سازدانی: رۆژنامه
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.یاسین سه‌رده‌شتی، بڕوای وایه زه‌حمه‌ته بارزانی بتوانێت ئه‌و مه‌هامه جێبه‌جێ بكات، كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له روی پراكتیكی‌و تیۆرییه‌وه لێی داواده‌كات.
د.یاسین سه‌رده‌شتی، كه پسپۆڕی بواری مێژوشه له زانكۆی سلێمانی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: له‌دوای وه‌رچه‌رخانی مێژوی (25/7)وه هه‌ست به مه‌ترسیی كه‌مكردنه‌وه‌ی پانتایی ئازادیی سیاسی ده‌كرێت له كوردستان‌و ده‌ڵێت: گرنگترین كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه، پێیانوایه ئازادییه‌كانی گه‌ل كاتێك ده‌ستپێده‌كه‌ن كه ئازادیی ره‌های ده‌سه‌ڵات كۆتایی پێبێت".
رۆژنامه: ئێوه وه‌ك كه‌سێكی ئه‌كادیمی‌و مامۆستایه‌كی زانكۆ، چ خوێندنه‌وه‌یه‌كتان بۆ دۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟
د.یاسین سه‌رده‌شتی: به‌بڕوای ئێمه دۆخی سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، دۆخێكی زیاد له راده هه‌ستیاره، دۆخێكه له روی مێژوییه‌وه كه له قۆناغێكی زۆر ناسكدایه، له قۆناغێكی زۆر ههستیاریشدایه، به حوكمی ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی یان سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنی ئه‌و دهسهڵاتو ئیداره‌یه‌ی له باشوری كوردستاندا له قۆناغی دوای راپه‌ڕین هاته‌كایه‌وه، به چه‌ندین قۆناغی جیاوازدا رۆیشتوه، كه ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌گونجێت به یه‌كێك له هه‌ستیارترین قۆناغه‌كانی بێته پێش چاو، چونكه له‌دوای روخانی رژێمی عێراقه‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی كارای، یان حكومه‌تێكی كارای یه‌كگرتو و ئه‌كتیڤ كه بتوانێت له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ریی یاسا‌و بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له یه‌كتری‌و بنه‌مای كاركردن له‌سه‌ر به‌دیهێنانی بهرژهوهندییو خواسته به‌رفراوانه‌كانی هاوڵاتیی كوردستان كاربكات، ئه‌ویش ده‌بینین كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا بوه‌و نه‌یتوانیوه له‌و روه‌شه‌وه ئامانج یاخود بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێكو باش بچێت به‌ڕێوه‌و ئامانجی باش بێنێته‌دی، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌زانین له كوردستاندا ریشه‌یه‌كی قووڵی ده‌سه‌ڵاتی دوئیداره‌یی هه‌بوه، نه‌بونی كاركردنێكی فیرتیمی یاخود كاركردنێكی فیرقه‌یی هه‌بوه، كه نه‌توانن هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌ی تیمێك كاربكه‌ن له ناوخۆی كوردستاندا، بتوانن ترسیان له‌یه‌كتری نهبێتو متمانه‌یان به یه‌كتری هه‌بێت، له‌گه‌ڵ بونی ئیتیفاقی ستراتیژیشدا له‌نێوان دو هێزه باڵاده‌سته‌كه‌ی كوردستان، كه یهكێتیو پارتییه، هێشتا ده‌بینین له دروستكردنی حكومه‌تێكی نیشتمانیی یان حكومه‌تێكی كوردستانیی كارا، وه‌كو وتمان كه سه‌روه‌ریی یاسا بنه‌ماكانی بێت، هاوڵاتیبونو مافه‌كانی هاوڵاتییو له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و پێگه‌یشتنی ئه‌و حكومه‌ته بنه‌ماكه‌ی بێت، ده‌بینین له‌و روه‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هاتوه، كه‌موكورتی زۆر گه‌وره‌و كێشه‌ی زۆر قووڵ له واقیعی ئه‌مڕۆی كوردستاندا هه‌یه.
