دیمانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین




Sunday, April 4, 2010
 
     

"ترس نییه‌ له‌دابه‌شبونی‌ ریزی‌ كورد له‌به‌غدا"

دیمانه‌ی‌: الشرق الاوسط

سلێمانی‌: شێرزاد شێخانی‌
له‌گه‌ڵ‌ ته‌واوبونی‌ ماوه‌ی‌ چاودێریكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ به‌رایی‌ ره‌سمی‌ به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك، گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ عێراق ئێستا جموجوڵی‌ فراوانی‌ هێزه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ ئاینده‌دا، به‌جۆرێك گره‌نتی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ داهاتو بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هیچكام له‌ فراكسیۆن ‌و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان زۆرینه‌یان به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ كه‌ بتوانن حكومه‌ت‌ پێكبهێنن، بۆیه‌ به‌ئامانجی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتو  فراكسیۆنه‌ گه‌وره‌كان زۆر پێویستیان به‌و حیزبانه‌ هه‌یه‌، كه‌ رێژه‌یه‌ك له‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

فراكسیۆنی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كوردستان كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی‌ له‌ كێبڕكێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كرد، ئێستا بوه‌ته‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوكێشه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراق، ده‌توانێت كاریگه‌ریی‌ هه‌بێت له‌سه‌ر هاوسه‌نگی‌ سیاسیی‌ له‌ دیمه‌نی‌ عێراق. له‌چوارچێوه‌ی‌ دیاریكردنی‌ ئه‌و رۆڵه‌ (الشرق الاوسط) چاوی‌ به‌ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی‌ لیستی‌ گۆڕان كه‌وت ‌و له‌سه‌ره‌تاوه‌ پرسیاری‌ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ ‌و مه‌رجه‌كانی‌ بۆ به‌ستنی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسییه‌كانی‌ داهاتون لێكرد ‌و وتی‌: "هه‌ڵوێستی‌ پێشوه‌ختمان به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێكی‌ به‌شداری پرۆسه‌ی‌ سیاسی ‌و براوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گشتیدا نییه‌، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی‌ زۆربن یان كه‌م، سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانیش مه‌رجی‌ پێشوه‌ختمان نییه‌ بۆ گفتوگۆكردن، ته‌نانه‌ت بۆ كاری‌ هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ‌ هه‌رلایه‌نێك كه‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا بێت، جگه‌ له‌ زاڵكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ باڵای‌ نیشتمانی‌ گه‌لی‌ عێراق به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ گروپێك یان تایه‌فه‌یه‌ك یاخود حیزبێكی‌ سیاسی‌، پاراستنی‌ سیستمی‌ دیموكراتی‌ په‌رله‌مانی‌ فره‌یی‌ ئیتیحادی‌".

له‌باره‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌نزیكتر له‌خۆی له‌ڕوی‌ دید‌و هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ ده‌یانبینێت ‌و ده‌كرێت پشتیان پێببه‌سترێت ‌و هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ‌ بكرێت، وتی‌: "ئێمه‌ هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رنامه‌ و ئه‌و دروشمه‌ سیاسییانه‌ی‌ له‌كاتی‌ پروپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ی‌ بۆ كراوه‌ بنیات نانێین، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌و خاڵه‌ سه‌ره‌كییانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئیئتلافی‌ داهاتوه‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ وه‌زاریی خۆی‌ ‌و ره‌چاوكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ ‌و خزمه‌تكردنی‌ گه‌لی‌ عێراق له‌و به‌رنامه‌یه‌دا".

