، كه‌ له‌ رێژه‌ی‌ زیادبونی‌ نایاسایی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانن هه‌ر وه‌ك له‌ بإگه‌ی‌ (5)ی‌ ماده‌ی‌ حه‌وتدا ئاماژه‌مان پێكرد.

رۆژنامه‌: ئایا لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ پشتگیریی كردون؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: نه‌خێر من هه‌ر بۆ خۆشم نامه‌وێت و ده‌مێكیشه‌ ئه‌و بڕیاره‌مداوه‌.

رۆژنامه‌: ئێوه‌ وه‌كو شه‌به‌ك خۆتان به‌ كورد ده‌زانن؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: ئێمه‌ بێگومان به‌ زاراوه‌ی‌ (گۆران) قسه‌ده‌كه‌ین، وه‌ شه‌به‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت نییه‌ جیاواز له‌ كورد، به‌ڵكو زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ خێڵه‌كانی‌ خێڵی‌ كوردین هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد وه‌كو (زه‌نگه‌نه‌، باجه‌لان، داوده‌، زراری‌، رۆژبه‌یانی‌، ماموسی‌، هتد...)، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان وه‌ به‌هۆی‌ مه‌زهه‌به‌وه‌ خۆیان به‌ كورد نازانن وه‌ ده‌یانه‌وێت شه‌به‌ك وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بزانرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن پۆستێكی‌ سیاسیی‌ له‌ عێراقدا وه‌ربگرن.

رۆژنامه‌: جیاكردنه‌وه‌ی‌ شه‌به‌ك له‌ كورد له‌ هه‌ڵبژاردندا زیانی‌ ده‌بێت؟ وه‌ زیانه‌كان چیین؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك، نه‌ك زیانی‌ بۆ شه‌به‌ك هه‌یه‌، به‌ڵكو زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ مافی‌ كورد ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌ وه‌ مه‌به‌ستی‌ سیاسیی‌ له‌ پشته‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌ویش جیاكردنه‌وه‌ی‌ شه‌به‌كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ برا ئێزدییه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد، بۆ ئه‌وه‌ی‌ قه‌واره‌ی‌ كورد كه‌مبكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها درێژه‌پێدانه‌ به‌ سیاسه‌تی‌ ته‌عریبكردنی‌ ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ به‌عسه‌وه‌.

رۆژنامه‌: بۆچی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانیی دانانی‌ كۆتای‌ بۆ شه‌به‌ك قبوڵ‌ كرد؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: ئه‌سڵه‌ن هاوپه‌یمانیی‌ كوردستان گرنگییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌داوه‌و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌، كه‌ گومانیان لێ‌ ده‌كرێت‌و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی‌ دراوسێدا هه‌بێت، چ له‌ ناو ئیئتلافی‌ شیعی‌‌و، چ له‌ناو لیسته‌كانی‌ دیكه‌ پشتگیریكراوه‌ هه‌روه‌ك شۆڤێنییه‌كان وه‌كو (ئوسامه‌ نوجێفی‌)‌و خه‌ڵكانی‌ دیكه‌، كه‌ به‌ لۆژیكی‌ ئه‌گه‌ر شه‌به‌ك عه‌ره‌ب نه‌بێت با كوردیش نه‌بێت.

