سازدانی: هیوا جه‌مال
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌و بڕوایه‌دایه كه تا ئێستا به‌ته‌واوی هه‌ردو وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت "به‌نیازین له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌نگاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێین".
جه‌لال شێخ كه‌ریم، له چاوپێكه‌وتنێكی (رۆژنامه)دا تیشك ده‌خاته سه‌ر كاروباره‌كانی وهزارهتهكهیو ده‌ڵێت: به ئیمزای خۆم نوسراو ده‌كه‌م بۆ دهۆك وه‌ك چۆن نوسراو ده‌كه‌م بۆ كه‌لار، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا له‌سه‌رده‌می رژێمه‌وه ئه‌و ترسه‌ی له ئاسایش دروست بوه هه‌ر ماوه، خه‌ڵك كه ناوی ئاسایش ده‌به‌یت ده‌ترسێت.
رۆژنامه: ئێستا به فیعلی هه‌ردو وه‌زاره‌تی ناوخۆ یهكیانگرتوهتهوه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: وه‌ك وهزارهتو دیوانی وهزارهتو دو وه‌زاره‌تی ناوخۆیی، به‌ڵێ یه‌كیان گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام سنوری ئیداره‌ی سلێمانی جاران‌و ئیداره‌ی هه‌ولێر به‌ته‌واوه‌تی نا، ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه له سلێمانین (وه‌ك پۆلیس، قایمقام، پۆلیسی هاتوچۆ، پارێزگاره‌كان) هه‌روه‌كو جاران ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه هه‌بون هه‌موی یه‌كێتین، یان حیزبه‌كانی تری هاوپه‌یمانی یه‌كێتین، له هه‌ولێرو دهۆكیش به‌هه‌مان شێوه، پارتین، به‌ڵام به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه له‌م رۆژانه‌دا چه‌ند قایمقامێكی پارتی نه‌قڵ ده‌بن بۆ ئه‌م سنوره‌و چه‌ند قایمقامێكی یه‌كێتیش نه‌قڵ ده‌بن بۆ سنوری ئه‌ولا، بۆئه‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به حیزبه‌كانی هه‌ردولا له شوێنه‌كانی پێشویان حكومڕانیی بكه‌ن.
رۆژنامه: بۆچی قایمقامی یه‌كێتی نه‌قڵ بێت بۆ ناوچه‌ی ئیداره‌ی پێش‌و، هی پارتیش نه‌قڵ بێت بۆ ناوچه‌ی ئیداره‌ی پێشوی یه‌كێتی، بۆ ئه‌م حیزب حیزبێنهیهی تێدایه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: قایمقامه‌كان هی یهكێتیو پارتین گرنگ نییه، ئێمه قایمقام نه‌قڵ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و سنوره، ئیتر له‌وێ چ حیزبێكه یان ده‌بێت به‌چی كه‌یفی خۆیه‌تی، من قایمقام ده‌نێرم.
رۆژنامه: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ له‌سه‌ر بنچینه‌ی حیزبیی ره‌وانه ده‌كرێن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه، ئێمه قایمقام ده‌نێرین، ئێستا قایمقاممان هه‌یه به‌ناو یه‌كێتییه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی حیزبیی به یه‌كێتییه‌وه نییه، هیچ ئینتماێكی حیزبی نییه، له شانه‌ی حیزبی‌دا رێك نه‌خراوه، بڕوانامه‌ی هه‌یه‌و كراوه به قایمقام، یان چه‌ند ساڵێك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه بوه‌و ئێستا پله‌كه‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه، كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر بوه‌و له بنه‌ماڵه‌ی ناسراوه‌و شۆڕشگێڕه. ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه هه‌ندێك له قایمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان ده‌ڵێن؛ سه‌ر به گۆڕانن، ئه‌گه‌ر ئیلتزامیان به یه‌كێتییه‌وه هه‌بێت، چۆن سه‌ر به‌گۆڕانن؟
رۆژنامه: به‌ڕێزت وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ دهسهڵاتهكانت تا كوێ ده‌گات؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه‌و وه‌كیلی وه‌زیریش ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه، ساڵانه‌ش له وه‌زاره‌تی مالییه‌وه رێنمایی دهردهچێتو ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاریده‌كرێن، جاری واش هه‌یه وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌داته خوار خۆی به وه‌كیل وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، من وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی داوه پێم، بۆ ئیشوكاری ئیداریی‌و حسابیو سوڵته‌ویی كه عائیدی خۆیه‌تی موماره‌سه‌ی بكات.
