دیمانه‌
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌




Sunday, August 1, 2010
 
     

سازدانی‌: دلێر عه‌بدولخالق
له‌دیدارێكی‌ رۆژنامه‌دا، رێبین هه‌ردی‌، نوسه‌ر‌و روناكبیر، هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌(25/7/2009)دا به‌ ده‌ستپێكردنی‌ مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌زانێت‌و پێیوایه‌: ئه‌و رۆژه‌، ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ ده‌بێت كه‌ خه‌ڵكی‌ ئێمه‌ ئاشنا ده‌بێت به‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌توانێت‌و ده‌كرێت له‌ رێگه‌ی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان‌و له‌ پڕۆسه‌یه‌كی‌ زۆر مه‌ده‌نییانه‌‌و ئاشتییانه‌دا، هێزی‌ تازه‌ دروستبكات‌و هێزی‌ تریش لاواز.
له‌ به‌شێكی‌ دیداره‌كه‌دا، ریبَین هه‌ردی‌ ده‌ڵێت: "ئێستا هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كان هه‌ر دو حیزبه‌ دێرینه‌كه‌ی‌ كوردستان نین، به‌ڵكو سێ‌ چوار هێزی‌ تری‌ سه‌ره‌كیش هه‌ن‌و به‌مه‌ش نه‌خشه‌ی‌ دابه‌شبونی‌ ده‌سه‌ڵات گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا هاتوه‌‌و ئه‌م گۆڕانه‌ش كۆتایی به‌ پاوانكردنی‌ بڕیار‌و حوكمڕانی‌‌و كۆتایی به‌ ژوری‌ داخراو‌و تاریك له‌ بڕیار‌و روداوه‌كاندا ده‌هێنێت".

رۆژنامه‌: (25/7/2009) ده‌بێته‌ چ رێككه‌وتێك له‌ ژیانی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، ئایا ده‌كرێت وه‌ك رۆژێكی‌ جیاواز له‌ رۆژه‌كانی‌ تری‌ دوای‌ راپه‌ڕین، لێی‌ بڕوانرێت، یاخود بڵێین، بریتی‌ ده‌بێت له‌ ده‌ستپێكردنی‌ مێژویه‌كی‌ نوێ‌؟
رێبین هه‌ردی‌: بێگومان، رۆژێكی‌ جیاوازه‌‌و هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش مێژویه‌كی‌ تازه‌ ده‌ستپێده‌كات. به‌بێ‌ جیاوازبونی‌ ئه‌م رۆژه‌، به‌بێ‌ دابڕانی‌ له‌ لێكچونی‌ دوێنێكان، هیچ مێژوییه‌كی‌ نوێ‌ دروست نابێت. نوێ‌، ئه‌وكاته‌ له‌دایكده‌بێت كه‌ له‌وانی‌ دی‌ ناچێت. (25-7)، رۆژێكی‌ جیاوازی‌ ژیانی‌ سیاسیی كوردستانه‌، رۆژێكه‌ هێزی‌ تازه‌‌و ده‌نگی‌ تازه‌ی‌ تیا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ له‌ مرۆڤه‌كانی‌ ئێمه‌ ده‌توانن به‌ كۆبونه‌وه‌‌و سور بونه‌وه‌، هێزێكی‌ سیاسیی تازه‌ بخه‌نه‌ ناو گه‌مه‌ی‌ سیاسییه‌وه‌‌و ده‌توانن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌نا بۆ توندوتیژی‌ به‌رن، نه‌خشه‌ی‌ دابه‌شبونی‌ سیاسه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات بگۆڕن.
بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ ده‌توانن نا به‌هێزه‌ سیاسییه‌ هه‌بوه‌كانی‌ كوردستان بڵێن‌و به‌ به‌ڵێ‌ وتن به‌هێزێكی‌ تر، زیاتر نه‌خشه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ كورستاندا دابه‌شبكه‌ن‌و له‌ پاوان‌و كۆنتڕۆڵی‌ هێزه‌ سیاسییه‌ باوه‌كان رزگاری‌ بكه‌ن. (25/7)، ده‌رخستنی‌ توانای‌ مرۆڤی‌ ئێمه‌یه‌ بۆ گۆڕان، ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ ئێمه‌ ئاشنا ده‌بێت به‌وه‌ی‌ ده‌توانێت‌و ده‌كرێت ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانه‌وه‌‌و له‌ پڕۆسه‌یه‌كی‌ زۆر مه‌ده‌نییانه‌‌و ئاشتییانه‌دا، هێزی‌ تازه‌ دروستبكات‌و هێزی‌ تریش لاواز، ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك له‌ نرخی‌ ده‌نگدانی‌ خۆی‌ تێگه‌یشت‌و زانی‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌م مافه‌ی‌ خۆی‌ چه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ر بخاته‌گه‌ڕ. ئه‌وه‌ی‌ له‌ (25-7) رویدا، ده‌ركه‌وتنی‌ خه‌ڵكه‌ له‌سه‌ر شانۆی‌ سیاسیی وڵات پاش ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ بێده‌نگی‌‌و خه‌مساردیی‌‌و لێره‌وه‌ ئه‌م رۆژه‌ مێژویه‌كی‌ تازه‌یه‌، چونكه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ خه‌ڵكی‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌نا بۆ توندوتیژی‌‌و دوژمنایه‌تی‌ به‌رن، له‌ رێی سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌و دابه‌شكردنی‌ ده‌سه‌ڵات داده‌نێن.

رۆژنامه‌: دوای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، زۆرجار باسی‌ قۆناغی‌ پێش (25/7)‌و قۆناغی‌ دوای‌ (25/7) ده‌كرا، تا چه‌ند ئه‌م جیاكارییه‌ راسته‌؟
رێبین هه‌ردی‌: ئه‌م جیاكارییه‌ راسته‌، مێژوی‌ دوای‌ (25/7)، مێژوی‌ پێش (25/7) نییه‌. مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ر ته‌نها له‌دایكبونی‌ هێزێكی‌ سیاسی تازه‌ نییه‌، دروستبونی‌ حیزبێكی‌ نوێ‌ نییه‌ وه‌ك هه‌ر حیزبێكی‌ تر (كوردستان به‌رده‌وام شایه‌تی‌ دروستبونی‌ حیزبی‌ سیاسیی تازه‌ به‌ناوی‌ تازه‌وه‌ بوه‌)، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، وه‌ك له‌ پرسیاری‌ پێشودا وتم، ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كانی‌ كوردستان هه‌مو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان به‌جدیی‌ وه‌ربگرن‌و هه‌وڵبده‌ن له‌م رێگه‌یه‌وه‌ گۆڕان بكه‌ن‌و كردیشیان. گۆڕان، به‌و مانایه‌ی‌ توانرا گۆڕانكاری‌ له‌ ریزبه‌ندی‌‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌ گه‌مه‌كه‌رانی‌ بواری‌ سیاسیدا بكات. ئه‌وه‌ی‌ لای‌ من گرنگه‌، ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی‌ ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكه‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، ده‌وری‌ گرنگ له‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ چاره‌نوسی‌ وڵاتدا ببینێت. 

