"گه‌ر ئیسلام وه‌ک کوردێک منی قه‌بوڵ نه‌بێت، من ئه‌و ئیسلامه ره‌تده‌که‌مه‌وه"
دیمانه: گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
ساڵی 2004 رژێمی به‌عسی سوری تاوانێکی گه‌وره‌ی له رۆژئاوای کوردستان ئه‌نجامدا، ئه‌ویش تاوانی کوشتی که‌سایه‌تی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی بو، تیرۆرکردنی شێخ مه‌عشوق پاش ئه‌وه هات که ئه‌و رژێمه بۆی ده‌رکه‌وت نه به‌پێدانی ئیمتیازات نه به پاره و ته‌نانه‌ت نه به هه‌ڕه‌شه‌ش بۆی بێده‌نگ ناکرێت، ئیدی په‌نای برده به‌ر تیرۆرکردنی، به‌عسی سوری واتێدهکهشت به تیرۆرکردنی ئه‌و که‌سایه‌تیه ئیدی گیانی به‌رخوردان و ناڕه‌زایی و شۆڕش خامۆش ده‌بێت، لێ ئه‌و حسابه‌یان هه‌ڵه ده‌رچو، له‌دوای تیرۆری شێخ گیانی مقاوه‌مه‌ت و خه‌بات و کوردایه‌تی به‌رده‌وام بو، مه‌شخه‌ڵی شێخ که‌سانی دیکه به‌رزیان کرده‌وه، کوڕه‌کانی شێخ مه‌عشوق (مورشید و موراد) له‌بری باوکیان درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی به‌رده‌وامن، له‌م دیمانه‌یه‌دا شێخ مورشید خه‌زنه‌وی یه‌کێک له کوڕه‌کانی (شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی) بۆ سبه‌ی ده‌دوێت.
سبه‌ی: سه‌ره‌تا با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، رژێمی سوریا بۆ باوکتی کوشت، ئه‌و هۆکارانه چیبون که وای له سوریاکرد باوکت بکوژێت؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: رژێمی سوریا به جۆرێک ده‌یڕوانیه دۆزی کورد له سوریا که هه‌ر بزاوتێک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر رژێمه‌که‌ی، دیاره بزافه کوردیه‌کانی رۆژئاوای کوردستان مۆرکی ئاینیان نیه و هه‌مو بزافی عه‌لمانین. بیرم دێت جارێک له دائیره‌ی ئه‌من به باوکمیان وتبو، ئێمه ده‌زانین کورده‌کان چه‌ندین حیزبیان هه‌یه و چالاکن و کارده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش تائێستا بۆ ئێمه ئاسان بو که تۆمه‌تی کفر و بێ ئیمانیمان ده‌دایه پاڵیان، به‌ڵام ئێستا تۆ هاتویت به جبه و عهمامهکهت و به ئیسلامیهکهتهوه هۆشیاریان ده‌که‌یته‌وه، ئیدی ئه‌و رێگهیهشت له ئێمه گرت.
باوکم رۆڵیکی مه‌زنی هه‌بو له شه‌قامی کوردی و له نێو لاوانی کوردا بۆ به‌رزکرنده‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی. بۆیه رژێمی سوریا تێگه‌شت گه‌ر باوکم به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر جۆشدانی گیانی شۆڕش و به‌رخوردان و به‌رهه‌ڵستکاری، ئه‌وه مه‌ترسیه‌کی گه‌ره دروست ده‌کات، بۆیه هه‌وڵیان دا له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه، ترساندن، رازی کردن به پێدانی ئیمتیازات و زۆر شتی تره‌وه بێده‌نگی بکه‌ن، به‌ڵام ده‌مێک زانیان هه‌وڵه‌کانیان شکستی خوارد، ئیدی بڕیاری کوشتنیان دا. له‌مه‌شدا هه‌ر شکستیان به‌ده‌ست هێنا، چونکه راسته باوکم به جه‌سته جێی هێشتوین، به‌ڵام به فیکر به‌ڕۆح به ده‌نگ له‌نێوماندا ماوه، ئـێمه له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی به‌رده‌ام ده‌بین تا په‌یامه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نین، باوکم ده‌یزانی نهئیمانهکهی و نهئیسلامیهکهی ته‌واو نابێت و ئیماندارێکی راست نابێت گه‌ر لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی پشتگوێ بخستایه.
