دیمانه‌
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌




Tuesday, May 4, 2010
 
     

سازدانی‌: رۆژنامه‌
حاكم شێخ له‌تیف، یه‌كێك له‌ ئاماده‌كارانی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ هاوبه‌ندی‌ لیسته‌ كوردییه‌كان بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ (رۆژنامه‌)دا باس له‌ دوا قۆناغی‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌كه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها حاكم شێخ له‌تیف، كه‌ په‌رله‌مانتاری‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ لیستی‌ گۆڕانه‌و پسپۆڕی‌ یاسای‌ ده‌ستورییه‌، باس له‌وه‌ده‌كات، كه‌ یه‌كێك له‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و هاوبه‌ندییه‌ له‌مه‌ودوا لێپرسینه‌وه‌ی‌ جدیی‌ ده‌بێت له‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ناو داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقدا.

رۆژنامه‌: مانگێگ زیاتره‌ خه‌ریكی‌ گفتوگۆن له‌گه‌ڵ‌ لیسته‌ براوه‌كانی‌ دیكه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دانانی‌ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كاركردنی‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ به‌غدا، ئێوه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن، چۆن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌ڕوانن؟
حاكم شێخ له‌تیف: دیاره‌ ئێمه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌ سه‌رده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له‌سه‌ر زاری به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا راگه‌یاندرا، كه‌ ئێمه‌ له‌به‌غدا له‌سه‌ر هه‌مو مه‌سه‌له‌ نیشتمانی ‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هاوهه‌ڵوێست ده‌بین، ئه‌مه‌ش وه‌كو لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ندێك لایه‌ن كه‌ پڕوپاگه‌نده‌یان ده‌كرد، كه‌ گۆڕان ده‌یه‌وێت درز بخاته‌ یه‌كڕیزیی كورده‌وه‌ ‌و وه‌كو پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن به‌كاریان ده‌هێنا، دوای هه‌ڵبژاردنیش یه‌كه‌م كه‌س بو موباده‌ره‌ی كرد، یه‌كه‌م لایه‌ن بو، دوای ئه‌وه‌ی‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتن ‌و به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم موباده‌ره‌ی كرد، به‌وه‌ی كه‌ لایه‌نه‌ براوه‌كان، لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی كورسییان بردوه‌ته‌وه‌ له‌به‌غدا دانیشین ‌و قسه‌ بكه‌ین له‌سه‌ر یه‌كخستنی گوتارێك، ئێمه‌ش به‌پیر ئه‌وه‌وه‌ چوین، ئه‌وه‌بو سه‌رئه‌نجام ئێستا ئیئتیلافی‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان پێكهات ‌و په‌یڕه‌وێكی‌ ناوخۆمان نوسیوه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌ی داهاتودا هه‌ندێك شت ماوه‌ كه‌ ده‌شێت ده‌ستكاریی بكه‌ین ‌و ئیتر بینێرین بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.

رۆژنامه‌: پێش ئه‌وه‌ی وردتر باسی‌ په‌یڕه‌وه‌ ناوخۆكه‌ بكه‌ین، بۆچونێك هه‌یه‌ ده‌ڵێت ئێوه‌ وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ملتان بۆ داخوازیی ‌و سیاسه‌ته‌كانی هه‌ردو لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم داوه‌و چونه‌ته‌ ژێر چه‌تری ئه‌وانه‌وه‌، ئایا ئه‌مه‌ ملدان بو یان فیعله‌ن ئێوه‌ش توانیتان له‌و مشتومڕ‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌رنامه‌ سیاسییه‌كه‌تان جێ‌ بكه‌نه‌وه‌؟