رۆژنامه‌: به‌بڕوای‌ ئێوه‌، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ توانیی‌ گۆڕان له‌ پێكهاته‌‌و جه‌سته‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمدا بكات، ئه‌گه‌ر گۆڕیویه‌تی‌: به‌قازانجی‌ ئه‌زمونه‌كه‌، یاخود دروستكردنی‌ گرفت له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمدا شكاوه‌ته‌وه‌؟
رێبین هه‌ردی‌: بێگومان گۆڕانێكی‌ به‌رچاو به‌سه‌ر پێكهاته‌ی‌ سیاسیی كوردستاندا هاتوه‌‌و گه‌مه‌كه‌رێكی‌ تازه‌ هاتوه‌ته‌ ناو گه‌مه‌كه‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ نیو ملیۆن ده‌نگی‌ خه‌ڵكی‌ له‌گه‌ڵه‌، (25)كورسیی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌یه‌، هه‌نوكه‌ هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ كوردستان، هه‌ر دو حیزبه‌ دێرینه‌كه‌ی‌ كوردستان نین (وه‌ك هه‌میشه‌‌و پێشتر ده‌مانوت)، به‌ڵكو ده‌توانین ئێستا باس له‌ ئاماده‌بونی‌ سێ‌ هێز یان چوار هێزی‌ سه‌ره‌كی‌ بكه‌ین. نه‌خشه‌ی‌ دابه‌شبونی‌ ده‌سه‌ڵات گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا هاتوه‌‌و ئه‌م گۆڕانه‌ش كۆتایی به‌پاوانكردنی‌ بڕیار‌و حوكمڕانی‌ ده‌هێنێت، كۆتایی به‌ ژوری‌ داخراو‌و تاریك له‌ بڕیار‌و روداوه‌كاندا ده‌هێنێت. بێگومان، ئه‌م دۆخه‌ له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه‌ به‌قازانجی‌ ئه‌زمونه‌كه‌ شكاوه‌ته‌وه‌‌و ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا هێزێكی‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌ كه‌ به‌ خواستی‌ خۆی‌ به‌شداری‌ له‌ حكومه‌تدا نه‌كردوه‌‌و بڕیاری‌ چاودێریكردن‌و ره‌خنه‌كردنی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ی‌ داوه‌، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ره‌خنه‌‌و گازنده‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئێمه‌ له‌ مه‌جلیس‌و په‌ناو په‌ساراوه‌، ده‌چێته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌‌و به‌ده‌نگی‌ به‌رز‌و ئاشكرا قسه‌ ده‌كات، ئه‌م دۆخه‌ سه‌ره‌ڕای‌ رودانی‌ هه‌ندێك گرژی‌ بچوك‌و گه‌وره‌، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و ره‌فتاری‌ هه‌ر دو هێزی‌ هاوپه‌یمان كردوه‌.
ئه‌مڕۆ هێزه‌كان، به‌ ئاشكرا گوێیان له‌ده‌نگی‌ یه‌كه‌، سه‌رده‌می‌ ره‌خنه‌‌و رقی‌ ژێره‌وه‌‌و دۆستایه‌تی‌‌و هاوڕێیه‌تی‌ كۆتایی پێهات‌و سیاسه‌تی‌ ئاشكرا‌و رای‌ ئاشكرا ده‌ركه‌وتوه‌. ئه‌مڕۆ موجامه‌له‌ی‌ سیاسی بێناوه‌ڕۆك، جێگه‌ی‌ خۆی‌ داوه‌ به‌ جۆرێك په‌یوه‌ندیی‌ سیاسی كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ راشكاوی‌‌و ره‌خنه‌كردنی‌ ئاشكرا راوه‌ستاوه‌. دۆخێكی‌ سیاسی دروستبوه‌ كه‌ هێزه‌كان ده‌توانن به‌ ئاشكرا ره‌خنه‌ له‌ یه‌ك بگرن‌و له‌هه‌مانكاتیشدا یه‌كدی‌ به‌ دوژمن ته‌ماشا نه‌كه‌ن، بگره‌ له‌كاتێكدا چه‌ندان ته‌نگژه‌ی‌ گه‌وره‌، یان بچوك له‌ناو ئه‌م هێزانه‌دا له‌ناوخۆی‌ كوردستاندا رویدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا توانییان له‌كاتی‌ چون بۆ به‌غدا ئه‌جه‌ندای‌ هاوبه‌ش داڕێژن‌و پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ندان شتی‌ ستراتیژیی‌ رێكبكه‌ون. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڵێم، ئه‌م دۆخه‌ تازه‌یه‌ی په‌یوه‌ندیی‌ سیاسی له‌ كوردستاندا، شتێكی‌ تازه‌یه‌‌و له‌هه‌مانكاتیشدا یه‌كجار پێوسته‌‌و ئه‌وه‌ی‌ رو ده‌دات ململانێیه‌كی‌ شه‌فافی‌ سیاسییه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ لانیكه‌می‌ په‌یوه‌ندیی‌ له‌نێوان هێزه‌كاندا بپچڕێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مو مانایه‌ك، ده‌ورێكی‌ ئیجابی‌ بۆ ئه‌زمونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌. 

