دیمانه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌




Thursday, February 18, 2010
 
     

دیمانه‌ی‌: گۆڤاری‌ سیڤل
سڤیل: باس له‌وه‌ ده‌كرێت به‌هۆی‌ ناكۆكیت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ‌ له‌سه‌ركرده‌كانی‌ گۆڕان له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ عاجز بون؟
ئاسۆ عه‌لی: ده‌كرێت ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ به‌ جۆرێك له‌دڵی خۆخۆشكردن لێكبدرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ نییه‌ كه‌ تێبینی‌ و سه‌رنج و جیاوازی‌ روانین و بۆچونیشم له‌سه‌ر شێوازی‌ كاركردن و هه‌ندێ‌ ئاڕاسته‌ی‌ بیركردنه‌وه‌، نه‌بوه‌ و نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌، كه‌ حیزب یان بزوتنه‌وه‌ و پێكهاته‌یه‌كی‌ له‌و جۆره‌ نییه‌، كه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی له‌پێشدا دیاریكراو بۆ مه‌سه‌له‌كاندا له‌قاڵبدرابێت. به‌دڵنیاییه‌وه‌ گه‌شه‌كردن و داهینان له‌ بۆته‌ی‌ جیاوازی‌ بیروبۆچوندا به‌دیدێت، وه‌ك خۆشم هه‌میشه‌ و له‌هه‌ر شوێنێكدا كارم كردبێت، خاوه‌ن بۆچون و روانینی‌ تایبه‌تی‌ خۆم بوم و له‌پێناو به‌رگری لێكردنیشیدا ئاماده‌ بوم روبه‌ڕوی‌ هه‌ر زیانێك ببمه‌وه‌. هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێستا و له‌داهاتوشدا هه‌مان هه‌ڵوێستم ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێست و گله‌ییانه‌ له‌پێناو ئه‌ولا گۆڕانه‌ و بۆ ئه‌ملا گۆڕان نییه‌.

سڤیل: تیبینی‌ و گله‌ییه‌كانت له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان چیه‌؟
ئاسۆ عه‌لی: گله‌ییه‌كانم له‌چوارچێوه‌ی‌ میكانزمی‌ كاركردن و هه‌ندێ‌ روانین و سیمای‌ خۆڕزگارنه‌كردن له‌ رابوردوه‌، جگه‌ له‌ هه‌ندی‌ شتی بچوك كه‌ زۆر جه‌وهه‌ری‌ نین، به‌ڵام گوێپێنه‌دانیان زیان به‌ داهاتوی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌گه‌ێنێت. هاوكات پێویسته‌ ئه‌و راستییه‌ فه‌رامۆش نه‌كرێت، كه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جیاواز و نوێ و فره‌ڕه‌نگ و خۆڕسك و جه‌ماوه‌ریه‌ به‌ ئامانجی گۆڕینی ئاشتیانه‌ و مه‌ده‌نیانه‌ی‌ شێوازی‌ حوكومڕانی. ئه‌وه‌ی‌ وا ده‌بینێت كه‌ ده‌بێت لایه‌نگران و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ وه‌كو كۆرس به‌یه‌ك نه‌غمه‌ بخوێنین، ئه‌وه‌ له‌ سروشت و خاڵی به‌هێز و گرنگی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ تێنه‌گه‌یشتوه‌.

سڤیل: ئه‌وه‌ی‌ كه‌ باس ده‌كرێت ناكۆكی‌ قوڵ هه‌یه‌ له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تاچه‌ند راسته‌؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر چین. ئه‌گه‌ر نییه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ له‌پای‌ چی‌ ده‌كرێن و له‌كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت؟
ئاسۆ عه‌لی: به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌واتای‌ ناكۆكی‌، ناكۆكی‌ نییه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاڵ و روانینی هاوبه‌شی زۆر و پته‌وی نێوان هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌كه‌ سه‌چاوه‌ی‌ به‌دیهێنانی بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌، ئه‌و جیاوازییانه‌ی‌ هه‌یه‌، زیاتر به‌ئاڕاسته‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ‌ ئه‌ركی رۆژانه‌ و چۆنیه‌تی‌ روانین بۆ هه‌ندێ‌ بابه‌تی‌ یه‌كلانه‌بوه‌وه‌یه‌. نه‌ك له‌سه‌ر شته‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان. بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌یه‌وێت بزوتنه‌وه‌یه‌ك بێت، ته‌واو جیاواز له‌شێوازی‌ كاركردنی‌ پێشوی‌ حیزب و كه‌ش و ژیانی‌ سیاسی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ش له‌ گرنگی‌ و كاریگه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و به‌شێكه‌ له‌و جه‌نگه‌ ده‌رونییه‌ی‌ كه‌ زۆر به‌خێرایی‌ ده‌پوكێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ وه‌رناگیرێن چونكه‌ بنه‌مایه‌كی‌ به‌هێزیان نییه‌.

