دیمانه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا




Sunday, May 8, 2011
 
     

سازدانی: محه‌مه‌د عوسمان
له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سبه‌ی، ئه‌حمه‌د ده‌نیز به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆما جڤاكێن كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین که‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی‌ كوردستان، چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كورد ته‌نها به‌ئاشتی‌ و به‌ڕێگای‌ دیالۆگی‌ دیموكراتی‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت".

سبه‌ی‌: دیداری ئایسه‌ل توغلوک له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا‌ ئۆجه‌لان، رایگه‌یاند: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت جارێکی ‌تر چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجام داوه‌ و وتی: ئۆجه‌لان ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی وه‌ک نییه‌تێکی باش هه‌ڵسه‌نگاندوه‌. تێڕواننیی‌ ئێوه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ چیه‌؟ تورکیا تاچه‌ند بڕوای به‌و مه‌سه‌له‌یه‌‌ هه‌یه‌ و هیچ هه‌نگاوێکی‌ چاره‌سه‌ری‌ ناوه‌؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ئه‌و دیدارانه‌ باشن له‌هه‌ندێك روه‌وه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی‌ تورکیا هیچ هه‌نگاوی‌ ئیجابی‌ نه‌ناوه‌، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا ئۆپه‌راسیۆنی‌ چه‌كداری‌ به‌رده‌وامه‌ و‌ كاتێك ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان چاوپێكه‌وتن ده‌كات به‌هه‌نگاوی‌ باشی‌ ده‌بینین، به‌ڵام ئیراده‌ی‌ سیاسی‌ له‌توركیادا نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كورد له‌باكور، كورد تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین جار هه‌نگاوی‌ ناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ر،‌ به‌ڵام توركیا هیچ هه‌نگاوێكی‌ نه‌ناوه‌، ته‌نها به‌قسه‌یه‌، ئه‌وه‌تا ئۆپه‌راسیۆنی‌ له‌شكری‌ به‌رده‌وامه‌ و ئۆپه‌راسیۆنی‌ سیاسی‌ به‌رده‌وامه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ سیاسی‌ به‌رده‌وامه‌، تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌ستگیركراون، ته‌نانه‌ت مافی‌ ئه‌وه‌شیان پێنادرێت به‌زمانی‌ دایك به‌رگری‌ له‌ مافی‌ خۆیان بكه‌ن .

سبه‌ی‌: عه‌بدوڵا‌ ئۆجەلان له‌مانگی‌ رابردودا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی‌ وتویه‌تی: دەبێ لەبەرامبەر مەترسییەکانی ئێران وشیار بن، ئێران زۆر مەترسیدارە، دەبێ لەبەرامبەریدا زۆر وشیار بن. ئەگەر پێویست بکات، مرۆڤەکان لەوێ دەتوانن پەنا بۆ چیاکان بەرن؟ خوێندنه‌وه‌تان چیه‌؟ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق و نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سه‌ۆكی‌ پارتی سه‌ردانی‌ ئێرانیان نه‌كردبو؟ به‌ڵام ئێستا له‌سه‌ردانه‌كه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و ره‌وشه‌كه‌ دیاره‌ و ئاڵۆزه‌! هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئێوه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ چیه‌؟ ئایه‌ كورد به‌گشتی‌ و حیزبه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵات هیچ پلاتفۆڕمێكی‌ هاوبه‌شیان هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و شته‌ی خۆتان پێی ده‌ڵێن پلانی‌ پڕ مه‌ترسیی‌ ئێران؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌ بڵێم: ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین که‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی‌ كوردستان، چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كورد ته‌نها به‌ئاشتی‌ و به‌ڕێگای‌ دیالۆگی‌ دیموكراتی‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت،‌ ئێمه‌ وه‌ك په‌که‌که‌ چه‌ند جارێك ناوبژیوانیمان كردوه‌ له‌نێوان ده‌وڵه‌تی‌ ئێران و پژاكدا، پژاك له‌سه‌ر داوای‌ ئێمه‌ چالاكی‌ راوه‌ستاندوه‌ و‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئێرانیش كه‌مێك وه‌ڵامی‌ ئێمه‌ی‌ داوه‌ته‌وه‌،‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ كێشه‌كان به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێران ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی‌ به‌جدی‌ وه‌رنه‌گرتوه‌،‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بۆ ئێرانیش پڕ مه‌ترسییه‌،‌ ئێمه‌ ده‌بینین كه‌ ئێران رێككه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كورد، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ده‌ستدرێژی‌ نه‌بێت بۆ سه‌ر ئێمه‌ و پژاك،‌ له‌گه‌ڵ توركیاش و‌ له‌گه‌ڵ عێراق و‌ له‌گه‌ڵ سوریاشدا به‌هه‌مان شێوه‌،‌ به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ كام له‌م ده‌وڵه‌تانه‌ نزیك نه‌بونه‌ته‌وه‌، ئێستا ده‌وڵه‌تی‌ ئێران له‌هه‌وڵی‌ له‌سێداره‌دانی‌ گیراوانی‌ سیاسی‌ كورددایه‌ و چه‌ندین كه‌سی‌ له‌سێداره‌ داوه‌، ‌ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر كوردان، ئه‌و كاته‌ پێویسته‌ مرۆڤه‌كان بپارێزین، ئێمه‌ باش له‌بارودۆخی‌ ئه‌مڕۆ تێده‌گه‌ین و‌ بارودۆخی‌ ئێرانیش باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، كاتێك فشاری‌ ده‌ره‌كی‌ له‌سه‌ر ئێران زیاد بكرێت ئێمه‌ هیچ هه‌نگاوێك نانێین بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران، پێویسته‌ ئێرانیش شه‌ڕ بۆ سه‌ر ئێمه‌ ده‌ست پێنه‌كات،‌ پێویسته‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ به ‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، ‌ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت ئه‌و كات به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌وان .
 

سبه‌ی‌: به‌خشینی خه‌ڵاتی ئاشتی دادگای‌ باڵای‌ ئه‌فه‌ریقای‌ باشور، هه‌وڵه‌کانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد به‌ رێگای ئاشتی و دیموکراتی له‌ ئاستی جیهاندا، ده‌نگی دایه‌وه‌. ئایه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ گه‌یشت؟ كه‌ ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌که‌، پارێزه‌ری رێبه‌ری ئه‌فه‌ریقای باشور، نیلسۆن ماندێلا و دادوه‌ری دادگای باڵای ئه‌فه‌ریقای باشور ئه‌سا موسا وتی: بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی که له‌ ساڵی 2010 دا دابویان به‌ ئۆجه‌لان راده‌ستی ئه‌و بکه‌ن، ئه‌وان چون بۆ ئیمرالی‌ یان ده‌چن؟‌ هاتنی‌ ئه‌سا موسا بۆ باكوری‌ كوردستان، دوای‌ سه‌ردانی‌ بۆ ئامه‌د هیچ كاریگه‌ری‌ هه‌بو له‌سه‌ر ئازادكردنی‌ عه‌بدوڵا‌ ئۆجه‌لان و گۆڕانكاری‌ له ‌سیاسه‌تی‌ توركیادا؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: وه‌ك ئێمه‌ ئاگادارین تاوه‌كو ئێستا ئه‌و خه‌ڵاته‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ست رێبه‌ر ئاپۆ، ته‌نانه‌ت جارجاره‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م پارێزه‌ره‌كانیشیدا داده‌نێن له‌كاتی‌ سه‌ردانكردنیدا، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی‌ ناوداری‌ ئه‌فه‌ریقای‌ باشور و چه‌ند شوێنێكی‌ تریش هاتبون و‌ ئامانجی‌ ئه‌وان له‌سه‌ردانه‌كه‌یان چه‌ند سمینار و دیالۆگیان ساز كردبو و‌ كاریگه‌ریشی‌ هه‌بو له‌سه‌ر راگرتنی‌ شه‌ڕ و هه‌نگاوی‌ باشیان نابو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ پێویست بو بكرێت هه‌نگاوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورك بو، به‌ڵام به‌جدی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ نه‌نراوه‌ .
