دیمانه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت




Tuesday, September 7, 2010
 
     

سازدانی‌: دلێر عه‌بدولخالق

له‌ دیدارێكی‌ (رۆژنامه‌)دا، جه‌لال جه‌وهه‌ر هه‌ڵسوڕاوی‌ دیاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات؛ هێشتا عه‌قڵیه‌تی خۆ سه‌پاندن‌و پاوانکردنی ده‌سه‌ڵات به‌ هێزو پاره‌، زۆر زاڵتره‌ له‌ عه‌قڵیه‌تی قبوڵکردنی یه‌کتر‌و فره‌یی‌و ده‌ستا‌وده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.

له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان، جه‌لال جه‌وهه‌ر، ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندیی فه‌رمیمان له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌و یه‌کێتی دا نییه‌! ته‌نیا شوێنێک ئێمه‌‌و ئه‌وان کۆده‌کاته‌وه‌‌و کاری تێدا ده‌که‌ین په‌رله‌مانی کوردستانه‌ (وه‌ک معاره‌زه‌)‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌، به‌پێویستیشی‌ ده‌زانین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی‌ نیشتمانیی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و سیاسیی‌، په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگمان له‌گه‌ڵ‌ هه‌مو لایه‌نه‌کان هه‌بێت".

رۆژنامه‌: ساڵێک به‌رله‌وه‌ی گۆڕان فراکسیۆنی په‌رله‌مانی هه‌بێت، به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌که‌ به‌ ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات رایگه‌یاندبو: "به‌نیازی پرۆسه‌ی هێمن‌و دیموکراسین"، ئێستا ئێوه‌ له‌ناو ئه‌م پرۆسه‌‌یه‌دا بونه‌ خاوه‌نی ده‌نگ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و په‌رله‌مانی هه‌رێم، له‌م ساته‌وه‌خته‌دا دۆخی سیاسیی گۆڕان چۆن ده‌بینیت؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ساڵێک زیاتره‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (لیستی گۆڕان) خۆی راگه‌یاندوه‌، له‌وماوه‌یه‌دا گۆڕان به‌شداریی له‌ دو هه‌ڵبژاردن کردوه‌، خۆ راگه‌یاندنی گۆڕان‌و به‌شداریکردنی له‌‌و دو هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌ حه‌ساسیه‌تێکی زۆره‌وه‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی‌و پارتییه‌وه‌ وه‌رگیرا، ئه‌و حه‌ساسیه‌ته‌ کرده‌وه‌ی خراپی لێ که‌وته‌وه‌ له‌ هێرشی میدیاکان‌و توند‌وتیژیی له‌ گرتن‌و لێدان، په‌لاماردانی باره‌گاکان، ساخته‌‌و دواجار نانبڕینی ژماره‌یه‌ک له‌ کادر‌و لایه‌نگرانی گۆڕان.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌مو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی به‌ هێدی‌و هێمنی وه‌رگرت، رێگه‌ی ئاشتیانه‌ی هه‌ڵبژارد بۆ به‌شداریی له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی، چونکه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خیاری تری نییه‌ بۆ به‌رگریكردن، جگه‌ له‌ رێگه‌کانی دیموکراسی، له‌ دادگا، گفتوگۆ، فشاری راگه‌یاندن‌و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.

هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ڵمه‌تی میدیای راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ به‌شێوه‌یه‌کی که‌م‌و سوکتر له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه‌، تا ئه‌مڕۆ عه‌قڵیه‌تی خۆسه‌پاندن‌و پاوه‌نکردنی ده‌سه‌ڵات به‌ هێزو پاره‌، زۆر زاڵتره‌ له‌ کوردستان، له‌ عه‌قڵیه‌تی قبوڵکردنی یه‌کتر‌و فره‌یی‌و ده‌ستا‌وده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات، هه‌مو لایه‌ک له‌ کوردستان ئه‌و راستییه‌ ده‌زانن، که‌ کوردو جوڵانه‌وه‌ی کورد له‌ نه‌بونی دیموکراسییه‌ت چی به‌سه‌رهات له‌ داگیرکردن‌و قڕکردن‌و وێرانکردن‌و ده‌ربه‌ده‌ربون‌و ئه‌وه‌ی هاتوه‌ته‌دی له‌ کوردستان له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ (19) ساڵ‌، له‌ دو پرۆسه‌ی رزگاریی (راپه‌ڕینی ئازاری 1991)‌و ئازادیی (پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق)، به‌ ده‌ستپێشخه‌ری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌ سه‌روی هه‌مویانه‌وه‌ به‌ رۆڵی دیاری خه‌ڵکی کوردستان‌و لایه‌نه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانیی‌و عێراق، بۆیه‌ ئه‌و کیانه‌ی هه‌یه‌ به‌ به‌شداریی‌و هاوبه‌ش میلله‌ت‌و لایه‌نه‌کان هاتوه‌ته‌دی‌و تاپۆ نییه‌ له‌سه‌ر که‌س‌و لایه‌نێک.

هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بو دیموکراسیه‌ت‌و بنه‌ماکان له‌ فره‌یی، ئازادییه‌ سیاسییه‌کان، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ یه‌کتر، ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی ئاشتیانه‌، عه‌داله‌ت، رۆشنی له‌ بڕیاری سیاسیی‌و ئیداری‌و دارایی، گرنتییه‌ بۆ ژیانی کورد‌و ژیانی سیاسیی له‌ کوردستان‌و عێراق.

رۆژنامه‌: تائێستاش لایه‌نه‌ رکابه‌ره‌کانتان بۆ ده‌نگه‌کانی ئێوه‌، پێیانوایه‌ بزوتنه‌وه‌که‌تان له‌سه‌ر ده‌نگه‌ ناڕازییه‌کان شه‌پۆل ده‌دات، ئایا ئێستا بونه‌ خاوه‌نی جۆرێك له‌ جه‌ماوه‌ری جێگیری خۆتان، یان له‌سه‌ر میراتی ده‌نگه‌ ناڕازییه‌کان ده‌ژین؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: یه‌که‌م ئه‌گه‌ر ئازادیی ته‌واو هه‌بێت، ده‌نگی جێگیر (ثابت) له‌ هیچ جێگایه‌کی ئه‌م دونیایه‌ نییه‌، ته‌نیا له‌و وڵاته‌نه‌دا ده‌نگی جێگیر (ثابت) هه‌یه‌ که‌ بواری ساخته‌ هه‌بێت.ئه‌گه‌ر لایه‌ن هه‌بێ پێیانوابێ ده‌نگه‌کانی گۆڕان، ته‌نیا ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌کانه‌، به‌ زانیاری ئێمه‌ ئه‌و رایه‌ نادروسته‌.

له‌هه‌رێمدا که‌موکوڕی زۆره‌ له‌ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم که‌موکوڕی زۆری تێدایه‌، ئه‌م که‌موکوڕییه‌ به‌ ئعتیرافی هه‌مو لایه‌ک گه‌نده‌ڵییه‌کی زۆری دروستکردوه‌، گه‌نده‌ڵیی سیاسیی‌و ئیداریی‌و دارایی، زوڵم‌و نا عه‌داله‌تی لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌، گومانی تێدا نییه‌ له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ک زوڵم‌و ناعه‌داله‌تی هه‌بێ‌و به‌رهه‌ڵستی‌و موعاره‌زه‌ش ده‌بێت، به‌رهه‌ڵستی‌و معاره‌زه‌ش به‌بێ بڕوا نابێت.

ئه‌گه‌ر پێداچونه‌وه‌ی خێرا بکه‌ین به‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردو، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که‌ ئاڵۆگۆڕی زۆر بوه‌ له‌ راو بۆچونی ده‌نگده‌ر، له‌ هه‌ڵبژاردنی 19/5/1992 پارتی‌و یه‌کێتی (100%) كورسییه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی (2005) ته‌نها (%78)ی ده‌نگه‌کانیان هێنا‌و (22%)ی ده‌نگه‌کانیان له‌ ده‌ستدا، له‌ هه‌ڵبژاردنی 25/7/2010 هاوپه‌یمانی کوردستان به‌ یه‌کێتی‌و پارتی‌و چه‌ند لایه‌نێکی تره‌وه‌، ته‌نیا (59%)ی ده‌نگه‌کانیان هێناو (41%)ی ده‌نگه‌کانیان له‌ده‌ستدا.

ئه‌م گۆڕانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م حه‌ڤده‌ ساڵه‌دا، هه‌ر ناڕه‌زایی نییه‌، به‌ڵکو گۆڕانه‌ له‌ بڕواو قه‌ناعه‌ت‌و نه‌مانی متمانه‌ به‌و لایه‌نانه‌، بۆیه‌ ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن ده‌نگی بڕواو قه‌ناعه‌ت‌و ناڕه‌زاییه‌کانیشه‌ (ئه‌گه‌رچی هه‌ر ناڕه‌زایشه‌ بڕوا دروست ده‌کات).

رۆژنامه‌: وه‌ک راگه‌یه‌ندرا، ئێوه‌ش وه‌ک ‌هێزێکی سیاسیی مانگانه‌ بودجه‌ وه‌رده‌گرن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌کوێ گه‌یشتوه‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: به‌ڵێ لیستی گۆڕانیش مافی خۆیه‌تی بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌بێت، بۆ ساڵێک زیاتره‌ به‌ بیانوی جیاجیا ئه‌م مافه‌مان پێشێل ده‌کرێت، به‌ڵام بۆ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات هیچ جۆره‌ گرفت‌و ئه‌شکالێک نییه‌و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام سلفه‌یان پێ ده‌‌درێت، واته‌ ته‌نیا لیستی گۆڕان هیچی له‌و مافه‌ی خۆی وه‌ر نه‌گرتوه‌ !

