سازدانی: هۆشیار عه‌بدوڵا
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێك له‌سه‌ر گفتوگۆكانی نێوان ده‌سه‌ڵات (یه‌كێتی و پارتی) و ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتو) ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و ئه‌ندامی وه‌فدی ئۆپۆزسیۆن له گفتوگۆكاندا، له دیمانه‌یه‌كیدا له به‌رنامه‌ی روبه‌ڕوی كه‌ناڵی ئاسمانی KNN باس له ورده‌كاری دانیشتن و گفتوگۆكانی پێنج حیزبه‌كه ده‌كات، ناوبراو ده‌ڵێت: "جه‌وهه‌ری پرۆژه‌کانی ئێمه چاره‌سه‌رکردنی چوار کێشه‌ی ریشه‌ییه که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه و ژێرخان و دایکی کێشه‌کانن، یه‌که‌میان که‌می دادپه‌روه‌ری و هه‌بونی گه‌نده‌ڵیه له هه‌رێمی کوردستاندا، دوه‌میان نه‌بونی سه‌روه‌ری یاسا و حوکمی دامودهزاگاکانه له هه‌رێمی کوردستاندا، سێیه‌میان ناکارایی و لاوازی جه‌سته‌ی ئیداری و حکومڕانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، که‌می خزمهتگوازاریه له‌م وڵاته‌دا، کێشه‌ی خاوه‌ن قوربانی و برینداره‌کان و نه‌بونی سه‌روه‌ری یاسایه که ئێمه داوای ده‌که‌ین له پرۆژه‌که‌ماندا".
KNN: به پرسیارێک ده‌ست پێ ده‌که‌م که ناونیشانی وتارێکیشته که له سایتی سبه‌ی نوسیوته، بۆ گفتوگۆ ده‌که‌ن؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: وه‌ک له وتاره‌که‌دا رونم کردۆته‌وه، گفتوگۆ ده‌که‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخێک هه‌یه ئێمه لێی ناڕازین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و بارودۆخه چاک بکه‌ین و ده‌ستکاری بکه‌ین، چونکه کۆمه‌ڵێک کێشه و قه‌یرانی سیاسی هه‌یه له کوردستاندا که پێویستی به چاکسازی و گۆڕان هه‌یه، ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه بگۆڕین به واقیعێکی پێشکه‌وتوتر و باشتر و که‌م کێشه‌تر که له‌سایه‌یدا مرۆڤه‌کان مافێکی زۆرتریان هه‌بێت و له سایه‌ی سیسته‌مێکی دادپه‌روه‌رانه و دیموکراسیانهتردا بژین، چاره‌سه‌رێکیش بۆ کێشه‌کان بدۆزینه‌وه تا لێی ده‌رچین.
KNN: ئیوه ده‌ڵێن دۆخێک هه‌یه له قهیاراندایه، ئه‌م دۆخه ته‌نیا ئێوه دانی پێدا ده‌نێن یاخود حیزبه فه‌رمانڕه‌واکانیش دان به‌و دۆخه‌دا ده‌نێین؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: له زۆربه‌ی وتار و چاوپێکه‌وتنه‌کانم و هه‌تا له یه‌که‌م دانیشتنیشدا جه‌ختم له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه‌ته که داننان به کێشه‌کاندا له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات و شه‌قامیشدا تاڕاده‌یه‌ک هاوبه‌شه، چونکه ههمونا دان به‌و کێشانه‌دا ده‌نێن که له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌ی که ئێمه و شه‌قام و ناوه‌نده فیکریهکه جیا ده‌کاته‌وه له دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که بریتییه له وێناکردنی قه‌باره‌ی ئه‌و کێسانه‌ی که هه‌یه و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر واقیعی کوردستان، هه‌روه‌ها چۆنێتی جاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه و ئه‌و میکانیزم و زه‌مینانه‌ی پێویستمانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه و کێش چاره‌سه‌ری ده‌کات، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر لێدوانه پهرشو بڵاوه‌کانی سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی بێنین که له بۆنه و شوێنه جیاوازه‌کاندا داویانه، بۆ بڵێن ئێمه‌ش بڕوا ده‌که‌ین کێشه‌مان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت چارسه‌ر بکه‌ین، تاڕاده‌یه‌کی زۆر ئیعتراف ده‌که‌ن، له دوایه‌مین کۆنفراسیشدا پێش کۆبونه‌وه‌کان که به به‌شداری ئێمه و جه‌عفه‌ر ئیمیکی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و کوێستان محه‌مه‌د بو، جه‌عفه‌ر ئیمیکی به‌ڕونی له به‌رچاوی خه‌ڵکه‌که‌دا وتی: ده‌بێت ئیعتراف بکه‌ین کوردستانی ئێمه له قه‌یرانێکی سیاسی‌دا ده‌ژی و ده‌بێت چاره‌سه‌ری بکه‌ین.
