دیمانه‌
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌




Saturday, February 2, 2008
 
     


سازدانی‌: نه‌ژاد جه‌لال
ساڵی‌ رابردوو له‌ كۆنگره‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نفال له‌ وڵاتی‌ هۆڵه‌ندا، ده‌سته‌ی‌ به‌شداری‌ كۆنگره‌كه‌ پێشنیازیانكرد كه‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ به‌جینۆسایدناساندنی‌ ئه‌نفال له‌ كوردستان سازبكرێت، دوای‌ سه‌ردانی‌ نوێنه‌ری‌ كۆنگره‌كه‌ی‌ هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی‌ راسپارده‌ی‌ كۆنگره‌ی‌ هۆڵه‌ندا به‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و داواكردن له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ هاوكاری‌ و پشتیوانی‌ له‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌یه‌ك بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی‌ ئه‌نفال به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ كوردستان، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌باشی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ده‌ربڕی‌ و له‌ 25ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2008 ئه‌و كۆنگره‌یه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێری پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك میوانی‌ بیانی‌ و ناوخۆ به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌ڕای‌ پێشكه‌شكردنی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نفال، له‌ كۆتایدا كۆنگره‌كه‌ كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ی‌ ده‌ركرد. له‌م دیمانه‌یه‌دا ڤینۆس فایه‌ق نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆنگره‌ی‌ به‌جینۆسایدناساندنی‌ ئه‌نفال ئامانج و ده‌ره‌نجام و راسپارده‌ و كاریگه‌ری‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

• سه‌ره‌تای بیرۆكه‌ی‌ به‌ستنی كۆنگره‌ی‌ ئه‌نفال له‌ كوێوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌؟

- بیرۆكه‌ی‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ هۆڵه‌نداوه‌ سه‌ریهه‌ڵدا، ساڵی‌ پار له‌ هۆڵه‌ندا له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی‌ پارله‌مانی‌ هۆڵه‌ندا و رۆژی‌ دواتریش له‌ هۆڵێكی‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانی‌ هۆڵه‌ندا یادی‌ ئه‌نفالكرایه‌وه‌، له‌وێوه‌ پێشنیاری‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ كرا و یه‌كێك له‌ راسپارده‌كانی‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ سازدانی‌ كۆنگره‌یه‌ك بوو بۆ به‌جینۆسایدناساندنی‌ ئه‌نفال له‌سه‌ر خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئێمه‌ چه‌ندین جاریش ئاماژه‌مان به‌وه‌داوه‌ كه‌ ته‌نها ئێمه‌ خاوه‌ن بیرۆكه‌ی‌ وه‌ها نین، نه‌خێر بیرۆكه‌ی‌ تری‌ له‌مشێوه‌یه‌ زۆر هه‌بووه‌ وه‌ك كه‌سانی‌ دڵسۆز بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌نفال و رێكخراوه‌كان، به‌ڵام له‌وه‌ی‌ كه‌ بۆچی‌ ئه‌و بیرۆكانه‌ی‌ ئه‌وان سه‌ركه‌وتوونه‌بووه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌ خۆیان بپرسرێت، خۆیان باشتر ده‌زانن، چونكه‌ خۆیان خاوه‌نی‌ پرۆژه‌كه‌یان بوون.

• ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێركرا یه‌كێكه‌ له‌ قۆناغه‌كانی‌ بیرۆكه‌كه‌تان، ئایا چه‌ند قۆناغی‌ تر ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ وێستگه‌ی‌ كۆتایی‌ كاره‌كه‌تان؟

- ئه‌وه‌ی‌ له‌ هۆڵه‌نداش كرا قۆناغی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو یادكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نفال بوو، بیرۆكه‌ی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌وێوه‌ سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌مه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر گه‌وره‌ترین قۆناغی‌ بیرۆكه‌كه‌یه‌، چونكه‌ مه‌به‌ست ێی به‌ جینۆساید ناساندنی‌ ئه‌نفال بوو، ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر كرا یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه‌ درێژخایه‌نه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌نگاوی‌ دووه‌ممان سازدانی‌ كۆنگره‌یه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان، ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێكیش له‌ ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كان بۆ شوێنی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ پێشنیازكراون.

• له‌جیاتی هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆنگره‌یه‌ له‌ناو كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان و له‌و ناوچانه‌ی ئاسه‌واری‌ ئه‌نفالی‌ پێوه‌دیاره‌ بكرایه‌ بایه‌خ و گرنگی‌ كۆنگره‌كه‌ی‌ زیاتر نه‌ده‌كرد؟

- ئه‌م قسه‌یه‌ جانبێكی‌ زۆر عاتفی‌ تیایه‌، ئێمه‌ رێزمان بۆ ئه‌و رایه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌نتیقی‌ بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكه‌ینه‌وه‌، كۆنگره‌یه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌ چه‌ندین پێویستی‌ ده‌وێت، له‌ رووی‌ هونه‌ریه‌وه‌ و پێویستی‌ به‌ هۆڵی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌، پێویستی‌ به‌ ئوتێلی‌ كه‌شخه‌ و باش هه‌یه‌، چونكه‌ چه‌ندین میوانت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بانگكردووه‌، من به‌تۆ ده‌ڵێم: ئایا له‌ ناحیه‌ی‌ شۆڕش و له‌ كه‌لار و ئۆردوگای‌ سمود، ئه‌م ئیمكانیه‌تانه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت؟ به‌بڕوای‌ من سازدانی‌ كۆنگره‌ له‌و شوێنانه‌ لایه‌نی‌ عاتفی‌ زیاتر تێدایه‌ وه‌ك له‌ مه‌نتیق، زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانرێت وه‌ها كۆنگره‌یه‌ك له‌و ناوچانه‌ سازبدرێت.

• به‌ڵام ئێوه‌ میوانه‌كانیشتان نه‌برد سه‌ردانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بكه‌ن كه‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفاله‌كانی‌ تێدا ده‌ژی‌؟

- ده‌كرا ئێمه‌ وه‌فده‌كانمان به‌رین بۆ ئه‌و ناوچانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئه‌جێندای‌ میوانه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ده‌توانێت سێ‌ رۆژ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌و كاره‌، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ من هێنابوومن چوار ئه‌ندام پارله‌مان بوون، رۆژی‌ 29ی‌ مانگ دانیشتنی‌ پارله‌مانیان هه‌بوو، ده‌بوو بگه‌ڕانایه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی‌ به‌ كاتی‌ ئه‌وانه‌وه‌ هه‌بوو و ئه‌وه‌نده‌یان كات هه‌بوو.

• هاوكاری‌ مادی‌ و مه‌عنه‌وی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ سازدانی‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ له‌ چ ئاستێكدابوو؟

- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی‌ مادییه‌وه‌ هه‌موو ئیمكاناتێكی‌ ده‌سته‌به‌ركردووه‌ بۆ كۆنگره‌كه‌، له‌رووی‌ مه‌عنه‌ویشه‌وه‌، تا ئه‌م ساته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌موو پشتیوانییه‌كی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ كردووه‌، من كه‌ ده‌ڵێم حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌تایبه‌ت خودی‌ سه‌رۆك وه‌زیران ناوده‌به‌م، كه‌ ئه‌و ته‌به‌نی‌ ئه‌و راسپارده‌یه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ كرد كه‌ هاوینی‌ رابردوو هێنامانه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌ت پشتگیری‌ باشی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ كردووه‌.

