دیمانه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت




Tuesday, February 22, 2011
 
     

 

دیمانه‌: لڤین

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی؛ هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری لڤین له‌بارودۆخی تازه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌دوێت ‌و‌ باس له‌خۆپیشاندان ‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک و کاردانه‌وه‌ پڕ توندوتیژییه‌کان ده‌سه‌ڵات ده‌کات.

لڤین: یه‌كێتی ‌‌و پارتی‌ ده‌ڵێن كه‌ ئێوه‌ له‌ده‌ركردنی‌ به‌یانامه‌كه‌دا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت‌ و په‌رله‌مان ویستوتانه‌ سود له ‌روداوه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست وه‌ربگرن، سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان، ئایا ئێوه‌ ویستان سود له‌و شه‌پۆله‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ وه‌ربگرن؟
عومه‌ری‌ سه‌ی‌ عه‌لی‌: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان چه‌ندینجار وه‌ره‌قه‌ی‌ چاكسازی‌ بۆ سیسته‌می‌ حكومڕانی‌ پێشكه‌شكردوه‌ بۆ په‌رله‌مان ‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌ و حكومه‌ت‌ و دواین وه‌ره‌قه‌ (وه‌ره‌قه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بو بۆ لێكگه‌یشتنی‌ هاوبه‌شی‌)، كه‌ له‌پێنچ ته‌وه‌ردا بو بۆ سیسته‌می‌ حوكم‌ و ئۆرگانه‌كانی‌ حكومه‌ت. ده‌ستور، په‌رله‌مانی‌ كوردستان، حكومه‌ت، دادگا، حیزب‌ و مه‌نزومه‌ی‌ ئه‌منی‌‌ و به‌رگری‌، كه‌ به‌درێژی‌ راو و سه‌رنجی‌ خۆمان له‌سه‌ر هه‌ر پێنج ته‌وه‌ره‌كه‌ دابو، ئه‌مانه‌ هیچی‌ وه‌ڵامی‌ نه‌بوه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات ‌و ئه‌و دو حیزبه‌ی‌ له‌پشت ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن كه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتییه ‌و ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌مانای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌یانامه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌دایكبوی‌ ئه‌و سات ‌و كاتانه‌ نییه‌ كه‌ شۆڕشی‌ جه‌ماوه‌ری‌ تونس ‌و میسر بوبێت، به‌ڵكو كه‌ڵه‌كه‌بوی‌ كێشه‌كانه‌ له‌دو ساڵی‌ رابردودا كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كاندا له‌به‌یانامه‌كاندا له‌میدیای‌ ئازادا، له‌په‌رله‌مان‌ و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ ناو ده‌سه‌ڵات ‌و ئۆپۆسزیۆندا باسیكردوه ‌و گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر كردوه‌.
دیاره‌ روداوه‌كـــانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ‌و شه‌پۆلی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌‌ و خۆپیشاندانی‌ جه‌ماوه‌ری ‌‌و هه‌ڵكـــردنی‌ گه‌رده‌لولی‌ شۆڕشی‌ سیاسی‌‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ی‌ گرتوه‌ته‌وه‌ له‌پێش هه‌مویانه‌وه‌ تونس‌و میسر كه‌ گه‌نجان پێشه‌نگیه‌تی‌، ئه‌ویش رۆڵ ‌و گرنگی‌ ته‌ئه‌سیری‌ خۆی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ گه‌ل ‌و وڵاته‌كه‌ی‌ ئێمه‌ش به‌شێكه‌ له‌ناوچه‌كه‌ هه‌مان كێشه‌ و گیروگرفتی‌ سیاسی ‌‌و ئابوری‌ كارگێڕی‌‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌وانی‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه‌ ئه‌و باهۆز و گه‌رده‌لوله‌ش حه‌تمه‌ن ئێره‌ش ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چاكسازی‌ سیاسی‌ نه‌كرێت.

لڤین: به‌راوردكردن‌ و جیاوازیكردن له‌نێــــوان ئه‌زمونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و میسر و تونسدا یه‌كێكه‌ له‌و جه‌ده‌له‌ سیاسییانه‌ی‌ له‌نێوان ئێوه ‌و به‌رانبه‌ركانتاندا هه‌یه‌ رای‌ ئێوه‌ چیــــیه‌ له‌مبـــاره‌یه‌وه‌، بۆچی‌ ســــورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌نــــدی‌ له‌نێوان ئه‌زمونی‌ هه‌رێم ‌و ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌یه‌؟
عومه‌ری‌ سه‌ی‌ عه‌لی‌: به‌ڵێ‌ لێكچونی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌زمونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و تونس‌ و میسردا بۆیه‌ ره‌نگه‌ بشێت بۆ كۆپیكردن، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی‌ بونی‌ بێكاری‌، گرانی‌، گه‌ندڵی‌، بازاڕ قۆرغكردن له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌مو جومگه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن، ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌، ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌، په‌روه‌رده ‌و خوێندنی‌ باڵا، هێزه‌كانی‌ چه‌كدار، راگه‌یاندن ...هتد به‌كورتی‌ هه‌مو بواره‌كانی‌ ژیان‌و جومگه‌كانی‌ به‌ده‌ست هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌ركرده‌كان ‌و به‌رپرسه‌كانیانه‌وه‌یه‌ ده‌ناڵێنن، كه‌ ئه‌مه‌ له ‌تونس ‌و میسر به‌تایبه‌تی‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌ و رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست گشتییه ‌و هه‌مان شته‌، دیاره‌ ئه‌وانه‌ی‌ تونس ‌و میسر حیزب ‌و به‌رپرسه‌كانیان له‌ڕوی‌ مێژوییه‌وه‌ هاتنیان بۆ ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی‌ خه‌باتی‌ رزگاریخوازانه‌یان بوه‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ده‌سه‌ڵاتدان له‌ كوردستاندا له ‌حیزب‌ و به‌رپرسه‌كانیان كه‌ پارتی ‌‌و یه‌كێتییه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌یه‌كچونه‌كانی‌ تریان.
ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵات ‌و میدیا و به‌رپرسه‌كانیان ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ بده‌ن به‌گوێی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكدا گوایه‌ كه‌ تونس ‌و میسر له ‌كوردستان ناچن ئه‌وان دو ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆن ئه‌ركه‌كانی‌ قۆناغی‌ رزگاری‌ نیشتیمانی‌ له‌وێ ته‌واو بوه‌ به‌ناوی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌رچی‌ روداوێك له‌وێ‌ رو بدات مه‌ترسی‌ نییه‌، به‌ڵام لێره‌ له‌ كوردستان هێشتا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیداین، چونكه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ئه‌م قۆناغه‌ كه‌ ته‌واو نه‌بوه‌، ده‌بێت خه‌ڵك بێده‌نگ بێت له‌سه‌ر ماف‌و داوا ره‌واكانی‌ خۆی ‌‌و گه‌ل، هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه‌ی‌ به‌ڕێوبردنی‌ سیسته‌می‌ حوكمڕانی‌ كه‌ له‌ وڵاتدا پیاده‌ ده‌كرێت.
جا باخه‌ڵك كه‌ره‌سه‌ و قوربانی ‌‌و سوته‌مه‌نی‌ شۆڕش‌ و ده‌سكه‌وته‌كانیشی‌ بوبێت! ئێستا كه‌ی‌ وه‌ختی‌ ئه‌وه‌یه‌ داوای‌ گۆڕانكاری ‌‌و شێوازی‌ سیسته‌می‌ حوكمڕانی ‌‌و ماف ‌و ئه‌م شتانه‌ بكرێت!، باس له ‌ئازادی ‌‌و دیموكراتیه‌ت‌ و شه‌فافیه‌ت‌ و دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بكرێت.
بۆیه‌ ئه‌م چینه‌ سیاسییه‌ كه‌ دروستبون، له‌جه‌ماوه‌ر دابڕاوه‌و هه‌رچی‌ ئیمتیازو سه‌روه‌ت‌و سامان‌و پله‌و پایه‌ حیزب‌و حكومه‌ته‌ بۆ خۆی‌ بێت هێشتا به‌لایه‌وه‌ كه‌مه‌، چونكه‌ ئه‌م چینه‌ خه‌باتی‌ بۆ گه‌ل‌و نیشتیمان كردوه‌و گه‌یاندوییه‌ته‌ ئه‌م رۆژگاره‌!، ئازادی‌ دیموكراتیه‌ت‌و دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ هێنا!، نازانی‌ یان نایه‌وێت ئه‌مه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌رهه‌می‌ خه‌باتی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك‌و پێشمه‌رگه‌و خوێنی‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و (4500) چوار هه‌زارو پێنجسه‌د گوند ته‌ختكردن‌و ره‌وی‌ ملیونی‌‌و خه‌باتی‌ نه‌وه‌ له‌دوای‌ نه‌وه‌ی‌ گه‌له‌كه‌مانه‌.
بۆیه‌ به‌رپرسانی‌ هه‌ردو حیزب، یا ئه‌و چینه‌ سیاسییه‌ مشه‌خۆره‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن ئه‌گه‌ر چاكسازی‌ سیاسی‌ نه‌كه‌ن ‌و به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ حیزب ‌و سه‌ركرده‌ی‌ مێژویی‌ بون له‌وڵاتانی‌ تونس ‌و میسر چاره‌نوسیان چی‌ به‌سه‌ر هات، دیاره‌ ئه‌م چینه‌ سیاسییه‌ مشه‌خۆره‌ی‌ كوردستانیش هه‌مان چاره‌نوسیان ده‌بێت كه‌ به‌مانگرتن ‌و خۆپیشاندان ‌و چه‌پڵه‌ڕێزان ده‌ریانكردن، وڵاتیان پێبه‌جێهێشتن.

لڤین: هه‌ندێك له‌چاودێران پێانوایه‌ كه‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بوه‌ هۆی‌ شاردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ ناڕه‌زایی‌ شه‌قام‌ و پاشه‌كشێ‌ به‌خۆپیشانده‌رانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ كرد، ئایا باشتر نه‌بو چاوه‌ڕێی‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامی‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن، پاشان بچنه‌ پاڵ ئه‌و خۆپیشاندانه‌؟
عومه‌ری‌ سه‌ی‌ عه‌لی‌: باوه‌ڕم وانییه‌، خۆپیشاندان ماوه‌ له‌لایه‌ن چین ‌و توێژه‌كانه‌وه‌ بۆ داخوازییه‌كانی‌ رۆژانه‌یان، ئه‌گه‌ر چی‌ ده‌سه‌ڵات ‌و داموده‌زگاكانی‌ هه‌میشه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ به‌ردوامی‌ هه‌یه‌ له‌خۆپیشانده‌ران، هه‌رچی‌ له‌كاتی‌ ئێستادا گۆڕان نیازی‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامی‌ نییه‌ وه‌ك وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر كردوه‌، مه‌به‌ستی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌به‌یانامه‌كه‌ وریاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ مل بدات بۆ چاكسازی‌ سیاسی‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌ و لایه‌نه‌كانی‌ تری‌ ئۆپۆزسیۆن پێش ئه‌وه‌ی‌ گه‌رده‌لول هه‌ڵكات.

