سازدانی: هوَشیار عه‌بدوڵڵا
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا دكتۆر شاهۆ سه‌عید، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له به‌رنامه‌ی (روبه‌ڕو)ی ته‌له‌فزیۆنی KNN، باس له‌و ته‌حه‌دییانه ده‌كات كه له دوای هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009وه له‌به‌رده‌می بزوتنه‌وه‌و فراكسیۆنی گۆڕاندان، هه‌روه‌ها باس له تیۆریزه‌كردنی دیارده‌ی گۆڕان ده‌كا له كوردستاندا، كه به‌شێك له لێكۆڵیاره سیاسیه‌كان به زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی سیاسی له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
دكتۆر شاهۆ سه‌عید، كه پێشتر پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری زانكۆی سلێمانی بوه له بواری فكری سیاسی‌دا، باس له‌و پێشهاتو گۆڕانه سیاسیانه ده‌كات كه له مانای نه‌ته‌وه‌و كایه‌ی سیاسی‌دا رویداوه، جگه له شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكی هاوڵاتیبونو ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگا له سایه‌ی دیارده‌ی گۆڕاندا.
KNN: كاتێك باس له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كرێت، پرسیار له ره‌هه‌نده فكرییه‌كه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیه ده‌كرێت، چۆن تیۆریزه بۆ ئه‌م دیارده سیاسییه بكه‌ین له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستاندا؟
شاهۆ سه‌عید: ره‌نگه جارێ زو بێت تیۆرسازیی بۆ گۆڕان بكه‌ین، واته نابێت له دیدێكی تیۆریی پێشوه‌خته‌وه له گۆڕان بڕوانین. گۆڕان دیارده‌یه‌كه قابلی خوێندنه‌وه‌و تیۆریزه‌كردنی به‌رده‌امه. بۆ نمونه كاتی خۆی له دامه‌زراندنی بزاوته ته‌قلیدییه‌كاندا چه‌ند كه‌سێكی سیاسیی، یان چه‌ند خوێنده‌وارێك له ژورێكدا داده‌نیشتن‌و پێشوه‌خت تیۆره‌یان بۆ سروشتی بزوتنه‌وه‌یه‌ك داده‌ڕشت. بزوتنه‌وه ته‌قلیدییه‌كان، چه‌پ بوبن یان ناسیۆنالیست یان ئاینی، واقعیان به‌به‌ری تیۆره بڕیوه. به‌ڵام له‌م پرسه‌دا گۆڕان هه‌وڵ ده‌دات تیۆره به‌به‌ری واقعێك ببڕێ كه ئیراده‌ی گۆڕانی تێدا دروست بوه، واته پێكه‌وه گرێدانی دو دیوی گۆڕان كه هه‌ردوكیان له دۆخی خهمڵینو پێگه‌یشتندان: گۆڕان وه‌ك خولیایه‌كی فیكریی‌و گۆڕان وه‌ك چالاكییه‌كی مێژویی. له‌ڕوی فیكرییه‌وه ئێمه پێویستمان به راوهستانو تێڕامان‌و خوێندنه‌وه‌ی زیاتره، له‌ڕوی واقعیشه‌وه پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه زیاتر پێبگات‌و پایه‌كانی خۆی قایمتر داكوتێت. باشتره له دیدێكی (ڤیبه‌ر)ییه‌وه بڕوانینه گۆڕان، وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، رۆحیی، له‌پاڵ گه‌شه‌كردنی ئاستی فیكریی نوخبه رۆشنبیرهكانو ئه‌و پێشكه‌وتنه بێرۆكراتیو ئابورییه ههڵاوساوهی كه كایه جیاوازه‌كانی ژیان له كوردستاندا به‌خۆوه‌ی ده‌بینێ. گۆڕان ته‌نها ئیراده‌یه‌كی سیاسی په‌تی دروستی نه‌كردوه، به‌ڵكو چه‌ندین ئیراده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنیبریو سیاسیی جیاواز به‌شدارییان له سه‌رهه‌ڵدانیدا كردوه. هه‌ندێك سه‌ركرده له رابردوه‌وه، له‌ناو شۆڕشه‌وه، دێن‌و به‌شداری له دروستكردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا ده‌كه‌ن له‌پاڵ چه‌ند روخسارێكی نوێ‌دا ، له‌پاڵ شه‌قامێكی ههژاودا، له‌پاڵ چه‌ندین رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیردا، چه‌ندین كه‌سی چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی ره‌وه‌ندی كوردی‌و چه‌ندین نوخبه‌ی ئابوریی تازه دهركهوتو كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ نوخبه حزبییه ئیحتكارییهكاندا یه‌ك نایه‌ته‌وه.
