دیمانه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌




Saturday, October 30, 2010
 
     

سازدانی: سه‌نگه‌ر جه‌مال

نه‌ریمان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ ناوخۆو ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پێیوایه‌؛ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ تائێستا هێزێكی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ نییه‌، ته‌نیا (4) لیوا له‌ رێكخستنه‌وه‌و راهێناندان، ئه‌وه‌ش له‌نێوان دو حیزبه‌كه‌دا دابه‌شكراوه‌، كه‌ هه‌مان سیستمی‌ دو ئیداره‌یی‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كه‌ ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆرانیشه‌ له‌م دیداره‌ی‌ رۆژنامه‌دا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی‌ هه‌نوكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌په‌رله‌مان و لیژنه‌كه‌یان ده‌دوێت


رۆژنامه‌: له‌ سه‌روبه‌ندی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا له‌ په‌رله‌مان كاتتان دانا بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌، به‌ڵام تازه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران پرۆژه‌یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان په‌سه‌نده‌كات، له‌م ماوه‌ زۆره‌دا په‌رله‌مان بۆ له‌ بڕیاره‌كانی‌ خۆی‌ نه‌پرسیوه‌ته‌وه‌؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: ئه‌وه‌ لادانه‌ له‌ یاساو لاوازكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسا و وابه‌سته‌بونه‌ به‌ دو ئیداره‌ییه‌وه‌ ‌و باشترین به‌ڵگه‌یه‌ بۆ دو ئیداره‌یی‌، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ‌ دروشمه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات ناگونجێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابوایه‌ ده‌بو به‌خێرایی‌ ئه‌و یه‌كگرتنه‌وانه‌یان ئه‌نجامبدایه‌.
حكومه‌ت خۆی‌ داوای‌ لێكردین، كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌یان بۆ دانێین بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا نه‌ك یه‌كنه‌خراونه‌ته‌وه‌ بگره‌ هیچ هه‌نگاوێك نه‌چوه‌ته‌ پێشه‌وه‌.

به‌داخه‌وه‌ ئه‌و دو ده‌زگایه‌ دو سیستمی‌ سیاسیی‌ ‌و ئه‌جێندای‌ جیاواز هه‌ڵیانده‌سوڕێنێ‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ تایبه‌تی‌ ‌و ته‌سكی‌ حیزبی‌ كار ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ‌و نیشتمانیی‌ گه‌لی‌ كوردستان.

په‌رله‌مانێك به‌ مانا راستییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌بێت داكۆكیی‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كانی‌ بكات، وه‌ له‌ كاتی‌ سه‌رپێچی‌ له‌ بڕیاره‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ سه‌رپێچیكاران ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ بكات، كه‌ بڕیاره‌كانی‌ جێبه‌جێ ناكات، به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌م ته‌شكیله‌یه‌ی‌ ئێستایه‌وه‌ بتوانێت له‌ حكومه‌ت ‌و ده‌زگاكان بپرسێته‌وه‌ و به‌داخه‌وه‌ خۆی‌ به‌ وه‌جهی‌ دوه‌می‌ حكومه‌ت ده‌زانێت ‌و له‌ خۆی‌ رانابینێت، كه‌ ئه‌و كاره‌ بكات ده‌نا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌پێی‌ یاسا ده‌توانێت هه‌مو بڕیاره‌كانی‌ فه‌رز بكات ‌و له‌ هه‌ر كاتێكدا پله‌و پایه‌ له‌ به‌رپرسان بسه‌نێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌شێكه‌ له‌و كێشه‌ سیاسییه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: له‌ كاتێكدا وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ‌و ئاسایش ‌و پۆلیس هه‌یه‌ بونی‌ دو ده‌زگای‌ وه‌ك (زانیاری‌ ‌و پاراستن) زه‌روره‌تی‌ هه‌یه‌، سه‌ربه‌خۆیی‌ ئه‌وان ‌و كاری‌ ئاسایش له‌لایه‌كی‌ تر، چ دژیه‌كییه‌كی‌ تێدایه‌؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: بێگومان، فه‌لسه‌فه‌ی‌ بونی‌ حكومه‌ت ‌و یاسا له‌ هه‌مو وڵاتێكدا مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ هاو به‌رنامه‌یی‌ هه‌بێت ‌و مه‌رجه‌عیه‌ت دیاربێت ‌و هه‌وڵه‌كان به‌ یه‌ك ئاراسته‌ بێت، هه‌ر كاتێك ئه‌و شتانه‌ بو به‌ دوان ‌و سیان حه‌تمه‌ن ته‌نسیق نابێت ‌و جیاوازیی‌ ده‌بێت ‌و تاوانبار و تیرۆریست له‌و دۆخه‌ سود ده‌بینن ‌و ده‌توانن له‌و نێوه‌نده‌دا گوزه‌ر بكه‌ن، وه‌ بونی‌ ئه‌وانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ خه‌له‌لێكی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ و كاریگه‌ریی‌ خراپیان هه‌یه‌.

ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌وانه‌ش هه‌مو ئه‌و ده‌زگایانه‌ له‌ ده‌زگایه‌كی‌ ئه‌منی‌ قه‌ومی‌ نیشتمانیی‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌ و هه‌مو هاوڵاتییه‌ك بۆی‌ هه‌بێت له‌و ده‌زگایانه‌ به‌پێی‌ لێهاتویی‌ ‌و دڵسۆزیی‌ ‌و شاره‌زایی‌ خۆی‌ كار بكات، ئه‌و كاته‌ش ده‌توانین بڵێین؛ خاوه‌نی‌ سیتمێكی‌ ئه‌منیی‌ به‌هێزین ‌و بۆشاییمان نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌ بۆ تاوانباران بیانه‌وێت كاریگه‌ریی‌ خراپ بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان.

رۆژنامه‌: هه‌فته‌ی‌ رابردو ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران هه‌ردو پرۆژه‌یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش و ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ په‌سه‌ندكرد، كه‌ به‌پێی‌ پرۆژه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش سه‌ربه‌سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ده‌بێت و ده‌زگای‌ ئاسایشیش سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، به‌وپێیشه‌ جیهازی‌ ئه‌منی‌ له‌كوردستان ده‌كرێت به‌دو به‌شه‌وه‌، رای‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ چییه‌؟.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ دنیاو پێشكه‌وتودا ده‌زگای‌ ئاسایش ‌و هه‌وڵگری‌ تایبه‌تمه‌ندن ‌و وه‌زاره‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ بۆ داده‌مه‌زرێنن به‌ ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌منی‌ قه‌ومی‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كوردستان به‌ دابه‌شبونی‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ به‌ دو شێوه‌ی‌ جیاو به‌ستنه‌وه‌یان به‌ ده‌زگای‌ جیاوه‌ خۆی‌ له‌خۆیدا موراعاتی‌ مانه‌وه‌ی‌ دو ئیداره‌ییه‌، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ به‌ دو شێوه‌ و دو مه‌رجه‌عیه‌تی‌ جیاواز كاریگه‌ری‌ خراپ‌و سلبی‌ ده‌بێت.

هه‌رچه‌نده‌ یه‌كگرتنه‌وه‌یان هه‌ر باشه‌ به‌ڵام كرچ ‌و كاڵ‌ ده‌بێت، چونكه‌ ده‌زگای ئه‌منی‌ له‌ هه‌ر وڵاتێكدا ده‌بێت له‌ سه‌ره‌تای‌ كاری‌ تا كۆتایی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ره‌بتی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی‌ كوردستان بێت ئاگایان له‌ یه‌ك نابێت ‌و له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ك تاواندا هه‌ریه‌كه‌یان به‌ ئاراستیه‌یه‌كی‌ جیاواز لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێبكه‌ین.