حاكم شێخ له‌تیف: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌ك ملدان نه‌بو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ ئێستا به‌رهه‌مهاتوه‌ موباده‌ره‌یه‌كی گۆڕانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ به‌غدا له‌سه‌ر هه‌مو مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تی ‌و نیشتمانییه‌كان هاوهه‌ڵوێست بین، زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵكی كوردستان پێی خۆشه‌ كه‌ كورد هاوهه‌ڵوێست بێت له‌ به‌غدا، به‌ڵام ئێمه‌ كه‌ به‌ هاوهه‌ڵوێستی رازی بوین كۆمه‌ڵێك مه‌رجمان هه‌بو، ده‌شێت باسیان بكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ باسی ورده‌كاریی‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆكه‌ و چۆنێتی وه‌رگرتنی بڕیار بكه‌ین، تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌مو لایه‌نه‌كان یه‌كسانن، مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌مان نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌ لایه‌نێك میحوه‌ر بێت ‌و لایه‌نێك پاشكۆ، لایه‌نێك خۆی به‌ ته‌وه‌ره‌ بزانێت ‌و لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ پاشكۆ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ توانیومانه‌ له‌ واقیعدا هه‌م ئه‌و هاوهه‌ڵوێستییه‌ دروستبكه‌ین، كه‌ بۆ به‌غدا هه‌مو كه‌س ده‌یخوازێت، له‌هه‌مانكاتیشدا میكانیزمێكمان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌بێت ئه‌و مه‌سه‌له‌ نیشتمانی ‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ دیاریبكه‌ین چین، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئێمه‌ش بۆ مه‌سه‌له‌ نیشتمانی ‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ن چین ته‌زویدمان كردون، هه‌روه‌ها بڕیار وه‌رگرتنیش به‌ كۆده‌نگییه‌، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك رازی نه‌بێت، نابێت به‌ بڕیار، كه‌وابێت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین مه‌سه‌له‌كه‌ نیشتمانی ‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌ بۆ ئه‌و كاته‌ به‌رگری‌ لێبكه‌ین، ده‌بێت هه‌مومان به‌رگری‌ لێبكه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی ئه‌و گفته‌ی‌ گۆڕان كه‌ زو له‌ بانگه‌شه‌دا به‌خه‌ڵكی دابو، كه‌ ئێمه‌ گوتاری حیزبیی ده‌كه‌ین به‌ گوتاری‌ نه‌ته‌وه‌یی ئێستا له‌مه‌دا به‌دیهاتوه‌، چونكه‌ جاران بۆ نمونه‌ زۆر ئاسان بو ئه‌مریكا یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه‌ كه‌ بیانویستایه‌ فشار له‌ كورد بكه‌ن، فشاریان له‌لایه‌نێك ده‌كرد یان له‌ كه‌سێك ده‌كرد‌و بڕیاریان له‌و وه‌رده‌گرت، ئیتر به‌ئاسانیی ده‌بو به‌ بڕیاری كورد، بۆیه‌ لاوازترین حه‌لقه‌ له‌ حه‌لقه‌كانی پێكهاته‌كانی عێراق كورد بو، ئه‌مجاره‌ نه‌خێر، ئێمه‌ ده‌ڵێین ده‌بێت ئه‌و مه‌سه‌له‌ نیشتمانی‌ ‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ به‌ كۆده‌نگیی بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ین.
دوه‌میش بۆ مه‌سه‌له‌ی فشار، كه‌ هه‌ر وه‌ختێك فشارمان بۆهات هه‌مومان بڕیارده‌ده‌ین تا كوێ‌ قبوڵ‌ بكه‌ین ‌و نه‌یكه‌ین، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك به‌ ته‌نیا خۆی قبوڵی‌ كرد، ئه‌وا بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی نییه‌ ‌و بڕیاری تاك لایه‌نه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م میكانیزمه‌ و به‌شداربونی گۆڕان رێك ئه‌و به‌ڵێنه‌ی‌ سه‌لماند كه‌ به‌ده‌نگده‌رانی داوه‌.