رۆژنامه: له قۆناغی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستاندا، مێژو چۆن خوێندنه‌وه بۆ وێستگه‌ی (25/7) ده‌كات؟
د.یاسین سه‌رده‌شتی: هه‌لومه‌رجی سیاسیی له كوردستاندا، هه‌لومه‌رجێكی داخراوه، یاخود واقیعی سیاسیی له كوردستاندا وه‌كو گۆمێكی وه‌ستاوی لێهاتوه‌و پێویسته ئه‌و گۆمه وه‌ستاوه بجوڵێنرێت، باسی ئه‌وه‌مان كردبو كه چۆن پێویسته هه‌مو ئه‌و لایهنو هێزانه‌ی كه ناڕازین له هه‌لومه‌رجه‌كه ده‌یانه‌وێت خوێنێكی نوێ به ده‌ماره‌كانی سیاسه‌تدا بكه‌ن له باشوری كوردستان، پێویسته پێكه‌وه كۆببنه‌وه‌و له ململانێی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا له ده‌ره‌وه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات به‌شداریی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن له مێژوی سیاسیی كوردستاندا ئۆپۆزسیۆنێكی كارا بێننه كار، كه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ده‌ستپێكردنی ژیانێكی سیاسیی دروست یان ته‌ندروست له كوردستاندا، به‌ڕاستی له‌و كاته‌دا له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئێمه باسی ئه‌وه‌مان كردبو كه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه له به‌ره‌یه‌كدا، ده‌بێته هۆی دروستبونی ئومێدێك، باسی ئه‌وه‌مان كردبو كه هێشتا له‌وكاته‌دا گۆڕان رانه‌گه‌یه‌نرا بو وه‌كو لیستێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێمه داوای ئه‌وه‌مان كرد كه ئه‌و لیسته به‌شێوه‌ی جیاواز دروستبكرێت‌و بتوانێت ده‌نگی ناڕازییانی كۆمه‌ڵگه به‌لای خۆیدا رابكێشێت‌و بتوانێت بچێته ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن، به بڕوای ئێمه (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی یاخود خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژویی نوێی فره ئیجابییه له ژیانی سیاسیی‌و له مێژوی ژیانی سیاسیی كوردستاندا، كه ده‌توانین به سه‌ره‌تایه‌كیش بۆ دروستبونی جۆرێك له بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی دیموكراتیك، یاخود هاتنه‌كایه‌ی پێكهاته‌یه‌كی دیموكراتیك له حكومه‌تی كوردستاندا بێنینه كایه‌وه، كه مه‌سه‌له‌ی بونی ده‌سه‌ڵاتێكی یان بونی په‌رله‌مانێكه كه بتوانێت ده‌نگی جیاواز بگرێته‌خۆ، بتوانێت ئه‌م په‌رله‌مانه كۆمه‌ڵێك كه‌سی تێدا بێت كه بتوانێت مه‌سه‌له‌ی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵ‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ریانه به‌رامبه‌ر به كێشه گشتییه‌كان بخرێته به‌رچاو.
رۆژنامه: ئایا ئه‌و گۆڕانكاری‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی باستكرد، تاچه‌ند هاتوهتهدیو سوودی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی‌و به دیموكراتیزه‌كردنی هه‌رێم هه‌بوه؟.
