دیمانه‌
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌




Thursday, January 14, 2010
 
     

سازدانی‌: سیروان ره‌شید
عه‌لی‌ باپیر پێیوایه‌؛ تائێستا سیستمی‌ دو ئیداره‌یی‌ له‌ كوردستان په‌یڕه‌وده‌كرێت‌و حكومه‌ت یه‌كینه‌گرتوه‌ته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ باس له‌وه‌ده‌كات، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌دای‌ ده‌سه‌ڵات به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵك توشی‌ نائومێدییه‌كی‌ زۆر ده‌كات.
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ رۆژنامه‌دا ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ نكوڵی‌ له‌وه‌شده‌كات، كه‌ كێرڤی‌ سه‌نگی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ پاشه‌كشه‌دابێت‌و پێیوایه‌؛ ته‌وژمی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان له‌ گه‌شه‌سه‌ندندایه‌، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ حیزبه‌كه‌ی‌ پێویستی‌ به‌ گۆڕانه‌.

رۆژنامه‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان، كه‌ ئێوه‌ش به‌شێكن تێیدا حاڵه‌تێكی‌ تازه‌یه‌، ئایا تائێستا هیچ پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی‌ هاوبه‌شتان له‌گه‌ڵ‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیی‌ هه‌یه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: به‌ڕاستی‌ ئێمه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌ په‌رله‌مان سه‌رپشككردوه‌، كه‌ پێموایه‌ لێكنزیكیی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ گۆڕان‌و یه‌كگرتو.

رۆژنامه‌: مه‌به‌ستم له‌سه‌ر ئاستی‌ كۆی‌ كایه‌ سیاسییه‌كه‌یه‌، نه‌ك ته‌نیا په‌رله‌مان، ئایا به‌پێویستی‌ نازانیت ئۆپۆزسیۆن له‌ به‌ره‌یه‌كدا خۆی‌ رێكبخاته‌وه‌؟
عه‌لی‌ باپیر:  به‌ڵێ‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانم، به‌ڵام به‌مه‌رجێك هه‌مومان به‌یه‌ك نه‌فه‌س‌و شێواز كۆببینه‌وه‌، نه‌ك یه‌كێكمان توندبێت‌و ئه‌وی‌ دیكه‌ نه‌رم. من لێت ناشارمه‌وه‌ ئێمه‌ موعاره‌زه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ ئێمه‌ سه‌نگه‌رمان لێگرتبن‌و حه‌ز به‌ روخانیان بكه‌ین.

رۆژنامه‌: دروستبونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تا چه‌ند كاریگه‌ریی‌ هه‌بو بۆ سه‌ر به‌ره‌وپێشچونی‌ ره‌وشی‌ دیموكراسی‌ له‌ كوردستان؟
عه‌لی‌ باپیر: ئه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر من، به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی‌ لێیان پرسیوه‌، كه‌س نكوڵی‌ له‌وه‌ ناكات، كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كاریگه‌ریی‌ هه‌بوه‌ له‌سه‌ر گۆڕانی‌ تاموبۆی‌ گۆڕانكاریكردن له‌م هه‌لومه‌رجه‌ سیاسییه‌دا‌و كاریگه‌ریشی‌ ده‌بێت به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌فادارده‌بێت به‌ شیعارو دروشمه‌كانی‌ خۆی‌.

رۆژنامه‌: له‌سه‌ر گوتاری‌ سیاسیی‌ بزوتنه‌وی‌ گۆڕان هیچ تێبینییه‌كتان هه‌یه‌.
عه‌لی‌ باپیر: پێموایه‌ حاڵه‌تێكی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی‌‌و كه‌متر له‌سه‌ر پارتی‌ قسه‌ده‌كات.

