دیدار: به‌رهه‌م عومه‌ر
له‌م دیداره‌ی (سبه‌ی)دا، كاوه عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، باس له ئاستی یه‌كلاییبونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و نایاسایی بونی كاره‌كانی پارێزگاره سه‌پێنراوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كات، پێی وایه ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و خواسته‌كانی بۆ زیاتركردنی مه‌ركه‌زییه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان.
سبه‌ی: كێشه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگار و دو دجێگرهكهیدا به‌كوێ گه‌یشت، له‌كاتێكدا رۆژی 5ی ئایار ئه‌نجومه‌نه‌كه‌تان به كۆی ده‌نگ متمانه‌ی كاركردنی له پارێزگار و دو جێگره‌كه‌ی سه‌نده‌وه و ئه‌وانیش ئه‌نجومه‌نه‌كه‌تان به نایاسایی وه‌سف ده‌كه‌ن؟
كاوه عه‌بدوڵا: ئێمه هه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌مان نییه، به‌ڵكو كێشه‌كانی ئێمه تائێستا هه‌ر به‌رده‌وامه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و لایه‌نی پارێزگاری سلێمانی دو دیدی جیاوازمان هه‌یه بۆ لێكدانه‌وه‌ی یاساكان و شێوه‌ی كارپێكردن و چۆنێتی جێبه‌جێكردنیان، پارێزگار دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حیزبه‌وه سه‌پێنرا، ده‌ستیكردوه به جێبه‌جێكردنی یاسای 159ی ساڵی 1969 كه ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ درێژه‌دان به یاسای به‌عس، كه پێش راپه‌ڕین كاری پێكراوه، واته ئیراده‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵكی شاری سلێمانییان وه‌لاناوه و ئه‌و یاسایه‌یان زیندو كردوه‌ته‌وه، به‌و دیده‌ش ده‌ڕواننه سه‌ر ئیداره‌كردنی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق شه‌رعین و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكین له هه‌ڵبژاردنێكی ئاشكرادا و به دیدی یاسای 71ی بریمه‌ر كارده‌كه‌ین، كه ئه‌و یاسایه له سه‌ره‌تاوه له هه‌مو عێراقدا كاری پێكراوه، ئه‌گه‌رچی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا ساڵی 2009 له‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقدا گۆڕانكاری تێدا كراوه(كه له‌وكاته‌دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم و دوابخرێت و درێژه به‌كاركردن به‌یاسای 71ی بریمه‌ر درا)، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌كراوه، ئه‌و یاسایه‌ی بریمه‌ر تائێستا كاری پێده‌كرێت و ئێمه‌ش ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، هه‌ر بۆیه ئێمه و پارێزگار دو دید و بۆچونی جیاوازمان هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته و تائێستا كێشه‌كانمان كۆتایی نه‌هاتوه.
سبه‌ی: مانگی رابردو چه‌ند یاداشتێكتان ناردوه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سیفه‌تی یاسایی خۆیان بێنه پێشه‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئایا هیچ یه‌كێك له‌و یاداشتانهتان دراوه‌ته‌وه؟ بۆچی تا ئێستا ئه‌و یاداشتانه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوه؟
كاوه عه‌بدوڵا: ئێمه وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، هه‌مو رێگا یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نامه‌مان ناردوه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ (سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دو جێگره‌كه‌ی)، بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی)، هه‌روه‌ها بۆ وه‌زیری ناوخۆ(به‌و پێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه)، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ یه‌كێك له‌و لایه‌نانه وه‌ڵامی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نیان نه‌داوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا كێشه‌ی ئێمه په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و پێویست بو زۆر زو وه‌ڵام بدراینایهتهوه و كاربكرایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان.
سبه‌ی: چ میكانیزمێك به‌باش ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا كێشهكانتانی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
كاوه عه‌بدوڵا: ئێمه یاسا و دادگا به ته‌نها میكانزم ده‌زانین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانمان، ئه‌گه‌ر رێگه یاساییه‌كان وه‌كو پێشتریش گرتومانه‌ته‌به‌ر، نه‌یگه‌یاندینه ئه‌نجام و كێشه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئه‌وكاته دادگای تایبه‌تمه‌ند هه‌یه سكاڵای خۆمان تۆمارده‌كه‌ین، وه‌كو دادگای ئیداری، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ ئه‌نجام بو ده‌چینه دادگای وه‌لائی كه به‌هه‌مان شێوه حه‌سمی كێشه ئیدارییه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌و دادگایه‌ش چاره‌سه‌رمان ده‌ستنه‌كه‌وت ده‌چینه دادگای فیدراڵی یان دادگای ده‌ستوری له به‌غداد، ئێمه كێشه‌مان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و دادگایه له‌كوێیه، چونكه هه‌رچی رێوشوێنێكی یاسایی هه‌بێت، ده‌یگرینه‌به‌ر.
سبه‌ی: ئه‌ی ئێوه رێگه‌چاره‌ی سیاسی به یه‌كێك له رێگه خێراكان نابینن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی ئێوه هه‌تانه له‌گه‌ڵ پارێزگار؟
كاوه عه‌بدوڵا: من پێم وایه ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی هه‌یه، تا ئێستا رێگه‌چاره‌ی سیاسی نییه، ئه‌گه‌رچی خۆی كێشه‌كانی ئێمه، كێشه‌یه‌كی یاساییه و ده‌بێت به‌پێی یاسا یه‌كلایی بكرێته‌وه، وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بونی هه‌یه.