د.یاسین سه‌رده‌شتی: ئێمه پێش (25/7) ده‌بینین كه مه‌سه‌له‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی كۆبونه‌وه‌ی به‌شێك له كادیره حیزبییه باڵاده‌سته‌كان بوه له‌ناو هۆڵێكداو شه‌رعییه‌تیان ده‌دا به بإیاری مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان، نه گه‌نگه‌شه‌یه‌كی جدیی، نه بونی هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌و هه‌ڵوێستێكی فیعلیی سه‌باره‌ت به كێشه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، زیاتر به‌و هه‌وایه ده‌چنه پێش یاخود مۆری شه‌رعییه‌تیان به بڕیاره‌كانی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان داوه، به‌ڵام له‌دوای (25/7)ه‌وه مه‌سه‌له‌كان بێگومان جیاوازه، ئه‌وه‌ی كه له‌دوای (25/7)ه‌وه له په‌رله‌ماندا ده‌یبینین، ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان لانیكه‌م بونی ژماره‌یه‌ك له‌و كورسیانه‌ی كه لیستی گۆڕان هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی دیكه‌ش كه له ده‌سه‌ڵاتدا بهشدارنینو پێشتر ئۆپۆزسیۆنێكی زۆر شهرمنو بێ كاریگه‌ر بون، ئێستا ئه‌وانیش بونه‌ته ئۆپۆزسیۆنێكی بوێر‌و خه‌ریكه كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ندێك له مه‌سه‌له‌كان، بیروڕای جیاواز ده‌بینین، گه‌نگه‌شه‌ی جدیی ده‌بینین، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ش ده‌بینین، به‌تایبه‌تی وه‌كو له‌م دواییه‌دا بینیمان له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و (4) ده‌فته‌ر دۆلاره‌ی كه ده‌درێت به په‌رله‌مانتاران، بۆ بێدهنگكردنیو چاوپۆشینی، یاخود ده‌توانین بڵێین چاونوقاندنیو نه‌رمكردنی له ئاست ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا، بێگومان ئێمه بڕوامان وایه وێڕای هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له كوردستاندا داویه‌تی بۆ ئیفلیجكردنی چالاكبونی پهرلهمانو چالاكییه‌كانی ناو په‌رله‌مان، وێڕای هه‌مو ئه‌و تهحهیوزه ئاشكرایه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له قسه‌كردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئۆپۆزسیۆن، نواندنی هه‌ڵوێستی جدیی، ده‌بینین هێشتا ئه‌و په‌رله‌مانه یان ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه ئێستا هه‌یه به به‌راورد له‌چاو خوله‌كانی پێشوی دیكه‌دا، زۆر زۆر جیاوازه.
رۆژنامه: چۆن ده‌ڕواننه مه‌سه‌له‌ی ئازادیی سیاسیی له كوردستان، كه هه‌ندێك له چاودێران مه‌ترسیی كه‌مكردنه‌وه‌ی پانتایی ئازادیی سیاسی‌و ئازادیی به مانا گشتییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن؟.
د.یاسین سه‌رده‌شتی: گرنگترین كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات، یان عه‌قڵییه‌تی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتی ئهمإۆی كوردستان ئه‌وه‌یه، پێیانوایه ئازادییه‌كانی گه‌ل كاتێك ده‌ستپێده‌كه‌ن كه ئازادیی ره‌های ده‌سه‌ڵات كۆتایی پێبێت، یان كه ئازادیی ده‌سه‌ڵات كۆتایی پێبێت، ئازادیی ده‌سه‌ڵات ئازادییه‌كی ره‌هایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌د كۆتایی پێنایه‌ت، هه‌ربۆیه ئه‌وان له مه‌سه‌له‌ی ئازادییه‌كانی گه‌ل ده‌سڵه‌منه‌وه، یه‌عنی ئازادبونی گه‌ل، پێیانوایه كه ئازادییه‌كان ته‌نیا ئه‌وه‌ن كه تۆ بتوانیت بچیته پاركێكهوه سه‌یرانێك بكه‌یت، یان بتوانین ئه‌گه‌ر قسه له هه‌ندێك كه‌موكورتی جادهوبانو رێگا بگریت له‌ناو رۆژنامه‌یه‌كدا، له‌چه‌ند گۆڤارێكی ئاسایی‌دا باسی هه‌ندێك كه‌موكورتیی بنیادنان بكه‌یت له كوردستاندا، به‌ڵام قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه قووڵهكانو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و بڕیاری سیاسیی‌و خستنه ژێر پرسیاری كه‌سایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی پله یه‌كی سیاسیی له كوردستاندا، ژیانی سیاسیی‌و كۆمهڵایهتییانو هه‌وڵدان بۆ په‌نجه خستنه‌سه‌ر روه ناشیرینه‌كانی دیكه‌ی ئه‌دائی سیاسیی له كوردستاندا، ئه‌مانه ئه‌وان به خه‌ته‌ری زۆر گه‌وره‌ی داده‌نێن، ئه‌مانه ئه‌وه به ئاژاوه داده‌نێن، به گێره‌شێوێنی داده‌نێن، هه‌ندێكجار قسه له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نانه‌ت ئه‌مه ئامانجی، واته به ته‌خوینی داده‌نێن به‌وه‌ی كه ده‌ستی ده‌ره‌كیی له ده‌سته‌و ئامانجه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستان‌و روخاندنی حیزبه سیاسییه‌كانه، واته ئه‌وان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ده‌كه‌ن، من پێموایه ئه‌و تێڕوانینه، تێڕوانینێكی زۆر كۆنه‌و له عه‌قڵییه‌تێكی زۆر كۆنه‌وه هه‌ڵقوڵاوه بۆ تێگه‌یشتن له مه‌سه‌له‌ی ئازادیی.