سڤیل: له‌سه‌روبه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 25/7دا شه‌وانه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ KNNه‌وه‌ ده‌سته‌ ده‌سته‌ خه‌ڵك پیشان ده‌دران كه‌ ده‌هاتنه‌ ناو گۆڕان، ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانی‌ یه‌كێتیه‌وه‌ باسی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كادران و هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كرێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌مانه‌ تاچه‌ند كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی‌ گۆڕان ده‌بێت؟
ئاسۆ عه‌لی: ئه‌و دو دۆخه‌ دو بابه‌ت و شێوازی‌ زۆر له‌یه‌ك جیاوازن، یه‌كه‌میان سروشتی‌ و راسته‌قینه‌ بو، ئه‌مه‌ی‌ تریشیان لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ناجۆری‌ بێ‌ بنه‌مایه‌. ئه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنانه‌ زۆر سروشتی‌ بو، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی‌، به‌ ده‌ستبه‌رداربونی‌ موچه‌ و پله‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ خۆیانه‌وه‌، هه‌ڵوێستیان بۆ پشتیوانی‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان راده‌گه‌یاند. ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌ ریزه‌كانی‌ یه‌كێتی یان لایه‌ن و گروپ و پێكهاته‌كانی‌ تر و چه‌ندقاتی ئه‌وه‌ش له‌خه‌ڵكانی ئاسایی ده‌ره‌وه‌ی‌ حیزبه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بون به‌ ریزه‌كانی‌ گۆڕانه‌وه‌، شوێنكه‌وته‌ی‌ بۆچونێكی خۆڕسكانه‌ دروستبوی‌ ناخی كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بون و ئه‌و راگه‌یاندنه‌ش زاده‌ی‌ دۆخێكی ده‌رونی تایبه‌ت و وه‌ڵامێكی‌ سروشتی‌ قۆناغێك بو كه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك كاردانه‌وه‌ی‌ روانین و ره‌فتاری‌ ناجۆری‌ به‌رامبه‌ر نه‌بوایه‌ ده‌كرا وانه‌بێت. ئه‌وه‌یش تێپه‌ڕی‌ و كۆتایی‌ پێهات. به‌ڵام ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ لاوازانه‌ی‌ ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن، به‌شێكه‌ له‌و هه‌وڵه‌ هیوابڕاوانه‌ی‌ بۆ خه‌ڵك و خۆخه‌ڵه‌تاندن به‌كار ئه‌نجامده‌درێن. ئاشكرایه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان حیزب نیه‌، پێكهاته‌یه‌كی‌ كۆنكرێتی‌ له‌قاڵبدراو نیه‌، جگه‌ له‌ ئه‌ركی دڵسۆزانه‌، پله‌وپایه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ شوێنانی تری‌ نییه‌ تا خه‌ڵك وه‌ربگرێت و دواتر ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌جێی‌ بهێڵێت و بڕوات. په‌یوه‌ست بون به‌ گۆڕانه‌وه‌، هه‌م زۆر ئاسان و هه‌م زۆر گرانه‌. ئه‌وانه‌ی‌ به‌تێگه‌یشتن و هوشیارییه‌وه‌ كاری‌ بۆ ده‌كه‌ن سامان و سه‌روه‌تێكی زۆر به‌به‌هاو جێگیرن و ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو گۆڕانه‌وه‌، ماڵئاوایی كردنیان، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ ماڵی گۆڕانه‌. ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نها ریكلامێكی‌ فاشلی كورتخایه‌نه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ زیاتریش ده‌چێته‌ قاڵبی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كڕین و فرۆشتنه‌وه‌. بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی معامه‌له‌كه‌ش سه‌دان و هه‌ندێجار هه‌زاران قات له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تر ده‌كرێت و ده‌فرۆشرێته‌وه‌ به‌و خه‌ڵكه‌ی‌ هه‌مو رۆژو چركه‌و ساتێ پێكه‌وه‌ن و ئاگاداری‌ یه‌كن و كڵاویان له‌سه‌ر نانرێت. شانۆگه‌ری‌ له‌و بابه‌ته‌ له‌مێژوی‌ ژیانی‌ سیاسی‌ ئه‌م میلله‌ته‌دا زۆر بوه‌، به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشو وه‌ڵامی زۆر شتی له‌و بابه‌ته‌یان دایه‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی داهاتویش وه‌ڵامی هاوشێوه‌ی‌ ده‌بێت و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ر نه‌بوه‌ به‌و بانگه‌شانه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێستا جێپێی‌ قایمتر و ناسراوتره‌ و خه‌ڵك زیاتر له‌ ئاڕاسته‌ی‌ بۆچون و به‌رنامه‌كانی‌ تێگه‌یشتون، هه‌ر بۆیه‌ له‌و بڕوایه‌دام پشتیوانیه‌كه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ به‌رفراوانتر و زیاتر ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنی‌ 25/7.

