سازدانی: هۆشیار عه‌بدوڵا
له به‌رنامه‌ی روبه‌ڕوی كه‌ناڵی ئاسمانی KNN نه‌وشیروان مسته‌فا باس له هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی 29-1-2011ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، هاوكات رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جوڵانه‌وه‌كه‌مان، نیه‌تی ئه‌وه‌ی هێناوه كه جوڵانه‌وه‌یه‌كی هێمنانه بێت، جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئاشتییانه بێت، جوڵانه‌وه‌یه‌كی دیموكراتیانه بێت، جوڵانه‌وه‌یه‌ك بێت پشت ببه‌ستێت به خه‌باتی مه‌ده‌نی، هه‌مو شێوه‌كانی توندوتیژیمان پێ خراپه"
KNN: سه‌ره‌تا با له‌و به‌یاننامه‌یه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه بزوتنه‌وه‌كه‌تان له 29-1-2011 بڵاویكرده‌وه، ئه‌م به‌یاننامه‌یه بۆ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه وا هه‌ست ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانێك و ئه‌زمه‌یه‌كی قوڵ هه‌یه كه چه‌ند لایه‌نێكی هه‌یه، قه‌یرانه‌كه لایه‌نی سیاسی هه‌یه، لایه‌نی ئابوری هه‌یه، لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، لایه‌نی رۆشنبیری و... لایه‌نی جیاجیای هه‌یه، ئه‌م قه‌یرانه ئێمه پێمانوایه ئه‌وه‌ی كه مه‌سئوله له دروستبونی و ئه‌وه‌ی مه‌سئوله له چاره‌سه‌رنه‌كردنی تائێستا به‌ڕاده‌ی یه‌كه‌م و له پله‌ی یه‌كه‌مدا ده‌سه‌ڵاته، وه‌كو چۆن ئه‌وان سیناریۆی خۆیان هه‌یه سیناریۆكه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا له ئارادایه، بریتییه له درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه وه‌ك هێزێكی سیاسی سیناریۆی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه چۆن له‌م قه‌یرانه دهرئهچیته ده‌ره‌وه و چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه ده‌كه‌یت به چ رێگه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، ئه‌و به‌یانه‌ی ئێمه بریتییه له سیناریۆیه‌كی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه قوڵه‌ی كه چه‌ند ساڵه كوردستانی عێراق به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌مه وه‌كو ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن نه كوده‌تایه و نه ئینقلابه و نه ئاژاوه‌گێڕییه و نه شتێكی خراپمان كردوه.
ئێوه خۆتان ده‌زانن له چه‌ند مانگی رابردودا له عێراقدا هه‌ڵبژاردن كرا چه‌ندین جار هێزه سیاسییه‌كان داوای ئه‌وه‌یان كرد كه حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ببێت به حكومه‌تی كار به‌رێكردن (تصریف اعمال) یان حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات دابمه‌زرێت و ئه‌و حكومه‌ته له‌كاربخرێت، چه‌ندجار داوایان كرد كه ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی له عێراقدا هه‌یه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، كه‌سیش نه‌چو به‌گژیانا و كه‌سیش ئه‌مه‌ی به ئینقلاب و به موئامه‌ره و به پیلانی بێگانه ناونه‌برد، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی ئێمه‌ش سیناریۆیه‌كه و پێمانوایه چاكترین سیناریۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئێستا كوردستانی عێراقی تێدایه.
KNN: كاردانه‌وه‌ی ئه‌وانت چۆن بینی؟ یان هه‌ڵوێستت سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وان چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من به‌لامه‌وه سه‌یره دو حیزب كه خۆیان به خاوه‌نی توراسێكی سیاسی زۆر ئه‌زانن و پێیانوایه كه ته‌جروبه‌یه‌كی سیاسی دورودرێژییان هه‌یه له‌بواری موعارهزهكردن و له‌بواری مقاوهمهكردن و له‌بواری حوكمڕانیدا به‌و زمانه سیاسییه قسه بكه‌ن، له‌لای من زمانی سیاسی هه‌ر رێكخراوێكی سیاسی هێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌قڵی سیاسی ئه‌و رێكخراوه سیاسییه‌یه، ئه‌م زمانه سیاسییه‌ی كه ئه‌م جه‌ماعه‌ته ئه‌مجاره به‌كاریانهێناوه له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی نیشانه‌ی دواكه‌وتنه له بیری سیاسی‌دا، ئه‌و وشانه‌ی كه به‌كاریانهێناوه وه‌كو تێكده‌ر و گێره‌شوێن و ئاژاوه‌چی و كوده‌تاچی و ...هتد، ئه‌مانه ئه‌چێته خانه‌ی جنێوی سیاسییه‌وه، ئه‌چێته خانه‌ی ته‌شهیره‌وه، ناچێته خانه‌ی گفتوگۆی سیاسییه‌وه، من به‌داخه‌وه‌م كه ئه‌وانه به‌و رێگه‌یه به‌رپه‌رچی به‌یاننامه‌كه‌ی ئێمه‌یان دایه‌وه، ئێمه پێمانوابو كه ئه‌وانه داده‌نیشن لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش به‌دیلی خۆیانیان ده‌بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌وباره‌یه‌وه، سیناریۆیه‌كی له‌وه‌ی ئێمه چاكتر و ئاقڵانه‌تر به‌تایبه‌تی كه ئێستا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه شتێكیان بخستایهڕو، نه‌ك به‌و ئسلوبه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌یاندا بڵاویانكردۆته‌وه.
KNN: باسی زمانت كرد، قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێوه ده‌كرێت كه زمانی سیاسی ئێوه یان زمانی راگه‌یاندنی ئێوه زمانێكی تونده؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ وامان پێ ئه‌ڵێن! بێگومان ئه‌وه ده‌سه‌ڵات وامان پێ ئه‌ڵێت، ره‌نگه هه‌ندێك له دۆسته‌كانیشمان وامان پێ بڵێن، به‌ڵام بائێستا ئێمه هه‌ق و حسابێك له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ین، چ بۆشاییه‌كیان بۆ ئێمه هێشتوه‌ته‌وه كاری تیا بكه‌ین، ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی كه بریتیه له په‌رله‌مان به‌ناوی زۆرینه و كه‌مینه‌وه ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ریدا به‌ئاره‌زوی خۆیان دهیسوڕێنن كه‌ی بیانه‌وێت كۆی ده‌كه‌نه‌وه كه‌ی بیانه‌وێت بڵاوه‌ی پێ ده‌كه‌ن، چ یاسایه‌كیان بوێت تێی ده‌په‌ڕێنن، به‌مانایه‌كی تر واتا ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعییان داگیركردوه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی كه خۆی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ده‌نوێنێت، به‌ڵێ قبوڵمانه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نوێنه‌ری ئه‌و دو حیزبه‌ی ده‌سه‌ڵات و چه‌ند حیزبێكی تره كه به‌شدارن له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام له‌خوار وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه هیچ جێگایه‌كیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه بۆ ئێمه، له‌خوار وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ئێمه وه‌كو خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته هه‌قی ئه‌وه‌مان هه‌یه له بریكاری وه‌زیری ته‌كنۆكرات، له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه، له قایمقام، له به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه، له سه‌رۆكی شاره‌وانی له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و ...هتد، له‌مانه‌شدا من ناڵێم به‌شمان هه‌بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌مان كه كهفائهتیان هه‌یه پێویسته ره‌چاوی ئێمه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رچی له حیزبه‌كانی خۆیان نه‌بێت و هه‌رچی ملیان بۆ كه‌چ نه‌كات، هه‌رچی گومانیان لێ كردبێت كه سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، یان مه‌یلێكی به‌لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یه، هه‌وڵیان داوه ده‌ری بكه‌نه ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌م دواییه‌دا ئه‌و چوار مامۆستایه‌ی كه كاتی خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بون و ئێستا چونه‌ته‌وه بۆ قوتایخانهكانیان، به‌ڕێوه‌به‌ی قوتابخانه‌كانیان قبوڵ ناكه‌ن بێنه شوێنیان و پێیان ده‌ڵێن هه‌تا له مه‌ڵبه‌نده‌وه فه‌رمانمان بۆ نه‌یات ئێمه دهوروتهسلیمتان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، به مانایه‌كی تر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیشیان به‌ڕوی ئێمه‌دا داخستوه و هیچ مه‌جالێكی ئه‌وه‌مان نیه كه بتوانین ئێمه له‌بواری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا خزمه‌تێك به میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین، له‌بواری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریشدا خه‌ریكن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ره‌و بهسیاسهتاویكردن ده‌به‌ن، رقیان له‌هه‌ر كه‌سێك بێت، بیانه‌وێت له‌هه‌ر كه‌سێك شكات بكه‌ن، ده‌یكه‌ن و ئیعاز ئه‌ده‌ن كه سزابدرێن، بێجگه له‌مه‌ش بۆ به‌دبه‌ختی كورد له كوردستاندا دو ده‌سه‌ڵاتی تریش هه‌یه كه یه‌كێكیان ده‌سه‌ڵاتی هێزه چه‌كداره‌كانه، ئه‌وی تریشیان ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندنی حیزبییه، ده‌سه‌ڵاتی هێزه چه‌كداره‌كانیش كه بریتییه له پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و زانیاری و پاراستن، ئه‌مانه هه‌موی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندایه، هیچ مه‌جالێكیان بۆ ئێمه نه‌هێشتوه‌ته‌وه كه به‌شدارییان تێدا بكه‌ین، ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندنیش نزیكه‌ی چه‌ند سه‌د كه‌ناڵی ئاسمانی و ناوخۆیی و رادیۆ و رۆژنامه و گۆڤاریان هه‌یه، ئێمه ته‌نها یه‌ك ته‌له‌فزیۆنمان هه‌یه و یه‌ك رادیۆمان هه‌یه و یه‌ك رۆژنامه‌ی هه‌فتانه‌مان هه‌یه و یه‌ك سایتی ئهلهكترۆنیمان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان له‌سه‌ر و 400 ده‌زگای جیاجیای راگه‌یاندنیان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه هیچ مهجالێمان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه نه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، نه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، نه له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، واته غه‌یری ئه‌وه، ئه‌و بۆشاییه‌ی كه بۆ ئێمه‌یان نه‌هێشتوه‌ته‌وه ئێمه ئه‌گه‌ر قسه نه‌كه‌ین چی بكه‌ین؟
KNN: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ن ئه‌و به‌یاننامه‌یه جۆرێك له توندوتیژی لێ بكه‌وێته‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جوڵانه‌وه‌كه‌مان، نیه‌تی ئه‌وه‌ی هێناوه كه جوڵانه‌وه‌یه‌كی هێمنانه بێت، جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئاشتییانه بێت، جوڵانه‌وه‌یه‌كی دیموكراتیانه بێت، جوڵانه‌وه‌یه‌ك بێت پشت ببه‌ستێت به خه‌باتی مه‌ده‌نی، هه‌مو شێوه‌كانی توندوتیژیمان پێ خراپه، بگره ئێمه خۆمان به‌شداریمان كردوه له دروستكردنی ئه‌و دهمودهزگایهی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، له بیناكانیدا له شه‌قام و رێگاوبانهكانیدا، بۆیه هه‌رگیز پێمان خۆش نیه شتێك كه ئێمه و میلله‌ته‌كه‌مان به 20 ساڵ دروستمان كردوه، له‌ماوه‌ی دو سێ رۆژدا بڕوخێت و ته‌فروتونا بكرێت، به ته‌ئكید ئێمه له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا نین و پێمان خۆش نیه، داوامان له كه‌سیش نه‌كردوه توندوتیژی بنوێنێت، هه‌روه‌ها ئێمه هیچ ئامرازێكی توندوتیژیشمان به‌ده‌سته‌وه نیه كه به‌كاری بهێنین، ئێمه هێزی چه‌كدارمان نیه، هێزێكی سیاسین، ئێمه هێزێكی جه‌ماوه‌ریمان هه‌یه كه بێ چه‌كه، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیرهابیمان نیه تا به‌كاری بهێنین، ئه‌وه لایه‌نه‌كانی ترن كه دامه‌زاروه‌ی له‌و بابه‌ته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌توانن ئیرهابی سیاسی و فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن.
KNN: باس له‌وه ده‌كرا له په‌یوه‌ندیتان به هێزه‌كانی تره‌وه، یاخود له‌شێوازی كاركردنتاندا باس له‌وه ده‌كرا كه لانی كه‌م له به‌غدا جۆرێك له یهكڕیزیتان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌رز و ئه‌م یه‌كڕیزییه جۆرێك له كه‌لێنی تێكه‌وت، بۆچونت له‌وباره‌یه‌وه چیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه سه‌باره‌ت به یه‌كڕیزی كورد یاخود رۆشنتر بڵێم، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌پێی ده‌وترێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یان ئاسایشی نیشتیمانی كورد، ئێمه بۆچونه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جیاوازه، ئه‌وان بۆچونه‌كانی خۆیان بینا كردوه له‌سه‌ر بنه‌مای دروستكردنی دوژمن، هه‌ندێكجار دوژمنی وه‌همی، ئێمه پێمان وایه یه‌كڕیزی كورد، ئاسایشی نیشتمانی كورد، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستانی عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌گه‌ر ئێمه لێره له‌نێوان خۆماندا بتوانین ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ستبهێنین، به مانایه‌كی تر واتا سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌مێنێت، جیاوازی نێوان چینه‌كان كه‌م ببێته‌وه، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ هه‌ست به‌وه بكه‌ن به‌شیان هه‌یه له سامان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌دا، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین جۆرێك له لێكتێهیشتنی سیاسیمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێ دوژمنه، كێ دۆسته كێ ناحه‌زه، تێگه‌یشتنی سیاسیمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ستراتیژی جوڵانه‌وه‌كه‌مان چییه؟، چوارچێوه‌ی ستراتیژی جوڵانه‌وه‌ی كوردستانی عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕین، ئه‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی خه‌ڵك و ئێستا و داهاتوی گه‌له‌كه‌مانه‌وه هه‌یه، به‌و جۆره ده‌توانین یهكڕٍیزی دروست بكه‌ین، ئه‌و كاته له به‌رامبه‌ری ده‌ره‌وه‌شدا ده‌توانیت یه‌كڕیز بیت، به‌و مه‌نتیقه ئێمه پێمان وایه یه‌كڕیزی كورد له‌ناو كوردستانی عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین لێره له‌یه‌ك تێ بگه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه چۆن یه‌كڕیز بین، ده‌توانین له به‌غدا و له واشنتۆن و له له‌نده‌ن و له تاران و له دیمه‌شقیش یه‌كڕیز بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بیه‌وێت به‌ناوی دوژمنی وه‌همی و هه‌ندێك دروشمی نادروسته‌وه لێره غهردمان لێ بكات و زوڵممان لێ بكات، له‌لایه‌كه‌وه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بخاته پشتگوێ و له‌لایه‌كی تره‌وه ئازادی سیاسی پشتگوێ بخات، له‌لایه‌كی تره‌وه هێزه‌كانی تر بخاته په‌راوێزه‌وه و بۆچونهوهكانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرێت و داوای یهكڕیزیشمان لێ بكات، ئێمه پێمان وایه یه‌كڕیزی به‌و شێوه‌یه دروست نابێت، یه‌كڕیزی له‌پێشدا له كوردستانی عێراقه‌وه دروست ده‌بێت.
KNN: په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی به‌گشتی چۆنه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌كێك له نیشانه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئێستا له كوردستانی عێراقدا هه‌یه، ره‌هه‌ندێكی سیاسی ئه‌و قه‌یرانه بریتییه له‌و په‌یوه‌ندییه ناته‌ندروسته‌ی كه له‌نێوان ئێمه و حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه، ئه‌م حیزبانه هه‌ر فێری ئه‌وه بون پێیان بڵێیت قوربان، فێری ئه‌وه نه‌بون ره‌خنه‌یان لێ بگریت، بۆیه ده‌بینین له‌وكاته‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دامه‌زراوه و فراكسیۆنه‌كانی كه‌وتوه‌ته ئیشكردن به‌چاوی دوژمن ته‌ماشای ئێمه ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ئێمه دوژمنی ئه‌وان نین، ئێمه له‌سه‌ره‌تای دروستبونمانهوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوین كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له‌نێوان گۆڕان و حیزبه‌كانی تردا دروست ببێت، راسته ئه‌وان له حكومه‌تدان و ئێمه ئۆپۆزسیۆنین و له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تین، به‌ڵام خۆ ئێمه ده‌مانتوانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك شتی ئه‌ساسی كه په‌یوه‌ندی به ژیانی رۆژانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان و ئێستا و داهاتوی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه هه‌یه ده‌مانتوانی مامه‌ڵه بكه‌ین و رێكبكه‌وین، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ناته‌ندروسته‌ی كه له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی و یه‌كێتیدا دروست بوه، بێگۆمان ئه‌وه یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌ی قوڵتر كردوه‌ته‌وه.
KNN: ئه‌ی پێتان وایه له‌زۆر ئاستدا بزوتنه‌وه‌كه‌تان بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌غدوره، به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ستدا به‌مه‌سه‌له‌ی بودجه و كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی تر؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من نامه‌وێت باسی مه‌غدوریه‌ت و شتی له‌و بابه‌تانه بكه‌م، هه‌ر به‌ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی بودجه نیه، تائێستا مه‌سه‌له‌ی سزای سیاسی و ئه‌و كه‌سانه ماوه كه سزا دراون، تاوه‌كو ئێستاش تیرۆری سیاسی هه‌یه، له فه‌رمانگه‌كاندا هه‌رچی گومانی لێ بكه‌ن كه دۆستی ئێمه یان سه‌ر به ئێمه‌یه یان لایه‌نگری ئێمه‌یه نه‌قڵی ده‌كه‌ن یان دوری ده‌خه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كه‌ن و سزای ده‌ده‌ن، كۆمه‌ڵێك شتی له‌و بابه‌ته هه‌یه، تا ئێستا بێجگه له په‌رله‌مان، دولاكهی تر، ئه‌ملایان له‌ترسی ئه‌ولا یان ئه‌ولا له‌ترسی ئه‌ملا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رێككه‌وتنێكی ستراتیژییان هه‌یه نه‌یانوێراوه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی دروست بكه‌ن، هه‌ر كاتێكیش له‌گه‌ڵ ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی ژێربه‌ژێریان دروستكردوه، ویستویانه وه‌كو گورگه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس ئێمه به‌كاربێنن بۆ ترساندنی لایه‌نه‌كانی تر، وه‌كو له رابردودا یه‌كێتی ویستی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا خۆی نزیك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هۆكارێكی فشار به‌كارمان بێنێت و وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غدا وه‌ربگرێت و وه‌ریشی گرت.
