دیمانه‌
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات




Monday, July 25, 2011
 
     

دیمانه‌: شوان بورهان له‌كی‌
له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی‌، جۆزێف ترینتۆ رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی و سه‌رنوسه‌ری سایتی (DCBureau.org) باس له‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ناوبراو پێیوایه‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ به‌ناوی‌ لۆبیه‌وه‌ كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی‌ فه‌رمانڕه‌وا ده‌كه‌ن، ترینتۆ ده‌ڵێت: "كۆماریه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر ده‌یانویست كورد وه‌كو ئامیرازێك له‌ دژی سه‌دام به‌كاربهێنن، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌موی پێچه‌وانه‌ بوه‌وه‌، چونكه‌ حكومه‌تی كوردی و سه‌ركرده‌ كوردیه‌كان زۆر زیاتر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان تێكه‌ڵ كردوه‌. ئیداره‌ی ئۆباماش گرنگیه‌كی ئه‌وتۆ به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات".

سبه‌ی: تۆ له‌ بابه‌تێكدا به‌ ناوی (عێراقكی دیكه‌ی تر) ئاماژه‌ت به‌ كه‌مپه‌ینێكی كوردی له‌ ئه‌مه‌ریكا كردوه‌، پێتوایه‌ ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ بۆ یارمه‌تیدانی كوردستان و میلله‌تی كورده‌ یان بۆ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا هێشتنه‌وه‌ی پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌ له‌ كوردستاندا؟
جۆزێف ترینتۆ: به‌ بۆچونی من ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ دیزاین كراوه‌ بۆ به‌رژوه‌ندی دو بنه‌ماڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ و پاره‌ی میلله‌تی كورد به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن، بۆ به‌ڵێنده‌ره‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان و ئه‌وانی تر و زۆر له‌وه‌ زیاتریش هه‌یه‌ له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا.

سبه‌ی: ئه‌كرێ پێمان بڵێی كێ ئه‌و (عێراقه‌ی دی) له‌ ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراندوه‌ و كاری ئه‌و كه‌سانه‌ چیه‌ له‌وێ؟
جۆزێف ترینتۆ: بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌م لۆبیه‌یان له‌ واشنتۆن دامه‌زراندوه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا و به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی ئیداره‌كه‌ی ئۆباما و كۆنگرێس و ده‌می سیاسییه‌ ئه‌مه‌ركیه‌كان و جه‌نه‌راڵه‌ خانه‌نشینه‌كان چه‌ورده‌كه‌ن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق.

سبه‌ی: ئایا ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ خانه‌نشینانه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌؟
جۆزێف ترینتۆ: ئه‌و جه‌نه‌راڵانه‌ دۆسته‌ كورده‌كانیان قه‌ناعه‌ت پێكردوه‌ كه‌ كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له‌ راستیدا له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ سوپایان به‌جێهێشتوه‌ كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه‌.

سبه‌ی: له‌ئێستادا هاوڵاتیانی كوردستان تاڕاده‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا توڕه‌ن، چونكه‌ له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یان وت پشتگیری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین له‌لایه‌كی تر ده‌ستخۆشیان له‌ پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌كرد كه‌ 10كه‌سیان كوشت و به‌ سه‌دانیشیان برینداركرد. پێتوایه‌ ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردنی نوێنه‌ره‌كانیه‌تی له‌ كوردستان؟ ئه‌گه‌ر ئاگاداره‌ كه‌واته‌ بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاست سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
جۆزێف ترینتۆ: پێموایه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌زانن كه‌ ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ چۆنن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وانه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌بێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ئه‌مه‌ریكاش هه‌ستی كرد كه‌ به‌هۆی بێده‌نگكردنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌توانێ زوتر سوپاكه‌ی پاشه‌كشه‌ پێبكات.