له‌باره‌ی‌ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ ده‌یخاته‌ڕو سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی‌ هه‌ندێك هێزی‌ سیاسیی‌ عێراقی‌ بۆ لاوازكردنی‌ رۆڵی‌ كورد له‌ به‌غدا، جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌سه‌ر سه‌وابته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، شه‌رق ئه‌وسه‌ت پرسیاری‌ لێكرد ئایا هاوكاری‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ده‌كه‌ن له‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ له‌ داهاتودا ده‌خرێنه‌ڕو ‌و مه‌رجه‌كانیان بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌دا، نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌: "چه‌ندین كێشه‌ی‌ هه‌ڵپه‌سێردراو له‌نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیدا هه‌یه‌ ‌و هه‌ندێكیمان له‌ حكومه‌ته‌كانی‌ پێشو به‌میرات بۆ ماته‌وه‌، كێشه‌ی‌ كۆنن ‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می‌ پێش روخانی‌ رژێمی‌ پێشو، هه‌ندێكیشیان تازه‌ن ‌و له‌ ماوه‌ی‌ دوای‌ روخانی‌ رژێم دروستبون، ئه‌م كێشانه‌ چاوه‌ڕێی‌ چاره‌سه‌ركردنن بۆئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ بیپه‌رژێته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ زۆر گرنگه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌بنیاتنانه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ نوێی‌ عێراق، بۆئه‌وه‌ی‌ عێراق به‌هێزبێت له‌ ناوخۆ ‌و به‌هێز بێت له‌چوارچێوه‌ی‌ ئیقلیمی‌. به‌ڵام دیدمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م كێشانه‌ جیاوازه‌ له‌هه‌ندێك روه‌وه‌ له‌دیدی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ به‌لیستێكی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌شداریمان له‌ هه‌ڵبژاردندا كرد... خاڵێكی‌ تر په‌یوه‌ندی‌ به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ده‌ست هاوپه‌یمانی‌ كوردستانه‌وه‌یه‌، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ماوه‌ی‌ دو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییانه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ یولیۆ (ته‌موز)ی‌ ساڵی‌ رابردو ‌و هه‌ڵبژاردنی‌ مارس (ئازار)ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ده‌نگده‌رانی‌ لیستی‌ گۆڕانی‌ ئازارداوه‌، سه‌دان كه‌س له‌ كارمه‌ندانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌ و پاسه‌وانی‌ سنور له‌كاره‌كانیان ده‌ركراون، وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌به‌ر هۆكاری‌ سیاسی‌ سه‌دان مامۆستای‌ گواستۆته‌وه‌، به‌ راشكاوی‌ پێمانوتون ئێمه‌ ناتوانین له‌ به‌غدا هاوكارییان بكه‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌وان دژایه‌تی‌ هه‌وادارانی‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن له‌ كوردستان. سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسییانه‌ی‌ خراونه‌ته‌ڕو، من پێموایه‌ دابه‌شبون نییه‌ له‌ ریزی‌ كوردیدا، به‌ڵكو جیاوازیی‌ هه‌یه‌ له‌بۆچونی‌ سیاسیی‌ بۆ كێشه‌كان ‌و چاره‌سه‌ره‌كان. كورد له‌عێراق هێزیان له‌ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانیان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق سه‌رچاوه‌ ناگرێت، به‌ڵكو له‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی‌ عێراقن. ئیستحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ‌و ئیستحقاقی‌ هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌،  ره‌نگه‌ ئیستحقاقی‌ هه‌ڵبژاردن كاربكاته‌ سه‌ر بچوككردنه‌وه‌ یان په‌راوێزخستنی‌ رۆڵی‌ كورد له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ كارناكاته‌ سه‌ر ئیستحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییان له‌ پرۆسه‌ی‌ بنیاتنانه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق ‌و دامه‌زراوه‌كانی‌".

له‌باره‌ی‌ راده‌ی‌ ئاماده‌یی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ عێراق ‌و ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ردا ده‌یانخاته‌ڕو، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان وتی‌: "ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی‌ وه‌زاری‌ حكومه‌تی‌ داهاتو نزیك بێت له‌به‌رنامه‌ی‌ سیاسیمان به‌شداریی‌ تێدا ده‌كه‌ین، به‌شداریی‌ ئێمه‌ ‌و به‌شداریی‌ كورد له‌ حكومه‌تی‌ داهاتو بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ و هه‌روه‌ها بۆ حكومه‌تی‌ عێراقیش، مه‌رجمان گونجاوی‌ به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌تی‌ داهاتوه‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌رنامه‌ی‌ سیاسیمان وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان".

نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌كانی‌ به‌وه‌سفكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ كۆتاییهێنا به‌وه‌ی‌ "هه‌نگاوێكی‌ گرنگ بوه‌ له‌ چه‌سپاندنی‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتی‌ له‌ عێراق، ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ سازدانی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر ساخته‌كاریشی‌ تێدا بكرێت له‌نه‌كردنی‌ باشتره‌".