رۆژنامه‌: سیستمی‌ سیاسی‌ هه‌رێم په‌رله‌مانیه‌، خستنه‌ ژێركۆنترۆڵی‌ جیهازی‌ ئه‌منیش بۆ ژێر كۆنترۆڵی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سیستمه‌كه‌ به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ نابات؟.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: سیستمه‌كه‌ به‌ناو په‌رله‌مانیه‌، به‌ڵام له‌ واقیعدا ‌و به‌پێی‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ی‌ به‌ نیازن به‌وشێوه‌یه‌ی‌ هه‌یه‌ تێپه‌رێنرێت سیستمه‌كه‌ زیاتر سه‌رۆكایه‌تیه‌ تا په‌رله‌مانی‌، وه‌ له‌م خاڵه‌شدا زیاتر ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌نگاوه‌كانی‌ به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌ نه‌ك په‌رله‌مانی‌، له‌كاتێكدا پێویسته‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ نه‌به‌ستێنرێنه‌وه‌ و پێویسته‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ یان سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت بن یان وه‌زاره‌تێكی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌منی‌ قه‌ومی‌ هه‌بێت كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یه‌ك وه‌زاره‌ت ‌و یاسا و رێنماییدا كاربكه‌ن. بۆیه‌ ئه‌وه‌ خاڵێكی‌ لاوازه‌ له‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ ‌و پێموایه‌ كاریگه‌ری‌ زۆری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری‌ یاسا له‌م هه‌رێمه‌. 

رۆژنامه‌: هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ن، ئایا وه‌ك پێویست یه‌كیان گرتوه‌ته‌وه‌؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: ئه‌گه‌ر پێوه‌ری‌ حكومڕانیی‌ باس بكه‌ین، ناكرێت دڵخۆش بین، به‌ڵام به‌پێی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێی‌ دڵخۆشییه‌ كه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ت ‌و ده‌زگایانه‌ یه‌كبگرنه‌وه‌، به‌ڵام به‌و شێوه‌ خاو پاشان به‌ دو به‌رنامه‌ی‌ جیاواز‌و قۆرخكردنی‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ن دو ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزبه‌وه‌ جیاوازییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ نامێنێت بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌و وا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ هه‌مان شێوازی‌ دو ئیداره‌ییه‌ ته‌نیا ناوه‌كه‌ی‌ ده‌گۆڕێت ده‌نا ئه‌گه‌ر پۆست ‌و به‌شه‌كان به‌ یه‌كسانیی‌ دابه‌شبكرێن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌مان شته‌.

بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین خاوه‌نی‌ پره‌نسیپ ‌و به‌رنامه‌یه‌كی‌ تۆكمه‌ و سه‌رده‌می‌ بین، ده‌بێت خه‌ڵكه‌ پسپۆڕ ‌و شاره‌زا و كادره‌كان له‌ناو ده‌زگایه‌كی‌ نیزامیدا كۆبكه‌ینه‌وه‌ و هه‌مو چین ‌و توێژه‌كانی‌ كوردستان تێیدا به‌شدار بن، نه‌ك مه‌رج بێت كه‌سه‌ دیاره‌كان ‌و خاوه‌ن بڕیاره‌كانی‌ هه‌ر له‌و دو حیزبه‌بن، ئه‌گه‌ر وابێت كه‌واته‌ حكومه‌تمان تێكه‌ڵكردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سیستمی‌ دو ئیداره‌ییمان چاره‌سه‌ر نه‌كردوه‌.

رۆژنامه‌: كه‌واته‌ هێشتا پێشمه‌رگه‌ هێزێكی‌ نیشتمانیی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ نییه‌؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: نه‌خێر، تائێستا ته‌نیا (4) لیوا له‌ رێكخستنه‌وه‌ و راهێناندان ئه‌وه‌ش له‌نێوان دو حیزبه‌كه‌دا دابه‌شكراوه‌، كه‌ هه‌مان سیستمی‌ دو ئیداره‌یی‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه‌ ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین هێزێكی‌ نیشتمانیمان هه‌بێت، نه‌ك هێزێكی‌ پارێزه‌ری‌ حیزب ‌و ئایدیۆلۆژییه‌كانی‌ سه‌ركرده‌كانی‌.

رۆژنامه‌: زۆرجار له‌ كوردستان باس له‌ گرنگیی‌ ‌و سه‌روه‌رییه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌ك به‌غدا موچه‌ و ده‌رماڵه‌یان پێنادرێت، هۆكاره‌كه‌ی‌ چییه‌؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: به‌ڵی‌ پێشمه‌رگه‌ سومبولی‌ فه‌خری‌ ئه‌م وڵاته‌ن، پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌مو قۆناغه‌كاندا قوربانیی‌ داوه‌ و پێویسته‌ گرنگییان پێبدرێت ‌و خزمه‌تی‌ ماڵ‌ ‌و منداڵ‌ ‌و خۆیان بكرێت ‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسادا كاریان رێكبخرێت.

به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ‌و حكومه‌تی‌ كوردی‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ نه‌كردوه‌ ژیانیشیانی‌ گرنگیی‌ پێنه‌داوه‌، پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ (200‌و 300) هه‌زار دیناری‌ مانگانه‌ وه‌ك موچه‌ وه‌رده‌گرێت، له‌ كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه‌ هیچ نییه‌ به‌راورد به‌ ماندوبونی‌ ئه‌وان ‌و بازاڕ و هاوپیشه‌كانیان له‌ به‌غدا، كه‌ دو هێنده‌ی‌ ئه‌مان موچه‌ وه‌رده‌گرن.

زۆرجار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ ناویان ده‌هێنرێت ‌و قسه‌ی‌ بریقه‌داریان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك پێویست خزمه‌ت ناكرێن، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌وانه‌ هه‌مان ئیمتیاز ‌و پله‌ و پاره‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هاوتاكانیان له‌ سوپای‌ عیراقیان پێبدرێت ‌و ژیانیان باش بكرێت.

رۆژنامه‌: چه‌ند ساڵێكه‌ به‌غدا ئاماده‌ نییه‌ بودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌رف بكات، وه‌ك به‌شێك له‌ سیستمی‌ به‌رگریی‌ عێراق، خوێندنه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ چییه‌ بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ‌ وه‌زیره‌كانی‌ ناوخۆ و دارایی‌ ‌و پێشمه‌رگه‌ كۆبوینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ موچه‌ و ده‌رماڵه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و پۆلیس ‌و ئاسایش وه‌ك هاوتاكانیان لێبكرێت له‌ به‌غدا، باسیان له‌وه‌كرد كه‌ (4) ساڵه‌ بودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سیستمی‌ به‌رگریی‌ عێراق بودجه‌یان بۆ سه‌رف ده‌كرێت ‌و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سه‌رفی‌ ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تی‌ عێراق نایداته‌ كوردستان ‌و غه‌دره‌كه‌ خرایه‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ ده‌زانین هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ره‌ و ده‌یانه‌وێت ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانین هێزێكی‌ نیشتمانیی‌ نیزامیی‌ خۆمان هه‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و یاسایانه‌ی‌ داڕێژراوه‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ مافی‌ خۆیه‌تی‌، كه‌ بڵێت بودجه‌ ناده‌م به‌ هێزێك كه‌ سه‌ر به‌ دو حیزب بێت، به‌ڵكو بودجه‌ ده‌ده‌مه‌ هێزێك، كه‌ نیزامیی‌ بێت ‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ سیستم دابێت.

ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تائێستا نه‌توانراوه‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ كوردستان یه‌كبخرێت، بۆیه‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ ده‌توانێت ئه‌و بیانوه‌ بقۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ موچه‌ و چه‌ك نه‌داته‌ پێشمه‌رگه‌، ئێمه‌ش داوامان له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ به‌پێی‌ ئه‌و چوارچێوه‌ و سیستم ‌و یاسایه‌ هێزه‌كان رێكبخه‌نه‌وه‌ و هه‌یكه‌له‌كه‌ی‌ دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پاساوه‌یان نه‌مێنێت.

