سازدانی: رۆژنامه
رۆژنامه: ئێوه كه باكگراوندێكی ئیسلامیتان هه‌یه، له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا پشتگیریتان له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و ره‌وتی گۆڕین‌و گۆڕانكاریی كرد، پێتانوایه پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتی ئۆرگانیزهكردنیدا چی بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران جه‌ماوه‌ره‌ی كه پاشخانی ئیسلامی‌یان هه‌یه‌و موتهدهیینن له‌ژێر چه‌تری خۆیدا كۆبكاته‌وه؟
عه‌بدوڵڵا رێشاوی: له‌به‌رئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی (جه‌ماوه‌ریی نا ئایدیۆلۆژی) هاته ئاراوه، بویه جێگه‌ی هیوای زۆربه‌ی چین‌و توێژه جیاوازه‌كانی كوردستان، چونكه ئه‌وكاته‌ی بزوتنه‌وه‌كه ده‌ركه‌وت، كوردستان رێك پێویستی به بزوتنه‌وه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه هه‌بو، به بۆچونی من پارێزگاریی له‌و ریتمی ئیشكردنه‌ی بزوتنه‌وه‌كه له سه‌ره‌تاوه گرتویهتیهپێش، گره‌نتی به‌ره‌وپێشچونی ده‌كات.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت هه‌میشه بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناعهقاییدی بێت، ئه‌وكات ئاساییه خه‌ڵكی "موتهدهیین"و "ناموتهدهیین" هیوایان پێی هه‌بێت، ئه‌سڵه‌ن بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ده‌بێت وابێت، خه‌ڵك له هه‌مو ئایدیا جیاوازه‌كان به‌هۆی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌یه‌وه پشتی پێببه‌ستن، نه‌ك به‌هۆی ته‌به‌نیكردنی ئایدیۆلۆژیایه‌كی دیاریكراوه‌وه سه‌قفو سنوری خۆی دیاری بكات.
پێموایه دوخاڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی‌و خه‌ڵكی موتهدهیینیش وه‌ك تۆ وتت بێهیوانهبن له بزوتنه‌وه‌كه، یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبون له ریتمی ناعهقاییدیو نائایدیۆلۆژی بزوتنه‌وه‌كه، به‌ڵكو هه‌میشه بزوتنه‌وه‌كه بریتیبێت له به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی، كه به‌ها گشتییه باڵاكان بكاته دروشمی خۆی.
دوه‌م: له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌بێت به‌دور بێت له هه‌مو گهندهڵییهكو ته‌نانه‌ت گومانكردنێكیش به گهندهڵبون، هه‌روه‌ها ده‌بێت خۆی بپارێزێت له به‌خشینه‌وه‌ی ئیمتیازات‌و ئه‌ندامه‌كانی به گه‌وره‌و بچوكه‌وه له‌وه بپارێزێت، كه چاو ببإنه ئیمتیازات‌و ده‌سكه‌وتی شه‌خسی، دیاره ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
دروستبونی ئه‌م حاڵه‌ته وا ده‌كات خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی‌و خه‌ڵكی موتهدهیینیش به‌تایبه‌تی هیوایان به بزوتنه‌وه‌كه به‌رده‌وامبێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش راسته.
ئه‌و ئیسلامییانه‌ی پششتگیریی گۆڕانیان كردوه -وه‌ك له پرسیاره‌كه‌ی تۆدا هاتوه- كهمنهبون، چ وه‌ك ژماره چ وه‌ك كاریگه‌ریی، كه كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤیان دروستكرد له‌ناو بزوتنهوهكهداو زیاتر بهجاماوهرییان كرد، ئه‌وكات نه‌یارانی بزوتنه‌وه‌كه له ده‌سه‌ڵات ویستیان لایه‌نی ئاینیی له دژی بزوتنه‌وه‌كه به‌كاربهێنن، به‌ڵام "ئیسلامییه‌كانی ناو گۆڕان" ئه‌و هاوكێشهیهیان هه‌ڵگێڕایه‌وه، ئاینیان كرد به گژی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی دهسهڵاتداو كردیان به پاڵپشتی دروشمه‌كانی گۆڕان.
رۆژنامه: به بۆچونی تۆ په‌یوه‌ندیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئایینه‌وه ده‌بێت چۆن بێت؟ ئایا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌توانێت گوتارێكی "ئایینی" له‌ناوخۆیدا ته‌وزیف بكات؟
عه‌بدوڵڵا رێشاوی: بێگومان وروژاندنی پرسیاری "ئایین‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان" بابه‌تێكی ههستیارو پێویسته، هه‌ستیاره نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك چه‌مك په‌یوه‌ندییه‌كی مێژویی‌و سروشتی به ئایینه‌وه هه‌یه، به‌ڵكو له‌به‌ر چه‌ند فاكتێكی دیكه‌ش له‌وانه:
1- ئایین وه‌ك یه‌كێك له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نهستو هه‌ستی جه‌ماعی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، هیچ بزوتنه‌وه‌و جموجوڵێك نییه بتوانێت به‌بێ رونكردنه‌وه‌ی وهڵامو هه‌ڵوێستی خۆی، به‌ته‌نیشتیدا تێپه‌ڕببێت، به‌ڵكو هه‌مو بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا پێویسته هه‌ڵوێستی رونی به‌رامبه‌ر به ئایین هه‌بێت، جا ئیتر ئه‌و هه‌ڵوێسته لائیكی بێت، یان سیكولار.
2- شتێكی تازه ناڵێیین ئه‌گه‌ر بڵێین: یه‌كێك له وێستگه سه‌ره‌كییه‌كانی ریفۆرم له كۆمه‌ڵگه‌دا ریفۆرمی ئایینیه، بێگومان ریفۆرم له ئێستای كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه‌دا ده‌بێت به تونێلی ریفۆرمی ئایینیشدا تێپه‌ڕی ببێت، وه‌گه‌رنا ناگاته جێ.
3- له ئاییندا ته‌وژمێكی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌نتی گهندهڵییو گۆڕانخوازانه هه‌یه، كه له‌وێوه له‌گه‌ڵ دروشم‌و ستراتیژه‌كانی گۆڕاندا ده‌شێ به‌یه‌ك بگه‌ن.
4- ره‌هه‌ندی ئه‌خلاقیی ئایین ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئاستی عه‌مودی له‌ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا ته‌وزیف بكرێت.
ئه‌م خاڵانه هه‌مو قسه‌ی زۆر ههڵدهگرێتو ورده‌كاریی زۆرتر به‌دوای خۆیدا دێنێت، كه ده‌توانین دواتر بێینه سه‌ری.
له‌به‌ر ئه‌و چه‌ند فاكتهو هی دیكه‌ش پێموایه؛ وروژاندنی پرسیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئایین وروژاندنێكی گرنگه، هه‌ر له رونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌م بزوتنه‌وه گه‌نجه سه‌باره‌ت به ئایین، كه پێموایه؛ كارێكی قورس نییه، تا ئه‌وه‌ی داخۆ ده‌كرێت ئایین له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و شێوازی ئیشكردنیدا جێگه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه‌و چۆن؟ كه پێموایه ئه‌مه‌یان پرسیاره سهختو گرنگه‌كه‌یه.
رونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رامبه‌ر ئایین ئاسانه، چونكه بێگومانم ئه‌وانیش وه‌ك هه‌مو بزوتنه‌وه‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی دیكه‌ی ئه‌م دونیای ئیسلامه هه‌ڵوێستێكی "عه‌لمانیانه" له ئایین دهگرنو ده‌ڵێن؛ ئێمه رێزمان بۆ ئایین هه‌یه.. ئایین ناسنامه‌ی میللهتهكهمانهو ئێمه‌ش رێزی لێدهگرینو ئێمه‌ش موسوڵمانینو هتد.. ئه‌مه‌ش ئه‌و وه‌ڵامه ته‌قلیدییه‌یه، كه هه‌مو جموجوڵ‌و پارتێكی سیاسیی، جگه‌له پارته ئیسلامییه‌كان، له‌م خۆرههڵاتهدا له به‌رامبه‌ر ئایین هه‌یه‌تی.
هه‌رئه‌م هه‌ڵوێسته ناجدییهشه، كه دواجار هیچ كام له‌و پارتانه ناتوانن خۆیان له‌ژێر فشار‌و ته‌وژمی ئاییندا راگرن‌و ده‌بنه‌وه به "دینیی"، به‌ڵام به‌مانا ته‌قلیدییه سلبییهكه، نه‌ك به‌مانایه‌كی رادیكاڵانه‌ی پۆزه‌تیڤانه.
رۆژنامه: به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بیه‌وێت سود له ئایین وه‌ربگرێت بۆ هێنانه‌دی ئامانجه باڵاكانی خۆی وه‌ك عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كسانیی‌و ئازادیی‌و ژیانی چونیه‌ك، ئایا ئه‌وه كارێكی گونجاو ده‌بێت؟ ئایا هیچ رێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌مه؟
عه‌بدوڵڵا رێشاوی: به بۆچونی من؛ ئه‌وه نه‌ك هه‌ر گونجاوه‌و شیاوی كردنه، به‌ڵكو پێویستیشهو شایانی كردنه، چونكه ئایین ده‌توانێت پاڵپشتێكی به‌هێزبێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و چه‌مكانه، ئایین له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ده‌توانێت هێزێكی دیكه ببه‌خشێته ئه‌و چه‌مكانه.. به‌ڵام ئێمه كه واده‌ڵێین نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیركه‌ین كه پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش راسته، واته ده‌توانرێت به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی خۆی، ئایین بۆ مه‌رامی ئیستیبدادییش به‌كاربهێنرێت، واته ئه‌مه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر شرۆڤه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان بۆ ئاین، شرۆڤه‌یه‌ك هه‌یه ئایین وه‌ك چه‌مكێكی شۆڕشگێڕانه نیشان ده‌دات شرۆڤه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه ئایین پاسیڤانه پراكتیزه ده‌كات.
رۆژنامه: كه‌واته پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بیه‌وێت شرۆڤه‌یه‌ك له ئایین وهربگرێتو له‌ناو گوتار‌و ئیشكردنی خۆیدا ته‌وزیفی بكات، ئه‌و شرۆڤه‌یه چۆن سروشتێكی هه‌یه؟
عه‌بدوڵڵا رێشاوی: من نازانم رێبه‌ره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مه‌یان ده‌وێت، یان نا، یاخود ئه‌وان پێیانوایه؛ گرنگه ئایین به‌شێویه‌ك له شێوه‌كان له‌ناو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا رۆڵی هه‌بێت، یان نا، به‌ڵام پێموایه؛ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانێت شرۆڤه‌یه‌كی چه‌پی پرۆتستانتی له ئایین بۆخۆی بپچڕێتو له به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه باڵایانه‌ی تۆ له پرسیاره‌كه‌تدا ئاماژه‌ت پێكرد ته‌وزیفی بكات، ئه‌گه‌ر رای من له‌م بواره‌دا وه‌ربگیرێت، پێموایه؛ گرنگه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سود له ئایین وهربگرێتو ئه‌و نه‌هجه ئایینییه‌ش له‌سه‌ره‌وه ناوم هێنا، میتۆدی (چه‌پی ئایینی) گونجاوه بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌و گونجاویشه بۆ قۆناغه سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ئێمه... چونكه له‌به‌رامبه‌ردا پێموانییه؛ ده‌سه‌ڵات، ئایینی بۆ مه‌رامی خۆی ئیستیغلال نه‌كردبێت! یان ئیستیبدات سودی وه‌رنه‌گرتبێت له شرۆڤه سهلبییهكان بۆ ئایین، به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئێمه وه‌ك زۆرشوێنی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ئیستیغلالی ئایین ده‌كات بۆ ئیستیبداد، هه‌ربۆیه پێموایه؛ ده‌بێت هێزه به‌رهه‌ڵستكاره سیاسییه‌كان، ئایین به‌كاربهێنن بۆ ئازادیی‌و سه‌روه‌ریی تاكو كۆمه‌ڵ.
ئه‌و شرۆڤه چه‌په‌ی باسمكرد شرۆڤه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌یه، كه زیاتر له رۆحی ئایینه‌وه نزیكه، تا له فۆرمی ئایینه‌وه، له ناوه‌ڕۆك‌و ئامانجهكانییهوه نزیكتره، تا له روكهشو فیقههكهی.