سبه‌ی: بۆچی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم، یان كه‌ركوك، وه‌كو هاوسۆزییه‌ك یان وه‌كو هه‌ڵوێستێك، له‌م كێشه‌یه‌ی ئێوه‌دا نه‌هاتن به‌ده‌متانه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و یاسایه وه‌لاخراوه كه ئه‌وانیش كاری پێده‌كه‌ن؟
كاوه عه‌بدوڵا: پێم وایه نه‌هاتنی ئه‌وان به‌ده‌م كێشه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه، په‌وه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌وان كێشه‌كه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ پارێزگار، به كێشه‌یه‌كی یاسایی نازانن و به سیاسی تێی ده‌گه‌ن، بۆیه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر نه‌هاتن به‌ده‌ممانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه بڕوانیته پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌هه‌مان یاسای 71ی بریمه‌ر كارده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌وشاره‌ش نه‌كراوه‌ته‌وه، پارێزگار و جێگری پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار هه‌مو كاره‌كانیشیان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵبژاردنمان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌هه‌مان میكانیزم كارده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانی سیاسی هه‌یه له كاره‌كانماندا بۆیه ئیشه‌كانی ئێمه به‌ربه‌ستی بۆ دروست ده‌كرێت.
سبه‌ی: هه‌ست ناكه‌یت كێشه یاساییه‌كانی ئێوه كراوه‌ته قوربانی به حیزبی كردن یان به سیاسی كردنی كێشه‌كانتان؟
كاوه عه‌بدوڵا: بێگومان، هه‌مو كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته به حیزبی كراوه بۆیه به‌دواداچونی یاسایی هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه و لایه‌نه ره‌سمییه‌كان وه‌ڵامی داواكارییه‌كان ناده‌نه‌وه.
سبه‌ی: ئێوه له 5ی ئایاردا متمانه‌تان له (به‌هرۆز قه‌شانی) پارێزگاری سلێمانی سه‌نده‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی و راوه‌ستاندنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌وه تاچه‌ند له‌ڕوی یاساییه‌وه رێگه پێدراوه؟
كاوه عه‌بدوڵا: ئێمه هه‌مو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ پارێزگاردا بڕیوه، چونكه پارێزگاری نوێ پارێزگارێكی نایاساییه، ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت له‌م وڵاته‌دا، ئه‌بێت رۆژێك بێته پێشه‌وه ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه و پارێزگار له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاببات، چونكه ئه‌و كاته ته‌نها له شاری سلێمانی پارێزگاره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر یاساش له‌م وڵاته‌دا نه‌بێت و سیاسه‌ت بیبات به‌ڕێگه‌وه، ئه‌وكاته وه‌كو هه‌مو بواره‌كانی دیكه كێشه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك كۆتایی دێت.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رده‌وامبونی پارێزگاره‌وه هه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه و چه‌ند كارێك، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازییه‌ی له دیدو بۆچونمانداههیه و پێشتر رونمكردهوه، تێڕوانینی ئێمه بۆ لامه‌ركه‌زییه‌ته و تێڕوانینی ئه‌وان بۆ مه‌ركه‌زییه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته بۆ ئه‌و ستایله‌ی له سه‌رده‌می حیزبی به‌عسدا كاری پێكراوه و له‌دوای راپه‌ڕینیش ماوه‌یه‌ك به‌ناچاری په‌نای بۆبراوهتهوه، به‌ڵام ئێستا هیچ موبهریرێكی قانونی نییه بۆئه‌وه‌ی له سیستمێكی نوێی ئیدارهكردنهوه ته‌نها شارێك بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ پیاده‌كردنی یاسایه‌كی ساڵی 1969، له‌كاتێك به چه‌ند یاسایه‌كی نوێ ئیلغاكراوهتهوه.
سبه‌ی: باس له‌وه‌ده‌كرێت كه یه‌كێتی سه‌رۆكی كوتله‌كه‌ی خۆی له‌نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاردا گۆڕیوه و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له ئێوه وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
كاوه عه‌بدوڵا: به‌ڵێ، ئه‌وه راسته، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، (دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵا)یان داناوه وه‌كو سه‌رۆكی كوتله‌ی 109 (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) له‌نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا، منیش پیرۆزباییم لێكردوه، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه ئیلتیزامیان ماوه به یه‌كێتییه‌وه ئه‌وكاته دكتۆر شێركۆ ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تیان بكات وه‌كو سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و رێنماییان بداتێ، له‌و حاڵه‌تانه‌دا ئازاده.
سبه‌ی: سه‌باره به له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێزتان، ئه‌و هه‌وڵه به‌كوێ گه‌یشتوه؟
كاوه عه‌بدوڵا: من وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كاندیدی لیستی (109)م، هه‌ر كاتێكیش لیستی 109 ویستی پێشنیاربكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بێگومان ئازاده، ئه‌وكاته ئه‌نجومه‌ن و هه‌مو كوتله‌كانی دیكه بڕیاری لێده‌ده‌ن، نه‌ك ته‌نها كوتله‌یه‌كی سیاسی، واته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و پێشنیاره‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌و كاته بڕیار ده‌درێت هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه یان نا.