داواشمان كرد ئه‌گه‌ر داوای‌ كورد بۆ خواردنی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ یاساییه‌ بچن له‌ دادگای‌ فیدراڵیی‌ ‌و ده‌ستوری‌ داوای‌ یاسایی‌ تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام دیاره‌ كه‌موكوڕیمان داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌، بۆیه‌ پێموایه‌ خه‌له‌لی‌ خۆمانی‌ زۆر تێدایه‌ ‌و ده‌بێت ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین ‌و ئه‌و بودجه‌یه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌.

رۆژنامه‌: دوای‌ گۆڕانكارییه‌كان ئێستا موچه‌ و ده‌رماڵه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ چ ئاستێكدایه‌؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: ئێمه‌ وه‌ك گۆڕان، له‌ سه‌روبه‌ندی‌ په‌سه‌ندی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا ویستمان موچه‌ و ده‌رماڵه‌ی‌ هه‌مو هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ پۆلیس ‌و ئاسایش ‌و پێشمه‌رگه‌وه‌ وه‌ك هاوتاكانیان لێبكرێت له‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌، به‌ڵام ئه‌ندامانی‌ لیستی‌ زۆرینه‌ ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه‌.

دوای‌ ئه‌وه‌ش پرۆژه‌ بڕیارێكمان پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كرد و خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ كرا، به‌داخه‌وه‌ ده‌ستی‌ ده‌ستی‌ پێكرا تا ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ ناوخۆ هێنامانه‌ پێشه‌وه‌ و داوامان كرد سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رسێ‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ بانگ بكاته‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ‌ نوێنه‌ری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت بۆ باسی‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، به‌ڵام كه‌ هاتن ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر په‌سه‌ندی‌ بودجه‌دا تێپه‌ڕیبو وتیان ناتوانین ئه‌و (6) مانگه‌ی‌ دواتر بده‌ین تا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتین بۆ (4) مانگ (210) هه‌زار دیناری‌ خۆراكه‌كه‌ بده‌ن ‌و له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ (2011)ش موچه‌كانیان به‌و شێوه‌یه‌بێت، كه‌ هیچ جیاوازییه‌كی‌ نه‌بێت له‌گه‌ڵ‌ هاوتاكانیان له‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ ‌و به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌یاندا.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا (210) هه‌زار دیناره‌كه‌ خه‌رج نه‌كراوه‌ و وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌ كه‌ به‌دوای‌ بڕیاره‌كانیدا ناچێت كاتێك جێبه‌جێ ناكرێن.
 
رۆژنامه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ لیژنه‌كه‌تان به‌دواداچونی‌ بۆ كێشه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كرد‌و راپۆرتتان بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌رزكرده‌وه‌ ورده‌كاریی‌ به‌دواداچونه‌كه‌تان چی‌ بو؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی‌ به‌ كارابون ‌و نه‌بونی‌ لیژنه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ هه‌یه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ نمونه‌كان، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ باشی‌ به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ كردو  لایه‌نه‌كانمان بینی‌، پاش گفتوگۆ و تاوتێكردن بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و پێشنیاره‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا كردویه‌تی‌ به‌وه‌ی‌ یاسایان له‌به‌رده‌ست نییه‌ ماف ‌و داوای‌ خۆیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌كانیان رێكبخرێت ‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاری بكرێت له‌نێوان پارێزگاو ئه‌واندا.

