سازدانی: سه‌نگه‌ر جه‌مال
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو، ئاماژه به پێویستیی گۆڕین و چاكسازیی له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی و په‌رله‌مانتارانی تێدا دیاریی بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: "له سه‌ره‌تای دهستبهكاربونمانهوه، خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانمان له په‌یڕه‌ودا دیاریی كرد كه پێویستیان به گۆڕانكاریی هه‌یه و گه‌یاندمانه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، به‌ڵام گوێی پێ نه‌درا".
رۆژنامه: به بۆچونی به‌ڕێزتان، دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، پێویستیی به چاكسازیی هه‌یه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: به‌دڵنیاییه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان له‌زۆر روه‌وه پێویستیی به چاكسازیی هه‌یه.
رۆژنامه: ئه‌و چاكسازییانه، پێویسته له‌كام بواردا ئه‌وله‌ویاتیان بدرێتێ؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: گرنگترین بوار له په‌رله‌مان كه چاكسازیی پێویسته، په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه كه كه‌موكورتیی زۆری تێدایه و به‌داخه‌وه، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتو، خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانمان له په‌یڕه‌ودا دیاریی كرد كه پێویستییان به گۆڕانكاریی هه‌یه، به (37)ئیمزاوه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونمان گه‌یاندمان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، به‌ڵام گوێی پێ نه‌درا كه پێشنیازی زۆرباشی تێدابو بۆ چاككردنی په‌یڕه‌وه‌كه.
جگه له په‌یڕه‌و، گرفتی تریش هه‌یه وه‌ك: نه‌بونی كه‌ناڵی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مان بۆ په‌خشی دانیشتنه‌كان، یان رێگریی له روماڵكردنیی كه‌ناڵه‌كان كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه و سه‌رۆكایه‌تیی له مێژه‌وه به‌ڵێنی داوه كه شوێنێك ته‌رخان بكات بۆ كامێرا و په‌یامنێران بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی تێدا بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر نه‌كرا.
لایه‌نی تریش هه‌یه وه‌ك: راوێژنهكردن به فراكسیۆنه‌كان بۆ دیاریكردنی ئه‌وله‌ویه‌تی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كان كه ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی گرنگه و به‌نده چه‌ند جارێك سه‌رۆكایه‌تیم لێ ئاگاداركردوه‌ته‌وه، جگه له كه‌موكورتی ته‌كنیكیی وه‌ك: كه‌میی هۆڵ، لاوازیی كتێبخانه‌ی گشتیی په‌رله‌مان، نه‌بونی به‌ڵگه‌نامه و داتا، بچوكیی هۆڵی كۆبونه‌وه.... هتد.
له رهشنوسێكدا، تێبینییه سه‌ره‌كییه‌كانم له‌سه‌ر په‌یڕه‌وه‌كه ئاماده‌كردوه، سهرهكییهكانیشیان، بریتین له ئه‌وه‌ی (په‌رله‌مان، خۆی مولزه‌م نه‌كردوه به كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه، واته سه‌قفێكی دیاریكراو نییه كه هه‌فتانه، یان مانگانه چه‌ند كۆبونه‌وه بكرێت؟ هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك و سكرتێر و جێگر پێداچونه‌وه‌یان ده‌وێت.
دیاریكردنی كار و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كان، كهموكورتییان تێدایه، ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران له (پرسیار و پرسینه‌وه و چاودێریی و (بانگكردن و ... هتد)، ئه‌وانه هه‌مویان پێداچونه‌وه‌یان ده‌وێت، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ورده سه‌رنجی تریش هه‌ن.
رۆژنامه: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ئه‌ندام په‌رله‌مان وه‌ك پێویست خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و را نییه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه نوێنه‌ری هه‌زاران ده‌نگه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: هۆی لاوازیی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانتار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاسه‌واری ناكۆكییه‌كان و شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌ژمونی حیزبی له خوله پێشوهكاندا، هه‌رچه‌نده ئه‌م لایه‌نه به‌ره‌و چاكبون ده‌ڕوات.
رۆژنامه: باس له زۆریی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه زیاترن له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: راسته له‌سه‌ر جۆر و راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی، سه‌رنج زۆره، له‌و ره‌شنوسه‌دا ئاماژه‌م پێكرد، سه‌رله‌نوێ دابهشكردنهوهیهكمان هه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رسێ ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
رۆژنامه: ئایا ئه‌و تێبینییه‌ت پێ راسته كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، به‌هۆی لاستیكیی ماده‌كانی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆوه، هه‌ندێك كات خراپ به‌كاری ده‌هێنن، یان ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له‌خۆیان به‌كارده‌هێنن؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌یڕه‌وه‌كه مۆڵه‌تی واڵا كردوه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت، واته تا په‌یڕه‌وه‌كه نه‌گۆڕێت ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ره‌خنه و گله‌ییان له‌سه‌ره، به‌رده‌وام ده‌بن.
رۆژنامه: په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت، له دنیادا كاری سه‌رۆكایه‌تیی، ئیداره‌دانه، نه‌ك حاكمی موتڵه‌ق وه‌ك كوردستان، رای تۆ له‌سه‌ر ئه‌و دێڕه چییه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: من له‌گه‌ڵ ئه‌و رسته‌یه نیم، موباله‌غه‌ی تێدایه، راسته ره‌خنه‌مان هه‌بوه و هه‌یه له جۆری ئیداره‌كه، به‌ڵام ئه‌و ره‌هاییه زیاده‌ڕۆییه، جارێك له كوردستاندا ته‌نیا سه‌رۆك ئیداره‌ی كۆبونه‌وه ده‌كات، نه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، ئه‌وه دابه‌ش نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت له‌و خاڵه‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆش فه‌رامۆش كراوه، تا بگا به‌وه حاكمی موتڵه‌ق بن.