سبه‌ی: هه‌ندێك له‌ خه‌ڵك پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌نها بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی باسی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كات له‌ عێراق، چونكه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كوشتنی خه‌ڵك له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بو. تۆ پێتوایه‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی له‌ عێراقه‌ یان چه‌سپاندنی دیموكراسی و مافی مرۆڤ؟
جۆزێف ترینتۆ: پێشه‌كی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركی خۆی له‌ عێراق به‌جێگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئازادیتان ده‌وێت له‌ پارته‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌بێت هه‌رێمه‌كانی تری عێراق رازی بكه‌ن كه‌ له‌ به‌رژوه‌ندی ئه‌وه‌ندایه‌ كه‌ یارمه‌تی تێكۆشانی ئێوه‌بده‌ن.
چی به‌رژوه‌ندیه‌ك؟ ئه‌مه‌ریكا ملیاره‌های له‌ عێراقدا خه‌رجكرد، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا ته‌نها سه‌ربازی كوژراو و به‌ ده‌یان هه‌زار برینداری له‌گه‌ڵ خۆی برده‌وه‌، ئێمه‌ زۆرمان به‌خشی بۆ كۆتاهێنان به‌ سه‌دام به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی راستی. تێكۆشانه‌كه‌ی ئێمه‌ ته‌نها ئێرانی به‌هێزكرد و چه‌ندان سه‌دامی بچوكی له‌ كوردستان و به‌شه‌كانی تری عێراقدا دروست كرد.
ئێمه‌ زۆرمان به‌خشی له‌پێناو ئازادكردنی وڵاته‌كه‌ی ئێوه‌ له‌ سه‌دام، له‌لایه‌ن سه‌رۆك بوشه‌وه‌، درۆمان له‌گه‌ڵ كرا كه‌ بۆچی له‌ عێراقین و ئه‌و هه‌وڵانه‌شی كه‌ تائێستا دراون وا دیاره‌ ته‌نها بۆ به‌هێزكردنی ئێران بوه‌.
 
سبه‌ی: رای تۆ وه‌كو رۆژنامه‌نوسێك و چاودێرێكی سیاسی له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌مه‌ریكا چیه‌؟ پێتوایه‌ ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی كوردبێت یان په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌ نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت؟

جۆزێف ترینتۆ: پێموایه‌ كۆماریه‌كان و لایه‌نكانی تر ده‌یانویست كورد وه‌كو ئامرازێك له‌ دژی سه‌دام به‌كاربێنن، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌موی پێچه‌وانه‌ بوه‌وه‌، چونكه‌ حكومه‌تی كوردی و سه‌ركرده‌ كوردیه‌كان زۆر زیاتر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان تێكه‌ڵ كردوه‌. ئیداره‌ی ئۆباماش گرنگیه‌كی ئه‌وتۆ به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌ سه‌رۆكی عێراق ئه‌و لۆبییه‌ی ئه‌مه‌ریكای كۆنترۆڵ كردوه‌.

سبه‌ی: كورده‌كانی عێراق چۆن ده‌توانن په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پێشبخه‌ن؟ ئایا كردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ بازاڕێكی نه‌وت و هه‌لی‌ كار بۆ جه‌نه‌راڵه‌ خانه‌نشینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌یه‌كی راسته‌ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا؟
جۆزێف ترینتۆ: ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نین ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی خۆیان له‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت و بێن لێره‌ كه‌یسی خۆیان دروست بكه‌ن. نه‌وت هی عێراقه‌ نه‌ك كوردستان پێویسته‌ له‌نێوان عێراقیه‌كاندا دابه‌ش بكرێت نه‌ك به‌ڵێنده‌ره‌ بیانییه‌كان، له‌جیاتی كڕینی باڵه‌خانه‌ سه‌ركرده‌كان ده‌بێت گرنگی بده‌ن به‌ دروستكردنی پیشه‌سازی خۆماڵی نه‌وت و غاز كه‌ هه‌لی كاری گرنگ بۆ هه‌مو عێراقیه‌كان دابین ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورده‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بده‌ن.