KNN: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له كوردستاندا چۆنه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئاساییه، بێگومان جیاوازی هه‌میشه ده‌بێت له بۆچوندا، چونكه ئه‌وان خۆیان ئایدیۆلۆژیه‌تی سیاسی خۆیان و به‌رنامه‌ی خۆیانیان هه‌یه، ئێمه رێزمان هه‌یه بۆ به‌رنامه‌ی سیاسی و ئایدیۆلۆژیای ئه‌وان، به‌ڵام له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك شتی زۆر گرنگ له‌ناو كوردستانی عێراقدا، له‌ناو په‌رله‌ماندا ئێمه پێكه‌وه هاوكاری ده‌كه‌ین، من ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئه‌وه باس بكه‌م كه دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم، نه‌ك هه‌ر خۆیان نه‌یانهێشتوه و نه‌یانویستوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دروست بكرێت، به‌ڵكو فشاری زۆریش له هه‌مو لایه‌نه‌كانی تریش ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئێمه داببڕێنن و په‌راوێزمان بخه‌ن، زۆرجار فشار له حیزبه‌كانی تریش ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه له ئێمه دور بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام بۆ خۆشبه‌ختی تائێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و حیزبانه‌ی كه له‌ناو په‌رله‌ماندا پێكه‌وه كارده‌كه‌ین، وا بكه‌ن درز بخه‌نه نێوانمانه‌وه.
KNN: پێگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی و پارتی چۆن ده‌بینن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه پێمان وایه رۆژ به‌رۆژ ته‌رازوی هێز به‌لای ئێمه‌دا ده‌شكێته‌وه و به‌هێزتر ده‌بین.
KNN: ئێوه پێتان ده‌وترێت ئۆپۆزسیۆنێكی دژن و هه‌میشه ره‌ش به سپی ده‌بینن و سپی به ره‌ش ده‌بیین، باس له‌وه ده‌كه‌ن بۆ نمونه هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك كه دێته په‌رله‌مان ئێوه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و پێی ناڵێن به‌ڵێ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و قسانه‌ی كه ده‌خرێته پاڵ ئێمه، كه له راستیدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، له په‌رله‌مانی كوردستاندا ئێمه فراكسۆنێكمان هه‌یه كه كه‌مینه‌یه، ئه‌وانی تر زۆرینه‌ن، وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ئه‌وانه له رێگه‌ی ئه‌و زۆرینه‌یه‌وه به‌جۆرێك له جۆره‌كان په‌رله‌مانیان داگیركردوه، من حه‌ز ده‌كه‌م لێره باسی ئه‌وه بكه‌م كه له چه‌ند مانگی رابردودا هه‌ر كاتێك ویستبێتیان كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكرێت كۆبونه‌وه‌یان پێ كردون و پرۆژه‌یان هێناوه و به‌رنامه‌ی كاریان داناوه، ئێمه ده‌توانین یاساكان بكه‌ین به چه‌ند جۆرێكه‌وه، جۆرێكیان ئه‌و یاسایانه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه له بایه‌تی باج و موچه و كاروباری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و كرێی خان‌و و له‌شفرۆشی و ...هتد، بێگومان له‌سه‌ر هیچ كام له‌و یاسایانه ئێمه گله‌ییمان نیه، هه‌ر كاتێك ئێمه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی رازی نه‌بین كه به زۆرینه تێده‌په‌ڕێت، ئێمه قبوڵی ده‌كه‌ین و رێزی ده‌گرین و به یاسای وڵاتی خۆمانی ده‌زانین، بهلاَم هه‌ندێ یاسا هه‌یه كه ئێمه سێ سه‌وابتی تیا ره‌چاو ده‌كه‌ین، هه‌ر كامێك له‌و سێ سهوابتهی ئێمه تێپه‌ڕی كرد بێگومان ئێمه رزای نابین، یه‌كێكیان بریتییه له سه‌وابتی قه‌ومی، ئێمه پێمان وایه كۆمه‌ڵێك یاسا هه‌یه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به سیسته‌می سیاسی ئه‌م وڵاته‌وه، په‌یوه‌ندییان به پاشه‌ڕۆژی سیاسی ئه‌م وڵاته‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندییان به پاشه‌ڕۆی نه‌وه‌ی داهاتوه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندییان به فیكری سیاسی ئه‌م حیزبه سیاسییانه‌وه هیه، ئه‌مه ده‌بێت جۆرێك له ته‌وافوقی نیشتمانی له‌سه‌ر بێت، ئه‌كه‌ر ته‌وافوقی سیاسی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئێمه به‌هیچ جۆرێك قبوڵی ناكه‌ین و ئه‌مساڵیش ئه‌گه‌ر ویستیان به‌زۆرینه بیسه‌پێنن به‌سه‌رماندا