• به‌ڵام كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی ئه‌نفال گله‌یی زۆریان له‌حكومه‌ت هه‌ه‌ و بێ خزمه‌تن، ئایا نابێت پێشتر حكومه‌ت راسته‌وخۆ هاوكاری ئه‌وان بكات؟

- ئه‌گه‌ر قسه‌ له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان بكه‌ین ئه‌وا قسه‌ زۆره‌، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌ت بگرین ئه‌وا ره‌خنه‌ی‌ زۆر هه‌یه‌، به‌ڵام با قسه‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ ئیجابییه‌كانی‌ كۆنگره‌ بكه‌ین، كۆنگره‌كه‌ سه‌دایه‌كی‌ باشی‌ هه‌بووه‌، یه‌كه‌م: چوار پارله‌مانتاره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ كه‌ رۆیشتوونه‌ته‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ تێلێگرافی‌ هۆڵه‌ندیدا بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ شاری‌ ده‌نهاغیان ده‌ستنیشانكردووه‌ بۆ دروستكردنی‌ مۆنۆمێنتێك بۆ قوربانییه‌كانی‌ كورد.
دووه‌م: حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاریداوه‌ كه‌ موچه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ 150 هه‌زار دیناره‌وه‌ زیادبكات بۆ 300 هه‌زار دینار.
ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتی‌ كۆنگره‌كه‌یه‌، له‌ توانای‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا بوو كه‌ حكومه‌ت ناچاربكات به‌ واجبی‌ ویژدانی‌ و ئه‌خلاقی‌ خۆی‌ هه‌ستێت به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان، من یه‌ك دوو شتی‌ تریشم بیستووه‌ كه‌ له‌ نیازیاندایه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا بیكه‌ن بۆ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتی‌ ئه‌و راسپاردانه‌یه‌ كه‌ پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێممان كردووه‌.

• كه‌واته‌ ئێوه‌ هه‌وڵه‌كانتان جگه‌ له‌ به‌ جینۆسایدناساندنی‌ ئه‌نفال، هه‌وڵێكیشه‌ بۆ یارمه‌تی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان؟

- به‌ڵێ‌، ئێمه‌ راسپارده‌كانمان خۆی‌ له‌ سێ‌ ته‌وه‌ردا ده‌بینێته‌وه‌، ئه‌ركی‌ كۆنگره‌ به‌جیا، ئه‌ركی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و عیراق به‌جیا، ئه‌ركی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ به‌جیا، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵێك خاڵه‌ كه‌ له‌ ئێستاوه‌ كارمان له‌سه‌ركردوون، لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت پێكده‌هێنرێت بۆ به‌دواداچوونی‌ جێبه‌جێكردنی‌ راسپارده‌كانی‌ كۆنگره‌.

• له‌ راسپارده‌كانی‌ ئێوه‌دا چ ئه‌ركێك ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان؟

- چه‌ند ئه‌ركێك ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم، یه‌كه‌م: چاككردنی‌ باری‌ گوزه‌ران و بژێوی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان. دووه‌م: چاككردنی‌ باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و باری‌ یاسایی‌ هه‌ڵواسراوی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفاله‌كان، ئه‌مانه‌ش گرنگترین دوو هۆكارن بۆ ناڕه‌حه‌تی‌ ژیانی‌ ئه‌وان.

• ئه‌و به‌ڵێنانه‌ بۆ جاری‌ پێنجه‌م و شه‌شه‌میش زیاتره‌ كه‌ به‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌درێت، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كراون ، ئێوه‌ تا چه‌ند به‌م به‌ڵێنانه‌ گه‌شبینن؟