سبه‌ی: چۆن ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تیه به‌رزه لای باوکت دروست بو، به‌وه‌ی پیاوه ئاینیه‌کان که‌متر تێکه‌ڵاوی سیاسه‌ت ده‌بن؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: من ناتوانم بڵێم چۆن هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای باوکم دروست بو، چونکه باوکم کوردبو دایک و باوکی کورد کوردبون، ئه‌م هه‌سته له منداڵیه‌وه له ناوماندا چه‌که‌ره‌ی کردوه و وه‌ک خێزان هه‌رده‌م له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بوین. له‌وانه‌یه له هه‌ندێک کاتدا ئه‌و ده‌نگه کز بوبێت، به‌ڵام ده‌مێک باوکم وه‌ک وڵاتپارێزێک هاته مه‌یدان ئه‌م هه‌سته‌ی نوێکرده‌وه. وه‌ک بیرم بێت باوکم له هه‌شتاکانه‌وه ئه‌م نه‌هجه‌ی هه‌بوه، باوکم رێبازی تایبه‌تی خۆی هه‌بو له‌کارکردندا، ئاره‌زوی ده‌کرد سه‌ره‌تا و به‌ر له هه‌ر چالاکیه‌کی جه‌ماوه‌ری میلله‌ت هۆشیار بکاته‌وه. باوکم پتر له ١٥ ساڵ له‌پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی گیانی کوردایه‌تی له نێو کوردانی رۆژئاوادا کاری کردوه، به دو ئاراسته کاری ده‌کرد، یه‌که‌م دژ به رژێمی داگیرکه‌ر دوه‌م دژ به‌و پیاوه ئاینیه کوردانه‌ی که پشتگیریان له رژێم ده‌کرد و به ناوی ئیسلامه‌وه نه‌ته‌وه‌که‌میان بێهۆش ده‌کرد. که‌واته سه‌ره‌تا به هۆشیارکردنه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد تا له کۆتاییدا گه‌نجه‌کانمان په‌یامه‌که‌یان هه‌ڵگرت و کاریان پێ‌کرد.
سبه‌ی: رۆلی باوکت تا چ راده‌یه‌ک کاریگه‌ر بو له‌هۆشیارکردنه‌وه‌ی میلله‌تدا؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: بێگومان باوکم رۆڵی کاریگه‌ری هه‌بو له هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکدا وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، باوکم کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی واده‌بینی که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئیماندار و هاوکات متهسهوفن، بۆ بیرهێنانه‌وه‌ش خێزانی خه‌زنه‌وی خیزانێکی سۆفین له‌سه‌ر ته‌ریقه‌تی نه‌قشه‌به‌ندی له ده‌ڤه‌ره‌که‌ماندا. به‌هۆی تێکه‌ڵاوی له‌نێو خه‌ڵکدا و به‌پێی ئه‌زمونی خۆی بۆی ده‌رکه‌وتبو که ئه‌و که‌لێنه‌ی دوژمن له رێگه‌یه‌وه دزه ده‌کاته نێو هه‌ست و هۆشی نه‌ته‌وه‌ی کورد مه‌سه‌له‌ی جه‌هله، مه‌سه‌له‌ی نه‌زانین و غیابی رۆشنفکریه. بۆیه هه‌ستا به به‌ئاگاهێنانه‌وه و ئاگادارکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌وه‌ی که ملکه‌چی فه‌رمایشی که‌س نه‌بن، خوانه‌بێت.
باوکم هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه کتێبێکی هه‌یه که پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی به هه‌فته‌یه‌ک له بازاڕه‌کان له‌لایه‌ن ئاسایشی سیاسیه‌وه قه‌ده‌غه‌کرا به‌نێوی (ومظات فی ظلال توحید). ئه‌م کتێبه باسی کاریگه‌ری سه‌لبی خورافات و نوشته و بیدعه و شیرک ده‌کات له‌سه‌ر هه‌ست و هۆشی خه‌ڵکی کورد، جا باوکم ئه‌م شتانه‌ی ناو نابو موخه‌ده‌راتی مه‌عنه‌وی که له‌نێو جه‌سته و عه‌قڵی کورددا چێنراون، ئه‌و پێی وابو به‌هۆی ئه‌م جۆره موخهدهرانهوه مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌که‌یان له بیر ده‌چێته‌وه که ئه‌ویش کارکردنه بۆ میلله‌ت. بۆنمونه ده‌مێک باوکم باسی چه‌وساندنه‌وه و ناعه‌داله‌تی و بێمافی نه‌ته‌وه‌که‌ی بۆ کوردێکی ساده‌ی ئیمانداری ناهۆشمه‌ند ده‌کرد، وه‌ڵامی ئه‌وه بو که ئه‌مه قه‌ده‌ری خوایه و ناتوانین بیگۆڕین، به‌ڵام باوکم زۆر به راشکاوانه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه ده‌یوت نه‌خێر ئه‌مه قه‌ده‌ری خوا نیه و قه‌ده‌ری ئێمه‌ش نیه ده‌توانین بیگۆڕین هاوکات ده‌یگوت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و قه‌ده‌ره بگۆڕین گه‌ره‌که عه‌قڵمان ئازادبێت، به‌وه‌ی واز له عیباده‌تی مرۆڤ بهێنین که وه‌ک ئێمه مرۆڤن، ئیدی ئه‌و که‌سه والی بێت شێخ بێت مه‌لا بێت ته‌نانه‌ت گه‌ر پێغه‌مبه‌ریش بێت، گه‌ره‌که ته‌نها و ته‌نها عیباده‌تی خوابکه‌ین.
سبه‌ی: ئایا ئه‌م رۆڵه‌ی باوکت که ئێستا باست کرد هۆکار نه‌بو بۆ کوشتنی؟ به‌وه‌ی رۆڵی پیاوانی ئاینی دیارتر و کاریگه‌رتره؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: بێگومان راسته، ئه‌وه و ئه‌و کارانه‌ش که به‌داویدا هاتن هۆکاری تیرۆرکردنی بون، دیاره ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌سوریا ده‌رکیان به‌م مه‌ترسیه کردبو، باوکم وه‌ک عالمێک وه‌ک پیاوێکی ئاینی ده‌مێک به عه‌مامه و جبه‌که‌یه‌وه ئاماده‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌بو، یاخود ده‌مێک له خوتبه‌کانیدا باسی ههقخوراوی میلله‌ته‌که‌ی ده‌کرد. ئه‌مانه گه‌وره‌ترن مه‌ترسی بون بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
بۆیه رژێم له کاره‌کانی باوکم زۆر نیگه‌ران بو به‌پێی ئه‌و قسه باوه‌ی لای خۆمان هه‌یه باوکم مه‌ترسی بو بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌ت، جا به‌پێی ئه‌م بۆچونه که‌سی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ له‌ناو ببرێت.
باوکم ته‌نها که‌س بو که زۆرێک له باڵیۆزه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپی بانگهێشت کرد بۆ قامیشلۆ و له‌گه‌ڵ بزافه کوردیه‌کاندا کۆبونه‌وه‌ی بۆ رێکخستن. باوکم له دو گۆشه‌نیگاوه سه‌یری خۆی ده‌کرد، له گۆشه‌نیگا ئاینیه‌که‌وه وه‌ک پیاوێکی ئاینی ئه‌رکی لابردن و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه بو که به ناوی ئاینه‌وه له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه به‌نێوی ئیسلامه‌وه له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یدا دایاننابون، که باوکم ئه‌م شتانه‌ی ناونابو (مینی ئاینی) که‌بێگومان ئیسلام به‌ریئه لێیان.