رۆژنامه‌: ده‌توانین بڵێین گۆڕان كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بوه‌ له‌ پێكهێنانی‌ ئه‌م یه‌كهه‌ڵوێستییه‌دا ‌و دروستبونی‌ گوتاری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، كه‌ پێشتر وا ده‌وترا كه‌ په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غداو هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غداو دو حیزبدا چڕبوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا جۆرێك له‌په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ سیستم كراوه‌؟
حاكم شێخ له‌تیف: به‌ڕاستی ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كورد به‌ به‌رنامه‌وه‌ ده‌چێت به‌ره‌و به‌غدا، یه‌كه‌مجاره‌ كورد پێش ئه‌وه‌ی بڕوات بۆ به‌غدا به‌رنامه‌یه‌ك بۆ وه‌فده‌كه‌ی ئاماده‌ بكات، ئه‌مه‌ یه‌ك، دوه‌م مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ گۆڕان رۆڵی‌ هه‌بوه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م گوتاره‌ وا لێبكات، به‌ڵێ‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ رۆڵی‌ هه‌بوه‌، چونكه‌ ئێمه‌‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر ئێمه‌ نا، له‌وانه‌یه‌ گۆڕان ده‌فعێكی دابێت به‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش، توانیومانه‌ میكانیزمێك دابڕێژین، كه‌ دواجار ده‌توانین له‌ میكانیزمه‌كه‌دا لێی‌ هه‌ڵهێنجین كه‌ چۆنه‌، ئایا ئه‌و كاركردنه‌ له‌ كاركردنی حیزبییه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ كاركردنی نه‌ته‌وه‌یی، له‌هه‌موشی گرنگتر به‌ڕاستی پیاده‌كردنه‌ له‌ داهاتودا، ئایا لایه‌نه‌كانی دیكه‌ و هه‌مو لایه‌نه‌كان كار به‌م په‌یڕه‌وه‌ ده‌كه‌ین؟ ئه‌گه‌ر كارمان پێكرد، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كاركردنی حیزبیی‌ كه‌ له‌ رابردودا كرا له‌لایه‌ن پارتی‌ ‌و یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌گۆڕێت به‌ كاركردنێكی نه‌ته‌وه‌یی، خۆ ئه‌گه‌ریش نه‌كرا، ئه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان موباده‌ره‌ی خۆمان كردوه‌‌و چوه‌ته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وه‌تا وه‌كو جه‌نابیشت ده‌ڵێیت له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك ره‌خنه‌شی لێبگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌پێناوی مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ ‌و نیشتمانییه‌كاندا بێت، چونكه‌ به‌ڕاستی بۆ به‌غدا جیاوازه‌ وه‌كو له‌وه‌ی كوردستان، ئێمه‌ ئه‌وه‌مان كردوه‌ ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ‌ ئه‌وان پابه‌ندنه‌بون پێوه‌ی زۆر ئاساییه‌ ئێمه‌ لێی‌ بكشێینه‌وه‌، یان ئێمه‌ش له‌و هاوبه‌ندیه‌ بێینه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وكاته‌ خۆمان به‌و شێوازه‌ی كه‌ خۆمان باوه‌ڕمان پێیه‌تی كاربكه‌ین، بۆیه‌ به‌ڕاستی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كارپێكردن، ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتوین كاری‌ پێبكه‌ین، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌دله‌سه‌د كاری‌ كورد له‌ به‌غدا له‌كاری‌ حیزبییه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ كاری نه‌ته‌وه‌یی.

رۆژنامه‌: هێڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ په‌یڕه‌وه‌ ناوخۆكه‌ی‌ هاوبه‌ندی لیسته‌ كوردستانییه‌كان چین؟
حاكم شێخ له‌تیف: وه‌كو وتم ناوه‌كه‌ی‌ به‌ناوی ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌م فراكسیۆنه‌ دروستده‌بێت بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان له‌ناو په‌رله‌مانی به‌غدایه‌ له‌ چوارساڵی‌ داهاتودا له‌نێوان ئه‌و كوتلانه‌ی كه‌ كورسییان بردوه‌ته‌وه‌، ئه‌م فراكسیۆنانه‌ هه‌مویان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌پارێزن له‌ناو په‌رله‌ماندا، هه‌ریه‌كه‌یان كوتله‌ی خۆی‌ ‌و سه‌رۆكی كوتله‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌و شتانه‌ی خۆی ده‌بێت، به‌ڵام موجه‌ڕه‌د ئه‌م ئیئتیلافه‌ دروستده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆی یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان، دیاره‌ سه‌رۆكایه‌تیكردنه‌كه‌ی‌، وا رێكه‌وتوین كه‌ تیایدا به‌ ده‌وری بێت، واته‌ ئه‌م پێنج حیزبه‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ ‌و گۆڕان ‌و یه‌كگرتوی ئیسلامیی‌ ‌و كۆمه‌ڵ‌ هه‌ریه‌كه‌یان ماوه‌یه‌ك سه‌رۆك بن ‌و پۆسته‌كانی دیكه‌ش هه‌مویان به‌ ده‌وریی بێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆچونێكی‌ دیكه‌ش هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌و بۆچونه‌ تازه‌یه‌ چییه‌؟.