بۆخوێندنه‌وه‌ی‌ ده‌قی‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ی‌ له‌  له‌ رۆژنامه‌ی‌ الشرق الاوسط...

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
mhamad abwbakr dukane
 ده‌ستخۆش هیوادارم تا کێشه‌ی نانبڕاوه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت هیچ هاوکارییه‌ک به‌ له‌یستی هاوپه‌یمانی پێشکه‌ش نه‌که‌ن.
نه به ز هه ريري
 ده‌ست خۆشی له‌ كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌م له‌كه‌ل ئه‌وه‌ش من نارونیه‌ك له‌وه‌لامه‌كانی ده‌بینم هیوادارم سه‌رنجو تیبینیه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر كشت برسه‌ سیاسیه‌ كرنكه‌كانی كوردستانو عراق ده‌ربخه‌ن وه‌ بۆ هه‌وادرو لا یه‌نكرانی كۆران زۆر به‌رونی قسه‌ بكه‌ن جونكی به‌راستی خه‌ریكه‌ نارونیه‌ك و لیلیه‌ك دروست ده‌بیت له‌نیوان وته‌و كرداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كۆران به‌تایبه‌ت له‌باش ئه‌م كۆبونه‌وه‌انه‌ی كه‌ له‌م دوایه‌ كران له‌كه‌ل سه‌رۆكی هه‌ریم هیوادارم هیج ته‌نازولاتیك نه‌كریت به‌رامبه‌ر به‌ دوباره‌ دابین كردنه‌وه‌ی موجه‌ بۆ جه‌ند نان براویك جونكی مه‌سه‌له‌كه‌ له‌جه‌ند نان براویك كه‌وره‌تره‌ وه‌نابیت زۆر دلخۆشو ساویلكانه‌ هه‌لخه‌له‌تین به‌رامبه‌ر جه‌ند به‌لینیكی سه‌رۆكی هه‌ریم
saryas afrasiab
 ده‌سته‌ ماندوه‌كانت ده‌گوشم خه‌مخۆر و پێشمه‌رگه‌ پۆڵایینه‌كه‌ی‌ دژ به‌ گه‌نده‌ڵی‌، ئێمه‌ی‌ گۆڕانخواز هه‌مو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناكۆكین كه‌ ده‌نگ نه‌درێته‌وه‌ به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ رابوردوی‌ سه‌لماندویه‌تی‌ كه‌ هیچی‌ بۆ كورد نه‌كردوه‌ تا ئێستاش سزای‌ سیاسی‌ گۆڕانخوازان ئه‌یات.
tarek ali
 من وه‌كو برای‌ شه‌هید له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم پشتگیری‌ یه‌كێك بكه‌ن به‌س بۆ كورسی‌ هه‌وڵبدات به‌رنامه‌تان چی بو ئه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن نه‌ك وه‌ك ئه‌وان میلله‌ت كه‌ ئێوه‌ش ئه‌گۆڕێت ئێمه‌ ئێوه‌مان هه‌ڵبژارد گه‌نده‌ڵی‌ نه‌مێنێت ........
yamolki
 مرة أخرى : البشر إما بناءون وإما قطاع طرق ولا منطقة وسيطة وکوردستان ليست من فئة قطاع وليست من فئة من يرضخ لاختطاف قطع الطرق لمقدراتها .
sasan
 به‌رێز کاک نه‌وشیروان ئه‌م خواسته‌ی بارزانی که‌ مامه‌ ببێته‌ سه‌رۆک له‌ ریشه‌را مانۆڤرێ سیاسی بووه‌ و چه‌ند جه‌مسه‌رێکی هه‌بوه‌، یه‌که‌م مامه‌ له‌ هه‌رێم دوور بخاته‌وه‌ ..........