لڤین: سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ‌و پارتی چه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ نیازی كوده‌تان هه‌بوه‌ و خۆتان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ كردبو؟
عومه‌ری‌ سه‌ی‌ عه‌لی‌: به‌داخه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ پارتی ‌‌و یه‌كێتی‌ مه‌نتیقی‌ سیاسیان له‌ده‌ست داوه‌، ئه‌وه‌ی‌ باوه‌ له‌دنیای‌ سێدا كوده‌تا ده‌كرێت، هه‌میشه‌ وابوه‌ كۆمه‌ڵێ‌ ئه‌فسه‌ری‌ ده‌ره‌جه‌دار ئه‌و كاره‌ ده‌كات له ‌وڵاتێكدا به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ جارێك تائێستا خودا نه‌یبڕێت دوای‌ (13) ساڵ له‌ گفتوگۆ له‌كوردستان دو ئیداره ‌و دو ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ له‌دو ناوچه‌ نه‌ك یه‌ك وڵات ‌و ئیداره‌، كه‌ گوایه‌ به‌قسه‌ی‌ به‌ڕێزتان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان نیازی‌ كوده‌تای‌ هه‌یه‌، ئایا پێمانناڵێن كوده‌تا له‌هه‌ردو ئیداره‌ كه‌ ده‌كه‌ین، یان له‌یه‌كێـكیان پێمانناڵێن تائێستا له‌م كوده‌تاچییانه‌ چه‌ند ئه‌فسه‌ری‌ ده‌ره‌جه‌ دارتان گرتوه‌ چه‌ندیان سه‌ركرده‌ی‌ كه‌تیبه‌ی‌ ده‌باباتن، گاردی‌ كۆمارین، یا هێزی‌ ئاسمانی‌‌و ئه‌فسه‌ری‌ هه‌واڵگرین.
یا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند بنكه‌ و داموده‌زگای‌ سه‌ربازی ‌‌و حكومی‌ ئێوه‌دا گیراوه‌ یا ئێوه‌ له‌ (گۆڕان)تان سه‌ندوه‌ته‌وه‌ تقدیم به‌محاكه‌مه‌ی‌ عه‌سكه‌ری‌ كراوه‌ تا پێی‌ بڵێین كوده‌تا، یا ئه‌مه‌ له‌قاموسی‌ سیاسی‌ خۆتان ده‌رتان هێناوه‌.

لڤین: رایه‌ك هه‌یه‌ ده‌ڵێت ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ ئاسایشی خه‌ڵكی شێواند و خه‌ڵكی خسته‌ راڕایی ‌و دو دڵییه‌وه‌، خه‌ڵكی وا هه‌ست بكه‌ن له‌وانه‌یه‌ روداوێكی ناخۆش روبدات، به‌بڕوای تۆ كێ به‌رپرسه‌ له‌هاتنه‌ ئارای ئه‌م بارودۆخه‌؟
عومه‌ری‌ سه‌ی‌ عه‌لی‌: ئه‌وه‌ شتێكی‌ سروشتییه‌ كه‌ حیزبێك یا چه‌ند حیزبێك له ‌ئۆپۆزیسیۆن داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت ‌و په‌رله‌مان بكات ‌و له‌جێیدا دروستكردنی‌ حكومه‌تی‌ ئینتقالی‌ هاوبه‌شی‌ دابمه‌زرێ ‌‌و هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت بكرێت، ئه‌مه‌ هه‌میشه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ به‌قه‌یرانی‌ سیاسی‌‌ و ئابوری ‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێئه‌په‌ڕێ‌ ڕوده‌دات، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ به‌نگلادیش‌ و ئوردن ‌و ئه‌لبانیا سێ وڵاتی‌ جیاوازن له‌سێ‌ شوێنی‌ زۆر دور له‌یه‌ك له‌م دنیایه‌ یه‌ك له‌نزیك رۆژهه‌ڵاتی‌ ئاسیا و ئوردن له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌ و ئه‌لبانیا له ‌ئه‌وروپا له‌ڕوی‌ ئاینیشه‌وه‌ دوانیان موسڵمانن ‌و یه‌كێکیشیان مه‌سیحییه‌، ‌له‌ڕوی‌ مساحه‌ جوگرافی ‌و ‌دانیشتوانه‌وه‌ له‌یه‌ك جیاوازه ‌و گه‌وره‌ و بچوكه‌. هه‌رسێكیان داوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێش وه‌ختی‌ په‌رله‌مان ئه‌كه‌ن ‌و كابه‌ كه‌چ نه‌بوه‌.