حاكم شێخ له‌تیف: له‌ئێستادا ئه‌و بۆچونه‌ باس ناكه‌ین، چونكه‌ جارێ‌ زۆر نه‌خه‌مڵیوه‌و به‌ته‌ماین گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر بكه‌ین، بڕیاردان له‌ ئیئتیلافه‌كه‌دا به‌ ئیجماعه‌، هه‌رلایه‌ك رازی نه‌بو، ئه‌و بڕیاره‌ نابێت به‌ بڕیاری ئیئتیلافی كوتله‌ی كوردستانیی، ئه‌م هاوبه‌ندییه‌ مه‌سه‌له‌ ستراتیژیی ‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان دیاریده‌كات، له‌ مه‌سه‌له‌ ستراتیژیی ‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا ده‌بێت بڕیار به‌ كۆده‌نگیی بێت، له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ی دیكه‌شدا هه‌ركه‌س بۆ خۆی ئازاده‌ چۆن بڕیارده‌دات، مه‌سه‌له‌ ستراتیژیی ‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانیش دیاره‌ بۆ خۆیان دیارن چین، بۆ نمونه‌ له‌سه‌ر‌وی هه‌مویانه‌وه‌ ماده‌ی (140)ه‌، كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌كانه‌، ئه‌وه‌ هه‌مو كوردێك له‌سه‌ری كۆكه‌، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی به‌رگریكردن له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم.

رۆژنامه‌: ئێوه‌ به‌بێ‌ هیچ تێبینییه‌ك له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ به‌رگریی‌ له‌م مافانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ن؟.
حاكم شێخ له‌تیف: ئێمه‌ خۆمان به‌ پارێزه‌ری‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانین ‌و سه‌رسه‌ختانه‌ به‌رگریی‌ له‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وتمان ئێمه‌ به‌رگریی له‌ به‌شه‌ بودجه‌یه‌ك ناكه‌ین كه‌ له‌ ناوخۆدا شه‌فاف نه‌بێت، ده‌بێت به‌ڕاستی بودجه‌ له‌ ناوخۆی كوردستاندا به‌ شه‌فافانه‌ ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ بكات‌و بۆ خه‌ڵكی‌ خه‌رجبكرێت ‌و بزانین چۆن وه‌رده‌گیرێت ‌و ئایا له‌ به‌غدا به‌ڕاست (17%)مان هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها له‌ مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌، كه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌ییه‌، ده‌بێت به‌رگریی لێبكه‌ین، ئێمه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ رامانگه‌یاندوه‌، كه‌ ئێمه‌ به‌رگریی له‌ چه‌كداری‌ حیزب ناكه‌ین، چه‌كداری‌ حیزب پێشمه‌رگه‌ نییه‌، پێشمه‌رگه‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌، ده‌بێت هێزێكی نیزامیی یه‌كگرتو بێت ‌و سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، بۆیه‌ ده‌بێت وای لێبێت، ئه‌گه‌ر وای لێنه‌یه‌ت، سبه‌ینێ‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ‌و له‌ په‌رله‌مانی به‌غدادا ناكرێت به‌رگریی لێبكه‌ین، نابێت ئه‌و عوزره‌ش بده‌ین به‌ده‌سته‌وه‌، ئه‌و قسه‌یه‌ش ناخوات ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ‌ قسه‌ی شۆڤێنی یه‌كده‌گرێته‌وه‌، با بۆ خۆمان پێشی پێبگرین، ده‌بێت به‌ڕاستیش ئێمه‌ هه‌مو هه‌له‌كان بكه‌ین به‌ فشار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌ یه‌كبگرێته‌وه‌، مه‌سه‌له‌ی گرێبه‌ستی‌ نه‌وت ‌و گازیش به‌ڕاستی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت، راسته‌ گرێبه‌ستی‌ نه‌وت ‌و گاز تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌ له‌هه‌مو دنیادا، هیچ نه‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان له‌ناو دانیشتنی‌ داخراویشدا بێت ئاگای لێبێت، له‌ داهاته‌كه‌ی له‌ چۆنێتی، ئه‌مه‌ هه‌مو مه‌سه‌له‌كه‌ بو، هه‌روه‌ها رێگرتن له‌ گۆڕانه‌ ده‌ستورییه‌كان، كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌، ئه‌مه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین نه‌خێر ده‌بێت ئه‌مانه‌ ببن به‌ نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ییكردنه‌، كه‌ تۆ ده‌ڵێیت پێشمه‌رگه‌ ببێت به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتو، بودجه‌ شه‌فاف بێت ‌و بۆ خه‌ڵك بێت، بۆ حكومه‌ت بێت، له‌ حكومه‌ته‌وه‌ به‌ شه‌فافیی خه‌رجبكرێت، كه‌وابێت ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان دیاریكرد، ده‌بێت له‌پێشه‌وه‌ به‌رگریی له‌م مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تییانه‌ بكه‌ین، ئینجا به‌ڕاستی بڕۆین به‌دوای پۆسته‌كاندا بگه‌ڕێین، ئینجا كه‌سیش بدۆزینه‌وه‌ بۆ پۆست، به‌ڕاستی پێویسته‌ و واش رێكه‌وتوین كه‌ له‌ هه‌مو بارودۆخێكدا نابێت كه‌سمان ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ بین یان به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌بین، نابێت له‌و مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یی ‌و چاره‌نوسسازانه‌ لابده‌ین.