رۆژنامه: ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه، بۆ هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك وه‌ك یه‌كن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: به‌ڵێ من به ئیمزای خۆم نوسراو ده‌كه‌م بۆ دهۆك وه‌ك چۆن نوسراو ده‌كه‌م بۆ كه‌لار.
رۆژنامه: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چۆن له سلێمانی ده‌توانیت، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قایمقامێكێدا بكه‌یت، ئاواش له دهۆك ده‌سه‌ڵاتت هه‌یه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر پێویست بكات بانگی ده‌كه‌م، من ئێستا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئینزیباتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تم، وه‌ك بریكاری وه‌زیر، وه‌زاره‌تیش له دهۆكه‌وه تا كهلارو هه‌مو سنوره‌كانی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.
رۆژنامه: به‌ڵام باسی ئه‌وه ده‌كرێت، كه ئێو وه‌ك نوێنه‌ری یهكێتیو به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری، وه‌ك نوێنه‌ری پارتی، هه‌ندێك جار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان گرژیی ده‌كه‌وێته نێوانتانه‌وه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: شتێك روی نه‌داوه ببێت به گرفت له‌نێوانماندا، هه‌رچی شتێك كه من به دڵم نه‌بوه، هۆیه‌ك هه‌بوه، یان مه‌سه‌له‌یه‌كی یاسایی هه‌بوه، یان ته‌مومژ هه‌بوه، كاتێك كاك كه‌ریم، بڕیارێكی ده‌ركردوه من چوم رونمكردوهتهوه وتومه له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره هه‌ڵه‌یه، بۆم رونكردوهتهوهو هه‌ڵیوه‌شاندوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بابه‌ت كه په‌یوه‌ندیی به سنوری گهرمیانو سلێمانییه‌وه هه‌یه، من زیاتر شاره‌زاترم له‌م ناوچه‌یه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی دهناسمو ساڵانێكه ئیش له‌م سنوره‌دا ده‌كه‌م، جاری وایه كه بڕیارێك ده‌رده‌چێت من ئاگام لێی نییه بۆی ئه‌به‌مه‌وه بهردهستیو بۆی روندهكهمهوه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌ركراوه له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره هه‌ڵه‌یه، ئه‌ویش قه‌ناعه‌تی پێی هه‌یه‌و چاكی ده‌كات.
رۆژنامه: به‌شێك له هێزه‌كانی زێره‌ڤانی میلاك‌و ئیداره‌یان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، به‌ڵام ته‌وجیه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رناگرن، بۆچی؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: لێره‌ش لای ئێمه به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی بهرگرییو ناوخۆ هه‌یه وه‌ك زێره‌ڤانی وایه، ژماره‌كه‌یان وه‌ك زێره‌ڤانی هه‌ولێر ده‌بێت، به پێی سیستمی ئیشكردن ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌ن، له سریه‌و فه‌وج پێكدێن‌و موچه‌و ئیداره‌یان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، به‌ڵام ئاراسته‌كردنیان (وه‌ك سه‌رباز وایه) له‌كاتی پێویستدا وه‌ك سلكی سه‌ربازیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆنمونه شتێك له‌سه‌ر سنوره‌كان دروست ببێت، ره‌نگه داوا له‌و سریه‌و فه‌وجانه بكرێت بڕۆن ئه‌مه وه‌ك هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پله بهرزبونهوهشیان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌فسه‌رێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له پله‌یه‌كه‌وه بۆ پله‌یه‌كی تر به (4) ساڵ ده‌چێت، به‌ڵام له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به (3) ساڵه.
ئه‌وانه‌ی كه لێره ته‌عین بون كاتی خۆی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بون‌و ئه‌وانه‌ی له‌وێشن پێشمه‌رگه‌ی پارتی بون، به‌ڵام ئێمه هه‌ردو لامان، چ پارتی‌و چ یه‌كێتی ته‌وجیهیان ده‌كه‌ین‌و لیوایه‌كیان بۆ پاسه‌وانی نهوتو گاز له زێره‌ڤانی دروستكراوه، كه (2500) كه‌سن له سلێمانی‌و گه‌رمیانش (2500) كه‌س لیوایه‌ك له بهرگرییو فریاكه‌وتنی شارستانی دروست ده‌بێت.
