دیمانه‌
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین




Sunday, March 27, 2011
 
     

سازدانی‌: شه‌نكار عه‌بدوڵا
له‌دوای‌ روداوه‌ خوێناوییه‌كه‌ی‌ 17 شوباته‌وه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ناڕه‌زایی‌ ‌و توڕه‌ییا زیاتر هه‌ڵكشاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار، له‌سه‌ر قسه‌ی‌ بارزانیش كه‌مپه‌ینی‌ "تۆم به‌سه‌رۆك قبوڵ نیه‌" پێكهات، نزیكه‌ی‌ 60 هه‌زار واژو كۆكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌، له‌م دیمانه‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی‌ شادان عه‌بدول سه‌رپه‌رشتیاری‌ كه‌مپه‌ینی‌ "تۆم به‌ سه‌رۆك قبوڵ نیه‌" و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادی ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانین خاوه‌نی‌ قسه‌ی‌ خۆیه‌تی‌.

سبه‌ی‌: بیرۆكه‌ی‌ كه‌مپه‌ینی‌ تۆم به‌سه‌رۆك قبوڵ نیه‌، چۆن بو؟ پێشوازی‌ هاوڵاتیان چۆن بو بۆی‌؟
شادان عه‌بدول: بیرۆكه‌ی‌ ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ له‌ لێدوانێكی‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیه‌وه‌ هات، كاتێ‌ له‌ئیتاڵیابو، له‌گه‌ڵ ئاژانسێكی‌ ئیتاڵی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ ئه‌نجامدا ‌و وتی‌: ئه‌گه‌ر بێت ‌و په‌نجا هه‌زار هاوڵاتی‌ له‌ كوردستان به‌ من بڵێن ده‌ست له‌كاربكێشه‌وه‌، ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌سه‌ر قسه‌ی‌ ئه‌و هه‌ستاین به‌ كۆكۆدنه‌وه‌ی‌ واژو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌ستمان پێكرد له‌28/2/2011، هاوڵاتیان به‌ حه‌ماسه‌تێكی‌ زۆره‌وه‌ واژویان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وای‌ له‌من كرد كه‌مپه‌ینه‌كه‌ ببه‌مه‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ ‌و له‌وێش پێشوازییه‌كی‌ باشی‌ لێكرا، هه‌تا خه‌ڵك هه‌بوه‌ ده‌ستی‌ خۆی‌ بڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌خوێن واژوی‌ بكات، به‌ڕای‌ من ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كی‌ گرنگه‌ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه‌ بارزانی‌ متمانه‌ی‌ له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌ماوه‌، یان تاچه‌ند خه‌ڵكی‌ كوردستان توڕه‌ن له‌ حوكمڕانی‌ ئه‌و.

سبه‌ی‌: هه‌تا ئێستا واژوكانتان له‌كوێ ‌و چه‌ندنتان كۆكردۆته‌وه‌؟
شادان عه‌بدول: سه‌ره‌تا له‌ سلێمانی‌ واژومان كۆكرده‌وه‌، دواتر كۆمه‌ڵێ‌ گه‌نج په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردین له‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ تر، وه‌ك (كه‌لار، قه‌ڵادزێ‌، ده‌ربه‌ندیخان، رانیه‌، چه‌مچه‌ماڵ، قه‌ره‌داغ، وارماوا، ...هتد.) هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 60 هه‌زار واژومان كۆكردۆته‌وه‌ ‌و به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی‌ واژوی‌ زیاتر، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ تۆڕكانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌زاران ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ جیاوازه‌ له‌ كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی‌ ئێمه‌.