- لێره‌ با قسه‌یه‌ك نه‌كه‌م و پێشبینی‌ داهاتوو بكه‌م، دوایش قسه‌كه‌ی‌ من وا ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام ئه‌م نه‌فه‌سه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ زۆر جیاوازه‌ له‌ جاره‌كانی‌ تر، ئه‌م هاتنه‌ پێشه‌وه‌یه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت له‌وه‌ته‌ی‌ ئه‌نفال رویداوه‌ هیچ هه‌نگاوێكی‌ وا نه‌نراوه‌، ئێمه‌ به‌تایبه‌ت پێنج ئه‌ندامه‌ بێلایه‌نه‌كه‌ی‌ كۆنگره‌ داوامانكردووه‌ حكومه‌ت تا دوا نه‌فه‌س به‌مشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌، هیواداریشین هه‌ر به‌و نه‌فه‌سه‌ بمێنێته‌وه‌، منیش له‌گه‌ڵتام خه‌ڵك توشی‌ بێ‌ ئه‌مه‌لی‌ و بێ‌ بڕوایی‌ بووه‌، زۆر به‌ڵێن و وه‌عد دراون و جێبه‌جێنه‌كراون، ئه‌وه‌ واقیعه‌، به‌ڵام له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌دوای‌ كه‌موكوڕییه‌كاندا بگه‌ڕێین، بگه‌ڕێین به‌دوای‌ لایه‌نه‌ ئیجابییه‌كان و ئیش له‌سه‌ر لایه‌نه‌ ئیجابییه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش بیری‌ حكومه‌ت ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ چییه‌.

• ئێوه‌ سه‌رقاڵی‌ پرۆژه‌یه‌كن بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی‌ ئه‌نفال، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كه‌س و رێكخراو پرۆژه‌كه‌ی‌ ئێوه‌ به‌ ئیجابی‌ نابینن، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و لایه‌نانه‌ش سه‌رده‌مانێكه‌ كار له‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌نفالدا ئه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ دڵسۆزی‌ ئه‌وانه‌ بۆ قه‌زییه‌كه‌ یان شتێكی‌ تره‌؟

- به‌ بڕوای‌ من له‌ دڵسۆزییه‌وه‌یه‌.

• كه‌واته‌ ئه‌وانیش دڵسۆزی‌ قه‌زییه‌كه‌ن؟

- به‌ڵێ‌ ئه‌وانیش دڵسۆزی‌ قه‌زییه‌كه‌ن.

• ئه‌ی‌ بۆ هه‌وڵه‌كانتان یه‌ك ناخه‌ن؟

- بۆ یه‌كی‌ ناخه‌ن؟ له‌وان بپرسه‌، ئه‌مه‌ فرسه‌تێكی‌ زۆر گه‌وره‌ بوو، هه‌مووشیان ده‌عوه‌تكرابوون و هه‌مووشیان بۆیان هه‌بوو بێن لێكۆڵینه‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌ لیژنه‌ فه‌رعیه‌كاندا كاربكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌هاتن، ده‌توانن ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆیان بكه‌ن.

• ئه‌ی‌ چۆن ده‌ڵێیت له‌ دڵسۆزییه‌وه‌یه‌؟

- نازانم، ئه‌گه‌ر بڵێم له‌ دڵسۆزییه‌وه‌ نییه‌، ناوێرم ئه‌و زوڵمه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌م، چونكه‌ ئه‌وانیش خه‌مخۆری‌ ئه‌نفالن، لێره‌ پێویست ناكات ناوی‌ كه‌س بهێنین، به‌ڵام رێكخراوی‌ تیایه‌ ساڵانێكی‌ زۆره‌ كار بۆ ئه‌و قه‌زیه‌به‌ ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێكیان پێیانوایه‌ به‌س بۆ ئه‌وان هه‌یه‌ باسی‌ ئه‌نفال بكه‌ن، له‌ كاتێكدا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ نیشتمانییه‌ و پێویستی‌ به‌ پشتیوانییه‌كی‌ حكومی‌ هه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر لایه‌نی‌ حكومی‌ پشتگیری‌ نه‌كات، ئه‌ندام پارله‌مانێك ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی‌ وه‌ك حكومه‌ت ده‌عوه‌تی‌ نه‌كات ئاماده‌ نییه‌ له‌ ئه‌وروپاوه‌ بێت و ژیانی‌ خۆی‌ بخاته‌ خه‌ته‌ریاته‌وه‌، من ته‌حه‌دای‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ بكه‌ن له‌سه‌ر خاكی‌ كوردستان، خه‌ڵكی‌ ئاسایی‌ و چالاك ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌ندام پارله‌مانێكی‌ ئه‌وروپایان بۆ نایات، من ئه‌ندام پارله‌مانێكی‌ ئه‌وروپیم هێنا بوو، ئه‌و كه‌سه‌ش به‌ قسه‌ی‌ رێكخراوێك نایاته‌ كوردستان، ئه‌مه‌ كاری‌ حكومه‌ته‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ حكومه‌ت ده‌كرێت، ئه‌وان ده‌ستیان نه‌خسته‌ ده‌ستمانه‌وه‌، چونكه‌ پێیان وابوو ئه‌و ئیشه‌ به‌وان ده‌كرێت.