رۆژنامه‌: به‌ڕای‌ ئێوه‌ كورد به‌ یه‌ك لیست به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردن بكات باشتره‌، یان به‌ چه‌ند لیستێكی‌ جیاواز؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: به‌ڕای‌ من ئه‌مه‌ سیستمی‌ دیموكراتییه‌ هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك تێیدا ئازاده‌ چۆن به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هاوهه‌ڵوێستییان له‌ به‌غدا به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی‌ كورد هه‌بێت، هه‌روه‌ها ته‌نسیقیشان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا هه‌بێت، وه‌ ته‌سه‌ور ده‌كه‌م به‌و شێوه‌یه‌ كورد قورسایی‌ خۆی‌ بپارێزێت وه‌ كاریگه‌ریشی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وتی‌ سیاسیی‌ له‌ عێراقدا، به‌ڵام زۆر به‌ گرنگی‌ ده‌زانم، كه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ موسڵ‌‌و كه‌ركوك‌و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و به‌غدا، كورد به‌ یه‌ك لیست به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، چونكه‌ فره‌لیستی‌ ده‌نگی‌ كورد له‌م پارێزگایانه‌دا په‌رشوبڵاو ده‌كاته‌وه‌، ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی‌ له‌ ده‌ستدانی‌ دو تا سێ‌ كورسی‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ دابه‌شكردنی‌ مه‌قاعدی‌ شاغیر، چونكه‌ ئه‌گه‌ر لیسته‌ كوردییه‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ بن باقی‌ ده‌نگه‌كانیان ره‌نگه‌ كورسی‌ شاغیره‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنن، نه‌ك كورسییه‌كه‌ بڕوات بۆ لیستێكی‌ دیكه‌، به‌ڕای‌ من كێشه‌یه‌ك نییه‌ ئه‌گه‌ر له‌و پارێزگایانه‌ به‌ یه‌ك لیست دابه‌زن، چونكه‌ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت بگات به‌ لیسته‌كه‌ی‌ خۆی‌، به‌ڕای‌ من كورد هه‌ر چه‌ند لیستی‌ جیاوازی‌ هه‌بێت له‌ په‌رله‌مان ناتوانێت ئیش له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ نه‌كات، چونكه‌ هه‌ر لیستێكی‌ له‌م چوارچێوه‌یه‌ ده‌ربچێت جه‌ماوه‌ری‌ خۆی‌ له‌ كوردستان له‌ ده‌ستده‌دات.

رۆژنامه‌: پێتوایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا رێژه‌‌و سه‌نگی‌ كورد له‌ به‌غدا كه‌مببێته‌وه‌؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: ئه‌گه‌ر یاساكه‌ هه‌روه‌كو خۆی‌ بمێنێته‌وه‌، دابه‌شكردنی‌ كورسی‌ سه‌ر پارێزگه‌كان به‌پێی‌ راگه‌یاندنی‌ (كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن) بێت، به‌ بۆچونی‌ من لانیكه‌م كورد (10-12) كورسی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتودا له‌ ده‌ست ده‌دات، كه‌واته‌ رێژه‌ی‌ كورد له‌ (21%)، كه‌ ئێستا له‌ په‌رله‌مان  هه‌مانه‌ داده‌به‌زێت بۆ (18%)، به‌ڕاستی‌ به‌م شێوه‌یه‌ كاریگه‌ریی‌ كورد له‌ به‌غدا كه‌مده‌بێته‌وه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ كاریگه‌ریی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر (17%)ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڕاستی‌ ئه‌مه‌ قابیلی‌ قبوڵ‌ نییه‌، وه‌ ده‌بێت كورد به‌ مه‌نتقی‌ دو نه‌ته‌وه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ عێراقدا ئیشبكات وه‌ هه‌وڵی‌ چه‌سپاندنی‌ نه‌ریتی‌ ته‌وافقی‌ له‌ عێراقدا بدات، چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌ (30%)ی‌ زیاتریش به‌ده‌ستبهێنین دیسان هه‌ر كه‌مینه‌ ده‌مێنینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ عه‌ره‌ب، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ره‌وته‌كه‌ وا بإوات كورد به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كات باشتره‌، هه‌روه‌كو به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ لێدوانه‌كانیدا ئاماژه‌ی‌ پێكردوه‌.

