دیداری: ئومێد تۆفیق- میران حه‌سه‌ن
زیاتر له چوار مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی مانگی ئادار تێپه‌ڕیوه و تا دێت كێشه‌كانی نێوان كوتله سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ئاڵۆز ده‌بێت. به‌ڕای زۆرێك له چاودێرانی سیاسیش، دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و پێداگری زۆرێك له لیسته‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته باڵاكانی حكومه‌ت به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوه، مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی ئاساییه و ئاسۆیه‌كی رونه له پرۆسه‌ی ئیداری و سیاسی عێراق، هاوكات بۆچونی واقیعی حاڵی شه‌قامی عێراق ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه دواكه‌وتنی زیاتری حكومه‌تی نوێ ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه ئه‌منی و سیاسی و تائیفیه‌كان له عێراقدا زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆكارێك بۆ سه‌ر له‌به‌ر یه‌كهه‌ڵوه‌شانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته ئه‌منی و سیاسیانه‌ی له پاش روخانی رژێمی به‌عس، عێراق به‌خۆیه‌وه بینیویه.
له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه و چه‌ندین پرسی تر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، (تاریق حه‌رب) پسپۆڕ و شاره‌زای یاسایی و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری یاسایی له عێراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ (سبه‌ی)، بۆچونه‌كانی ده‌خاته‌ڕو:
سبه‌ی: زیاتر له چوار مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له مانگی ئاداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت و تا ئێستا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دیارنیه، هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت بۆچی ده‌گێڕیته‌وه؟
تاریق حه‌رب: كۆده‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق وه‌ك ده‌ستور دهستنیشانیكردوه بۆ متمانه به‌خشین به حكومه‌ت پێویسته بۆ پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت هیچكام له لیستی عێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان به ته‌نها ناتوانن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پێك‌بێنن. ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كانیش تا ئێستا هه‌ڵوێستی رونی خۆیان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق ده‌رنه‌بڕیوه، چونكه ئه‌گه‌ر ئیئتلافه‌كه له‌گه‌ڵ لیستی ئیئتلافی نیشتمانی عێراقی رێكبكهوتایه ئه‌وه بابه‌ته‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا ده‌هات و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌تی ده‌نگیان ده‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، لێره‌شدا زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره ته‌نها ئیئتلافی كوردستانیه، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتلافی نیشتمانی به‌هێزه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاڵۆزه به‌هۆی ناره‌زایه‌تی هه‌ندێك له پێكهاته‌كانی لیسته‌كه له‌سه‌ر دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، په‌یوه‌ندی مالیكیش له‌گه‌ڵ عه‌لاویدا بابه‌تێكه‌و به نهێنی بڕاوه‌ته‌وه.
سبه‌ی: به‌ڵام ته‌نها ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كان نیه كه به شێوه‌یه‌كی رون هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق ده‌رنه‌بڕیوه؟
تاریق حه‌رب: به‌ڵێ وایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش تا ئێستا هیچ كام له قه‌واره سیاسیه‌كان نه‌یانتوانیوه بابه‌تی خۆیان ببڕنه‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌وترێت سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنی نێوان عێراقیه و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، هێشتا جێگیر نیه، هۆكاری ئه‌وه‌ش دوباره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له لیستی عێراقیه پشتگیری مالیكی ناكه‌ن و به هه‌مان شێوه به‌شێكیش له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا لیستی عێراقیه‌ی پێ قبوڵ نیه، بۆیه له‌م روانگه‌وه بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه پێكهێنانی له كۆتایی ئه‌م مانگه تێناپه‌ڕێت. له‌م روانگه‌شه‌وه پێویسته ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردیه‌كان له زوترین كاتدا هه‌ڵوێستێكی رون ده‌رببڕن، چونكه ئه‌وان 59 كورسیان هه‌یه و ئه‌و رێژه‌یه‌ش هیچ كاریگه‌ریه‌ك له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دروستناكات، هاوكات ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستیان به‌و شێوه‌یه به سه‌لبی بمێنێته‌وه، ئه‌وا هه‌ریه‌ك له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و لیستی عێراقیه بۆخۆیان رێكهدهكهون و ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پۆسته باڵاكان و غه‌یره باڵاكانیشدا. ئه‌وه‌ش ده‌وترێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه وه‌ك مافێكی نیشتمانی كورد پێویسته پۆستی باڵای بدرێتێ، بۆخۆی بابه‌تێكی تره و جیاوازه له هه‌ڵسوڕان و دانوستاندنی به‌رده‌وام له نێوان كورد و لیسته‌كانی تر.
سبه‌ی: پێتوایه له دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌مان كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار وه‌ك له ده‌ستوری عێراقدا هاتوه كۆتایی پێ بهێندرێت؟
تاریق حه‌رب: نه‌خێر باوه‌ڕناكه‌م، چونكه تاو ئه‌وكاته‌ی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی پۆسته‌كان له نێوان كوتله سیاسیه‌كاندا ده‌بڕێته‌وه، دانیشتنی په‌رله‌مان به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، له‌وكاته‌شدا كه رێكه‌وتنێكی سیاسی له نێوان كوتله‌كاندا دروستبو، داوا ده‌كرێت په‌رله‌مان دانیشتنی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆسته باڵاكان بكات، پێموانیه هیچ رێكهوتێكیش بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان دابنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی دیاریكردنی رێكه‌وت به مانای كۆتاییهاتنی دانیشتنی په‌رله‌مان دێت.