به‌پێی زانیاریی ئێمه‌ ماوه‌یه‌که‌، له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌مر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوه‌، بۆ سه‌رفکردنی ئه‌و سلفه‌یه‌، ئه‌وه‌تا کاک نێچیرڤان بارزانیش له‌ چاوپێکه‌وتنی خۆی له‌ 25/8/2010 له‌گه‌ڵ‌ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ ته‌ئکیدی کردوه‌ته‌وه‌، که‌ حکومه‌ت ئه‌مریان پێکراوه‌ بۆ دابینکردنی ئه‌و بودجه‌یه‌.

رۆژنامه‌: له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێوه‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانتان له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌و یه‌کێتی به‌ تایبه‌تی لایه‌‌نه‌کانی تر به‌ گشتیی چۆنه‌؟ بۆ ئاینده‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک رێکده‌خه‌ن؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: په‌یوه‌ندیی فه‌رمیمان له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌و یه‌کێتی دا نییه‌! ته‌نیا شوێنێک ئێمه‌‌و ئه‌وان کۆده‌کاته‌وه‌‌و کاری تێدا ده‌که‌ین په‌رله‌مانی کوردستان (وه‌ک معاره‌زه‌)‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌.

په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی تریش هه‌یه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ هێشتا وه‌ک پێویست رێک نه‌خرابێت، ئه‌وه‌ش به‌شێکی په‌یوه‌ندیی به‌ خودی گۆڕانه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ قۆنا‌غی یه‌که‌می خۆ رێکخستندایه‌، بۆ ئه‌مڕۆ ‌و ئاینده‌ش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی‌ نیشتمانیی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و سیاسیی‌، به‌ پێویستی ده‌زانێت په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگیی له‌گه‌ڵ‌ هه‌مو لایه‌نه‌کان هه‌بێت.

رۆژنامه‌: له‌ناو واقیعی سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم، کلتورێک ئاماده‌گی هه‌یه‌، که‌ هه‌میشه‌ نزیکی ئێوه‌ وه‌ک ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌کانی تری ده‌سه‌ڵات وه‌ک "شۆک" سه‌یر ده‌کات، ئایا له‌ سیستمێکی سیاسیی ته‌ندروستدا، ناکرێت ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات باشترین میکانیزمی په‌یوه‌ندییان هه‌بێت؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: کورد کلتورێکی حوکمڕانیی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بوه‌، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ ته‌نیا کلتوری ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ که‌ کوردی تێدا بوه‌، هه‌مومان ده‌زانین کلتوری حوکمڕانیی له‌ عێراق چۆن بوه‌، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و کلتوره‌ له‌ حوکمڕانیی له‌ عێراق‌و ناوچه‌که‌، هێشتا کاریگه‌ریی دیاری هه‌یه‌ به‌سه‌ر شێوه‌ی حوکمڕانیی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستانیش .

کلتوری ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ر زۆر نوێیه‌، نه‌ک هه‌ر له‌ کوردستان‌و عێراق، به‌ڵكو له‌ ناوچه‌که‌ش، بۆیه‌ ئه‌ویش بێ که‌موکوڕی نییه، بۆیه‌ ئه‌مه‌ی هه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن‌و ئۆپۆزسیۆن تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نامۆ نییه‌، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن، ئۆپۆزسیۆن به‌ له‌شێکی غه‌ریب‌و ناحه‌زی بزانێت بۆیه‌ ئه‌وه‌ش غه‌ریب نییه که‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ‌ گۆڕان‌و ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌کی واقیعانه‌‌و ژیرانه‌‌و ته‌ندروست نییه‌ .

ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه‌و ئۆپۆزسیۆنیش به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه‌، چوارچێوه‌یه‌ک كه‌ هه‌ردولا کۆبکاته‌وه‌ له‌م قۆناغه‌دا: ده‌ستور‌و سیستمی دیموکراسییه‌، چاره‌ش ئه‌وه‌یه‌ هه‌مو لایه‌ک پابه‌ندبین به‌ ده‌ستور‌و یاساکان، پابه‌ندبین به‌ دیموکراسیه‌ت‌و بنه‌ماکان له‌ یه‌کتر قبوڵکردن، فره‌یی، دانوستاندن، عه‌داله‌ت، سه‌روه‌ریی یاساو ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات‌و پابه‌ندبون به‌ سیستمی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان، ئه‌ویش چاکترین جۆری په‌یوه‌ندییه‌.

رۆژنامه‌: له‌ بابه‌تی ئۆپۆزسیۆن، زۆر جار پێتان وتراوه‌، ئۆپۆزسیۆنی ته‌ندروست نین، ئیجابی نین‌و بونیادنه‌ر نین ئێستا (ماقوڵ‌)یشی هاته‌ سه‌ر! ئایا ئێوه‌ بۆ ئیداره‌کردنی کارنامه‌ی خۆتان له‌سه‌ر ئامۆژگاری ده‌سه‌ڵات ده‌وه‌ستن، یان رۆڵی ره‌خنه‌گرانه‌ی‌ خۆتان درێژه‌ پێده‌ده‌ن؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: به‌ڕای من حاڵه‌تێکی ئاساییه‌، حکومه‌ت رای له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌وشێوه‌یه‌ بێت، چونکه‌ جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان کار‌و به‌رنامه‌ی هه‌ردولا، ئۆپۆزسیۆن چۆن به‌ مافی خۆی ده‌زانێت له‌سه‌ر که‌موکوڕییه‌کانی حکومه‌ت، له‌ بێدادی گه‌نده‌ڵیی، پێشێلکارییه‌کانی یاسا‌و بنه‌ماکانی سیستمی دیموکراسی قسه‌ بکات‌و بنوسێت، ده‌بێ لای ئۆپۆزسیۆن ئاسایی بێت حکومه‌تیش قسه‌ی خۆی بکات.