KNN: له‌سه‌ر بابه‌تی فۆرمه‌له نه‌بونی گۆڕان له قاڵبی ئایدیۆلۆژیایه‌كدا یاخود دروست نه‌بونی هێڵێكی فكریی رون كه وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت "زوه" باسی لێوه بكرێت، چۆن ده‌توانین باس له‌و چوارچێوه گشتییه بكه‌ین كه گۆڕانخوازه‌كان كۆده‌كاته‌وه؟
د.شاهۆ سه‌عید: خولیای گۆڕان‌و گۆڕینی واقعی ئێستای كوردستان ئه‌و خولیایه‌یه كه هه‌مومان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه. هه‌مو ئه‌وانه‌ی له ده‌وری گۆڕان كۆبونه‌ته‌وه بڕوایان به ده‌ستاوده‌ستكردنی هێورانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، پێیان وایه نابێت ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی چه‌ند كهسو لایه‌نێكی دیاریكراودا قۆرغ بكرێت، ده‌بێت ته‌نها سندوقی ده‌نگدان شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسییه‌كان بێت، هه‌مومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه ئامێری ترس به‌خشینه‌وه واته هێزه چهكدارهكانو ئامێری پاره‌به‌خشینه‌وه كه بودجه‌ی گشتی وڵاته، ئه‌و دو ئامێره‌ن كه نابێت له‌ده‌ست هیچ هێزێكی سیاسی‌دا بن. دنیابینییه‌ك هه‌مومان كۆده‌كاته‌وه كه ده‌بێت چیتر له ئێستادا بژین‌و له‌پێناو ئاینده‌دا بژین، نابێت گیرۆده‌ی گرێكانی رابردو بین. چونكه رابردو به‌هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی چركه‌ساتی گرنگی تێدایه، چركه‌ساتی ترسناكیشی تێدایه. واته ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست گرێكانی رابردو رزگارمانبێت، ده‌بێت واز له موڵكدارێتی سه‌روه‌رییه‌كانی رابردوش بێنین. روناكییهك له ئاینده‌وه ئومێدمان پێ ده‌به‌خشێت، له ئاینده‌وه رامان ده‌كێشێت، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كا ته‌نها هێز له سه‌روه‌رییه پهرتهكانی رابردوه‌وه وهرنهگرینو له زیندانی گرێ‌و رق وكینهكانی رابردوش رزگارمان بێت.
KNN: به‌شێك له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه گۆڕان، وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌ك، هێنده‌ی له خه‌مه‌كانی خه‌ڵكه‌وه نزیكه، ئه‌وه‌نده له ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراوه‌وه نزیك نییه؟
د.شاهۆ سه‌عید: خه‌ڵك ئێمه‌ی برۆدته په‌رله‌مانه‌وه، ئێمه وه‌ك ئه‌و 25 په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان پشتئه‌ستور به‌ده‌نگی حه‌ڵاڵی خه‌ڵك چوینه‌ته په‌رله‌مانه‌وه، نه ئامێری تۆقاندنمان له ده‌ست بوه نه پاره‌و داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت. هه‌ر پشتئهستوریش به چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ورده.. ورده تیۆریزه بۆ گۆڕان بكه‌ین. هه‌رچه‌ند گۆڕان دورایی مه‌عریفیی هه‌یه، به‌ڵام خۆی دیارده‌یه‌كی سیاسییه كه پێگه‌یشتنی هوشیاریی كۆمهڵایهتییو به‌شداریی به‌رفراوانی خه‌ڵك دروستی كردوه، واته ده‌بێت خه‌ڵك به‌جۆرێك له جۆره‌كان رۆڵیان لهناونانو دیاریكردنی ستراتیجی گۆڕاندا هه‌بێت. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵك یه‌كێكه له سیماكانی گۆڕان‌و له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كێكه له پێناسه‌كانی دیموكراسی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك داده‌مه‌زرێ. په‌نابردن بۆ ئیراده‌و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك ئه‌و هه‌قیقه‌ته ره‌وایه‌یه كه پێویستی به پاساوی ئایدیۆلۆژیی نییه، به‌ڵام ده‌كرێت گۆڕان وه‌ك دیارده‌یه‌ك له ئێستا‌و ئاینده‌دا خوێندنه‌وه‌ی فیكریی‌و سۆسیۆلۆجیی وردی بۆ بكرێت.
KNN: پێش 25/7 پرسیارم لێ‌كردیت كه ئێوه ئه‌تانه‌وێت چی بكهنو چی بگۆڕن؟ باست له وه‌رچه‌رخانێك كرد كه له ئاستی سیاسی‌و ئیداری‌و ئابوری‌و هوشیاریی گشتی له كۆمه‌ڵگای كوردیدا روده‌دا، ئه‌م وهرچهرخانهتان كرد؟
د.شاهۆ سه‌عید: به دڵنیاییه‌وه كراوه، ده‌كرێت بڵێین خه‌ڵك ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی كرد، ئێمه‌ش به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان چوینهپاڵ خه‌ڵك. واته خه‌ڵك‌و نوخبه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه هه‌ستیان به زه‌روره‌تی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه كرد. به‌ر له گۆڕان خه‌ڵك بێهیوا ببو، ئومێدیان به به‌شداریی سیاسی نه‌مابو، هاوسۆزیی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌وه كاڵبونه‌وه ده‌ڕۆیشت، بێئومێدی گه‌یشتبوه ئاستێك كه كه‌س ئومێدی به ده‌نگدان نه‌مابو، خه‌ڵكه‌كه وایان ده‌زانی ده‌نگدان و دیموكراسی كۆمه‌ڵێك گه‌مه و فێڵن كه ده‌سه‌ڵاتدان به‌كاری دێنن. به‌ڵام ئێستا رۆژ به‌رۆژ زیاتر متمانه بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه، رۆژ به‌رۆژ زیاتر مانا ئه‌خلاقییه‌كان بۆ سیاسه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌وه‌ی كه‌مه‌رج نییه سیاسه‌ت ته‌نها هونه‌ری درۆكردن‌و فێڵكردن‌و فریودان بێت.
