سازدانی: شالاَو جه‌عفه‌ر
سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، هه‌ڵوێستی لیسته‌كه‌یان ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق ده‌خاته‌ڕو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه باس له هه‌یكه‌لی لیسته‌كه‌یان‌و په‌یوه‌ندییان به لیسته كوردییه‌كانی دیكه‌وه ده‌كات.
له دیمانیه‌كی رۆژنامه‌دا سه‌ردار عه‌بدوڵا، پێیوایه كه لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا چه‌ند ئیمتیازێكیان له‌ده‌ستداوه كه هه‌نوكه لیستی گۆڕان بۆ "به‌دیل"یان ده‌گه‌ڕێت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان.
رۆژنامه: ئێوه له لیستی گۆڕان، بانگهێشت نه‌كردنی لیسته‌كه‌تان و لیسته كوردییه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه‌و پێتانوایه، سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواندوه؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا: دو مه‌سه‌له جیا بكه‌ینه‌وه، یه‌كێكیان، هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆمار له داوه‌ت نه‌كردنی لیسته كوردییه‌كان كه له‌ڕاستیدا پێویسته ئه‌و پرسیاره له خۆی بكرێت كه بۆچی داوه‌تی نه‌كردون. پلانه‌كه وابو كه كۆبونه‌وه به هه‌مو لیسته براوه‌كان دهكاتو داوه‌ت نه‌كردنی لیسته كوردییه‌كانیش گومانی لای خه‌ڵك دروستكردوه، دیوی دوه‌میشی ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی به‌غدا، به‌لامانه‌وه گرنگ نه‌بو بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه داوه‌ت بكرێین، یان نه‌كرێین، چونكه ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگ نییه بچینه ناو كۆبونه‌وه‌ی موجامهلاتو نانخواردنه‌وه، كێشه‌كانی عێراق به‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێن‌و پێشبینیشمان ده‌كرد، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ئینجازی گه‌وره‌ی نابێت‌و ئه‌گه‌ر یه‌ك ئینجازی هه‌بوایه، ئه‌وه‌بو كه بتوانێت مالیكی‌و عه‌لاوی له‌سه‌ر یه‌ك خوان كۆبكاته‌وه كه ئه‌وه‌شی بۆ نه‌كرا.
رۆژنامه: به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ندێك لیستی عه‌ره‌بی داوهتكراوه كه ژماره‌ی كورسی له ئێوه كه‌متر بو وه‌ك لیستی ته‌وافوق 6 كورسی و جه‌واد پۆلاَنی 4 كورسی، ئایا ئه‌مه وه‌ك هه‌ڵوێستێكی حیزبیی سه‌رۆك كۆمار نابینن؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا: ئێستا بڕۆ له هه‌ر كوردێك بپرسه، پێت ده‌ڵێت كه ئه‌م پیاوه، ئه‌وه‌نه‌ی گرنگی به عه‌ره‌ب ده‌دات، گرنگی به كورد نادات. به چاوێكی كه‌متر سه‌یری كورد دهكاتو ئه‌گه‌ر بۆ هۆكاری ئه‌مه‌ش له من ده‌پرسیت، ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی نازانم، ده‌بێت له‌خۆی بپرسیت.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر ئێوه‌و لیسته كوردییه‌كانی دی بانگ بكرانایه، هیچ له كۆبونه‌وه‌كه ده‌گۆڕا؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا: پێموانییه هیچ بگۆڕایه، ئێمهشو هه‌ر كه‌سێكی تریش له‌وێ بوینایه، هیچ له مه‌سه‌له‌كه نه‌ده‌گۆڕا، ئه‌وه ته‌نیا له میدیادا له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كرا.