رۆژنامه‌: دوای زیاتر له‌ ساڵێک له‌ ته‌مه‌نی، جێ په‌نجه‌ی گۆڕان له‌ چاکسازیی سیاسیی‌و ئیداری هه‌رێم چۆن ده‌خوێنیته‌وه‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌گه‌ڵ‌ له‌ دایکبون‌و ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ مه‌یدانی سیاسیی‌و هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان، گۆڕانی به‌رچاو له‌ نه‌خشه‌ی سیاسیی له‌ کوردستان رویدا، که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ :
یه‌که‌م: ئۆپۆزسیۆن بۆ جاری یه‌که‌م له‌ کوردستان‌و عێراق، له‌سه‌ر ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کگرتوی ئیسلامیی‌و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی راگه‌یه‌ندرا، راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆن پرۆسه‌ی سیاسیی‌و ته‌جروبه‌ی حکومڕانیی چاکتر‌و جوانتر کرد له‌ کوردستان‌و له‌ به‌رچاوی جیهانیش، چونکه‌ حکومه‌تی دیموکراسی‌و حکومه‌تی به‌هێز له‌ دونیای سه‌رده‌م ئه‌و حکومه‌تانه‌یه‌، که‌ ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێزیان له‌ به‌رامبه‌ر دایه‌ .
دوه‌م: له‌ڕوی سیاسیشه‌وه‌، به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ کوردستان روی له‌ کزی بو، کاری حیزبیش به‌شێوه‌یه‌ک کاری له‌سه‌ر ده‌کرا، که‌ جێگه‌ی به‌کاری سیاسیی زۆر به‌رته‌سک کردبو، به‌ دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، توانی جارێکی تر کایه‌ی سیاسیی ببوژێنێته‌وه‌و بکه‌وێته‌ سه‌رپێ‌و جێگه‌ی خۆی بگرێته‌وه‌.
سێیه‌م: له‌ڕوی مه‌عنه‌ویشه‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، شتێک له‌ بڕوا‌و ئومێد‌و ئازایه‌تی رێزو پێزانین گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵ‌‌و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ‌، چونکه‌ بارێكی ناخۆش هه‌بو له‌ بێ بڕوایی‌و بێ ئومێدیی‌و ترس‌و گوێ پێ نه‌دان، به‌ چاره‌نوسی میلله‌ت‌و وڵات.
چواره‌م: سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و پێکهاتنی ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی دیاری هه‌بو، له‌ راگه‌یاندن‌و ئاشکراکردنی میزانیه‌ی ساڵانه‌‌و میزانیه‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کان، که‌ پێشتر رۆشنی تێدا نه‌بو، ئه‌گه‌رچی ئێستا‌ش له‌ ئاستی داوای ئۆپۆزسیۆندا نییه‌.
پێنجه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی ئازاد‌و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن رۆڵی دیاریان هه‌بو، له‌ ئاگادارکردنه‌وه‌و وشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان له‌سه‌ر ماف‌و ئه‌رکه‌کان‌و هه‌مو ئه‌و که‌موکوڕیانه‌ی هه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی تر، له‌ گه‌نده‌ڵیی، سه‌رپێچی له‌ یاسا، له‌ بێدادیی، ناڕۆشنی له‌ بڕیاری سیاسیی‌‌و ئیداری‌و دارایی‌و پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ.

رۆژنامه‌: له‌ ماوه‌ی رابردودا پێشنیازی پلانی چاکسازیتان خستوه‌ته‌ به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم‌و ئیئتیلافی فراکسیۆنه‌ کوردستانیه‌کان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چۆنه‌‌و ئێستا به‌کوێ گه‌یشتوه‌ که‌ به‌ڕیزتان نوێنه‌رایه‌تی گۆڕان ده‌که‌ن له‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت کۆبونه‌وه‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ 16/8/2010 پرۆژه‌یه‌کی چاکسازیی سیاسیی پێشکه‌ش به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت‌و جێگره‌که‌ی کرد، به‌ ئاماده‌بونی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن‌و یه‌کگرتوی ئیسلامیی‌و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی، ناوه‌ڕۆکی پرۆژه‌که‌ بریتییه‌: له‌ دروستکردن‌و کارپێکردن به‌ڕای گشتیی له‌ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌کانی وه‌ک ده‌ستور، سیاسه‌تی نه‌وت‌و غاز.