سبه‌ی‌: تاچه‌ند گه‌شبینن سه‌رۆك به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ بكات؟
شادان عه‌بدول: ئێمه‌ كه‌ واژومان كۆكردۆته‌وه‌ به‌هیوای‌ ئه‌وه‌ بوین كه‌ سه‌رۆك به‌ڵینه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ بكات، ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ دروست بوه‌ كه‌ (سیاسه‌تمه‌داران ده‌بێت رێز بۆ قسه‌ی خۆیان دابنێن و هه‌ر وا بۆ خه‌ڵه‌تاندنی میلله‌ت قسه‌ی به‌لاشه‌ و نیشتیمان په‌روه‌ری‌ نه‌فرۆشن ‌و موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ساده‌دا نه‌كه‌ن). بۆیه‌ مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ی ئێمه‌ جه‌ختكردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سیاسه‌تمه‌داران ده‌بێت هه‌وڵی خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك نه‌ده‌ن ئه‌گینا له‌مه‌ودوا هه‌ر واده‌ و به‌ڵێنێكی خه‌ڵه‌تێنه‌ر له‌ ده‌میان بێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئێمه‌ به‌جددی لێیان وه‌رده‌گرین و داوا ده‌كه‌ین خاوه‌نی‌ بن، ئه‌گه‌ر خۆشیان به‌خاوه‌نی‌ نه‌زانن، ئه‌وه‌ به‌كردنه‌وه‌ی‌ كه‌مپه‌ین پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئیحراجییان بۆ دروست بكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ نه‌باته‌ سه‌ر له‌به‌رامبه‌ر پێنج ملیۆن كورددا خۆی‌ ئیحراج ده‌كات، خه‌ڵكی‌ كوردستان چاوه‌رێی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌م له‌لای‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ‌و هه‌م له‌لای‌ میدیاكانی‌ ده‌ره‌وه‌ بیسه‌لمێنێت كه‌ خاوه‌نی‌ قسه‌ی‌ خۆیه‌تی‌، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌وین، ئامانجی‌ ئێمه‌ش نیشاندانی‌ روی‌ راسته‌قینه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ شتێك نه‌ڵێن ‌و مامه‌ڵه‌شیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ تر بێت، ئه‌مانه‌وێت ئه‌مه‌ بكه‌ین به‌ماڵ به‌سه‌ر سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانی‌ تریش.

سبه‌ی‌: به‌ڵام بارزانی‌ چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ ئه‌و ئاسانتر نیه‌، هه‌ركات زانی‌ بوه‌ به‌بار به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌ خۆی‌ واز ده‌هێنێت، ئێوه‌ تاچه‌ند باوه‌ڕتان به‌و قسانه‌ی‌ بارزانی‌ هه‌یه‌؟
شادان عه‌بدول: به‌ڵێ‌، بارزانی‌ ئه‌وه‌شی‌ وت هه‌تا سێ‌ مانگی‌ تر ئه‌گه‌ر چاكسازی‌ فراوانمان نه‌كرد ئه‌وه‌ ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه‌، به‌ڵام من گومانم هه‌یه‌ له‌قسه‌كانی‌ بارزانی‌، چونكه‌ ئێمه‌ تائێستا چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌وین، به‌ڵام ئه‌و هاتوه‌ له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ موزایده‌ی‌ نیشتیمانی‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كات، هه‌تا من وه‌ك خۆم باوه‌ڕ به‌ به‌ڵینه‌كانی‌ ناكه‌م.

سبه‌ی‌: ئێوه‌ تاچه‌ند هه‌وڵده‌ده‌ن واژوه‌كان ئاڕاسته‌ی‌ میدیا جیهانیه‌كان بكه‌ن؟
شادان عه‌بدول: ئێمه‌ تائێستا چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ سه‌رۆكین، بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامێكمان بداته‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ تۆپه‌كه‌مان هه‌ڵداوه‌ته‌ مه‌یدانی‌ سه‌رۆكه‌وه‌، هیوادارین سه‌رۆك وه‌ڵاممان بداته‌وه‌، ئه‌گینا له‌ خه‌یاڵماندایه‌ واژوه‌كان ئاراسته‌ی‌ میدیا جیهانیه‌كان به‌گشتی‌ ‌و ئه‌و ئاژانسه‌ ئیتاڵییه‌ی‌ كه‌ قسه‌كانی‌ تێدا كردوه‌.