رۆژنامه: ئێستا ئه‌وانه (زێره‌ڤانی) ته‌وجیهـ له كێ وه‌رده‌گرن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: له وه‌زاره‌تی ناوخۆ
رۆژنامه: ئه‌و لیوایانه له‌ژێر ته‌وجیهی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێن لیوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌گه‌ر خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئیتر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ئێمه‌وه نامێنیتو موچه‌كانیشیان ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئێستا له پێكهێنانی ئه‌و لیوایانهداین، لیژنه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌و ئهمریكییهكانو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی دروست بوه بۆ پێكهێنان‌و راهێنانیان، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕوی لۆجستی‌و سه‌ربازییه‌وه پڕچه‌ك بكرێن‌و بكرێنه لیوای فیعلیی.
رۆژنامه: كه سه‌یری كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌یت وه‌ك وه‌زاره‌تێكی پهرشو بڵاو دهیبینینو هه‌ست به ته‌داخولات ده‌كرێت، بۆ نمونه جگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئاسایش هه‌یه، دژه تیرۆر هه‌یه، كوردستان پێویستی به‌و هه‌مو هێزه هه‌یه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڵێ، وه‌زاره‌تێكی پهرشو بڵاوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌زاره‌تی حوكمڕانییه، زۆربه‌ی داموده‌زگاكانی حوكمڕانیی ئه‌م وڵاته به ده‌ست وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌یه، له‌هه‌مو دنیاش وایه، جاران ئاسایشی له‌سه‌ر بو، ئێستا ئاسایشی له‌سه‌ر نییه.
به نیسبه‌ت ئێمه‌وه ته‌وجیهات له حكومه‌ت وه‌رده‌گرین، سه‌رۆكی حكومه‌ت پێمان ده‌ڵێت چی ده‌كه‌ین‌و چی ناكه‌ین، پۆلیس بڕیاری دادگا جێبه‌جێ ده‌كات، پۆلیسی هاتوچۆ یاسای خۆی هه‌یه، پاسپۆرت‌و به‌رگریی شارستانی خۆیان كار به یاسای خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌و قایمقام‌و پارێزگاره‌كان، خۆیان یاسای خۆیان هه‌یه‌و كاری پێده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ته‌داخول ده‌كات گوێی لێناگرین، هه‌ر كه‌سێك گوێ له ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بگرێت بۆ كارێكی نایاسایی ئه‌وه خۆی كه‌مته‌رخه‌مه، خۆی لێپرسراو نییه، بۆیه ئیشی خه‌ڵك به نایاسایی جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌گه‌رنا كه‌سێك فشار بخاته سه‌رمان بڵێت، وابكهو وامه‌كه نایكهینو به‌قسه‌یان ناكه‌ین، زۆرجار روبه‌ڕوی شتی وابومهتهوه وتویانه ئه‌وه مه‌كه هه‌ر كردومه، كه‌سی حیزبی پێیوتوم ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ مه‌كه، فڵانه‌كه‌س له‌وێدا دامه‌نێ، هه‌ر كردومه، چونكه به‌پێی یاسا‌و بڕوانامه‌و شیاویی دامناوه.
رۆژنامه: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ نمونه له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ستی ئه‌وه‌نده‌ی ئاسایش ده‌بینرێت ئه‌وه‌نده پۆلیس نابینرێت؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: تۆ ته‌سه‌وری ئه‌وه ده‌كه‌یت؟ ئه‌سڵه‌ن پۆلیس‌و مرور زۆرتره له ناو شاردا.
رۆژنامه: مه‌به‌ستم له ژماره نییه، مه‌به‌ستم له چالاكییه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: له هه‌رشوێنێك بنكه‌ی ئاسایش هه‌بێت پۆلیسشیی لێیه، به‌پێچه‌وانه‌وه له هه‌مو قه‌زاو ناحییهیهك ئێمه سریه‌ی پۆلیسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆمان هه‌یه، كه بهرگرییو فریاكهوتنه، ژماره‌ی پۆلیس له ناحییه‌كاندا دو، یان سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاسایشه.