چالاککردنی رۆڵی ره‌قابی‌و ته‌شریعی په‌رله‌مانی کوردستان، یه‌کخستنی هێزه‌ چه‌کداره‌کان به‌شێوه‌یه‌ک بێ که‌ هێزی پاراستنی‌ هه‌رێم بێت، نه‌ک هێزی‌ حیزب‌و لایه‌نێک، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو جۆره‌ سزایه‌کی سیاسیی‌و قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌ یاساو گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌ر ئه‌م جۆره‌ سزایه‌ که‌وتون بۆ شوێنه‌کانی خۆیان، قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له‌ زانکۆ‌و په‌یمانگه‌‌و هه‌مو بواره‌کانی په‌روه‌رده‌‌و کاری وا بکرێت زانکۆ‌و په‌یمانگه‌کان سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویان هه‌بێ له‌ روی زانستی‌و ئیداره‌وه‌، ده‌ست له‌ کار‌وباری قه‌زا وه‌رنه‌درێت، سیستمی قه‌زا چاک بکرێت، چاکسازیی بکرێ له‌ بواری ئابوری، به‌ جۆرێک رێگه‌ له‌ هه‌مو شێوه‌کانی ئیحتیکار‌و پاوه‌نکردن بگیرێ له‌ موسته‌هلک (به‌کاربه‌ر) بکرێ به‌ یاسا له‌ دژی هه‌مو شێوه‌کانی ئیحتیکار، گرنگی بدرێ به‌ بواری کشتوکاڵ‌‌و پشتگیریی سیاسه‌تی پشت به‌خۆبه‌ستن‌و به‌رهه‌می خۆماڵیی بکرێ به‌ سیاسه‌تی ئابوری کوردستان، په‌یڕه‌وکردنی شه‌فافیه‌ت له‌ بڕیاری سیاسیی‌و ئیداری‌و دارایی كه‌ ئومێده‌وارین ئه‌م پرۆژه‌یه‌ جێگه‌ی خۆی بگرێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
سه‌عید عارف
 کاتێک له‌هه‌ڵبژاردنی 25 ـ 7 ـ 2009دا قبوڵی ئه‌وه‌کرا ، هه‌ڵبژاردن به‌جیا بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم بکرێت و له‌ئه‌نجام دا بڕی %70ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا ، به‌ئه‌مری واقیع واته ،‌ قبوڵ کردنی سیستمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌کات ، زیاتر له‌وه‌ی سیستمێکی په‌ڕله‌مانی بێت ،له‌گه‌ڵ ته‌حه‌فوزی بجوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و باره‌یه‌وه‌ ، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ر به‌و هه‌نگاوه‌بگرێت . خۆی ئه‌وه‌ ته‌فسیری جیاوازی خۆی هه‌یه‌ و پێچه‌وانه‌ش دێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سیستمی سه‌رۆکایه‌تی په‌ڕله‌مانی عێراقی دا ، ئه‌مه‌چۆنه ‌وبه‌چی ده‌گات بابه‌تێکی تره‌و له‌م کۆمێنته‌دا جێگای گران بۆ ده‌کرێته‌وه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ‌لێره‌دا بوترێت ئه‌وه‌یه‌ "لایه‌نێک و حیزبێکی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات هه‌ژمو‌نگه‌ری گوتاری سیاسی خۆی ده‌کات و ته‌نها مێژووی خۆی به‌مێژوویه‌کی ئۆفیسیاڵی ده‌زانێت و به‌جۆرێک ده ‌یسه‌پێنێت ". له‌وێدا ده‌یه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی گؤڕان ته‌رجومه‌ بکات بۆ لیستێک که‌ بکاته‌ جۆرێک {له‌نوێ کردنه‌وه‌ی ته‌جروبه‌ی حیزبه‌ بچوکه‌کانی دامێنی دوو حیزبه‌ گه‌وره‌که‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای ڕاپه ڕینه‌وه‌ به‌ گه‌مه‌ی هه‌ڵبژارد توانرا بچوک بکرێنه‌‌وه‌ دواتر ده‌سته‌مۆبکرێن و ئیستاش له‌قۆناغێ قاش کردنیان دان وه‌کو (شوتی) قاش قاشیان ده‌که‌ن بۆ خواردن یان بۆ دانان له‌سه‌رمێزی ئاینده‌ی خۆراک}. له‌وێدا گۆڕان له‌نێوان دووڕیانێک دایه‌، ئاخۆ نوێ کردنه‌وه‌ی هه‌مان پرۆسه ‌ده‌بێت له‌ئاینده‌دا به‌ئیحتیواکراوی له‌ ناوچه ‌و جمهورێکی دیاری کراودا ، به‌ پرۆسه‌ی ئیحتیوا کردن ، بچوک کردنه‌وه‌، ڕامکردن قاش کردن و خواردن دا ده‌ڕوات . یان ده‌توانێت ببێته‌ به‌دیلێک بۆ گۆڕیینی سیاسه‌ت کرده‌ کلاسیکیه‌که‌ی ئه‌و حیزبه‌ گه‌وره‌ هه‌ژمه‌نگه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات . ئاخود به‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ بێت که‌ ئه‌و حیزبه‌ له‌ ژێره‌وانکێ دا به‌ ئه‌ندامه‌کانی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌وه‌ی گؤڕان جیابونه‌وه‌یه‌که‌ له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌که‌ی به‌رامبه‌ری و ده‌بێت ئه‌مان له‌م حاڵه‌تا هانی زیاتری ئه‌و جیابونه‌وه‌یه‌ بده‌ن ، یان به‌دیوێکی تردا به‌گه‌مه‌یه‌کی ئه‌و حیزبه‌نه‌یاره‌ی داده‌نێت بۆ ڕاوه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گوتاره‌که‌ی خۆی و مێژووی هه‌ژمونگه‌ریه‌که‌ی ده‌کات به‌ته‌فسیر بۆ ئه‌وگۆڕانه‌ی دوای 25 ــ 7 ــ 2009 ، ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئێوه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری بزوتنه‌وه‌که‌ن کام یه‌ک له‌و بارانه‌ پیاده‌ده‌که‌ن که‌ له‌ ئیحتیوا کردن و بچوک کردنه‌وه و ڕامکردن و قاش کردن و خواردن بتان پارێزێت.
peshawa
 slaw..goran pewesta aw barnama modrenay ka esta bo komalaney xalkey kurdustaney peshan dadat,,pewesta barnamaka tanha la snwrey slemaney bo garmeyan nabet,,min wak goran xwasek.la gal tchandan xalkda gftwgom krdwa hamwy bas la wa dakan ka barnamay goran la hawlerw chwardawrey sor sista,,heaw darm lasar xway gawra ka la ayendayakey nsek da,,barnamakaney goran la snwrey sleymaney baraw hawler bkshet,,balam bashewayakey sharasaw leehatw,,la gal resw slawm
yamolki
 چاکسازیی بکرێ له‌ بواری ئابوری، به‌ جۆرێک رێگه‌ له‌ هه‌مو شێوه‌کانی ئیحتیکار‌و پاوه‌نکردن بگیرێ له‌ موسته‌هلک (به‌کاربه‌ر) بکرێ به‌ یاسا له‌ دژی هه‌مو شێوه‌کانی ئیحتیکار....... 00المعجزة الاقتصادية والاجتماعية التى تجرى على أرض کوردستان00 سياسيا لم یخرج استاذ جه‌وهه‌ر عن ترديد كلام الشارع وکلام الكتاب الاشتراکیة … إلخ . ولا أعتقد أنه قال شيئا لا تعرفه أنت استاذ نوشیروان من قبل ربما باستثناء ما نقوله نحن إنه لا تتوقع ولا تحلم بوهم نهضة اقتصادية ينعم بخيرها الجميع لأنه حين ينعم الجميع من ذات الشىء نكون بصدد اشتراكية والاشتراكية ليست نهضة إنما الفقر للجميع. لسنا سعداء بهذا الکلام فى نشاط اقتصادی و استثماري ضد أعراف الاقتصاد الأنجلو ساكسونى والصيرفة اليهودية العريقين .
berinnwe 105
 mn baraste dazanm bradarani goran haqe awayan hatwa kara ..........am dasalata ...............waxty hatwa ziyatr bo xalk runi bkanawa ka am du hizba..........
Sabah Yassin
 ئه‌گه‌ر له‌م ده‌برینه‌ی ، " بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (لیستی گۆڕان) خۆی راگه‌یاندوه‌" خۆته‌وه‌ بۆ ناو باسی دیموکراتی، دیمکراتی پیشه‌ ئه‌وه‌ مانای په‌سه‌ندکردنی ئه‌وی تر بێت، مانای به‌شدرای کردنی ئه‌وی تر له‌ بڕیاردا. بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌به‌سته‌که‌ بگه‌یت ، به‌هیوام تۆ ئه‌وانه‌ی تر که‌ له‌پشتی لیسته‌که‌وه‌ هه‌بون و ماوه‌ن، خویان له‌به‌ر ده‌م ئه‌و راستیه‌دا کویر نه‌که‌ن و ئه‌قلی خۆیان له زانایی و توانای خۆیان وه‌ک لیسته‌که‌ له‌ بزوتنه‌وه‌که‌ جیا بکه‌نه‌وه‌ و راستگویان هه‌ول بده‌ن یه‌ک له‌ توانای بزوتنه‌وه‌که‌ بگه‌ن که‌ لیسته‌که‌ی به‌شدارکرد له‌ ده‌سته‌لاتدا نه‌ک حه‌کیم لیسته‌که‌ وایکرد که‌ ده‌سته‌لات لیسته‌که‌ بخوینه‌وه‌. من تا ئه‌مڕ له‌ لیستی گوراندا ئه‌و ئازایه‌تیه‌ نابین که‌ دانان بیت به‌لاوازیدا به‌لکو تا ئیستا هه‌ست ده‌که‌م که‌ لیسته‌که‌ خۆ به‌ ناوه‌ند ده‌بین و ئه‌و خۆ به‌ناوه‌ندیش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ین، لیسته‌ خۆی له‌ ئه‌قلی ده‌سته‌لات وه‌ک ده‌سته‌لات رزگار نه‌کردوه‌ و هه‌ر یار به‌ هه‌ستی خه‌لکی ده‌کات که‌ بیر له‌ گورانی پارسه‌نی ده‌سته‌لات ده‌که‌نه‌ و به‌ مه‌به‌سته‌وشه‌وه‌ هه‌روه‌ک چون وزه‌یان به‌ لیستی گۆراندا، ئاواش هیزیان به‌ پارتی و یه‌کیتی دا و له‌ پشتی ئه‌قلی پارتی و یه‌کیتی ئه‌و ئه‌قله‌ خۆ به‌زان و نه‌زانه‌ی خه‌لافه‌ت و کولونیستی ده‌رکه‌وت که‌ بیر له‌ مرۆڤ و سه‌روه‌ت وه‌ک ده‌ستکه‌وت ده‌کاته‌وه‌. جا ئه‌گه‌ر به‌ بیرت بێت من کاتی خۆی که‌ ده‌ست به‌رداری یه‌کیتی بون داوی ئیستقاله‌ی ته‌واوم له‌ یه‌کیتی لێکردن و ئیستاش له‌ جێگه‌ ئیستقاله‌ داوه‌ پیداچونه‌وه‌ به‌و بونه‌ لاوازیه‌ ئه‌قلیه‌تان لێده‌که‌م که‌ خۆتان وه‌ک نوخبه‌ داناوه‌ و وه‌ک نوخبه‌ش بیر له‌ گۆارن ده‌که‌نه‌وه‌و و له‌هه‌ولی ئه‌و سه‌رکرده‌کردنه‌دا که‌ ریگه‌ بۆ به‌شدار بوه‌کان ناکه‌نه‌وه‌. بڕوان چۆن لیستی گوران وه‌ک یه‌کیتی و پارتی له‌ هه‌ولێ دروستکردنی ریکخراوه‌ پیشه‌یه‌کان و ئه‌وه‌ش مانای خۆ به‌ وه‌کیل (خه‌لیفه‌) دانانه‌ و ئه‌و ده‌رده‌ش تا ئه‌مڕ ناهێلیت که‌ مرۆڤی ئیمه‌ رێگه‌ خۆشکه‌ربێت بۆ ئه‌و گۆرانه‌ی که‌ به‌ گۆران یان دامه‌زراندی ده‌زگایی که‌ حساب بۆ مرۆڤ وه‌ک مرۆڤ ، نه‌ک مرۆڤ وه‌ک که‌لوپه‌ل ده‌کات. حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وش بڵیم کورد که‌ له‌وه‌به‌ر به‌رنامه‌ی به‌رگری هه‌بوه‌، به‌رنامه‌ که‌لتوری به‌رگری کوردی، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و زمانه‌ جیاوازیه‌ که‌ وه‌ک کورد پێناسه‌بوه‌. ئه‌و زمانه‌ش وه‌ک وتم ده‌رگای ده‌سته‌لاتی بۆ پارتی و یه‌کیتی کرددۆته‌وه‌ و ماناشی به‌ لیستی گوراندا وه‌ک بزوتنه‌وه‌ یه‌ک پیناسه‌ی کرد. تێگه‌یشتن و کارکردن به‌ زمانیش ده‌توانێت ئه‌و مانا به‌شداربوه‌ بۆ مرۆڤی کورد وه‌ک چۆن باوک و دایک جێگه‌ بۆ گه‌شه‌ی نه‌وه‌ خۆش ده‌که‌ن ئاو ده‌توانیت مانا کورد بونی ئه‌مڕ که‌ لاوازیه‌ پیناسه‌ بکا تا ئه‌و پیناسه‌یه‌ نه‌وه‌ به‌روه‌ خۆ بیناکردنه‌وه‌ی مرۆڤانه‌ بباته‌وه‌ له‌ئه‌قلی که‌لوپه‌ل ده‌ریکا و ده‌رگا بۆ ژیان داهێنه‌رانه‌ بکه‌نه‌وه‌.
shazad
 Emai Gorran xwazan te nagain ewa atanawiet makyag u 3amalyati tagmili dasalateki ........bo adan yan hawlli girtna dasti dasallat bo namani gandalli yari kirdin lasar du pat ...........
ناسر سۆرانی
 کاک جه‌لال جه‌وهه‌ر ئێوه‌ی ڕێفۆرم خواز ناو و یه‌کێتی وچوونه‌ ناو گۆرانتان جگه‌ .......... .........هاتووی پێشنیاری‌چاکسازی ده‌ده‌ی به‌ ده‌سه‌ڵاتێک که‌ خۆتان له‌ ناوی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، چونکه‌ بۆ چاکسازی گوێ یان ڵی ڕانه‌گرتن. وه‌ک پارتیش ئه‌وه‌ته‌ کاک جه‌وهه‌ر نامق` که‌ له‌ هه‌موو که‌س باشتر پارتی ده‌ناسێ، ده‌ڵی مه‌ حاڵه‌ چاکسازی له‌ ناو پارتی جونکه‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ڵازم ومه‌لزومن. تکایه‌ واز بێنن وبا گۆڕان له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌ست به‌ خۆڕێکستنه‌وه‌ بکات نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ هه‌ر وه‌ک سه‌رکرده‌ بمێننه‌وه‌. ئیتر به‌سه‌ یاری به‌ شعوری ده‌نگ ده‌رانی گۆران مه‌که‌ن و باکه‌سه‌کان له‌ خواره‌وه‌ هه‌ڵبژیردرێن نه‌ک وه‌ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ وهه‌ڵدێرانی به‌دواوه‌یه‌،. .............به‌دڵێکی فراوانه‌وه‌ پشنیاره‌که‌م لێ وه‌رگره‌.