 
سبه‌ی‌: سه‌باره‌ت به‌ئاگربه‌ستی‌ تاکلایه‌نه‌ی ئێوه‌ تا هه‌ڵبژاردنی‌ حوزه‌یران، به‌رده‌وامی‌ له‌شكركێشی‌ و هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر ئێوه‌ چ مانایه‌كی‌ هه‌یه‌؟

ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ئێمه‌ یه‌كلایه‌نانه‌ چه‌ندین جار ئاگربه‌ستمان راگه‌یاندوه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی‌ تورك هیچ هه‌نگاوێكی‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌هاویشتوه،‌ به‌ڵكو ئۆپه‌راسیۆنیشی‌ به‌رده‌وام كردوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ فیداكاری‌ هه‌ڤاڵانی‌ ئێمه‌وه‌ بوه‌ كه‌ له‌ئێستادا شه‌ڕ گه‌وره‌ نه‌بوه‌ و دروست نه‌بۆته‌وه‌، ئه‌وان له‌ئێستادا له‌خۆئاماده‌كردندان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێمه‌، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ستی‌ ئێمه‌ نه‌بوایه‌ ده‌یان كه‌س ده‌كوژرا،‌ ئێمه‌ باش ده‌زانین كه پارتی دادو گه‌شه‌پێدان (‌ئاکه‌په)‌ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ نیه‌، ئیراده‌یه‌كی‌ سیاسیشی‌ نیه‌، كه‌وابو چی‌ دروست ده‌بێت، شه‌ڕ دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ئێستادا ته‌نها پارێزگای‌ له‌خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ ده‌یسه‌لمێنێ كه‌ هه‌نگاوی‌ چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كورد نانرێت له‌لایه‌ن AKوه‌، تا ته‌واوبونی‌ هه‌ڵبژادنه‌كان ئێمه‌ هیچ هێرشێك ناكه‌ینه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی‌ تورك، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه ‌نیه‌ كه‌ هێرشمان بكرێته‌ سه‌ر و بێده‌نگ بین، به‌ڵکو مافی‌ هێزه‌كانی‌ ئێمه‌یه‌ كه‌ پاێزگاری‌ له‌خۆیان بكه‌ن، بۆ نمونه‌ له‌هه‌فته‌ی‌ رابردودا چه‌ند هه‌ڤاڵێك شه‌هید بون، ئێمه‌ ته‌نها پارێزگاریمان له‌خۆمان كرد هیچ وه‌ڵامێكی‌ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ توركیا ناده‌ینه‌وه‌.

سبه‌ی‌: دوای‌ ته‌واوبونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی‌ توركیا هیچ هه‌نگاوێكی‌ چاره‌سه‌ری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ نه‌نێت، ‌پێتانوایه‌ گه‌لی‌ كورد له‌باكور راده‌په‌ڕێت؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: به‌ڵێ‌، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی‌ AKPسیاسه‌تی‌ دوڕویی‌ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن په‌یڕه‌و ده‌كات، له‌ رابردودا وتی:‌ چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كورد ده‌كه‌م، به‌ڵام ئێستا ریفراندۆمه،‌ دواتر وتی:‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماره،‌ ئێستاش ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی‌ گشتییه‌، دڵنیاین دوای‌ ته‌واوبونی‌ هه‌ڵبژاردن بیانوی‌ هه‌ڵبژادنی‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان دوا شانسه‌ كه‌ ده‌یده‌ینه‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورك یان دوا ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م حكومه‌تی‌ AKPدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كورد، دوای‌ ته‌واوبونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 12ی حوزه‌یران كه‌ ده‌ستوری‌ توركیا نه‌گۆڕدرێت و هه‌نگاوی‌ راسگۆیانه ‌و راسته‌قینه‌ نه‌هاوێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كورد له‌باكوردا، ئه‌وكات شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام ئه‌وجاره‌ وه‌كو رابردو شه‌ڕ ناكه‌ین، به‌ڵكو شه‌ڕێكی‌ شۆڕشگێڕانه‌تر و گشتی‌ و به‌ربڵاو ده‌ست پێده‌كه‌ین، به‌هه‌مو هێز و توانایه‌كمانه‌وه‌، به‌هه‌مو ده‌رفه‌ت و ئیمكانیاتێكمانه‌وه‌ به‌ره‌نگاری‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا ده‌بینه‌وه‌، هیواخوازین دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌م جاره‌ چاره‌سه‌ری‌ راسته‌قینه‌ بێته‌ ئاراوه‌ و ئاڵۆزی‌ دروست نه‌بێت، ئه‌گه‌ر وانه‌كات ئه‌وا هه‌مو هه‌ڤاڵان و گه‌لی‌ كورد له ‌باكور وه‌ڵامی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورك ده‌ده‌ینه‌وه‌، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا سیاسه‌تی‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌وكات مرۆڤه‌كانی‌ ئه‌وانیش ده‌كوژرێن، به‌ڕاستی‌ راپه‌ڕینێكی‌ گشتی‌ و به‌رخودانێكی‌ گشتی‌ به‌هه‌مو توانا و هێزمانه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین .

سبه‌ی‌: له ‌راگه‌یاندنه‌كاندا باسی‌ دیداری‌ لایه‌نه‌ نه‌یاره‌كانی‌ باكوری‌ كوردستان ده‌كرێت بۆ دروستكردنی‌ ئۆپۆزسیۆن، تاچه‌ند لێكنزیكبونه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌نجامه‌كانی‌ چی‌ بوه‌؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: به‌ڵێ‌ له‌ ئێستادا بۆ هه‌ڵبژاردن BDP به‌ره‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ هه‌نگاوێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی‌ ناوه‌ و‌ چه‌ند لایه‌نێكی‌ تریش هه‌یه‌ وه‌ك پانكرات و كۆم كارت له‌ناودان، هیچ حیزبێكی‌ تری‌ كوردی‌ نه‌ماوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌م به‌ره‌یه‌، به‌ڵام ئێستا حكومه‌تی‌ AKPهه‌وڵێكی‌ زۆر ده‌دات بۆ لاوازكردنی‌ BDP- PKK بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند شه‌خسیه‌تێكی‌ بانگ كردۆته‌وه‌ بۆ توركیا وه‌ك كه‌مال گوڵپای‌ ئه‌گه‌رچی‌ وازیشی‌ له‌سیاسه‌ت هێنابو، بانگی‌ شڤان په‌روه‌ری كردوه‌،AKP له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌كاریان بهێنێت، چه‌ند سه‌خسیه‌‌تێكی‌ تر كه‌ ئێمه‌ پێیان ده‌ڵێین كوردیAKPوه‌ هه‌ندێك پاره‌یان پێداون و ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تێك له‌سه‌ر ئه‌وان بكه‌ن و به‌كاریان بهێنن، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتو نه‌بون، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باشBDP توانی‌ كورده‌كان له‌ده‌وری‌ خۆی‌ كۆبكاته‌وه‌ و توانی‌ ئه‌و كارته‌ی‌AKP هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌یویست له‌و رێگایه‌وه‌ كورد پاچه‌ پارچه‌ بكات و دژی‌ یه‌كتری‌ به‌كاریان بهێنێت، ئه‌وه‌ سیاسه‌تی‌ ستراتیجی‌ دوژمنی‌ كورده‌، به‌ڵام كورد له‌وه‌ هۆشیارتره‌ و‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ تێپه‌ڕاندوه‌ كه‌ به‌چه‌ند قروشێك خۆی‌ بفرۆشێت و هه‌لبخه‌ڵه‌تێ.
 
سبه‌ی‌: چی‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ لێكنزیكبونه‌وه‌ی‌ حیزبه‌‌ سیاسییه‌کانی‌ كورد یان به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد؟

ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌رگامان واڵایه‌ بۆ هه‌مو لایه‌نێك، پێویستیشه‌ هه‌مومان هه‌وڵی‌ لێكنزیكبونه‌وه‌ بده‌ین، ‌كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتوه‌ هه‌مو یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین و‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ببه‌ستین، هه‌تا پێوسیت بو له ‌رابردوشدا هه‌نگاوی‌ له‌م جۆره‌ بنرابایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌ نه‌بوه‌، ئێستاش هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ڵێن وه‌زع و كات له‌بارنیه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێین پێویسته‌ له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ تر یان ده‌ مانگی‌ تردا هه‌وڵ بدرێت، یان هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت هه‌ندێ لایه‌نی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردبێن، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێن كه‌ بۆ كورد پێویسته‌ بابێن، چی‌ پێویست ده‌كات هه‌ندێك لایه‌ن ده‌چن بۆ توركیا یان بۆ ئێران یان بۆ ئه‌ملا و ئه‌ولا باشه‌، بۆچی‌؟ كورد هه‌موی‌ نه‌یه‌ت به‌یه‌كه‌وه‌ دانیشین گفتوگۆ بكه‌ین، یان له‌ئێستادا چه‌ند حیزبێك هه‌یه‌ ناوێرن بێن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دانیشن، ئه‌مه‌ش به‌لامانه‌وه‌ سه‌یره‌، باشه‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ تاكو كه‌ی‌ ده‌بێت به‌رده‌وام بێت؟ ئێمه‌ مافی‌ خۆمانه‌ كه ‌هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ین یه‌ك ده‌نگ بین له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌مان با سیاسه‌تی‌ جیاوازمان هه‌بێت، په‌یوه‌ندیه‌كی‌ له‌و‌ شێوه‌یه‌ له‌دژی‌ كه‌سمان نیه‌ ئه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌مو گه‌لی‌ كورده‌، یان با كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ببه‌ستین با ئێران و توركیا و سوریا و عێراق نوێنه‌ریان بێت، ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ كۆنین، به‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ قیامه‌ت هه‌ڵناستێ .
چوار كورد له‌هه‌ركوێ‌ داوای‌ مافی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ بكات ئێمه‌ له‌گه‌ڵیانین .
له‌ ئێستادا هیچ كۆسپێك له‌به‌رده‌م به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ نه‌ماوه‌، له‌به‌رده‌م یه‌ك ده‌نگی‌ نه‌ماوه‌، هۆكاری‌ چیه‌ ئێمه‌ له ‌رابردودا سه‌ركه‌وتو نه‌بوین؟ هۆكاری‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بوین سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌مو شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی‌ رابردو، هیوادارین به‌زوترین كات بگه‌ین به‌سه‌رجه‌م مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان،‌ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین و‌ ستراتیجیه‌تی ‌ PKK ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌مو كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
bastykoye
 be bo chune mn , le 4 parchey kurdistan take hezy dizhwaru roshnbeeru lezanu , ddor been hebet awa abe bleyn (p,k,k) a ! bo? dyare pkk yekem hezhy kurdistane pesh awey chekdar bnerete heech sherek awa shweny meshqy bo drust krn le beeqay lubnan, nek har awande balku chawy kchy kurdy kree bo yekemeen jar le mezhooy rozhhelaty nawarast , afret (zhn beshdary shary partizany bkat. awa lelayak le sarooy hamooyanawa , diwary am 4 paracha yay kurdistany haltakandu krdy be mezhoo, a away gurilaya la qandeelu , layngry pkk ya bam jora beer dakatawa, ja be bochoony mn bzootnewey gorran ke ameesh hezzekhy natawayya, dabet la aynde da haman kare gare habet la bashooru nawchaka , ageena badardy puk.pdk darwat sopas),