ئه‌و شرۆڤه باوه‌ی ئایینیش، كه پێموایه؛ ده‌سه‌ڵات ناو به‌ناو ئیستیغلالی كردوه، شرۆڤه‌یه‌كی ئهرستۆكراتیانهی موحافیزكاره، كه ته‌فسیری ئایین به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كات له به‌رژه‌وه‌ندیی بارودۆخی چه‌قبه‌ستو بێت، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و بارودۆخه بگۆڕێت‌و جێگۆڕكێ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بكات.
خوالێخۆش بو د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی، یه‌كه‌م كه‌س بو كه سودی له میتۆدی چه‌پ بینی بۆ ته‌فسیركردنی ئایین، به شێوه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه.. دواتریش ئینقیلابی ئیسلامیی ئێران سودێكی گه‌وره‌ی له‌م مهنههجییهته بینی بۆ دروستكردنی ئینقیلابه‌كه‌ی ئێران له دژی محه‌مه‌د ره‌زا شا له (1979).
رۆژنامه: ئاماژه‌ت به‌وه‌كرد ده‌توانرێت دیوی ئه‌خلاقیانه‌ی ئایین له‌ناو میتۆد‌و ئیشكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ته‌وزیف بكرێت‌و سودی لێببینرێت ده‌پرسین شێوه‌ی ئه‌و تهوزیفكردنه به چ شێوه‌یه‌كه؟
عه‌بدوڵڵا رێشاوی: ئه‌مه لایه‌نێكی گرنگی گفتوگۆی نێوان ئایین‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، پێموایه؛ له‌م ره‌وه‌وه ئایین ده‌توانێت خزمه‌تێكی گه‌وره به‌و بزوتنه‌وه‌یه بكات‌و هه‌نگاوێكی نه‌وعی گه‌وره ده‌یباته پێشه‌وه.
هه‌ندێكجار گوێم له لێدوانی ره‌سمیی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی گۆڕان بوه، كه ده‌ڵێن: "لای ئێمه ئیمتیازات نییه" ئه‌مه قسه‌یه‌كی زۆر چاكه، به‌ڵام زۆر گه‌وره‌شه، جێبهجێكردنو به‌رجه‌سته‌بونی له هه‌ر هێزێكدا جیاوازییه‌كی پۆزه‌تیڤی پێده‌به‌خشێت له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی دیكه، چونكه حاڵی حازر هیچ هێزێك له‌كوردستاندا نییه توشی نه‌خۆشی ئیمتیازات نه‌بوبێت، یان توانیبێتی به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌دا زاڵ بوبێت، پاراستنی گۆڕان له نه‌خۆشی ئیمتیازات ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانییه‌وه، چونكه ئه‌وه یه‌كێكه له‌و خاڵه جه‌وهه‌رییانه‌ی كه گۆڕان ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه خۆی له هێزه‌كانی دیكه جیابكاته‌وه، به‌ڵام ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆن ده‌توانێت خۆی له‌مه رزگار بكات، ئه‌مه پێویستی به ئیشكردنه، پێویستی به په‌روه‌رده‌یه، بونی "گوتارێكی ئایینیی" له‌ناو گۆڕاندا ده‌توانێت خزمه‌ت به‌م لایه‌نه بكات، به‌تایبه‌ت كه گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای له‌ناوبردنی گهندهڵییو جێبه‌جێكردنی عهدالهتو له‌ناوبردنی بارودۆخی فاسدی ئیداریی دروستبوه.
پێموایه؛ گوتاری ئه‌خلاقی ئایین گرنگه بۆ"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان" تا گۆڕین له دروشم‌و حه‌ماسه‌ته‌وه بگوازێته‌وه بۆ كردار‌و حاڵهتو سلوك، تا گۆڕانخوازیی له شیعارێكی سیاسییه‌وه، بكات به باوه‌ڕو هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه، كه وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشان ته‌ماشا بكرێت، نه‌ك وه‌ك پۆز.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆئه‌وه‌ی ببێته هێزێكی نوێ‌و جیاواز، له‌پاڵ هه‌مو ئه‌و خاڵه سیستماتیكیانهی له ته‌وه‌ره‌كانی پێشتردا ئاماژه‌یان بۆكراوه، پێویستی به‌كۆمه‌ڵێك نۆرم‌و به‌های ئه‌خلاقی ناوه‌كیش هه‌یه، ئه‌وجا ده‌توانێت وه‌ك هێزێكی جیاواز ده‌ربكه‌وێت، ئه‌و نۆرمانه خۆیان له (ته‌وازوع، راستگۆیی، خۆنه‌ویستی، هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، جوامێریی، لێبوردن ..حه‌قخوازی)و كۆمه‌ڵێكی دیكه له‌م به‌هایانه ده‌بیننه‌وه.