گۆشه‌نیگای دوه‌م ئه‌و رۆڵه بو که باوکم ده‌یبینی له په‌یوه‌ندیه‌کانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌کان، عه‌ره‌ب، تورک و نه‌ته‌وی دیکه و ناساندنیان به‌دۆزی کورد.
سبه‌ی: په‌یوه‌ندی باوکت چۆن بو له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه کوردستانیه‌کان له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان؟ به نهێنی بێت یا به‌ئاشکرا؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: بێگومان باوکم په‌یوه‌ندی باشی هه‌بو له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حیزبه کوردیه‌کان، بۆ نمونه له رۆژئاوای کوردستان په‌یوه‌ندی ئاشکرای له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حیزبه‌کان هه‌بو، ئه‌وانیش رێزیان له باوکم ده‌گرت. له ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوای کوردستانیش په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حیزبه کوردستانیه‌کان هه‌بو.
سبه‌ی: له شه‌هاده‌ی مردنی باوکتدا چیان نوسی؟ واته هۆکاری مردنی باوکتیان چۆن یاداشت کردبو؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: من ئه‌و شه‌هاده‌ی وهفاتهم نه‌بینی و نازانم چیان تێدا نوسیبو، چونکه دۆسیه‌که تائێستاش دانه‌خراوه، له‌وه‌ده‌چێت هیچ له‌وباره‌یه‌وه نه‌نوسرابێت.
به‌ڵام وه‌ک بۆم ده‌رکه‌وت له راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوشتنی باوکمدا نوسراوه كه کۆمه‌ڵێک ئیسلامی تیرۆریستی سۆفی به‌خنکاندن کوشتویانه. هۆکاریش گوایه باوکم ههڕهشهبوه بۆ سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و گروپانه. ئێمه لای خۆمانه‌وه ئه‌وه‌مان ره‌تکرده‌وه و خۆمان کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و دۆکۆمێنتمان هه‌یه که له‌لایه‌ن هه‌ندێک رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه شیکراونه‌ته‌وه و قسه‌یان له‌باره‌وه کراوه و له هه‌ندێک دادگای نێوده‌وڵه‌تیش وه‌ک به‌ڵگه‌ی حاشانهویست وه‌رگیراون. بۆیه ئێمه بڕوامان به‌و چیرۆکه‌ی ده‌سه‌ڵات نیه. له‌دیمه‌شق داوایان له من کرد که واژۆی ئه‌و سکاڵایه بکه‌م که ئاماده‌کرابو دژ به‌و گروپه ئیسلامیانه، منیش واژۆم نه‌کرد و وتم پێیان من سکاڵا دژی ماهر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌د تۆمار ده‌که‌م، ئه‌و به تاوانبار ده‌زانم له کوشتنی باوکمدا.
سبه‌ی: هیوادارم به راشکاوانه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌یته‌وه، لای شێخ مه‌عشوق خاک و نه‌ته‌وه یه‌که‌مه یا ئاین؟ ئه‌م پرسیاره‌م بۆیه کرد چونکه ده‌مێک هه‌مان پرسیار ئاراسته‌ی بڕێکی زۆر له که‌سانی سه‌ر به حیزبه ئیسلامیه‌کان یا سه‌له‌فیه‌کان یا ئه‌و ئیسلامانه‌ی گرنگی به لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ناده‌ن، به بێ سێ و دو زۆربه‌یان ده‌ڵێن ئاین یه‌که‌مه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاک و نه‌ته‌وه نه‌گۆڕن، به‌ڵام ئاین قابیلی گۆڕینه، بۆ نمونه که‌سێک ئه‌مڕۆ موسڵمانه ده‌شێ سبه‌ی ببێته کریستیان یان بێ‌دین، یا هه‌ر ئاینێکی تر، به‌ڵام نه‌ته‌وه نه‌گۆڕه که‌سێکی کورد تامردن هه‌ر به کوردی ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌مان شت سه‌باره‌ت به که‌سانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی تر.