Kurdi-Selemani-Baban
 I say this to you,if the turkish economy,and the war machine, loose around 12 billion US Dollar a year,for 3 to 7 years, i.e if it cost them around 12 billion a year, I can assure you,there will be no econmics growth,i.e turkey will not have enough money to continue their war against kurd,in their home-land. Any military strategy less than that,is a waste of time,and rubbish,i,e you go nowehere In this way the kurd will achieve their goal, i.e to live with diginty in their home-land. So do not repeat youself,because your credbility is almost zero. In short,as long as the turkish economy can grow,mens turk have money and as usual can continue with their inhumen politics against kirmanj
ئارام10
 که‌س نازانێ کوردی باکور چی ده‌وێ له‌ ده‌وڵه‌تی تورک! وه‌ک چۆن که‌س نازانی کوردی باشور چی ده‌وێ! گه‌ر تورک بڕوایی به‌ هیچ شتێکی کورد نیه‌ و ساڵ له‌ دوای ساڵ مافه‌کانی کورد زیاتر پێشیل ده‌کا ،بۆ ڕاناپه‌رن ؟ بۆ په‌که‌که‌ سه‌رکردایه‌تی ڕاپه‌ڕین ناکا؟ هه‌موو کێشه‌ی کورد له‌ هه‌موو دنیادا به‌نده‌ به‌ چاره‌نوسی کورده‌وه‌ له‌ باکور،چونکه‌ ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک نایانه‌وێ تورک له‌ ده‌ست بده‌ن و بلۆکێکی تر زیندوو که‌نه‌وه‌ ، ئه‌بینین تورک ناهێڵی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا ده‌ست وه‌رداته‌ سوریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردی لییه‌،په‌که‌که‌ ساڵانێکه‌ سیاسه‌ت و ئیراده‌ی خۆی خستۆته‌ ده‌ست بنه‌ماله‌ی بارزانی و ئه‌وانیش به‌ ئه‌مانه‌توه‌ داویانه‌ته‌ ده‌ست تورک،ئێستا ئیراده‌یه‌کی گه‌وره‌و ئاماده‌ بونێکی گه‌وره‌ له‌ ناو تاکی کوردا هه‌یه‌ که‌ ئه‌توانین بڵێن گه‌ر خ..........ماوه‌یه‌کی کورد خه‌ونی تورک له‌ که‌رکوک و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سه‌ربازی و سیاسی و ئابوری هه‌رێمی کوردستان پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مڕۆ ئه‌و مێژووه‌یه‌ که‌ ئه‌بێ کورد بینوسێ و قه‌باره‌ی تورک وه‌ک بچوکی خۆی لێ بکا وبه‌ڵام ئابڕوو چونه‌ په‌که‌که‌ چاوه‌رێی خائینان بکا ،ئه‌مڕۆ هه‌لێکه‌ که‌ گرانه‌ تا نیو سه‌ده‌ی تر بکه‌ویته‌ ده‌ست کورد.
شة مال
 كاك شاهۆ له‌ تۆ وایه‌ ب ك ك حیزب و ته‌ نزیمیكی‌ ته‌ قلیدییه‌ له‌ راستیدا له‌ دووره وه واده‌رده‌كه‌وێ‌ به‌ لام له‌ نزیكه‌وه‌ زۆر جیاوازه‌ ته‌سه‌ور ناكه‌ی‌ ئه‌كه‌ر به‌ مه‌نتقی‌ سیاسی‌ ته‌قلیدی‌ بیربكه‌یته‌وه‌ قسه‌كانی‌ تۆ ته‌واوه‌ به‌لام pkkله‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ باوه‌ بۆیه‌ تیكه‌یشتنی‌ سه‌بر و ته‌حه‌مولی‌ زۆری‌ ده‌وی‌ّ ته‌نانه‌ت ئه‌كه‌ر كه‌ریلاش بیت و ئۆجه‌لان و pkkدوو شتی‌ جیان ئه‌مه‌ش داهاتوو ئه‌كادیمیا زانستییه‌كان ده‌ری‌ ده‌خه‌ن هه‌ر ته‌ماشا بكه‌ 30 ده‌وله‌ت به‌شداری‌ ده‌ستكیركردنی‌ بوون ئه‌ مه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سرك و زه‌بر وه‌شینی‌ جه‌كداره‌ ؟ هه‌ركیز نه‌خیر.pkk بیش ئه‌وه‌ی‌ فیری‌ ته‌كتیكی‌ شه‌رت كه‌ن فیری‌ ناسینی‌ حه‌یات و جوانیت ده‌كه‌ن تۆ به‌ مه‌نتقی‌ ......... توند و عونف بیرده‌كه‌یته‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ باشوری‌ هینایه‌ ئه‌م وه‌زعه‌ له‌ تۆ وایه‌ ئۆجه‌لان ئه‌وه‌نده‌ گفولی‌ وسه‌ره‌تایی‌ و نه‌خۆش بیربكاته‌وه‌ .................
