دیمانه‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌




Tuesday, December 15, 2009
 
     

دیمانه‌: سه‌نگه‌ر جه‌مال
د.ره‌فیق سابیر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، باس له‌ زۆریی‌ گه‌نده‌ڵیی‌‌و كاری‌ لیژنه‌كه‌یان ‌و پێویستی‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ نه‌زاهه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كات، چونكه‌ پێیوایه‌ هیچ شتێك هێنده‌ی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بۆ سه‌ر كوردستان دروستنه‌كردوه‌‌و به‌پێویستی‌ ده‌زانێت حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كار به‌ راپۆرت‌و دۆسیه‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێریی‌ بكات.

رۆژنامه‌: له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كتان كردوه‌، ئایا له‌ كه‌یه‌وه‌ ده‌ستان به‌ كاركردن كردوه‌‌و هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ‌ كێ‌ ده‌بێت؟
د.ره‌فیق سابیر: لیژنه‌كه‌مان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستی‌ به‌ كاره‌كانی‌ كردوه‌، له‌ یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌دا بڕیارماندا سه‌ردانی‌ ده‌زگاو ئه‌و لایه‌نانه‌ بكه‌ین كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كاروباری‌ لیژنه‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌فته‌ی‌ رابردو له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ ده‌سته‌ی‌ داواكاری‌ مافی‌ گشتیی‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ شورا له‌ وه‌زاره‌تی‌ داد‌و دادگای‌ ئیداریمان كرد، هه‌روه‌ها سه‌ردانی‌ دیوانی‌ چاودێریمان كرد له‌ سلێمانی‌، بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتو سه‌ردانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ هه‌ولێر بكه‌ین، چونكه‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ یه‌كێكه‌ له‌و ده‌زگا گرنگانه‌ی‌ كه‌ چاودێری‌‌و به‌دواداچون بۆ هه‌مو كاروباری‌ وه‌زاره‌ت‌و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات‌و له‌ روی‌ كارگێڕیی‌‌و داراییه‌وه‌ هه‌ر سه‌رپێچی‌‌و لادانێك هه‌بێت له‌ راپۆرته‌كانیاندا تۆماری‌ ده‌كه‌ن‌و دواتر سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ به‌دواداچون‌و لێپێچینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و سه‌رپێچی‌‌و لادانانه‌وه‌ بكه‌ن، ئه‌م ده‌زگایانه‌ كه‌م تا زۆر ده‌توانن له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌ هاوكاربن.
به‌ پشتبه‌ستن به‌ كۆمه‌ڵێك زانیاریی‌، له‌وانه‌ به‌شێكی‌ له‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ كه‌ناڵی‌ جۆراوجۆره‌وه‌ دێن هه‌وڵده‌ده‌ین دوای‌ ئه‌و سه‌رپێچی‌‌و لادان‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ بكه‌وین كه‌ لێره‌و له‌وێ‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.

رۆژنامه‌: ده‌توانن سود له‌ راپۆرته‌كانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ ببینن، له‌كاتێكدا له‌ (4) ساڵی‌ رابردوی‌ خولی‌ پێشوی‌ په‌رله‌ماندا هیچ كام له‌و راپۆرتانه‌ نه‌درانه‌ په‌رله‌مانتاران؟
د.ره‌فیق سابیر: راستییه‌كه‌ی‌ دوای‌ ده‌رچونی‌ یاسای‌ نوێی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ (2008) دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ راپۆرته‌كانی‌ خۆی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان ناردوه‌، چونكه‌ به‌پێی‌ ئه‌و یاسایه‌ی‌ بإیاری‌ له‌سه‌ر دراوه‌، دیوانی‌ چاودێرییه‌كان ده‌بێت یه‌كبخرێنه‌وه‌و سه‌رۆكێكی‌ گشتیی‌ دابنرێت بۆ هه‌مو دیوانی‌ چاودێریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، نه‌ك سلێمانی‌ به‌جیاو هه‌ولێرو شوێنه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ جیا كاره‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن‌و به‌پێی‌ ئه‌م یاسا نوێیه‌ش ده‌بێت دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ سه‌ر به‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بێت، نه‌ك حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ك ئێستا، به‌ كورتی‌ له‌و كاته‌وه‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ راپۆرته‌كانی‌ ناردوه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكارێك كه‌ دیاره‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مان ده‌یزانن، ئه‌وان ئه‌و راپۆرتانه‌یان نه‌خستوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان.
ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌گه‌ر راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نه‌شخرێته‌ به‌رده‌می‌ هه‌مو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، گرنگه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان (ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ كاری‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌ هه‌یه‌)، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش له‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ پێویسته‌ ئاگاداری‌ ئه‌و راپۆرتانه‌ بین.

رۆژنامه‌: كه‌واته‌ گره‌نتی‌ نییه‌ له‌م خوله‌شدا ئه‌و راپۆرتانه‌ بگاته‌ ده‌ست ئێوه‌و كاری‌ له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌ هه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌ك كه‌ هه‌بێت؟
د.ره‌فیق سابیر: ئه‌وه‌نده‌ی‌ من ئاگاداربم‌و به‌پێی‌ یاسا نوێیه‌كه‌ی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌، به‌ندێكی‌ تایبه‌تی‌ تێدا نییه‌ رێگه‌بدات ئه‌و راپۆرتانه‌ بڵاوبكرێنه‌وه‌ یان به‌ملاولادا ببرێن، ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ چاره‌سه‌ربكرێت، ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ گشتیی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ربچێت‌و هه‌ربه‌پێی‌ ئه‌و یاسایه‌ ته‌واوی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ دیاریبكرێت.
ئێمه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ چاودێری‌‌و سه‌رپه‌رشتیكردنین‌و لیژنه‌ی‌ ته‌نفیزیی‌ نین‌و ده‌بێت ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌و ده‌زگاكانی‌ دیكه‌ ئه‌و كارانه‌ بكه‌ن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ پێویسته‌ له‌ روی‌ یاساییه‌وه‌ دیاریبكرێت، چونكه‌ ئه‌و راپۆرتانه‌ پڕن له‌ نهێنی‌ گرنگ، كه‌ زۆرجار گومان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ده‌ستپاكیی‌ كۆمه‌ڵێك به‌رپرس‌و كه‌سایه‌تی‌، كه‌ ره‌نگه‌ ناسراوبن‌و دواتر ده‌ربكه‌وێت خه‌تابارنین، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌پێی‌ یاسا دیاریبكرێت چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و راپۆرتانه‌ بكرێت، به‌ڵام ئێمه‌ پێمانوایه‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لایه‌نی‌ شیاون كه‌ بتوانن ئه‌و راپۆرتانه‌ ببینن‌و به‌دوای‌ ئه‌و گیروگرفتانه‌دا بچن‌و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌وه‌ی‌ تێبینیتان كردوه‌ دوای‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانتان، گه‌نده‌ڵیی‌ له‌ چ ئاستێكدایه‌، ئایا وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باسده‌كرێت؟
د.ره‌فیق سابیر: راستییه‌كه‌ی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ له‌ كوردستان چه‌ند حاڵه‌تێك نییه‌ كه‌ له‌م وه‌زاره‌ت‌و ئه‌و وه‌زاره‌ت یان ئه‌م ده‌زگاو ئه‌و ده‌زگادا هه‌بێت، گه‌نده‌ڵیی‌ بوه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو له‌ كوردستاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویستی‌ به‌ خه‌باتێكی‌ به‌رفراوان هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ره‌نگاریی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ بكرێت، چونكه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ ژیان‌و چاره‌نوسی‌ هه‌مومانه‌وه‌ هه‌یه‌‌و هیچ شتێك هێنده‌ی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستان دروستنه‌كردوه‌و چاره‌نوسی‌ سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئێمه‌ی‌ نه‌خستوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. ئه‌ركی‌ هه‌مو لایه‌ن‌و میدیاكانه‌ كۆده‌نگییه‌كی‌ فراوان له‌ دژایه‌تی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ ده‌ستپێبكرێت‌و هۆشیاریی‌ خه‌ڵك به‌رزبكرێته‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌رشوێنێك ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌بینن به‌ به‌ڵگه‌وه‌ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌: پلان‌و لێپێچینه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ چۆنه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵیی‌؟
د.ره‌فیق سابیر: گرنگترین كار كه‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانین ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ به‌ زوترین كات بنێردرێت بۆ په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆبكرێت‌و دواتر به‌سه‌ر لیژنه‌ی‌ یاسایی‌‌و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا دابه‌شبكرێت، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌مو لایه‌ك سه‌رنج‌و تێبینی‌ خۆیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌ یاساكه‌ ده‌رببإن‌و یاساكه‌ به‌ زویی‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدرێت‌و ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ گشتیی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌م پرۆژه‌یاسایه‌دا كارو ئه‌رك‌و ئامانجه‌كانی‌ دیاریكراوه‌ پێكبهێنرێت‌و راسته‌وخۆ به‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ ببه‌سترێته‌وه‌. ئێمه‌ تا ئه‌وكاته‌ به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین زانیاریی‌‌و ئاگاداریی‌ زۆرتر له‌باره‌ی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ له‌ كوردستان كۆبكه‌ینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ كه‌ ته‌نفیزیی‌ ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌كی‌ فراوان دابنێین كه‌ چۆن‌و له‌كوێوه‌ ده‌ست به‌ كاره‌كان بكرێت.