KNN: ده‌سه‌ڵات نه‌ک له ئێستادا به‌ڵکو له رابردوشدا باسی له‌وه کردوه که کوردستان له قه‌یراندایه و پێویسته حیزب له حکومه‌ت جیابکرێته‌وه و مه‌حسوبیه‌ت نه‌مێنێت و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه، بۆچونێک هه‌یه که ئه‌و ئیعتراف کردنه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ سارکردنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قامه ئه‌وه‌نده بۆ چارسه‌رکردن نییه، رای تۆ چیه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: له قۆناغی رابردودا ئه‌و لۆژیکه تاڕاده‌یه‌ک مه‌نتیقی تیدایه، ره‌نگه خه‌ڵک هه‌بێت له ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا نیه‌تی زۆر باش بێت، به کردوه‌ش خه‌ڵک ده‌ناسین پێیان وایه چاکسازی پێویسته و پێش هه‌ر لایه‌نێکیش پێویستی یه‌کێتی و پارتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌ست نه‌به‌ین بۆ ره‌گ و ریشه‌ی کێشه‌که و چاره‌سه‌رێکی ریشه‌یی بۆ کێشه‌کان دانه‌نێین و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی ده‌ست پێ نه‌که‌ین، کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته قوڵ ده‌بێته‌وه و ئه‌م ئه‌زمونه له سه‌ر بناغه‌یه‌ک که کۆنکرێتی نیه و دژایه‌تی تێدایه و پڕه له کێشه و جه‌سته‌ی سیاسی و ئیداری ئه‌م وڵاته نه‌خۆش ده‌خه‌ن، ناتوانین بینای دوا رۆژێکی روناک و ئاواتێکی به‌رزی له‌سه‌ر بنێین، ئه‌و کێشانه‌ش له‌هه‌ر کاتێکدا قابیلی ئه‌وه‌ن بته‌قنه‌وه و کێشه‌ی گه‌وره‌تریان لێ دروست ببێت، له روی زانستیشه‌وه ئه‌گه‌ر کێشه‌کان له سه‌ره‌تاوه چاره‌سه‌ر نه‌که‌ین تا زیاتر پیتر ببن و زیاتر بڕۆنه پێشه‌وه ئاڵۆزتر ده‌بن و ره‌هه‌ندی تری دێته سه‌ر و چاره‌سه‌ره‌کانیان قورس‌تر ده‌بن و ئه‌و باجانه‌شی کۆمه‌ڵگا ده‌یده‌ن زیاتر ده‌بێت، بۆیه له دانیشتنی دوه‌میشدا ئه‌وه‌مان خسته‌ڕو که چاکسازی ته‌نیا دروشمی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام نییه، به‌ڵکو پێش ئه‌وه پێویستی پارتی و یه‌کێتییه و پێویستیه‌کی حکمه‌تی هه‌رێمی کوردستانه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا پێداویستیه‌کی قۆناغه‌که‌یه، چونکه هه‌مو ئه‌و سیسته‌مانه‌ی چاکسازی ناکه‌ن ده‌گۆڕێن، ناکرێت تۆ بڵێی نه ده‌گۆڕێم و نه چاکسازیم قبوڵه، بۆیه وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی چاکسازی ئه‌گه‌ر به‌وپه‌ڕی هێمنیشهوه قسه بکه‌ین کێشه‌کان وه‌ک خۆی ده‌هێڵێته‌وه، کێشه‌کانیش وه‌ک خۆی بهێڵێته‌وه دواکه‌وتنه و رێگه ده‌گرێت واقیعی ئێمه به‌ره‌وپێش بچێت.
KNN: له خاڵی دوه‌می وتاره‌که‌تدا نوسیوته گفتوگۆ ده‌که‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردولا باوه‌ڕمان به چونه‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دیالۆگ هه‌یه، باوه‌ڕتان به‌وه هه‌یه که ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا قه‌ناعه‌تی کولیی به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه هه‌بێت.
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: له فیقهی ئیسلامی‌دا شتێک هه‌یه ده‌ڵێت (نحن نحکم بالضاهر والله یتولی السرائر)، ئه‌وه‌ی له به‌رچاومانه ئه‌وان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ئاماده‌ییان هه‌یه له گه‌ڵ ئێمه‌دا دانیشن، ئێستا کاتی ئه‌وه‌نیه داوه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنانه بکه‌ین، کاتی ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و گفتوگۆیانه بڕه‌خسێنین و هانده‌ربین بۆ سه‌رکه‌وتنی گفتوگۆکان، هه‌فته‌کانی دوایی ده‌رده‌که‌وێت هه‌ر لایه‌نه و چه‌ند جدی بوه له هاتنه‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و گفتوگۆی وه‌ک رێکارێکی مه‌ده‌نی و شارستانی سه‌یرکردوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، یان کام لایه‌ن چه‌ند گفتوگۆی وه‌ک به‌هایه‌ک سه‌یرکردوه نه‌ک وه‌ک تاکتیکێکی سیاسی مه‌رحه‌لی.