رۆژنامه‌: بۆچی‌ گوتاری‌ سیاسیتان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌رمه‌، له‌كاتێكدا جاران ده‌گوترا كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ تونده‌و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیی‌ نه‌رمه‌، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه‌ بوه‌ته‌وه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: شته‌كان ده‌زانن، جاری‌ وا هه‌یه‌ كه‌ شتێكمان كه‌وتبێته‌ به‌رچاو شایسته‌ی‌ ره‌خنه‌گرتن بێت ره‌خنه‌ی‌ خۆمان ده‌گرین‌و پێشتر واشبوین‌و ئێستاش به‌هه‌مانشێوه‌. به‌نیسبه‌ت برایانی‌ یه‌كگرتوش، كه‌ ئێستا توندن‌و پێشتر نه‌رم بون، ئیدی‌ خۆ وه‌ختی‌ خۆی‌ هه‌ردوكمان له‌ حكومه‌تدا بوین‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ باره‌گاكانیشیان سوتێنرا، لێیان چاوه‌ڕوانده‌كرا به‌ باری‌ توندیدا ره‌خنه‌ بگرن‌و به‌و مانایه‌ی‌ به‌رگریی‌ له‌ مافی‌ خۆیان بكه‌ن، ئێستاش گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌رلایه‌كمان ئه‌وانیش‌و گۆڕانیش گرنگ ئه‌وه‌یه‌ واسه‌یری‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌و توندییه‌ ئامانج ده‌پێكێت.

رۆژنامه‌: ئه‌دای‌ ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت چۆن ده‌بینیت، ئایا له‌ ئاستی‌ داخوازییه‌كانی‌ هاوڵاتییاندایه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: نه‌خێر له‌ ئاستی‌ خراپدا ده‌یبینم.

رۆژنامه‌: چۆن؟
عه‌لی‌ باپیر: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ بێت، پێموایه‌ خه‌ڵك توشی‌ نائومێدییه‌كی‌ زۆر ده‌كات، هیوادارم هه‌ر له‌ جه‌نابی‌ مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعودو مه‌كته‌ب سیاسیی‌ هه‌ردو لایه‌نیانه‌وه‌ چاو به‌خۆیاندا بگێڕنه‌وه‌‌و ده‌ستی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ ئاوه‌ڵا بكه‌ن‌و به‌ رۆحی‌ حیزبیی‌ مامه‌ڵه‌ نه‌كه‌ن‌و ته‌سفیه‌ی‌ حسابی‌ حیزبیی‌ له‌سه‌ر كه‌وڵی‌ حكومه‌ت نه‌كه‌ن.

رۆژنامه‌: فاكته‌ره‌كانی‌ پشت ئه‌و بێئومێدییه‌ی‌ خه‌ڵك‌و خراپیی‌ ئه‌دای‌ حكومه‌ته‌كه‌ له‌ چیدایه‌‌و چییه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی‌، هه‌روه‌ها گوریس پچڕێنیی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتییه‌.

رۆژنامه‌: كه‌واته‌ هه‌ستده‌كه‌یت له‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌میشدا حیزب حكومه‌تی‌ ئیفلیج كردوه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: من زۆر به‌ رونی‌ ده‌یبینم، ئایا ئێستا ده‌توانین بڵێین فیعله‌ن یه‌ك حكومه‌تی‌ یه‌كگرتومان هه‌یه‌؟

رۆژنامه‌: من ئه‌و پرسیاره‌ له‌تۆ ده‌كه‌م؟
عه‌لی‌ باپیر: نه‌خێر.

رۆژنامه‌: بۆچی‌ نییه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: وه‌ڵا ده‌بێت دوعا بكه‌ین په‌یدابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ به‌داخه‌وه‌ حكومه‌تایه‌تی‌ به‌ نه‌فه‌سی‌ حیزبایه‌تی‌ ناكرێت، كه‌ ئێستا پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ده‌یكه‌ن، ناكرێت وه‌زیرێك ته‌وجیه له‌ به‌رپرسی‌ لق‌و مه‌ڵبه‌ند وه‌ربگرێت، یان رێ‌ له‌ ته‌عینكردنی‌ كه‌سێك بگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ لق‌و مه‌ڵبه‌ند لێی‌ رازیی نییه‌، یان له‌ پاراستن‌و زانیارییه‌وه‌ پشتگیریی‌ لێناكرێت، ناكرێت حكومه‌تێكت هه‌بێت دو سێ‌ ده‌زگا هه‌بن خه‌ڵك ده‌گرن‌و موحاسه‌به‌ بكه‌ن‌و سه‌ر به‌ حكومه‌ت نه‌بن، ئایا ده‌كرێت شتی‌ وا؟.

رۆژنامه‌: مه‌سه‌له‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌ هه‌ستده‌كه‌یت به‌ فیعلیی‌ نه‌مابێت؟
عه‌لی‌ باپیر: ئه‌وه‌ به‌ قسه‌و به‌ نه‌زه‌ریی‌ تێكه‌ڵكراوه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی‌ واقیع ره‌نگبداته‌وه‌.

رۆژنامه‌: ئایا ئه‌وه‌ ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌و له‌ دو حكومه‌تی‌ ده‌ربازمان بوه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: نه‌خێر وای‌ نابینم.

رۆژنامه‌: بارودۆخی‌ ئێستای‌ حیزبه‌كه‌تان له‌ چ ئاستێكدایه‌، به‌تایبه‌ت له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ (25/7)، كه‌ بڕیارتان داوه‌ ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن‌و به‌جۆرێكی‌ دیكه‌ سیاسه‌ت بكه‌ن؟
عه‌لی‌ باپیر: له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ پێویستمان زانی‌ چاو به‌خۆماندا بگێڕینه‌وه‌و فیعله‌ن له‌ هه‌مو ئاسته‌كاندا ده‌ستمانكرد به‌ چاوبه‌خۆدا گێڕانه‌وه‌. وه‌زعی‌ ئێستای‌ خۆمان بڵێین زۆرباشین وانییه‌، به‌ڵام خراپیشی‌ نابینین له‌ قه‌ده‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی‌ تێیدا ده‌ژین‌و له‌قه‌ده‌ر ئه‌و ئاست‌و كۆسپانه‌شی‌ كه‌ له‌ پێشمان داده‌نرێت، له‌قه‌ده‌ر ئه‌و ماف‌و ئیمتیازانه‌شمان كه‌ پێشێلده‌كرێت.

رۆژنامه‌: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ‌ دو هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ له‌ چ ئاستێكدایه‌، له‌كاتێكدا باس له‌وه‌ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیدا پته‌وتره‌، له‌چاو پارتیدا، كه‌ هه‌ست به‌ ساردیی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتاندا ده‌كرێت؟
عه‌لی‌ باپیر: په‌یوه‌ندیی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌ یه‌ك ئاستدایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ر، كه‌ تا چ راده‌یه‌ك دێته‌ پێش‌و دان به‌ مافه‌كانتدا ده‌نێت، له‌و روه‌وه‌ نه‌ك ئێستا، پێشتریش یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵماندا ئیجابیترو كراوه‌تر بوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ پارتیش په‌یوه‌ندیمان باشه‌، كه‌ ئومێدمان وایه‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ باشتریش بكرێت.

رۆژنامه‌: هه‌ندێك له‌ چاودێران ده‌ڵێن ساردیی‌ په‌یوه‌ندیی‌ ئێوه‌و پارتی‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، كه‌ پارتی‌ هه‌ندێكجار ویستویه‌تی‌ لایه‌نێكی‌ دیكه‌ی‌ ئیسلامیی‌، بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌ وه‌ك به‌دیل بۆ ئێوه‌ قوتبكاته‌وه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: پارتی‌ بۆخۆی‌ ئازاده‌ كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ ده‌كات‌و لایه‌نی‌ دیكه‌ دروست ده‌كات‌و قوتی‌ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یهێنێته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر حسابی‌ بونی‌ واقیعی‌ ئێمه‌و مافه‌كانمان نه‌بێت.

رۆژنامه‌: ئایا هیچ ئاماژه‌یه‌كی‌ واتان بینیوه‌ كه‌ له‌سه‌ر حسابی‌ ئێوه‌ بوبێت؟
عه‌لی‌ باپیر: دیاره‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌یان بوه‌، جاری‌ وایه‌ لایه‌نێك زۆر دێننه‌ پێش‌و لایه‌نێكی‌ دیكه‌ په‌راوێزده‌خه‌ن.

رۆژنامه‌: له‌كاتی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا هه‌ستتان به‌م حاڵه‌ته‌ كرد؟
عه‌لی‌ باپیر: به‌ڵێ‌ هه‌ستمان پێكرد.

رۆژنامه‌: چۆن؟
عه‌لی‌ باپیر: ئێمه‌ كه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ داماننابو بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تدا، كه‌ زۆر به‌ رون‌و ئاشكرایی‌ له‌دوا كۆبونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ‌ كاك د.به‌رهه‌م وتمان، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌ تایبه‌ت‌و حیزبییه‌كانمان كۆسپن له‌به‌رده‌م به‌شداریماندا، ئاماده‌ین مه‌رجه‌ حیزبییه‌كانمان لابه‌رین، مه‌رجه‌ گشتییه‌كان كاك د.به‌رهه‌م وتی‌ ئه‌وانه‌ هه‌مویان ئه‌ركی‌ حكومه‌تن، ئێمه‌ش وتمان فه‌رمو جێبه‌جێی بكه‌ن به‌شداریی‌ حكومه‌ته‌كه‌تان ده‌بین، به‌ڵام بڕیاریان وابو كه‌ ئێمه‌ به‌شدارنه‌بین‌و هه‌ستمانكرد نیه‌تێكی‌ پێشتر هه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ واباشه‌ به‌شداریمان پێنه‌كرێت.

رۆژنامه‌: له‌ كۆتایی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردودا چونه‌ به‌غداو به‌ڕێز تاڵه‌بانیتان بینی‌، ئایا له‌و سه‌ردانه‌تاندا هیچ رێكه‌وتنێكی‌ حیزبیی‌‌و شه‌خسی‌ لێكه‌وته‌وه‌، یان سه‌ردانێكی‌ ئاسایی‌ بو؟
عه‌لی‌ باپیر: هه‌ر سه‌ردانێكی‌ ئاسایی‌ بو، ئێمه‌ ناوبه‌ناو پێمان خۆشه‌ جه‌نابی‌ مام جه‌لال چ وه‌ك سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتی‌‌و چ وه‌ك سه‌رۆك كۆمارو كه‌سایه‌تییه‌كی‌ سیاسیی‌ ببینین‌و ده‌رباره‌ی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ به‌گشتیی‌ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا، كه‌ ئێمه‌ هه‌ستده‌كه‌ین ئه‌زمونی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و پاشه‌كشه‌یه‌و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگدا روبه‌ڕوبوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌: ئێستا خیتابی‌ سیاسیی‌ ئێوه‌و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیی‌ هاوته‌ریبه‌، باس له‌ ئه‌گه‌ری‌ یه‌كگرتنی‌ ئێوه‌و یه‌گرتو ده‌كرێت، پرۆژه‌یه‌كی‌ له‌و چه‌شنه‌ هه‌یه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: ئێمه‌ پێكه‌وه‌ هاوكاریمان هه‌یه‌‌و لیژنه‌مان دروستكردوه‌، به‌ڵام پرۆژه‌ی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ له‌ ئێستادا به‌وجۆره‌ی‌ تۆ باسی‌ ده‌كه‌یت له‌گۆڕێدا نییه‌، به‌ڵام یه‌كگرتنی‌ ئیسلامییه‌كان ئاواتی‌ له‌ مێژینه‌ی‌ ئێمه‌یه‌، كه‌ ئێستا شێوه‌ی‌ كاركردنمان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كگرتو وه‌ك یه‌كه‌، ئه‌گه‌ر بتوانین تواناكانمان یه‌كبخه‌ین له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێكخراوێكدا ئه‌وه‌مان پێخۆشه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌م فیكره‌یه‌ لای‌ به‌ڕێزتان باشه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: ئه‌م فیكره‌یه‌م زۆر پێباشه‌و له‌مێژه‌ لای‌ من هه‌یه‌، به‌ڵام دیاره‌ مه‌ل به‌ باڵێك نافڕێت، پێشمان وایه‌ لای‌ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ریش ئه‌سڵی‌ نیه‌ته‌كه‌، كه‌ ئێمه‌ به‌ره‌و یه‌ك بچین لای‌ زۆر ه‌یان هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت لای‌ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین.

رۆژنامه‌: هه‌ست ناكه‌ن جه‌ماوه‌ری‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان پاشه‌كشه‌ی‌ كردوه‌؟
عه‌لی‌ باپیر: من به‌گشتیی‌ وای‌ نابینم، پێموایه‌ ته‌وژمی‌ ئیسلامیی‌ رو له‌ گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشه‌و ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی‌ ئیسلامیش له‌ پاشه‌كشه‌دا بێت، حاڵه‌ته‌ ئیسلامییه‌كه‌ له‌ گه‌شه‌كردندایه‌.

