سازدانی: رۆژنامه
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر، بڕوای وایه كه گه‌نده‌ڵی له هه‌مو شوێنێك هه‌یه و ئاساییه له كوردستانیش هه‌بێت، به‌ڵام ده‌ڵێت: ماڵی كورد، ماڵی هه‌تیوه و نابێت كه‌س ده‌ستی تێی بچێت". له‌م دیداره‌ی (رۆژنامه)دا، مێژونوسی كورد، بۆچونه‌كانی له‌باره‌ی حوكمڕانی له كوردستان ده‌خاته‌ڕو، هاوكات سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنوسین و ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێن، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر (سه‌ركرده‌كان) راستگۆ نه‌بن له‌وه‌دا، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ، ئه‌وانه فه‌زح ده‌بن و ئابڕویان ده‌چێت.
رۆژنامه: به‌ڕێزتان ئاگادارن كه له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردودا، كورد هه‌وڵی زۆری دا، خوێنی زۆری رژا، تا كوردستان ئازاد بكرێت و حكومه‌تی خۆماڵی دروست ببێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت، كێشه‌كان زۆرن، به‌رپرسه‌كان هه‌ر "سه‌رگه‌رمی خۆدهوڵهمهندكردنن"، جۆرێك له بێبه‌رنامه‌یی له به‌ڕێوه‌بردندا ده‌بینرێت، زۆر ره‌خنه‌ی تر كه رۆژانه ده‌گیرێن له حیزبه‌كان و حكومه‌ت، به‌ڕێزتان له‌م روانگه‌یه‌وه، بۆچونتان چییه؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: ناڵێم گه‌نده‌ڵی نییه، گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه ئه‌مڕۆمان له دوێنێمان باشتره و هیوادارام، سبه‌ینێمان له ئه‌مڕۆمان باشتر بێت.
دیسانه‌وه ئه‌وه دوپاتدهكهمهوه كه ده‌ڵێم، گه‌نده‌ڵی له‌هه‌مو شوێنێك هه‌یه، من خۆم سێ وڵاتی پێشكهوتوم دیوه، له به‌ریتانیا، دو ساڵ مامه‌وه، چوار جار سه‌ردانی فه‌ره‌نسام كردوه و له‌كۆنفرانسی بایهخداندا به‌شداریم كردوه، دواجاریش له‌گه‌ڵ شه‌هلای هاوسه‌رم، چوین بۆ ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌تا له كۆنفرانسی واشنتۆن به‌شداریمان كرد و دواتر دو مانگ له‌وێ ماینه‌وه، له‌و وڵاتانه‌دا هه‌ستم كردوه، گه‌نده‌ڵی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه شتێكی ره‌وایه كه له كوردستانیشدا گه‌نده‌ڵی هه‌بێت, به‌ڵام وتومه و ده‌یڵێمه‌وه، ماڵی كورد، ماڵی هه‌تیوه و نابێت كه‌س ده‌ستی تێی بچێت.
رۆژنامه: ئه‌ی له بواره‌كانی تردا، له‌روی ئابوری و نه‌بونی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه كه حكومه‌ت بتوانێت كوردستان به باشی به‌ڕێوه‌به‌رێت، نه‌مانده‌توانی زیاتر به‌ره‌و پێشتر بچین؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: له‌و بواره‌شدا كه‌موكورتی هه‌یه، له‌گه‌ڵیدا بین، یان نا، لینین قسه‌یه‌كی نازداری هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: "ته‌نها ئه‌وانه ناكه‌ونه هه‌ڵه‌وه كه هیچ ناكه‌ن". كه‌س نایه‌وێت بكه‌وێته هه‌ڵه‌وه، به‌ڵام هه‌مو معهرهزن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه هه‌ڵه‌وه.
پێموایه، له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه و به سنگودڵی فراوانه‌وه سه‌یری ئه‌و مسهلانه بكه‌ین، بۆیه بڕواناكه‌م كه هیچ لایه‌نێك له لایه‌نه‌كان دڵسۆز نه‌بن بۆ كورد و كوردستان. ئێمه ده‌بێت سه‌نگی مهحهكمان ئه‌وه بێت كه نابێت به‌هیچ كارێك هه‌ستین كه دوژمنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دڵی پێی خۆش بێت، دوژمنان چه‌پڵه‌مان بۆ لێبدات، ئێمه دوژمنمان زۆره.
رۆژنامه: پێتوانییه له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند دیموكراسیتر بین، چه‌ند ئه‌وه‌نده خزمه‌تی كێشه نهتهوایهتییهكهمان ده‌كه‌ین و پێگه و ئه‌زمونه‌كه‌شمان به‌هێزتر و جوانتر ده‌بێت؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌وروپایی هه‌یه، ده‌ڵێت: "دیموكراسییه‌ت، به‌دیلی نییه"، به‌ڕاستی دیموكراسییه‌ت بوه به ماكی پێشه‌كه‌وتنی رۆژئاواییه‌كان، ده‌بێت ئێمه دیموكراسیپهروهر بین، چونكه بوه به هۆی پێشكه‌وتنی رۆژئاواییه‌كان، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌نده دركی پێده‌كه‌ین، وه‌ك وتم، ئه‌مڕۆمان له دوێنێمان باشتره و هیوادارم، سبه‌ینێمان له ئه‌مڕۆمان باشتر بێت.
رۆژنامه: ئێستا به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك و رۆشنبیران گله‌ییان له حوكمڕانیی ئه‌م حكومه‌ته هه‌یه، تاچه‌ند ئه‌وه به‌لای تۆوه ره‌وایه و پێتوایه، حكومه‌ت پلانێكی باشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌یه؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: هه‌مان وه‌ڵامم هه‌یه، ئێمه ده‌بێت ئاگامان له ژیانی ئابوریی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێت، ده‌بێت ئابوریی وڵاته‌كه پێش بخه‌ین، كۆمه‌ڵ و ئابوری بریتییه له‌وه‌ی كه سیاسه‌تمان پێویست بێت، بۆیه ده‌بێت بایه‌خێكی زۆر و ته‌واو بده‌ین به لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و دواتر نه‌ته‌وه‌یی كورد، وه‌ك وتم، ماڵی كورد، ماڵی هه‌تیوه و نابێت كورد ده‌ستی تێی بچێت، بێگومان گه‌نده‌ڵی هه‌یه، هیوادارین كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه بنهبڕبكرێن و به‌بێ ئه‌وه‌ش ناتوانین هه‌نگاوی باش به‌ره‌وپێش ببه‌ین.
رۆژنامه: پێتوایه، هیمه‌تێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ بكرێت؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: من، هه‌ركه‌سێك له ره‌هبه‌ره كورده‌كان ده‌بینم، هه‌ستده‌كه‌م كه به‌دڵ ده‌یانه‌وێت كار له‌و مه‌سه‌لانه‌دا بكرێت و گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ بكه‌ن.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌كادیمیا له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كۆبونه‌وه‌مان كرد، ئاخر، ده‌زگای ئه‌كادیمیا یه‌كجار به‌رزه، ئێمه كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان هه‌یه، وا دیاره ئه‌و ئاگای له زۆر له‌و كێشانه نییه، پتر له سه‌عاتێك دانیشتین، به‌ڵێنی دا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات. جا له‌و بواره زانستییه‌دا كار گه‌یشتبێت به‌وه، ئه‌ی له‌بواره‌كانی تردا.
با بڕوامان به‌هه‌مو لایه‌نه‌كان هه‌بێت، چونكه هه‌مو لایه‌نه‌كان ئایندهی كورد و نه‌ته‌وه‌ی كوردیان له‌سه‌ر وه‌ستاوه.
رۆژنامه: سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسین، له ساڵی (1983)ه‌وه یه‌كێتی بڕیاری لێداوه، به‌ڵام تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونی شاعیرانه‌یه، ویكیلیكس باسی سازشی پارتی له‌سه‌ر كورد ده‌كات، به‌ڵام بارزانی له كۆنگره‌ی پارتیدا باسی مافی چاره‌ی خۆنوسین ده‌كات، له‌م روانگه‌یه‌وه، رات چییه؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌باره‌ت به ویكیلیكس، وابزانم یارییه‌كی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه، له‌وه‌ش دڵنیام، چه‌ند جارێكیش دوپاتم كردوه‌ته‌وه، چونكه من له نزیكه‌وه جه‌نابی مام جه‌لال ده‌ناسم و ده‌زانم له ساڵی (1983)ه‌وه یه‌كێتی مافی چاره‌ی خۆنوسینی به‌رزكردوه‌ته‌وه، گه‌لێك جاریش له مام جه‌لالم بیستوه، ده‌بێت برا عه‌ره‌به‌كانمان دان به‌مافی چاره‌ی خۆنوسیندا بنێن.
لێدوانه‌كه‌ی كاك مه‌سعودیش زۆر گه‌وره‌بو، هه‌رئه‌وه‌تا ئه‌و بابه‌ته هاته پێش، قهومچییهكان كه‌وتنه هه‌راو وتیان دواڕۆژی عێراق كه‌وتوه‌ته مه‌ترسییه‌وه، تا كاك نێچیرڤان لێدوانێكی زۆر رێكوپێكی دا، كاك مه‌سعودیش مه‌به‌ستی ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی ئه‌وان نه‌بو، چونكه مافی چاره‌ی خۆنوسین، مافی هه‌مو میله‌تێكه.
رهههبهره كورده‌كان، به‌پێی توانا درێغییان نه‌كردوه، یانی ئه‌وه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی كردویه‌تی، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو ده‌سته و به‌رپرسانی عه‌ره‌به‌كان له هه‌ولێر كه رێگه‌ی خۆشكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوری مالیكی، جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ببینه، قهومچییهكان چ ره‌خنه‌یه‌ك له كاك مه‌سعود بارزانی ده‌گرن، ده‌ڵێن، وتویه‌تی كه كورد مافی چاره‌ی خۆنوسینی ده‌وێت، بۆ ده‌بێت پێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رابگرن، له‌كاتێكدا مافی چاره‌ی خۆنوسینن مافێكی ره‌وای هه‌مو نه‌ته‌وه‌كانی دنیایه و ئه‌و مافه‌یان هه‌یه، مافی چاره‌ی خۆنوسین واتای جیابونه‌وه نییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و مافه‌ت هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی كه‌س منه‌تت به‌سه‌ردا نه‌كات.
رۆژنامه: ئه‌مانه هه‌مو ره‌وان، به‌ڵام ئایا ئه‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كارده‌كه‌ن؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: ئه‌گه‌ر راستگۆ نه‌بن له‌وه‌دا، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ، ئه‌وانه فه‌زح ده‌بن و ئابڕویان ده‌چێت، چونكه مێژو ره‌حم به‌كه‌س ناكات، ده‌بێت مێژو وه‌ك خۆی بنوسرێته‌وه و بۆ داهاتو بمێنێته‌وه.
من قه‌ت ناتوانم بیر له‌وه بكه‌مه‌وه كه كه‌سێك له‌و سه‌ركردانه به دڵسۆزیی نه‌هاتبنه پێشه‌وه، یه‌كێكیش له‌وانه به‌لای خۆمه‌وه كاك نه‌وشیروان مسته‌فایه، ئه‌و دڵسۆزه، بۆچونی خۆی هه‌یه، پیاوێكی دڵسۆزه.
رۆژنامه: وتت، دیموكراسی، ماكی پێشكه‌وتنه، بۆچونێكی تریش هه‌یه كه دیموكراسی به‌بێ ئۆپۆزسیۆن نابێت، ئێستا ئۆپۆزسیۆن هه‌یه و ناڕه‌زاییه‌كانی له لوله‌ی تفه‌نگه‌كانه‌وه گواسته‌وه بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌ڕێزتان ئومێدتان به ئۆپۆزسیۆن چییه؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: ئۆپۆزسیۆن، دیارده‌یه‌كی هێجگار پێویسته، هیچ زه‌ره‌رێكی تیانییه، به‌مه‌رجێك ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه، هه‌وڵی روخاندنی هیچ لایه‌نێكی نه‌بێت، به‌چاوێكی یه‌كسان سه‌یری هه‌مو لایه‌نه‌كان بكات، ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت، پێشكه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بونی ئۆپۆزسیۆن راوه‌ستاوه، بۆیه دیارده‌یه‌كی زۆر ئیجابییه.
رۆژنامه: رۆشنبیریی خه‌ڵكی كوردستان له ئێستا‌و جاراندا، له چ ئاستێكدا ده‌بینیت؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: رۆشنبیریی جاران، چونكه له رۆژگاری پاشایدا بو، جیاواز بو، من هاتومه‌ته سه‌ر جاده و به‌شداریی خۆپیشاندانم كردوه، بۆ نمونه یه‌كێكی وه‌ك كامه‌ران موكری كه شاعیر بو، خه‌تیبێكی زۆر لێهاوتو بو، هه‌مومانی ده‌بزواند، به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژگاره‌دا، جیاوازیی هه‌یه، ئه‌و رۆژگاره خه‌باتێكی زۆر ره‌وامان ده‌كرد، بۆنمونه ئێوه كه هاتن كونسوڵی میسری لێرهبو، پێموت، هه‌مو ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له كۆلیجه‌كانی به‌غدا ده‌كران، هه‌مو كورده‌كان به‌شدارییان ده‌كرد، ئه‌وكاته شیعارێك هه‌بو كه ده‌مانوته‌وه له ساڵی(1956)، (مصر الحره من بیعهه عشر سنین نحارب بیهه) ، من له‌قۆناغی دوی (دارالمعلمین تعلیم عالی) بوم.
پاشان باسی ئه‌وه‌مكرد كه جه‌مال عه‌بدولناسر كوردی زۆر خۆش ده‌ویست، سدیق شه‌نشه‌ل به یه‌كێك له قه‌ومییه عه‌ره‌به‌كان قه‌ناعه‌تی پێكرد، ئێستگه‌یه‌ك بۆ كورد دابمه‌زرێنێت، كاك وشیار بابان له‌وێ بێژه‌ر بو، هه‌ركاتێك گوێمان لێده‌گرت، هه‌مومان دهبزواین.
پاشان بارزانی كه دوای شۆڕشی (14)ی تهمموز گه‌ڕایه‌وه، له‌پێشدا چو بۆ قاهیره، جه‌مال عه‌بدولناسر زۆر بایه‌خی پێدا، ئه‌وه‌بو مام جه‌لال و برایم ئه‌حمه‌د چون به‌ره‌و پیری، جه‌مال عه‌بدولناسر له‌ماڵی خۆیدا ده‌عوه‌تی كردن، زۆر به‌په‌رۆش بو كه چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد بكات.
ئێسته‌ش به بیرم دێت كه (1970) جه‌مال عه‌بدولناسر وه‌فاتی كرد، قوتابییه كورد و عه‌ره‌به‌كان كه پرسه‌یان بۆ گێڕا و به‌عسییه‌كان هه‌مویان دڕاند.
رۆژنامه: پێویسته سه‌ركردایه‌تیی كورد، چ هه‌نگاوێك بنێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: هه‌مو دواڕۆژهكهمان له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه، جا بۆیه سیاسییه‌كانی كورد، جا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته یان نا، ده‌بێت خۆیان بكه‌ن به كونی ده‌رزیدا، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هیوایه و ئه‌و مه‌به‌سته.
رۆژنامه: ئایندهی عێراق چۆن ده‌بینیت؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: به‌نیسبه‌ت عێراقیشه‌وه، گه‌شبینم، به‌ڵام كاتی ده‌وێت تا بتوانیت له‌و روباره زۆره‌ی كێشه‌كان بپه‌ڕێته‌وه، چونكه سه‌دام به شانازییه‌وه وتی كه دوژمنانی ئه‌و هیچ شتێكیان بۆ نامێنێته‌وه له‌دوای خۆی، بۆیه به دڵنیاییه‌وه وای كرد.
سه‌دام حسێن، پیاوێكی زۆر زیره‌ك بو، به‌ڵام زیره‌كییه‌كه‌ی له رێگای راستدا بهكارنههێناو بۆ رێگه‌ی چه‌وت به‌كاری هێنا، ئه‌گین هه‌تا دنیا دنیایه، سه‌دام حسێن ده‌ما، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كوردی چاره‌سه‌ر بكردایه و باری ئابوریی وڵاته‌كه باشبوایه، هه‌مو جۆره ئیمكانایاتێكیش له عێراقدا بۆئه‌وه هه‌یه.
رۆژنامه: سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ناوچه دابڕێنراوه‌كان، رات چییه؟
د.که‌مال مه‌زهه‌ر: كێشه‌كه چاره‌سه‌رده‌كرێت، به‌ڵام كاتی ده‌وێت، له‌گه‌ڵ رۆیشتنی زه‌مه‌ندا كێشه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌كان چاره سهردهكرێت و هه‌موان قه‌ناعه‌ت به‌و چاره‌سه‌ره ده‌كه‌ن، بۆیه گه‌شبینم.
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د
له ساڵی (1937) له ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به شاری كه‌ركوك له‌دایكبوه.
ساڵی (1959) له زانكۆی به‌غدا، له كۆلیژی په‌روه‌رده، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له مێژودا به پله‌ی شه‌ره‌ف وه‌رده‌گرێت.
له ساڵی (1963) له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، بڕوانامه‌ی دكتۆرا وه‌رده‌گرێت.
ساڵی (1969) له هه‌مان وڵات، بڕوانامه‌ی دكتۆرای ناوك به‌ده‌ستده‌هێنێت.
خاوه‌نی ده‌یان لێكۆڵینه‌وه و كتێبی مێژوییه له‌سه‌ر كوردستان و كورد و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئێستا سه‌رگه‌رمی نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانییه‌تی كه (500) لاپه‌ره ده‌بێت و به‌شی زۆری ته‌واو بوه و به زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێت.
دوای ئه‌وه سه‌رگه‌رمی ته‌واوكردنی كتێبی (كركوك و توابعها، دراسه تاریخیه) كه ئێستا به‌رگی یه‌كه‌می ته‌واو كردوه و به‌رگه‌كانی تری له‌باره‌ی (دوه‌م: كه‌ركوك، سێیه‌م: خانه‌قین و ده‌وره‌به‌ری، چواره‌م: شه‌نگال و ئێزدییه‌كان) ده‌بێت.