ئه‌وا دوای چه‌ند ساڵێكی تر كۆمه‌ڵێكی تر دێن و هه‌ڵی ده‌وه‌شێننه‌وه، بۆیه ئێمه هه‌رگیز پێمان خۆش نیه ئێستا ده‌ستورێك ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ین و پاش چه‌ند ساڵێكی تر ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه لاواز بون، كۆمه‌ڵێكی تر بێن و هه‌ڵی بوه‌شێننه‌وه، به‌ڵكو ئێمه پێمان وایه پێویسته ده‌ستورێك دابنێین كه له ئێستاوه تا ده‌یان ساڵی تر پێویستی به ده‌ستكاریكردن نه‌بێت، هه‌ندێك له یاساكان ده‌چێته ئه‌م خانه‌یه‌وه، خانه‌ی سیسته‌می سیاسیه‌وه، به‌مانایه‌كی تر ده‌چێته خانه‌ی سه‌وابتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و چه‌ندین شتی تره، ئه‌مانه به‌شێكن له سیسته‌می سیاسی و پێویسته ته‌وافقی سیاسی له‌سه‌ر بكرێت، هی دوه‌ممان ئێمه وه‌كو به‌شێك له دنیا، له سه‌رده‌مێكدا له خه‌بات و تێكۆشاندا بوین له‌پێناو مافی مرۆڤدا، زۆر جار په‌نامان بردوه‌ته‌به‌ر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌رگریكردن له مرۆڤی كورد، ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه وه‌كو به‌شێك له حكومه‌تی عێراق و خۆشی وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌نده به كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كه په‌یوه‌ندیی به مافی مرۆڤ و دانپێدانان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه، بۆیه سهوابتێكی تری ئێمه كه سهوابتێكی جیهانییه بریتییه له مافه‌كانی مرۆڤ، ناتوانین دژی شتێك بین له سه‌رتاسه‌ری دنیا قبوڵكراوه، بۆ نمونه مافی خۆپیشاندان مافێكی سه‌ره‌تایی مرۆڤه، ئه‌مه به‌شێكه له مافی مرۆڤ و ئێمه ناتوانین ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌مه بده‌ین، سهوابتێكی تری ئێمه ئه‌وه‌یه كه حه‌ز ده‌كه‌م له‌م مینبه‌ره‌وه بۆ هه‌مو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی رون بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش سه‌وابتی دینییه، هه‌رچی شتێك نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ سه‌وابتی دینی كه دینی ئیسلامه، دڵنیا بن كه ئێمه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناده‌ین و ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان بكرێت هه‌وڵده‌ده‌ین تێنه‌په‌ڕێت، چونكه به‌لامانه‌وه شتێكی پیرۆزه.
KNN: دوا پڕۆژه‌یاسا كه ئێوه دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، مه‌سه‌له‌ی ئاسایشه كه له زۆر شوێن باسی ئاسایش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌سه‌له‌یه خاڵی یه‌كه‌می ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش كه ئێوه له 29ی مانگ بڵاوتان كرده‌وه، بۆچی ئه‌وه‌نده ته‌ركیزتان له‌سه‌ر بواری ئاسایش و پێشمه‌رگه‌یه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من نازانم هه‌ندێك جار موزایه‌ده به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌كه‌ن و خۆیان هه‌ڵده‌كێشن، ئێمه خۆمان له‌وانه بوین كه ده‌ستمان هه‌بوه له دروستكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا، هه‌روه‌ها به‌درێژایی نزیكه‌ی 40 ساڵی رابردودا ده‌ستمان هه‌بوه له دروستكردنی ئاسایش و ...هتد، پێمان وایه ئه‌م دامه‌زراوانه واته دامه‌زراوه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و زانیاری و پاراستن، ئه‌مانه له‌و دامه‌زراوانه‌ن كه زه‌رورین بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و میلله‌ته‌كه‌مان و بۆ هه‌رێمی كوردستان كه هه‌بن، ره‌نگه ئه‌مانه له 20 ساڵی رابردوی حكومڕانیدا گه‌لێك كاری وایان كردبێت كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و مافی مرۆڤ بێت، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌مانه ئاسایشی كوردستانیان پاراستوه و ئه‌وانه هه‌مو هه‌ڤاڵ و هاوڕێی ئێمه و براو كه‌سوكاری ئێمه و خۆشه‌ویستی ئێمه‌ن، به‌هیچ جۆرێك ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ئه‌و ده‌زگایانه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یان ده‌ستكاری خراپی بكرێت، به‌ڵام ئێمه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دو