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: راسته وایه نه‌ته‌وه نه‌گۆڕه و ئاین ده‌شێ بگۆڕدرێت. به‌ڵام وابزانم ئه‌م پرسیاره هه‌ڵه‌یه‌کی تێدایه.
مرۆڤ له نێوان دو شتی وه‌ک یه‌کدا ئیختیار ناکات، به‌ڵکو له‌نێوان دو شتی دژ به‌یه‌ک ئیختیار ده‌کات، ئاین و نه‌ته‌وه دوشتی جیاوازن، ده‌توانی له‌ڕوی ئاینه‌وه پێم بڵێیت تۆ موسڵمانیت یان مه‌سیحیت یا ئێزدی یا هه‌ر ئاینێکی تر، به‌ڵام گه‌ر بمخه‌یته نێوان ئاین و نه‌ته‌وه پێم بڵێیت کامیان هه‌ڵده‌بژێریت، وابزانم ئه‌وه جۆرێک له هه‌ڵه‌ی تێدایه. من باگراوندی پرسیاره‌که‌ت تێده‌گه‌م، ده‌زانم شۆڤێنیهکان له لای ئێمه مه‌به‌ستم عه‌ره‌به‌کانه، کوردێکی هه‌ژاری ساده‌یان ده‌خسته ئه‌م هه‌ڵوێسته‌وه که کامیان بۆ ئه‌و گرنگه ئاین یا نه‌ته‌وه‌که‌ی، دیاره ئه‌ویش نه‌یده‌زانی کامیان هه‌ڵبژێرێت، چونکه هێنده رۆشنبیر نه‌بوه تا بتوانێت به باشی وه‌ڵامیان بداته‌وه.
من به‌ر له هه‌موشت کوردم. هاوکات موسڵمانم که ئه‌مه پێویستی به سه‌لماندن نیه، دیاره ئێمه ده‌مێک به ئیسلام ئاشنا بوین که منداڵ بوین، ئه‌و ده‌مه باوکانمان فێری قورئان خوێندنیان کردین، به‌ڵام ده‌مێک له سکی دایکماندا بوین چه‌ندین وشه ده‌هاته به‌ر گوێمان وه‌ک (هه‌ره وه‌ره رابه رونه) ئه‌و وشه کوردیه جوانانه‌مان ده‌بیست ده‌مێک له سکی دایکماندا بوین پاشانیش له باوک و براو دراوسێکانمان ده‌بیستنه‌وه. که‌واته من به‌ر له هه‌موشت کوردم، هه‌روه‌ها موسڵمانم و هه‌ر وه‌ک چۆن شانازی به کورد بونمه‌وه ده‌که‌م هه‌رواش شانازی به‌ئیسلام بونمه‌وه ده‌که‌م. گه‌ر ئاینه‌که‌م وه‌ک کوردێک منی قه‌بوڵ نه‌بێت من ئه‌و ئیسلامه ره‌ت ده‌که‌مه‌وه، هاوکات گه‌ر کوردیهتیهکهم وه‌ک موسڵمانێک منی قه‌بوڵ نه‌بێت دیسان ئه‌و کوردبونهش ره‌ت ده‌که‌مه‌وه، من ناتوانم جیاوازی له نێوانیاندا بکه‌م.
من ناتوانم موسڵمانێکی کامڵ بم گه‌ر کوردێکی باش نه‌بم، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌وه، که‌واته دژایه‌تیه‌ک له نێوانیاندا نابینم تا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرم.
من درک ده‌که‌م و ده‌زانم که ئاینه‌که‌م یاری زۆری پێکراوه له‌لایه‌ن بهرژهوهندیدارن و پۆست دارانه‌وه و ئه‌م ئیسلامه‌یان شێواندوه، به‌ڵام من پیاوێکی کوێر نیم ده‌گه‌ڕێم به‌دوای راستیدا، قورئان ده‌خوێنم و ده‌زانم پێگه‌ی من وه‌ک کوردێکی موسڵمان که‌متر نیه له پێگه‌ی عه‌ره‌بێکی موسڵمان، دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه گه‌ر ئه‌م ئیسلامه وه‌ک کوردێک منی قه‌بوڵ نه‌بێت من ئه‌و ئیسلامه ره‌ت ده‌که‌مه‌وه.