دوهه‌م یه‌کیه‌تی دوچاری شکست و ده‌به‌ره‌کی و ..... بکا، سه‌ره‌نجام له‌ نێو خۆی بتوێته‌وه‌. ئه‌م خواسته‌ی ئێستای بارزانی دیسان یه‌کێ دیکه‌یه‌ له‌م مانۆڤره‌، ئه‌ویش به‌ سایه‌ی مرۆڤی هه‌لپه‌رستی ناو یه‌کیه‌تی، گۆڕان و یه‌کیه‌تی به‌ره‌نگاری یه‌گدی بکا به‌وه‌ی که‌ له‌ ریشه‌را دوژمنی مامه‌ و یه‌کیه‌تین. ئێوه‌ ده‌بوا به‌ به‌رنامه‌ چوبانه‌ میوانی ئه‌و سه‌رۆکه‌ی که‌ له‌ هه‌ولێر تا سه‌ربه‌ند مرۆڤ ناچار ده‌بێ به‌ ناو له‌شکری ئه‌م دابڕوا. ده‌بوا له‌ سه‌رۆکتان خواستبا که‌ لاتان گرنگ نیه‌ کێ ده‌بێ به‌ سه‌رکۆمار، به‌لکو ده‌بێ لیژنه‌یه‌ک پێک بهێنن و لێ بکۆلته‌وه‌‌‌ ئه‌م سه‌رۆکه‌ به‌ درێژایی سه‌رۆکایه‌تی چ خێرێکی بۆ کێشه‌ی کورد هه‌بوه‌. دوهه‌م نانبڕاوی و ده‌رکردن کاری سه‌رۆک نیه‌ به‌لکو یاسا و رێسای دادگا، که‌ له‌م ده‌خوازن ته‌نها ره‌واگی به‌ دکتاتۆریه‌ت ده‌به‌خشن که‌ لای سه‌رۆک یاسا و رێسا ته‌نها ئه‌وه‌ که‌ له‌ زاری ئه‌و ده‌رده‌چێ. بۆ پێشه‌وه‌، براتان ساسان
kure-shaed
 كاك نه‌وشیروان تۆ ئه‌و گۆڕه‌ی‌ ئارامی‌ تێدایه‌ ته‌نازول نه‌كه‌ن بۆ گه‌نده‌ڵكاران، من وه‌ك كوڕی‌ شه‌هید داواكارم قه‌د بیروباوه‌ڕی‌ خۆتان ته‌سلیمی‌ ئه‌وان مه‌كه‌ن هه‌مو كورد ده‌زانێت...........
عثمان جواد
 له‌و هه‌موو شیعاره‌ گه‌وره‌یه‌وه‌ هاتنه‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی نابراوه‌كان باشه‌ خوَ پێش دروست بونتان كه‌س نانی نه‌برابوو ......
sheren kalare
 ده‌ستتان خۆش بۆ به‌ركریكردن ته‌ خه‌لكی‌ ره‌ش و رووتی‌ كوردستان له‌ به‌رله‌مانی‌ كوردستان ,هیوا دارم له‌ عیراقدا به‌ هه‌مان شیوه‌ بن , نه‌ك ده‌نك دان به‌ جلال تالبانی‌ كه‌ یه‌كه‌مین كه‌سه‌ به‌ربرسه‌ له‌ نان براوه‌كان.به‌رزانی‌ بۆ به‌رزه‌وه‌ندی‌ خۆیان داوا له‌ ئیوه‌ ده‌كات ده‌نك به‌ جلال تالبانی‌ بده‌ن بۆ دریژه‌دان به‌ ریكه‌وتنامه‌ی‌ ستراتیجیه‌كه‌ی‌ نیوانیان (قورخكردنی‌ سامانی‌ وولات؟)
سه ربه ست
 .... كاك نه‌وشیروانمان بۆیه‌ خۆش ویست كه‌ داهێنه‌ر بوو كاك نه‌وشیروانمان بۆیه‌ خۆش ده‌وێت كه‌ داهێنه‌ر بێت ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ خه‌ڵكه‌ , قسه‌ی‌ منیشه‌ شتێكی‌ شارراوه‌ نی‌ یه‌ لای‌ هیچ كه‌سێك و موباله‌غه‌ش نی‌ یه‌ كه‌ له‌ دایك بوونی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕران بووه‌ چرای‌ ئومێد بۆ هه‌موو دڵسۆزێكی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌ژار و یاریی‌ پێكراوه‌ , هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ گه‌شه‌ و هه‌ڵكشانی‌ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ زیاتر تۆقین و زیاتر ترسی‌ ئه‌وه‌یان لێ‌ نیشت كه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر ڕووی‌ گورگانه‌یان هه‌ڵبماڵرێت و چیتر كه‌س نه‌بێت به‌ ته‌پڵ و زووڕنایان هه‌ڵپه‌ڕن له‌وه‌ تۆقین كه‌ میلله‌ت ده‌سه‌ڵاتیان لێ‌ بسێنێته‌وه‌ و......... جا كه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ به‌ بره‌وو گه‌شه‌ سه‌ندوو بێت ئه‌وه‌نده‌ به‌ سام بێت گوناه نی‌ یه‌ به‌ ساوایی‌ زینده‌ به‌ چاڵ بكرێت !!!؟؟؟ ده‌سه‌ڵاتێك نانی‌ خه‌ڵك ببڕێت له‌ سه‌ر ده‌نگ دان ده‌بێ‌ چ ده‌سه‌ڵاتێك بێت ! ده‌بێ‌ ئومێدی‌ چی‌ لێ‌ بكرێت ؟ من ڕه‌ئم وایه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌بێت به‌ وه‌ره‌قه‌یه‌ك و یاری‌ پێ‌ بكرێت با ئه‌مه‌ نه‌بێت به‌ خاڵێك له‌ سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان با خۆمان حلی‌ بكه‌ین و لایه‌نگرانی‌ گۆڕران به‌شداربن له‌ حه‌له‌كه‌دا مه‌به‌ستیشم دیاره‌ . كه‌ با حلی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ حلێكی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ بێت با بارمان لاسه‌نگ نه‌بێت و نه‌بینه‌ گه‌مه‌ یه‌ك به‌ ده‌ست ئه‌و دوو حیزبه‌ی‌ كه‌ هیچ وویژدان و به‌زه‌یی‌ یه‌كیان له‌ دڵ و ده‌روون دا نی‌ یه‌ و زۆر تر له‌ كۆمپانیای‌ بازرگانی‌ و .........ده‌چن تا دوو حیزبی‌ تێكۆشه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌ژاركراوه‌ , هه‌ژاری‌ ده‌ستی‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ و لاسایی‌ و ته‌قلییده‌ بزوونه‌وه‌ داهێنه‌ره‌كه‌ش تا له‌ داهێنان دوور بكه‌وێته‌وه‌ , میلله‌تی‌ لێ‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ با بنكه‌ی‌ گۆڕران جه‌ماوه‌ر بێت ئێستا كاك نه‌وه‌شیروان و هه‌موو هه‌ڵسووڕاوه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ موڵكی‌ میلله‌ت و جه‌ماوه‌رن كه‌واته‌ , تا خۆشه‌ویستن با له‌ سه‌ر بورجه‌كه‌وه‌ بڕیار نه‌ده‌ن و با دابه‌زنه‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو جه‌ماوه‌ر , تا بڕیاره‌كانمان جه‌ما وه‌ریی‌ بێت
بةختيار شارةزورى
 چونه‌ به‌غداد چونه‌ ناو ئه‌و ژمارانه‌یه‌ كه‌ لای‌ ڕای‌ گشتی‌ پاوان كراوه‌ بوَپارتی‌ و یه‌كێتی‌ كه‌ ده‌بێت نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ په‌نجه‌ره‌ی‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ و ببینین ,هیوادارین گوَِڕان ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ بگوَڕێ‌ چاودێر بێت به‌سه‌ر كه‌فائه‌تی‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ كورد له‌ به‌غداد هه‌ركه‌سێ‌ ببێ‌ به‌ تایبه‌ت یه‌كێ‌ له‌ پوَسته‌ گه‌وره‌كان كه‌ ده‌بێت بوَ كورد بێت ,گوَڕان بتوانێت پێشبینی‌ ئه‌و یاریانه‌ بكات له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ هه‌ولێرو به‌غدادایه‌ كه‌ عه‌ره‌ب یاری‌ زان تر بوو تێیداگوَرَان بتوانێت ئه‌قلانی‌ تر گه‌مه‌كان بكات سه‌راپای‌ نوێنه‌رو كاری‌ نوێنه‌ره‌كان بخاته‌ ژێر چاودێری‌ ڕای‌ گشتیه‌وه‌..گوَڕان خوَی‌ به‌شتی‌ سه‌ره‌تایی‌ ناو گوَڕانه‌وه‌ خه‌ریك نه‌كات سه‌نته‌رێك دابمه‌زرێنێت بوَ لێكوَڵینه‌وه‌ له‌ كیشه‌ و په‌یوندی‌ و گوَڕانكاریه‌كانی‌ ناو عێراق و چوَنیه‌تی‌ كار كردنی‌ گوَڕان تێیدا.
sarkawt mhamad halabjae