ئێمه‌ پشتیوانیی‌ راكه‌ی‌ ئه‌وانمان كرد، چونكه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌قن ‌و پرۆژه‌یاسای‌ ژماره‌ (3)ی‌ ساڵی‌ (2008) تایبه‌ت به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان، كه‌ ده‌ركراوه‌ یه‌ك به‌ندی‌ تێدایه‌، كه‌ ئێمه‌ رایبگرین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ پێبكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌نده‌ به‌ستویه‌تییه‌وه‌ ‌و بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ داهاتو جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئێمه‌ (6) مانگ له‌مه‌وبه‌ر راپۆرت ‌و رای‌ خۆمان به‌رزكرده‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام گوێی‌ لێ نه‌گیرا و نه‌خرایه‌ به‌رنامه‌ی‌ كاره‌وه‌، پاشان روبه‌ڕوی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ كرایه‌وه‌ دواتر شتی‌ سیاسیی‌ تێكه‌ڵكراو ئه‌وه‌ پێشنیار كرا كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ یاسای‌ ساڵی‌ (1959)، ئێمه‌ له‌ دواواكاریشمان بۆ دروستكردنی‌ كۆده‌نگیی‌ به‌ ئاماده‌بونی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ‌و لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان كۆبوینه‌وه‌ راكه‌ی‌ ئێمه‌ به‌رگریی‌ لێكرا، ته‌نیا سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ نه‌بێت پێچه‌وانه‌ی‌ بو.

هه‌مو لایه‌نه‌ به‌شداره‌كان كۆده‌نگ بوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ی‌ ساڵی‌ (2008) كاری‌ پێبكرێت ‌و حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ بكات، به‌ڵام تائێستا هیچ له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌كراوه‌ ‌و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ هه‌ر ده‌ستی‌ ده‌ستی‌ پێكرد و ئاماده‌نه‌بو راپۆرتێك له‌سه‌ر لیژنه‌ و كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌رزبكاته‌وه‌، پێشموایه‌ ئه‌وه‌ مه‌به‌ستی‌ سیاسیی‌ له‌ پشته‌وه‌یه‌.

رۆژنامه‌: له‌م دۆخه‌دا ده‌توانرێت بوترێت له‌ كوردستان سیستمی‌ لامه‌ركه‌زیی‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: سیستمی‌ لامه‌ركه‌زیی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زۆر به‌ لاوازیی‌ هه‌یه‌، له‌ هه‌ولێر و دهۆك ئه‌و لامه‌ركه‌زییه‌ش نییه‌ ته‌نیا له‌ سلێمانی‌ تۆزێك هه‌بوه‌، به‌ڵام ئێستا ده‌سه‌ڵات به‌دوای‌ ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ له‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ ئه‌و سیستمه‌ لامه‌ركه‌زییه‌ په‌شیمان ببێته‌وه‌‌و ئه‌وه‌ش بۆ پاشه‌كشه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