به‌یاننامه‌ی‌ گۆڕان په‌شێوی‌ نه‌خستۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌ و هه‌ردو (م.س) پارتی ‌و یه‌كێتی‌ و حكومه‌ت ‌و په‌رله‌مان چوار به‌یاننامه‌ی‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك به‌تیر و توانج‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ ده‌رده‌كه‌ن واده‌زانن هێزه‌كانی‌ جه‌نگیزخان هاتوه‌ته‌سه‌ریان له‌لایه‌ك، له‌ولاشه‌وه‌ ده‌بابه‌و تۆپی‌ (106) ئه‌هێنن بۆ به‌رامبه‌ر باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی ‌‌و گرتنی‌ سه‌ری‌ شه‌قامه‌كان‌ و سه‌ربانی‌ ئوتێله‌ به‌رزه‌كان بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌مه‌جۆر له‌شاردا، ئه‌مه‌یه‌ په‌شێوی‌ ئه‌نێته‌وه‌ و خه‌ڵك ناحه‌قی‌ نییه‌ چاوه‌ڕێی روداوی‌ ناخۆش بكات، دیاره‌ ده‌سه‌ڵات‌ و هه‌ردو حیزبی پارتی ‌و یه‌كێتی به‌رپرسیاره‌ له‌دروستكردنی ئه‌و بارودۆخه‌ و ترس ‌و دڵه‌ڕاوكێی‌ خه‌ڵك، ئه‌وه‌شیان بۆیه‌ دروستكرد له‌ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات.

لڤین: ئێوه‌ زۆر باسی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی‌ هه‌یه‌ پێمانبڵێن‌ و به‌ڕاپۆرت بۆمان بنوسن با چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ین. بۆچی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ئاگادارناكه‌نه‌وه‌ له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی‌ كه ‌هه‌یه‌؟
عومه‌ری‌ سه‌ی‌ عه‌لی‌: به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌ڵێت له‌كوێ‌ گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ پێمانبڵێن. باشه‌ له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن كۆبونه‌وه‌ی‌ (19) حیزبه‌كه‌ له‌به‌یانه‌كه‌یاندا خۆیان دان به‌گه‌نده‌ڵیدا ده‌نێن‌و ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵی‌ هه‌یه‌و وایه‌، ئه‌ی بۆ لێپرسینه‌وه‌ ناكه‌ن، كێ به‌رپرسه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ كێیه‌؟ پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ زانیاریت نه‌بێ چۆن ئه‌توانی گه‌نده‌ڵی‌‌ و سه‌رچاوه‌كانی بدۆزیته‌وه‌؟
زانیاری كه‌ موڵكی گشتییه‌، ده‌سه‌ڵات ‌و حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ زانیاری نه‌دات به‌خه‌ڵك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن‌ و كارگێڕی وڵات‌ و شێوه‌ی گرێبه‌سته‌كان ‌و ماوه‌ی تێچو مه‌رجه‌كانی، تابه‌وردی خه‌ڵك ‌و لایه‌نی سیاسی‌ و گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌ و داواكاری گشتی بتوانن له‌سه‌رچاوه‌و كون‌ و كه ‌له‌به‌ره‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌كان بگه‌ن، چۆن ده‌توانن گه‌نده‌ڵییه‌كان ئاشكرابكه‌ن، یان هه‌رئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك به‌سه‌لیقه‌ی عه‌قڵ تێبگات، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی به‌رۆژی روناك دیاره؛‌ ئه‌و خانوانه‌ی كه‌ رژێمی پێشو دروستیكردوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان‌ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌كوێن ‌و له‌سه‌ر كێ تاپۆكراون؟ له‌كاتێكدا ئه‌مانه‌ خانوی به‌رپرسی پۆسته‌ باڵاكانه‌ وه‌ك په‌رله‌مانتار، وه‌زیر، كه‌ی له‌و وه‌زیفه‌ نه‌ما ده‌بێت چۆڵی بكات، بۆئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌و دێت، ئه‌مه‌ له‌هه‌ولێر كراوه‌ به‌دیارچاوی‌ خۆتانه‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌یان بینای قوتابخانه‌ له ‌سلێمانی ‌و هه‌ولێر و دهۆك‌ و شوێنی تردا داگیركراوه‌ له‌لایه‌ن حیزب‌ و به‌رپرسه‌كانه‌وه‌ له‌كاتێكدا بینای قوتابخانه‌ هه‌یه‌ سێ ده‌وامی تیایه‌.
پرۆژه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی (400) قه‌ره‌وێڵه‌یی سلێمانی زیاد له‌ (7) ساڵه‌ ته‌واونه‌بوه و چه‌ندجارێک قه‌ره‌بوكراوه‌ به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار، تائێستاش نازانرێت كه‌ی ته‌واوده‌بێت. هه‌روه‌ها (9000) نۆ هه‌زار شوقه‌ بڕیاربو دروستبكرێت، زیاد له‌(6) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سێ ناوچه‌ی جیاواز، هه‌ر ناوچه‌ی (3) سێ هه‌زار شوقه‌یه‌ (سیته‌ك، زڕگوێز، تابین) به‌(17) ملیۆن دۆلار، تائێستا هیچی دیارنییه‌.
جگه‌ له‌وه‌ش کارگه‌ی مه‌ڕمه‌ڕ له‌ماوه‌ت زیاد له‌(5) ساڵ زیاتره‌ به‌نزیكه‌ی (20) بیست ملیۆن دۆلار تائێستا هیچی دیارنییه‌.