ستران مه هابادی
 داوا ده که م کاک نوشیروان مسته فا سه ردانی قه ندیل بکات و له گه ل به ریزان مراد قه ره یلان و جه میل باییک کو ببیته وه. گوران و پ ک ک ده توانن پیکه وه سیمایه کی جوانتر پیشان کورد بن. سیمایه ک که دورره له گه نده لی، دارده ستی ئیران و تورکیه نییه. به باوه ری من ئیستا ....... و .......(وابزانم 6 دانه بن) به ته وه واوی چونه ته ژیر کاریگه ری گوتاری گه نده لی و چاو له ده ستی و به هیچ شیوه یه ک سه ربه خوییان نه ماوه. که وابوو ده کری له کوردستان سه یری دو گوتار بکه ین.: 1- گوتاری گه نده لی و بیگانه په ره ستی که بریتییه له ............... ......و زور که س و لایه نی دیکه. ئه م گوتاره پاره یه کی له بن نه هاتووی هه یه 2- گوتاری خوراگری که ده توانی بریتی بی له پ ک ک و گوران و روناکبیرانی راستگو به لین مه ند. کاک نوشیروان تکایه ئه م ده سپیشخه ریه بکه بو داهاتوی کوردستان
لە شاهۆوە بۆ بێناو
 کاکی بێناو من باسی توانای کاک عەبدوڵا ئۆجالانم نەکردوە. من باسی ئەوە ئەکەم کە پکک ڕێکخراوێکی سەنتراڵی سەردەمی شەڕی سارد و حیزبی قائیدە. واتە هەموو ئیرادەکانی خوارو بە ناوەند بەندن و ناوەندیش بە قائید. جاران دەیانگوت مام جەلال شێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بەڵام لەبەر ئەوەی تاکڕەو بوو و زۆر گوێی لە دەوروبەر نەدەگرت چی بەسەر یەکێتی و کورد و کەرکوک هێنا؟ کاک عەبدوڵاش بەڕای من زۆر لە مام جەلال گوێنەگرترە، زۆر لە ئەو تاکڕەوترە، بۆیە کێشەیە بۆ کورد و حیزبەکەی. ئەوانەی لە ناوەندن بۆ ئەوەی لەوێ بمێننەوە دەبێ مریدێکی باشی ئاپۆ بن. عەبدوڵا ئۆجالانیش پێی وایە ئەگەر تورک ئەو ئیعدام بکات و لە زیندان بمرێ کورد دەمرێ!! ئەوەی من ڕەخنەی دەکەم پەیوەندی بە توانای فکری کاک عەبدوڵا نیە. من ئەڵێم پکک و کادرەکانی ئیرادەیان نیە، مەکتەب سیاسی پکک ئیرادەی نیە، ئەوان ئەڵێن ئەگەر تورکیا وانەکات وا دەکەین. بەڵام کاتێک عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ دوو سەرباز دابنیشێ هەموو بڕیارەکانیان پێ بەتاڵ دەکاتەوە. جگە لەوە، بە هەوایەکی وا، بە مەرکەزیەتێکی وادا، لەژێر تێبینی حیزب و سەرۆکێکی وا مەرکەزیدا، هەرگیز کۆنگرەی نەتەوەیی پێکنایێت. ئەوان کۆنگرەی نەتەوەییان هەیە، بەڵام هەموو گەورەیی و ئەرکی ئەو کۆنگرەیە ئەوەیە لەژێر ئەو ناوە کاری پکک ەی پێ بکرێ چونکە پکک لە ئەوروپا یاسایی نیە و حیزبە کوردیەکانیش کەس ئامادە نیە بە ئاشکرا پەیوەندی لەگەڵ پکک بکات، بۆیە کۆنگرەیەکی کارتۆنیان بەناوی کەنەک داناوە. جا بۆ دەبێ ئەوە بە خەڵک بفرۆشن و بیکەن بە سیاسەت و منەت بەسەرمان، ئێمە ئەزانین لە بنی مەنجەڵەکەدا چ هەیە برا. سوپاس
walamek bo shaho