سبه‌ی‌: ئێوه‌ پێتان وایه‌ سه‌رۆك له‌ماوه‌ی‌ حوكمڕانی خۆیدا نه‌یتوانیوه‌ به‌كاری‌ خۆی‌ هه‌ستێت؟ یان سور بونی‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ له‌چیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتوه‌؟
شادان عه‌بدول: نه‌ك هه‌ر من، به‌ڵكو زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان پێی‌ وایه‌ سه‌رۆك سه‌ركه‌وتو نه‌بوه‌ له‌ كاره‌كه‌یدا، هه‌ر بینینی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ خۆی‌ بۆخۆی‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ سه‌رۆك نه‌یتوانیوه‌ به‌كاری‌ خۆی‌ هه‌ستێت، به‌كورتی‌ ‌و به‌كوردی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و واژوانه‌ پێمان ده‌ڵێن خه‌ڵك چه‌نده‌ رازییه‌ له‌ كاره‌كانی‌ سه‌رۆك.

سبه‌ی‌: بۆچی‌ هه‌وڵتان نه‌داوه‌ له‌ هه‌ولێریش ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ بكه‌ن؟
شادان عه‌بدول: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م واژوانه‌ هه‌ولێری‌ تێدا نیه‌، خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌ بارمته‌ گیراون و نه‌ك به‌ واژو، ئه‌گه‌ر بارزانی بزانێت هه‌ناسه‌دانیشیان زه‌ره‌ری بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و هه‌یه‌ لێیان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات. ئێمه‌ زۆر له‌و كرده‌وانه‌ی‌ توڕه‌ین كه‌ حیزبێكی تۆتالیتاری ده‌یكاته‌ سه‌ر ئازادییه‌كانی خه‌ڵكانی هه‌ولێر و بادینان، لێره‌وه‌ به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌وه‌ داوا ده‌كه‌م پارتی‌ له‌و خه‌وه‌ به‌خه‌به‌ر بیته‌وه‌ كه‌ پێیوابێت به‌و شێوه‌ حوكمكردنه‌ ده‌توانێت بێ موشكیله‌ حوكمڕانی‌ بكات. مه‌سعود بارزانی خه‌ریكه‌ هێواش هێواش وه‌ك قه‌زافیی لێدێت. هیوادارین ئاگادری‌ خۆی‌ بێت و ئیشی خۆی بزانێت، ئێمه‌ش به‌ حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر قسه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌م كاره‌مانكرد، پێمان وابو ده‌توانین له‌م ناوچانه‌ زۆر زیاتر له‌و رێژه‌ واژوه‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك وتویه‌تی‌، ئه‌گینا گومانمان له‌وه‌ نیه‌ له‌ هه‌ولێریش دنیایه‌ك خه‌ڵكی‌ ناڕازی‌ هه‌یه‌، له‌كار و ئه‌دای‌ بارزانی‌.

سبه‌ی‌: وه‌ك گه‌نجێك ‌و ژنێك به‌شداری‌ ژنان ‌و گه‌نجان له‌ خۆپیشاندانه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی‌؟ ئایا ده‌كرێت له‌مه‌ودوا رێبه‌ری‌ گه‌نج دروست بێت؟
شادان عه‌بدول: ئه‌م خۆپیشاندانه‌ كه‌ سه‌ریهه‌ڵدا پێویستی‌ به‌ رابه‌رایه‌تی‌ كردن هه‌بو، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و بۆ شاییه‌ گه‌نجان ‌و رۆشنبیران ‌و خوێندكاران پڕیان كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ بڵێم ئه‌وان به‌هاكانیان چه‌سپاندبێ‌، خه‌ڵك ئه‌وانی‌ هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام.
گه‌نجانیش رۆڵێكی‌ به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌سه‌رای‌ ئازادی‌ و له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا، هه‌رچه‌نده‌ رۆڵی‌ ژنان كه‌متره‌، ئه‌وه‌ش هۆكاری‌ خۆی‌ هه‌یه‌، هه‌ر له‌زۆربه‌ی‌ بواره‌كاندا ژنان كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون، شتێكی‌ تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژنان تائێستا له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا ئازادنین، چه‌ندان هۆكاری‌ تر هه‌ن، تا من كوڕم دیوه‌ وتویانه‌ به‌دزی‌ باوكمه‌وه‌ هاتوم، ئه‌مه‌ حاڵی‌ كوڕان بێت له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا، حاڵی‌ ژنان له‌وان باشتر نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو كێشه‌یه‌دا رۆژانه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت رێژه‌ی‌ ژنان به‌ره‌و زیادبون ده‌چن ‌و به‌شداربونی‌ ژنان مانای‌ خۆی‌ هه‌یه‌.