رۆژنامه: به‌پێی بۆچونی تۆ، ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی و په‌رله‌مانتاران چییه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ئه‌ركی سه‌ره‌كیی سه‌رۆكایه‌تیی، ئیداره‌ی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌كان و به‌ده‌مه‌وه‌چونی كاری په‌رله‌مانتاران و به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان و پێشوازی وه‌فد و میوان و ئه‌و شتانه‌یه، ناكرێت لێره‌دا هه‌مو ئه‌ركه‌كان بخه‌مه‌ڕو، چونكه وردكردنهوهیان زۆری ده‌وێت.
په‌رله‌مانتارانیش ئه‌ركیان رونه، به‌گشت چاودێریی ده‌زگا تهنفیزییهكان و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیانه له (پرسیار)و (پرسینه‌وه)و چالاكی لیژنه‌كان و موداخه‌له‌ی به‌سود له كۆبونه‌وه‌كان و به‌ده‌مه‌وه‌چونی هاوڵاتیان و گه‌یاندنی داواكانیان و موراجه‌عه‌ی یاسا و پڕۆژه‌یاسا و ئاماده‌كردنی پێویست له‌و بواره‌دا.
رۆژنامه: پێتوایه، په‌یڕه‌و به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ئازادیی له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌رته‌سك بكاته‌وه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: نه‌خێر، په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌بێت (ئه‌رك)و ( ماف)و (میكانیزم) دانێ، نه‌ك ئازادیی به‌رته‌سك بكاته‌وه.
رۆژنامه: دو ساڵه هه‌وڵی گۆڕینی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌درێت و ئه‌مساڵیش دو پڕۆژه‌یاسا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش به په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی كران و لیژنه‌ی یاساییش راپۆرت و پڕۆژه‌یاسای پێشنیازكراوی پێشكه‌ش كردوه، به‌ڵام نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیش له‌م خوله‌دا، بابه‌تی پێداچونه‌وه‌ی په‌یڕه‌و نه‌خاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، پێداگریی ده‌كه‌ین كه پێش بخرێت، تا بۆ دو ساڵی داهاتو گوڕێكی باش بده‌ین به په‌رله‌مان.
رۆژنامه: ئێوه وه‌ك په‌رله‌مانتاران، چۆن ئه‌وه قبوڵ ده‌كه‌ن كه له‌ژێر سایه‌ی په‌یڕه‌وێكدا كار بكه‌ن كه (19)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دانراوه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ئێمه قبوڵمان نه‌كردوه، پێم وتی كه له یه‌كه‌م مانگی دهسبهكاربونماندا، له سه‌ره‌تای خولی تازه‌ی سێیه‌مدا، ئێمه پێشنیازمان كرد كه په‌یڕه‌و بگۆڕێت و سهرنجهكانیشمان دایه سه‌رۆكایه‌تیی، به‌ڵام وه‌رنه‌گیراو دواخرا، ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین كه په‌رله‌مان مه‌حكومه به زۆرینه و فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستانیی به‌رپرسه له دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆژانه‌ی ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شیان ده‌كات، به‌ڵام هاوده‌نگ نین له‌گه‌ڵیان و دواده‌خرێت.
رۆژنامه: پێتوایه، ده‌بێت په‌یڕه‌وی نوێ به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه سه‌رجه‌م لیسته‌كان خۆیان له بڕیاره‌كاندا ببیننه‌وه، نه‌ك به مه‌بده‌ئی زۆرینه و كه‌مینه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: مه‌بده‌ئی ته‌وافوق، بۆ كاری پیشه‌یی و ئه‌ركی رۆژانه‌ی په‌رله‌مان راست نییه، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك خاڵی گرنگ و دۆسییه‌ی هه‌ستیار كه په‌یوه‌ندییان به تێكڕای جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌یه، ده‌كرێت ته‌وافوقسازی له‌نێوان كوتله‌كاندا بكرێت، ئه‌مه له دنیای مۆدێرنشدا په‌یڕه‌و كراوه، بۆیه ئێمه بۆ هه‌ندێك مه‌سه‌له جه‌ختمان لێ كرده‌وه وه‌ك: (بودجه، ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن، مافی مرۆڤ، چاودێریی دارایی، ده‌سته‌ی نه‌زاهه).
رۆژنامه: په‌رله‌مان، سێ وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌یه، به‌ڵام هیچكام له‌مانه‌ی وه‌ك پێویست رانهپهڕاندوه، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: به‌و ره‌هاییه نییه كه په‌رله‌مان هیچ ئه‌ركێكی رانهپهڕاندبێت، ئێمه به‌رده‌وام چ وه‌ك په‌رله‌مانتار، چ وه‌ك لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، خه‌ریكی (به‌دواداچون)و (پرسینه‌وه)و ( چاودێریی)و (یاسا دانان)ین، به‌ڵام راستتر وایه كه بڵێین: وه‌ك پێویست نییه، به تایبه‌تی له ره‌هه‌ندی چاودێریی سه‌ر حكومه‌ت و ده‌زگاكاندا، كاری زیاتری ده‌وێت و له ره‌هه‌ندی یاسادانانیشدا، هه‌نگاوی سستی ناوه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت كه هیچ خولێكی په‌رله‌مان به‌قه‌ده‌ر ئه‌م خوله زیندو گه‌رموگوڕ نه‌بوه، بۆیه من وا ده‌زانم، سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ ئاشنابونی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر به راده‌ی لێهاتویی و لێبڕاوی نوێنه‌ره‌كانیان، چ ئه‌وانه‌ی سه‌ر به فراكسیۆنی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، چ فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.