رۆژنامه‌: باست له‌وه‌كرد كه‌ بڕیاره‌كان به‌كۆده‌نگیی‌ له‌ ئیئتیلافه‌كه‌دا ده‌ده‌رێ‌ ‌و لیسته‌كان مافی‌ ڤیتۆیان هه‌یه‌، ئایا ئه‌مه‌ له‌ روی سروشتی كاری‌ سیاسیی ‌و دیموكراسییه‌وه‌ ده‌كرێت، بۆ نمونه‌ هێزێكی‌ وه‌ك كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كه‌ خاوه‌نی (2) كورسییه‌ و پارتیش (30) كورسی‌ هه‌یه‌، وه‌ك یه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت؟
حاكم شێخ له‌تیف: مه‌به‌سته‌كه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانه‌ ‌و هه‌مومان ده‌بێت رێكبكه‌وین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، بۆ نمونه‌ ماده‌ی (140) هه‌مو كورد ده‌بێت به‌رگریی لێبكات، مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ ئه‌گه‌ر خیلاف هه‌بێت به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ باسمكرد، مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ باسمكرد، مه‌سه‌له‌ی رێگرتن له‌ گۆڕانه‌ ده‌ستورییه‌كان، مه‌سه‌له‌ی گرێبه‌ستی‌ نه‌وت ‌و گاز، واته‌ ئه‌مانه‌ به‌ڵێ‌ ده‌بێت هه‌مومان رێككه‌وین له‌سه‌ری، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت مانای وایه‌ بڕیاری ئیئتیلاف نابێت، ئه‌وكاته‌ هه‌ركه‌سه‌و بۆ خۆی ئازاده‌ چۆن به‌رگریی لێده‌كات، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی دیكه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ لاوه‌كییه‌كاندا هه‌ركه‌س خۆی ئازاده‌، هه‌روه‌ها له‌ڕ‌وی‌ ئیستحیقاقی‌ هه‌ڵبژاردنیشه‌وه‌ راسته‌ ئه‌وه‌ پرسیارێكی جدییه‌، به‌ڵام خۆ ئێمه‌ ئه‌م فراكسیۆنه‌مان دروستكردوه‌ بۆ هاوهه‌ڵوێستیی، خۆ ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وتین، ده‌شێت هه‌ر لایه‌نه‌و بۆ خۆی به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت دبه‌رگری‌ بكات، مادام لایه‌نه‌كانمان زۆر زیاتر بون له‌ جاران، به‌رامبه‌ره‌كانمان باشتر خۆیان رێكخستوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئێمه‌ كه‌متر بوینه‌وه‌ به‌ ژماره‌، پێگه‌شمان له‌وانه‌یه‌ تۆزێك لاوازتر بوبێت، من پێموایه‌ ئه‌م چوار ساڵه‌، چوارساڵی‌ چاره‌نوسسازه‌ به‌ڕاستی، به‌تایبه‌تی بۆ ماده‌ی (140)، یان به‌ ئیجابی‌ به‌لادا ده‌خرێت، یان به‌ سلبیی‌.