پڕۆفایل:
جۆزێف ترینتۆ: رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكیه‌ و 35 ساڵه‌ رۆژنامه‌نوسی لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌.
تائێستا 6 جار پاڵێوراوه‌ بۆ خه‌ڵاتی (پوڵتزه‌ر) و هه‌روه‌ها كاری بۆ كه‌ناڵی CNN ئه‌مه‌ریكی كردوه‌ و خاوه‌نی شه‌ش كتێبی بڵاوكراوه‌یه‌.
 ئێستاش سه‌رنوسه‌ری سایتی DCBureau.orgه‌ و له‌ چه‌ند بابه‌تێكی‌ رۆ‌وژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانی به‌رپرسانی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكیه‌كانی‌ عێراق كردوه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
دیاکۆ
 کاک سەباح عەلی قارەمان، بە ڕاستی بیر و بۆچونی جەنابت لە hەمو کەسێ سەیر ترە. زۆر کەس لە کوردستان تا قسەیێ ئەکەن یەکسەر ئەڵێن بارزانی و تاڵەبانی نەوتی کوردستان دەردەهێنن و بۆ خۆیان دەبەن و یەک فلسیشی ناچێتە گیرفانی خەڵکی فەقیر و هەژار!!! باشە خۆ لە کوردستان هەر کەسێ وا ئەیبینی بە جۆرێ لە جۆرەکان مەعاش لە حکومەت وەر ئەگرێ ئەی ئەو مەعاشە لە کوێوە دێ ئەگەر ئەوان هەمو داهاتەکەی ئەبەن بۆ خۆیان؟!!! ئەی ئەو وڵاتە بەچی بەڕێوە ئەچێ؟!!! برای بەڕێز لەو وڵاتانەی کە نەوتیان نیە حکومەت زەریبە و باجێکی زۆر لە خەڵک وەرئەگرێ بەڵام بە جێگەی ئەوە لە کوردستان داهاتی نەوت خەرج ئەکرێ. کەس لاری لەوە نیە کە گەندەڵی و ناشەفافیەت و نەشارەزایی لە هەمو بوارێ لە کوردستان بە زەقی دیارە بەڵام نەک بەو ڕادەی جەنابت باسی ئەکەی. شتێکی دیکەش کە زۆر گرنگە ئەوەیە کە زۆر لە کێشەکان لە کوردستان لە کلتور و لاوازی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی خەڵکەوە سەرچاوە ئەگرێ و چارەسەرکردنیشیان کارێکی زۆر درێژخایەن و قورسە. بۆ نمونە گەندەڵی کێشەیه‌کی کلتوریە وە تەواوی حکومەتەکانی ئەو ناوچەیە پێیه‌وه‌ ئەناڵێنن. باشە بۆ پرسیارێ لە خۆت ناکەی "پێت وایە ئەگەر بارزانی و تاڵەبانی و هەمو ئەو سەرکردە باڵایانە لاچن لە سەر دەسەڵات ئیتر گەندەڵی چارەسەر ئەبێ؟!!!" نا برای ئازیز کێشەکان شەخسی نین کێشەکان کلتوری و هەمەگیرە. با لە جیاتی ئەم و ئەو تۆمەتبارکردن ئاوڕێ لە کێشەکان بدەینه‌وه‌ و هەر کەس و بە قەدەر توانایی و مه‌جالی خۆی بۆ باشترکردنی وەزعی کورد و کوردستان تێکۆشین.