سڤیل: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌هۆی نوسینه‌كانی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر یه‌كتر بارگرژیه‌كی‌ توندی‌ تێكه‌وت و پاشان به‌هه‌وڵی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ئه‌و بارگرژیه‌ هێور كرایه‌وه‌، ئێستا له‌راگه‌یاندنه‌كانی‌ هه‌ردولاوه‌ دیسان خه‌ریكه‌ ئه‌م بارگرژیه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌، پێتوایه‌ له‌سه‌روبه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی‌ عێراقدا ئه‌م بارگرژیه‌ بگاته‌وه‌ ئاستێكی‌ مه‌ترسیدار؟
ئاسۆ عه‌لی: نه‌خێر ئه‌مجاره‌ ئه‌گه‌ری‌ دروستبونی بارگرژی‌ بۆ ئاستی مه‌ترسیدار زۆر له‌ جاری‌ پێشو لاوازتره‌، ئه‌و نیگه‌رانی‌ و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی‌ جاری‌ پێشو هه‌بو ئه‌مجاره‌ زۆر كه‌متر ده‌بێت. چونكه‌ له‌لایه‌ك دۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سروشتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش جیاوازه‌. به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردندا جۆش و حه‌ماس زیاد ده‌كات. هه‌ر لایه‌كیش بۆ پیشاندانی بیانوی‌ بون و هاتنه‌ مه‌یدان، مافی خۆیه‌تی ئه‌و خاڵانه‌ی پێگه‌ی‌ به‌هێزتر ده‌كه‌ن و ئه‌و ره‌خنانه‌ی‌ له‌سه‌ر لاكانی‌ تر هه‌یه‌تی گه‌ش و زه‌ق بكاته‌وه‌. ئه‌مانه‌ شتی‌ سروشتین و دروست ده‌بن و له‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م جۆش و حه‌ماسه‌ نابێت بگاته‌ ئاستێك زیانی له‌سودی زیاتر بێت. هاوكات هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌و حیزبانه‌ی‌ تا ئاستی ستراتیژیش هاوپه‌یمانن. ئه‌گه‌ر جیاوازی‌ روانین و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی‌ یه‌كتری‌ نه‌بێت، به‌هانه‌یه‌ك بۆ بونیان نامێنێت. تۆ كه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌ك یان حیزبێكی‌ سیاسی‌ هه‌یت، ده‌ره‌نجامی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ جیاوازیت و شته‌كان له‌گۆشه‌یه‌كی‌ تره‌وه‌ ده‌بینیت. هه‌ر لایه‌كیش بیه‌وێت به‌ناوی‌ یه‌كڕیزی و گوایه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆی‌ وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێت و خۆی‌ بكاته‌ میراتگر و خاوه‌ن تاپۆی‌ رابوردو و داهاتوی میلله‌ت و هه‌ر ره‌خنه‌لێگرتنێكی به‌ تاوان بداته‌ قه‌ڵه‌م. جگه‌ له‌ لایه‌نێكی خاوه‌ن عه‌قڵیه‌تی‌ پاوانخوازانه‌ی به‌سه‌رچو هیچی تر نییه‌.

سڤیل: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ تیبینیتان له‌سه‌ر شێوازی‌ حوكمڕانی‌ و به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه‌، له‌ كوردستان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌مه‌دا هاوبه‌شن حكومه‌تیان به‌ده‌سته‌، به‌ڵام گۆڕان تێبینی‌ و قسه‌كانی‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی‌ ده‌كات، هه‌ست ده‌كرێت گۆڕان بێده‌نگی‌ به‌رامبه‌ر به‌پارتی‌ هه‌ڵبژاردوه‌، ئه‌م بێده‌نگیه‌ی‌ ئێوه‌ به‌رامبه‌ر پارتی‌ بۆچی‌؟
ئاسۆ عه‌لی: ره‌خنه‌ و هه‌ڵوێست و بۆچونه‌كانمان به‌دیاریكراوی‌ نه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی‌ یه‌كێتییه‌ نه‌ پارتی. به‌ڵكو به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌. ئه‌م شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه‌ش هه‌م یه‌كێتی و هه‌م پارتی و هه‌م به‌شێك له‌ئێمه‌ش كه‌ پێشتر له‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستاندا بوین به‌قه‌د ئه‌و به‌شداریه‌مان لێی‌ به‌رپرسیارین. ئێمه‌ ره‌خنه‌ له‌هه‌ر هه‌ڵه‌ و له‌هه‌ر سیاسه‌تێكی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكدا ده‌گرین و باكمان نییه‌ روی‌ كێ و چ لایه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ به‌ خۆشمانه‌وه‌. بۆیه‌ كه‌س له‌ره‌خنه‌ لێگرتن به‌ به‌ده‌ر نازانین.