هه‌روه‌ها رێگه‌ی تاسڵوجه‌ سلێمانی‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ماوه‌ی (5) ساڵدا زیاد له‌سێجار هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ‌و‌ پاره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه‌ جار له‌دوایجار و تائێستاش ته‌واونه‌بوه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رفنه‌كردنی‌ زیاده‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ (6) شه‌ش ساڵ، له‌كاتێكدا نزمترین پله‌ له‌فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومه‌ت لانیكه‌م (5) ملیۆن دیناری‌ ماوه‌ته‌وه‌ لای‌ حكومه‌ت‌و نایدرێتێ‌، جگه‌ له‌فه‌رمانبه‌رانی‌ پله‌كانی‌ سه‌ره‌وه‌ كه‌ مه‌بله‌غێكی‌ زۆر ده‌كات‌و ئه‌م پارانه‌ش دیارنییه‌،‌ ئه‌مه‌ هه‌مو توێژی‌ فه‌رمانبه‌ران ئه‌گرێته‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندان‌و مانگرتنیش بكه‌ن به‌گێره‌شێوێن‌و ئاژاوه‌چی‌ ناوده‌برێن.
ئه‌مانه‌ هه‌موی‌ مشتێكه‌ له‌خه‌روارێك كه‌ گه‌نده‌ڵی‌ كارگێڕی‌‌ و دارایی‌ و چاولێپۆشین‌ و له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ خزمخزمێنه‌ و مه‌حسوبیــــه‌ت ‌و ره‌فاقه‌ت ئه‌كرێت،‌ هه‌روه‌ها دانانی خه‌ڵكی له‌سه‌ر بنه‌مـــــای په‌یوه‌ندی‌ حیزبی له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خوارێ، نه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌یی‌ تواناو لێوه‌شاوه‌یی‌.

لڤین: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم له‌دواكۆبونه‌وه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ كه‌ ده‌بێت بزوتنه‌وی‌ گۆڕان داوای‌ لێبوردن بكات ‌و ئه‌ڵێن ئاماده‌نیین جارێكی‌ تر له‌گه‌ڵیاندا دابنیشن. راتان چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم؟
عومه‌ری‌ سه‌ی‌ عه‌لی‌: كه‌سی یه‌كه‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رنامه‌ی روبه‌رودا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه‌، دیاره‌ ئه‌وه‌ بیروڕای هه‌مومانه‌. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان داوای لێبوردن له‌ میلله‌ت بكه‌ن كه‌ به‌ به‌یاننامه‌كانیان دڵه‌راوكێ و ترسیان خسته‌ ناو خه‌ڵك، هه‌روه‌ها له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ویستیان له‌شه‌ڕی ناوخۆیان بگلێنن. له ‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ تۆپ‌و ده‌بابه‌یان هێنایه‌سه‌ر باره‌گای‌ سه‌ره‌كییان له‌ سلێمانی.

لڤین: راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌راســـتی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، بۆچی ئه‌و موڵكه‌ گشتیانه‌ی لایه‌تی نایگێڕێتــــه‌وه ‌و مه‌رجی داناوه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا یه‌كێتی ‌و پارتی موڵكه‌كـــــــــان بگێڕنه‌وه‌؟
عومه‌ری‌ سه‌ی‌ عه‌لی‌: گۆڕان رایگه‌یاندوه‌ ئه‌وكاره‌ ئه‌كات با ئه‌وانیش فه‌رمو هه‌مان هه‌ڵوێست وه‌رگرن، راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی ‌و پارتی با داوا له‌ حیزب‌ و سه‌ركرده‌كانی خۆیان بكه‌ن هیچ نه‌بێ چاو له‌ گۆڕان بكه‌ن ‌و ئه‌وه‌ی موڵك ‌و ماڵی خه‌ڵك ‌و حكومه‌ته‌ ئاشکرای بکه‌ن ‌و بیگێڕنه‌وه‌.

لڤین: ئه‌گه‌ر ئه‌م بارگرژیه‌ی نێوان یه‌كێتـی‌ و پارتی‌ و گۆڕان به‌رده‌وام بێت‌ و كاربگاته‌ په‌لاماردانی باره‌گـــاكانتان. بیرتان له‌وه‌کردوه‌ته‌وه‌ به‌ چ رێگه‌یه‌ك به‌رگری له‌خۆتان بكه‌ن؟
عومه‌ری‌ سه‌ی‌ عه‌لی‌: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها بیر له‌كاری یاسایی‌ و شارستانی‌ و جه‌ماوه‌ری ده‌كاته‌وه‌ و رێگای‌ یاسایی‌ ئه‌گرێته‌به‌ر بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی، گه‌له‌كه‌مان ده‌زانێ ئێمه‌ نه‌ نیازی شه‌ڕمان هه‌یه ‌و نه‌چه‌ك ‌و جبه‌خانه‌مان هه‌یه‌ نه‌ده‌سه‌ڵاتمان له‌ده‌سته‌، ته‌نها پشتیوانمان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Sabah Yassin