رۆژنامه‌: چ به‌رنامه‌یه‌كتان داناوه‌ بۆ وه‌فدی دانوستكار؟، ئایا وه‌فدی دانوستكار پێكهاته‌كه‌ی، واته‌ هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ ده‌بن هه‌ر ئێستا له‌ به‌غدا پۆستیان هه‌یه‌ یان به‌ته‌مای پۆست وه‌رگرتنن، مه‌سه‌له‌كه‌ چۆنه‌؟.
حاكم شێخ له‌تیف: نه‌خێر ئێمه‌ به‌رنامه‌یه‌كمان بۆ داناون، كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی به‌ڕاستی حه‌دی ئه‌علایه‌، به‌ته‌ماین حه‌دی ئه‌دناشیان بۆ دیاریبكه‌ین، كه‌ له‌وه‌ نه‌یه‌نه‌ خوارێ‌، یه‌ك دو خاڵمان تێكردوه‌، كه‌ نابێت ئه‌وانه‌ی له‌ وه‌فدی دانوستكارن له‌ به‌غدا پۆست وه‌ربگرن، هه‌مو لایه‌نه‌كانیش دو سێ‌ كه‌سیان به‌شدار ده‌بن له‌ وه‌فده‌كه‌دا، ئیتر ده‌چنه‌ به‌غدا، به‌ڕاستی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وان تا چه‌ند ده‌توانن ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئێمه‌ نوسیومانه‌ته‌وه‌ بیكه‌ن، به‌رنامه‌كانیش دو ته‌وه‌ره‌، ته‌وه‌رێكیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو عێراق، واته‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو عێراق چیمان ده‌وێت، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری دوه‌میشیان داواكارییه‌ كوردستانییه‌كان، ئیتر هه‌مو ئه‌و شتانه‌ن كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌یانزانێ‌ ‌و ئه‌ماژه‌م به‌هه‌ندێكیان دا، هه‌روه‌ها ئه‌مجاره‌ مه‌بده‌ئێكی دیكه‌ی باشیشمان دانا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ مه‌بده‌ئی لێپرسینه‌وه‌، پێمخۆشه‌ بڵێم له‌ رابردودا وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان چی كردبێت به‌ كه‌یفی خۆی بو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ دیاره‌ هه‌م ئه‌م فراكسیۆنه‌ كه‌ دروستده‌بێت یه‌كێك له‌ كاره‌كانیشی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ به‌رپرسه‌ حكومییه‌كانی كورد ده‌پرسێته‌وه‌، ئاگاداری په‌رله‌مان ‌و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات، هه‌روه‌ها مه‌بده‌ئێكیشمان داناوه‌ كه‌ نابێت هیچ لایه‌نێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و حیزبه‌یه‌ له‌ حكومه‌تدا تێوه‌ده‌گلێت له‌شتێكدا نابێت به‌ ناهه‌ق به‌رگری‌ لێبكات، ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی كه‌ نابێت پشتی براكه‌ت بگریت، زاڵم بێت یان زوڵملێكراو بێت، ئه‌وه‌ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش بۆ خۆی خاڵێكه‌، بۆ نمونه‌ گۆڕان سبه‌ینێ‌ كه‌ وه‌زیرێكی ده‌بێت، كه‌ تێوه‌گلا له‌ گه‌نده‌ڵیی‌ یان تێوه‌گلا له‌ شتی دیكه‌ یان هه‌ر كه‌مته‌رخه‌م بو ‌و گه‌نده‌ڵ‌ نه‌بو، واته‌ به‌ڕاستی له‌ئاستی ئه‌و پۆسته‌دا نه‌بو، نابێت گۆڕان به‌رگری‌ لێبكات ‌و بڵێت ئه‌مه‌ وه‌زیری منه‌، جاران وا كراوه‌ به‌داخه‌وه‌، ئێمه‌ به‌ڕاستی ئه‌وه‌شمان جێگیركردوه‌ ‌و له‌ په‌یڕه‌وه‌كه‌دایه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
bawki diya
 domo dastet xosh kak hakem amwet awa blem ka am 4 sala bo gorano parlamani taza kareki qorsa bo dawai sar kawtentan bo akain wa har chish bkaweta sar goran xwazan ba hosho malo gyan amadain har sar kawto ben.