KNN: بۆچونێك هه‌یه كه ره‌نگه بۆچونی نه‌یاره‌كانتان بێت كه ده‌ڵێن گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی پۆپۆلیستیه سواری شه‌پۆلی توڕه‌یی خه‌ڵك بوه، به‌ڵام به‌شێكی تر پێی وایه كه گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوخبه‌وییه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكی تر پێیان وایه بزوتنه‌وه‌یه‌كی تێكه‌ڵه، رای به‌رێزت سه‌باره‌ت به‌م بۆچونانه چییه؟
د.شاهۆ سه‌عید: من هه‌ست ده‌كه‌م بۆچونی سێیه‌میان راستتره، واته تێكه‌ڵبونی ئیراده‌ی خه‌ڵك (شه‌قام) له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی نوخبه سیاسی‌و رۆشنبیریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كاندا، كه له چركه‌ساتێكدا ده‌چنه پاڵ یه‌ك بۆ دروستكردنی زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك، به‌ڵام زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك كه شته‌كان وێران ناكا، به‌ڵكو سه‌رله‌نوێ رێكیان ده‌خاته‌وه، ریزبه‌ندییه‌كی نوێ له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مواندا دروست ده‌كات به‌وانه‌شه‌وه كه گومانیان هه‌بوه له گۆڕان. له دۆخی گۆڕانه گهورهكانهدا زیاتر ده‌نگی شه‌قام ده‌بیستین كه‌متر ئه‌و ده‌نگانه ده‌بیستن كه ساڵانێكه به‌هێمنی دهدوێنو پێشبینی خرۆشانێكی له‌و جۆره ده‌كه‌ن.
KNN:زۆرجار به‌شێك له "نه‌یاره‌كانتان" تۆمه‌تبارتان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه عوقدهتان له‌گه‌ڵ لایه‌نێك هه‌یه و هه‌ندێك جار ده‌یانه‌وێت بابه‌ته‌كه بخه‌نه دۆخی تاكه‌كه‌سی (شه‌خسه‌نه‌كردن)، ئایا ئێوه كار بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له كۆمه‌ڵێك كه‌س و گروپ ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك جار پێیان ده‌وترێت گه‌نده‌ڵ یان سیاسی ناكارا و ناشاره‌زا، یان ئێوه كێشه‌تان له‌گه‌ڵ سیستم هه‌یه؟
د.شاهۆ سه‌عید: ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیاریكراودا نییه، به درێژایی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیش كه به‌ڕێزت رۆڵت تێیدا هه‌بوه هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌خسیی یان حزبیی دیاریكراومان نه‌وروژاندوه. هه‌میشه كێشه‌ی ئێمه كێشه‌یه‌كی سیاسییه، واته بڕوامان بڕواشمان به كهساندن واته (شه‌خسه‌نه)ی كێشه‌كان نییه. كێشه‌كانی كوردستان له‌وه گه‌وره‌ترن كه له كه‌سێكدا یان لایه‌نێكدا قه‌تیس ببن. ئه‌و "نهئـهی" كه خه‌ڵكی كوردستان دایان به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتداراندا، نه‌ئی كه‌رتێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان بو، خه‌ڵك هه‌ڵگری كێشه‌ی شه‌خسیی نییه به‌ڵكو هه‌ڵگری كێشه‌ی گشتی‌و هاوبه‌شن. به‌پێچه‌وانه‌وه گۆڕان زۆر كه‌سی ئاشت كرده‌وه كه پێشتر كێشه‌ی شه‌خسییان هه‌بو، زۆر دۆستیشی كرده نه‌یاری سیاسیی، واته به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌وه گۆڕان چركه‌ی تێپه‌ڕاندنی كێشه به‌رته‌سك‌و شه‌خسییه‌كان بو. ئێمه كێشه‌ی پاوانكردنی سه‌روه‌ریمان نییه، خۆمان به تاكه خاوه‌نی هیچ سه‌روه‌رییه‌ك نابینین تا شه‌ڕی له‌سه‌ر بكه‌ین، پێمان وایه سه‌روه‌رییه‌كانی رابردو هی هه‌مومانن پێكه‌وه، سه‌روه‌ریه‌كانی پارتی‌و یهكێتیو حیزبی شیوعی‌و هێزه جیاوازه‌كان هی هه‌مومانن، پێمان وایه ئێمه هه‌مومان پێكه‌وه خاوه‌نی ئه‌و سهروهریانهین، ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌رابردوشدا رویانداوه، ئێمه هه‌مومان به‌رپرسین له‌ئاستیداو ده‌بێت پێكه‌وه برینه‌كانمان تیمار بكه‌ین. رۆژێك له رۆژان نه‌مانوتوه شه‌هیدێك له شه‌هیده‌كان به‌ته‌نها هی ئێمه‌یه، یان نهبهردییهك له نه‌به‌ردییه‌كان هی ئێمه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌ڕوی مادییه‌وه رۆژێك له رۆژان داوامان نه‌كردوه ببینه شه‌ریكه به‌شی لایه‌نێك له لایه‌نه‌كان.
KNN:به‌ڵام نه‌یاره‌كانتان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێوه كۆمه‌ڵێك گرفت‌و كێشه‌ی لۆكاڵیتان هه‌یه، واته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جوگرافیاكه‌ی دیاریكراوه، ئایا گوتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتارێكی مه‌حه‌لییه یان گوتارێكیشه به‌ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌دا (به تایبه‌تی له ئاسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌دا)؟
د.شاهۆ سه‌عید: هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌لماندی كه گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی قه‌تیسی نێو جوگرافیایه‌كی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو له سه‌راپای كوردستان ده‌نگمان هێنا، ئه‌گه‌رچی جیاوازیی هه‌بو له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه، له هه‌مو دینیاشدا ئه‌وه هه‌یه، هه‌ندێكجار بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌شوێنێكدا دروست ده‌بێت، به‌ڵام ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی تر، چاكترین نمونه‌ش نمونه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه، كه زیاتر له سلێمانییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا به‌ڵام بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی له قۆناغێكی تردا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌نیسبه‌ت هێزه‌كانی تره‌وه، واته هه‌مان یاسا به‌سه‌ر گۆڕانیشدا جێبه‌جێ ده‌بێت. گۆڕان كۆششێكه به ئازادكرنی ئیراده‌ی تاك له ناوخۆدا له‌دایك ده‌بێت، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی كوردستانی كۆتایی دێت‌و ده‌گاته ئاستی ئیراده‌یه‌كی كوردستانی، ئێمه پێمان وایه ئازادی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، به ئازادی تاكه‌كه‌سی كورد ده‌ست پێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش خاوه‌نی گوتارێكی كوردستانیی به‌هێزبین، ده‌بێت تاك به‌تاكی هاوڵاتیانی كوردستان به (كورد‌و توركمان‌و مهسیحیو عه‌ره‌بیشه‌وه) به‌شداری بكه‌ن له دروستكردنی ئه‌و گوتاره‌دا، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئازاد نه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ش ئازاد نییه، ئه‌گه‌ر كوردێك سته‌می كوردێك قبوڵ بكات، هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ییش سته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر قبوڵ ده‌كات. واته ئازادی شتێكه قابیلی دابه‌شبون نییه، ناكرێت ئێمه له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی باسی ئازادبونی كوردستان بكه‌ین، به‌ڵام له‌ناو نیشتمانه‌كه‌ی خۆماندا ئازادی زه‌وت بكه‌ین، ناكرێت ئێمه له ململانێماندا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و هێزه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان باسی دادپهروهریو به‌ركه‌وتی عادلانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین، به‌ڵام له‌ناوخۆی خۆماندا به‌ركه‌وتی هاوڵاتیان زه‌وت بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین هاوڵاتییه‌كی دلێری خاوه ئیراده دروست بكه‌ین، ناكرێت قه‌واره‌یه‌كی كوردستانیی ئازادیش دروست بكه‌ین. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه، نه‌ته‌وه‌ش بونه‌وه‌رێكی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ئازاد نه‌بن، كه‌سایه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش له‌رزۆك ده‌بێت. ئێمه پێمان وایه گۆڕان سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئازادكردنی ئیراده‌ی تاك تا ده‌گاته ئازادكردنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه. ته‌نها هاوڵاتیانی ئازادیش نه‌ته‌وه‌ی ئازاد دروستده‌كه‌ن.
KNN: یه‌كێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد ره‌خنه‌ی ئه‌وه له سیاسییه كورده‌كان ده‌گرێت كه له‌دوای ساڵی 2003وه رۆحیه‌تێكی ئیتیكالییان چاندوه، كه هه‌مو خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستانیان هه‌ڵواسیوه به ده‌لاقه‌ی هێزێكی ده‌ره‌كی یاخود ئه‌مریكا، ئایا ئه‌وه ده‌ركه‌وته‌كانی لاوازكردنی كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی كورده؟ چۆن گۆڕان له‌م گوتاره‌دا ده‌كرێت؟
د.شاهۆ سه‌عید: بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیو نه‌ته‌وه‌ی دلێر دروستبێت، پێویستمان با ئازادكردنی وزه‌كانی ناوخۆیه. سیاسییه ته‌قلیدییه‌كان پێیانوایه گۆڕان له ده‌ره‌وه دێت، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه گۆڕان ئیرادهیهكه له‌ناوخۆدا دروست ده‌بێت. راسته گۆڕانی بابه‌تی بونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاماده‌ییه‌ك نه‌بێت له‌ناوخۆدا هه‌رگیز ته‌بابون له‌نێوا ئیراده‌ی گۆڕان له‌ناوخۆ و گۆڕانی بابه‌تی له ده‌روه دروست نابێت. ئه‌م ئیشكالیه‌ته وای كردوه ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه متمانه به خۆمان له ده‌ست بدهینو هه‌میشه چاوه‌ڕوانی هێزێكی ده‌ره‌كی بین. وه‌ك چۆن ئێمه پێمانوایه ده‌بێت تاك له كوردستاندا ئازاد بێت‌و كه‌س وه‌لی ئه‌مر نه‌بێت به‌سه‌ر كه‌سێكی تره‌وه، له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ییش رازی نابین نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌لی ئهمرو برا گه‌وره بێت به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تره‌وه. گه‌ر هاوڵاتیان له كوردستاندا ستهمو ناعه‌داله‌تی ناوخۆ قبوڵ بكه‌ن ئه‌وه له ململانێی نه‌ته‌وه‌ییشدا سته‌م ناعه‌داله‌تی نه‌ته‌وه‌كانی تر قبوڵ ده‌كه‌ن، واته له فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕاندا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیراده بۆ خه‌ڵك سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ نه‌ته‌وه. به‌ڵام كاتێك له‌نێوان دهسهڵاتدارانو خه‌ڵكدا بۆشایی دروست ده‌بێت ئیتر خه‌ڵك وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هێزی ده‌سه‌ڵاتداران نامێنن‌و ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌شوێن سه‌رچاوه‌ی هێزی ده‌ره‌كیدا ده‌گه‌ڕێن.
KNN: ئه‌ی چۆن بۆچونی ئه‌و بیریاره كورده هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت كه ده‌ڵێت هه‌ر هێزێك بتوانێت له‌ناوخۆدا داپڵۆسین بكات، ئاماده‌یه له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌دا سازشی گه‌وره بكات؟
د.شاهۆ سه‌عید: به‌ڵی ئه‌وه جۆرێكه له ماسۆشیه‌تی سیاسی كه خاوه‌ن ئیراده له‌رزۆكه‌كان په‌نای بۆ ده‌به‌ن. له به‌رامبه‌ر هه‌ر سازشێك بۆ ده‌ره‌وه هه‌ر زهلیلییهك له‌به‌رده‌م داگیركه‌راندا بازنه‌ی داپڵۆسین له‌ناوخۆدا به‌رفراوانتر ده‌بێت.
KNN: ته‌حه‌دییه‌كانی به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چیه له‌دوای 25/7؟
د.شاهۆ سه‌عید: ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێن كه چه‌ند تهحهدییهكمان له‌به‌رده‌مدایه، یه‌كێك له‌و ته‌حه‌دییانه هه‌ڵكشانی خیتابی حه‌ماسییه له گۆڕاندا كه پێویست ده‌كا ته‌رجه‌مه‌ی بكه‌ین بۆ خیتابێكی ئه‌قڵانی مه‌ده‌نی كه وتوێژ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی هاوڵاتیانو كۆمه‌ڵگه‌دا بكا، نه‌ك ته‌نها وتوێژ له‌گه‌ڵ عاتیفه‌و حه‌ماسه‌تدا. واقعی شۆرش‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیركه‌ر ئه‌وه‌ی خواستوه كه ئێمه له قۆناغێكدا هه‌ڵگری گوتاری حه‌ماسیی بین، به‌ڵام گۆڕان به‌وپێیه‌ی ده‌ركه‌وتێكی سیاسییه له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه دروست ده‌بێـت نه‌ك له‌رێگه‌ی شه‌ڕو كوشتاره‌وه پێویستی به گوتارێكی جیاوازه. ته‌حه‌دییه‌كی تر كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 25/7 هاتوه‌ته به‌رده‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و بهدحاڵیبونهیه كه په‌یوه‌ندیی به مانای سیاسهتو سیاسه‌تكردنه‌وه هه‌یه. سیاسه‌ت له دوای راپه‌ڕینه‌وه بوه‌ته جۆرێك له كاسبی، بۆیه ئێمه كاتێكمان ده‌وێت تا خه‌ڵك فێرده‌بێت كه نابێت بزوتنه‌وه سیاسییه‌كان شوێنی كاسبی‌و پاره‌په‌یداكردن بن، نابێت هێزه سیاسییه‌كان موچه ببه‌خشنه‌وه‌و ببنه باری گران به‌سه‌ر بودجه‌ی گشتییه‌وه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا هێزی سیاسیی بێ مه‌سره‌ف له كوردستاندا دروست نه‌بوه گه‌یاندنی ئه‌م مانا نوێیه‌ی سیاسهتو سیاسه‌تكردن جارێ زه‌حمه‌ته. ته‌حه‌دییه‌كی تر په‌یوه‌ندیی به مانای به‌رپرسیارێتییه‌وه هه‌یه، چۆن بتوانین قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان بێنین كه ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌داو ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاری راسته‌قینه‌یه خه‌ڵكه نه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارن، چۆن هاوڵاتی سه‌رله‌نوێ بایه‌خی خۆی دهزانێتو له‌وه ده‌گات كه هه‌ر وه‌ك له 25/ 7دا وتی ده‌نگی هاوڵاتییه‌ك، جوتیارێك له گوندێكی سه‌ر سنور یه‌كسانه به ده‌نگی به‌رپرسێك یان سه‌ركرده‌یه‌ك، واته سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگه پیرۆزه‌ی كه سه‌ركرده‌كان له‌خۆیان ئاڵاندوه، چونكه ئێمه چیتر پێویستمان به سه‌ركرده‌ی ره‌مز نییه به‌ڵكو پێویستمان به هاوڵاتی ئازاد‌و ده‌نگده‌ره.
KNN: ئه‌ی له‌ناو گۆڕاندا ره‌مز نییه؟ ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌مز نییه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا؟
د.شاهۆ سه‌عید: ده‌كرێت بڵێین نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و رهمزهیه كه كۆتایی به‌سه‌رده‌می ره‌مز دهێنێت، چونكه ئه‌و كه‌سێكه پێیه‌كی له‌ناو شۆڕش‌و پێیه‌كی له‌ناو خه‌باتی مه‌ده‌نیدایه، واته كه‌سێكه رۆژێك له رۆژان هه‌ڵگری شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕانه بوه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێمه راپه‌ڕین به گه‌وره‌ترین ده‌ركه‌وتی سیاسی هاوچه‌رخ دابنێین، پێمان وابێت كه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه حوكمی خۆماڵی كوردستان دهستپێدهكاتو ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر لهناوچهكی به‌رفراواندا كۆتایی پێدێت، هه‌مو كه‌سێك ده‌زانێت كه نه‌وشیروان مسته‌فا وهاوڕێكانی چ رۆڵێكیان هه‌بوه له هه‌ڵگیرسان‌و نه‌خشه‌دانان‌و سه‌ركردایه‌تیكردنی راپه‌ڕیندا، ئه‌و شایه‌تییه كاری مێژونوسان و هاوڵاتیانی كوردستانه، كه من نامه‌وێت بیده‌م. راستییه‌ك كه ده‌بێت بیسه‌لمێنین ئه‌وه‌یه كه تارمایی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیی تا ئێستا درێژبونه‌وه‌ی هه‌یه. قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له 1991 ه‌وه تا ئێستا پشتئه‌ستوره به شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕانه. پارتی‌و یه‌كێتی ته‌نها له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه نه‌هاتنه سه‌ر حوكم، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕانه‌شه‌وه ره‌واییان به‌خشی به شه‌ڕی ناوخۆ‌و پاشان دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر دو ئیداره‌دا كه تا ئێستا به‌رده‌وامه. راسته یهكێتیو پارتی هه‌ر یه‌كه‌یان نزیكه‌ی50%ی ده‌نگیان به شه‌رعیه‌تی دیموكراتی به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام كه‌سیان ئیعترافیان به‌م شه‌رعیه‌ته دیموكراتییه‌ی یه‌كتر نهكردو له‌ڕێگه‌ی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕییه‌وه شه‌رعیه‌تی دیموكراتیی یه‌كتریان پوچه‌ڵ كرده‌وه، به لێكگرێدانی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕییو شه‌رعیه‌تی دیموكراتی، یهكێتیو پارتی دو حوكمی شمولیی خاوه‌ن شه‌رعیه‌تی 100% ره‌هایان له دو ناوچه‌دا دامه‌زراند. واته ئێمه له واقعێكداین كه حوكم تا ئێستا پشتئه‌ستوره به شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕانه، ئه‌ڵبه‌ته نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌م مانایه پشكی له‌ناو شه‌رعیه‌تی شۆڕگێڕانهدا هه‌یه، به‌ڵام ئێستا خۆی دێت‌و كۆتایی به‌و شه‌رعیه‌ته دێنێت‌و ده‌بێته خاوه‌نی شه‌رعیه‌تێكی دیموكراتی، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كۆتاییهێنان به‌و واقعه سه‌پێنراوو نادیموكارتییهی كه یهكێتیو پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕانه دروستیان كردوه، له‌ڕێگایه‌وه كوردستانیان وه‌ك برابه‌ش دابه‌شكردوه.
KNN: ئایا زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتن له‌م وه‌رچه‌رخانه له‌ناو هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا هه‌یه؟
د.شاهۆ سه‌عید: من هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م قسانه‌ی ئێمه باسی ده‌كه‌ین رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بێته باسوخواسی نێو گۆڕانخوازان، له‌نێو هه‌ردو نه‌وه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وانه‌ی كه پشكیان له‌ناو شۆڕشدا هه‌بوه‌و ئه‌وانه‌شی كه هه‌ڵسوڕاوی نوێێ ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ن.
