سازدانی: سیروان ره‌شید
مسته‌فا سه‌ید قادر هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، گه‌شبینه كه‌له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراقدا بزوتنه‌وه‌ی كه‌ی ده‌نگی پێویست دێنێت" چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی باشتر ده‌كه‌ین و درێژه به‌ره‌وتی گۆڕانخوازی ده‌ده‌ین".
سه‌یدقادر كه پێشتر جێگری تاڵه‌بانی بوه له‌فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێیوایه ئه‌و ههولاَنهی ئێستا بۆ یه‌كخستنی هێزهچهكدارهكانی هه‌رێم ده‌درێت پێویستی به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزهه‌یه و ده‌ڵێت: "یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان ههرێمو به‌غداش سه‌باره‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه ئاسانتر ده‌كات".
رۆژنامه: له هه‌ڵبژاردنی رابردو توانیتان نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێم بگۆڕن، ئایا هه‌مان حه‌ماسی پێشوتان ماوه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراقی؟ پێتانوایه بتوانن هه‌مان ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن كه هه‌ندێكجار ده‌وترێت پاشهكشهتان كردوه؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: پێمانوایه هه‌مان گه‌رموگوڕیی هه‌یه‌و زیادیشی كردوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی باشتریش ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌ڵبژاردنی پێش‌و، به‌ڵكو پێمانوایه؛ ئه‌مجاره هاوكێشه‌ی سیاسیی عیراقیش گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت‌و كار بكاته سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستانیش، به‌قازانجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و خه‌ڵكی كوردستان.
رۆژنامه: پێتانوایه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مجاره‌ش هه‌مان متمانه‌ی پێش‌و به‌ئێوه بداته‌وه؟ ئایا له چوارمانگی رابردودا هه‌ڵوێسته سیاسییهكانتانو ئه‌دای فراكسیۆنه‌كه‌تان له‌و ئاستهدابوه، كه هاوڵاتیان ئومێدی زیاترتان له‌سه‌ر بنیات بنێن؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: به‌ڵێ پێمانوایه، چونكه ئێستا خه‌ڵك به‌رچاویان رونترهو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بهپشتیوانو جێ ئومێدی خۆیان ده‌زانن.
رۆژنامه: ده‌وترێت كاندیده‌كانتان بۆ په‌رله‌مانی عێراقی، یه‌كێتییه كۆنه‌كانن بۆچی خه‌ڵكی دیكه‌تان نهپاڵاوتوه؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌گه‌ر سه‌یری ناوی كاندیده‌كانی هه‌مو پارێزگاكانی لیستی گۆڕان بكه‌ی، ده‌بینی كه توانا‌و لێوهشاوهییو شارهزاییو كه‌سایه‌تییان كراوه به‌پێوانه، نه‌ك رابردوی سیاسی‌یان، هه‌روه‌ها بۆ زانیاری خه‌ڵكی كوردستان ئێمه زۆرینه‌ی سه‌رۆكی لیستهكانیشمان له پارێزگاكان خه‌ڵكانی بێلایه‌نن و پێشتر ههرحیزبیش نه‌بون.
رۆژنامه: وه‌ك به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند، كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له چوارچێوه‌ی رێكخراوێكی سیاسیی‌دا خۆی رێكده‌خات، چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و هه‌وڵه‌كان له‌و باره‌یه‌وه گه‌یشتونه‌ته كوێ؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: پێویسته‌و ئێستا له‌بواری جێبه‌جێ كردندایه‌و له‌زۆریی پارێزگاكاندا هه‌نگاوی باش نراوه، به‌ڵام كاتی زیاتری دهوێو ده‌كه‌وێته دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
رۆژنامه: ده‌ورو نه‌خشی ئێوه له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا چی ده‌بێت "مه‌به‌ست (4) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌یه"، ئایا ئێوه پێویستان به‌وه‌یه یان پێداده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت پۆستی باڵاوهربگرن؟، وه‌ك له‌ناو یه‌كێتی هه‌تان بوه؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئێمه وازمان له‌پۆست هێناوه‌و پێویستمان به‌پۆست نییه، به‌ڵكو هه‌مومان كارده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان‌و كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیی عێراق بكه‌یت، ئه‌و راستییه‌تان زیاتر بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
رۆژنامه: هاتنه ده‌ره‌وه‌تان له‌ناو یه‌كێتی جێگه‌ی نرخاندنی هه‌ندێك له‌چاودێران بو، كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌مو پله‌و پایه‌و ئیمتیازهبون، ئایا په‌شیمان نین له‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌تان؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیی گهلو نیشتمانه‌كه‌مان به‌لاوه له‌هه‌مو شتێك گرنگتره، بڕوامان به‌و پرنسیپه هه‌یه، كه ده‌ڵێت؛ "به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی بخه سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیتو به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیت بخه سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆت".