هه‌ندێك به‌تایبه‌تی‌ له‌ناو ریزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستاندا ده‌یانه‌وێت وای‌ لێبكه‌ن كه‌ كاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دژایه‌تیكرنی‌ ئه‌وانه‌. ئێمه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ و هه‌ر حیزب و لایه‌نێكی‌ تریش كارێكی باش و خزمه‌تێك بكه‌ن، ده‌ستخۆشی‌ لێده‌كه‌ین، هه‌ركارێكیش زیان به‌ میلله‌ته‌ بگه‌ینێت ره‌خنه‌ی‌ لێده‌گرین و به‌ رویدا ده‌وه‌ستین. بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ دانیشتن و گفتوگۆش، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تر جگه‌ له‌وانه‌ی‌ به‌ ئاڕاسته‌ی‌ تیرۆرو تۆقاندندا بیرده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌نین زمانی‌ گفتوگۆ به‌كاربێنن، له‌ گۆڕه‌پانێكی‌ سیاسی‌ هاوبه‌شدا كارده‌كه‌ین. بۆیه‌ هه‌ر لایه‌ك له‌ زه‌مینه‌ی‌ گونجاودا، خوازیاری‌ گفتوگۆ و كاری‌ هاوبه‌ش بێت، بێ دودڵی گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.

سڤیل: گۆڕان به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 25/7دا زیاتر له‌ 400 هه‌زار ده‌نگی‌ هێنا، مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت خه‌ڵك به‌هه‌ڵه‌دا چوه‌ ده‌نگی‌ به‌گۆڕان داوه‌، هه‌ڵه‌ی‌ 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌چیدایه‌؟
ئاسۆ عه‌لی: ئه‌وانه‌ی‌ وا بیربكه‌نه‌وه‌ كه‌ میلله‌ت به‌هه‌ڵه‌دا چوه‌، ده‌توانن به‌شوێن میلله‌تێكی‌ گونجاوتردا بۆخۆیان بگه‌ڕێن، ئه‌گینا میلله‌ت چۆن به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت؟! ئاشكرایه‌ هه‌میشه‌ هه‌قیقه‌ت لای‌ گه‌له‌، خه‌ڵك به‌كۆی‌ ئه‌و هه‌نگاو و ئاڕاستانه‌ی‌ وه‌ری‌ ده‌گرن، ده‌ربڕی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ره‌وا و سه‌ره‌كییه‌ گشتییه‌كانی‌ خۆیانن.
له‌هه‌ڵبژاردنی‌ پێشودا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست بێت، بێ ئه‌وه‌ی‌ توانایه‌كی‌ جێگیر و فه‌رمی دارایی‌ هه‌بێت، به‌بێ‌ ناسێنراوییه‌كی فراوان و پێشینه‌دار كه‌ ئیشی‌ سه‌ره‌كی ناساندنی به‌رنامه‌ ودروشمه‌كان و لۆگۆكه‌ی‌ بو به‌خه‌ڵك و سه‌رباری‌ ئه‌و هه‌مو ساخته‌كاری‌ و ناڕێكیه‌ی‌ له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجامدرا، توانی نزیكه‌ی‌ نیوملیۆن ده‌نگ، كه‌ یه‌ك له‌سه‌رچواری‌ كورسیه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌ به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌مه‌ بۆخۆی‌ وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌و روانینه‌ی‌ خۆی‌ به‌ هه‌ڵه‌دا چوه‌ نه‌ك ویست و خواستی خه‌ڵك، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌شدا خه‌ڵك زۆر له‌وه‌ گه‌رمتر ئه‌و راستیه‌ رون ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌به‌هه‌ڵه‌دا ناچن و نه‌چون.

سڤیل: به‌ڵام یه‌كێتی‌ ده‌ڵێن ئه‌م جاره‌ ئێمه‌ له‌سلێمانی‌ له‌گۆڕان ده‌به‌ینه‌وه‌؟
ئاسۆ عه‌لی: جاری‌ پێشویش ده‌یانوت گۆڕان له‌ كوردستاندا دو كورسی‌ ده‌هێنێت و ئێمه‌ش سێ‌ كورسیان به‌دیاری‌ ده‌ده‌ینێ‌، ئێستاش هه‌مان نه‌غمه‌یه‌ دوباره‌ ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ شتێك بڵێن. ئه‌گینا ئه‌و قسانه‌ بازاڕیان شكاوه‌ و (7/3)ش رۆژێكی دورنیه‌.