KNN:ئایا ئه‌مه‌ی ده‌یڵێیت ده‌كرێت وه‌كو وه‌ڵامێك بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن سه‌كرده‌كانی پێشوی یه‌كێتی ئێستا قیاده‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن و هیچ جیاوازییه‌ك له گۆڕاندا نییه؟
د.شاهۆ سه‌عید: به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س له‌و سه‌ركردانه‌ی پێشوی یه‌كێتی په‌نایان نه‌بردوه بۆ رابردوی خۆیان بۆ شه‌رعیه‌ت به‌خشین به مۆدێلێك له ده‌سه‌ڵات له‌ناو گۆڕاندا. ته‌نانه‌ت ئێمه تا ئێستا سه‌ركردایه‌تیمان له‌ناو گۆڕاندا نییه‌و كه‌سیش له‌وان رێگه‌ی نه‌داوه به‌خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌ی گۆڕان خۆی بناسێنێت. ئێمه وشه‌یه‌ك بۆ هه‌موان بهكاردێنین كه تا ئێستا هیچ پلهبهندببهكی تێدا نییه كه وشه‌ی "هه‌ڵسوڕاو"ه. دوا قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كم لێمان بیست وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌م دیده، ئه‌و وتی: من‌و هاوڕێكانیشم هه‌مو ژیانی خۆمان بۆ ئه‌ركێك ته‌رخانكردوه كه هه‌ست ده‌كه‌ین هێشتا ته‌واومان نه‌كردوه. ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه شۆڕشی له‌پێناودا دروستبو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵك، كاتی خۆی كه خه‌ڵكی شۆڕشی كردوه دێوانه نه‌بون، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف ده‌سه‌ڵات شۆڕ‌شیان كردوه، خه‌ڵك گیانی به‌خشیوه‌و ئارامی خۆی‌و خێزانی له‌ده‌ستداوه، قوربانیی مادیی زۆر گه‌وره‌ی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ره‌وه ببێته‌وه به ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی نوخبه‌یه‌كی دیاریكراو. ئێمه له راپه‌ڕیندا توانیمان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بێنین، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا راپه‌ڕین وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ناكامڵ ماوه‌ته‌وه چونكه هێشتا به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵك. من هه‌میشه وتومه ته‌نها په‌یامی راپه‌ڕین ئه‌وه نه‌بوه كه له‌بری عه‌ره‌بی به كوردی قسه بكه‌ین، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه به كوردی هه‌مو ئه‌و شتانه بڵێین كه ده‌مانه‌وێت بیلێین.
KNN: یه‌كێك له ده‌ركه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له فراكسیۆنی گۆڕاندا به‌جه‌سته ده‌بێت، كه جه‌نابتان ئهندامێكن له‌و فراكسیۆنه، فراكسیۆنی گۆڕان چی كردوه؟
د.شاهۆ سه‌عید: فراكسیۆنی گۆڕان ته‌مه‌نی ته‌نها چه‌ند مانگێكی دیاریكراوه، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا توانیومانه ئه‌زمونی ئۆپۆزیسیۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا بچه‌سپێنین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌م ئهزمونیشمان ههبوبێَت گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه سه‌ره‌تایه‌كی باشمان ده‌ستپێكردوه، ئێمه ئۆپۆزیسیۆنمان له په‌رله‌مانێكدا دروستكرد كه بۆ حه‌ڤده ساڵ بو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه قۆرغكرابو. له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له فراكسیۆنی گۆڕان، به ئاشكرا ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه هێزێك هه‌یه ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان ئیفلیج بكات‌و په‌كی بخات، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موعاره‌زه‌ی تێدایه. ئه‌مه كارنامه‌ی 13 كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه كه تائێستا نه‌مانتوانیوه كۆبونوهیهكی جدی ئه‌وتۆ ساز بده‌ین كه په‌رله‌مان وه‌ك ده‌زگایه‌كی تهشریعیو رهقابیی به‌هێزو زیندو نیشان بده‌ین. ئهقڵییهتێك هه‌یه كه له رێگای بێده‌نگكردنی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ته‌واوی ده‌زگای په‌رله‌مان بێده‌نگ دهكاو سزای ده‌دا، ته‌نانه‌ت ده‌یه‌وێت زیاتر له جاران بێده‌نگی بكات. له دوا كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا كه تهرخانكرابو بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم، دو ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێمه، كاك عه‌دنان عوسمان‌و خاتو كوێستان محه‌مه‌د، پاش ئه‌وه‌ی دو پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد ده‌سبه‌جێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیستی كوردستانی كۆتایی به كۆبونه‌وه‌كه هێنا، پاساوی ئه‌ندامه‌كه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه بو كه مادام ئه‌وان قسه ناكه‌ن ئیتر با ئێمه‌ش قسه نه‌كه‌ین. ئه‌مه خراپترین رێكه‌وتنه كه ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا بیسه‌پێنن، ئێمه قسه نهكهینو ئه‌وانیش قهسهنهكهن ئیتر هه‌مومان پێكه‌وه په‌رله‌مان بێده‌نگ بكه‌ین، ئێمه بۆ ئه‌وه هاتوین بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌مجۆره سهفقانه بێنین. گه‌ر ئه‌ندامێك له‌وان له مافی قسه‌كردنی خۆی خۆش ده‌بێت ئێمه هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر ئه‌و مافه‌ی خۆمان ناكه‌ین. به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌وانیش له‌و مافه‌ی خۆیان نهبورنو هه‌مومان پێكه‌وه قسهبكهینو به‌ڵگه‌و به‌ڵگه‌ی پێچه‌وانه بێنینه‌وه، هه‌مومان به‌رگری له مافی قسه‌كردنی یه‌كتر بكه‌ین. ئه‌وانه‌ی متابه‌عه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیان كردبێت ئه‌و شایه‌تییه ده‌ده‌ن كه ئێمه رۆژێك له رۆژان داوامان له سه‌رۆكایه‌تی نه‌كردوه كه هاوڕێیه‌كمان له لیستی كوردستانی بێده‌نگ بكات. به‌ڵام چه‌ندین جار ئه‌وان په‌نایان بردوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی بۆ بێده‌نگكردنی ئێمه.
ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌م دو خیارداین، یان ئه‌وه‌تا پێكه‌وه په‌رله‌مان ئاكتیڤ ده‌كه‌ین‌و ده‌یكه‌ینه په‌رله‌مانێكی زیندو وه‌ك ئه‌وه‌ی له دنیای دیموكراتیدا هه‌یه. یان ئه‌وه‌تا په‌كی دهخهینو ئیفلیجی ده‌كه‌ین، له كاتێكی ئاوهاشدا به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێـته سه‌ر شانی لیستی زۆرینه، چونكه ئێمه نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان به‌ده‌سته‌و نه سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان.
KNN: ئه‌و نه‌ریته‌ی گۆڕان هێنایه كایه‌وه، بۆ تێكه‌ڵبونی بهرپرسانو خه‌ڵك، سه‌ردانكردنی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان بۆناو خه‌ڵك، هه‌ندێك له نه‌یاره‌كانتان به موزایه‌ده‌ی وه‌سف ده‌كه‌ن، رای به‌رێزتان له‌و باره‌یه‌وه؟
د.شاهۆ سه‌عید: ئه‌گه‌ر نزیكبونه‌وه له‌خه‌ڵك موزایهدهبێت، ئه‌وه وه‌ك دكتۆر زانا ره‌ئوف له به‌رنامه‌یه‌كی پێشودا وتی ئێمه شانازی به‌و موزایهدهیهوه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر وای لێبێت ئینسان هیچ ئیشێكی باش نه‌كات بۆئه‌وه‌ی پێی نه‌ڵێن موزایه‌ده‌چی، ئێمه ده‌كه‌وینه به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره. ئێمه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش كردوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حیزبی له‌نێو هێزه چه‌كداره‌كاندا، بۆ زیادكردنی موچه‌ی پۆلیس‌و پێشمه‌رگه‌و هاوتاكردنیان به موچه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌غدا، بۆ باشكردنی باری خاوه‌ه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، كێ له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژانه سودمه‌نده، ئه‌گه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان ببنه هێزی نیزامی، سودمه‌ندی یه‌كه‌م كێیه؟ بێگومان سودمه‌ند ههمومانین نه‌ك گۆڕان به ته‌نها. ئێمه پڕۆژه یاسایه‌كمان پێشكه‌شكردوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و وه‌زیره‌كان و پله باڵاكان، ئه‌مه چ موزایه‌ده‌یه‌كی تێدایه؟ ئێمه سه‌ردانی گونده‌كان و ئۆردوگاكان ده‌كه‌ین، له نزیكه‌وه گوێ له خه‌ڵك ده‌گرین، تا ئێستا كه‌س به جدی گوێی له داوا‌و خه‌می هاولا تیانی ئه‌و شوێنه په‌راوێزخراوانه نه‌گرتوه، بۆ نمونه له سه‌ردانماندا بۆ چه‌ند گوند‌و ئۆردوگایه‌ك پرسیارێكمان چه‌ند جارێك بیست‌و چه‌ند جارێك دوباره بۆوه كاتێ ده‌یانوت: "تاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك هاوڵاتیی پله دو ته‌ماشامان ده‌كات؟". ئێمه له قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه سڵ ناكه‌ینه‌وه كه خۆیان له سه‌رو خه‌ڵكه‌وه دهبیننو گوێگرتن له خه‌می هاوڵاتیان به نه‌نگی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
گۆڕان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مومان هات، ته‌نانه‌ت به‌ره‌ژه‌وه‌ندیی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌نگیان پێنه‌داین، قسه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێك له حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانم له‌یاده پێی وتم ماڵتان ئاوا بێت به‌ر له‌وه‌ی گۆڕان بێت مانگ له حزبه‌كه‌ی ئێمه‌دا 45 رۆژ بو، ئێستا بوه‌ته‌وه به 30 رۆژ، واته گۆڕان شتێكی نوێی له هوشیاریی سیاسی‌دا دروستكرد، به‌های گه‌ڕانده‌وه بۆ هاوڵاتی، ده‌سه‌ڵاتدارن چیتر بێ منه‌ت نین‌و حساب بۆ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، گۆڕان به به‌رژه‌وه‌ندیی بۆ هه‌مو خه‌ڵك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، نه‌ك بۆ گۆڕانخوازه‌كان به ته‌نها، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه، گۆڕانخوازه‌كان لای خۆیانه‌وه باجیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو خه‌ڵكی پێكه‌وه قازانج بكه‌ن.