KNN: بۆچونێکی تری شه‌قام هه‌یه که ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی پێی کرابێت له دوای 17ی شوباته‌وه له سزادانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات کردویه‌تی و دواجاریش ئۆپۆزسیۆنی ناچار کردوه بچێته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ته‌علیقی تۆ چیه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: پێموانیه ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆنی ناچار کردبێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌تا له‌ژێر فشاردا بون ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌نه‌بو بۆ هیچ دانیشتنێک، مه‌رجی ئه‌وه بو ئه‌بێت هێزه‌کان بکشێنه‌وه و بارودۆخه‌که ئاسایی بێته‌وه، وه‌ک ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌گه‌ر جارێک پێویستمان به گفتوگۆبێت لایه‌نی به‌رامبه‌ر پێنج جار پێویستی به گفتوگۆیه، پێویست بون به گفتوگۆش لاوازی نییه، به‌ڵکو لوتکه‌ی هێزه، به‌ڵام بڕوابون به گفتوگۆ له کلوتوری ئێمه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگی ئێمه سه‌ربازی و خوێن و قاره‌مانێتیه ئاشتیخوازی بون جۆرێکه له ترسنۆکی، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر رۆحی به سیاسه‌ت مامه‌ڵه بکه‌ین و شارستانیه‌ت و ئیسلامخوازی راسته‌قینه ببێت به پێوه‌ر ئاشتیخوازی لوتکه‌ی ئازایه‌تییه، دیالۆگ و گفتوگۆ شێوازێکی ئاشتیخوازانه‌یه بۆ چارسه‌رکردنی کێشه‌کان، هێزێک ده‌چیته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بڕوای به ره‌وایه‌تی کێشه‌که‌ی و متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت و دیدێکی شارستانی و کراوه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ش هه‌بێت، رێز له سه‌رو ماڵ و که‌رامه‌ت و خوێن و ئاسایشی هاوڵاتیان بگرێت و به مافی ئه‌وانی بزانێت، دوربن له تیرۆر و تۆقاندن و ترساندن و که‌شوهه‌وایه‌کی هێمنیشیان بۆ دروست بکات، بۆیه ئیراده‌ی گفتوگۆ کردن ئیراده‌ی خه‌ڵکی به‌هێز و خاوه‌ن پرۆژه و دیدگا فراوانه، ئه‌وه‌ی بڕوای به گفتوگۆنیه نه‌ک ئیراده‌ی خێری نییه، به‌ڵکو ئازاش نیه به مانا ئه‌خلاقی و فه‌لسه‌فی و به مانا ئاینیه جوانه‌که‌ی و هه‌مو ئه‌و مانایانه‌ی چوارچێوه داده‌نێن بۆ ئه‌خلاق و کاری سیاسی مه‌ده‌نیانه.
KNN: ئه‌وه‌ی ئێوه ئێستا وه‌كو ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌یكه‌ن دانوستانه یان گفتوگۆیه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: من له یه‌كه‌م دانیشتنه‌وه ئه‌و تێبینیه‌م ده‌ربڕیه‌وه و له وتارهكهشمدا نوسیومه، كه من پێموانیه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین دانوستان بێت، بۆیه باسی ئه‌وه‌م كردبو كه ئه‌مه شێوازێكی تازه‌یه و هه‌ناسه‌یه‌كی تازه و عه‌قڵێكی تازه‌ی ئه‌وێ له كوردستاندا، چونكه ئه‌زمونی گفتوگۆكاری ئێمه و دانوستانكاری ئێمه دو ئه‌زمونی له به‌رده‌ستدایه، ئه‌زمونێك له‌گه‌ڵ رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كان كه دۆسیه‌یه‌ك و ئه‌جێندایه‌كی نه‌ته‌وه‌ی هه‌بوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان دانیشتوه و ئامانجی گفتوگۆكه ئه‌وه بوه ئه‌وه‌نده‌ی پێده‌كرێ ئه‌وان ناچار بكات دان بنێن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێمه، یاخود دانوستان له‌نێوان لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ كه به داخه‌وه زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی دوای راپه‌رین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاره و پول و نفوزی سیاسی و حیزبی و ناوچه‌ی بو، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ئێستا گفتوگۆیه، بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژوی سیاسی گفتوگۆ و دانوستانی كوردیدا نمونه‌یه‌كی نوێ له دانیشتن و قسه‌كردن له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا دێته‌كایه‌وه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هێزێك كه ئێستا ئۆپۆزسیۆنه هیچ ئه‌جندایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی نییه له پرۆژه‌كه‌یدا، كه داواكاریه‌كی گروپی نییه كه ئه‌مه و ئه‌وه بكه‌ن به‌ڵكو خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه بۆ چاكسازیه‌كی قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه دانوستان نیه، چونكه ئێمه مافێكمان نییه تا لێی دابه‌زین و سازشی لێبكه‌ین یاخود له‌به‌رامبه‌ردا شتێك وه‌رگرین، بۆ نمونه له پرۆژه‌كه‌دا پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی، بۆیه قبلی سازشكردن نییه كه چاو له گه‌نده‌ڵی بپۆشی، ئایا مافی ئۆپۆزسیۆنه و خه‌ڵك رێگه‌ی پێده‌دات سازش بكات؟ هه‌روه‌ها وتومانه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ململانێ سیاسیه‌كان بێ لایه‌ن بێت و ده‌رگای بۆ هه‌مو هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته كراوه بێت و هێزێكی نیشتمانی پیشه‌ی به داموده‌زگا كراوبێت، ته‌نها ئینتمای بۆ ئه‌م نیشتیمانه هه‌بێت و ئه‌ركی پاراستن سنوره‌كان و ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان بێت. بڵێن ده‌ست له‌مه به‌رده‌ده‌ین، شتی وا قبوڵ نییه. ئێمه ده‌توانین له‌یه‌ك ئاستدا گفتوگۆ بكه‌ین ئه‌ویش میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌م داوایانه و به رۆحیه‌تی چاره‌سه‌ركردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان گفتوگۆ بكه‌ین نه‌ك به روحیه‌تی تاكتیك و فێڵلكردن و كات به‌سه‌ر بردن یان ئیحراج كردنیان، بۆیه من ئه‌مه به دانوستان نازانم و به گفتوگۆی ده‌زانم، چونكه پێناسه‌ی دیالۆگ بریتیه له هه‌وڵی قسه‌كردن و دانیشتنی هێزێك یان دوان یان زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر له كه‌ش و هه‌وایه‌كی هێمنانه و به جۆرێك هه‌ردو هێزه‌كه هاوتا بن كه‌سیان به‌سه‌ر ئه‌وی تردا نه‌بێت بۆ هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ گه‌شتن به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش بۆ كێشه‌كان ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه خه‌ریكین ئه‌م دیالۆگه‌یه نه‌ك دانوستان یان مفاوه‌زات.