سڤیل: ئه‌وه‌ی‌ تێبینی‌ ده‌كرێت ململانێی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك گه‌رمتره‌، گۆڕان ده‌توانێت له‌كه‌ركوك له‌یه‌كێتی‌ بباته‌وه‌؟
ئاسۆ عه‌لی: كه‌ركوك سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌شه‌ هه‌ره‌ غه‌درلێكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان و عێراقیشه‌، كلیلی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و جێگیربون یان پشێوی‌ عێراقیشه‌. چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك، هه‌نگاوی‌ بنه‌ڕه‌تی به‌ڕه‌وا ناسین و به‌ڕه‌وا ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ و ئه‌و كلیله‌یه‌ كه‌ هه‌م ده‌رگای‌ به‌هه‌شت و هه‌م ده‌رگای‌ دۆزه‌خیشی پێده‌كرێته‌وه‌. له‌و گرنگییه‌وه‌یه‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
رابردوی‌ ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ كه‌ركوكیشدا دۆخێكی‌ وای‌ دروستكردوه‌، له‌ هه‌مو شوێنێكی تر زیاتر پێویستی به‌ گۆڕان بێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌ جۆرێك و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش به‌جۆرێك ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ سه‌رانسه‌ری‌ كوردستان به‌گشتی و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی‌ كردوه‌ كه‌ بێزاری‌ ناڕه‌زایی‌ له‌كه‌ركوكدا ئه‌گه‌ر له‌پارێزگاكانی‌ تری‌ كوردستان زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه‌. بۆیه‌ خه‌ڵك به‌شوێن چاره‌سه‌ر و روانینێكی‌ نوێدا ده‌گه‌ڕێن تا كێشه‌كانیانی پێچاره‌سه‌ر بكه‌ن. لێره‌وه‌ وای‌ ده‌بینم ئه‌و زه‌مینه‌و هه‌لی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌لایه‌ك و ئه‌م حوزور و هاتنه‌ مه‌یدانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌لایه‌كی تره‌وه‌، كه‌شێكی ئه‌وتۆیان بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی تر ره‌خساندوه‌، كه‌ بتوانن هه‌نگاوێكی‌ گه‌وره‌ بۆ رزگاربون له‌گێژاوی ئه‌و گێرمه‌ و كێشه‌ بێهوده‌یه‌ی‌ پێی‌ گیرۆده‌ كراون، بنێن.

سڤیل: رات له‌سه‌ر كابینه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم چیه‌، ده‌وترێت كابینه‌یه‌كه‌ ناتوانێت سه‌ركه‌وتو بێت به‌وپێیه‌ی‌ رێگری‌ زۆری‌ له‌به‌رده‌مه‌؟
ئاسۆ عه‌لی: ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌ڕوی‌ پێكهاته‌وه‌ له‌ته‌نگژه‌یه‌كی‌ قوڵدایه‌، له‌ڕوی‌ زه‌مینه‌ی‌ كاركردنیشه‌وه‌، حكومه‌تێكه‌ زه‌مینه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی لاوازه‌، چونكه‌ نه‌ك هه‌ر خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ری تۆكمه‌ و به‌هێز نییه‌، به‌ڵكو له‌به‌رده‌م گومان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكدایه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا پێگه‌ حیزبیه‌كه‌شی‌ نه‌ك به‌شێك له‌و بۆشاییه‌ی‌ بۆ پڕناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ژێر گوشاری‌ چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی ناكۆك و جیاواز له‌ڕوانین و به‌رژه‌وه‌ندیدا، هه‌میشه‌ هه‌ناسه‌سواره‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیشییه‌وێت، ناتوانێت به‌ ئه‌ركه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بگات، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆته‌ میراتگری كۆمه‌ڵێك گرفت كه‌ له‌چه‌ندین ساڵی‌ رابردوی‌ حوكمڕانی‌ كوردستاندا دروستكراون، ئه‌وه‌ی‌ بۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌ رێكلام كردنه‌ نه‌ك كاری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ و ئاشكرا دیاره‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ ده‌یه‌وێت بۆ چه‌ند ده‌نگێكی هه‌ڵبژاردن سود له‌هه‌ندێك پرۆژه‌ ببینێت، هێنده‌ نیه‌تی‌ خزمه‌ت گه‌یاندنی له‌ڕێی پرۆژه‌كانه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ ده‌ینێت هه‌نگاون له‌پێناوی‌ ویستێكی‌ تردا نه‌ك له‌پێناوی‌ ئامانجه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كاندا. ئه‌م حوكمڕانییه‌ زیاتر له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئاواره‌ ده‌چێت كه‌ خه‌ڵك تێیدا هه‌میشه‌ چاوه‌ڕێی‌ هاوكاری‌ خێرخوازانه‌ بێت، وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ به‌رفراوان دێته‌ به‌رچاو كه‌ مانگانه‌ له‌به‌غداوه‌ موچه‌ی‌ بۆ بێت و به‌ناڕێكی به‌سه‌ریدا دابه‌شبكرێت و دوای‌ سه‌ری‌ مانگ دیسان بكه‌وێته‌وه‌ چاوه‌ڕوانی‌، ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ترین شێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئۆردوگا و فاشلترین شێوزای‌ فه‌رمانڕه‌واییه‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ دنیادا. ده‌سه‌ڵاتێك نه‌یتوانیبێت دوای‌ 18 ساڵ، خاوه‌نی‌ سیسته‌مێكی‌ سیاسی‌ تۆكمه‌ و ئیداره‌یه‌كی گه‌شه‌كردوی‌ هاوچه‌رخ و ئابورییه‌كی له‌سه‌رپێی‌ خۆ راوه‌ستاو و پشتیوانییه‌كی راسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵك بێت، به‌ دڵنییاییه‌وه‌ ناتوانی‌ له‌ململانێ‌ ناوخۆیی و هه‌رێمیه‌كانیشدا خاوه‌نی‌ ئیراده‌و سه‌پاندنی‌ خواست و داوا ره‌واكانی خه‌ڵك بیت. ئه‌مه‌ وای‌ كردوه‌ هه‌م له‌ڕوی‌ سیاسی و هه‌م له‌ڕوی‌ خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ نه‌توانێت سه‌ركه‌وتو بێت. رزگار نه‌بون له‌مۆته‌كه‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌ و به‌یه‌كچاو و یه‌ك بڕیار مامه‌ڵه‌ نه‌كردن، نه‌ك له‌گه‌ڵ دانیشتوان و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رباری‌ ده‌ست تێوه‌ردانی كه‌س و ده‌سته‌ جیاواز و ناكۆكه‌كانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، رایه‌كی گشتی خۆ به‌خاوه‌ن نه‌زانینی لای‌ خه‌ڵك به‌دیهێناوه‌. بۆیه‌ ئێستا چالاكییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر ده‌توانێت رێڕه‌وی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی ئاڕاسته‌ بكات. رونه‌ له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنیش دۆخی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ئاڵۆزتر ده‌بێت و وایده‌بینم كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ته‌واو ناكات.