سەباح عەلی قارەمان
 هەندێک کەس کۆمینتی سەیر و سەمەرەیان نووسیووە لە سەر چاو ئەم چاوپێکەوتنە، دەڵین نەوت نەوتی عێراق نیە هی کوردستانە، باشە خۆ کەس ئینکاری ئەو بابەتەی نەکردووە، ئینجا خۆ جۆزێف ترینتۆ نەوتی کوردستانی دەر نەهێناوەو پارەکەی بداتە حکومەتی عێراق، ئەوە بارزانی و تاڵەبانین لە بەر بەرژەوەندی بنەماڵەکانیان ودارودەستەکانیان نەوتی کوردستان دەردەهێنن و بۆ خۆیان دەبەن و یەک فلەسیشی ناچێتە گیرفانی خەڵکی فەقیر و هەژاری ئەم وڵاتەوە، ئیتر پێم سەیرە کۆمەڵێک خەڵکی بەرژەوەندی خواز و کە سەرکردەکانی ئەوان لە بەغداد کوردستان و نەوەتەکەی و کەرکوکیان هەڕاج کردووە، کەچی ئەیانەوێت بێن کوردایەتی بە کاکە شوان بفرۆشنەوە، ئەگەر ئەوانەی کە رەخنەیان گرتووە راست دەکەن و خەڵکانی نیشتمانین با پەلی سەرۆک و سەرکردەکانی لە بەغدا راکێشێتەوە بۆ کوردستان و پێیان بڵێن بەسە سوکایەتی بە گەلی کورد و هەڕاجکردنی خاکی کوردستان لە بەرانبەر پۆڵ و کورسیدا
هاوژین علی
 سه‌ره‌تا پێویسته‌ له‌سه‌ر خاڵێک به‌ زه‌قی بوه‌ستین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان به‌ نه‌یارو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌مه‌ریکا له‌ خۆیان ڕازیبکه‌ن و هه‌مان هه‌ڵه‌ی شیوعیه‌کانی جاران ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ ئه‌گه‌ر له‌ مۆسکۆ باران بباریبایه‌ ئه‌وان له‌ شوێنه‌کانی خۆیانه‌وه‌ چه‌تریان به‌رزده‌کرده‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ئه‌م کاره‌ له‌ گه‌ڵ واشنتۆندا ئه‌کرێت!؟ به‌ ڕای من کێشه‌که‌ش بۆ نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هزرو بیرکردنه‌وه‌دایه‌ که‌ جۆرێک له‌ وابه‌سته‌یی کوێرانه‌ بۆ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌لای ئێمه‌ دروست بووه‌ و لامان وایه‌ هه‌موو دنیا بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریکاو کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌ودا هه‌ناسه‌ ئه‌دات‌! به‌ڵام له‌ نزیکترین ڕوداوه‌کانی ناوچه‌که‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی سیاسته‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاوه،‌ که‌ هه‌موو ئومیدیان به‌ دیکتاتۆره‌کانه‌وه‌ گرێدابوو، گه‌لانی ناوچه‌که‌ ڕاپه‌ڕین و دیکتاتۆره‌کانیان ڕوخان. قسه‌که‌ری سارکۆزی پێش ڕۆژێک له‌ هه‌ڵهاتنی بن عه‌لی پشتیوانی خۆی بۆ بن عه‌لی له‌ تونس دووباره‌کرده‌وه‌، خاتوو کلینتۆن دوو هه‌فته‌ پێش له‌ لاچونی حوسنی موباره‌ک باسی له‌ سه‌قامگیری ڕژێم له‌ میسر ده‌کرد!؟ ئه‌مه‌ هه‌ڵویسته‌ جوامیره‌کانی وڵاتانی به‌ناو دیموکراتی بوون له‌ مه‌ڕ ڕوداوه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین که‌ به‌ ئیراده‌ی خه‌ڵکی ته‌قیوه‌ته‌وه‌! قسه‌ی من له‌سه‌ر نه‌بوونی ئیراده‌و نه‌بوونی فکری سه‌ربه‌خۆو ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ کاری سیاسیدا له‌ کوردستانی باشور، ئه‌مه‌ش به‌ پێجه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌ که‌ له‌ کوردستانی باکوردا به‌دیده‌کرێت. سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئه‌وێ به‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ دۆزی میلله‌ته‌که‌مان تێده‌کۆشن و باکی ئه‌وه‌یان نیه‌ کێ به‌ سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانیان دڵخۆش ده‌بن یان نابن. له‌یلا زانا بێ پرینگانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا بوێرانه‌ ڕه‌خنه‌ی توند له‌ سیاسه‌ته‌کانی کۆن ونوێی ئه‌وروپا ده‌گرێت له‌مه‌ڕ کێشه‌ی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌وان به‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی مێژویی نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وان سه‌رباری سه‌ختی هه‌لومه‌رجی خه‌باتیان به‌ڵام له‌ سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنی به‌رده‌وامدان. ئێمه‌ش که‌ له‌ بارودۆخێکی له‌بارتداین و فرسه‌تی باشترمان بۆ هه‌ڵکه‌وتووه‌ به‌ڵام ده‌بێت ببینه‌ سێبه‌ری هێزه‌ ده‌ره‌کیه‌کان و دڵی ئه‌وان له‌ خۆمان ڕازی بکه‌ین و کێشه‌ ڕاسته‌قینه‌کانی میڵله‌ت بچنه‌ په‌راوێزی هه‌موو هه‌وڵ و باسه‌کانه‌وه‌. مایکل ڕۆبین هه‌موو میلله‌تی کوردی کرده‌ ده‌ڵاڵی سۆزانیه‌کان ئێمه‌ چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ین و وه‌سف و ناوبانگی بۆ دروست ئه‌که‌ین، سه‌رکرده‌کانمان هیچ وڵاتێک و که‌سێکی بیانی نه‌ما نه‌یکه‌نه‌ دۆستی دێرینی کورد و ڕاستیه‌ مێژوییه‌کان لنه‌وقوچ نه‌که‌نه‌وه‌ له‌لامان؟ ئه‌مه‌ شێوازو میتۆدی سیاسه‌تکردنی باوه‌ له‌ کوردستان و وه‌ک په‌تا هه‌مووانی گرتووه‌ته‌وه‌ که‌ لێره‌شدا بۆ جارێکی تر له‌م چاوپێککه‌وتنه‌دا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌. ڕازیکردنی دڵی ئه‌مه‌ریکاییه‌ک گرنگتره‌ له‌ ڕازیکردنی دڵی خه‌ڵکی میلله‌تی خۆمان و داکۆکیکردن له‌ دۆزه‌ ڕه‌واکه‌ی!!
ابوزيد صالح
 كله‌یی‌ یه‌كی‌ كوردانه‌ له‌ كاك شوان و سایتی‌ سبه‌ی‌ له‌م سه‌ر زه‌مینه‌ كه‌راون به‌دوای‌ رۆزنانه‌نوسیكی‌ وه‌ك تری‌نتۆ ئایه‌ به‌لینی‌ باراستنی‌ میلله‌ته‌كه‌مان و به‌لینی‌ روخانی‌ سه‌دام و به‌لینی‌ محامی‌ بونی‌ كلینتۆن بۆ كورد كاریكه‌رتر نه‌بون له‌م قسانه‌ی‌ ترینتۆ یان هه‌نكتان له‌ دارا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كورد له‌ سه‌رده‌می‌ مادده‌وه‌ بئ هۆ نه‌بوه‌ تا ئیستا ب‌و كیانه‌ وه‌ك به‌ریز نه‌وشیروان مصطفی‌ له‌ نوسینه‌كانی‌ دا به‌تایبه‌ت به‌نجه‌كان یه‌كتر ده‌شكینن ئامازه‌ی‌ بیداوه‌ ئومید ده‌كه‌م نه‌ كۆرش بین و نه‌ یه‌زدان شیر و مه‌لای‌ خه‌تئ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌له‌مان له‌ كیس نه‌جئ
kami
 براده‌ر.. له‌گه‌ڵ رێزم به‌ڵام خۆ چه‌ند شه‌و پێش ئێستا بایدن له‌گه‌ڵ بارزانی‌ قسه‌ی‌ كرد. سه‌ره‌خۆشی‌ لێكرد. وه‌زیری‌ دیفاع دێته‌ هه‌ولێر و ئه‌ڵێت عێراق و ئه‌مه‌ریكا چاویان له‌ حكومه‌تی‌ بارزانیه‌ .. تكایه‌ وورد بن له‌ نوسینی‌ هه‌واڵ.