ئاسایش ئیشی جیاوازه، جاری وایه كه‌سێك كێشه‌یه‌كی هه‌یه ده‌بێت بچێته لای پۆلیس كه‌چی ده‌چێته لای ئاسایش، جا یان له‌وێوه ره‌وانه‌ی ده‌كه‌نه‌وه، یان ئاسایش خۆی ئیشه‌كه‌ی بۆ ده‌كات، له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا له‌سه‌رده‌می رژێمه‌وه ئه‌و ترسه‌ی له ئاسایش دروست بوه هه‌ر ماوه، خه‌ڵك كه ناوی ئاسایش ده‌به‌یت ده‌ترسێت، به‌ڵام وانییه، ئاسایش ئه‌ركی پاراستنی خه‌ڵكه، ئیشی پۆلیس جێبه‌جێكردنی بڕیاری حاكمه‌كانه.
باسی دژه‌تیرۆر ده‌كه‌یت، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به‌ئێمه‌وه نییه‌ن، ئه‌وان ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگرین ئیشی خۆیان تایبه‌ته‌و به‌دوای ئیرهابدا ده‌گه‌ڕێن، مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، ده‌یانبه‌ستێته‌وه به‌ناو عێراق‌و به‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش.
رۆژنامه: له‌وبڕوایه‌دایت پێویست بێت دژه‌تیرۆر باره‌گایه‌كی گه‌وره‌یان له ناو شاره‌كاندا هه‌بێت؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: له‌كوێ هه‌یانه؟ من نهم دیوه باره‌گایان هه‌بێت، ره‌نگه نوسینگه‌یان هه‌بێت.
رۆژنامه: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێوه‌وه (پۆلیس) له رۆژنامه‌نوس دراوه، چ رێوشوێنك له‌وباره‌یه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: هیچ كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌تایبه‌ت پۆلیس بۆی نییه ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر رۆژنامهنوسو، سه‌ر هیچ كه‌سێك نه‌ك رۆژنامه‌نوس، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ستدرێژیی بكرێته سه‌ر دهاتونێت ده‌عوا له پۆلیس تۆمار بكات، بانگ ده‌كرێت بۆ به‌رده‌م دادگا.
رۆژنامه: هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، باسی ئه‌وه كراوه كه بنكه‌ی پۆلیسی تایبه‌ت به رۆژنامه‌نوسان هه‌بێت؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: هه‌رگیز بڕیاری وامان نییه، رۆژنامه‌نوسانیش وه‌ك هه‌ر توێژێكی دیكه له هه‌مو بنكه‌كانی پۆلیس ده‌توانن شكات بكه‌ن.
رۆژنامه: ئێوه به‌پێی بڕیاری (1571) قه‌ده‌غه‌تان كردوه لێپرسراوه‌كان لێدوان بده‌ن، بۆچی؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به ئێستاوه نییه، ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه هه‌یه‌و دوباره ده‌كرێته‌وه، لێدوانی رۆژنامه‌وانی بۆ لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ترسناكه، چونكه نهێنیی له‌به‌ر ده‌ستایه، جاری وا هه‌یه به‌هۆی قسه‌ی زابتێكی پۆلیسه‌وه مه‌وزوعێك تێك دهچێتو ده‌شێت كێشه‌كه گه‌وره‌تر بێت، بۆیه وتومانه لێدوان ده‌بێت به موافه‌قه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه بێت.
رۆژنامه: له سه‌ره‌تای مانگی ئابدا، سیمنارێك له‌لایه‌ن رێكخراوی (دی. ئێچ. ئار. دی)، سه‌باره‌ت به كاروباری پۆلیس رێكخرا...
جه‌لال شێخ كه‌ریم: من ئاگاداریی ئه‌وه نیم.
رۆژنامه: پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، له‌و سیمیناره‌دا باسی ئه‌وه كرا كه مامه‌ڵه‌ی پۆلیس له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كان باش نییه، ئێوه چیتان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وه كردوه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئێمه لیژنه‌مان داناوه، هه‌ر پۆلیسێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییان خراپ بێت لێی قبوڵ ناكرێت لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر پێویستی به سزا بو سزای ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر مه‌جلیسه‌كه پێشنیاری كرد بیده‌ینه دادگا ده‌یده‌ینه داگا.