تێبینی‌: گۆڤاری‌ سڤیل ئه‌م دیمانه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵ (ئاسۆ عه‌لی)دا ئه‌نجامداوه‌، له‌به‌ر گرنگی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ دیمانه‌كه‌ سبه‌ی‌ دوای‌ وه‌رگرتنی‌ ره‌زامه‌ندی‌ سڤیل، جارێكی‌ تر بڵاویده‌كاته‌وه‌...

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
لالؤ
 كاك ئاسۆ سلاو 000000زۆر به‌داخه‌وه‌ ,تا ئستا حزبه‌ سیاسیه‌كان و میدیاكانیان ,به‌ هه‌ندیكیش له‌ میدیا ئازاده‌كان,وا له‌ خه‌بات و سیاسه‌ت گه‌یشتون كه‌ پیویسته‌ تیكوشان ,چه‌شنی‌ رێ‌ رۆینی مه‌شقی سه‌ربازیبیت,هه‌ر هه‌موو یه‌ك چه‌شن ,هه‌نگاو بنین و ده‌ست به‌رز بكه‌نه‌وه‌,یا گه‌ر لیپرسراوی ,یه‌كه‌م یا سه‌رۆك فه‌رموی‌ قیق,هه‌مو ده‌بیت بلین قیق,ئه‌گینا ریزه‌كانیان یه‌ك ریز و ته‌با نین,زۆریان ماوه‌ تا فیری مل ملانێ‌ و كیشمه‌ كیشی‌ پۆزه‌تیفی‌ كاری‌ رۆژنامه‌ نوسه‌ له‌ به‌ریزتی‌ كردوه‌,نا حه‌قی نیه‌,ئه‌وه‌ بوه‌ته‌ عورف و عاده‌تی‌ حزبه‌كانی‌ ئیمرۆ,زوریشی ده‌ویت تا ده‌گۆرین00000 نه‌بوو,یا كه‌سیكی‌ رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار ,بیوتایه‌ وانیه‌ ,ئه‌وه‌ به‌ لاده‌ر,یا ناته‌با له‌ قه‌له‌م ده‌درا ,دلت هیچ نه‌كات له‌و پرسیاره‌ی‌ ئه‌و براده‌ره‌ سیاسی بن,بیگومان له‌ یادتان ماوه‌ ,جاران كه‌ بیانوتایه‌ حزب یا سه‌رۆك وا ده‌لیت,ئیتر ئه‌وه‌ ئایه‌تی‌ قورئان بوو,به‌ هیچ جۆریك قابیلی مناقه‌شه‌
هونةر وةرتى
 بژی‌ كاك ئاسۆ بژی‌ و سه‌ركه‌وی‌ گۆرانی‌ كوردان یاخوا ته‌مه‌ن درێژ بێ‌ و بمینێ‌ بۆمان كاكه‌ نه‌وشیروانی‌ سه‌رۆك
Nakam-Finland
 مرۆڤانێكی فرە كەوتوونە دوای دروشمە بریقەدارەكان و، هۆشیاریی و ڕۆشنبیریی دەنگدانیان نییە؛ گەر مرۆڤانی كورد تژی ڕۆشنبیریی بكرێن ئەوا شەقامەكانی کوردستان دەگوازینەوە بۆ ئەورووپا، گریك-ی دایكی دیموكراسی؛كچێكی دەبێ ناویدەنێ كوردستان.