ره‌حیم
 دیاره‌ پرسیارکه‌ره‌که‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌مریکییه‌ نه‌گه‌ییوه‌. ئه‌و خۆی باوه‌ڕی به‌ بوونی کورد نییه‌ و ده‌ڵێ بۆ دامه‌زرانی دیوکراتی ئێوه‌ بچن یارمه‌تی له‌ به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێڕاق وه‌ر گرن! جارێکی دیکه‌ش ده‌ڵێ ئه‌وه‌ نه‌وتی کوردستان نییه‌ به‌ڵکو هی عێڕاقه‌. زۆر سه‌یره‌ له‌گه‌ڵ که‌سێک قسه‌ بکه‌ی و له‌ وته‌کانی تێنه‌گه‌شتبێتی. ده‌بوو ئه‌و ژوڕنالیسته‌ به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بۆچوونانه‌ی بکردایه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر کوردی بوونی نه‌وت و ناسنامه‌ی کوردی ته‌ئکیدی کردبا! له‌گه‌ڵ سڵاو.
hewa
 barasty am dastlata ......... be bazayya, am kurda chy xweny narsht, am dastlata ra7m ba kasukary anfal nakat ,ba brendararn y kemya baran nakan, , mujremakan bar adnu, xweny lawan banahaqa arezhen , bkuzhkan padasht akan, aman tawana amna hamesha sar ..........ba kurd
kawa
 hamu kurd azane am du ba naw .......... .............xoshyan azanen ........, balam chie bkiret bo awaya amanaman la kol bbnawa
ئاراس
 من هیچ ته‌علیقێکم نییه‌ له‌ سه‌ر بابه‌ته‌که‌. به‌ڵام هه‌ست ئه‌که‌م ماوه‌یه‌که‌ کۆمه‌ڵێک که‌ گومان ده‌کرێت به‌ ته‌وجیهی ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌ بکه‌ن ، ئه‌مانه‌ کۆمینتار ئه‌نوسن به‌راشکاوی دیاره‌ که‌ پیاوی ده‌سه‌لاتن. ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ سایتی سبه‌یی نا به‌ڵکو له‌ سایتی هاوڵاتیش ئه‌مه‌ به‌دی ئه‌کرێت. من خۆشحالم که‌ ئه‌م براده‌رانه‌ له‌ خویندنه‌وه‌ی رپژنامه‌ حیزبییه‌کان دورکه‌ونه‌وه‌ ده‌نگه‌ جیاوازه‌کانیش بخوێننه‌وه‌. خۆ هیچ نه‌بیت له‌داهاتودا ئه‌مانه‌ تێ ئه‌گه‌ن که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ گه‌نده‌ڵی و په‌یره‌و کردنی یاسای جه‌نگه‌ڵ زیاتر هیچیان پێ نییه‌.
kamal
  چه‌ندان سه‌دامی بچوكی له‌ كوردستان و به‌شه‌كانی تری عێراقدا دروست كرد am dera hamu kurd esta ayzane , grng awaya bazanen chy bkayan, dzhy saddamy kurd
Karwan
 Qsakani Jseph zor la jey xoyann, amana rastyakn kas natwane nkulyan le bka, away raxnash lam babata agre awa lagal rezma xol krawata chawiw hich nabine. jga lawash Joseph barprsa amrikyakan xoshyan daxata zher raxnaawa nak har PUK u KDP...kateksih basi nawti akat waku sarchaway Iraq nak Kurdistan, ama akre prsyar la Mam Jalalu Kak Mus3udi barez bkret ka bochi bo barzhawandi GIRFANI TAYBATI xoyan millatakayna froshtwa ba amrikaw 3arab???!!! Mn pem waya harkase pshtgiri lam du sarkrdaya bka awa awish bashdara........ barambar am natawaya. basit trin sht ka mroveki aql biri le bkatawa shari nawxoya. na 3arabu na hich wlatek awana zulmi la kurd nakrdwa. Hiwadarm toze biri xotan frawan bkan.