رۆژنامه: به‌گشتیی كه سه‌یری بارودۆخی پۆلیس ده‌كه‌یت له‌ڕوی شكڵییه‌وه له چینێكی روت‌و ره‌جاڵ دهچێتو وادیارن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: وایه، جلوبه‌رگ له كوردستان یه‌ك ره‌نگه‌و ساڵی دو جار ده‌گۆڕێت، حكومه‌ت بۆی دابین ده‌كات، زیاتر نا، زیادكردنیشی كاتی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر نیزامی موچه‌ی پۆلیس چاككرا، ده‌كرێت هه‌ندێك شتی بۆ خه‌رج بكرێت، بۆنمونه ده‌رماڵه‌ی خواردن، ماڵ‌و منداڵ، جل‌و به‌رگ،... ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خه‌رجكرا ئیتر ناتوانێت بڵێت ئه‌وه‌م نییه.
رۆژنامه: ئه‌ی بۆ ئێستا ئه‌وه‌یان بۆ خه‌رج ناكه‌ن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به سیستمی مه‌ركه‌زه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌وێوه بۆی خه‌رجكرد، ئه‌وه ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه، گوایه یاسایه‌ك ده‌رچوه له‌م ماوه‌ی دواییدا ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام نازانم كه‌ی ده‌گاته ئێمه.
رۆژنامه: له‌ماوه‌ی رابردودا حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا بإی (210) هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه‌ی خواردن، بۆ پۆلیس خه‌رج بكات، ئه‌وه لێره كراوه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: هه‌رچی ده‌رماڵه‌یه‌ك له به‌غدا خهرجكرابێت لێره‌ش كراوه، ته‌نیا ده‌رماڵه‌ی خواردن نه‌بێت، كه ئه‌وان به هه‌فته ده‌مێننه‌وه بۆیان خه‌رج ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌وه‌مان جیاوازه.
رۆژنامه: هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی له‌كاتی مۆڵه‌ت وه‌رگرت ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت، به‌ڵام له هه‌ولێر بۆیان خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: وا نییه، یاسا هه‌ر یاسایه، له هه‌مو شوێنێك وه‌ك یه‌كه، ئه‌وه شتێكی جیاوازه، خه‌ڵك هه‌یه ئیجازه‌ی وه‌رگرتوه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی نه‌شری نه‌كردوه، ئه‌وه ده‌رماڵه‌كه‌ی نه‌بڕاوه، به‌ڵام هه‌ر كارمه‌ندێك مۆڵه‌ته‌كه‌ی له مانگێك زیاتر بو ده‌رماڵه‌ی ترسناكی نادرێتێ.
رۆژنامه: له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا چه‌ند روداوێك له هه‌رێم رویاندا، وه‌ك (تیرۆری سهردهشتو رفاندنی خه‌ڵك له هه‌ولێرو سلێمانی)، به‌ڕێوه‌به‌رێكی پۆلیس وتی: ئه‌گه‌ر تاوانباره‌كانی ئه‌و روداوانه ده‌ستگیر نه‌كرێت، ئه‌وا فهلهتانی ئه‌منی هه‌یه، ئایا تائێستا هیچ له‌وباره‌یه‌وه كراوه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت جیاوازه، وڵاتی وا هه‌یه ساڵانه چه‌ند هه‌زارێك جه‌نازه فڕێ ده‌درێت، له‌م وڵاته‌دا ململانێی بازرگانیی‌و سیاسیی تێدایه، گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، له هه‌فته‌ی رابردودا (2) جه‌نازه فڕێدراوه، ئه‌وه تاوانه‌و له‌هه‌مو شوێنێك هه‌یه، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه دهكاتو تاوانبار ده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه، ئه‌وه جیایه‌و دیاره پۆلیس كه‌مته‌رخه‌مه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هۆكار هه‌یه، له‌م وڵاته‌دا فهلهتانی ئه‌منی نییه، چونكه ئه‌منییه‌ت هه‌یه.