دارا
 كابينه ي 6 له هه ندى وزارة دوبريكاري هه يه بو نمونه وزاره تي ناووخو يه كيان ماموستا جلال دووهه ميشيان ماموستا فايقه يعني يه ك نه كيراته وه دياره له بلان دا نا ني موديرن وا باوه ئه مه سه له يه بى متمانه ييه يه ك بريكار وتمان به لى به لام دووهه ميان موجه كه ي له كوى بو دابين ده كرى ئه مه به فيرو داني بوودجه نيه هه ندى ليره هه ندى له وى ثه ي ئه مه رزقي ئه م خه لكه نيه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئايا به رله مان ئه م برياره ي داوه با شيه كه جيه؟؟؟ وه زوري تريش ......سوباس
omed issa
 ئاسۆ عه‌لی سه‌باره‌ت به‌ کابینه‌ی شه‌ش کۆپی کابینه‌ی پێنجه‌ ،سیستێمی به‌ڕێوه‌بردن هه‌مان سیستێمه‌ 40 وه‌زیر بکه‌ به‌ 20 یان بیکه‌ 80 وه‌زیر یه‌ک کیلۆ له‌ سیستێمه‌که‌ که‌م نابێته‌وه و یه‌ک کیلۆش زیاد ناکا بۆ دروستکردنی کابینه‌کی پرۆفشیوناڵ ده‌بی کابینه‌ی ئه‌ماتۆره‌کان بڕوخێنی ،ئه‌وه‌ش ده‌بی له‌و کابینه‌یه‌ی موختاری حزبی لێی داده‌نیشی تێکی بده‌ی به‌دودابڕۆ هه‌تا دوایی.
zerdesht sleimani
 ده‌ست خۆس به‌ڕێز ئاسۆ عه‌لی، ئێ دیموکراسی وایه‌ که‌ بۆچونی جیا کۆبێته‌وه‌ له‌ناو یه‌ک بزوتنه‌وه‌ یان کۆمه‌ڵێکا، وه‌ ئه‌بێ خاڵی هاوبه‌شیان هه‌بێ، منیش ڕه‌خنه‌م له‌ گۆڕان هه‌بوه‌ به‌ڵام خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان به‌یه‌کمان ئه‌گه‌یه‌نێته‌وه‌، وه‌ک سه‌روه‌ری یاسا و دادپه‌روه‌ری و خزمه‌تگوزاری و نه‌یه‌شتنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌ به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تا، وا با دڵنیای ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش بکه‌مه‌وه‌ که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ گۆڕان بگرن بڵێن هیچی نه‌کردوه‌، 1. ه‌وان واته‌ گۆڕان ده‌سه‌ڵاتی نه‌ گرتۆته‌ ده‌ست و ئۆپۆزسیۆنه‌. 2. ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌ حاکمه‌کان ده‌ستیان خستۆته‌ ملی گۆڕانه‌وه‌ و به‌تامن بیخنکێنن و دژایه‌تی ئه‌که‌ن و درۆ و ده‌له‌سه‌یان بۆ دروست ئه‌که‌ن، پرسیاره‌که‌ ئه‌مه‌یه‌: ئایا به‌دیلی گۆڕان چیه‌؟ بێگومان به‌دیلی نیه‌ بۆیه‌ گه‌ر ده‌نگ نه‌یه‌یت ئه‌وا هه‌ر 2 پارتی ده‌سه‌ڵاتدار قازانج ئه‌کات، بۆیه‌ باشتره‌ ده‌نگ به‌یت به‌ گۆڕان....وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌خنه‌کانی گۆڕان که‌ ئه‌وترێت ئاڕاسته‌ی یه‌کێتی زیاتر ئه‌کرێت، من ئه‌ڵێم به‌ڵێ پارت ئێستا له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ دژایه‌تی گۆڕان ناکات، وه‌ که‌سی نان بڕاو نه‌کردوه‌، به‌ڵام یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ربۆته‌ نان بڕین و تیرۆر و تۆقاندن و ده‌رهێنانی کورته‌ فلیمی به‌ ناو گه‌ڕاوه‌کانی ناو گۆڕان بۆ ی.ن.ک وه‌ به‌رپرسه‌کانی ی.ن.ک کردویانه‌ته‌ پیشه‌یان له‌ هه‌مو کۆڕ و کۆبونه‌وه‌کانا دژایه‌تی گۆڕان ئه‌که‌ن، بابه‌ ی.ن.ک گێبگره‌ با شت فێربی، تازه‌ باوی کۆیله‌یه‌تی نه‌ماوه‌ تۆ بته‌وێت به‌ زۆری زۆرداری یان بۆ ی.ن.ک بین یان بۆ مردن، نا ئێمه‌ ئه‌ڵێین ی.ن.ک بۆته‌ حیزبی بنه‌ماڵه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیخوازان، گۆڕانیش بۆته‌ مه‌شخه‌ڵی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و سه‌رفرازی.