رۆژنامه‌: ئایا به‌نیازن سكاڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تۆمار بكه‌ن؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: به‌ڵێ‌، داوایه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئاماده‌كردوه‌ ته‌ئكیدیشمان كردوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك ده‌ستوری‌ نییه‌، چونكه‌ ده‌ستور به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌به‌كی‌ وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی‌ جیاواز له‌ قه‌ڵه‌م نه‌داوه‌، چونكه‌ موسڵمانن به‌ واتایه‌كی‌ دیكه‌ هیچ پێوه‌رێك نییه‌، كه‌ له‌سه‌ری‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك ته‌رخان بكرێت، ئێستا چاوه‌ڕێی‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاساكه‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ داواكه‌ به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ بۆ مه‌حكه‌مه‌ی‌ ئیتحادی‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
لالؤ
 من به‌ش به‌حالی‌ خۆم ,وه‌ك ته‌مه‌ن,له‌ شه‌سته‌كانه‌وه‌ نزیك و دوور,له‌ته‌ك ره‌وشی‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانداو كیشه‌ی‌ گه‌له‌كه‌م ژیاوم,هه‌ر له‌مندالیمه‌وه‌ خه‌وم به‌ رزگاری‌ و سه‌ربه‌خۆیی كورده‌وه‌ دیوه‌ ,به‌پیی ده‌رفه‌ت و تواناش چیم بۆكرابیت,كردومه‌,بگره‌ قوربانیشم بۆ داوه‌,وا بۆ نیو سه‌ده‌یك ده‌چیت,ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌م,جاریك له‌ جاران رۆژیك له‌رۆژان,ئاگادار نیم و نازانم كیشه‌ی‌ شه‌به‌ك و یه‌زیدی‌ وه‌ك كیشه‌یكی‌ سه‌ره‌كه‌ی‌ ,له‌كیشه‌ نه‌ته‌وه‌یو سیاسیه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مدا,حساب و كاری‌ جدی‌ بۆ كرابیت ,جگه‌له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ندی‌ جار گه‌ر پیویستی‌ كردبیت,وه‌ك وره‌قه‌یكی‌ زه‌خت,له‌گه‌ل رژیمدا ,به‌كار هینراوه‌,یا پاش راپه‌رین وه‌ك (ده‌نگ)دوو حزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ ئیشیان پیی بووه‌,كار گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستیك زور له‌و وانه‌ به‌داخیكی‌ زۆره‌وه‌,ته‌نانه‌ت نكولی له‌ كورد بوونی‌ خویان ده‌كه‌ن,ئه‌و تاوانه‌ش له‌ ئه‌ستۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ رزگاری‌ خوازی‌ كورده‌ نه‌ك ئه‌وان,ره‌گه‌زپه‌رستانی‌ عه‌ره‌بیش,زیره‌كانه‌ توانیویانه‌ ئه‌م فه‌رامۆش كردنه‌ بۆ خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیان قۆرخ بكه‌ن,له‌كۆتای دا ده‌لیم :-(راستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌له‌ میژوییانه‌,ته‌نهاو ته‌نها گۆران ده‌توانی‌ له‌ خه‌بات و به‌رنامه‌ی‌ تیكۆشانیدا به‌رجه‌سته‌ی‌ بكات)له‌گه‌ل حورمه‌تی‌ زۆرم بۆ كورد بونی شه‌به‌ك و یه‌زیدیه‌كانی‌ هاو زمانمان000000
برهان
 وا بزانم هۆی هه‌ژماركرنی یه‌ك كورسی كۆتا بۆ برایانی شه‌به‌ك له‌ سه‌ر ئه‌ساسی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك شه‌به‌ك بیروباوه‌ڕی‌ به‌كتاشی تایبه‌تیان هه‌یه‌ و وه‌ك ئێزدی‌ و صابئه‌ به‌ (تایه‌فه‌ی‌ مه‌زهه‌بی تایبه‌ت) له‌ په‌رله‌ماندا هه‌ژمێرراون.. ئه‌گینا له‌ رووی نه‌ته‌وییه‌وه‌ كوردن هه‌مان پێوه‌ریش بۆ ئاینپه‌روه‌رانی ئێزیدی كراوه‌ ئه‌گه‌رچی‌ به‌ گوێره‌ی‌ ئاماری‌ راسته‌قینه‌ شه‌به‌ك زیاتر له‌ 350 هه‌زار كه‌س ده‌بن (بێجگه‌ له‌وانه‌ی‌ له‌ ناوشاری‌ موسڵدا دانیشتوون) و ئێزیدیش ده‌گه‌نه‌ نیو ملیۆن.. كه‌واته‌ به‌ گوێره‌ی‌ سیستمی‌ كۆتا ده‌بوایه‌ شه‌به‌ك 4 تا 5 كورسی‌ بۆ ته‌رخان بكرێت و ئێزیدیش 5-6 كورسی‌ ئه‌مه‌ش بێگومان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورده‌ و دژی‌ عه‌ره‌بی سوننه‌یه‌ .. بۆیه‌ به‌راستی‌ ناحه‌قی كراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌م دوو پێكهاته‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورده‌و وریایی برایانی شه‌به‌ك وئێزیدی ده‌بێت په‌رله‌مانی‌ عیراقی ناچار بكات له‌ ئاینده‌دا ئه‌م زوڵمه‌ نه‌هێلێت..
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