دیاره من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه ئه‌و نۆرمانه له‌ناو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا نین، به‌ڵكو كه‌م تازۆر ئه‌و نۆرمانه له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا هه‌ستی پێكراوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌م هێزه تاڕاده‌یه‌كی زۆر میللییو عه‌فه‌وی بوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م نۆرمانه له‌ناو ئه‌م هێزه‌دا بهخێوبكرێنو بره‌ویان پێبدرێت‌و ببنه پرسیاری جدیی، تا ئه‌وه‌ی گۆڕانی راسته‌قینه، كه گۆڕانی كه‌سه‌كانه، نه‌ك سیستمه‌كان- دێته‌دی، پێشموایه؛ ئه‌و گوتاره ئایینیه‌ی پێشتر باسمانكرد ده‌توانێـت له‌م بواره‌دا رۆڵێك ببینێت. چونكه گواستنه‌وه له قۆناغی عهفهوییهتو حه‌ماسه‌ته‌وه بۆ قۆناغی بونیادنان‌و قاڵبگرتن وه‌ك هێزێكی سیاسیی، كه ئێسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و قۆناغه‌دایه هه‌ندێك له میسالیه‌ت ده‌بێت به‌ژێر ته‌پوتۆزی واقیعه‌وه.
رۆژنامه: له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان گۆڕان‌و ئایین باسمان له كاریگه‌ریی گوتاری ئایینیی كرد به‌سه‌ر گۆڕانه‌وه، به‌ڵام ئایا له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا گوتاری ئایینییش خۆی هیچ كاریگه‌ر نابێت به گۆڕان؟
عه‌بدوڵڵا رێشاوی: بێگومان ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیالیكتیكییه واته یه‌ك كار له‌یه‌كدی ده‌كه‌ن، پێموانییه؛ گوتاری ئایینی باو بتوانێـت له‌ناو گۆڕاندا بژی، تائه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئایین بگوازێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و گوتاره ئایینییه‌ی كه له‌ناو گۆڕاندا ده‌توانێـت بژی، گوتارێكی ریفۆرمكراوه، گوتارێكه به‌تونێلی ریفۆرمدا كه‌م تازۆر تێپه‌ڕی كردوه، ئه‌و گوتاره ئایینییه‌ی له‌ناو گۆڕاندا ده‌شێ جێی خۆی بكاته‌وه‌و بژی ده‌بێ جیاوازبێت له‌و گوتاره‌ی له‌ناو پارته ئیسلامییه‌كانی وه‌ك یه‌گرتو، یان كۆمه‌ڵ، یان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ك جیاوازیش ده‌بێت له‌و گوتاره سهلبیو پاسیڤه‌ی یهكێتیو پارتی ئیستیغلالیان كردوه، به‌ڵكو گوتارێكه له گۆڕان خۆی ده‌چێت، واته پێویسته له خۆی بچێت، پێشتر ناومان لێنا گوتارێكی چه‌پی پرۆتستانتی.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وانه‌یه نه‌توانێـت فۆرم‌و روكه‌شی ئیسلام له‌خۆیدا به‌رجه‌سته بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ربیه‌وێت ده‌توانێت دروشم‌و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ئایینه له‌خۆیدا به‌رجه‌سته بكات، رێك به‌پێچه‌وانه‌ی یهكێتیو پارتییه‌وه، كه ئه‌وان روكه‌شی ئیسلام ئیستیغلال دهكهنو ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه ئیسلامییه‌كان زیاتر له گۆڕانه‌وه نزیكبن، وه‌ك له یهكێتیو پارتی.