چونكه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ‌ هه‌رسێ‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كۆده‌نگ بوین له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و یاسایه‌ كاری‌ پێبكرێت، كه‌ لامه‌ركه‌زیی‌ په‌یڕه‌و ده‌كات ‌و ئه‌وه‌ی‌ ده‌یڵێیت كاری‌ پێده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ ته‌نیا به‌ ناو به‌ قسه‌ ده‌ڵێن پێداگریی‌ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی‌ لامه‌ركه‌زیی‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌ فیعلی‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كار ده‌كرێت ‌و ئاسته‌نگی‌ بۆ دروستده‌كه‌ن.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
لالؤ
 ده‌سته‌واژه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناوه‌ پیرۆز و به‌ سام و هه‌یبه‌ته‌ی‌ رۆژانێك مه‌دالیایه‌كی‌ شه‌ره‌ف و له‌خۆ بردویی‌ بوو كێبڕکێی مردنی‌ له‌سه‌ر ده‌كرا تا بتوانێ‌ له‌سه‌ر سنگ و نێوچه‌وانت شوێنی‌ شیاوی‌ خۆی‌ بۆ بكه‌یته‌وه‌، كه‌م كه‌س ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی‌ پێ‌ ده‌برا له‌و گیانبازیه‌دا به‌شداری‌ بكات، له‌ منداڵی‌ و لاویه‌تیماندا جێگای‌ شانازیمان بوو گه‌ر باوكمان یا یه‌كێك له‌ براكانمان پێشمه‌رگه‌ بوایه‌، وه‌لێ‌ ئه‌مه‌ تاكه‌ی‌؟ تا ئه‌و رۆژه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ موڵكی‌ نه‌ته‌وه‌ بوو نه‌ك موڵكی‌ حزب. پێشتر پێی‌ ده‌وترا پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، كه‌س نه‌یده‌وت پێشمه‌رگه‌ی‌ پارتی‌ یا یه‌كێتی‌ یا هه‌ر حزب و لایه‌نێكی‌ تر، ده‌بوا هه‌ر پاش كوتایی‌ راپه‌ڕین و وه‌ به‌تایبه‌تیش دوای‌ ره‌وانه‌وه‌ی‌ ترسی به‌عس لامان ئه‌و ناونیشانه‌ پیرۆزه‌و خاوه‌نه‌كانیان وه‌ك ئه‌رشیفیكی‌ زۆر نازدار و به‌ به‌ها له‌ نیو لاپه‌ڕه‌كانی ‌مێژوی‌ گه‌لداو له‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت و شیاو به‌و قاره‌مانانه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ و مێژویی‌ بپارێزرایه‌ و پسپۆڕ و زانایان دراسه‌یان له‌سه‌ر بكردایه‌ كه‌ چۆن كه‌سێك سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ پیناوی‌ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یدا فه‌رامۆش ده‌كاو و وه‌لاوه‌ی‌ ده‌نێ‌ ,وه‌لێ‌ هه‌زار ئه‌فسوس ئه‌و زوڵمه‌ی‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ناونیشانه‌یان هه‌یه‌ و ناونیشانه‌كه‌ كرا مه‌گه‌ر ته‌نها به‌عس و تورك و عه‌حه‌م به‌ كوردی‌ كردبێت، حزبه‌ كوردستانیه‌كانی‌ شاخ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شار، وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ بێكاری‌ و برسیه‌تییه‌كیان خوڵقاند، كه‌ ئه‌و قاره‌مانانه‌ له‌ پیناوی‌ پاروه‌ نانێكدا به‌ ناچاری درێژه‌ به‌ ژیانی‌ چه‌كداری بده‌ن بۆ پاراستنی‌ خۆیان ئه‌و سامانه‌ زۆره‌ی‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ زۆر و به‌ راو و روت كۆیانكردبوه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیان چه‌كدار كرد و تێكه‌ڵ به‌و قاره‌مانانه‌یان كرد هه‌مان ناوی‌ گۆڕان وه‌لێ‌ ئه‌مڕۆ بگۆڕین له‌ به‌یانی‌ باشتره‌. سه‌ر ئه‌نجام مام جه‌لال و كاك مه‌سعود له‌و تاوانه‌ له‌ ئوتێل پاڵاس به‌رائه‌تی‌ خۆیان له‌و داهێنانه‌ راگه‌یاند تا ئێستاش به‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی‌ ئه‌و شه‌ره‌ قێزه‌ونه‌ خه‌ڵكان و داهێنه‌ران و ئازادی‌ خوازان و گۆڕانخوازانی‌ پێ‌ ده‌ترسینن> ته‌نانه‌ت تا ئێستاش زاتی‌ ئه‌وه‌ ناكه‌ن ئه‌و دوو هێزه‌ تێكه‌ڵاو بكه‌نه‌وه‌، گه‌رچی‌ به‌ راگه‌یاند و نوسینی‌ لاپه‌ره‌كانی‌ گۆڤار و رۆژنامه‌كانیان، موو به‌ نێوانیاندا ناچێ،‌ وه‌لێ‌ له‌راستیدا ئێستاش به‌ به‌رنامه‌كانی‌1994كار و بار به‌رێوه‌ده‌به‌ن، ئیتر به‌كام پێوه‌ر و كام بنه‌ما چاوه‌ڕوان بین له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هێزێكی‌ نیشتمانی‌ دوور له‌ ده‌ستتێوه‌ردانی‌ حزبی‌ و پارێزه‌ری‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ پێك بهێنن، ئه‌وه‌ خه‌وێكه‌ له‌و خه‌وانه‌ی‌ هه‌رگیز نایه‌ته‌دی‌، با ئه‌وه‌شمان له‌ یاد نه‌چێت ئه‌مان رێژه‌ی‌ نه‌گۆڕن قابیلی‌ گۆڕان نین. ده‌توانن سه‌دان ده‌سته‌واژه‌ی‌ تری‌ وه‌ك ده‌زگای‌ ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش دابهینن تا خه‌ڵكان به‌و چه‌واشه‌ییه‌وه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی‌ گۆتۆدا بژی‌، وه‌لێ‌ هه‌ر له‌م مینبه‌ره‌وه‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانم به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ و لایه‌نانه‌ بڵێم:- ئه‌مڕۆ زۆر جیاوازتره‌ له‌ دوێنێ‌ و پێرێ‌، ئه‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی‌ ده‌نگی‌ پێ‌ نه‌دان و گۆڕان، هه‌ر رۆژێك بێت ده‌یانگۆڕن به‌ هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌وانیش به‌خشی‌ له‌ كاتێكدا زۆر له‌وانه‌ بكوژی‌ پێشمه‌رگه‌ بوون و ساڵانیكی‌ دورو درێژ چڵكاوخۆری‌ به‌عس بوون، لێره‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو جۆره‌كه‌ تێكه‌ڵاوبوون، بون به‌ دارده‌ستی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ و له‌ سه‌ر داهاتی‌ برایم خه‌لیل به‌ ناوی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆوه‌ به‌ یه‌كتر به‌ كوشتیان ده‌دان
Sabah Yassin
 له‌ راستی به‌ کاردبردنی وشه‌ی یه‌کگرتنه‌وه بۆ دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ (تاله‌بانی و به‌رزانی) که‌ تا ئه‌مڕۆ به‌کار ده‌برێت، به‌رده‌وامی ئه‌و جیابونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌ خۆیان له‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی به‌رگی ئه‌یلول سه‌پاند و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامیان به‌و دابه‌ش و بیبه‌شبونه‌ی کورد له‌ خاک و زمانه‌که‌ی خۆی دا، سه‌یر تا ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ وه‌ک چۆن نه‌یان توانیوه‌ یان نه‌یان ویستوه‌ دایالیکته‌کانی زمانی کوردی گه‌شه‌ بکه‌ن و مرۆڤی کورد زیاتر له‌یه‌ک بگات ئاواش نه‌یان هیشتوه‌ کورد به‌رگری له‌ ژیان وه‌ک پیشمه‌رگه‌ بکات. پیشمه‌رگه‌ش وه‌ک وشه‌ دژ به‌ کار و کرداری ئه‌و دابه‌شکه‌رانه‌ به‌رگری کردوه‌ و ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ دوای ئه‌و بنه‌ماڵانه‌وه‌ ده‌ڕۆن له‌ نوکه‌ر و چه‌کدار زیاتر نین و جێ داخه‌ که‌ مرۆڤ له‌ دوای 1964 به‌و چه‌کدارانه‌ که‌ خۆینیشیان رژاوه‌ به‌ پیشمه‌رگه‌ (پیشگرتن به‌ مه‌رگی) کوردی ناو ببات. کورد ئه‌گه‌ر بیه‌ویت پیناسه‌ی کوردی بۆ خۆی بکات، پیوسته‌ به‌ زمانی دوان و نووسین خۆیدا بچیته‌وه‌ و خۆی له‌ داوی نوکه‌ری پاره‌ و ناوچه‌ی داگیرکراوه‌کانی ئازاد بکات، ئه‌گه‌ر نا تا ئه‌مڕۆ کورد دابه‌ش و بیبه‌ش له‌ خاکه‌یی و له‌ یاسای دنیاشدا ناوی وه‌ک لێقه‌ومان ده‌برێت
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