 barez shaho wa niya apo kaseki zor gawraya la mezhwi kurdistan xabati aw be wenaya estash shikrdnawai apo bo dniyai siyasat zor baheza ,,,mn 3 sal pesh esta qsayaki apom gwe le bw la sar aw rawshai esta la rojhalati nawarast haya ba haman shewa basi krdbw 3 sal pesh ...aw shikrdnawa bo hamw shtakan dakat pesh awai kas biri le bkatawa ka aw shtana rw dadat ,,ja hamwman azadin chon bir dakainawa ,,,dast xoshi bo sbeiy barez
kawa
 sarokakatan apo la zindanaya, , harchyak ale ba qsay kan m lawa tnagam, saroky geraw shar3yaty namant, ..............ewa bier la kurd naknawa awanday biery apo akan
gianfedai kuristan le hewramani rojhelati kurdistan
 pem waia brek la hizbakan brwaian ba kurdistani gawra nia.dai chon daianawe wlatani dika emaian qabul bet.magar ema chiman kama.ta kange datanawe ema na homed kan.ba jarekish lagal yak blein kurdistan.ta kange blein kurdistani eran،eraq،turkie،surie.kurdistan hi kurdana u bas.ema nabet le halati bargri bin.dabe hersh bkaina sarian.khaku wlati khomana.agar ba enfalu kimiabaran la bn nachuin lerash nachin.
hazhar swed
 xozga bo tanha jarek kak Nawshirwan achwa Qandilo lagal morad Qarilanda danishtni akrd la sar masli kurd,,kak nawshirwan dlnaya akmo lawi ka dli hamo ganjani bashori ba tawawati abrd bo xoi chonka lai emai ganjan esta pkka zor jegai shanazýa ba bejyawazi,,lawanya bo syasati darawai kak nawshirwan bash nabet agar sardani awan bekat bas aw zor mhim nya awa mhima dli ganjani xot rakeshit bo lai xot,,emai kurd 1000 sala ta3daman le akan dai iter basa ba hamoman yak dang bin la sar masali natawayati
Shaho
 کاکە دەرفەتی چی حاڵی چی. نە ئێوەو نە سەرکردایەتی و نە پێشمەرگەکانتان هیچ ئیرادەیەکیان نیە. ئەوەی لە دوواییدا بڕیار ئەدا ئاپۆی ناو زیندانە. من هەر لە خۆمەوە قسە ناکەم، بەڵکو ئێوە دەیان جار ئەو قسانەتان کردوە بەڵام دووایی کە تورکەکان سەردانێکی ئاپۆیان لە زیندان کردوەو چایی و قاوەیەکیان لەگەڵی خواردەوە، پەشیمانی کردنەوە.
saman hasan a7mad
 har bzhe kurd u kurdastan ,,mn xalke karkukm ,, ,,, u ham u kurd ba yak chaw ser akam ,, buruxet duzhmne kurd ,, bzhi kurdastan
omed issa
 kongrey neteweyi pewysti be xopesandaneki mezne wek xopysandanekey berderki sera meydani azadi ,hezi gel xwasti gel ,ber derki sera qonaxeki nweye w behestiy netewayetymane debiy dwbare bcynewe nawiy.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