رۆژنامه: یانی پێتوایه ده‌سه‌ڵات له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی حوكمڕانیی نه‌گه‌یشتون، بۆیه ئه‌و تێڕوانینه‌یان هه‌یه بۆ لایه‌نه نه‌یاره‌كانیان؟
د.یاسین سه‌رده‌شتی: له‌هه‌ندێك لایه‌نه‌وه پێموایه ئه‌وان كاریان به لێكدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه نییه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئازادیی، ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدارن، ده‌سه‌ڵاتداریش یه‌كه‌م شت كه بیری لێده‌كاته‌وه هێزه، دوه‌م شتیش توانای مادییه بۆ ئیدامه پێدانی هێزه‌كه‌ی خۆی، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مجۆره هێزانه هه‌تا بۆیان بكرێت، هه‌تا بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه ده‌رفه‌تیان پێبدات، هه‌تاكو ناهۆشیاریی سیاسیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كۆمه‌كیان بكات، ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌مان بیر‌و بۆچون‌و له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، زۆر شتێكی غه‌ریب نییه یان شتێكی نامۆ نییه كاتێك كه تۆ ده‌بینیت ده‌سه‌ڵاتدارێك له كوردستاندا له موناسه‌به‌ی جیاوازدا، له میدیاكانی حیزبه‌كه‌یه‌وه هێرش بكاته سه‌ر ده‌نگی ئازاد‌و هێرش بكاته سه‌ر رۆشنبیران، كه داوای ئازادیی بكه‌ن، یان خه‌ڵكانێك كه هه‌ڵوێستێكی جیا له بیر‌و بۆچونی ئه‌وانیان هه‌بێت، به گێرهشێوێنو ئاژاوه‌گێڕو تێكدهرو خیانه‌تكار له قه‌ڵه‌م بدرێن، دیاره پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه، ئه‌مه شتێكی راسته یاخود ده‌بێت به‌وشێوه‌یه بێت؟ به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه زۆر عه‌قڵیه‌تێكی كۆن‌و عه‌قڵیه‌تێكی دواكه‌وتوه، كه ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت له باشوروی كوردستاندا وه‌كو نوێنه‌رێكی روتی حیزبه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵنه‌سوڕێن كه خاوه‌نی ئه‌وجۆره عه‌قڵیه‌ته‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو حكومه‌تدا هه‌ڵده‌سوڕێن یان پله‌و پۆستی فه‌رمییان هه‌یه، واته زۆر ئاساییه كه ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبێكی كلاسیكی كوردی كه ئه‌م حیزبه په‌روه‌رده‌یه‌كی زۆری شاخی هه‌یه‌و قۆناغێكی دورودرێژی له ململانێی توندوتیژیدا بردوه‌ته‌سه‌ر، نه‌توانێت ئیستیعابی مه‌سه‌له‌كانی ئازادیی تاكو كۆمه‌ڵگه‌و ئازادییه گشتییه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌بنه لێپرسراوی فه‌رمیی، ئه‌مانه پێویسته خه‌ڵكانێك بن عه‌قڵیه‌تێكی فراوانتریان ههبێتو تێگه‌یشتنێكی جیاوازتریان هه‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی ئازادییه‌كان.