• له‌ كۆنگره‌دا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و كه‌سایه‌تی‌ بیانی‌ بانگهێشتكرابوون كه‌ له‌گه‌ڵ قه‌زیه‌كه‌دا بوون، ئایا بانگهێشتكردنی‌ هه‌ندێك ده‌نگ و كه‌سایه‌تی‌ عه‌ره‌ب و جیهانی‌ كه‌ باوه‌ڕیان به‌و قه‌زییه‌ نییه‌ زه‌روور نه‌بوو؟

- ئه‌مه‌ مونازه‌ره‌یه‌ك نییه‌، خه‌ڵك بێنین بزانین كێ‌ سه‌رده‌كه‌وێت، كێ‌ سه‌رناكه‌وێت، ئێمه‌ قه‌زیه‌یه‌كمان هه‌یه‌ خه‌ڵكانێك بانگ ده‌كه‌ین كه‌ ئیمانی‌ به‌ قه‌زییه‌كه‌مان هه‌بێت، كه‌سانێكی‌ وه‌ك شۆڤێنییه‌كی‌ عه‌ره‌بی‌ بانگ ناكه‌ین كه‌ ئیمانی‌ به‌ قه‌زییه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ نییه‌، خه‌ڵكێكمان ده‌وێت كه‌ بڵێت ئه‌وه‌ جینۆسایده‌، به‌پێی‌ یاسا ئه‌وه‌ جینۆسایده‌.


• هه‌ندێك له‌وانه‌ی‌ كه‌ بانگكرابوون وه‌ك له‌ راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان دیاربوو هێنده‌ی‌ رۆشنبیرێكی‌ كورد ئاگاداری‌ قه‌زییه‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ تائێستا هیچیان نه‌كردبێت له‌مه‌ به‌دوا چی‌ ده‌كه‌ن؟

- به‌ڵێ‌، ئه‌وان شتێك ده‌كه‌ن، له‌و راپۆرته‌ی‌ كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ تێلیگرافی‌ هۆڵه‌ندیدا بڵاوبۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌وان له‌ناو پارله‌مانی‌ هۆڵه‌ندا كارده‌كه‌ن بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی‌ گه‌لی‌ كورد، به‌ڵێ‌ ئه‌وروپییه‌كان به‌خۆڕایی‌ نایه‌نه‌ ئێره‌ و كاتی‌ خۆیان به‌فیڕۆ ناده‌ن، به‌تایبه‌تی‌ فێرته‌یفن كه‌ به‌ قه‌ت ئێمه‌ به‌ویژدانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قه‌زییه‌ی‌ كورد و ئه‌نفالدا ژیاوه‌، یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ موحازه‌ره‌ به‌بایه‌خه‌كان موحازه‌ره‌كه‌ی‌ فێرته‌یفن بوو.

• كۆنگره‌ی‌ هه‌ولێر وه‌ك قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ پرۆژه‌كه‌تان بوو، ئایا كاری‌ دواترتان چییه‌، ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌به‌سترێت، له‌چ وڵاتێكه‌ و چ كاتێكه‌؟

- پێشنیازكراوه‌ ئه‌گه‌ر فریا بكه‌وین، یان برۆكسل پایته‌ختی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بێت، چونكه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ سیاسی‌ هه‌یه‌ له‌ جیهاندا، یان لاهای‌ بێت چونكه‌ باره‌گای‌ دادی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و باره‌گای‌ دادگای‌ تاوانی نێوده‌وڵه‌تی‌ لێیه‌، هه‌روه‌ها پێشنیاری‌ واشنتن و له‌نده‌نیش كراوه‌، شوێنێكی‌ تریش كه‌ راسپێردراوه‌ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كانه‌ كه‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ لێبكرێت، ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌وین ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وروپا بكه‌ین ئه‌وا له‌ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كان كۆنگره‌ی‌ دووه‌م ده‌كه‌ین، بۆ كاته‌كه‌شی‌ بیرمان له‌ مانگی‌ چوار كردۆته‌وه‌، بۆ نموونه‌ 20ی‌ نیسان یادی‌ ئه‌نفاله‌، به‌ڵام جارێ‌ نازانین فریا ده‌كه‌وین یان نا.

 

 

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
هونه‌ر عمر كانی‌ مارانی‌
 فینۆس خان بۆ نایه‌ت سه‌یر حالی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفال كراوه‌كان بدات تاكو بیرو راكانی‌ بنوسیت نه‌ك له‌دووره‌وه‌ شت بنووسیت
ئاریز داراپور
  ،، کۆنگره ی ،، ئه خیرتان که رنگی عاطفی پیوه نه بو ، بۆ فه شه لی هینا و 19 ساله‌ به ڵێن ده ده ن و رێکه وتننامه له پارلمانی 2 حیزبه 46 وزیریه که تان په سه ن ده که ن . کوا ، چیتان کرد؟ ته نیا کارتان په ره دان به گه نده ڵی بو که تاقمه کۆنه په ره سته کانی یه کگرتو و بزووتنه وه . . . له هه ڵه کان و سیا سه ته چه فته کانی ئێوه سود بگرن و مێنو منتی هه ڵه بجه یان سوتاند به یار مه تی سیخوره کانی ئیران که سالیادی ،، ئینقلاب ،، له گه ڵیان جه ژن ده گرن ،پیروزتان بیت بی حۆرمه تی به پتر له 300 هه زار قۆربانی گه له که مان له باشوری خۆ شه ویست. مردن بۆ داگیر که ران و سه رشۆڕی بۆ چه وا شه کاران.
هه‌رده‌ گه‌رمیانی
 ماندو نه‌بن...ئه‌رێ خوشک و برایان نوسه‌ران ...کاک نه‌ژاد جه‌لال کاکه‌ گیان ئێووه که‌ زه‌حمه‌ت ئه‌کێشن و چاو پێکه وتن له‌گه‌ڵ که‌سێ ساز ده‌که‌ن...ده‌ به‌ خووێنه‌رانی بناسێنن...ئاخر له‌چ یاسایاکدا هه‌یه‌ له‌کاتی چاوو پێکه‌ووتن له‌گه‌ڵ که‌سێ بکه‌ی وو به‌ خوێنه‌رانی نه نا ‌سێنی ...
به‌ختیار شاکه‌لی
  ئه‌رێ ڤینوس فایه‌ق کێیه‌‌؟
قه‌ندیل
 ناومه‌وێت له‌ به‌های ئه‌م که‌ره‌ که‌م که‌مه‌وه‌، ناشوێرم ورده‌کاریه‌کان بڵێم،له‌به‌ر 2 هۆ، یه‌که‌م حوکمه‌ته‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی له‌ پشته‌ دووهه‌م و له‌ هه‌موی قه‌باعه‌ت ................................................ ئه‌رێ باسیی هه‌رچیه‌کمان کرد تۆ پسپۆر بویت تیایدا................................. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش تێبگه‌م چۆن جه‌نابت که‌ له‌ کوردی و عه‌ره‌بی به‌ولاوه‌ یه‌ک زمانی تر نازانیت ئه‌م هه‌مو په‌رله‌مانتاره‌ت کۆ کردوه‌.. هیوادارم به‌ ویژدانه‌وه‌ سوپاسێکی ئه‌و دۆست و هاوڕێ و رێکخراوانه‌شت بکردایه‌ که‌ هاری کاریان کردییت.زۆر داوای لێبوردن له‌ سایتی سبه‌ی و رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ ده‌که‌ین که‌ ره‌خنه‌مان له‌ .......................................................بمانبورن.
كاروخ صمودی
 به‌داخه‌وه‌ راستییه‌كان ده‌شوێنرێن نازانم ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌یان كردوه‌ چه‌ند ئاگاداری‌ وه‌زعی خه‌ڵكی‌ ئه‌نفالكراوون. فینۆس خان و ئه‌وانی‌ تر بۆ سه‌ردانی ئێمه‌ ناكه‌ن تاكو بزانن چۆن ده‌ژین كوا نوسینه‌كانی‌ به‌رگری له‌ ئێمه‌ بكات. هه‌موو بازرگان كردنه‌ به‌ خوێنی‌ ئێمه‌ هه‌م حكومه‌تو هه‌میش ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ حه‌یفه‌ سبه‌ی‌ ئه‌مانه‌ ده‌كاته‌ پاڵه‌وان به‌سه‌رمانه‌وه‌.
په‌رۆش موحه‌ڕه‌م
 ڤینۆس خان به‌ڕای‌ به‌ڕێزتان بێت مه‌نتق له‌ عاتیفه‌دا جێی‌ نابێته‌وه‌؟؟؟ ئه‌ی‌ بۆچی‌ عاتیفه‌ی‌ به‌ڕێزتان ئه‌و مه‌نتقه‌ی‌ هه‌ڵبژارد، ئه‌گه‌ر عاتیفه‌ نه‌بوایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ جینۆسایدی‌ كورد كام مه‌نتیق تۆی‌ ئه‌گه‌یانده‌ ئه‌و سۆزه‌؟ مه‌نتقه‌كانی‌ به‌ڕێزتان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌، ببوره‌، وه‌ك زۆری‌ تر، ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌وڵه‌كانت، ئه‌وه‌ ته‌نها تێبینی‌ بوو له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانت نییه‌؟
هه‌ریری