ميران ميراوده لى
  پێم وایه ‌گۆڕان زه‌روره‌‌تی‌ سه‌رده‌م بوو ده‌بوایه‌ ئه‌و فه‌راغه ‌پڕ بکاته‌وه ‌که ‌گه‌نده‌ڵی‌ ده‌سه‌ڵات و فه‌سادی‌ ئیداری‌ درووستی‌ کردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و ‌بۆچونه‌دا نیم که ‌سه‌رکرده ‌کاریزماکان و نیمچه‌ییه‌کان کاریگه‌ری‌ ته‌واویان هه‌بوبێت له‌سه‌ر پرۆسه‌که‌و خاوه‌نی‌ به‌شی‌ زۆری‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی‌ بن و بتوانن جه‌ماوه‌ره‌که‌ی‌ گۆڕان به‌ویستی‌ شه‌پۆڵی‌ خۆیان بجوڵێنن، ببن یان نه‌بن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌که‌دا هیچ له ‌مه‌سه‌له‌که ‌ناگۆڕێت وه‌کو جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆکی‌ گۆڕان، بێگومان بونیان باشه‌ به‌ڵام باشتره ‌له ‌پیشه‌ڕه‌ویدا نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌هه‌ڵکشاندا به‌رده‌وام بێت!!، گۆڕان دروشمێکی‌ بریقه‌داری‌ ئه‌مڕۆی‌ ژیانی‌ سیاسی‌ له‌ هه‌رێمی‌ کوردستاندا و کاک نه‌وشیروان له‌سه‌ره‌تادا له‌چاوپێکه‌وتنێکدا ئیشاره‌تی‌ به‌وه‌ کرد که‌ گۆڕان وێزگه‌یه‌کی‌ نوێیه ‌له‌ژیانی‌ سیاسی‌ کوردستاندا و سه‌ره‌تای‌ قۆناغێکی‌ نوێیه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌ ده‌سته‌ڵات له‌مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ حیزبه‌کانه‌وه ‌بگوازنه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، جا بۆیه ‌پێویسته‌ پێش هه‌مو شتێك خودی‌ پرۆسه‌که‌ له‌یاد نه‌که‌ین که ‌گۆڕانێکی‌ بنه‌ڕه‌تیه‌و ئه‌و جه‌ماوه‌ره ‌ڕۆشنبیره‌ی‌ که‌هه‌یه‌تی‌ له‌سایه‌ی‌ به‌رنامه‌کانی‌ گۆڕاندا دور له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سکه‌کان بپارێزین
miwan
 das xosh mamosta jalal dyara emai gorran xawaz chawrei zortr la ewa akain wa psht bastn ba iradai xoman basheki zori henawata di esta gorran 25 krosi haya 8 la bagdad ama iradai aw hamw xalkaya ka chandin sala yaketio parti ayan chawsennawa xoman amada krdwa bo halbzhardni parezgakan ba omdei xalko xowa awish abaynawa bzhi gorran bzhi reform bzhi sarbaza wnakan bmre gandalo gandalkaran
rovan sarwat- kifri
 gorran salmandi hezeka dabet dasalat hisabi bo bkat u dani pe bnet
omed issa
 ئه‌گه‌ر سیستمێکت پێنه‌بی نمونه‌ باسی بواری ئابوری ده‌که‌ن، پرسی سیاسه‌تی ئابوری دیموکراتی پرۆگرامێکی سیاسی ئابوری بۆ دانه‌ڕێژرێ بازاڕی ئازادی ڕۆژئاوا ده‌بێته‌ خه‌ون، داهێنان و موعجیزه‌که‌ لێره‌یه‌ ئه‌و پڕۆگرامه‌ بودجه‌ی ده‌وێ مرۆڤی کارامه‌ی ده‌وێ، چۆن دای ده‌هێنی چۆن له‌ جێگای ئه‌و بازاڕه‌ به‌ڕه‌ڵایه‌ی، سورتکه‌ی، داده‌نێی ئه‌وه‌ موعجیزه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نا سیاسه‌ت به‌ره‌و فیاسکۆ، بنکه‌وتن، ده‌ڕوا. من پێم باشه‌ له‌ به‌غدادیش ئۆپۆزیسیۆن بین وه‌ک هه‌ولێر،قسه‌ی مه‌ریوان وریا قانیعه‌ بۆ ئازدی بیرو ڕا ده‌ڕبین، گۆڕان ده‌بی بیر له‌ داهێنانی سیاسی و موعجیزه‌ی سیاسی بکاته‌وه‌ .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