رۆژنامه‌: بۆچونه‌كه‌م پشتئه‌ستوره‌ به‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ (15) كورسییه‌وه‌ ئێستا دابه‌زیوه‌ بۆ (12) كورسی‌؟
عه‌لی‌ باپیر: جا ئه‌وه‌ نیشانه‌ی‌ پاشه‌كشه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌ بۆچونی‌ من ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك، هۆكاری‌ یه‌كه‌م ته‌زویر، كه‌ به‌ بۆچونی‌ من‌و خه‌ڵكێكی‌ چاودێر، كه‌ به‌لای‌ كه‌مه‌وه‌ (20%) ته‌زویر كراوه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ده‌ڤه‌ری‌ لای‌ پارتی‌، پاشان یه‌یدابونی‌ حاڵه‌تی‌ گۆڕان، كه‌ په‌یدابو سواری‌ شه‌پۆلی‌ ناڕه‌زایی‌ خه‌ڵك بو، گومانی‌ تێدا نییه‌ كه‌ به‌ قازانجی‌ گۆڕان ته‌واوبو، هه‌روه‌ها هۆكاری‌ سێیه‌م ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ‌ دولایه‌نی‌ دیكه‌ هاوپه‌یمان بوین، كه‌ هه‌مو كه‌س ده‌زانێت ده‌نگی‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وان نه‌چوبێت هی‌ ئه‌وان بۆ ئێمه‌ نه‌هاتوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ‌ هۆكاره‌ بێنینه‌ به‌رچاو، ئه‌وا ته‌فسیری‌ كورسییه‌كانی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌كرێت.

رۆژنامه‌: بڕیارتان داوه‌ له‌م ساڵدا كۆنگره‌ ببه‌ستن، ئایا پێتانوایه‌ پێویسته‌ له‌ كۆنگره‌دا بڕیار له‌سه‌ر مۆدێلێكی‌ دیكه‌ی‌ كاری‌ سیاسیی‌ بده‌ن؟
عه‌لی‌ باپیر: ئێمه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تیمان داناوه‌، كه‌ هه‌م خۆیان بیربكه‌نه‌وه‌و هه‌م پرسیش به‌ خه‌ڵكی‌ شاره‌زاو پسپۆڕ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ فیعلیی‌ ده‌مانه‌وێت له‌ شێوازو ئامرازی‌ كارماندا گۆڕانكاریی‌ بكه‌ین‌و تازه‌گه‌ریی‌ بكه‌ین.

رۆژنامه‌: وه‌ك بۆچونی‌ شه‌خسیت، ئایا كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ پێویستی‌ به‌ گۆڕانه‌ له‌ سیاسه‌تكردنیدا؟
عه‌لی‌ باپیر: به‌ڵێ‌ پێموایه‌ پێویستمان به‌ گۆڕانكارییه‌، هه‌لومه‌رجی‌ سیاسی‌‌و بارودۆخمان گۆڕاوه‌، ئێمه‌ سێ‌ گۆڕانكاریمان به‌سه‌ردا هات؛ یه‌كه‌میان، هاوپه‌یمانێتییه‌كمان كرد له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، دوه‌م، هاوپه‌یمانێتییه‌كی‌ چوارقۆڵیمان كرد، ئێستاش به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زین، جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ رابردودا كۆمه‌ڵێك هه‌ورازو نشێویشمان هاتوه‌ته‌ به‌ر، ئێمه‌ ناڵێین هه‌رده‌م به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ چوین.