 زۆر به‌لامه‌وه‌ سه‌یر که‌ تا ئه‌مڕۆ مرۆڤی ناوچه‌ی ئێمه‌ له‌و ناگا که‌ گه‌رده‌لو خۆی دروستکه‌ری نیه‌ به‌ڵکو هیزه‌ جیهانیه‌کان وا ده‌که‌ن و به‌ڵام لیره‌و له‌وی شایه‌ری سایسی وه‌ک هه‌ژاری کورد نه‌زان و خۆ به‌زلزانان باس له‌ گۆران ده‌که‌ن. هه‌ریه‌ک له‌ ئیمه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ستی ئاسای و بیر کردنه‌وه‌ی خۆی به‌کار بهینیت ده‌زانی دروستکردنی عیراق و ئینقلابه‌ یه‌ک له‌ داوی یه‌که‌کان ده‌رئه‌نجام ئه‌و گۆرانه‌ جیهانیه‌ بو که‌ ده‌سه‌لاته‌ دنیایه‌کان بۆ ناو دنیا هانیویان و تا ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ مرۆڤی کورد و عاره‌ب له‌ بریاری به‌شداربون له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و بیناکردن نیه‌، که‌چی ئه‌م مرۆڤ داماوه‌ و نه‌زان بیر له‌و که‌ساسیه‌ خۆی ناکاته‌وه‌ و هه‌وڵی گۆرانی و خۆ بیناکردن ناداو له‌ هه‌وڵی خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تان هه‌ر به‌رده‌وامه‌. من له‌م حیوارانه‌و و حیواره‌کانی له‌وه‌وبه‌ر ئه‌و راستیه‌ چه‌وته‌م له‌لا روون که‌ گۆرانی ده‌سه‌لات مانا مانا دانه‌وه‌ به‌ مرۆڤ و به‌شداری مرۆڤ وه‌ک داهینه‌ری دنیا خوی نادات و ئه‌وه‌ی له‌ مڕۆژه‌دا به‌لامه‌وه‌ مانایه‌کی هه‌بیت. ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ که‌میک نه‌ترستر له‌وه‌به‌ر به‌یه‌که‌وه‌ له‌ جاده‌کاندا گفتوگۆ ده‌که‌ن. به‌هیوام مرۆڤه‌کان دریژه‌ به‌و گفتوگویان بده‌ن و جۆریک تر له‌ ئاغای نه‌زان نه‌که‌نه‌وه‌ به‌ کویخای خویان.
shko
 hiwadarm lagal hargoraneki dasalaty kurdstana katy leprsinawabet lasarwatu samany barprsany kurdustan laregai dadgayaki 3adalatu babarchawi midyakanawa /hiwadarishm bzutnaway goran hich narmyak nanuenet lawxalanay dyarikrdwa bodasalat bawhiwai xori 3adalat lakurdstana halbet
kawa
 awandaman wut aw dastlata gandaln esta xoshman tqatman chwa,awndaman wut eter basa maydzn xoshman bezar buyn,awndaman shekary kird bo am dastlata tawaw betaqat buyn, ka peshyan alen bron basa eter peman alen ftna, dawara am gadala lam qura dar bhena. chy zamanek basha qsayn lagal bkayat, xo peshandane hemnana akayat kas nayt ble grftkat chya, bardek ahawet bo away xabar betawa, am dastlata 2000 feshakat pewa anet. kaky sarok wara jegay mn tu aw xwaya pem ble chy bkam nazane qury gwe bgretawaw tey neshe. wallahy shetesh nabum xopeshandan akam way dabne shet bum dawra balmawa bzna chyma, , xwa 3afuy ka baperam ay wut tamanm ba zaya roysht, bawkm ay wut tamanm hamuy ra kirdnu tehaldan bu, daba chaw mnesh darbetu tamanm bafero brwat balam ba mnalkanm har shet bzhn pesh away bmrn. am kurd bunay mn buwata nagbate, xwaya ro7m dar bkaw bekra bekara balndaykawa chy lkayat beka tuxwa ba ba aw ro7am nachetawa lasheky kurd eter basa ,
yamolki
 نزيدك من الشعر بيتا امضى لتطهير وكر العربان المسمى حویجة لتنقذ کرکوک من احتلال العربان الرعاع
yamolki
 نصيحة منى لوجه اللات : هذا التشدد اللامتناهي منكم الان يفقدكم المصداقية والشفافية ولا يمت للديمقراطية والحوار البناء باي صلة. إن الشعب الکوردى وچييناته وحياته وكل تاريخه تقول إنه مبرمج ضد شىء واحد يفوق أى شىء آخر يمكن أن يحاربه فى دنياه : الفوضى.
chalak
 ئازادی ئازادی ئازادی،ئه وه‌ ئه ووشه‌ ییه که ڕۆژانه له سه‌ رزاری ئێوه‌و خه‌ ڵکانێکی ده‌ره‌ وه‌ی ده‌سه‌ ڵاتن،زیاتر له هه موو وشیه یه کی تر ته نانه ت له خواش ده‌وترێته وه‌،هیوادارام ،ئێوه‌ش ئه وه‌نده‌ ئازادبن که ڕێگه بده‌ن هه مووکه س به ئازادی بیروڕاکانی خۆی ده‌ربڕێ،نه بوونی ئازادی وگه نده‌ ڵی به لای منه له تاکه کانی کۆمه ڵه ده‌ست پێده‌کات به ره‌وسه‌ ره‌وه،ده‌کشێ،من هه مووکات ووتوومه ئه شیڵێمه وه‌،نامه وێ وه‌کوکوردێ کۆمه ڵگای کورده‌ واری پێناشرین بکه م،به ڵام ئێوه‌ خۆتان حوکم بده‌ن،ڕه‌نگه له‌ ڕووی داڕشتنه وه‌ جوان نه بێ،به ڵام به بێ ئه وو وشانه ،شێخ ڕه‌زاطالبانی ته نی وه‌زن و قافییه ی مه به سته که م ڕنگ ناداته وه‌ [کورد فرسه ت حیزه‌ ،ئه گه رواش نه بێ به زۆرووزۆرداری وای لێده‌ که ن،کاتێ که ده‌ بێته ده‌ سه‌ڵات دار ،فرسه‌ ته بدزه‌ ،فرسه‌ ته بیکوژه،فرسه‌ ........]زۆربه ی ده‌سه‌ ڵات دارانی ئه مڕ ،ڕۆژگارێك خه ڵکی ته مه نای بیستنی ناویان و بینینیان بوون ،به ڵام هه ر ئه و خه‌ ڵکانه ئه مڕوو که ناویان ده‌بیستێ یان ده‌ یان بینن به جارێ بارگران ده‌ بن ،پێتان وانیه ئه مانه ی ئه مڕۆ خۆشه ویستن ،دواڕۆژ به هه مان شێوه‌....؟!
کۆمەڵە
 یاریەکە کۆتایی هاتووە. ..........داگیرکراو دەکەینە مۆزەخانە، ئەوە سامانێکی نیشتمانی یە، قازانجی بۆ گەشت و گوزاروە هەیە. بۆ ئەوەی کە نەوەی ئێساو داهاتووی کورد بزانن کە کوردکوژەکان و ..........چۆن ژیانێك دەژیان و تاکی کوردیش نان نییە بیخوات.
darra
 لە سالی ١٩٨٠ هەرزەکار بووم کە برادەرێک کردمی بە کۆمەلە وە ماتریالیزمی دیالێکتیکی پێ خوێندمەوە کە سێ جارم خوێندەوە و هەر تێی نەگەیشتم کە هیوادارم کاک عومەر و کاک نەوشیروان تێیگەیشتبن وە بووم بە کۆمەلە و هیوام ئەوە بوو کە رۆژێک کوردستان رزگاری بوو رەنجدەرانی بیر و بازو حوکمی کوردستان بکەن کەچی هەموو پاداشتی شەهیدان و ئەندامانو لایەنگیرانی رەنجدەرانی بیر و بازوو کە ئەمرۆ ناوتان ناوە چینی گەنج و رۆشنبیر ئەوە بوو کە لا کۆنگرەدا کۆمەلە هەڵوەشایەوە چونکە ئەو کاتە لە جیاتی شەپۆلی میسری شەمۆلی رووسی بەرێوەبوو وە چەپ بووی نەمابوو، کاک نەوشیروان زۆر جار باسی هەلی مێژووی دەکات کە سەرکردایەتی کورد نەیزانیوە سیاسەتی دونیا بخوێنێتەوە وە ئەگەر کورد بیزانییایە ئەوا سالی ٢٠٠٣ کەرکوکی وەردەگرت وە یان ١٩٩١ کورد دەکرا بە دەوڵەت کورد پێویستە سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت وا خۆی ئامادە بکات ئەگەر رژێمی ئێران و سوریا رووخان ئەوا گەورەترین فرسەتە بۆ کاک نەوشیروان کە خۆی بکات بە بەتەڵی قەومی و حزبەکەی داۆای سەربەخۆی بکات بۆ کوردستان چونکە ئەوەی کە روودەدات واکو رووخانی بلۆکی رۆژهەڵاتە وە هەموو شتێکی تازە قبووڵ دەکرێت لە لایەن هەموو دونیاوا راستە گەندەڵی هەیە وە نا دیموکراتی هەیە بەڵام با گۆران خۆی هەلبژاردنێک بکات با ساختەش بێت وە سەرکردایەتییەک بۆ خۆی هەڵبژێرێ تا باوەرتان پێ بکەین، گەندەڵی هەیە و یەکیەتی و پارتی پیاوی خراپن وە گۆران بە رێوەیە بەڵام ...................
azad kamal
 له گه ڵ هه موقسه کانی به رێزتاندام به ڵام ئه وه ی سه رسامی کردوم بێ ده نگی جه نابی مام جلاله که تائێسته بروسکه ی پشتیوانیو هاوخه می بۆ معه مه رقه زافی نه ناردووه بۆکوشتوبڕی خه ڵکی لیبیا چونکه مامه یه که م که س بو پشتگیری موباره کیی میسری کرد وه هه قه بروسکه ی پشتگیریوپشتیوانی بۆجه نابی سه رۆک بارزانی وپارتی دیموکراتی کوردستان له یادنه کات له پای کوشتوبڕوقه تڵوعامی سلێمانی
awat
 am dastlata byantwenrawaw drustyan karawa har wak xoyan amenawa. am dastlata nagbatyakaw aw milaty grtuwa,
kamal
 7kumaty misry na mubarak bo ledany xopeshandaran 7ushtru aspie henabu, esta parte .........taw dawa la bedastaltya,. ayawet shtakan bkat ba hawleu slemany har labar´awa ........ la fac book da la grtayaky wenayda alet( .......ba xushky away basy hawler akat) xotan sayre bkan, am dastlata dorawa ......y henawa am kara lara topeway ba smelekawa wa azne zor zyraka
sarok
 rezy zorm bo kak umar qsakany jwana balam pem nalet chon charanwsyan twnsw msra lakatekda ewa nahatwnata pal dangy milat ba ashkra .balam bagoran xwazan alem emay jamawar emash wak dasalat azmwny xoman haya ba la 17shbat bkayn ba azmwny xomanw dasalaty bnamalay pe brwxenin.