KNN: ته‌علیقت چییه له‌سه‌ر قسه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكار ده‌ڵێت: به‌شێك له‌و پرۆژه‌یه له رێكه‌وتنی ستراتیژی خۆماندا هه‌یه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: سه‌ره‌تا یه‌ك حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێم كه قه‌ناعه‌تم وابوه و له كابینه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێشوش وتومه ئه‌وه‌ی له كوردستاندا په‌كی پرۆژه‌ی چاكسازی و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خستوه، نه‌بونی ئیراده‌ی سیاسییه و له قۆناغی رابردودا ئه‌و ئیراده سیاسییه پێویسته نه‌بوه كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گینا به‌شی زۆری خه‌ڵك ده‌زانێت گه‌نده‌ڵی چیه و كێشه‌كان چیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئاگامان له‌وه‌بێت، كه له چه‌ند رۆژی رابرودا ستراتیژیه‌تێكی قسه‌كردن له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه هه‌بوه كه ده‌یانه‌وێت له به‌هاو قیمه‌تی و قورسایی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئه‌مه وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی بۆ خۆی سه‌یر نه‌كات، كه كۆمه‌ڵێك پرۆژه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوی كوردستاندا كه زیاتر له 10 پرۆژه‌یه‌ی چوارچێوه‌دار ده‌نوسرێت و ده‌خرێته به‌رده‌م لایه‌نی به‌رامبه‌ر، پێموایه ئه‌و رایانه رای شه‌خسیشه و رای زۆربه‌ی خه‌ڵكانی ئه‌و ناوه‌نده نیه و هه‌ر له‌و ناوه‌نده‌شدا خه‌ڵك به ئێمه‌ی وتوه بونی ئه‌و پرۆژانه زۆر گرنگن و نیشانه‌ی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی كردنی ئۆپۆزسیۆنه به‌رامبه‌ر ئه‌م قۆناغه و گه‌لی كوردستان، جگه له‌وه‌ش ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كسه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ردو پارته فه‌رمانڕه‌واكه لیژنه‌ی بۆ پێكهێنرا و دراسه ده‌كرێت و بڕیاره له‌دانیشتنی داهاتودا وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن بدرێته‌وه، ئه‌گه‌ر گرنگ و جێی بایه‌خ نین چی پێویست ده‌كات لیژنه‌ی بۆ پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها دوباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه با ئه‌وان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن چاكسازی بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت پرۆژه‌ی ئێمه و ئه‌وان نیه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی روبدات و ئێمه له دۆخێكی تردا بژین و هیوادارم له هێنانه‌دی ئه‌و دۆخه‌دا سه‌ركه‌وتوبن.
KNN: له فاكته‌ری سێیه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆچی گفتوگۆ ده‌كه‌ن، باس له‌وه ده‌كه‌ی كه به‌دوای چاره‌سه‌ری هاوبه‌شه‌دا ده‌گه‌ڕێن مه‌به‌ست چیه له‌وه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه ئێمه دو تیم نین له گۆڕه‌پانێكدا كه هه‌ر یه‌كه‌مان بیه‌وێت له‌وی تر بباته‌وه و نابێت به‌و رۆحه‌وه ئیش بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت به رۆحی یه‌ك تیم ئیش بكه‌ین له دو پێگه‌ی جیاوازه‌وه، ئێمه به سروشتی ئۆپۆزسیۆنانه‌ی خۆمان به گوتار و میكانیزم و شێوازی كاركردنی خۆمان و ئه‌وانیش به‌شێوازی كاركردنی خۆیان، مادام گفتوگۆ ده‌كه‌ین رۆحی گفتوگۆ ئه‌وه‌یه، كه پێكه‌وه هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی پێی ده‌گه‌ین چاره‌سه‌ری لایه‌نێكی دیاری كرا‌و نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری لایه‌نێك بێت ئه‌وا سه‌پاندنی تێدا ده‌بێت و لایه‌نه‌كه‌ی تر ره‌دی ده‌كاته‌وه، هه‌ر رێكه‌وتنێك ئه‌نجامی ره‌نج و هه‌وڵی ههردولابو ئه‌وا هه‌ردولا به حه‌ماسه‌ت و خوێن گه‌رمیه‌وه پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ی و هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی ده‌ده‌ین، هیچ لایه‌نێك هه‌وڵ نادات له ده‌ره‌وه‌ی گفتوگۆكان جارێكی تر په‌نا بباته‌به‌ر شێوازێكی تر كه له‌ناو گفتۆگۆكان بۆی نهچوهتهسهر، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی دیدێكی دیاری كرا‌و كه قه‌ناعه‌تی به‌رامبه‌ری له‌گه‌ڵ نه‌بێت و به‌رئه‌نجامی رێكه‌وتن هه‌ردولا نه‌بێت پێی ناوترێت دیالۆگ و ئاشتی به دواوه نابێت و ئه‌گه‌ر ئاشتی و هێمنیه‌كی كاتیشی به دواوه بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه لایه‌نێك هه‌ست به مه‌غدوری و شكست ده‌كات و باری سه‌رنجی ره‌چاو نه‌كراوه كێشه‌كان به‌جۆرێكی تر و له كاتێكی تردا سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه.