رۆژنامه: چیتان كردوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی ئه‌و سه‌دان هاوڵاتییه‌ی به‌هۆی جیاوازیی بیرواڕی سیاسییه‌وه نانیان بڕاوه، یاخود سزای ئیداریی دراون؟ له‌كاتێكدا ئه‌وه زیاتر له چوار مانگه هیچ شتێكی دڵخۆشكه‌ر له‌م باره‌یه‌وه نه‌بیستراوه؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: هه‌وڵی زۆرمانداوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین تامافهكانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆیان، ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاریكرابو كاره‌كانیان ته‌واو كردوه‌و بڕیاره روبه‌ڕوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه: له‌پێشدا ئێوه ره‌خنه‌تان ده‌گرت، كه یه‌كێتی حیزبێكی سه‌نتراڵه، به‌و مانایه‌ی كه دهسهڵاتو بڕیاره‌كان له تاكه شهخسێكدا چڕكراوه‌ته‌وه، ئایا بڕیاردان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا چۆنه‌و تاچه‌ند حساب بۆ رای هه‌ڵسوڕاو كادیرانتان ده‌كرێت؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌گه‌رچی تائێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وا به‌ته‌واوی خۆی رێكنهخستوهتهوه تاچۆنیهتی بڕیاردانتان بۆ رون بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه رێگره له‌وه‌ی، كه بڕیاردان له‌ده‌ستی تاكه‌كه‌سدا بێت.
رۆژنامه: هه‌ندێكجار ره‌خنه‌ی ئه‌وه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گیرێت، كه بڕیار به‌ده‌ستانی، هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ناو یه‌كێتی نیشتمانین، بۆچی خه‌ڵكانی غه‌یره یه‌كێتی له مه‌ركه‌زی قه‌راری گۆڕاندا نییه؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: وه‌كو باسم كرد به‌ڕای ئێمه جارێ ماویه‌تی ئه‌و ره‌خنه‌یه بگیرێ.
رۆژنامه: گۆڕان هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك ته‌رزو دروشمبو؛ سه‌باره‌ت به‌سیستمی حوكمڕانیی هه‌رێم له‌جۆری جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومهتو نه‌هێشتنی گهندهڵییو بێلایه‌ن نه‌بونی هێزهچهكدارهكان.... كه وائیدیعاتان ده‌كرد كه سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی كوردستان ناگونجێت، ئایا ئێستاش ئێوه سورن له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌و دۆخه‌و سازشتان نه‌كردوه؟ وه‌ك ده‌وترێت گوتاری سیاسیتان چركردوهتهوه له ململانێی لایه‌نێكی سیاسیی؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: به‌ڵێ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌مان بۆ گۆڕینی ئه‌و دۆخه‌و هیچ سازشێكمان نه‌كردوه، ئه‌وه ئێمه نین گوتاری سیاسییمان چڕكردبێتهوه له‌ململانێی لایه‌نێكی سیاسیی‌دا، به‌ڵكو ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ی كه باسی ده‌كه‌ی هه‌مو تواناكانی خۆی چڕكردوه‌ته‌وه بۆ ململانێی توند دژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
رۆژنامه: ئایا ده‌توانن درێژه به‌ڕه‌وتی گۆڕانخوازیی بدهنو ببنه نوێنه‌ری گۆڕانخوازانی كوردستان؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: بۆ ئه‌وه ههوڵدهدهینو تێده‌كۆشین.