رۆژنامه‌: خاڵه‌ جه‌وهه‌رییه‌كانی‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی‌ كه‌ ده‌یكه‌ن چین؟
عه‌لی‌ باپیر: من نامه‌وێت جارێ‌ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌م، چونكه‌ لیژنه‌مان دروستكردوه‌، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك پێویست بكات ده‌یكه‌ین، بۆ نمونه‌ له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی‌ رێكخراوه‌یی‌ ئیحتیماله‌ هه‌ندێك پۆست لاببه‌ین.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Mahdi
 Dast xosh bo aw demanaya. Barasty tawawe prsyarakan wa walamakanish la jegay xoyan grtwa. Mn pem waya agar oppostion zeyatr xoy active nakat ba sar parlaman u hukmatawa aw danga la dast adat ka la halbjardne rabrduda badasty hena, ba taibat bzutnaway goran. opposionakan ewa nabet blen hukmat aw haw awha. ewa agar yak grtubn wa ba jdew w be sl krdnawa kar bkan bayakawa abet btwann gorankare la hukmata bkan.
Karwan
 من پێم وایه‌ نه‌ک ته‌نها حکومه‌ت به‌لکو هه‌موو حزب وقه‌واره‌سیاسیه‌کان خه‌ڵکیان نائومێد کردوه‌ به‌بێ جیاوازی ، و خۆشیان گیرۆده‌ی جۆره‌ها کێشه‌ن که‌ چاره‌سه‌ره‌که‌ی له‌ لای خۆیان نیه‌ . ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دۆڕاندنی ئیراده‌کانیان و به‌هێز بوونی ئراده‌ی خواستی ده‌ره‌کی که‌ هه‌ر چمكێکی به‌ده‌ست لایه‌که‌وه‌یه‌و له‌ سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ سیاسه‌تی نه‌گوونجاوی فه‌رزکراوی ئه‌مریکایه‌ به‌سه‌ر عیراقدا ...
kaarzan
 dasttan xosh bet bo aw chawpekkawtna lasar handek babat barasti walami aw bareza mamosta 3ali bapir handek dlwdarwni xwenarani awda xozga prsyari zytrtan ledakrd kwrina hamw katek frsat rek nakawet biqoznawa aw frsatanai hata dasttan lagal rezmda .
م/ پشده‌ری
 مامۆستا "عه‌لی باپیر"، یه‌کێکه‌ له‌و که‌سانه‌ که‌ زۆر بێباکانه‌ قسه‌ی دڵی خۆی ده‌کاو ره‌خنه‌ی‌ به‌جێش ده‌گرێت. گومانیش له‌وه‌دا نیه‌، که‌ بیرو هزرێکی تازه‌گه‌ریانه‌ی هه‌یه‌و هه‌میشه‌یش سه‌رده‌میانه‌ بیرده‌کاته‌وه‌و بڕوای به‌ گۆڕانکاری و به‌ره‌وپێشچوونی وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌یه‌. هیوادارم هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌خۆیان به‌ خه‌مخۆری کوردو کوردستان ده‌زانن، ده‌وری کاریگه‌ریان هه‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سیستمی وڵات و چاککتر کردنی ژیانی خه‌ڵک و له‌ئاست ئه‌و دڵسۆزیه‌دابن که خه‌ڵکی کوردستان پێیبه‌خشیون.
Xanda
 Weray dast xoshy la kak Sirwan u wta jwanakany mamosta, xozga hande kas ka bochwnyan darabri, lasar babataka bwaya. yan prsyaryan lasar babataka bkrdaya. Nak ............ Ka xoshyan walamy xoyan adanawa. dwbara dastan xosh..
شاخه‌وان هه‌ورامیی
 پێویسته‌ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كانی كوردستان به‌هۆی ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی كه‌ وڵاتانی دنیا به‌سه‌ریاندا هاتووه‌ ئه‌وانیش شێوازی كاركردنیان بگۆڕن، و ئه‌زموونی شوێنانی دیكه‌ وه‌ربگرن و خۆشیان بیری نوێو هاوچه‌رخی خۆیان هه‌بێت. و له‌و دۆخه‌ چه‌ق به‌ستووه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌و كات بێگومان زۆرینه‌ ئه‌وان ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر هاوچه‌رخانه‌ بیربكه‌نه‌وه‌ ئه‌وان هیچ لێتێكگیرانێك له‌نێوان ئه‌وان و لایه‌نه‌كانی ترا روونادات. مامۆستاش بیگومان شتی نێی پێیه‌ و سه‌رده‌میانه‌ بیرده‌كاته‌وه‌.