KNN: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێوه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كتان پێشكه‌ش كردوه و خستوتانه‌ته به‌رده‌م رای گشتی، بۆچونێك هه‌یه كه ئه‌مه جۆرێكه له داهێنان بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانێت له‌سه‌رچی گفتوگۆ ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆچونێك هه‌بو كه ئه‌و پرۆژه‌یه بڵاو نهكرێتوه، له‌نێوان ئه‌م دو بۆچونه‌دا بۆ چی پرۆژه‌كه‌تان بڵاو كرده‌وه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: ئێمه وتمان ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستا ده‌كرێت له مێژی كوردا وێنه‌ی نییه و شێوازێكی تازه‌یه هه‌م لایه‌نه‌كان تازه‌ن بۆ یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك دو لایه‌نی كوردی به‌شه‌ڕ نایه‌ن، به چه‌ك و خوێنیان له‌نێواندا نهڕژابێت و له‌سه‌ر ئه‌جێندایه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ژیان و كه‌رامه‌ت و چاكسازی و كێشه‌ی وڵاته‌وه هه‌بێت داده‌نیشن، ئه‌ویش ئاماژه‌یه به سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان كه بۆ خۆی تازه‌یه و گفتوگۆكان تازه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت شێوازێكی نوێی كاری سیاسی دابێنین و له كه‌ش و هه‌وای تازه‌دا ده‌ژین و بڕوامان به رونی هه‌یه و به‌وه‌ی خه‌ڵك نا راسته‌وخۆ به‌شداری گفتوگۆكان بكات و ئێمه‌ش نوێنه‌ری خه‌ڵكین و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه قسه ده‌كه‌ین، هه‌ر بڕیارێك بده‌ین گفتوگۆكان سه‌ربكه‌ون یان نا، بڕیارێكی خراپ بده‌ین ره‌نگدانه‌وه سیاسی و ئابوری و فكریه‌كه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه ده‌بێت، خه‌م و بێتاقه‌تی هاوڵاتیان له رابردودا له‌وه بوه كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له ژوره تاریكه‌كاندا قسه ده‌كه‌ن و بڕیار ده‌ده‌ن به‌ناوی ئه‌وانه‌وه خه‌ڵك له كۆتایدا ئاگای له شته‌كان ده‌بێت، هه‌ر له ئێستاوه هاوڵاتیان و شه‌قام و ناوه‌ندی رۆشنبیری ئێمه جێگه‌ی متمانه‌ی ئێمه‌ن و به‌ره‌وام ده‌توانن شتمان بۆ راست بكه‌نه‌وه و هانده‌رمان بن و شتمان بۆ ته‌واو بكه‌ن و رهخنهمانی به‌نێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، بۆیه پێویسته به ناوی خه‌ڵكه‌وه بكرێت و خه‌ڵك بزانێت چی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنیش ده‌ستكه‌وتێكی مه‌عنه‌وی له‌و جۆره‌ی هه‌بێ حه‌رام نییه، چونكه چه‌ند مانگ ره‌نجی كێشاوه و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی پێشكه‌ش كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌مه وڵاته به‌بێ ئه‌وه‌ی داواكاری حیزبی خۆی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌وه باری سه‌رنجێكی ئیجابی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵك له خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆن دروست ببێت كارێكی مه‌ده‌نی و سیاسیه و نه حه‌رام و قه‌ده‌غه و نه عه‌یبه، به‌پێچه‌وانه‌وه مافێكی سروشتی ئۆپۆزسیۆنه.
KNN: ئه‌مه کۆبونه‌وه‌یه دو به‌ره‌ی جیاوازه یاخود پپێنج حیزبی سیاسی؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: به داخه‌وه تێکه‌ڵکردن هه‌یه له‌م مه‌سه‌له‌دا، چونکه کۆبونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌ک تێپه‌ڕیوه له‌ناو ناوه‌ندی میدیا و فیکری کوردی‌دا که حکومه‌ت به ده‌سه‌ڵات داده‌نێن، چونکه یاسادانان و دادوه‌ری و راپه‌ڕاندن هه‌مویان ده‌سه‌ڵاتن و ئۆپۆزیۆنیش به‌شداره له په‌رله‌مان که ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵه‌یه وه‌ک روبح و روعبهکه و جوعمه و جومعه‌که‌ی لێهاتوه، ئه‌گه‌ر له بارێکی ئاسایدا بژین و حکومه‌ت توانا و مه‌رجه‌عی بڕیاردانی وڵاتێک بێت به حیزبه حکومڕانهکانیشهوه، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و گفتوگۆیانه له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومه‌تدا بێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا حکومه‌ت ئه‌و مه‌رجه‌عه نییه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه، بۆیه گفتوگۆکان پێنج قۆڵین له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و دو حیزبه حکومڕانیه‌که‌ی کوردستان، یاخود به مانایه‌کی تر ئه‌و دو حیزبه‌ی پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتن له هه‌رێمی کوردستاندا و بڕیاری ئه‌منی و ئابوری و په‌روه‌رده‌ی و هه‌مو بڕیاره‌کانی تریان به ده‌سته، بۆیه کۆبونه‌وه‌کان له نێوان پێنج حیزبدان، به‌ڵام به‌و پۆلێنکردنه و به‌و ناونیشانه.