رۆژنامه‌: په‌یدابونی‌ گۆڕان‌و دواتر فراوانبونی‌ به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ‌ ئیسلامییه‌كان، چ كاریگه‌رییه‌كی‌ له‌سه‌ر ئیحتیكار‌و پاوانخوزای‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ دروستكرد، ئایا هه‌ژمونی‌ ئه‌و دو حیزبه‌ی‌ به‌سه‌ر كه‌رته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگاوه‌ كه‌مكردوه‌ته‌وه‌؟
رێبین هه‌ردی‌: پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات كه‌مبوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كۆتایی پێ‌ نه‌هاتوه‌‌و تا ئێستاش ئه‌و دو هێزه‌ زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مان پێكده‌هێنن‌و ده‌توانن هه‌ر یاسایه‌ك بیانه‌وێت تێپه‌ڕێنن‌و هه‌ر یاسایه‌كیش به‌دڵیان نه‌بێت له‌كاری‌ بخه‌ن. ئه‌وه‌ی‌ گۆڕاوه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چیتر ئه‌م پاوانكردنه‌ به‌بێ‌ ره‌خنه‌كردن‌و ناڕازیبونێكی‌ ئاشكرا كه‌ له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات‌و بۆ ناو ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن درێژ ده‌بێته‌وه‌، ناڕوات به‌ڕێوه‌. كه‌مجار هه‌یه‌ بڕیار‌و هه‌نگاوێكی‌ دو هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ی‌ ئاشكرا‌و ناڕازیبونی‌ ئاشكرا نه‌بێته‌وه‌. ئه‌م دۆخه‌ تازه‌یه‌ وایكردوه‌ كه‌ ورده‌ ورده‌ دو هێزه‌كه‌ش ناچاربن به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن‌و هه‌وڵبده‌ن له‌ بڕیار‌و كاره‌كانیاندا كه‌مترین كه‌مته‌رخه‌می‌، یان هه‌ڵه‌ ئه‌نجامبده‌ن‌و ئه‌وه‌ی‌ گۆڕاوه‌، بونی‌ فشارێكی‌ سیاسیی ئاشكرا‌و راشكاوه‌ كه‌ كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر ره‌فتاری‌ دو هێزه‌كه‌ش هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: زۆرجار ده‌وترا، په‌یدابونی‌ هێزی‌ نوێ‌ كه‌ خۆی‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا ده‌بینییه‌وه‌، ده‌رهێنانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێیه‌ له‌ده‌ستی‌ باوانیان، واته‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌نجانه‌ بوه‌‌و ویستویه‌تی‌ به‌ نوێ‌ ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕێت كه‌ پیره‌كان دروستیانكردوه‌؟
رێبین هه‌ردی‌: ته‌ماشاكه‌، ئه‌م ریزبه‌ندییه‌م زۆر پێ‌ راست نییه‌، گه‌نجێتیی‌ به‌ ته‌مه‌ن نییه‌، به‌ڵكو به‌و بیربۆچون‌و ئایدیانه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك، یان هێزێك هه‌ڵگرێتی‌. بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری‌ ئایدیایه‌كی‌ تازه‌یه‌، به‌و دروشم‌و بۆچونانه‌وه‌ كه‌ زوربه‌ی‌ گه‌نجان به‌ دروشم‌و بۆچونی‌ خۆیانی‌ ده‌زانن. ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ گه‌نجه‌، له‌ بیروڕاكانیدا ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌ك له‌ ته‌مه‌نی‌ بایه‌لۆجی‌ مرۆڤه‌كاندا. ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێت، دامه‌زرێنه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ نه‌وه‌ی‌ كۆنه‌‌و زوربه‌ی‌ هاوڕێكانیشی‌ له‌ هه‌مان ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ دروستیانكرد شتێكی‌ تازه‌ بو كه‌ زوربه‌ی‌ گه‌نجان له‌ده‌وری‌ كۆبونه‌وه‌‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، چه‌ندان كه‌سی‌ به‌ ته‌مه‌ن گه‌نجمان هه‌ن، كه‌ له‌ پیره‌كان پیرتر بیرده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌م هێزی‌ كوردستان هه‌یه‌، گه‌نجان ده‌وری‌ گه‌وره‌، یان بچوكی‌ تیا نه‌بینێت، به‌ڵام به‌رگریی‌ له‌ ئایدیا‌و خه‌یاڵێكی‌ پیرانه‌ ده‌كه‌ن. هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌ ئایدیا‌و بیروڕاكانیدا گه‌نجێتی‌‌و پێرێتی‌ ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌ك به‌ ته‌مه‌نی‌ كه‌سایه‌تییه‌كان. بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، پیره‌كان دایانمه‌زراند، به‌ڵام رۆحێكی‌ گه‌نجانه‌و تازه‌ له‌ بیروڕاكانیاندا هه‌یه‌ كه‌ وایكردوه‌، بڕێكی‌ زۆری‌ گه‌نجان له‌ده‌وری‌ كۆببنه‌وه‌. 

رۆژنامه‌: ئێستا وه‌كچۆن ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌، ئۆپۆزسیۆنیش هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌سیماكانی‌ ژیانی‌ دیموكراسی‌، ئایا ده‌كرێت بڵێین، دیموكراسییه‌تی‌ ئێستا، جیاوازه‌ له‌و دیموكراسییه‌تی‌ پێشتر له‌هه‌رێم بانگه‌شه‌ی‌ بۆ ده‌كرا‌و حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌بێ‌ به‌رهه‌ڵستكار ئیداره‌ی‌ هه‌رێمیان ده‌كرد؟
رێبین هه‌ردی‌: گرنگترین شت بۆ هه‌ر سیستمێكی‌ دیموكراسی‌، بونی‌ فره‌یی هێزی‌ سیاسییه‌ كه‌ چونییه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی‌ دۆڕان له‌یه‌ك بكه‌ن‌و به‌دروستبونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش وه‌ك هێزێكی‌ ململانێكه‌ری‌ به‌هێز له‌ هه‌ڵبژاردندا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كه‌م په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌، له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی‌ راسته‌قینه‌دا بوین، جۆرێك هه‌ڵبژاردن كه‌ كه‌س تا راگه‌یاندنی‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان، نه‌یده‌توانی‌ به‌دروستی‌ پێشبینی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ بكه‌ین، پاش ئه‌وه‌ش كه‌ ئه‌نجامه‌كان راگه‌یه‌نران، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ بڕیاردان له‌وه‌ی‌ ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن‌و به‌شداری‌ له‌حكومه‌تدا نه‌كات، نه‌ریتێكی‌ سیاسیی تازه‌ی‌ بۆ كوردستان هێنا، نه‌ریتی‌ نه‌ترسان له‌ ئۆپۆزسیۆنبون‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌گوڕ‌وتینه‌وه‌ كاركردن بۆی‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ كۆتایی به‌ دو مه‌ترسیی‌ ناراست ده‌هێنێت كه‌ له‌پشت رێككه‌وتنی‌ ستراتیژیی‌‌و یه‌كلیستی‌ دو هێزه‌كه‌ی‌ تری‌ كوردستانه‌وه‌یه‌.
یه‌كه‌م: بونی‌ هێزێك له‌ ئۆپۆزسیۆندا به‌مانای‌ له‌ناوچون‌و لاوازبونی‌ نییه‌، بگره‌ ره‌نگه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌داهاتودا به‌هێزتری‌ بكات‌و شانسی‌ بردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ گه‌وره‌تر بێت.