رۆژنامه: له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئازادیی سیاسی حه‌زده‌كه‌م له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی په‌رله‌مان بۆچوونی ئێوه بزانم، كه هه‌ندێك له چاودێران وا لێكیاندایهوه كه وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ههڕهشهبو بۆ سه‌ر ئازادیی سیاسیی‌و ئازادیی رۆژنامه‌وانی؟
د.یاسین سه‌رده‌شتی: به‌ڕاستی پێش ئه‌وه‌ی من وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، هیوایه‌كم هه‌بو، پێموابو كه خۆزگه سه‌رۆكی هه‌رێم دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، یه‌كسه‌ر ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كه‌ی خۆی به‌ردایه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه پۆستێكی مه‌زنترو گه‌وره‌تره داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كات به عه‌قڵیه‌تێكی بهرفراوانترو گشتگیرتر له سه‌رۆكی حیزبێك بڕوانێته تێكڕای ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م شته وا نه‌بو، كه ده‌بینین زۆرجار یه‌كانگیرییه‌كی زۆر به‌هێز هه‌یه له‌نێوانیان، كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و حاڵه‌تانه‌دا یاخود له‌و هه‌ڵوێستانه‌دا ده‌یبینیت كه وه‌كو سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕێت، ئێمه لێره‌دا تێده‌گه‌ین كه مه‌سه‌له‌ی قسه‌كردن له هێرشكردنه سه‌ر ئازادیی‌و وه‌سفكردنی ئازادیی‌و یان وه‌سفكردنی ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكێكی ئازاد له به‌رامبه‌ر روداوێكی قێزه‌ون وه‌ك كوشتنی كهسێكو رفاندنی به رۆژی روناك‌و كوشتنی به‌وشێوه ناشیرینه‌ی كه ویژدانی زۆربه‌ی ئینسانه‌كانی هه‌ژاند، به‌وه‌ی كه ئه‌مه فه‌وزا بێت، بۆ خۆی ئه‌مه زیاتر ته‌عبیرێكی حیزبییانهیهو عه‌قڵیه‌تی حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتداره بۆ ته‌عبیركردن له‌و مه‌سه‌له‌یه، كه تاكو كه‌سێك بێت كه وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم پێی وابێت كه به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی سه‌ركه‌وتو له ناوچه‌كه‌دا پێویسته له‌سه‌ر بناغه‌ی ئازادیی بنیادبنرێت، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌گه‌ر ئازادیت لـێ جیاكرده‌وه، نه‌ك هیچ قیمه‌تێكی نابێت، به‌ڵكو ده‌بێته ئامێرێك بۆ له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگه‌و دروستبونی توندوتیژیی. واته تێكڕای خه‌باتی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به درێژایی مێژو له‌پێناوی رزگاریی خاك‌و ئازادیی ئینسانهكاندا بوه، له‌به‌رئه‌وه تۆ كاتێك له‌وه ده‌گه‌یه‌ت كه ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك له خاكی كوردستاندا هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی بێت، به‌ڵام ئازادیی ره‌وا به خه‌ڵك نه‌بینێت، به‌ڕاستی ئه‌مه خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و خوێن‌و قوربانییانه‌ی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به درێژایی مێژو له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه پیرۆزه‌دا تێكۆشاون یاخود ئه‌و قوربانیانه‌ی كه داویانه له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه‌دا، له‌به‌رئه‌وه منیش پێموایه كه ده‌بو به‌جۆرێكی دیكه قسه له‌و مه‌سه‌لانه بكرایه، نه‌ده‌بوایه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌وشێوه‌یه پێیوابێت كه هه‌ر شتێك له ده‌ره‌وه‌ی بیروبۆچونی حیزبه‌كه‌ی ئه‌و یان ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی بیروبۆچونی ئه‌ویش، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌هه‌مو وڵاتێكدا كارمه‌ندێكه وه‌كو هه‌ر كارمه‌ندێكی دیكه، له روی ماف‌و له روی هه‌ر شتێكی دیكه‌وه یه‌كسانه له‌گه‌ڵ هه‌ر تاكێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه، هه‌ر تاكێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌توانێت بیر‌و باوه‌ڕی جیاوازی له سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بێت، ده‌توانێت هه‌ڵوێستی جیاوازیشی له‌و هه‌بێت، هیچ كاتێك هه‌ڵوێسته‌كانی تاك، یان هه‌ڵوێستی هه‌ر تاقم‌و گروپێك، نه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، نه بۆ هیچ حیزبێكی سیاسیی نابێته گێرهشێوێنیو به‌وشێوه‌یه هێرشی بكرێتهسهرو ته‌خوین بكرێت، به‌ڵكو كاتێك تۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كت دروستكرد كه یاسا سه‌روه‌ر بو، ئه‌و یاسا سه‌روه‌رییه له سه‌ره‌وه ده‌ستیپێكرد هه‌تاكو خواره‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای دادپهروهرییو یه‌كسانی بو، ئه‌وكاته یاسای ئازادییه‌كان زۆر به رێكوپێكی شوێنی خۆیان ده‌گرن، رۆژبه‌ڕۆژ له پێشكه‌وتندا ده‌بن، ئه‌گه‌ر ئێمه ئازادیمان وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی خه‌ته‌رناك، وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی فه‌وزا پێناسه كرد، واته كێشه‌كه لێره‌دایه، تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان بۆ ئازادیی، تێگه‌یشتنێكه به‌ستراوه به به‌رژه‌وه‌ندیی ره‌های حیزبه سیاسییه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌و ده‌سته‌و دائیره سیاسییه‌كه‌ی خۆیه‌وه.