شيرزاد
 سلاو:- ( ئیمه‌ به‌ هه‌ڵه‌داچووین ؟!) بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆران بزووتنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ دڵسۆزی‌ راسته‌ قینه‌ی‌ كوردستانه‌ ، ئێمه‌ فێربووین ملكه‌چی‌ بۆ كه‌س نه‌كه‌ین ، نه‌كۆیله‌ی‌ كه‌سین نه‌ بچووكی‌ بۆ هیچ كه‌سێك قبووڵ ئه‌كه‌ین ، ره‌نگه‌ بیریان چووبێت كه‌ به‌هه‌مووجۆرێك خوێن و سه‌روه‌ت و سامانی‌ ئه‌م گه‌له‌ یان هه‌ڵ چۆری‌ ، بیریان چووه‌ به‌ هه‌زاران گه‌نجی‌ ئه‌م وڵاته‌یان له‌پێناو هیچدا به‌كوشتدا ، بیریان چووه‌ هه‌زاران منداڵیان بێ‌ باوك كرد , بیریان چووه‌ هه‌زاران ژنیان بێوه‌ ژن كرد ، بیریان چووه‌ هه‌زاران دایك و خوشكیان ره‌ش پۆشكرد ، شار نه‌ما شه‌هیدی‌ نه‌كه‌ن ، شاخ نه‌ما دڵی‌ نه‌به‌ن ، بیریان چووه‌ به‌ڵێ‌ بیریان چووه‌ ، گه‌ر ئێوه‌ بیرتان چووه‌ ؟ خۆ ئێمه‌ بیرمان نه‌چووه‌ !!!! ( ئێمه‌ به‌ هه‌ڵه‌داچووین ؟! ) ئێمه‌ نه‌ گۆراوین ناش گۆرێین هه‌ركووڕانی‌ گه‌رمیانین ، ئێستاش هاورێیانی‌ ( شه‌هید خه‌باته‌ بچكۆلین ) ، كۆڵی‌ نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه‌كه‌مان هه‌ر له‌كۆڵدایه‌ و نه‌مانداوه‌ به‌سه‌ر پشتی‌ ( رۆژگار و قه‌ده‌ر) دا ! ، ئێمه‌ ده‌نگه‌ زووڵاڵه‌كه‌ی‌ (فه‌رهاد سه‌نگاو) ین ، هه‌ر بن به‌ردێكی‌ چیاكان بگه‌رێیی‌ هه‌زار نه‌وه‌ی‌ ( شه‌هید سه‌یدجه‌وهه‌ر ) ی‌ لێدروست بووه‌ ، ئێمه‌ نه‌گۆراوین ناش گۆرێین ، ئێوه‌ گۆراوون خۆتان له‌بیركرد هه‌ربۆیه‌ ئێستا ئێمه‌ش ئه‌تان گۆرین . ( ئێمه‌ به‌ هه‌ڵه‌داچووین ؟! ) تۆ بڵێی‌ خه‌ڵكێك هه‌بێت له‌ پێناو ( گه‌ل و نیشتیمان) ژیان خۆی‌ ببه‌ خشێ‌ هه‌ڵه‌ بووبێت ؟ تۆبڵێی‌ راپه‌رینی‌ خه‌ڵك دژبه‌رژێمی‌ به‌عس هه‌ڵه‌ بووبێت ؟ تۆ بڵێی‌ خۆپیشاندانی‌ خوێندكاران بۆ داواكردنی‌ مافه‌كانی‌ خۆیان هه‌ڵه‌ بووبێت ؟ تۆ بڵێی‌ وازهێنانی‌ كۆمه‌ڵێ‌ خه‌ڵك له‌ پله‌ و پۆست و پاره‌ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی‌ له‌ به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری‌ و نایه‌كسانی‌ هه‌ڵه‌ بووبێت ؟! تۆبڵێی‌ هه‌زار ئاهی‌ سه‌ردی‌ لانه‌ وازان هه‌زار ئاهی‌ هه‌ژار و كه‌م ده‌رمه‌تان له‌پێناو پارویه‌ك نانی‌ دزراو هه‌ڵه‌ بووبێت ؟! نا هه‌رگیز هه‌ڵه‌ نین هه‌ڵه‌ش ناكه‌ین ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ له‌بیركات ئێمه‌ش له‌بیری‌ ئه‌كه‌ین ، وای‌ له‌بیرئه‌كه‌ین وه‌ك مێژووی‌ له‌بیركراو بزركراو ، ئه‌ی‌ گۆرین و به‌رده‌وامیشین له‌گۆرین .
qala.kachal
 kak aso slaw,kaka ema dlman taqy ta goran drust boo ,chunka pesh drust bwny goran dasalat walamy millaty na dadaeawa ,la 25\7wa ta esta baw hawaea dazhin ka la listy goranawa det boman,ba hiway sarkawty am lista ba hamw giawaziakaniawa,slaw law kasanay bardy bnaxay goranean dana
goran
 ده‌ستت خۆش کاك ئاسۆ خۆزگه‌ لێپرسراوه‌کانی تری کورد ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی تۆیان تیدا بۆیه‌ ئه‌ویش ڕاستگۆی و ده‌ست پاکی و داوێن پاکی که‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتت وه‌لا ناوه‌ له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل که‌سی سیاسی و لێپرسراو ئه‌بێت نموونه‌ بێت سڵاو له‌وبیروباوه‌ڕه‌ی که‌ که‌سی وه‌ك تۆ په‌روه‌رده‌ ده‌کات شاری سلیمانی که‌سانی وه‌ك تۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌ڵی گۆڕانم ئه‌وێت نموونه‌تان زۆر بێت بۆ کوردستان و گۆڕان و سلیمانی
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