دوه‌م: ده‌كرێت به‌ ئاشكرا ره‌خنه‌ له‌یه‌ك بگرین‌و موجامه‌له‌ی‌ ناڕاست‌و بێمانا نه‌كه‌ین، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ تا ئاستی‌ به‌ دوژمن كردنی‌ یه‌كتر بڕۆین، یان شه‌ڕ له‌ نێوانماندا هه‌ڵگیرسێت.

رۆژنامه‌: ئه‌گه‌ر قسه‌ له‌سه‌ر ئیراده‌ی‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ین، پێش ئه‌و رێككه‌وته‌، تا راده‌یه‌كی‌ دیار ئه‌نجام‌و سیناریۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرابون‌و پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌لوتبه‌رزییه‌وه‌ له‌متمانه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر دڵنیابون، به‌ڵام دوای‌ په‌یدابونی‌ گۆڕان، ده‌وترا به‌ها بۆ ده‌نگ‌و ئیراده‌ی‌ خه‌ڵك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌‌و ده‌سه‌ڵاتیش له‌لوتبه‌رزی‌ به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر هاته‌ خواره‌وه‌؟
رێبین هه‌ردی‌: هه‌مو هه‌ڵبژاردنێك، تاقیكردنه‌وه‌ی‌ حیزبێكی‌ سیاسییه‌ بۆ خۆی‌‌و به‌رنامه‌كانی‌. حیزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تێده‌گه‌ن كه‌ تا چه‌ند له‌ خه‌ڵك نزیك، یان دورن‌و به‌پێی ئه‌وه‌ش ده‌بێت، یان سیاسه‌ته‌كانیان به‌هێزتر بكه‌ن، یان بگۆڕن. هه‌ڵبژاردن په‌یامه‌‌و ئه‌ركی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانیشه‌ كه‌ ئه‌و په‌یامه‌ به‌جدیی‌ وه‌رگرن‌و به‌پێی ئه‌وه‌ به‌رنامه‌ڕێژی‌ خۆیان بگۆڕن. ئه‌وه‌ راسته‌ هه‌ردو هێزه‌كه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌و ده‌نگه‌ زۆره‌یان بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان نه‌ده‌كرد، ئه‌وان ماوه‌یه‌كی‌ زۆربو راده‌ی‌ ئه‌و ناڕازیبونه‌یان نه‌ده‌بینی‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ گه‌وره‌بوندا بو، ژماره‌ی‌ به‌یانی‌ ناڕازیبون‌و مانگرتن‌و خۆپیشاندان كه‌ بۆ هه‌ر چاودێرێكی‌ بێلایه‌ن دیار‌و ئاشكرا بو، ئه‌وه‌ی‌ ده‌رده‌خست كه‌ ناڕازیبون له‌گه‌وره‌بوندایه‌، هیچ یه‌ك له‌م شتانه‌، له‌لایه‌ن دو هێزه‌كه‌وه‌ به‌جدیی‌ وه‌رنه‌گیرا، تا له‌ هه‌ڵبژاردندا ئه‌و ده‌نگه‌ زۆرانه‌یان بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بینی‌.