رۆژنامه: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی وه‌ك (گۆڕان) له‌ڕوی داراییه‌وه ههرواشتێكی سانا‌و ئاسای نییه، ئایا سه‌رچاوه‌ی دارایی گۆڕان كوێیه؟ له‌كاتێكدا هیچ بودجه‌یه‌كیش له‌حكومه‌ت وه‌رناگرن؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: هه‌ر له‌ڕێی كۆمهكو هاوكاریی‌و یارمه‌تیی خه‌ڵك‌و گۆڕانخوازانه‌وه بوه، له‌ئێستاداو بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه‌وتوینه‌ته كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه.
رۆژنامه: خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی بارودۆخێكی ئاشتیی‌و دۆستایه‌تیی‌و پێكه‌وه‌ژیانن، ئایا په‌یوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان چۆنه؟ بۆچی ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان ئێوه‌و یه‌كێتی ناڕه‌وێته‌وه؟ ئایا ئێوه ده‌رگای گفتوگۆ‌و په‌یوه‌ندیتان به‌ڕوی لایه‌نه ركابهرهكانتان داخستوه؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانیی له‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دهكاتو له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، كه ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ‌و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه سیاسییهكانو ئێمه له كوردستاندا پێكه‌وه ده‌ژین ده‌بێ پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ین، با ململانێی سیاسیی‌و ناكۆكیی سیاسییمان هه‌بێ، به‌ڵام ناكرێ به‌چاوی دوژمن سه‌یری یه‌كتری بكه‌ین‌و هیچ لایه‌نێكی سیاسیی ناتوانێ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له كوردستان وه‌ده‌رنێ.
رۆژنامه: ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ یه‌كخستنی هێزهچهكدارهكانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر چنگی حیزب بێته ده‌ره‌وه‌و ته‌سلیمی حكومه‌ت بكرێت، رای ئێوه له‌و باره‌یه‌وه چۆنه؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌و هه‌وڵه چوار ساڵه هه‌یه‌و كاری بۆ ده‌كرێ‌و هه‌مو یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئامادهكراونو په‌رله‌مانیش په‌سندی كردون، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه، پێموایه؛ متمانه‌و بڕیار‌و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی ده‌وێت بۆ جێبه‌جێكردنی.
رۆژنامه: ئێوه وه‌ك شاره‌زایه‌كی ئه‌و بواره، كه پێشتر جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی (ی.ن.ك)بون، پێتانوایه؛ چ میكانیزمێك بگیرێته به‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ركه‌وتو ده‌بێت؟.
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئێمه كه له فه‌رمانده‌یی گشتیی بوین پێشنیازێكی باشمان له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد، هه‌موشیان په‌سندیان كرد، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا. باشتروایه ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه، بژارو پۆلێن بكرێ‌و هه‌ر له پێشمه‌رگه‌وه تاده‌گاته سه‌ر فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ر، ئه‌وكاته ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی سه‌ربازو ئه‌فسه‌رێكی نیزامی تێدایه جیا بكرێته‌وه‌و هێزێكی نیزامیی لـێ دروست بكرێ‌و سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه بێت، به ته‌واوی یه‌ك بخرێ له هه‌مو رویه‌وه، واتا له‌ڕوی فه‌رمانده‌یی كردن‌و یه‌كه‌ی سهربازییو موچه‌و جلوبهرگو مهشقو په‌روه‌رده‌و چهكو..هتد. ئه‌وه‌ی دیكه‌ی، كه ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش رێكبخرێ به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام وه‌كو هێزێكی پشتیوان‌و هه‌ر سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه بێت، ئه‌وه‌شی كه له‌ناو ئه‌م هێزه‌دا جێی نابێته‌وه خانه‌نشین بكرێت، پێویسته كاری سیاسیی‌و رێكخستن له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا نه‌كرێ‌و گوێ نه‌درێته لایه‌نی سیاسیی، به‌ڵكو ته‌نها لایه‌نی نیشتمانیی‌و نهتهوایهتییو ئه‌منیی له‌به‌رچاو بگیرێ، پێموایه ئه‌وكاته چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان ههرێمو به‌غداش سه‌باره‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه ئاسانتر ده‌بێت.