رۆژنامه: ئایا مه‌سعود بارزانیی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه به‌رزترین دهسهڵاتو پایه‌ی حوكمڕانیی‌و ئیداریی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا، توانیویه‌تی موماره‌سه‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم بكات؟.
د.یاسین سه‌رده‌شتی: به‌بڕوای من تائێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته یاخود ئه‌و زه‌مینه‌یه نه‌ڕه‌خسێنراوه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئهركو فه‌رمانه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، نه‌تیجه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه وه‌كو وتمان نه‌بونی دوئیداره‌یی یان واقیعی كوردستان به‌شێوه‌ی واقیعێكی دوئیدارهییه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌كو سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی خۆی ته‌نیا له‌و ناوچانه‌دا باڵاده‌ستیی هه‌یه كه حیزبه‌كه‌ی خۆی تێیدا باڵاده‌سته، كه مه‌به‌ستمان مه‌سه‌له‌ی دهۆكو هه‌ولێره، به‌ڵام له ناوچه‌ی سلێمانیدا ده‌بینی كه به حوكمی ئه‌و دوئیدارهییه نه به‌رنامه‌ی گونجاو هه‌بوه كه سه‌رۆكی هه‌رێم بتوانێت ناوبه‌ناو سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه بكات‌و كێشه جیاوازه‌كانی به‌سه‌ربكاته‌وه، بتوانێت جۆرێك له شعورێك دروستببێت بۆ ئه‌وه‌ی كه به فیعلیی ئه‌م سه‌رۆكه، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به‌شی به‌و سه‌رۆكه‌وه هه‌یه‌و ئه‌و سه‌رۆكه ده‌توانێت له‌م ناوچه‌یه‌ش له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك بكۆڵێته‌وه‌و ئینسیجام یان تهفاعولێك له‌نێوان گهلو له‌نێوان سه‌رۆكه‌كه‌یدا دروستببێت، به راستی به‌فیعلیی ئه‌و شته نه‌بوه، چۆن به‌هه‌مانشێوه سه‌رۆكی حكومه‌ت كه سه‌ر به یه‌كێتییه‌و له ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی ئیداره‌كه‌ی قه‌تیس ماوه، نه‌یتوانیوه نه له هه‌ولێرو نه له دهۆكدا به‌وشێوه‌یه موماره‌سه‌ی مه‌كانی خۆی بكات، كه پێویسته له حكومه‌تێكی یه‌كگرتودا هه‌بێت.
سه‌رۆكێك بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ عهقڵو خاوه‌ن بڕیاری حیزبێكی وه‌كو پارتی بێت، كاتێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كه‌ی بهربداو ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڕاستی زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت ئه‌و مه‌هامه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم داوای لێده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویسته چ وه‌كو له لایه‌نی تیۆرییه‌وه، چ له‌لایه‌نی پراكتیكییه‌وه، بتوانێت جێبه‌جێی بكات، له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین ئه‌م حاڵه‌ته من هه‌ندێك جار بۆی ده‌چم سه‌رۆكی هه‌رێمی توشی هه‌ندێك حاڵه‌ت، واته په‌ستانێكی ده‌رونیی له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم دروستكردوه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا، له زۆربه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی كه ده‌یكات، باس له‌وه ده‌كات، كه من له (70%)ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان‌م به‌ده‌ستهێناوه‌و خۆم به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌زانم، خۆ ده‌بینین له هه‌ر حاڵه‌تێكدا كه شتێك دژی حیزبه‌كه‌ی موماره‌سه بكرێت، ده‌بینین به هه‌ڵچونێكی زیاد له پێویسته‌وه له میدیاكانی حیزب‌دا دهردهكهوێتو وه‌كو سه‌رۆكێكی حیزب هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رده‌بڕێت.