رۆژنامه: هه‌ندێك پێیانوایه، پارتی‌و یه‌كێتی له‌پشتی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردییه‌كه‌وه كاردهكهنو لیسته كوردییه‌كانی دی وه‌ك گۆڕان‌و یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ، پشتگوێده‌خرێن، له‌وباره‌یه‌وه راتان چییه؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له به‌شداریكردن له‌م ئیئتیلافهدا، ئامانجمان ئه‌وه‌بو كه یه‌كڕیزیی‌و یهكههڵوێستیمان له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا بپارێزین، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه سوربوین كه سه‌ربه‌خۆیی خۆمان له په‌رله‌ماندا بپارێزین. پێشنیازی براده‌رانی هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌بو كه یه‌ك كوتله بین، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان قبوڵ نهكردو سوربوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك چوار كوتله‌ی په‌رله‌مانی بمێنینه‌وه، بۆیه ناومان ناوه ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان. دوه‌م شتیتش ئه‌وه‌بو كه ئێمه ده‌مانویست، قۆرخكاریی بڕیاری سیاسیی كوردی بشكێنین، ئه‌مه‌شمان به‌وه شكاند كه هه‌ریه‌كه له لیسته‌كان یه‌ك كه‌سیان له قیاده‌ی ئیئتیلافه‌كه‌دا هه‌یه. سێیه‌م شتیتش ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كان نه‌بنه زۆرینه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی، بڕیارمانداوه په‌یڕه‌وی مه‌بده‌ئی ئیجماع له بڕیارداندا بكه‌ین، له‌به‌ره‌ئه‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامیش كه خاوه‌نی دو كورسیه، مافی ڤیتۆی هه‌یه. خاڵی ناكۆك ئه‌وه‌بو كه براده‌رانی هاوپه‌یمانی پێیانوابو، ده‌بێت مه‌بده‌ئی سه‌رۆكایه‌تیی ههمیشهییو بۆ یه‌ك لایه‌ن بێت، به‌ڵام ئێمه ده‌مانوت، سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وری بێت. دواجار ئه‌وه‌بو كه سه‌رۆكایه‌تیی جهماعیمان پێشنیازكرد، ئه‌مه‌ش چه‌سپا به‌وه‌ی كه پێنج كه‌س له سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه‌دا بن، له‌به‌رئه‌وه پێموایه، ئامانجی خۆمان پێكاوه، ئه‌وه‌ی كه له پشتی ئێمه‌وه شتبكهن، شتێكی خراپه، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت، ئێمه سه‌ربه‌خۆیی ته‌واومان هه‌یه‌و ته‌نیا له‌و مه‌سه‌لانه‌دا نه‌بێت كه چاره‌نوسسازن، ته‌نانه‌ت له مه‌سه‌له چارهنوسسازهكانیشدا قابیلی قبوڵ نییه هیچ لایه‌نێك بچێت بڕیاربدات.
رۆژنامه: بۆچی تائێستا وه‌فدی مفاوه‌زاتی كوردی نه‌چوه‌ته به‌غدا، چۆن ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ڕێز د. مه‌حمود عوسمان لێكده‌ده‌نه‌وه كه وتویه‌تی، تا وه‌فدی نوێی كوردی ده‌گات، وه‌فده كۆنه‌كه بۆی هه‌یه مفاوه‌زات بكات له به‌غدا؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌ڕاستیدا نه‌چونی وه‌فده‌كه بۆ به‌غدا جێی گومانه، چونكه پێویستبو دوای پێكهێنانی ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان، ئه‌م وه‌فده بچێته به‌غداو پێموایه، هۆكاری ئه‌م لێدوانه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه وه‌فده‌كه به‌ڕێ نه‌كه‌وتوه. سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ش، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌رپرس ده‌كه‌م له‌وه‌ی، وه‌ڵامبداته‌وه، ئایا ئه‌و لێدوانه گوزارشت له رای شه‌خسی خۆی ده‌كات، یان رای ئه‌وانه، چونكه ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره له به‌غدا، گوزارشت له ئێمه ناكات‌و هیچ نوێنه‌رێكمان جیا له ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان قبوڵ نییه‌و به‌ڕێكردنی ئه‌م وه‌فده‌ش هێنده گران نییه، له‌به‌رئه‌وه ئیلتیزام به‌هیچ رێككه‌وتنێكه‌وه ناكه‌ین كه ئێمه‌ی تیا نه‌بین.