سبه‌ی‌: ئاینده‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی‌؟ تاچه‌ند گه‌شبینی‌ به‌جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانتان؟
شادان عه‌بدول: به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی‌ خۆپیشانده‌ران نه‌ده‌نه‌وه‌، دور نیه‌ رێڕه‌وی‌ خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕێت بۆ توندوتیژی‌، چونكه‌ خه‌ڵك هه‌تاكه‌ی‌ بێ‌ وه‌ڵام بێت، گومانم له‌وه‌ نیه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ كه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام هه‌روا ناڕۆنه‌وه‌.

شادان عه‌بدول ساڵی‌ 1990 له‌ که‌رکوک‌ له‌دایك بوه‌، خوێندكاری‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ كۆلێژی‌ كارگێڕی‌ ‌و ئابوری‌ له‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین، به‌رپرسی‌ كه‌مپه‌ینی‌ تۆم به‌ سه‌رۆك قبوڵ نیه‌، ئێستاش ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادییه‌.

 





 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
كوردی
 ئه‌ڤا ته‌ نڤێسی هزرو بیرێن ته‌نه‌ به‌لكی گه‌له‌ك ژ خه‌لكێ سلێمانیێ رازی نابن مسعود بارزانی سه‌روكی هه‌رێم بیت به‌لێ ژبیر نه‌كه‌ ئه‌ڤه‌ ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌ پتریا خه‌لكێ كوردستانێ ده‌نگێ دای مسعود بارزانی و دڤێت چار سال ده‌رباز ببن ئه‌گه‌ر وه‌كی تو بێژی كومكرنا واژو یان ئیمزا ئه‌م دشێن ل هه‌ر سێ پارزگه‌هان ئیمزا كوم كه‌ین و بلێن به‌لێ بو مسعود بارزانی ، دڤێت إحترام ل هه‌لبژاردنا بێته‌ كرن داخازا چاكسازیێ گه‌له‌ك باشه‌ خه‌لكێ كوردستانێ هه‌می دگه‌لدایه‌ لێ نه‌ بڤی ره‌نگی كوشتنا هاولاتیا یان پولیسا نه‌ كارێ مه‌یه‌ وه‌كو خه‌لكێ كوردستانێ یا باش ئه‌وه‌ كو هه‌می لایه‌ن پێكڤه‌ ده‌ستێ خوه‌ بێخن تێكدا و خزمهتا ڤی ملله‌تی بكه‌ین مه‌ نه‌ ڤێت جاره‌كادی كاره‌سات بسه‌رمه‌دابێن چونكه‌ ئه‌ڤێن ده‌وروبه‌ر هه‌می دوژمنێن ملله‌تێ مه‌نه‌ و هه‌می ده‌ما حه‌زدكه‌ن نه‌خوشی ل كوردستانێ هه‌بت
كاروان أبراهيم - ئةندامى ئةنجومةنى كاتى مةيدانى ئازادى
 ده‌ست خوش بو مروفی‌ بالا [ شادان خان ] من تا سه‌ر ئیسقان شانازی‌ به‌ جه‌رائه‌تی‌ تووه‌ ده‌كه‌م ,مه‌سعود به‌رزانی‌ ئه‌كه‌ر یه‌ك توز أحساسی‌ قه‌ومی‌ وأنسانی‌ هه‌بێت ده‌ست له‌كار ده‌كێشیته‌وه‌ , جونكه‌ هه‌ر له‌دوای‌ ئه‌و ته‌سریحه‌ی‌ خوی‌ , جه‌نابتان یه‌كسه‌ر ئه‌و كاره‌ ئینسانی‌ وشورشكیرانه‌یه‌ی‌ خوتان ده‌ست بیكرد... ئه‌مه‌ی‌ سه‌روكی‌ هه‌رێم وه‌ك كه‌ڕه‌ی‌ شه‌ربه‌تی‌ لێهاتووه‌ ... كوێی‌ لێیه‌و خوی‌ لێكه‌ڕ ده‌كات , هیوادارم كجانی‌ نموونه‌ی‌ جه‌نابتان زور بێت , له‌كه‌ل ڕێزم .