ئازاد به‌رزنجی
 به‌ڕێز جه‌ناببی کاک حاکم شێخ له‌تیف سڵاوت لێبێت پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م به‌بۆنه‌ی هێنانی پله‌ی یه‌که‌م له‌سسه‌ر ئاستی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عیراق 2010/03/07 ئیمه‌ هه‌موو چاوه‌ڕوان بوین له‌لایه‌ن به‌ڕێزته‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تی کوتله‌ی گۆڕان بکرێت وه‌ ڕێزمان هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێز کاک شۆڕش حاجی . هیوادارین به‌ڕێزیشت که‌ هه‌ر واش ده‌بێت ده‌ور و کاریگه‌ری خۆت ببینیت له‌ به‌ر خاتری گۆڕان خوازان که‌ زۆربه‌مان ده‌نگمان به‌ تۆدا به‌شداری کاریگه‌رت هه‌بێت له‌ هه‌ربورێکدا بێت به‌ کورتی چاومان له‌ تۆیه‌ .
zanyar
 zoor rasta bo peshawa har sarkawto bn
SIPAN
 ده ستان خوش كاك حاكم لتيف سوباس
Bajalan-London
 Rezdar Hakm Latif Practice Lagal theory astama la Kurdistan ba yakawa karbkan labar away party syasi lay ema standard party nya balam hawli zori dawet awish lay andam parlamanakan dabet. Min tanha dawakaryakm haya la Gorran ka da bet zooor hastyar bet lagal Hawpaymani Kurdistan. chand hokarek haya: 1- Gorran tanha rekxrawbu ka zangi (opposition) leda, awan Yakgrtu lagal Komal ba leveleki nzm darwanin balam dazanin Gorran zangeki trsnaka bo barzawandi dahatuyan, la bar awa dayanawet Gorran toshi patay dasalat bkan. 2.hastyari Gorran zor pewesta la choni bo Baghdad yakam jari am lestaya bo Parlamai Iraq agar kara nabet disable abet. Hawpaymani awanday dast ba kuna krdwa da zanet chi kunek Dupshk yan mari tyaya . 3-Dostayati KDP lagal Duzmnayati PUK bo gorran hardukyan la yak point yakdagrnawa awish bo behez krdnu xamosh krdni momakaya balam min hamisha lagal danishtnu pekawa zyandam, balam hastyari goran zooor pewesta.
Sabah Yassin
 من که‌ ده‌نگم بۆ حاکم له‌تیف و گۆران داوه‌. هویی ده‌نگدانه‌که‌ی خۆ له‌و رۆحه‌وه‌ بوه‌ که‌ کاک نه‌وشیرون وه‌ک مرۆڤیک کورد و پاک ره‌وشت ده‌بینم و حاکم له‌تیفش هه‌مان ده‌نگی هه‌یه‌ و به‌هیواش ئه‌ویش وه‌ک کاک نه‌وشیروان هه‌مان ره‌نگی هه‌بێت و له‌هه‌مان کاتدا تا ئه‌و جێگه‌ که‌ ئێوه‌ کار بۆ گۆرانی بڕیاردا له‌بنه‌ما ده‌نگدا وه‌ک رێگا کردنه‌وه‌ بۆ به‌شدرای کورد له‌ ژیان ئاسایی دابکه‌ن ئه‌و من به‌رپرسیارانه‌ هه‌م پشگیرتان ده‌که‌م و هه‌م به‌رپرسیارانه‌ش ره‌خنه‌تان لێده‌گرم و به‌ هیواشم شیخ له‌تیف له‌ هاندانی ئه‌جه‌نده‌ی به‌شدراکردنی ده‌نگده‌راد نه‌ترس و زانایانه‌ کاربکات و به‌رپرسیار خۆ وه‌ک دۆراوه‌کان که‌ دوای پول و پاره‌ که‌وتوون نه‌ دۆرێنێت.