KNN: ئێوه سێ حیزبی ئۆپۆزسیۆنی جیاوازن به تایبه‌ت له بواره ئایدۆلۆژیهکهدا، چی ئێوه‌ی کۆکردۆته‌وه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کۆکردۆته‌وه یه‌که‌م ئۆپۆزسیۆن بونه که هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌ش ئۆپۆزسیۆن بو کۆمه‌ڵیک خاڵی هاوبه‌شت بو درست ده‌بێت، ئاساییه سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن خاڵه هاوبه‌شه‌کانیان له چه‌ند لایه‌نێکی حکومڕان زیاتر بێت، دوه‌م ئێستا ئێمه هه‌رسێ لایه‌نه‌که ناونیشانی گشتیمان بوه به ریفۆرخوازی و داوای چاکسازی ریشه‌یی ده‌که‌ین له هه‌رێمی کوردستاندا، هه‌روه‌ها پشتیوانی کردن له شه‌قام و هاوڵاتیانی کوردستان به تایبه‌تی ناڕازیبون، ئه‌م خه‌مانه پرۆژه‌یه‌کی سیاسی هاوبه‌شی بۆ ئێمه خوڵقاندوه که ئه‌مانه په‌یوه‌ندی به نوێژ و رۆژ و بێ ریشی و ریشه‌وه نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به ماف و ئازادی و که‌رامه‌ت و کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه هه‌یه، که چۆن گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێت و هێزی پێشمه‌رگه پیشه‌یی بکرێت و بودجه‌یه‌کی شه‌فاف هه‌بێت و پاره‌ی ئه‌م وڵاته بۆ قازانجی خه‌ڵکی کوردستان بێت، چۆن ده‌سه‌ڵاتێکی دادوه‌ری بێلایه‌ن و به‌هێزمان هه‌بێت، بۆیه له‌کاتێکدا که به‌ده‌وری پرۆژه‌یه‌کی سیاسی کۆبوینه‌وه یاخود به زمانی ئیسلامی به ده‌وری سه‌حیفه‌ی مه‌دینه‌دا کۆبوینه‌وه، له‌وکاته‌دا که‌سمان نه ئیسلامین نه عه‌لمانین، هه‌ردوکیشمان شوناسی خۆمان پارێزراوه و به‌تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌وه به‌شداری هاوههڵویستیهکه ده‌کات و کۆبونه‌وه به ده‌وری پرۆژه‌که‌دا ده‌کات، به‌ڵام خه‌می هاوڵاتیان و ئۆپۆزسیۆن بون ئێمه‌ی به‌ده‌وری پرۆژه‌یه‌کی سیاسی له‌م قۆناغه‌دا کۆکردۆته‌وه.
KNN: چی ده‌سه‌ڵاتی کۆکردۆته‌وه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆکردۆته‌وه دهسهڵاتداربونه که هه‌ردوکیان دو هێزی ده‌سه‌ڵاتدارن، دو هێزی مێژویی کوردستانن، دو مۆدێل حیزبی له‌یه‌که‌وه نزیکن، له روی پێکهاته‌ی حیزبی و ستراتیژیه‌ت و جۆری ئیش‌کردنی حیزبی له یه‌ک ده‌چن، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش که له‌نێوان ئه‌و دو حیزبه‌دا هه‌یه، کۆمه‌ڵیک هاوبه‌شیش هه‌یه له‌نێوان هه‌مو حیزبه کوردیه‌کاندا هه‌یه به فه‌رمانڕه‌وا و ئۆپۆزسیۆن و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش، که بریتین له به‌رگریکردن له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به زه‌مینه سازکردنیشهوه بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی، پارێزگاریکردن له مافه ده‌ستوریه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان، پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی کوردستان، قوڵکردنه‌وه‌ی دیموکراسی و دادوه‌ری که ئه‌مانه هه‌موی خاڵی هاوبه‌شن له‌نێوان هه‌مو هێزه‌کان به سیفه‌تی کوردستانی بون، واته ئێمه هه‌مو شته‌کانمان جیاواز نین، به‌ڵکو له‌سه‌ر مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ئێمه جیاوازین، بۆیه گرنگه بزانین له کوێدا جیاوازیمان هه‌یه و له کوێدا ئه‌و جیاوازیانه رێکده‌خه‌ین و خاڵه هاوبه‌شه‌کان له کوێدان و چۆن بیانیکهین به چوارچێوه‌یه‌ک بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵین ململانێکان به‌ره‌و توندوتیژی بڕۆن، بۆئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی کێبڕکێی مه‌ده‌نیدا بمێنێته‌وه.
KNN: ئایا ئه‌وه‌ی ئێوه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ تهرحتنا کردوه ته‌نها ئه‌م پرۆژانه‌ن، یاخود مه‌سه‌له‌ی ئاسایکردنه‌وه‌ی کوردستان به به دادگایی گه‌یاندنی بکوژه‌کانیش باسکراوه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: جه‌وهه‌ری پرۆژه‌کانی ئێمه چاره‌سه‌رکردنی چوار کێشه‌ی ریشه‌ییه که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه و ژێرخان و دایکی کێشه‌کانن، یه‌که‌میان که‌می دادپه‌روه‌ری و هه‌بونی گه‌نده‌ڵیه له هه‌رێمی کوردستاندا، دوه‌میان نه‌بونی سه‌روه‌ری یاسا و حوکمی دامودهزاگاکانه له هه‌رێمی کوردستاندا، سێیه‌میان ناکارایی و لاوازی جه‌سته‌ی ئیداری و حکومڕانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، که‌می خزمهتگوازاریه له‌م وڵاته‌دا، کێشه‌ی خاوه‌ن قوربانی و برینداره‌کان نه‌بونی سه‌روه‌ری یاسایه که ئێمه داوای ده‌که‌ین له پرۆژه‌که‌ماندا، جگه‌له‌وه‌ی ئێمه له یه‌که‌م دانیشتن‌دا به راشکاوی داوای هه‌مو ئه‌و حوکمه قهزاییانهمان کرد که ده‌رچون و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک تاوانبارن به شه‌هیدکردن بریندارکردنی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک، داوامانکرد بۆ زه‌مینه سازکردن بۆ سه‌رکه‌وتنی گفتوگۆ پێویسته ئه‌و که‌سانه راده‌ستی یاسا بکرێن له چوارچێوه‌ی یاسادا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت، خۆ ئه‌و دادگایانه دادگای ئۆپۆزسیۆن نییه، به‌ڵکو دادگای وڵاته‌که‌یه و ده‌بێت ریز له بڕیاری ئه‌و دادگایانه بگیرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌که‌دا بکه‌ین.