سبه‌ی: ئه‌نجومه‌نی داد تا ئێستا مه‌سه‌له‌ی كوتله‌ی گه‌وره‌ی بڕیوه‌ته‌وه، یاخود ئه‌و بابه‌ته كێشه دروستناكات له به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق؟
تاریق حه‌رب: ئه‌و بابه‌ته بڕاوه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق كه خاڵی سه‌ره‌كیه له كوتله‌ی گه‌وره‌دا، سێیه‌م قۆناغه؛ یه‌كه‌مجار سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر سه‌رۆك كۆمار و پاشان سه‌رۆك وه‌زیران. بۆیه لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی كوتله‌ی گه‌وره هیچ رۆڵێكی نابێت، به‌و پێیه‌ش وه‌ك وتم هیچ كام له كوتله‌كان ناتوانن له په‌رله‌ماندا به ته‌نها ده‌نگی پێویست به ده‌ستبێنن بۆ ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه بۆ پۆسته باڵاكان هه‌ڵیده‌بژێرن. هه‌مو پۆسته‌كانیش په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه‌و دابهشكردنیشیان پێویستی به رێكه‌وتنی پێشوه‌خت هه‌یه.
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر له داهاتودا حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت، به‌ڕای تۆ باشتر ده‌بێت له حكومه‌ته‌كانی رابوردوی عێراق؟
تاریق حه‌رب: ده‌بێت به‌و شێوه‌بێت، چونكه له حكومه‌ته‌كانی رابوردودا ده‌ستوه‌ردانی بێگانه هه‌بوه‌و قبوڵیشكراوه به‌و پاساوه‌ی حكومه‌ته‌كان لاوازبون و باس له‌وه كراوه پرۆسه‌ی دیموكراسی لاوازه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و پاساوانه نه‌ماون، ئه‌گه‌ر پێشنیارێكیش بكرێت له‌لایه‌ن وڵاتانی بێگانه‌وه له ئێستادا یا وه‌رده‌گیرێت یاخود وه‌رناگیرێت، بۆنمونه پێش چه‌ند رۆژێك ده‌رباره‌ی ساڵح موتڵه‌گ ئه‌مریكا پیشنیارێكی كرد یه‌كسه‌ر ره‌تمانكرده‌وه، سه‌باره‌ت به سعودیه و توركیا‌و وڵاتانی تریش بابه‌ته‌كه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت و له ئێستادا وه‌ك پێشوتر كاریگه‌ریان نیه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
سبه‌ی: له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌گه‌ر كوتله سیاسیه‌كان نه‌گه‌شتنه هیچ رێكه‌وتننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی، چی ده‌بێت؟
تاریق حه‌رب: ئه‌وكات من و ئه‌وانیش شێتین و ده‌سته‌وسانین له ئاست كێشه‌كاندا.
سبه‌ی: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه نیه كه له نێوان كوتله سیاسیه‌كاندا متمانه نیه؟
تاریق حه‌رب: هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه له یه‌ك كاتدا چه‌ند لیستێك داوای سه‌رۆك وه‌زیران یاخود سه‌رۆك كۆمار و چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێك ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاو ببڕنه به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر و وڵات.
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می مه‌له‌كی عێراق وردبینه‌وه، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات زۆر ئاسانتربوه له‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین؟
تاریق حه‌رب: له‌وكاته‌دا سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له سه‌ر سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌سی بونیادنرابو، نه‌ك سیسته‌می لیست كه له دوای ساڵی 2003 وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پیاده ده‌كرێت و رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ش به ده‌ستده‌هێنرێت به‌سه‌ر لیسته‌كاندا دابه‌شده‌بێت.
سبه‌ی: پارێزگار و دو جێگره‌كه‌ی له پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دانراون و هیچكامیان ئه‌ندام نین له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه ده‌یه‌وێت به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ست لهكاربكێشنهوهو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیكه‌ی دومانگ ده‌بێت یاداشتیان داوه به‌سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ده‌یانه‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان په‌نا ببه‌نه به‌ر دادگای فیدراڵی، له‌وباره‌وه چ سه‌رنجێكت هه‌یه؟
تاریق حه‌رب: بێگومان ئه‌وه ئه‌ركی دادگای فیدراڵیه له‌و جۆره كێشانه‌دا بریاڕ بدات، ئه‌نجامی كێشه‌كه‌ش ده‌كه‌وێـته سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له سكاڵاكه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تۆماری ده‌كه‌ن.
سبه‌ی: هه‌ڵبژادنی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بوایه 31/12/2009 بكرایه، به‌ڵام دواخرا بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، هاوكات حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا هیچ ئاماده‌كاریه‌كی نه‌كردوه و كۆمیسیۆنی باڵاش ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه، ئایا دادگای فیدراڵی ده‌توانێت حكومه‌تی هه‌رێم ناچار بكات له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌ببات؟
تارق حه‌رب: ده‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوباره سكاڵا تۆمار بكرێت، كاتێكیش سكاڵا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه تۆمار كرا ئه‌وكات وه‌ك هه‌مو كێشه‌یه‌كی تر، به پشت به‌ستن به ده‌قه ده‌ستوریه‌كان، بێگومان دادگای فیدراڵیش بڕیاری خۆی ده‌رده‌كات.