kamal kalari baretanea
 mamostay baryzm too taza azanea mlat naomyda mlat lamyjia naomyda katyk ka hardw hyza sarakykae kord rawdonane pkk la nawtakan krd ean ean katyk ka lashe kora kord badaste kord la halabja ba bysaro qachw dast bo kaswkara hajiarakae danyrdraeawa ean hardw hyza kord parwara sarakykae kord lasar beranawtakane klaw qasmo kapke hamad aga ean dagerkrdne parlaman balewae 7arase jmhore ean ba dzene aw borja zabala7ae korean ba koshtne laeangrane moaraza ean kotlaw kotla baze naw xode 7zbakan baba gyn harch naaomyde jehan haea gamt naby lae takyke kor badast dakawy ja hewadarm bere lybkanaw la gal ryzmda
tofan kawaby la swed
 سلاو به‌رێزانی سلاو رێز بۆ یه‌که‌ به‌ یه‌ که‌ تان . ئیسلامیه‌ کان له‌ کوردستان له‌ که‌م بونه‌وه‌دان ئه‌وه‌ یان گومانی له‌سه‌ر نیه‌ جونکه‌ لایه‌ن گرانی ئیسلامیه‌ کان باش ئه‌و راستیه‌ ده‌زانن که‌وا هیج هێزێکی ئیسلامی ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنیش ده‌ربجێ بۆینیه‌ ناتونێت حکومه‌ت ته‌شکیل بکات بۆیه‌ ئه‌ندامه‌ کانیان بێ ئه‌ مه‌ل بون
omed issa
  ده‌بوایه‌ ئۆپۆزیسیۆن کۆمه‌ڵ،یه‌کگرتوو ،گۆڕان ئه‌لته‌رناتیڤی بودجه‌یان هه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ یه‌ک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی ئۆپۆزیسیونه‌ ڕه‌نگه‌ چه‌ند ڕۆژێکی تر ده‌سه‌ڵات بودجه‌ی 2010 بگه‌یه‌نیته‌ ناو په‌رله‌مان ئۆپۆزیسۆنیش به‌ خۆی بڵێ قه‌لان قوپ،8 ملیارد دۆلار قه‌لان قوپی ئۆپۆزیسیۆن کاره‌ساته‌ .
Sabah Yassin
 پێمخۆشه‌ پرسیاریک ئاراسته‌ بکه‌م و به‌هێوام که‌ ئه‌گه‌ر بتوانیت هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م نوسراوه‌ وه‌ڵامه‌که‌یم بده‌یته‌وه‌. تۆ وه‌ک پییاوکی دنیا دیته‌، بڕاوت هه‌یه‌ که‌ وشه‌ی دین مانای خۆ له‌ وشه‌ی دنیا یان دیده‌ وه‌رگرتوه‌. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت به‌ ئا بێت ئه‌و دین له‌و باره‌دا مانای رووناکی ناخ یان هاوتایی هه‌ست و هوش ده‌گه‌ێنیت. به‌واتایه‌کی گه‌رانی مرۆڤ به‌ دوای ئه‌و رووناکیه‌دا ده‌گه‌ین که‌ دنیا روون و دنیا روونیش دیاره‌ که‌ دنیا فیزیکه‌یه‌، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ به‌ نا بێت ئه‌وه‌ ده‌بیت، حاشا له‌وه‌ بکریت که‌ وشه‌ی دین مانای رووناکی ده‌گه‌ێنیت. سۆپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت
كادريك
 ده‌ستخوش كاك سیروان كه‌ هه‌میشه‌ بابه‌تی‌ گرنگمان پێشكه‌ش ده‌كه‌یت و راو بۆچونی‌ كه‌سایه‌تیه‌ كاریگه‌ره‌كانده‌خه‌یته‌ روو, ده‌ستخوشیش له‌ ماموستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌كه‌م ، به‌ڕێز عه‌لی‌ باپیر كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ سیاسی‌ و ئاینییه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م راو بوچونه‌ی‌ له‌ سه‌ر بارودوخی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان به‌قه‌ناعه‌تی‌ ته‌واوبیت ده‌توانێ‌ سه‌نگی‌ خوی‌ به‌كار بهێنێت ئه‌گه‌ر به‌راده‌ربرین یان په‌یوه‌ندی‌ له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بیت ، تا چیتر حكومه‌ت خه‌لك نائومید نه‌كات و له‌خزمه‌تی‌ خه‌لك و به‌تایبه‌ت چینی‌ هه‌ژار دا بیت و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ حزبیبون ماف نه‌دریت . جاریكی‌ تریش ده‌ست خوش و هیوادارم به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوبیت .
كؤران سنكاوى
 ریزو حورمه‌تم بۆ مامۆستای‌ به ریز ده‌ست خۆشی‌ بۆ وته‌ جوانه‌كانی‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