  سڵاو له‌ گۆڕان کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ بێنه‌ ناوخه‌ڵکه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وان باره‌گا مه‌که‌نه‌وه‌، با گۆران مافه‌کانی خۆی وه‌رگرێت ئینجا پشتیوانی له‌وان بکات.
Alan Slemani
 بۆ زه‌مانه‌تی دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی سزای سیاسی پێویسته‌ داوای پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم بکه‌ن وا بزانم ئێستا باشترین کاته‌ بۆ ئه‌و داوایه‌.
نةجات حةميد ئةحمةد
 برای‌ به‌ڕێزم كاك محه‌مه‌د تۆفیق ده‌ڵێ‌ چی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خه‌ڵكدا بێت ده‌یكه‌ین كه‌چی‌ كاك نه‌وشیروان دوو جارباس له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌بالاَی‌كه‌لی‌ عیراق ده‌كات .برسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا به‌ ڕاستی‌ ئێمه‌ی‌ كورد به‌شێكین له‌ گه‌لی‌ عێراق ئه‌گه‌روایه‌ باشتر نیه‌ واز له‌ فیدرالی‌ و ئیتیحادی‌ بێنین ؟؟ئه‌گه‌ر به‌شێكیش نین باشتر وانیه‌ هه‌موو ده‌ست له‌ ده‌ستی‌ یه‌ك كه‌ین و بیر له‌ ئاینده‌ی‌ خۆمان بكه‌ینه‌وه‌؟؟به‌رژه‌وه‌ندیی‌ بالاَی‌ نیشتیمانی‌ عێراقی‌ چۆن له‌ گه‌ڵ بیری‌ ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ ؟؟
Ala
 سڵاو به‌رێزان؛من چه‌ند سه‌رنجیکم هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی گۆڕان:وه‌ک تێبینی ده‌کرێت ئه‌م ماوه‌یه‌ زۆر مجامه‌له‌ی لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن به‌لای منه‌وه‌ باش نیه‌ بۆتان چونکه‌ ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ بزانن یه‌کێتی زۆر دیموکراتی و کراوه‌تره‌ تاکو ئه‌و لایه‌نه‌ی تر هه‌ر زۆر دوور نه‌رۆین له‌ مه‌سه‌له‌ی ته‌زویراتی هه‌ردوو هه‌لبژاردنه‌که‌ی رابردوو!!راسته‌ یه‌کێتی به‌ ئاشکرا هه‌ندێ کرداری نادیموکراتی نواند به‌لام لایه‌نه‌که‌ی تر له‌ سندوقی هه‌لبژاردن گه‌وره‌ترین خروقاتی کرد که‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌لبژاردن هه‌بوو به‌ زه‌ره‌ری گۆڕان،به‌لام ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌نجامه‌کانی به‌ قازانجی گۆران شکایه‌وه‌و زیاتر سۆزی خه‌لکی جولاند به‌رامبه‌رتان،له‌ مه‌سه‌له‌ی بوجه‌ بینیمان به‌هۆی خیلافی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لات بۆ ماوه‌یه‌ک راگیرا به‌لام که‌ حه‌ل بوو ئه‌یانه‌وێت تێپه‌رێت!! بۆیه‌ وا باشه‌ خۆتان سازو ئاماده‌ بکه‌ن له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ خۆتان ماندوو بکه‌ن به‌ تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان تا هیچ نه‌بێت سلێمانی به‌رنه‌وه‌،تکایه‌ مه‌غرور مه‌بن وه‌ به‌ وردی دیراسه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان بکه‌ن،سوپاس
123456
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