hawar le raniye
 Xatû Şadan berê Barzanî natwanêt destberdarî postekey bêt, çunke wek mîr u padşakanî pêşûy ferensa wahest dekat deseíatî le asmanewe bodabezîwete xwarewe. Drûd bo giyanî şehîdanî 17/2 ......
tenya
 سلاو: ده‌ست خوش شادان خان بو ماندووبونت,به‌راستی‌ نه‌ك 50000ده‌نك به‌لكو یه‌ك ملیون ده‌نكیش كوبكه‌نه‌وه‌ ئه‌وا بارزانی‌ به‌ ئاشتی‌ واز له‌ ده‌سه‌لات ناهینی‌ ,ته‌نها ده‌بیت به‌ هیز وای‌ لی‌ بكری‌ ده‌سه‌لات جی‌ بهیلی‌ ,وه‌ من هیوادارم به‌ ئاشتی‌ واز له‌ ده‌سه‌لات بهینی‌ نه‌ك به‌شه‌رو كوشتار
هةوليري لة كةرةكي نةورؤز
 من ليرةوة دةست بئ دةكةم كة ماوةيةيكة بووتة بنيشتة خؤرةي هةنديك لة بة ناو رؤشنبيرو بئ لايةنان و ئؤبؤزسيؤن سةبارةت بة هةولير با بێینەوە سەر ئەو پرسیارەی دەڵێ خەڵكی هەولێر بۆچی راناپەڕن؟ بەڵام بۆچی راپەڕن؟ دەبێ پێشتر وەڵامی ئەمە بدەینەوە. ئاخۆ هەبوونی هەندێك داخوازی و داواكاری بەسن بۆ ئەوەی هەولێر راپەڕێ و ئەم حكوومەت و سەرۆكایەتیی هەرێمە تەخت و تاراج بكا و بیكا بە چیڕۆكەكەی بن عەلی و موبارەك؟ ئەو حەڤدە خاڵەی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری لەسەر دا و ئەو خاڵانەی پێش چەند رۆژێك سەرۆكی هەرێم باسی كردن و بەڵێنی دا بێنە جێبەجێكردن، ئەگەر هەموویان بە رێكوپێكی لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا كاریان لەسەر بێتە كردن، دۆخەیل زۆر دێنە گۆڕان و گلەییی كۆمەڵان كەم دەبێتەوە. دووریش نییە پاش ئەوە، هێندەی تر داخوازیی ورد و درشت لەلایەن خەڵكەوە سەر هەڵبدەنەوە و ئیتر زنجیرەی داواكاری نەپسێتەوە، بەڵام گرینگ ئەوەیە دەكەوینە سەر رێگەی چاكسازی و باشكردن و فێر دەبین نەترسین لە گۆڕینكاری. پێش چەند رۆژێك خوێندمەوە یەكێك لە فەیلەسووفانی بەردەركی سەرا دەڵێ "سەرۆكی هەرێم سەرۆكی سلێمانی نییە، تەنیا سەرۆكی هەولێر و دهۆكە". سوپاس بۆ ئەم رووقایمییە، منیش چاوەڕوان بووم هەر وا بڵێ. ئەمە بۆ خۆی وەڵامی ئەو پرسیارەیە: بۆچی هەولێری راناپەڕن؟ خەڵكی هەولێر لە هەڵبژاردنی تەمووزی 2009دا بە پڕایی دەنگیان دا بە لیستی كوردستانی، بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمیش دەنگیان دا بە مەسعوود بارزانی. بەڵام با بڵێین ئێستە گۆڕاوین و بڕیارمان وایە بچینە پاڵ خۆپێشاندەرانی بەردەركی سەراوە. باشە جێگرەوەمان چییە، كاروبارمان بدەینە دەستی كێ، رابەرمان كێ بێ؟ كێشە ئەوەیە، ئێمەی هەولێری فەیلەسووفمان نییە داخەكەم. دەبێ سەدەیەكی تر بەردەركی سەرای سلێمانی چاوەڕوانی بێ تا فەیلەسووفمان تێدا هەڵدەكەوێ.
به‌ڵێن جه‌مال
 بۆ kurdistan ئه‌رێ کام ئازادی "سه‌رۆک بارزانی" درووستی کردووه؟ مه‌به‌ستت یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندانه که گه‌نجه‌کانی هه‌ولێری له‌ماڵ زیندان کردووه؟ ئه‌بێ کامه بێ ئه‌و ئازادییه؟ ئه‌‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئازادییه له سلێمانی؟ ئه‌وه بارزانی درووستی نه‌کردووه به‌ڵکو خوێنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که ده‌ستی به‌رپرسانی لقی چواری پێ سوور بوو، ئه‌و گه‌نجانه درووستیان کردووه. تۆ ئه‌گه‌ر بارزانیت پێ قه‌بووڵه، باشتره بچیت له یه‌کێک له‌و سه‌ده‌ها ده‌زگای بڵاوکردنه‌وانه‌ی پارتی و بارزانی په‌یامی خۆت بڵاوبکه‌یته‌وه. به‌ڵام! بۆسته! ڕاسته سه‌ده‌ها سایت و ڕۆژنامه و گۆڤاریان هه‌یه به‌ڵام خۆ دانه‌یه‌کیشیان مینبه‌رێکی وه‌ک ئێره‌ی تێدا نییه بۆیه که‌سێکی وه‌ک تۆ به‌شانوباڵی سه‌رۆکه موته‌حه‌ججیره‌که‌تدا هه‌ڵبێیت! نا، که‌واته لێره ده‌نگی ئازادی خۆت به‌رزکه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر لێره نه‌بێ، ئه‌ی له‌کوێ؟! کام مینبه‌ری ئازادی که بارزانی بۆی داناوی؟ بۆیه به‌شانوباڵیدا هه‌ڵبێی؟ ئیمزا کۆکرایه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به‌لام به‌داخه‌وه، سه‌رۆکه‌که‌ی تۆ نه‌یهێشت ده‌نگیان ببیسترێ. ئه‌و گرووپه‌ی که ئه‌و ئیمزایانه‌ی کۆئه‌کرده‌وه گرووپی ڕیفراندۆم بوو. خۆ ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌بوایه، ئێسته ئێمه‌ش وه‌ک سودان سه‌ربه‌خۆ بوین چونکه ده‌نگی هه‌شت ملیۆن فشارێکی زۆر گه‌وره بوو بۆ ئه‌مه‌ریکا تا ئه‌ویش فشار بۆ تورکیا بێنێ و کوردستان نه‌بێته خه‌ونه شاعیرییه‌کانی سه‌رۆکی ئێراق.
kurdistan
 سلاو..ئه مه كه‌ ئیستا هه‌موو كه‌س به‌ ئازادی‌ قسه‌ ده‌كات ئه‌و ئازادیه‌ سه‌روك بارزانی‌ دروستی‌ كردوه‌..ئه‌كه‌ر به‌ ئیمزابیت ئه‌وا ئیمزا كو بكه‌نه‌وه‌ بو سه‌ربه‌خوی‌ كوردستان..هه‌موو كه‌س ده‌زانیت بارزانی‌ له‌ ئیوه‌ نه‌ته‌وه‌ به‌رستره‌.خه‌باتكیرتره‌..ئیوه‌ جاوتان به‌ بارزانی‌ هه‌لناهیت به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی‌ به‌ده‌ستی‌ هیناوه‌..باشه‌ ئه‌و هه‌لبرزاردنانه‌ له‌ زیر جاودیری‌ بیانی‌ و ناو خو به‌ریوه‌ نه‌جو un احترافی‌ بیكرد ولاتانی‌ بیانی‌ احترافیان به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌لبزاردن كرد خوشتان رازی‌ بون به‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌ی‌ بو ئیستا ده‌لین وانیه‌...قسه‌ی‌ ئیوه‌ ناخوات ....................
هيوا لة قةلادزة
 ده‌ست خۆشش شادان عبدول له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر خۆت ماندوو كردووه‌ به‌لام ده‌بوایه‌ له‌كه‌ل ئه‌م ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ به‌دیلی بارزانی تان دیاری كردبوا با بزانین به‌دیله‌كه‌ كوییه‌ دواای خۆ ئیوه‌ كاندیتان هه‌بوو له‌ هه‌لبزاردن به‌ریز به‌ریتانیه‌كه‌ بیاوه‌ ئینكلیزه‌كه‌ به‌لام به‌ هه‌موو قوتتانن % 26 هینا جاوه‌رئ بكه‌ن بزانن بۆ هه‌لبزاردنی داهاتوو به‌لكو ئه‌م جاره‌ ده‌یبه‌نه‌وه‌ هه‌رجه‌نده‌ ئه‌مه‌ خه‌ونه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ متمانه‌ی به‌ كه‌وره‌ترینن كه‌سایه‌تی كورد كاك مه‌سعود بارزانیه‌ ...له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئیستا له‌ ناو هه‌موو كوردستان به‌ هه‌ر 4 بارجه‌یه‌وه‌ كه‌سیكی وه‌ك بارزانی نه‌ته‌وه‌یی و خاوه‌ن هه‌موو به‌ها مروفایه‌تیه‌كان ره‌وشت به‌رزیی كه‌سیكی كاریزما .. ئیوه‌ زۆر هه‌ولی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی نه‌هیلین جونكه‌ ده‌زانن به‌ نه‌مانی بارزانی كورد به‌ هیج مافیكی ناكات كه‌ ئه‌مه‌شش هه‌ول و ته‌قه‌لای ئیوه‌یه‌ی ..
nzar mhammad jalal
 ئه‌وبه‌ریزانه‌ی‌ نازناوی‌ بارزانییان هه‌ لكردووه‌ (سه‌روكه‌كان)قسه‌ی‌ ناو ووتاره‌كانیان بوجی‌ به‌جی‌ كردن نی‌یه‌ ته‌نها بو (استهلاك محلی‌) یه‌ هی‌ جی‌ تر من بوخوم قسه‌ی‌ ئه‌وان ته‌نها له‌ خه‌لكه‌وه‌ ئه‌ بیستم جونكه‌ كاتی‌ خوم قه‌ت به‌كوی‌ كرتن له‌و به‌ریزانه‌ خه‌سارناكه‌م. ئه‌م به‌ ریزانه‌ زور ده‌می‌ ساله‌ له‌و بازنه‌ داخراوه‌دا خه‌ریكی‌ خولانه‌وه‌ن ئه‌وه‌ی‌ كوی‌ وجاوی‌ بییانه‌وه‌ سه‌رف بكات توشی‌ سه‌ری‌ كیزه‌خواو ........
Sipan
 به‌راستی نازانم خوتان كیلن و یا خه‌لك به‌ كیل ده‌زانن, سه‌روك بارزانی به‌ ده‌نكدانی خه‌لكه‌وه‌ هاتووته‌ سه‌ر حوكم و 70% خه‌لك ده‌نكی بیداوه‌ و ئه‌وه‌ جیه‌ ئه‌م وازو كردنه‌وه‌یه‌ یاری مندالانه‌ جیه‌. هیج ئیش و كاركتان نیه‌ ئه‌كه‌ر ئه‌وها ناكه‌ن. كا سه‌روكی ترمان بۆ به‌یدا بكه‌ن كه‌ ئه‌و هه‌موو قورسایی و سه‌ربه‌رزیه‌ی هه‌بیت و خه‌باتی كردی بیت و بتوانیت ته‌رازوی ناوجه‌كه‌ رابكریت هه‌ر له‌ سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سه‌روكه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌م ئازادیه‌ هه‌یه‌ و هه‌م حكومه‌تی عیراقی له‌ قه‌یران رزكار كرد و خه‌لاتی ئاشتی ناتوی بیده‌دریت به‌ندی كوردی هه‌یه‌ ده‌لیت كه‌ كورد ده‌وله‌مه‌ند بوو یا كه‌سیك ده‌كوزیت و یا شتیكی خراب ده‌كات ئیوه‌ش هیج ئیش و كارتان نیه‌ ته‌نها ئیمزا كو كردنه‌وه‌ نه‌بیت وه‌كو یاری مندالان دیته‌ به‌ر جاو 2 سالی تر هه‌لبزاردنه‌ ئه‌كه‌ر زیره‌ك بن وه‌رن ببن به‌ سه‌روك بس باور بكه‌ هیجتان له‌ هه‌مبان نیه‌
kurdo
 PDK o PUK le ser dahati ek sali 100 milon dollari ibrahim xalil ek milon kurdian da ba kusht o awarai europ kerd esta tow law brwajai sali 15 miljard dollar ba wajo je behelen ?
hazhar swed
 Peshaki das xoshitan le akam and hiwadarm aw imza ba imel binern bo aw kanalki ka la italya chao pe kaotni krdbo la gal barzani awnish bzanen ka bar zani sahebi ksai xoi nya awa har bo xo halkeshan aw ksai krdwa supas botan
پێشڕه‌و
 ئافه‌رین کچه‌ که‌رکوکییه‌ بیستویه‌کساڵییه‌ مه‌زنه‌که‌. سیاسه‌ت ئاوا ئه‌کرێ. تکایه‌ ئێوه‌ی نه‌وه‌ی فه‌یسبووک فێری سیاسه‌تمان بکه‌ن. تۆ جێگه‌ی شانازییت بۆ ئێمه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک و له‌ سلێمانی و هه‌موو کوردستان سه‌ری ئێمه‌ت به‌رز کرد. با بارزانییش بزانێت ئه‌وه‌ هه‌ر خه‌ڵکی سلێمانیی نییه‌ دژی هه‌ستاون. سڵاو له‌و دایکوباوکه‌ی توانیویانه‌ ئاوا کچه‌که‌یان بکه‌نه‌ ڕۆشنبیرێکی زیره‌کی وه‌کو تۆ. خۆزگه‌ کچ یان خوشکی من ده‌بوویت.
سیروان که‌رکوکی/له‌نده‌ن
 نه‌ك 60 هه‌زار ، 60 ملیۆنیش ئیمزا کۆبکه‌نه‌وه‌ چاوتان به‌وه‌ ناکه‌وێ سه‌رۆك ئاشبه‌تاڵی لێ بکا..ئینجا یاخوا وا نه‌بێ و سه‌رۆك من بخاته‌ درۆوه‌.
ئازاد
 کەمپینی " تۆم بەسەرۆک قبوڵ نی یە" پێشلکاری مافی ئەو کەسانەیە کە دەنگایان بە مەسعود بارزانی داوە. هەڵسوڕاونی ئەو کەمپینە و ئەو کەسانەی کە ئەو ئیمزایەیان ئیمزا کردوە هەر ئەو کەسانەن کە سەر بەو لایەنانەن کە پێشتر دەنگیان بە مەسعود بارزانی نەداوە لە کاتی هەڵبژاردنەکان. وە پێویستە ڕێز لە بیرو ڕای ئەو کەسانە بگرن کە ژمارەیان بیست ئەوەندەی ئێوەن و ئەویان بەسەرۆک قبوڵە
123
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