 ڤینۆس خان، مرۆڤ ناتوانێ هه‌موو شتێکی هه‌بێت یا له‌ هه‌موو بوارێک شاره‌زابێت و شتی پێبکرێت....... گه‌ر تۆزێک به‌ ویژدانه‌وه‌ قسه‌بکه‌یت و (.........................) ئه‌وه‌ لای هه‌موان ئاشکرایه‌ که‌ ناوه‌ندی چاک چه‌ند کاری بۆ ئه‌نفال کردوه‌، به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌وروپا، بۆیه‌ ناوهێنانی ئه‌وان تابوو نیه‌ ده‌توانیت زمانت بیگرێت ناویان بێنیت... ئه‌و سه‌رۆک حکومه‌ته‌ی تۆ ڕێکلام (.....................)، به‌لایه‌نی که‌م پارته‌که‌ی ئه‌و یه‌ک فه‌یله‌ق کۆنه‌ موسته‌شاری ئه‌نفالکه‌ری تێدایه‌ بۆیه‌ من له‌جێگای تۆ بم ‌وا بۆی ناشیعرێنم.. من ته‌نها پێشنیارێک بۆ ئه‌و ده‌که‌م، با پاره‌ی خه‌وتنی شیراتۆن و خانزاد بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی هۆڵه‌ندی نه‌دات (................................خۆی، هه‌وڵ بده‌ لێم تێبگه‌!!!) له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ با 10 کۆنه موسته‌شاری ئه‌نفالکه‌ر له‌ناو پارته‌که‌ی ده‌ربکات نه‌ک ئه‌سته‌غفیوالله‌ له‌سێداره‌یان بدات. ئه‌مه‌ خزمه‌تکردنی ئه‌نفالکراوه‌کانه‌ نه‌ک .......................هتد. ئه‌وروپی به‌وه‌ ناسراون که‌ له‌ کاره‌کانیان سه‌رڕاستن، هه‌وڵده‌ باوه‌ڕم پێبێنه‌ که‌ ئه‌وروپی ئه‌وه‌نده‌ ئاشقی شیراتۆن و داوه‌ت و داوه‌تکاری شه‌وانه‌ی کوردستان نین، ئه‌و شوێنه‌ که‌شخه‌یه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت، جگه‌ له‌وه‌ی لای ئه‌وروپی ئه‌وه‌نده‌ که‌شخه‌ نیه‌ وه‌ک تۆ باسی لێوه‌ده‌که‌یت، گه‌ر ده‌زگای ته‌ندروستی وڵاتێکی ئه‌وروپی بێت و کۆنترۆلی ئه‌و شوێنه‌ که‌شخانه‌ی که‌ به‌ڕێزت ناویانده‌به‌یت بکات ئه‌وا گه‌ر گه‌نده‌ڵیش له‌ کاره‌کانیاندا بکه‌ن ئه‌وا له‌ 5 ئه‌ستێره‌که‌ ته‌نها له‌وانه‌یه‌ یه‌کێکیان بمێنێته‌وه. .................................له‌ وڵاتی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی که‌ باسیان ده‌که‌یت مرۆڤ، سیستێم، وڵات، ویژدان، ئه‌قڵ و سیاسه‌ت خۆی که‌شخه‌یه‌ نه‌ک باڵه‌خانه‌، شیراتۆن و ....
رێبه‌ر
  ڤینۆس خان به‌داخه‌وه‌ هه‌ر باسی‌ خۆی‌ ده‌كات، ئه‌و میوان و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ هۆڵه‌ندا به‌داوی‌ ڤینۆس نه‌هاتون، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌دره‌س و ژماره‌كانیش له‌ كه‌سی‌ تر وه‌رگیراوه‌، راستی‌ وتن خۆشه‌، ناوه‌ندی‌ چاك ده‌وری‌ چی‌ بوو له‌ هۆڵه‌ندا، من ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ی‌ ته‌نها له‌سه‌ر ناوی‌ خۆی‌ چه‌قی‌ به‌ستووه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ نابێت،باشتره‌ له‌ كۆمیته‌كه‌دا كه‌سانی‌ باشتر دابنێن، كه‌ كاره‌كانی‌ به‌لاوه‌ گرنگ بێت نه‌ك ناوی‌ خۆی‌.
ئازاد سه‌ردار
  بۆ یه‌كی‌ ناخه‌ن؟ له‌وان بپرسه‌، ئه‌مه‌ وه‌ڵامی ڤینۆس خانه‌، یه‌کێک نه‌زانێ ئه‌ڵێ ڤێنۆس ئه‌مه‌نه‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لای داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کیان خات به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت.. ئه‌مه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی گشت راستیه‌کانه‌.. ئه‌و به‌رێزه‌ نه‌ک هه‌ر رێکخراوه‌کانی پشت گۆێ خستوه‌.. بگره‌ به‌ زمانیا نه‌هاتوه‌ ناوی ئه‌ر رێکخراوه‌ بهێنێت که‌ خاوه‌نی پرۆژه‌که‌بوو (( مه‌ڵبه‌ندی کلتوری کورد-لاهای ))، ڤینۆس خان ‌ تۆقیوه‌ وا ده‌زانێ گه‌ر رێکخراوه‌کان به‌ژداربن ئه‌وا به‌شه‌که‌ی ئه‌و ده‌خورێت.......................................................
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