گۆڕین له هه‌مو ئه‌و ده‌زگایانه‌دا بكرێت، گۆڕینی یه‌كه‌م گۆڕینه له وه‌زیفه‌كه‌یدا، حاڵی حازر به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی حیزب به‌سه‌ر ئه‌م ده‌زگایانه‌وه ته‌كلیفیان ده‌كه‌ن كه بڕۆن جاسوسی به‌سه‌ر حیزبه‌كانه‌وه بكه‌ن، له‌كاتی ململانێی سیاسی‌دا ئه‌م حیزب ده‌یكات به‌گژ ئه‌و حیزب‌دا و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی حیزبی به‌كاریان ده‌هێنن، ئێمه پێمان وایه كه وه‌زیفه‌ی ئه‌م ده‌زگایانه ده‌بێت له وهیزفهی ته‌نفیزییه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، ئه‌و كارانه‌ی كه ئێستا ده‌یكه‌ن به‌شێكی كاری دادگایه، كاری پۆلیسه، ئێمه پێمان وایه ئه‌مانه كاره‌كه‌یان كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه، ئه‌مانه كاره‌كه‌یان راونانی خه‌ڵك و گرتنی خه‌ڵك و حه‌پسكردنی خه‌ڵك و تۆقاندنی خه‌ڵك نیه، به‌ڵكو ئه‌مانه ئه‌و ده‌زگایانه‌ن كه زانیاری كۆده‌كه‌نه‌وه به قازانجی ئاسایشی كۆمه‌ڵ، به‌وه‌ی ئه‌منی كۆمه‌ڵگا پارێزگاری ده‌كه‌ن له‌و خه‌ته‌رانه‌ی كه دێته‌سه‌ری، نه‌ك خۆیان ببن نه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ هاوڵاتی و حیزبه‌كان، به مانایه‌كی تر وه‌زیفه‌ی ئاسایش ئه‌م ئه‌وه نیه كه خه‌ڵك بگرێت، خه‌ڵگ راوبنێت، خه‌ڵك بترسێنێت و هه‌ڵبكوتێته سه‌ر ماڵان، به‌ڵكو بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، به‌هه‌مان شێوه بۆ ده‌زگای زانیاری و ده‌زگای پاراستنیش، هێزی پێشمه‌رگه مافی ئه‌وه‌ی نیه له كاروباری ناوخۆدا ته‌ده‌خول بكات، به‌ڵكو ده‌بێت سنوری هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و سیسته‌می سیاسی وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت، نه‌ك ببێت به ده‌سكه‌لا به‌ده‌ست حیزبێكه‌وه بۆئه‌وه‌ی حیزبێكی تری پێ بترسێنێت و بیچه‌وسێنێته‌وه، ئه‌مه گۆڕینی یه‌كه‌مه كه ئێمه به پێویستی ده‌زانین كه بكرێت، كه گۆڕینه له وه‌زیفه‌دا، ئه‌گه‌ر وه‌زیفه‌كه‌ی بگۆڕێت باوه‌ڕم وایه كه بۆچونی هه‌مو كورد ده‌گۆڕێت سه‌باره‌ت به‌م ده‌زگایانه، گۆڕینی دوه‌م بریتییه له‌وه‌ی كه پێویسته سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ده‌زگایانه له خه‌ڵكی میهه‌نی بێلایه‌ن دابنرێن نه‌ك له خه‌ڵكی حیزبیی تۆخ كه زۆر موتهحهمیسن، واتا به‌گوێره‌ی كه‌فائه‌ت و لێوه‌شاوه‌یی سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایانه دابنرێت كه ده‌یان كه‌سی به‌توانا هه‌یه ده‌توانن ئه‌و ده‌زگایانه به‌ڕێوه‌به‌رن، له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش كه‌س ناتوانێت تاوانباریان بكات به‌وه‌ی كه لایه‌نگری حیزبێك ده‌كه‌ن.
KNN: گله‌ییه‌كی زۆر له‌ئه‌دائی په‌رله‌مان ده‌كرێت و باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌دائی سسته، بۆچونی به‌ڕێزتان له‌وباره‌یه‌وه چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هه‌ربۆیه داوامان كردوه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
KNN: له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌م دواییانه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره رویاندا یه‌كێكیان مه‌سه‌له‌ی راپرسییه‌كه‌ی باشوری سودانه، ده‌مه‌وێت رای به‌ڕێزتان سه‌باره‌ت به‌و راپرسییه بزانین؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه خۆمان وه‌كو گه‌لێكی زوڵملێكراو كه به مافی ئاسایی خۆمانی ده‌زانین مافی چاره‌نوسی خۆمانمان هه‌بێت، به مافی ئاسایی خۆمانی ده‌زانین پاشه‌ڕۆژی سیاسی خۆمان دیاری بكه‌ین، باشوری سودان ئه‌و هه‌له‌ی بۆ هاتوه‌ته پێشه‌وه كه من له‌ناخی دڵه‌وه پێم خۆشه كه باشوری سودان نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ باكوری سوداندا پێكه‌وه بگونجێت و ساڵانێكی دورودرێژ شه‌ڕو ململانێی خوێناوی هه‌بو له‌نێوانیاندا، ئێستا میلله‌ته‌كه به ئاواتی خۆی و له‌رێگای دیموكراتییه‌وه گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه، پێموایه ئه‌وه سابیقه‌یه‌كی زۆر جوانه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان میلله‌تاندا.