عومه‌ر خه‌یات
 زۆر به‌ داخه‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌ وانی کوردی ئه‌وانیش وه‌کو پارته‌ سیاسیه‌کان ،،، خۆیان چونیان مه‌ بست بیت حه‌زی پی به‌که‌ن ئه‌وها پرسیار له‌و که‌س بیانیانه‌ ئه‌که‌ن چۆنک ئه‌گه‌ر سه‌یری پرسیاره‌کانی که‌ک.شوان بورهان له‌كی‌. به‌که‌ی به‌دوای ئه‌و وه‌ڵه‌مان ئه‌گه‌ری که‌ خوی مه‌به‌ستیت .. به‌ بۆچۆنی من ئه‌م پرسیاران زۆر کۆن بۆن به‌ له‌ی منه‌وه‌ باشتر وا بو پرسیاره‌کان به‌س له‌ ده‌ور په‌شتی پارتی و یه‌کیتی نه‌ خۆلیته‌وه
hamarasul pshdari
 aga la xami kurdistani xala DLSHAD bro la barzani wa talabani bprsn bo hawkaru yaridadar bun bo drust krdnaway iraq??? wa ga kasek ksay hak bka yaksar basi kurdistan akan?? xosh mahamala walah
omed issa
 ئێمەش دەبی زۆر ببەخشین مەیدانەکانی سەرای ئازادی دوو مانگی خۆی وەک باران بەخشی ئۆپۆزیسیۆن وەک کانیەک لە پرۆژە تەقیەوە.
Sabah Yassin
  ئه‌گه‌رچی جۆزێف ترینتۆ خۆی له‌ توانای ده‌سه‌لادارانی که‌مپانی زه‌به‌لاحه‌کانی پشتی پێنتاگۆنگ و که‌مپانیه‌ نه‌وه‌تیه‌کانه‌وه‌ لا ده‌دا، به‌ڵام شوان ده‌بوو ئه‌و راکیشایه‌ بۆ باس له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک حکومه‌ت نا، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیان که‌ له‌پشتی بوش و ده‌سه‌لاته‌وه‌ و سه‌رکرده‌ پارته‌ کوردیه‌کانیش ده‌زان ئه‌و که‌مپانیان وه‌ک خواوهند بچووکه‌کان و جه‌نراڵه‌ خانشینه‌کانیش وه‌ چه‌قاڵ و به‌قاڵ کاریان بۆ به‌ڕیکردنی به‌رنامه‌ی شه‌ر و ئاشتی ئه‌وان کردووه‌ و له‌ ئیستاشدا سه‌رکرده‌ی ئه‌م پارته‌ کوردیان سه‌رنایه‌ مانه‌وه‌ی خۆیان به‌ ئاو ده‌ده‌ن و ئاسایش خۆین کورد به‌ فرۆشتن و به‌ رژاند بۆ ئه‌وان هه‌ر یه‌ک مانای هه‌یه‌. به‌ هیوام شوان هه‌وڵدا له‌و هاوکیشه‌ گڵاو خوین و نه‌وه‌ت بکات که‌ بۆ زیاتر له‌ 85، نه‌وت به‌ تاڵان و خۆینیش ئاسان و ئاسای ده‌ڕژیریت و سه‌رکرد و بنکرده‌ بێ سه‌لیقه‌کانیش وه‌ک نۆکه‌ری ماڵی ئاغا هه‌ر له‌ دووی کویخاین و دزین. پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌ی شوان که‌ له‌ خۆر ئاوا ژیان ده‌کات ده‌بوو چی بکردایه‌ تا له‌ ده‌رگای بۆ مرۆڤی کوردی و ئه‌مه‌ریکا بکردایه‌وه‌؟
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