KNN: خه‌ڵک ده‌پرسن ئایا ئۆپۆزسیۆن سازش ده‌کات یاخود نا؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرۆژه‌کانه‌وه هه‌یه مافی خه‌ڵکه و سازشی تیا نییه، به‌ڵام ئایا ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت کراوه و نه‌رم بێت به‌سه‌ر خیار و شێوازی جۆراوجۆردا بۆ ئیش‌کردن له‌م چاکسازیه‌دا، واته بمانه‌وێت ئه‌م کێشانه سه‌د له سه‌د له سێ مانگدا چاره‌سه‌ر ببن یاخود ئێمه یه‌ک میکانیزم به راست بزانین، ئێمه کراوه‌ین به‌سه‌ر هه‌وم ئه‌و تهرحانهدا و بگه‌ینه قه‌ناعه‌ت هه‌ر میکانیزم و چوارچێوه و دۆخێک ده‌توانێت خزمه‌ت به پیاده‌کردنی ئه‌م پرۆژه چاکسازیه ریشه‌ییه بکات ئێمه کراوه ده‌بین به‌سه‌ر ئه‌و بۆچونانه‌دا، به‌ڵام مافی سازشکردنمان له‌سه‌ر دورشم و پره‌نسیپ و ئامانجه گشتیه‌کان نییه، ته‌نها له چۆنێتی ئیش‌کردن بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌وه‌نده‌ی واقیعیه‌تی سیاسی دهیخوزێت ئێمه کراوه‌ین به‌سه‌ر ته‌رحه جۆراوجۆره‌کاندا له‌پێناوی پیاده‌کردنی پرۆژه‌که‌دا.
KNN: تۆ ئه‌ندامی وه‌فدی گفتوگۆکانیت، بێجگه له‌م پرۆژانه شتێکی تر هه‌یه پێی بوترێت ئه‌جێندای پشت په‌رده‌و هاوڵاتی نه‌یزانێت؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: به‌دڵنیاییه‌وه هیچ شتێک نییه که هاوڵاتی نه‌یزانێت، ئه‌وه‌ی ئێمه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ین پرۆژه‌که‌ی خۆمانه، پاشان ئه‌م پرۆژه‌یه فراوان بوه و خاڵه هاوبه‌شه‌کانی حه‌ڤده خاڵه‌که‌ی په‌رله‌مان و په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و داواکاریه‌کانی شه‌قام ههموێ ڵی چوارچێوه‌ی شه‌ش پاکێجدا، پاشان بۆ وردکردنه‌وه‌ی چۆنێتی پیاده‌کردنی ئه‌م ناونیشانه گه‌وره چاکسازیانه یازده پرۆژه‌مان داوه به لایه‌نی به‌رامبه‌ر که به‌م جۆره با چاکسازی له وڵاته‌که‌ماندا بکرێت، بۆیه شتێکی شاراوه له‌ناو گفتوگۆکانی ئێمه‌دا نییه، چونکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شتێکی شاراوه‌مان نه‌بوه و پرۆژهکانیشمان ئاشکراکرد، ده‌بێت هاوڵاتیانی کوردستان بزانن ئه‌وه‌ی له شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆن و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه ئاشکرامانکردوه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌وانه گفتوگۆ ده‌که‌ین و به‌ده‌رله‌وه ئه‌جێندا و ته‌وه‌ری تر نییه بۆ گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردولادا.
KNN: زۆرجار له‌سه‌ر ئاستی باڵا باس له‌وه ده‌کرا نازانرێت ئۆپۆزسیۆن چی ده‌وێت، ئایا دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژانه ئیتر رونه چیتان ده‌وێت؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: ئێستا کاتی ئه‌و پرسیاره به سه‌رچو ، چونکه له هه‌مو کات رونتره و نه‌ک سیاسییه‌کان کۆمه‌ڵگای کوردیش ده‌زانێت ئۆپۆزسیۆن چی ده‌وێت، ئۆپۆزسیۆن چاکسازیه‌کی ریشه‌یی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێت، بۆچون و تێڕوانینی بۆ ئه‌م چاکسازییه چۆنه و له‌چه‌ند بواردا بێت و به‌چی میکانیزمێک بکرێت، له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و پرۆژه‌دا هاتوه و ته‌سلیمی لایه‌نی به‌رامبه‌رمان کردوه.
KNN: له یه‌کێک له وتاره‌کانی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فاشدا هاتوه که به‌ڵی ئاغایان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن کورت و کرمانجی چاکسازی ریشه‌یمان ده‌وێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌ی چاکسازی ریشه‌ییه که ده‌خرێته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ یه‌کێتی و پارتی ئاماده‌ن دان به‌وه‌دا بنێن، به‌ڵێ پێویستمان به چاکسازی ریشه‌یی هه‌یه، یاخود نه‌خێر ته‌نها پێویستمان به چاکسازی هه‌یه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: مه‌رج نیه راسته‌وخۆ ئه‌وه بڵێن، به‌ڵام که پرۆژه‌کانی ئێمه‌یان وه‌رگرتوه و پێیان وتوین به جدی مناقه‌شه‌ی ده‌که‌ن، پرۆژه‌کانی ئێمه‌ش بۆ چاکسازی ریشه‌ییه که‌واته خودی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پرۆژه‌کاندا داننانه به‌و واقیعه‌ی که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه.
KNN: یه‌کێکی تر له‌و مه‌ترسیانه‌ی که خه‌ڵک له هه‌رێمی کورداستاندا ئه‌زمونێکی تاڵی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه مه‌سه‌له‌ی دورودرێژی کۆبونه‌وه‌کانه، له‌م دو کۆبونه‌وه‌ی کردوتانه ئێوه گه‌شتون به‌چی؟ ئێستا له کوێدان؟ به نیازن چه‌ند کۆبونه‌وه‌ی تر دابنیشن؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: ئه‌و دو کۆبونه‌وه یه‌که‌م دیدوبۆچونی یه‌کتریمان ناسی و ئێستا ده‌زانین هه‌ر لایه‌نه‌مان چۆن بیر له کێشه‌کان و چاره‌سه‌ره‌کانی ده‌کاته‌وه، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی گفتوگۆ کردوه وه‌ک رێکارێک بۆ گه‌شتن به چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه، که به رۆحیه‌تی گه‌شتن به رێکه‌وتن هاتون به‌شداریان له‌م کۆبونه‌وه‌دا کردوه، شتی داهاتو له کۆبونه‌وه‌ی داهاتوه‌وه ده‌ستپێده‌کات، که ئێمه چاوه‌ڕێین ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌و یازده پرۆژه‌ی ئێمه بده‌نه‌وه، له روانگه‌ی وه‌ڵامه‌کانی ئه‌وانه‌وه ئێمه‌ش دیدی خۆمان له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسیاری ئه‌وان وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه که به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی حکومه‌ته‌وه هه‌یه، پێموانیه هه‌ردولامان به تایبه‌تیش ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ درێژکردنه‌وه‌ی کاتی گفتوگۆکاندا بێت، ته‌نها به‌و ئه‌ندازه‌ی خودی گفتوگۆکان و گه‌شتن به به‌رئه‌نجامێکی باش له گفتوگۆکاندا پێویستیان به کات هه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده کار له‌گه‌ڵ گفتوگۆکاندا ده‌به‌ینه سه‌ر، نه‌ک چل دانیشتن و په‌نجا دانیشتن، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی نیه‌تی باش و رۆحیه‌تی به یه‌کگه‌شتن هه‌بێت پێویستمان به دانیشتنی زۆر نابێت.
KNN: ئه‌وان له دانیشتنی داهاتودا وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌ده‌نه‌وه که پرۆژه‌کانی ئێوه‌یان پێ چۆنه یاخود ئالیه‌ت بۆ جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌کانی ئێوه داده‌نێن؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی پرۆژه‌کانی ئێمه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، چه‌ند ئه‌م پرۆژانه‌ی ئێمه‌یان قبوڵه و له کوێدا تێبینی و ره‌خنه‌یان هه‌یه و له کوێدا داوای گۆڕان ده‌که‌ن، چاوه‌ڕی ده‌کرێت مناقه‌شه‌ی ئه‌م شتانه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ین.
KNN: بۆچونێک هه‌یه هه‌زاران سه‌عات دانیشتن باشتره له یه‌ک سه‌عات شه‌ڕکردن یاخود به‌ریه‌ککه‌وتن، به‌ڵام له پاڵ ئه‌م بۆچونه‌دا که ئۆپۆزسیۆن وه‌ک بنه‌ما به کاری ئه‌هێنێت بۆ گفتوگۆکردن، ئاگاداری ئه‌و حه‌ماس و چاوه‌ڕوانیه‌ی خه‌ڵکن بۆ ئه‌نجامی گفتوگۆکان؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: به‌ڵێ به جوانی هه‌ستی پێ ده‌که‌ین، خه‌ڵکی کوردستان به ئینتیما و ناوچه وفیکری جیاجیای سیاسییه‌وه زۆر به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌نجامی ئه‌م کۆبونه‌وانه، بۆیه ده‌بێت زۆر به رۆحێکی لێپرسراوانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رئه‌نجامی ئه‌م کۆبونه‌وانه بکه‌ین، ئه‌و قسه‌ش له رویه‌که‌وه راسته ده‌ڵێت هه‌زار سه‌عات گفتوگۆکردن باشتره له سه‌عاتێک شه‌ڕ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر گفتوگۆیه‌ک به هه‌زار سه‌عات نه‌گاته ئه‌نجام له‌و نێوه‌ڕاسته‌دا ده شه‌ڕی لێ ده‌که‌وێته‌وه، هه‌رکاتێک گفتوگۆ له رێکارێکی واقیعیه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، به وه‌سیله‌یه‌ک گه‌ڕا بۆ خۆپێچدان به ده‌وری ئامانجه راسته‌قینه‌کانی گفتوگۆ، ئه‌وکاته ته‌نها به‌ناو گفتوگۆ ده‌مێنێته‌وه و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه و ده‌بێته وه‌سیله‌یه‌ک به ده‌ست هه‌ندێک لایه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێکی دیاریکراوی پێ ببڕرێت.
KNN: دوا قسه‌ت له‌م به‌رنامه‌یه‌دا؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: هیوادارم له‌م گفتوگۆیانه‌دا تێگه‌شتبین وڵاتی ئێمه کێشه‌ی هه‌یه، رۆحیه‌تی ئیش‌کردنی هاوبه‌شمان هه‌بێت و ئاماده‌ی هه‌مو ئه‌و باجه راسته‌قینانه بین که چاکسازی پێویستی پێیه‌تی، چونکه چاکسازی له وڵاتی ئێمه و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا به‌دیلی نییه.
دیمانه‌که به فیدیۆ...