azad azz
 slaw rez kak umar said ale bra damw dastt xosh bet bo yak ba yake walame prsearakan hewa darm lash saxw sarkawt bet mn dazanm zorbay rasteakan lay bareztn nak lay xalke drozn dw bara dastt xosh bet azad aziz mawate .uk 24/2
سازان
 به‌ڕێز زه‌رده‌شت منیش ئه‌م خاڵانه‌‌ بۆ خاڵه‌کانی تۆ زیاد ئه‌که‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌ لیبیا بنه‌ماڵه‌ی قه‌زافی و کوڕه‌کانی هه‌موو هێزه‌ عه‌سکه‌ری و سیخوڕی و دارایییان له‌ ده‌سته‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ کوردستان مه‌سرور بارزانی ده‌زگای سیخوڕی پاراستن به‌ڕێوه‌ ئه‌بات له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی، مه‌سعود سه‌رۆکی وڵاته‌ و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌مدا کۆبونه‌ته‌وه‌، بێگومان که‌ ئه‌مه‌ش بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانین وه‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیش ..........سلێمانی داگیر کردوه‌، وه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ......هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌یه‌، وه‌ برازاکه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌زگای تۆقێنه‌ر و سه‌رکوتکه‌ری جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز به‌ڕێوه‌ ئه‌بات که‌ ده‌زگای به‌دناوی به‌ناو دژه‌ تیرۆره‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌زگای دژه‌ ئازادی و ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ په‌رستیه‌، واته‌ له‌ لیبیا یه‌ک بنه‌ماڵه‌ وڵات به‌ڕێوه‌ اه‌بات به‌ڵام له‌کوردستان دوو بنه‌ماڵه‌، له‌بیریشتان نه‌چێت قه‌زافی وتی من مایه‌ی سه‌ربه‌رزی لیبیام وه‌ من سه‌رۆکی وڵات نیم گه‌ر سه‌رۆک بومایه‌ ئیستیقاله‌م ئه‌دا، وه‌ لای خۆشمان بارزانی باوکی کورده‌ و هه‌مومان ئه‌بێت بیان په‌رستین و پارتیش شۆڕشگێڕترین پارتی کوردستانه‌، وه‌ مه‌سعود بارزانیش وه‌ک قه‌زافی ئه‌ڵێت من به‌ ده‌نگدانی خه‌ڵک هاتوم هه‌رکات خه‌ڵک داوام لێکات له‌ ده‌سه‌ڵات واز ئه‌هێنم، جه‌نابی سه‌رۆکی پارتی ئه‌ی ئه‌م هه‌مو خۆپیشاندانه‌ نابینیت که‌تۆیان ناوێت وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم، ده‌ به‌ڵێنه‌که‌ت به‌جێبهێنه‌ و واز له‌ده‌سه‌ڵات بێنه‌ و باچیتر خه‌ڵکی خوێنی نه‌ڕێژرێ له‌ پێناو کورسیه‌که‌ی خۆتدا با چیتر خه‌ڵکی قه‌تل وعام نه‌کرێ، تکات لێئه‌که‌ین پێشئه‌وه‌ی کارله‌کار بترازێ واز له‌کورسیه‌که‌ت بێنه‌، زێره‌ڤانی نامانترسێنێ، وا هاوڕێکه‌ت له‌ لیبیا خه‌ریکه‌ ئه‌ڕوخێ، مژده‌بێ مژده‌، بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ش ئێوه‌ خوشک و برای ئێمه‌ن تکایه‌ مه‌بنه‌ دارده‌ستی به‌رپرسی فیرعه‌ونی خۆیان شه‌ڕ ناکه‌ن بۆکێ خۆتان به‌کوشت ئه‌یه‌ن!! وه‌ک هێزه‌کانی لیبیا که‌ له‌ بنغازی و ناوچه‌کانی تر چونه‌ ڕیزی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ هیوام وایه‌ ئێوه‌ش هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستان هه‌بێت، بۆ هێزی دژه‌ تیرۆریش بکوژن تا ئه‌توانن، تۆڵه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ له‌ به‌رودواتان ئه‌که‌ینه‌وه‌ به‌ڵێن بێت به‌ڵێن، خوشک و برایان زه‌ماوه‌ندی ئازادی زۆر نزیکه‌
به‌ڵێن جه‌مال
 په‌یامێک بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، داواکردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ........... ئه‌و که‌سانه ده‌خاته‌ڕوو که له‌پشت ئه‌و داواکارییه‌وه‌ن. ئایا خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو باسی له داوایه‌کی وا کردووه؟! ئیتر ئه‌م داوایه یانی چی؟ هی کێیه؟!! ........ باوتان نه‌ماوه و من پێموایه وورده وورده خه‌ڵک له خۆتان دوورئه‌خه‌نه‌وه. ئێوه ئێسته ئۆپۆزیسیۆن نین چونکه ئۆپۆزیسیۆن کاتێک وجودی ئه‌بێ که حکومه‌تێکی شه‌رعیی وجودی هه‌بێ. ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ئارامه‌ی که ئه‌یبینن شه‌رعییه‌تی له حکومه‌ت سه‌ندۆته‌وه و ئێوه‌ش داوای هه‌ڵبژاردن له دیکتاتۆره‌کان ئه‌که‌ن بوێه ئه‌جاره‌ش وه‌ک جاری پێشوو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بکه‌نه‌وه سه‌رۆک و پاش. هه‌روه‌ک چۆن جاری پێشوو که‌ستان دیارینه‌کرد بۆ سه‌رۆک. ئێوه‌ش فت!
123
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