KNN: سه‌باره‌ت به راپه‌ڕینی گه‌لی تونس چی ده‌ڵێن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من خۆم له‌سه‌ر تونس شتێكی ئه‌وتۆم نه‌ده‌زانی، هه‌تا نه‌ڕوخا نه‌مده‌زانی كه ئه‌م پیاوه (زین العابدین بن علی) ئه‌وه‌نده پیاوێكی خراپه، چونكه به‌درێژایی ده‌یان ساڵ كشوماتی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كشابو، خه‌ڵك وایده‌زانی وڵاتێكه شامی شه‌ریفه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌كو (مدینه اشباح) وابو واته وه‌كو شاری تارماییه‌كان كه خه‌ڵك له تاریكاییدا ده‌ترسێت، به‌ڵام كشوماتییه‌كی زۆر به‌سه‌ریدا زاڵ بوه، تونسیش له‌و بابه‌ته بو، وه‌كو چۆن له قهبرسانێكدا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت خۆڵی مردویان به‌سه‌ردا نیشتوه كه‌س ده‌نگی لێوه نایه‌ت له‌پڕێكدا له هه‌مو قهبرێكهوه كه‌لله سه‌رێك و شهبهحێك دێته ده‌ره‌وه، تونس رێك وابو، بێگومان هه‌ر وڵاتێك سته‌مكاری تیا بێت، زۆرداری تیابێت، گه‌نده‌ڵی تیابێت، دره‌نگ بێت یان زو گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار نیه له‌مێژوی ناوچه‌كه‌دا شتی وا روبدات، پێش ئه‌وان له ئێران ئینقیلابی ئیسلامی بو رژێمی شا به رێگای راپه‌ڕین روخا، له كوردستانی عێراق و عێراقدا، راپهڕێنێكی زۆر گه‌وره بو كه بو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردستانی عێراق ئازاد بو، به‌ڵام باشوری عێراق كه‌وته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌كان، ئه‌مه‌ش پێم وایه كارێكی زۆر زۆر گه‌وره‌یه و نمونه‌یه‌ك و پێشهنگێكه بۆ هه‌مو گه‌لانی ناوچه‌كه.
KNN: زۆر جار باس له له‌یه‌كچون یاخود جیاوازییه‌ك ده‌كرێت له‌نێوان مه‌سه‌له‌ی تونس له‌گه‌ڵ كوردستاندا، تۆ تاچه‌ند ئه‌م جیاوازی و لهیهكچونانهدا ره‌وا ده‌بینیت؟ یاخود ته‌علیق چیه له‌و باره‌یه‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: لهیهكچونیش هه‌یه و جیاوازیش هه‌یه، بۆ نمونه ئێمه جیاوازین له‌گه‌ڵ ئه‌واندا پێم وایه ئه‌وان كاره‌باین هه‌یه ئێمه كاره‌بامان نیه، ئه‌وان جاده و حه‌دیقه و رێگاوبانی جوانیان هه‌یه لێره نیه، له‌وێ موئه‌سه‌سه‌ی عه‌سكه‌ری بێلایه‌نه لێره بێلایه‌ن نیه، پێم وایه له‌وێ زانكۆكانیان ئاستی زانستی‌یان زۆر باشه و له ئاستی زانكۆكانی فه‌ره‌نسادایه لێره‌دا ئه‌وه نیه، له‌مانه‌دا له‌یه‌ك ناچین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له یه‌ك ده‌چین، له گه‌نده‌ڵیدا پێم وایه ئه‌گه‌ر بۆڕی ئه‌وانمان نه‌دابێت ئه‌وا وه‌كو ئه‌وانین، له‌مه‌سه‌له‌ی سهیتهرهكردنی یه‌ك حیزب به‌سه‌ر هه‌مو جومگه‌كانی ژیاندا لێره و له‌وێ له‌یه‌ك ده‌چن، له كۆمه‌ڵێك شتی له‌و بابه‌تانه وه‌كو بێكاری و نزمه ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵكدا له‌یه‌ك ده‌چن و له ته‌زویری هه‌ڵبژاردنیشدا له‌یه‌ك ده‌چن.