رۆژنامه: دو پرسیار سه‌باره‌ت به نانبڕاوه‌كان، ئێستا كۆمه‌ڵێك گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئایا ئه‌و موچانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ده‌وام نهكرنیان فه‌وتاوه بۆیان خه‌رج ده‌كرێت؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: جاری مه‌چۆ بۆ موچه‌كانیان، لای ئێمه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ نانبڕوامان نییه، كه‌سمان ده‌رنه‌كردوه، خه‌ڵك هه‌یه كه به‌رپرسه‌كه‌ی بوه به گۆڕان‌و وازی له حیزبه‌كه‌ی هێناوه، پاسه‌وانه‌كه‌ی بانگكراوه وتویه‌تی؛ تۆ پاسه‌وانی كه‌سێك بوی له حكومه‌تدا نه‌ماوه ده‌بێت له حكومه‌ت ده‌وام بكه‌یت، ده‌وامی نه‌كردوه‌و دوای (7) رۆژ به هارب حسابه‌و ره‌نگه بدرێت به دادگا، ئه‌مه ده‌وامی نه‌كردوه، جا به‌هۆی ئه‌و زروفه سیاسییه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیارێكی ده‌ركرد، ده‌بێت هه‌مو ئه‌وانه‌ی دابڕاون ده‌وام بكه‌نه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌وام ده‌كه‌ن، خه‌ڵك هه‌یه ده‌ڵێت؛ نانم بڕاوه عه‌ریزه‌كه‌ی لای منه نوسیویه‌تی واز ده‌هێنێت.
رۆژنامه: وازهێنانه‌كه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه ئێوه كۆمه‌ڵێك یاریان پێدهكهنو نه‌قڵیان ده‌كه‌ن بۆیه واز دێنن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: مه‌عقوله من (22) زابتم نهقڵكردوه له شورته‌ی سلێمانییه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی (پ. م) ئه‌وانه به‌س (2)یان گۆڕانن ئه‌وان بڵێن ئه‌وه سزایه‌و له‌به‌ر گۆڕان ده‌بێت نه‌قڵ نه‌بن، شتی وا نییه‌و قه‌ت نایكه‌م، ئه‌مریشی بۆ ده‌رچو بیگهڕێنمه نه‌مكرد، ئه‌وه هۆیه‌ك هه‌بو ئه‌وانه‌ی ده‌رچوی كولیه‌ی عه‌سكه‌رین، چۆن ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیس بن؟
رۆژنامه: موچه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: هه‌ركه‌سێك دابڕابێتو ده‌وامی نه‌كردبێت یاسا هه‌یه، ناگه‌ڕێته‌وه، خه‌ڵك هه‌بوه سێ مانگیش دابڕاوه بارودۆخهكهیمان زانیوه موچه‌كه‌مان داوه‌تێ، به‌ڵام كه فه‌سڵ بویت، موچه‌ت نادرێت، مه‌گه‌ر به بڕیارێكی ئیستسنائی، ئه‌وه‌یش ده‌بێت ته‌ئكید بكرێته‌وه.
رۆژنامه: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئیستیقاله‌یان به ته‌له‌فۆن پێكردون؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئیستیقاله ده‌بێت خۆی بینوسێت، ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كه‌ی كه وای پێوتبێت بۆئه‌وه‌ی نه‌یكاته هارب، چونكه ئه‌وكاته ده‌بێت بیداته مه‌حكه‌مه، كه غیابییهن حكومدرا هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، ئیلا سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت لێبوردنی بۆ ده‌ربكات.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر ئیستیقاله‌ی له‌و جۆره هه‌بێت چۆن چاره ده‌كرێت؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: كه‌سه‌كه بڵێت من ئاگادار نه‌بوم به‌دزی منه‌وه كراوه‌و ئه‌وكاته لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌و پێك دههێنرێتو لێپێچینه‌وه‌ی لێده‌كرێت.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگهإێتهوه؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئه‌گه‌ر ئیستیقاله‌ی دابێت‌و بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه ئه‌ویش به‌مه‌رجێك ئه‌هلییه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی تێدابێت‌و شاغیر هه‌بێت.
رۆژنامه: ئه‌وانه‌ی كه نان‌بڕاو كراون‌و ده‌گه‌رێنه‌وه خزمه‌تیان بۆ حسابه؟
* به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی به‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه خزمه‌تی بۆ حسابه.
پرۆفایل:
جه‌لال شێخ كه‌ریم عیسا
ناسراو به مامۆستا جه‌لال
له دایك بوی (1953)
له ساڵی (1986)ه‌وه پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاوه
ده‌رچوی كۆلیژی یاسایه
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه