دیمانه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت




Wednesday, December 29, 2010
 
     

سازدانی‌: رۆژنامه‌

جه‌وهه‌ر نامیق، سیاسه‌تمه‌داری‌ كورد، پێیوایه‌: له‌م خوله‌ی‌ حوكمڕانیدا له‌عێراق، پێگه‌ی‌ كورد به‌به‌راورد به‌ رابردو، لاواز بوه‌‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ نوێنه‌رانی‌ كورد هۆكاری‌ ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی‌ سه‌نگی‌ كوردن "ئه‌زمونی (7)ساڵی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مانه‌، گه‌واهیده‌ره‌".ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی‌ كورد، سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی‌ ژێربه‌ژێری‌ ده‌سه‌ڵاتدارنی‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ مالیكی‌ بۆ بێبه‌شكردنی‌ گۆڕان له‌ ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و هه‌ڵبژاردن له‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق، وتی‌: "ئه‌وه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، جێگای داخه‌، نه‌ده‌بو لیستی ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نێكی كوردستانیی بكات‌و ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی راگه‌یه‌نراوی گۆڕان بكرێت".

رۆژنامه‌: به‌ڕێزتان وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك، بۆچونتان سه‌باره‌ت به‌ هاوكێشه‌ی‌ نوێی‌ حوكمڕانیی‌ عێراق چییه‌؟
جه‌وهه‌ر نامیق: دوای (2003)، حوكمڕانیی عێراق، به‌پێی نه‌خشه‌‌و چه‌ند ئه‌جێنده‌یه‌كی ده‌ره‌كی له‌ پێش هه‌مویان ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فه‌گه‌ریی‌و موحاسه‌سه‌ی حیزبیی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی لوتكه‌ی نوخبه‌یه‌كی كه‌می كه‌سایه‌تییه‌ به‌رچاوه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه‌ سه‌باره‌ت به‌ خولی نوێی‌ حوكمڕانیی عێراق، واته‌ كابینه‌ی چوار، وه‌ك پره‌نسیپ،  گۆڕانێكی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر هاوكێشه‌كه‌دا نه‌هاتوه‌، ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش بێت له‌م بواره‌دا، جۆره‌ ریزبه‌ندییه‌كی پاش‌و پێشی لایه‌نه‌كانی هاوكێشه‌كه‌یه‌و زه‌قیی ده‌ستێوه‌ردان‌و رۆڵی ده‌ره‌كیی بو (ئه‌مه‌ریكا، ئێران، توركیا‌و سعودیه‌..تاد)، هۆكاریش زۆره‌‌و له‌ پێش هه‌مویان لاوازیی لایه‌نه‌كان‌و كێبڕكێی شه‌خسی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی‌و خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ئه‌جێنده‌ی ده‌ره‌كییه‌وه‌. ئه‌مه‌ش یه‌ك له‌ خه‌سڵه‌ته تایبه‌تییه‌كانی ئه‌زمونی بــه‌نـــاو (دیموكراتی) ال(عێراقی هیوا‌و ئاشتی)یه‌ یان (الفوضي المنظمة)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوتری ئه‌مه‌ریكا (رایس)ه‌!.

رۆژنامه‌: توانستی‌ سیاسیی‌ كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ مالیكی‌، ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ بتوانێت ئه‌دایه‌ك پێشكه‌ش بكات، لانیكه‌م گه‌نده‌ڵیی‌‌و كێشه‌ ئه‌منی‌‌و سیاسییه‌ ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ربكات؟
جه‌وهه‌ر نامیق: ئه‌م كابینه‌یه‌، جۆره‌ پینه‌وپه‌ڕۆ وه‌سفه‌یه‌كی ده‌ره‌كییه‌، پینه‌كه‌ر‌و وه‌سفه‌نوسه‌كه‌ی زیاتر ئه‌مه‌ریكا‌و ئێرانن، مه‌خلوقێكی هه‌جیبنه‌. (مالیكی) كابینه‌ی‌ پێشوی به‌ حكومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی وه‌سف ده‌كات‌و ئه‌مه‌ی نوێی به‌ حكومه‌تی شه‌راكه‌ت، كه‌چی له‌ واقیعدا، نه‌ ئه‌وه‌ی پێشوی نیشتمانیی بو، نه‌ ئه‌مه‌ی ئێستایش (شه‌راكه‌ت)، به‌ڵكو كابینه‌كه‌ی سازشێكی ده‌ره‌كییه‌‌و گردكردنه‌وه‌یه‌كی پێكهاته‌‌و هێما ناته‌باكان بو له‌ سه‌ر ئه‌ساسی (ته‌رزییه‌). لیستی زۆرینه‌ شیعه‌ له‌ ناوخۆیاندا ته‌با نیین‌و ململانێ‌‌و كێبڕكێیان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت‌و پۆست‌و پله‌یه‌، لیستی (العراقیه‌) چێشتی مجێوره‌، لیستی كوردستانیش ئه‌زمونی (7)ساڵ‌ له‌ نوێنه‌رایه‌تیی كورد له‌ ناوه‌ند، خۆی باسی خۆی ده‌كات.
ئه‌م كابینه‌ نوێیه‌، نه‌ك گه‌نده‌ڵیی پێ‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو زیاد ده‌كات، كێشه‌ی ئاسایش له‌ ده‌ره‌وه‌ی توانا‌و ئیراده‌یه‌تی، گرفته‌ سیاسییه‌كانی ناخۆ رو له‌ قوڵبون‌و گرژتر ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌: پێتانوایه‌، له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی تــه‌شــریعیی‌و ته‌نفیزیی (په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت)دا قورسایی كورد دابه‌زیوه‌، یان لاواز بوه‌؟
جه‌وهه‌ر نامیق: هه‌ردو. به به‌راوردكردنی ئه‌م خوله‌ له‌گه‌ڵ‌ خوله‌كانی پێشتر، له‌ ئاستی ته‌شریعیی (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق)، كورسییه‌كانی لایه‌نی كوردستانیی كه‌مبونه‌ته‌وه‌، له‌ ئاستی كارگێڕیی (حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا)، ئه‌گه‌رچی سه‌رانی لیستی ده‌سه‌ڵات باسی (شه‌راكه‌ت) و (ته‌وافوق) ده‌كه‌ن‌و گوایه‌ به‌شی كورد له‌ پۆسته‌كانی ناوه‌ند، نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی نه‌ته‌وایه‌تیشه‌. ئه‌گه‌ر به‌ تیۆری‌و بۆ ئیستیهلاكی ناوخۆ وابێت، لێ به‌ ئه‌زمون‌و واقیع وانییه‌‌و له‌مه‌ش قورسایی نوێنه‌رایه‌تی كورد له‌ ناوه‌ند لاوازبوه‌. بۆ نمونه‌، له‌مه‌ڕ پۆسته‌ سیادییه‌كان كه‌ (هه‌ر سێ‌ سه‌رۆكایه‌تی‌و جێگره‌كانیان‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی پێشنیازكراو)‌و وه‌زاره‌ته‌كانی: به‌رگریی‌و ناوخۆ‌و دارایی‌و نه‌وت‌و ده‌ره‌وه‌‌و ئاسایشی نیشتمانیی‌و پلاندانان)ه‌و (تا ئێستا)، هه‌روه‌كو راگه‌یه‌نراوه‌ ده‌كاته‌ (18) پۆست، له‌مه‌ ته‌نیا (4)ی به‌ر كورد كه‌وتوه‌، واته‌ رێژه‌كه‌ی (22.2 %)ه‌، هه‌رچه‌وار پۆسته‌كه‌ش دیسان له‌ واقیعدا‌و به‌پێی ئه‌زمون، پرۆتۆكۆڵی‌و بێده‌سه‌ڵاتن‌و هه‌ندێكیشیان بونه‌ته‌ بارگرانیی له‌ سه‌رپرسی كورد. پرسی هه‌ر كوردێكی هۆشیار بكه‌یت، قه‌ناعه‌تی وایه‌ كه‌ رێژه‌ی كورد زۆر له‌و رێژه‌یه‌ زۆرتره‌.
به‌رزه‌ لێپرسراوانی لیستی كوردستانیی، هه‌روه‌كو وتمان، خۆیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ (شه‌ریكن) له‌ ناوه‌ند‌و ئه‌م (شه‌راكه‌ته‌) ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژاردن نییه‌، به‌ڵكو نه‌ته‌وایه‌تیشه‌ كه‌ لایه‌نی كوردستانیی به‌ كورسی كه‌می كردبێت، به‌ ئیستیحاقاقی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌م به‌ رێژه‌‌و هه‌م به‌ گرنكی پۆست‌و ده‌سه‌ڵاتیان، په‌راوێز كرابێت‌و به‌ كاروكرده‌وه‌ی (3)كابینه‌‌و به‌ ئیعترافی خودی سه‌رانی ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كه‌ نوێنه‌رانی لیستی ده‌سه‌ڵات له‌ ناوه‌ند تا راده‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌م بون له‌ ئه‌ركه‌كانیان‌و به‌ ده‌لیل جگه‌ له‌ هه‌ندێك پۆست‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حیزبیی‌و شه‌خسی‌و پاش زیاتر له‌ (7)ساڵ‌، هه‌ر وه‌ك به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ كردوه‌، (دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ چاره‌نوسسازانه‌ی هێشتا به‌ هه‌ڵپه‌سێردراویی ماونه‌ته‌وه‌ له‌ به‌غدا..)! ئێمه‌ باسی سڕینه‌وه‌ی (قه‌زای به‌دره‌‌و ناحیه‌ی جه‌سان‌و قه‌زای ته‌له‌عه‌فه‌ر ناكه‌ین له‌ ماده‌ دوی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم له‌ لایه‌نی لیستی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، كه‌ یه‌ك له‌ خاڵه‌ گه‌رمه‌كانی ماده‌ی 140)ه‌، یان ته‌وژمی ته‌عریب‌و تیرۆر دژی كوردی ناوچه‌ته‌عریبكراوه‌كان‌و چاره‌نوسی كه‌ركوك‌و گشت ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ كه‌ لیستی كوردستانیی پێشتر نه‌یتوانی وه‌كو پێویست قورسایی به‌هێزبونی خۆی به‌كاربهێنێت، له‌ واقیعی ئێستایدا نابێت چاوه‌ڕوانی قورسایی‌و به‌هێزبونی لێبكرێت به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: له‌م دابه‌زین‌و لاوازییه‌دا، نوێنه‌رانی كورد چه‌ند هۆكاربون؟
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌ پله‌ی‌ یه‌ك‌و له‌ پێش هه‌مو لایه‌نه‌كانی تر،  ئه‌وان به‌رپرسیارن. ئه‌زمونی (7)ساڵی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مانه‌‌و مانه‌وه‌ی كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌ هه‌ڵپه‌سێردراویی‌و ئاڵۆزبونی لایه‌نێكی زۆریان‌و ته‌وژمی ته‌عریب، گه‌واهیده‌رن. سه‌یر له‌وه‌دایه‌ كه‌ په‌نجه راده‌كێشرێت بۆ ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه‌، یان چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كورد له‌ ناوه‌ند‌و ئاڵۆزبونی ره‌وشه‌كه‌، هه‌ندێك له‌و نۆێنه‌رانه‌ ده‌یخه‌نه‌ پاڵی لوتكه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات.

رۆژنامه‌: ئێوه‌ كامیان زیاتر به‌ هۆكار ده‌زانن؟
جه‌وهه‌ر نامیق: هه‌ردو، وه‌لێ به‌شی شێر بۆ لوتكه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌من بۆ حیسابیان له‌گه‌ڵدا ناكرێت‌و ئه‌گه‌ر وانییه‌ بۆ گوناهباربكرێن، ئه‌گه‌ر پێیان ناكرێت‌و فه‌رز ده‌كرێت له‌ سه‌ریان، بۆ قبوڵی ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌: كورد، ئه‌م جاره‌ هیچ یه‌كێك له‌ گرفته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان به‌غدا‌و هه‌ولێریان یه‌كلاییكرده‌وه‌؟
جه‌وهه‌ر نامیق: پێشه‌كی، پێم باش نییه‌ بڵێین (كورد). كورد، ده‌یه‌وێت‌و ده‌شتوانێت شت یه‌كلایی بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ بإه‌خسێت. ئه‌وه‌ نوێنه‌رانیه‌تی (لیستی ده‌سه‌ڵات به‌ ته‌حدید) كه‌ ئیراده‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی نییه‌، تا ئێستا نه‌خێر، شتی جیدیی به‌دی ناكرێت. كێشه‌كه‌ له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ زۆر بواریاندا ئاڵۆزتربوه‌. ئه‌وه‌ راوبۆچونی ئێمه‌مانان نییه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ قه‌ناعه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ هه‌ر وه‌كو ئاماژه‌مان بۆ دا. لێتان ناشارمه‌وه‌ خه‌ریكه‌ لای به‌نده‌‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵكی ئێمه‌، قه‌ناعه‌تێك دروست ده‌بێت كه‌ پێمان وایه‌، لای ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیی ئه‌مه‌ی كه‌ هه‌یه، بۆ ئه‌وان ئیدیاڵ‌‌و نایابه‌ كه‌ بۆ ئه‌وان وابێت، ئیدی بۆ میلله‌تی كوردیش ده‌بێت وا نه‌بێت...!

رۆژنامه‌: پێتانوایه‌، نوێنه‌رانی كورد له‌م ده‌وره‌یه‌ی حوكمڕانیدا له‌ عێراق، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌ییان زامن‌و به‌ده‌ستهێنابێت؟
جه‌وهه‌ر نامیق: ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م به‌ده‌ستیانهێنابێت، یان به‌ده‌ستیبهێنن‌و وه‌كو خوله‌كانی دیكه‌ نه‌بێت، وه‌لێ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ ئه‌و خۆزگه‌یه‌ی زۆرێك له‌ ئێمه‌مانان گه‌شبین ناكات. ئاخر مه‌نتیق نییه‌ ده‌سته‌یه‌ك (7)ساڵ‌ له‌ به‌غدا نوێنه‌ری كورد بێت، دوای (3)كابینه‌ حوكمڕانیی (پرسه‌چاره‌نوسازه‌كانی كورد له‌ به‌غدا هێشتا هه‌ڵپه‌رسێردراو بن)‌و بگره‌ زۆرێكی ئاڵۆزتره‌ بوه‌، هه‌ر ده‌بێت ئه‌م تاقمه‌ مفاوز‌و شاند‌و نۆێنه‌ری كورد بن. له‌ سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كانی ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كاندا، له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌، گوایه‌ شاندی مفاوز له‌ به‌غدا، له‌وانه‌ پێك نایه‌ن كه‌ به‌ته‌مای‌ پۆستی ناوه‌ندن وه‌كو نۆێنه‌ری كورد وه‌ربگرن. له‌ واقیعدا‌و پاش ئه‌و ئه‌زمونه‌، هه‌واڵێكی وه‌ها مه‌نتیقی بو، وه‌لێ دواتر ده‌ركه‌وت وا نییه‌. ئه‌مه‌ گومان نییه‌ له‌ توانا‌و هه‌وڵی هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌، به‌ڵكو مانه‌وه‌ی كه‌سانێك له‌ پۆست‌و نۆینه‌رایه‌تی بۆ زیاتر له‌ سێ چوار خول‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی جهوده‌كانیان له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه‌ی‌و مانه‌وه‌ی ئه‌وپرسانه‌ به‌ موعه‌له‌قی‌و ئاڵۆزبونی لایه‌نێكیشی، دور نییه‌ گومان دروستبكات. به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی ده‌وروژێنێت، چونكه‌ ئه‌و ماوه‌ دور‌ودرێژه‌‌و به‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت جۆره‌ گه‌واهییه‌كه‌ له‌ سه‌رنه‌كه‌وتنیان. له‌ سیستمی ناچه‌قبه‌ستو به‌ دواداچونه‌وه‌‌و پیاچونه‌‌و لێپرسینه‌وه‌‌و لادانی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ به‌رپرس‌و نۆینه‌رایه‌تیی ده‌كه‌ن، سروشتییه‌. گۆڕین سیمه‌تی ژیانه‌‌و موراعاتكردنی هه‌ست‌و خواستی شه‌قامی كوردستانی پێویسته‌. ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان (19)خاڵیان ئاماده‌ كردبو وه‌ك پێشمه‌رج بۆ به‌شداری له‌ حكومه‌تی نوێ‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكی جه‌ختكردنه‌ له‌سه‌ر ئیلتیزامكردنی پێكهاته‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق‌و سه‌رۆك حكومه‌تی ئاینده‌‌و كابینه‌كه‌ی به‌ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان‌و گه‌ره‌نتیه‌. (17)خاڵی كێشه‌كان بو، خاڵی (18) گه‌ره‌نتی، ناوه‌ڕۆكی گه‌ره‌نتییه‌كه‌ش بریتیبو له‌ به‌ دیكۆمێنتكردنی ئه‌و پێكهاتنه‌ له‌ نێوان ئیئتیلافی كوردستانیی‌و سه‌رۆك حكومه‌تی ناوه‌ند‌و ده‌بێت بخرێته‌ به‌رنامه‌ كاری حكومه‌ت..تاد، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌میی كرد له‌ جێبه‌جێكردنیان، ئه‌وه‌ مافی‌ ئیئتیلافی كوردستانییه‌ له‌ حكومه‌ت بكشێته‌وه‌‌و به‌ كشانه‌وه‌یان حكومه‌ت (مستقیل)ه‌‌و هه‌ر هه‌مو ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ده‌بێت پێش راگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێ‌ ئه‌نجام بدرێت. سه‌رانی لوتكه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات ئێژن، مالیكی‌و پێكهاته‌كان ئه‌و مه‌رجانه‌یان قبوڵكردوه‌‌و هه‌ندێك ئێژن، واژۆكراوه‌‌و هه‌ر له‌ناو ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانیش هه‌ن ئێژن، زاره‌كییه‌‌و واژۆ نه‌كراو. ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمیی پێكهاته‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی پرۆسه‌ی سیاسیی‌و حكومه‌تی مالیكی قبوڵی كردبێت، ئه‌وه‌ تا ئێستا رای گشتی بێئاگایه‌ له‌و رێككه‌وتنامه‌‌و سه‌قفی زه‌مه‌نی‌و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كان‌و ده‌قی گه‌ره‌نتییه‌كه‌ی.
به‌هه‌ر حاڵ‌، حكومه‌تی نوێ‌ دامه‌زرا، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌ راده‌كێشێت دو خاڵه‌: یه‌كه‌میان: پره‌نسیپ‌و بنه‌مای (به‌رنامه‌ی سیاسیی حكومه‌تی نوێی عێراق)ه‌، كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران دایه‌ ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌ران‌و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ به‌ كابینه‌‌و به‌رنامه‌كه‌ی درا. له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كه‌ (42) خاڵه‌،  هیچ ئاماژه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نییه‌ به‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان لایه‌نی كوردستانی‌و حكومه‌تی ناوه‌ند له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه‌. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به‌ پرسی كورد‌و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانییه‌وه‌ دوپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی كابینه‌كانی دیكه‌یه‌. خۆ پێش كابینه‌ی جه‌عفه‌ری، لایه‌نی كوردستانیی له‌ ئێستا به‌ (هێز)تربون، پێكهاته‌كانی عه‌ره‌بی عێراق له‌ ئیستا لاوازتربون، ئه‌وده‌م هه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌ت (ئه‌یاد عه‌لاوی)‌و هه‌م سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نۆێنه‌ران، فوئاد مه‌عسوم (په‌رله‌مان)‌و هه‌م سه‌فیری ئه‌مه‌ریكا‌و سه‌فیری به‌ریتانیا به‌ دۆكیۆمێنتی فه‌رمیی به‌ڵێنیان دا كه‌ ماده‌ی (58) (كه‌ 140)ی ئێستایه‌، به‌ تایبه‌تی‌و باقی مافه‌كانی دیكه‌ دوای هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق جێبه‌جێبكرێن‌و له‌ په‌رله‌مانی كوردستان خوێنرانه‌وه‌، كه‌چی ئه‌وه‌ چواره‌مین كابینه‌یه‌، پرسه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن. دوه‌میان: گه‌ره‌نتییه‌كه‌یه‌، دیاره‌ خاڵی (18)، یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، یان هه‌موار كراوه‌. هه‌واڵه‌كانی میدیاكانی عێراق واده‌گه‌یه‌نن كه‌ ده‌ستكاری كراوه‌‌و له‌ جیاتی ده‌قی ئیئتیلافی كوردستانیی: (18- تعد الحكومة الائتلافية مستقيلة حال انسحاب الطرف الكوردستاني بسبب خرق دستوري واضح او عدم تنفيذ البرنامج المتفق عليها.) ئةم دةقة دانراوة: (انة في حالَ وجود أي انتهاك للدستور من قبل الحكومة العراقية يجب اولا اللجوء الي اللجنة العليا المشكلة من الطرفين (الحكومة العراقية وكتلة الائتلاف) فاذا تعذر الحل علي اللجنة احالة الموضوع الي المحكمة الفيدرالية (الاتحادية) وفي حال فشل المحكمة في حل الخلاف فان من حق الطرف المعني الانسحاب من الحكومة وعندها يتعين علي الاطراف الاخري ايضا الالتزام بذلك الانسحاب من الحكومة العراقية الذي ستكون في حكم المستقيلة.) جیاوازیی له‌ به‌هێزی‌و ناوه‌ڕۆكی هه‌ردو ده‌قه‌كه‌ رونه‌، ئه‌مه‌ی كه‌ گوایه‌ رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه‌، ده‌قێكی بێمانا‌و بێناوه‌ڕۆك‌و چه‌واشه‌كاره له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌: یه‌كه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر لادان یان پێشێلكردنی ده‌ستور، مافی پێكهاته‌‌و لایه‌نێكی سیاسیی نییه‌. به‌پێی ده‌ستور ئه‌و مافه‌ دراوه‌ به‌ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ماده‌ی (93- دوه‌م)ی ده‌ستور، له‌وه‌ش زیاتر له‌ ده‌قی یه‌كه‌م، نه‌ك ته‌نیا لادان له‌ ده‌ستور پێش مه‌رج بو، به‌ڵكو جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌ مه‌رجه‌، كه‌چی له‌ ده‌قی هه‌مواركراو باسی جێبه‌جێنه‌كردنی به‌رنامه‌ ناكات. دوه‌م: كه‌ درا به‌ دادگای باڵای فیدراڵی، دادگا بڕیار ده‌دات‌و بڕیاره‌كانی بۆ گشت لایه‌نه‌كان مولزه‌مه‌. (ماده‌ی 94 ده‌ستور: «بڕیاره‌کانی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌، یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌یه‌و ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان پێوه‌ی‌ پابه‌ندبن»، پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر ئه‌ساسی موحاسه‌سه‌ی حیزبیی‌و تایفه‌گه‌رییه‌، له‌ حاڵه‌تی پرسه‌ چاره‌نوسازه‌كانی په‌یوه‌ندار به‌ كورد، باوه‌ڕ ناكه‌م لاینگیری لیستی كوردستانیی بن، ئه‌وده‌م قبوڵ‌ نه‌كردنی بڕیاری دادگا له‌ لایه‌نی فراكسیۆنی كوردستانیی، به‌ پێشێلكردنی ده‌ستور له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت. سێیه‌م: ئه‌و رسته‌یه‌ی‌ كه تایبه‌ته‌ بۆ لایه‌نه‌كانی غه‌یری‌ كوردستانیی ناو حكومه‌ت، ته‌ماویی‌و قابیلی ئیجتیهاده‌: (فان من حق الطرف المعني الانسحاب من الحكومة وعندها يتعين علي الاطراف الاخري ايضا الالتزام بذلك الانسحاب من الحكومة العراقية..) ئیلتیزامكردن (بذلك الانسحاب) مه‌رج نییه‌ بۆ كشانه‌وه‌یان، یان ده‌كرێت وا ته‌فسیر بكرێت. چواره‌م: هه‌تاكو ئه‌گه‌ر هاتو، لایه‌نی كوردستانی ئینسحاب بكات، حكومه‌ته‌كه‌ موسته‌قیل نییه‌، به‌ڵكو (ستكون في حكم المستقيلة).
 به‌پێی ئه‌زمونی ئه‌م (7)ساڵه‌‌و سروشتی پێكهاته‌‌و لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی عێراق‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، به‌ هۆشیارانه‌ ده‌قی ته‌ماویی‌و پڕ له‌ كه‌مین‌و فره‌ ئیجتیهادهه‌ڵگر داده‌ڕێژن. باوه‌ڕ ناكه‌م نوێنه‌رانی لیستی كوردستانی به‌م گه‌مه‌یه‌ نه‌زانن، وه‌لێ قبوڵكردنی ده‌قی وه‌ها، هه‌ندێك جێگای پرسیاره‌.

رۆژنامه‌: له‌م رۆژانه‌دا، میدیای كوردی به‌گشتیی، ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی (2011)دا وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پیلانێكی مه‌ركه‌زییان سه‌باره‌ت به‌ بوجه‌ی عێراق به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌‌و واژۆی پڕۆژه‌ی بودجه‌شیان كردوه‌ كه‌ ئێستا له‌ په‌رله‌مانه‌. چۆن له‌م كه‌مته‌رخه‌میی‌و لاموبالاتییه‌ی وه‌زیره‌ كورده‌كان، ده‌ڕوانن؟ 
جه‌وهه‌ر نامیق: له‌ ورده‌كاریی ئه‌و پیلانه‌ بێئاگام، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ش بۆچی ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ كه‌ نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا، نه‌خشه‌‌و پیلانی ناته‌با له‌گه‌ڵ‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێت‌و (فێڵیان) لێده‌كرێت، یان خۆیان غافڵ‌ ده‌كه‌ن لێی! هۆكار مه‌علومه‌ كه‌ هه‌ندێكی قابیلی موناقه‌شه‌یه‌‌و زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌مساردیی‌و نه‌بونی به‌دواداچونه‌وه‌‌و ردبینی‌و لێپرسینه‌وه‌‌و حیساب‌و كیتاب، هه‌ر چۆن ئه‌وانه‌ی كۆن، باز به‌سه‌ریاندا درا‌و قوتدران، ئه‌وه‌ی ئێستایش هه‌ر وه‌ها. وابزانم دور نییه‌ كه‌ لای هه‌ندێك له‌ ئه‌مانه‌ ئه‌و پره‌نسیپه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت: ته‌نیا زه‌ره‌ریان بۆ په‌زه‌كان نه‌بێت، باقی دیكه‌ موشكیله‌ نییه‌!.
 
رۆژنامه‌: پێتانوایه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌مجاره‌، هه‌روا ئاسان بێت، ئه‌و هه‌ڵانه‌ چاره‌سه‌ربكرێن، یاخود رێژه‌ی (17%)ی بودجه‌ی هه‌رێم به‌ئاسانی به‌ ده‌ستبهێنینه‌وه‌؟
جه‌وهه‌ر نامیق: ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ گشتی (پاره‌)‌و ئیمتیازات بێت، به‌ڵێ، ئاسانه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت. له‌م خوله‌ش باوه‌ڕ ناكه‌م (17%) ببێته‌ گرفتێكی بنبه‌ست، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كانه‌، ئه‌وه‌ زه‌حمه‌تر ده‌بێت، هۆكاریش زۆره‌، له‌ نێوانیاندا:
1. سروشت‌و ئه‌وله‌ویاتی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیی هه‌رێم‌و نه‌بونی ئیراده‌ی مواجه‌هه‌‌و حه‌سم.
2. ئه‌دا‌و میكانیزم‌و سروشتی زۆرێك له‌ نوێنه‌رانی لیستی ده‌سه‌ڵات له‌ ناوه‌ند‌و ئه‌زمونی (7)ساڵ‌‌و نه‌بونی مه‌رجه‌عیه‌تێكی جیدیی‌و كاریگه‌ر‌و به‌توانا‌و خاوه‌ن بڕیاری سه‌ربه‌خۆ.
3. عه‌قڵیه‌تی نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی عێراق به‌ سوننه‌‌و شیعه‌یانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی پرسی كورد‌و ده‌سه‌ڵات به‌ گشتیی.
4. فاكته‌ره‌ ده‌ره‌كییه‌كان‌و رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و قایلبون به‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێكجار پرسی كورد وه‌ك كارتی فشار‌و سازش به‌كاربهێنرێت بۆ پێكهاتنی لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی عێراق‌و به‌هێزكردنیان‌و به‌رده‌وامبونی ئه‌جێنداكانیان .... تاد.

رۆژنامه‌: چۆن ده‌ڕواننه‌ مه‌سه‌له‌ی به‌شدارینه‌كرنی گۆڕان له‌ حكومه‌تدا؟
جه‌وهه‌ر نامیق: گۆڕان وه‌ك هێزێكی سیاسیی كوردستانیی‌و عێراقی، ئازاده‌ له‌ جۆری په‌یوه‌ندیی‌و هاوپه‌یمانێتیی‌و هه‌ڵوێست له‌ ئاستی كوردستان‌و له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق. وه‌ك فراكسیۆنێك له‌ په‌رله‌مانی عێراق، گۆڕان ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه‌ (8) كورسی، له‌ هه‌رێمیش (25%)ی وه‌دستهێناوه‌ (به‌ده‌ر له‌ كوتا)، پارتی‌و هاوپه‌یمانانی (30%)‌و یه‌كێتی‌و هاوپه‌یمانانی(29%). به‌م پێیه‌ مافی ره‌وای خۆیه‌تی، پاش ئه‌وه‌ی له‌ ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كشایه‌وه‌، به‌شی له‌ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌پێی ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژاردن‌و ئیستیحقاقی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بێت. دیاره‌ مامه‌ڵه‌ی (مالیكی) واته‌ ئیئتیلافی عه‌ره‌بی شیعه‌، ده‌رحه‌ق به‌ گۆڕان، به‌ده‌ر بوه‌ له‌و پره‌نسیپانه‌. ئه‌وه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌، جێگای داخه‌، ئه‌گه‌ر وابێت، نه‌ده‌بو لیستی ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نێكی كوردستانیی بكات. هه‌ڵوێستی راگه‌یه‌نراوی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ ناهه‌قی‌و پێشێلكردنی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن‌و نه‌ته‌وایه‌تی، ده‌بێت پشگیریی لێبكرێت، چونكه‌ ئه‌و دو ئیستیحقاقه‌ له‌ نه‌تیجه یه‌ك له‌ مافه‌كانی كورده‌. به‌ هه‌مو حیساباتێك مافی ره‌وای گۆڕان بو (2)پۆستی وه‌زاریی‌و پۆستێكی سیادیی به‌ربكه‌وێت. 

رۆژنامه‌: مامه‌ڵه‌ی‌ لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ كورد بۆ مه‌حرومكردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ پێدانی‌ وه‌زاره‌ت، به‌و مه‌رجه‌ی‌ كه‌ داوایان له‌ گۆڕان كردوه‌، بچێته‌ ناو ئیئتیلافه‌كه‌وه‌، چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه‌؟
جه‌وهه‌ر نامیق: له‌ ورده‌كارییه‌كان بێئاگام، وه‌لێ به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی گۆڕان‌و لێدوانی‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی لیستی ده‌سه‌ڵات، دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بوایه‌ لیستی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر چۆن گۆڕان له‌ ئاستی چه‌ند پرسێكی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ ته‌ك هاوپه‌یمانیی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كاندا، هه‌ڵوێستی مه‌سئولانه‌ی له‌ به‌غدا وه‌رگرت، ئاوه‌ها هاوكار‌و پشتیوانیی گۆڕان بونایه. لۆجیك نییه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمیی كورد، كارئاسانیی بۆ به‌شداریی هه‌ندێك لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تی دژ به‌ كورد‌و شۆڤێنی بكه‌ن‌و مامه‌ڵه‌ی بێشه‌رت‌وشروتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن له‌مه‌إ وه‌رگرتنی پۆسته‌ سیادیی‌و فه‌رمییه‌كان، كه‌چی وا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نێكی كوردستانیی بكه‌ن كه‌ له‌ ئاستی پرسه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا پێشه‌نگ‌و هاوكار‌و پشتگیریان بن.

رۆژنامه‌: پێتانوایه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ خیاری‌ ئۆپۆزسیۆن بون بۆ گۆڕان، ده‌توانێت چ قازانجێك به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بگه‌یه‌نێت؟
جه‌وهه‌ر نامیق: له‌ ئاستی یاسا‌و بإیار‌و سیاسه‌ت‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌زگا ره‌سمییه‌كانی ناوه‌ندی به‌غدا، باوه‌ڕ ناكه‌م له‌ پراكتیكدا به‌ ته‌نیا (8) ده‌نگ زۆر له‌ هاوكێشه‌كان بگۆڕێت، وه‌لێ وه‌ك رۆڵ‌‌و هه‌ڵوێست‌و ره‌نگ‌و ده‌نگێكی كوردستانیی‌و به‌ده‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی‌و حیزبیی‌و له‌ روی مه‌عنه‌ویی كوردایه‌تییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌ به‌باشی به‌ڕێوه‌ببرێت،  ئه‌وه‌ دور نییه‌ كه‌ ببنه‌ بنكه‌و ده‌نگێكی زوڵاڵ‌‌و ره‌سه‌ن‌و داكۆكیكار له‌ سه‌ر مافی میلله‌ته‌كه‌مان. دور نییه‌ كه‌ له‌ ئاستی عێراقیشدا بۆ هه‌ندێك پرسی گرنگ، هاوڕاو هاوهه‌ڵوێستیان هه‌بێت. پێداگرتن له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد كه‌ (ته‌عریب‌و حه‌سمكردنی سنوری باشوری كوردستان جه‌غه‌زه‌كه‌یه‌تی)‌و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌‌و بڕیاری كوردستانیی‌و سوربون له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌یان كه‌ گوزارشته‌ له‌ ویست‌و خواستی ده‌نگده‌رانی‌و سازشنه‌كردن له‌سه‌ر پرسه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانییه‌كان‌و له‌قاودانی ئه‌و لایه‌ن‌و لێپرسراوانه‌ كه‌ كه‌مته‌رخه‌می‌و سازش ده‌كه‌ن، وزه‌‌و هێزو متمانه‌یه‌كی دیكه‌ی زیاد به‌ گۆڕان ده‌ده‌ن‌و ئه‌مه‌ش به‌ ته‌ئكید له‌ قازانجی خۆیان‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی دیموكراتییه‌ته‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ئازاد سوید
 زۆر سوپاس بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگه..به‌ڕێزان من 100% له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵکی کوردستان به‌هه‌موو هێزو توانایه‌ک پشتگری له‌هه‌ڵوێسته‌کانی گۆڕان بکه‌ن. چونکه ‌ده‌بێ هه‌موومان بزانین پاش هاتنی گۆڕان خه‌ڵکی کوردستانی ناوی {گه‌نده‌لی و بودجه ‌و سه‌روه‌ت و سامان } بیستویانه ‌پێش ئه‌و کاته ‌خه‌ڵک نه‌یانده‌زانی که ‌ئه‌م پارچه‌یه ‌خاوه‌نی چیه ‌سه‌روه‌ته‌کانی له‌کوێ بۆ کوێ ده‌ڕوات. ئه‌مڕۆ هه‌موو شت به‌هێزو توانای ئه‌وان رون بوته‌وه ‌من ئومێدم وایه‌ له‌کاتێکی زور نزیکدا ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی دزو جه‌رده‌چیه‌کان ده‌ردێت. خه‌لکی کوردستان ده‌بێته ‌خاوه‌نی ده‌ستورێکی راسته‌قینه ‌که ‌خزمه‌تی ته‌واوی خه‌ڵک بکات به‌بێ جیاوازی. به‌ڵام کاک جه‌وهه‌ری زۆر به‌ڕێز زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌جه‌نابت ده‌ناسن چاوه‌ڕوانی زیاترن له‌ جه‌نابت.
bawki aya
 Gorran ham zarbay la korsiyakani nawchadaberawakan da ba fawtandeni dangi kurd hamesh la jia bonaka zoor halay kerd boiesh pem basha ka halakani khoy bebinet. balam la asty peshkesh kerden wa balawkerdnaway hende proja la parlemani kurdistan men dastkhoshiyan le dakam pewistesha ka kak nosherwan bwerter bet ham halakan bas bekat ham rexestenakani gorran rek bekhat. wa chiter khoy nasharetawa harwaha ba bashi dazanim ka gorran maway 2 hafte wako ezrab bashdari kobonawakani parleman nakat tako mochaye PM wa asayesh begorret wa selfay zawaj eafe bekat harwaha dayway pedachunawa ba hamu khaneneshinan pela taybet bekat.
yamolki
 00 لاحضوا العنوان ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت00 اولا: انتم تخاطبون اناس بعقول وادمغة راقیة حبذا لو ترکتم صیغة الامر فی مخاطبتنا. ثانیا: لو استطاع گۆران فرض انفسهم بمرور الوقت كطليعة جديرة وقادرة لقادة البيزنس والعلم والفكر والسياسة وكل شىء فى هذا البلد وساعتها ستنحنى لهم تلقائيا كل الهامات.
مشه‌خت دهوکی
 ‌هێژا جه‌هه‌ر نامق ده‌ستێن ته‌ دخوه‌ش بو وان ئارێشێن ته‌ ده‌ستنیشانکرین کو دکه‌ڤنه‌ دری یا پێشڤه‌چونا دان و ستاندنێن کوردا لگه‌ل حکمه‌تا عیراقێ بدیتنا من نوری مالکی گه‌له‌ک پێ که‌یف خوه‌ش بو ده‌ما دیتی پرانی یا شاندێ کوردی پێکهاتینه ژ هه‌ردو پارتێن ده‌سه‌لات لکوردستانێ ،چونکی دزانیت رازکرنا وان یان فێل لێ کرن گه‌له‌کا بساناهی یه‌ دیماهیک ژی هه‌روه‌سا ده‌رکه‌فت 19 خالێن کورد وه‌ک مه‌رج بو به‌شداری کرن دحکمه‌تێ دا بای برن و بارانێ شیشتن و ئه‌ڤه‌ژی دێ بزیانه‌کا مه‌زن ڤه‌گه‌ریت بو گه‌لێ کوردستنانێ .
alan muxtar
 emcare arabakan dangyan zore u shunu regay xuyan gertue kurdistan au dest peshxeryay kak masud bes sudi heya bu arabekan kurd hataku istash lagell milet dro akat , ager raste bo beresmi runy nakenaue ke 19 xalake kutay hat? nexer masalay pare laserui hamu shtekaueya ama zor be zui deji austen belam madey 140 yan beshtgiri kurdek naken le hukmati baxda dengi hebet dua roj her yek mabestyanesh abet,aunde basy turkmanu baass dekan ke dua roj hamu ebene dujmen , kecy 25% kurdi xuman be besh akan , hiwadarem negerynaue bo hukmezatekay sadam .belayenem beshtgiri lakud akam laheshunek bet supas handaran
shaxewan
 destxosh kak cewher namiq bo aew wite cuwananet min le gel tewawiy bo cunekantim hiwadarim hemishe berezishit hemishe le ser pirsa neteweiyekan pishtiwaniy le bizutnewey goran bikeit ,lereshewe dest xoshiy le rojnameiy rojname aekem bo aem core caw pekewtinane.
barzan
 barez kak jawhar .to esta btawe tu natawet lasar goran hsabet wa bnamala w talabane har hsabe gorant bo dakan ja barez bo 1 jarake ba ashkra kar lagal goran nakaet wa bo aw melta aw azmonae hata la xzmate am milata damawada bet.
baxtyar
 dast xosh kak jawhar jwan henawta hiwadarm la hamo rwdawakanda rai xot bleit har awa ba rashkawi omedawarm legal gorran ziatr nzik bbitawa
awareyek
 Desttan xosh bé,.................. ...Le gel rézman
Sabah Yassin
 حه‌ز ده‌که‌م به‌ کاک جه‌وهه‌ر بڵیم، فو کردنی کاک مه‌سعود به‌ هه‌ستی کورددا له‌ موته‌مه‌رداو ‌ به‌ ده‌ست ماچ کردن مام و ئاموزا کۆتایهات، ئه‌وه‌ش به‌ لایه‌کدا بێماناکردنی مۆته‌مه‌ر بو و به‌ لایه‌کی تردا به‌یانی ئه‌قلی خۆ به‌زلزانی گوندی کوردی بو، ئه‌گه‌ر نا که‌س رێگه‌ له‌ ماڵی به‌رزانی نه‌گرتوه‌، که‌ بڵین پارتی و کورد مڵکی ئێمه‌یه‌. ئه‌وان وه‌ک گوندیکی کوردی، ئه‌وه‌ ناڵین و تۆش وه‌ک مرۆڤیکی شاره‌زا به‌ لوتکه‌ی کوردو سیاسه‌تی چه‌وتی رایس له‌و نه‌زانی لوتکه‌ی دیار تێگه‌یشتویت. به‌هیوام له‌و رۆووه‌ شیکارانه‌ باس له‌ لاوازی و خۆ به‌زلزانی کورد بکه‌یت، چونکه‌ ئه‌و ئه‌قڵه‌ شیکاریه‌ بۆ نه‌وه‌کان ده‌بیته‌ مایه‌ و ده‌ستمایه‌ و دوریش نیه‌ ئه‌وسا کورد هانی سه‌رمایه‌ بدا که‌ ده‌توانیت به‌ مانا وشه‌ سه‌رکردایه‌تی بکات.
rellos
 sarata dast khoshi la rozhnama akam baray mn goran wak chonn parlamani kurdistni hazhand pasti khoyan salmand la parlamani irakish ba haman shewa parlaman ahazhenn wa rasti khoyan asalmenn dast khosh bo goran bo peshawa baraw goraneki gawra ::::::
ئه‌نوه‌ر ئه‌ڵمان
 .. بیروڕا ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌پێز و پڕ له‌ ژماره‌ و فاکت و ڕاستیانه‌،به‌ چه‌ند دێڕێک کۆتایی نایه‌ت! ده‌شێت گه‌وره‌یی کۆمێنتاره‌که‌ چه‌ندین هێنده‌ی وتاره‌که‌ به‌رفراوان بێت !. چونکه‌ خوێنه‌ری هۆشیار و به‌ویژدان، بێچه‌ندوچۆن؟ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاوبۆچوون و سه‌رنجانه‌دایه‌. ئیدی کۆمێنتاری چی؟! بۆیه‌ من وای به‌باش ده‌زانم که‌ ئه‌م جۆره‌ وتاره‌ به‌ پێزانه‌، وه‌ک بڵاوکراوه‌ی دیواریی، له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کانی شار و شارۆچکه‌کاندا هه‌ڵبواسرێن، هه‌تا هه‌موو تاکێکی کورد، له‌ خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌ ڕاستییه‌کان به‌رخوردان بن. هه‌تا هه‌ر تاکێکی کورد بۆی ئاشکرا بێت، سه‌رانی کورد چه‌نده‌ قازانیجیان به‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان گه‌یاندووه‌ و چه‌نده‌یش زیان!! له‌ کۆتاییدا ته‌مه‌ن درێژی و ته‌ندروست باشی بۆ هێژا(جه‌وهه‌ر نامیق) به‌ هیوا ده‌خوازم و هه‌ر سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز بێت.
داماوێک
 به‌ڕێز کاک جه‌وهه‌ر ! ده فه‌رموو حه‌ره‌که‌تێک بکه، بۆ به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ گۆڕان کار ناکه یت؟ حه‌یف نییه ئه‌و هه‌موو ته‌جروبه‌یه نه‌خرێته کار، چه‌پڵه به ده‌ستێک لێ نادرێت.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