رۆژنامه‌: ئه‌م دۆخه‌ سیاسییه‌ی‌ ئێستا له‌هه‌رێمدا هه‌یه‌، چ ته‌فسیرێك هه‌ڵده‌گرێت‌و چۆن خۆی‌ نیشانی‌ دونیای‌ ده‌ره‌وه‌‌و سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌دات؟
رێبین هه‌ردی‌: ئه‌زمونێكه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ڕاستی‌ خه‌ریكه‌ له‌ سیستمی‌ دیموكراسی‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌. خه‌ریكه‌ به‌ ره‌خنه‌كردن‌و ناڕازیبون رادێت، به‌و وریاییه‌وه‌ كه‌ هێشتا كه‌سانێكی‌ تاریك هه‌ن له‌ناو زیاد له‌ هێزێكی‌ سیاسییدا، ئه‌م بارودۆخه‌یان بۆ هه‌رس ناكرێت‌و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌وڵ‌‌و كۆششدان بۆ له‌ناوبردنی‌. ئه‌وه‌ی‌ ئێستا روده‌دات له‌مسكردنی‌ دیموكراسییه‌كی‌ راسته‌قینه‌یه‌ كه‌ هێزی‌ جیاواز‌و نه‌یاری‌ سیاسی تیایه‌، به‌ڵام شه‌ڕ‌و كوشتار‌و به‌دوژمنكردنی‌ یه‌كتری‌ تیا نییه‌.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
kharman
 demaneyeki zor deyalektekaneye pirsyarekan zeyatir bone 7ezbayeti lede newek rojnamewani belam welamekani kak reben herdi zor sift u beje u netirse her wek serjem cawpekewtinekani le medyakanda ke berasti wek rosinbereki serdem u xawen bereki quli pir le ezmun zor be teng hawlati kurd u be mirovkirdneyeti .
shko baritanya
 slaw boawdanganai waku kaka rebin dawri blnd goyaki haqw azadi milatek abinn rozhi 25/7 drwsbuni dasteki polainbw drwstbuni rozheki nwebw boawai chytr kas natwanet yari bamuqadasati milatbkat esta hastakain ka frakswenekman haya btawanet nhenyakanipeshw estai hukmatakaman bo ashrabkat esta atwanin blein aw hukmata nwenari milatishi tyaya lagal rezmda
soza
 ganjan o roshnber o xwenarani slemani dameka kak reben danasn .mn glaim la kak reben haea aw aetwani ba kobonawa w grtne kor la naw zanko o paimangakan taesereke zori bkrdaea la gangakan balam ba daxawa nazanm bo zeatr la xalki nzek nabetawa .mn mawaei 15 sala hamo nosenakani barezianm xoendotawa ka dlniam karegare ba roshnberkrdni ganjane haea
bawke hawdam
 peroz bet 25 -07 saratae ladek bwne demokrasew bagzdacwnawae gandalle la hareme kurdstan
bastykoye
 le halbzhardny 25y 7 y 2009 warcharxanekhy nweymadany bo,twaneeshy 25 kursy la partyu yakhetyu htd bsenetawaw beedatawa galy kurd la bashoory kurdistan , agar chy yaketyu partyu, hizba kany treesh har kurdin ,balam ta radyaki zor ba drezhay 19 sal nayan twany dly xalk razy bkanu komalek napakhyan bo mezhwakayan tomar krd ka awana hamoo way krd gorran awetay jamawar bet.har wak chon la wlatekhy wak elsevador yan zor wlaty try latin america har katek hizbek beyawet dasalat bgreta dast dabet pesh waxt dzhy sestemy usa kar bkat agina kas dangyan nadate, mn dl nyam laway har groopel bet dzhy (puk),pdk beta naw sndooqy dang dan awa dangekhy zor dahenet nmoonashman 9 dr kamal merawdaly ka twany wak shaerekusayasat madareki nanasraw 500,000 dang bo xoy baret lagal rezm bo kak hardyu dast xoshy am dimayatan le dakam bzhy gorran
soza darbandi
 sarkawtw bit kak rebin barasti janabt yakeki law nwsara batwanayana ka bashewayaki azadanaw bwerana dwr la hamw trsw toqandnek bardawam danwsit lasar faraham krdni azadi ra dar brinw dimwkrasi. mn zor mw3jibm ba nwsinakani barezt 25.7.2009shanaziya bo aw kasanay ka dzhi hwkm rani bnamala bwn goran bw ba hoy ashkra krdni rastiyakan. zor shti trish ka ba qazanji am milata bwa bzhi goranw goran xwazan.
shadiy
 slaw 25-7 awrozhaya ka goran twany hamo rqokenay xoy darbry baram bar bayakety neshtmany kurdstan goran qat hawly nadawa bo away baro gozarany xalky chak bka balko tanha mabasty awaya tola layakety neshtman y bsanetawa boya andamakneshy la parlaman daem mozaeday syasy akan basar galy kurdstana xozga mawayakesh awan hokmat bonaya bzany chakakny awan chyaw xrapakany estay hokmat chya rezo slaw
Sabah Yassin
 به‌ بۆچونی من گۆران بێ له‌ چیله‌که‌لێدانی ئه‌م باره‌ بۆگه‌نه‌، نه‌یتوانیوه‌ گۆڕان بکات. چونکه‌ گۆڕان نه‌ به‌مانا یاسایی که‌ یاسا سه‌روه‌ربێت و نه‌ به‌مانا مرۆڤیه‌که‌ که‌ مرۆڤ بنه‌مای کۆمه‌ڵ بێت له‌ کۆمه‌ڵگای نه‌ک کوردیدا به‌ڵکو له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و عه‌ره‌بی چ مانایه‌کی نیه‌. ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێت، که‌ چیلكه‌ وه‌شاندن له‌م بۆگه‌نیه‌ ‌ کارێکی خراپ بوه‌، به‌ڵکو من له‌و بڕوایه‌دا بوم، ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی گۆڕان ئاماده‌یی زیاتری هه‌بویا، ئه‌وه‌ پارتی و یه‌کێتی ناچار ده‌کران که‌ پاشه‌کشێی زیاتر بکه‌ن و خۆرئاواش ناچار ده‌بو، که‌ بیر له‌ هاوکیشه‌ی دابه‌ش و به‌بێ به‌شی کوردی له‌ ناوچه‌که‌دا بکردایه‌وه‌و ئه‌و جۆر گۆڕانه‌ش ناوچه‌که‌ ناچار ده‌کات که‌ بیر له‌ یاسایی و جیاوازی که‌لتورو مرۆڤ بکه‌نه‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداری ئه‌قڵی خه‌لافه‌ت بن که‌ بنه‌ماڵه‌کان خۆیان له‌ پشتیه‌وه‌ ترسنۆکانه‌ مه‌ڵاس داوه‌ و رابردوش له‌و رێگه‌یه‌وه‌ خۆ له‌ ئیستادا نوێ ده‌کاته‌وه‌.
omed issa
 25-7-2009 یه‌ک له‌ شانازیه‌کانه‌، شاکاره، عه‌وله‌مه‌ی جیهانگه‌رێتی له‌ژێر پێی ناسیونالفیودالیزمی ده‌رهێنا، شۆڕشی ئه‌مریکا له‌ فیله‌ده‌لفیا ساڵی 1778 چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی شۆڕگێر کۆبونه‌وه‌ و ده‌ستووری ئه‌مریکایان داڕشت، ئه‌مریکا چه‌ندجار ئاڵای گۆڕیوه‌، گۆڕان زۆر شانازیی تر ماون ده‌بێ گۆڕان بیکاتن، ئاڵا گۆڕین، سرود گۆڕین، ده‌ستوورێ‌کی مه‌ده‌نی، ئیشکردن بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات یانی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی سپی، به‌ زمانی گوڵ.
omed issa
 25.7 .2009 یه‌ک له‌ شانازیه‌کانه‌ ،شاکاره‌ ،عه‌وله‌مه‌ی،جیهانگه‌رێتی له‌ژێر پێی ناسیونالفیودالیزمی ده‌رهێنا ،شۆڕشی ئه‌مریکا له‌ فیله‌ده‌لفیا ساڵی 1778 چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی شۆڕگێر کۆبونه‌وه‌ و ده‌ستووری ئه‌مریکایان داڕێشت ،ئه‌مریکا چه‌ندجار ئاڵای گۆڕیوه‌ ،گۆڕان زۆر شانازیتر ماون ده‌بی گۆڕان بیکاتن ،ئاڵا گۆڕین ،سرود گۆڕین ،ده‌ستووره‌کی مه‌ده‌نی ،ئیشکردن بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات یانی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی سپی ،به‌ زمانی گوڵ.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