رۆژنامه‌: وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك له‌ كاره‌كانتاندا، پێتانوایه‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هێنده‌ی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كارابێت؟
د.ره‌فیق سابیر: هیوامان زۆره‌ لیژنه‌یه‌كی‌ جدیی‌‌و پڕ كاربێت‌و بتوانێت له‌ هه‌ر شوێنێك‌و هه‌ر لایه‌ن‌و كه‌سێك كه‌ سه‌رپێچی‌ یاسا بكات‌و یاریی‌ به‌ سامانی‌ میلله‌ت بكات لێچێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ بكات، كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین‌و باوه‌ڕناكه‌م هیچ كام له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌مان كه‌ (11) كه‌سین رازی‌ بێت به‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئێمه‌ ببێته‌ لیژنه‌یه‌كی‌ كارتۆنی‌‌و دیكۆرو بێ‌ ناوه‌ڕۆك، هیوادارین بتوانین وه‌ك لیژنه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانیی‌ ئه‌و كارانه‌ بكه‌ین كه‌ یاسا بۆی‌ دیاریكردوین‌و بۆمان دیاریده‌كات.

رۆژنامه‌: جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ قسه‌‌و به‌ڵێن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ له‌وشێوه‌یه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا نه‌كراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ندێك به‌پێویستی‌ ده‌زانن ده‌سته‌كه‌ بێلایه‌ن بێت‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ هه‌بێت، ده‌نا زیانه‌كانی‌ زیاتر ده‌بن‌و ده‌بنه‌ په‌رده‌پۆشكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌كان، رای‌ ئێوه‌ چییه‌؟
د.ره‌فیق سابیر: په‌رله‌مانی‌ پێشو هه‌وڵیاندا ده‌سته‌یه‌كی‌ له‌وجۆره‌ دابمه‌زرێت، به‌ڵام سه‌رینه‌گرت، به‌ بۆچونی‌ من ئه‌مإۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان هه‌ست به‌ مه‌ترسیی‌ گه‌وره‌ی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ چاومان بڕیوه‌ته‌ ئه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ ده‌ربچێت‌و ده‌سته‌كه‌ پێكبهێنرێت، كه‌ كه‌سانێك به‌ڕێوه‌ی‌ ببه‌ن سه‌ربه‌خۆو ده‌ستپاك‌و ناسراو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و به‌ ئه‌زمون بن، ده‌سته‌كه‌ش سه‌ر به‌ په‌رله‌مان یان سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ بۆچونی‌ من زۆر پێویسته‌ بتوانرێت هه‌وڵبدرێت ئه‌و ده‌سته‌یه‌ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی‌ هه‌ندێك گه‌نده‌ڵیی‌ به‌كارنه‌هێنرێت‌و ده‌سته‌یه‌كی‌ شكڵی‌‌و كارتۆنی‌ نه‌بێت، چونكه‌ وه‌ك وتم كوردستان روبه‌ڕوی‌ مه‌ترسیی زۆرگه‌وره‌ بوه‌ته‌وه‌، كه‌ گه‌نده‌ڵییه‌ با به‌ ره‌شبینییه‌وه‌ سه‌یری‌ كاری‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش نه‌كه‌ین.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
jamal amin
 beréz doktor bas le gendeli dekat belam bas le gendeli u xo téhelqwrtandni serkrdekan le hemw kar u bwarekani xelki kurdstanda nakat. eger to le destei NEZAHET kar dekeit debét sereta le serkrdekanewe lépéchinnewet dest pé bkeit.. her kat ewan gendlyan waz lé héna brwam pé bke gendeli le naw xelkda epookétewe u xo ger wnish nebét ewa zor kem debétewe. eger mn le lézhnei NEZAHET bwmaye, eger mn deselati léprsinewem hebwaye, ewa yekser dechwm le dergai serkrdekanm deda, chitr xom be kesany trewe mandw nedekrd.lewanm depéchayewe.
رێبوار
 به‌بڕوای من ئه‌وه‌ ئوسلووبێکی دروست نیه‌ که‌ هه‌ر که‌سێک له‌ گه‌ڵ گروپه‌که‌ی ئێمه‌ نه‌بێ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ خراپه‌یه‌کی لێ ده‌رکه‌وتبێ، ئه‌و هه‌موو شێر و ڕێویه‌ی لێ بهێنینه‌وه‌ هه‌تا بیسه‌لمێنین که‌ ئه‌ویش خراپه‌ یان خراپبووه‌، یان هیچی پێ ناکرێت. ئه‌وه‌ له‌ کوێ قازانجی ئێمه‌ی تیایه‌ که‌ به‌ زۆری زۆرداری خه‌ڵک پاڵ پێوه‌ بنێنین بۆ حاڵه‌تێک که‌ تووشی نائومێدی و ره‌شبینی ببێ. د. رفیق سابیر که‌سایه‌تیه‌کی بێ خه‌وشی هه‌یه‌، لێگه‌ڕێن با هه‌وڵی خۆی بدا و ئه‌گه‌ر دوای هه‌وڵه‌کانی ده‌رکه‌وت که‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ یان وه‌فای به‌ به‌ڵێنی خۆی نه‌کردوه‌، ئه‌و کاته‌ هه‌موومان ئه‌توانین زه‌می بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ ژیرانه‌ نیه‌ که‌ ته‌نیا به‌و گوناهه‌ی که‌ له‌ لیستێکدایه‌ که‌ ئێمه‌ به‌دڵمان نیه‌، ئه‌و هه‌موو تیرو توانجه‌ی لێ بده‌ین.. با که‌سایه‌تییه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانمان له‌ جێی ره‌خنه‌ی گونجاو و پێویست، به‌ شێوه‌ی نابه‌جێ نه‌شکێنین و برینداریان نه‌که‌ین.
shwan hawleri
 basha ewa bo la kate demana hamwtan raxna la gandale da grn ba dewakaetresh la farashtan ta saroktan gandaln mn nazanm ewae kuer bo chawakantan nabenet aw kasanae stam karbun la kuen aw kasanae gandal bun esta la kwen mn namawe la kate xwenar bgrm ba nmuna base hamw dectatorakan bkam balam bashtren nmwna sadam hussene hawretan bo pem nale la kwea balam sararae awash twane goreky habet balam mn swend daxom ewa goreshtan nabet dak ahe melat rashtan kat
laila
 kak dktor brwabka acni sard akotit.badasti xot klaweki nashirint krda sart ka nagunjet la gal ruxsari janabtan.aw rojaj sarkrdai gandalant krda mandela bama qalamakat zorbenrx kra zorish la sart kaut.
aras
 pandeki 3arabi haya ale(cholaka bw ba kafili zardawala w har2kianish baldarn)
.Adam Ra.
 la hawreyaki konawa bo kak Rafik slaw kak Rafik nazanm bam baiza waxtai tamanawa toi barez chitdawa lam germawkeshaya gwaya atawet rorashani gandalw wlatfroshan jwanbkait yan atawet bkozani hawrei xabatit Hamai Halak w hawrekani rosorbkait yan atwaet tosh wak aw meshanaitr kamek damwlewt shirinkait laparai zarokw wlatian barast mn aw kak rafikai suriaw , bulgariaw swed nanasmawa
sangal
 mn tanha damawe am dera shehra bashdar bm chon dabet gurg shwane marbet.dastae nazahash la lae hukmat bet.nazaha dabet la lae goran bet...................thanks
دۆستێک
 برای به‌ڕیزم دوکتۆر، لێره‌دا له‌م کۆمینتارانه‌دا) زۆر بابه‌تی خۆت به‌ڕودا دراوه‌ته‌وه‌ من نامه‌وه‌ێ ئازار به‌خشانه‌ لێم وه‌ربگریت .. وه‌لێ دانانی به‌ڕێزت له‌ په‌ڕله‌ مان و له‌لیژنه‌یه‌کی وا حه‌ساس دا له‌ لایه‌ن حیزبه‌ده‌ساڵاتداره‌کانه‌وه‌ ، بۆ ماسک کردن و‌ جامخانه‌ی کردنی ڕووی دزیوو ناوه‌رۆکی زشتی دوکانێکه‌ سیخناخه‌ له‌ ناشیرینی و گه‌نده‌لی فێل و مافیاگه‌ری ئه‌وحیزبانه‌ . ئه‌وه‌ی به‌ڕیزتان له‌م رۆژانه‌دا خه‌رجی ده‌که‌ن سو معه‌و ناوبانگێکه‌ به‌خه‌بات و ئه‌ده‌ب وشه‌هاده‌ دروستتان کردووه‌ له‌ساڵه‌کانی ته‌مه‌ن دا .. به‌ڵام ئاخخخخخ چی له‌ ترسی چوونه‌ ناو ته‌مه‌ن و په‌ک که‌وته‌یی و ده‌ردی غه‌ریبایه‌تی ده‌که‌یت، یان خۆ به‌راوورد کردکاری خود، به ‌هاوڕێکانی ترو به‌رزی پله‌و پایه‌یان و ، هه‌ست کردن به ‌له‌ کاروان به‌جێماوی له‌م پایزه‌ی ته‌مه‌ندا...پیاو توشی هه‌زار په‌ند ده‌که‌ن !!!! به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستاکه‌ بۆ تۆ ئیمتیحانێکه‌ دوای ئه‌م قۆناغه‌ی په‌ڕله‌مان وساڵانی دواتر سه‌ره‌نجامی ده‌زانیت . هیودارم سه‌رکه‌وتووبیت و سه‌رفراز و ڕووسوری ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌ت هه‌ڵببژێریت. .
akram
 slaw kak Rafik basha janbtan atanawet lerada blen ka ewa dzi gandalin awa nia jegri skrteri peshoi PUK kak Nawshirwan ba drezaii 10 ba hamw hawlekiawa naitwani miskalekish taisir bkata sar ......... chonki ........ayawet wa laxalk bgayanet ka Kurd natwanet xoi baret barewa etr awa eshakayati awash masalakaya ba rai mn awai dwai bardani Tarik Ramazan lagal PUK dabet awa etr la xoida jei mtmana nabet etr xoshit
چرۆ محمد وه‌هبی
 کاك ڕه‌فیق سابیر کێ بڕوای به‌ ده‌سته‌یه‌کی نه‌زاهه‌یه‌ که‌ ئه‌ندامه‌کانی کۆیله‌ی ده‌ستی حزبه‌کانیان بێت؟ من به‌ش به‌حاڵی خۆم بڕوا ناکه‌م ئێوه‌ بتوانن هیچ بکه‌ن و لیژنه‌که‌شتان وه‌کو هه‌موو لیژنه‌کانی تر کارتۆنی ده‌بێت چونکه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ بۆ ئۆپۆزسیۆن بوایه‌! وه‌کو عه‌ره‌ب ده‌ڵێت حامیها حراميها
joan
 berez refiq sabir seroki lijnai nazaha abet Hakim u pyawi yasa nas bet................
ڕۆژ ئه‌وڕه‌حمان
 گه‌نده‌ڵی له‌ کوردوستاندا بنه‌مایه‌کی سیسته‌ماتیکی پته‌وی هه‌یه‌و گه‌لێک له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ که به‌ دیارده‌ ناو ببرێت ... گه‌نده‌ڵی له‌ فه‌رهه‌نگی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵدا مانایه‌کی هێجگار فراوانی هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ئێستادا و لای ئێمه‌ گه‌نده‌ڵ واته‌ دز و گه‌نده‌ڵی واته‌ دزی ... لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم ڕێخۆشکه‌ر و به‌رپرسه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌کردن و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی و تانهۆ به‌ به‌رده‌وامی ئاسانکاری بۆ گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵی ده‌کات ! دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردوستاندا به‌ خاوه‌ن ده‌ستێکی پۆڵایین ئه‌نجام ده‌درێت . چونکه‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌که‌ مافیا ئاسا ڕه‌فتار ده‌کات و باوه‌ڕی نه‌ به‌مرۆڤایه‌تی و نه‌ به‌ نیشتمانپه‌روه‌رییه و له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا ئاماده‌یه‌ گیانیشی به‌خت بکات ‌..!
omed issa
 د ڕه‌فیق سابیر william shakespeare گۆتیتی :جه‌هه‌نه‌م چۆڵه‌ شه‌یتانه‌کان هه‌موو لێره‌ن. henrik ibsen گۆتیتی: ئه‌وه‌ی بیه‌وێ له‌ کسۆک بداتن گۆپاڵه‌ک ده‌بینیته‌وه‌. نمونه‌ی سوید بهێنینه‌وه‌ د . ڕه‌فیق سابیر له‌ کۆتایی 80 کان ژیانی تیا به‌سه‌ر بردوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌کاتی سویدی که‌ له‌ هه‌موو شار و کۆموون ،شارۆچکه‌ هه‌یه‌ جه‌ردی ساڵانه‌ی تاکی کۆمه‌ڵ ،کارگه‌ ،دوکان یانه‌ی ورزش ،ڕێکخراوی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌ی ده‌خلی هه‌بی ،حزب پاشا کرێکار وزیر سه‌رۆک وه‌زیر من چۆن ده‌زانم سه‌رۆکی سوید ده‌خلی ساڵانه‌ی چه‌نده‌ ،له‌ کۆمنتاری تر باسم کردوه‌، ده‌خلی د.ڕه‌فیق ئه‌و ساڵانه‌ی که‌ له‌ سوید ژیاوه‌ له‌ جه‌ردی ساڵانه‌ دیاره‌ چه‌ند بووه‌ ،به‌ڵام له‌ هه‌رێمی کوردستانی عیراق هاوڵاتی نازانێ چه‌نده‌ بۆیه‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێک ده‌بی هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابمه‌زرێنین ،کورد ده‌ڵێ : به‌ردی گه‌وره‌ نیشانه‌ی نه‌هاوێشتنه‌. کات به‌فیڕۆ دانه‌ ،دواین داهینانی دائیره‌ی زه‌کاتی سوید ئامێره‌که‌ به‌ قاسه‌ی نموونه‌ چێشتخانه‌کان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ که‌ هاوڵاتی پاره‌ ده‌داتن ئه‌وان ده‌زانن له‌ چ کاتێک و ساتێک پاره‌که‌ دراوه‌ ئه‌وه‌ش فێڵی زۆر له‌ جه‌ردی ساڵانه‌ ده‌کرا به‌تایبه‌تی چێشتخانه‌کان.
كاوه‌
 بۆ به‌ڕێز کاک د. ڕه‌فیق سابیر! تکایه‌ چیتر چه‌واشه‌ی گه‌نجی کورد مه‌که‌ چونکه‌ خۆت یه‌کێکیت له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌رگریی له‌ گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌که‌یت...................... ئه‌گینا حیزب و خێڵ و عه‌شره‌ت له‌کێ و نه‌زاهه‌تی چی خۆ هه‌ر ...........له‌ کوردستان له‌سه‌ر حیسابی کۆمه‌ڵێک که‌سانی کوردپه‌روه‌ر که‌ زۆر به‌و دۆڵ و زووڕنایه‌ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن..................... .......... .......... .......................................................
اشتی
 ره‌فیق وه‌ختی خۆی سه‌دامی به‌کاسترۆ ده‌شوبهاند،دواتر تاله‌بانی لی کردینه‌ ماندێلا، ...........ئێستاش ئه‌یه‌وێ گه‌ندلیه‌کانی لسته‌............خۆیان داپۆشێ.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