rebwar ahmad
 dwai dast xoschim bo barreztt kaka schex latif..baw hiwayam kollnadarana wa sarsaxttana bargri la barjawandiyakani taki kwrd bkaii jegai dasttxoschita..brai barrezm birtt nachett hamw bassek chand prsiyarek dahenetta arawa. mnisch lasar aw te rwaninai janabtt bo kar krdni kwrd la chwar salli aindada ka hawpaimani tazai kwrd kar bkan bo masala nattawaiyakan. hallbatt mnisch wak takeki kwrd baw parri schanaziyawa faxrttan pewa dakam....ballam awai sarji mn bett yan prsiyar la janabttan awaya......aya wttari siyasi kwrdi lam satta waxtta da garranawa niya bo xalli sfr..??? yan ba ba schewayaki tr blleinn garranawa niya bo aw wtara nattawaiyai sallakani 70 ka barjawandi nattawaii la xalla sarakiyakani danwsttanakani kwrd lagall rrjem, kachi ba dayan lawi kwrd ba dideki sosiyalistti yan jihan bini gawra kraw Qwrbaniyaki beschwmar draw kachi amrro wak mar w paija garrabettawa bo xalli sfr.ai aw mejwa yan aw mitoda 7izbiyai ka xallkani la chwar dawr ko bwnawa ke lei bar prsiyara......??? yan agar law satta da...kwrd aw wttara siyasiyai ka esstta janabttan hawlli bo adan ka masalakani kwrd ba nattawai krdni mafakani gali kwrd wa la rei aw mafa nattawaiyanawa kwrd pei schad bettttt......! ba rai roschnbirani kwrd pewistiman ba prrojayaki tazagaria ka am masala nasiolanistiya nattawaiyaman bgwazettawa bo ainda chwnka am nasnama kwrdiya Qairani zori tiyaya bam lawaziyai doxi fkri taki kwrd hezi wallam danawaiyaki rastaQinai bo prsakani pascharroj niya.......werrai aw sarnja ba twndi dasssttan dagwschm.......swpas.
ranja
 slaw dstan xosh barasti mn dalaem ewan wa ewash bun smbuli goran wa shkandni diwari trsu toqan dn la kurdistan da balam ewa yan aw 7zba buchukanae ka la kurdistan dangyan henawa bo parlamani iraq natwann ba nawe xalkakayanawa hamu qsau pshtiwanyak bkan bo nmuna pshtiwani krdni jalal talabani bo post sarok komari mn wak layankrek ba hich shewayak la shwakan la gal awa danim ka jalal talabani bo posti sarok komari halbjerdretawa boya agadar bn
ئاری قه‌ره‌داغی - London -
 له‌گه‌ڵ ته‌واوی قسه‌کانی ڕێزدار حاکم کۆکم. دیاره‌ په‌رله‌مانی ئێستا وێرانه‌یه‌که‌ به‌جێهێلراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێدا. وه‌ک بۆکارکردن له‌به‌غدا ئه‌رکمان به‌سه‌را سپێردراوه‌، پێویسته مافی یه‌کسانیشمان هه‌بێ له‌کوردستانا. تکام وایه‌ مۆمه‌کانی گۆڕان چه‌ند سورن له‌سه‌ر مافه‌ نێشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان له‌به‌غدا، به‌بارته‌قای ئه‌وه‌ش هه‌رجۆره‌ پێشێلکاریه‌کی دوحزبی ده‌سه‌ڵات ده‌رهه‌ق به‌گۆڕان و په‌یڕه‌وانی کرا، بێ سڵه‌مینه‌وه‌و دودڵی بیوروژێنن.‌
soran hawlery
 dast xoshy law bradaranay bzotnaway gorran dakam dasty mandw bonean dakoshen har sar kawtobn, taera karakantan ba bashy ba azaeana jebajy krdowa, balam away mawa barasty lay xalky kurdistan jegay gomana awaea ka dananaway barez jalal talabania bo sarok komar,awesh la laean saroky haremawa psht gery dakret zor badaxawa kak mas3od am hala gawraeay krdowa,chonka xalky kurdistan dazanet jalal talabany bo postw dasalaty xoy wahar waha bo zwer nabony bra 3arabakan wak xoy dalet amadaea sazsh bkat lasar mafa ntawayatekanw mafa chra nwsakani galy kurd,xalky kurdistan pean basha agar posty sarokaeaty iraq bo kurd bet balam mam jalal bo am posta nabet ba puk ean pdk ean barez saroky harem kasekytr bo am posta dast neshan bkret,nak mam jalal boea dawakarm la bzotnaway gorran sorbet lasar danananaway mam jalal bo sarok komary,ba puk kasekytr dast neshan bkan,chonka mam jalal kobonaway nheny lagal araba shofeneakan zora bo barshawandy taebaty xoy hamo shtek dakat gar ba zarary kurdish tawaw bet dobara dawash la barez kak ma3od dakam pshgery la dananaway mam jalal nakat bo posty sarokaeaty ama halaeaky meshwea.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