رۆژنامه: لیستی گۆڕان، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ته‌وافوقیدایه، یان ئیئتیلافیو پێتانوایه، كامیان بۆ كورد قازانجه؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا: گۆڕان، له‌گه‌ڵ تهوافوقو چه‌سپاندنی مه‌بده‌ئی تهوافوقهو گله‌ییشمان له براده‌رانی هاوپه‌یمانی هه‌یه، چونكه له چوارساڵی رابردودا ئالیه‌تیان هه‌بو بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و مه‌بده‌ئه، به‌ڵام نه‌یانكردوه. بۆ نمونه، ڤیتۆی سه‌رۆكایه‌تیمان هه‌بو كه ده‌مانتوانی مه‌بده‌ئی ته‌وافوقی پێ بچه‌سپێنین، ده‌وره‌ی داهاتو ڤیتۆی سه‌رۆكایه‌تی نامێنێت، ده‌بوایه هاوپه‌یمانیی كوردستان له چوارساڵی رابردودا، به‌پێی ماده‌ی(65) له ده‌ستوری عێراق یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیی ده‌ربچوایه، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش ئالیه‌تێك داده‌نێت بۆ ڤیتۆكردن. هاوپه‌یمانیی كوردستان كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی گه‌وره‌ی كردوه به‌وه‌ی كه یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیی ده‌رنه‌كردوه، فێڵێكی گه‌وره‌شیان لێكراوه كه براوه‌ته نێو پڕۆژه‌ی ته‌عدیلاتی ده‌ستوره‌وه، بۆیه یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه میكانیزمێكی دیكه‌ی ڤیتۆكردن بدۆزینه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیی ده‌رده‌كرێت.
رۆژنامه: هه‌ڵوێستی گۆڕان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار چییه، ئایا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ههڵوێستتاندا رویداوه؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له میدیادا، له حه‌قی خۆی زیاتری درایه، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كی شهخسییمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، یان كه‌سێكی دیكه نییه. ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه له عێراقداو ده‌كرێت پۆستی سه‌رۆك كۆماریش ئیستیحقاقێكی نه‌ته‌وه‌یی بێت، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و پۆسته بۆ كه‌سێكی دیاریكراو بێت‌و ئێمه پۆست وه‌ك سه‌نگه‌رێكی خه‌بات سه‌یرده‌كه‌ین بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانمان كرده قوربانی پۆستێكی دیاریكراو، ئه‌وه كارێكی خراپه، هه‌ڵوێستمان ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریش، گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌و هه‌روه‌ك خۆیه‌تی.
رۆژنامه: لیستی گۆڕان، هه‌یكه‌لی ئیداریی خۆی له به‌غدا چۆن رێكخستوه؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا: ههیكهلهكهمان داڕشتوه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ش ئالیه‌تێكی په‌یوه‌ندییمان داڕشتوه بۆئه‌وه‌ی ته‌نسیقمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستاندا، چونكه یه‌كێك له گله‌ییه‌كانمان كه گله‌یی خه‌ڵكیش بو، ئه‌وه بو كه ته‌نسیق له‌نێوان براده‌رانی به‌غداو كوردستاندا نییه. به دهنگدانو دیموكراسی، سهرۆكێكمان هه‌ڵبژاردوه كه كاك (شۆڕش حاجی) یه، من (سه‌ردار عه‌بدوڵا) دانرام به جێگری سهرۆكو وته‌بێژی لیسته‌كه (شایان) خانه، مونهسیقێكشمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستاندا كه (كوێستان كه‌ریم)هو پێمانوایه، بۆ هێشتنه‌وه‌ی پهیوهندییهكانو دانه‌بڕان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان زۆر گرنگه.
رۆژنامه: پێشتر باسی سه‌ركردایه‌تیی به كۆمه‌ڵی ئیئتیلافی لیسته كوردییه‌كانت كرد، ده‌كرێت پێمان بڵێیت، ئه‌و سه‌ركردانه كێن؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا: هێشتا دانه‌نراون، به‌ڵام بڕیار وایه كه هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی، پارتی، گۆڕان، یه‌كگرتو، كۆمه‌ڵ، یه‌كی یه‌ك ئه‌ندامیان هه‌بێت. ئێمه ئه‌گه‌ر دایبنێین، ئه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی خۆمان داده‌نێین، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دیكه نازانم.