سبه‌ی: بۆ ئێمه‌ی کورد نه‌مانتوانیوه سود له ئاینی ئیسلام وه‌ربگرین وه‌ک هه‌ندێ نه‌ته‌وه بۆ نمونه عه‌ره‌ب، تورک، فارس؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بزانین که ئیسلام ئاینێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه، گه‌ر ئیسلام ته‌نها ئاینێکی عه‌ره‌بی بوایه و تایبه‌ت بوایه به عه‌ره‌ب، ئه‌و ده‌مه جگه له‌عه‌ره‌ب که‌س سودی لێ نه‌ده‌بینی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاینێکی جیهانیه ده‌بینین نه‌ته‌وه‌کانی تریش سودیان لێ وه‌رگرتوه، به ده‌لیل تورک و فارس، تورکه‌کان ده‌وڵه‌تێکیان دروست کرد به ناوی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه، یاخود باشتر بڵێم ئیمپراتۆریه‌تی دیکتاتۆریه‌تی تورکی. هه‌روه‌ها فارسه‌کانیش دیکتاتۆریه‌تی فارسیان دروست کرد، ئه‌مانه هه‌موی له‌ژێر په‌رده‌ی ئیسلامدا دروست بون و به‌ناوی ئیسلامه‌وه حوکمیان ده‌کرد. کوردیش پێگه‌ی هه‌یه له ئیسلامدا، به‌ڵام به نسبه‌ت ئێمه‌وه عه‌یبه له ئیسلامدا نیه له خۆماندایه وه‌ک کورد.
سبه‌ی: مه‌به‌ستت چییه له‌وه‌ی ده‌ڵێیت عه‌یبه له ئیسلامدا نیه له خۆماندایه وه‌ک کورد؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: به‌داخه‌وه ئێمه به‌رده‌وام دڵسۆزین ته‌نانه‌ت گه‌ر ئیسلامیش نه‌بین، ده‌مێک بڕوا به ئیسلام دێنین به دڵسۆزی بڕوای پێدێنین، ده‌مێکیش باوه‌ڕ به ئێزدی ده‌هێنین دیسان به دڵسۆزی ئیمانی پێده‌هێنین، ده‌مێک باوه‌ڕ به شیوعیه‌ت ده‌هێنین دیسان به دڵسۆزیه‌وه باوه‌ڕی پێدێنین و هه‌مو بیروباوه‌ڕێک هه‌روا.
به‌ڵام عه‌ره‌ب و تورک و فارس ده‌مێک باوه‌ڕیان به ئیسلام هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باوه‌ڕیان پێهێنا و به‌وهۆیه‌وه ده‌وڵه‌تیان دروست کرد، ئێمه‌ش بڕوامان به ئیسلام هێنا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵسۆزبین بۆ ئه‌و ئاینه، بوینه پاسه‌وانی ده‌وڵه‌ته‌کانی تر. خه‌ڵک ئیمانی به شیوعیه‌ت هێنا به شوعیه‌ت ده‌وڵه‌تیان بیناکرد، به‌ڵام ده‌بینی زۆرێک له کورد بڕوایان به شیوعیه‌ت هێنا پارێزگاریان له ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وان ده‌کرد، ئێمه به‌رده‌وام کۆیله‌ی که‌سانی تر بوین، به شیوعیه‌ت کۆیله بوین و به‌ئیسلام کۆیله بوین و به هه‌مو بیروباوهڕێ کۆیله بوین. ئێمه دڵسۆزیمان رێگه‌ی لێده‌گرتین که ئه‌و ئاین و بیروباوه‌ڕانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان به‌کار بهێنین، به‌ڵام خه‌ڵکانی تر به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیدا ده‌گه‌ڕان. سه‌یر بکه ئه‌مڕۆ پتر له 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی هه‌یه هه‌مو شتێک باش ده‌ڕوات، خه‌ڵک هه‌مو بێده‌نگن، دیکتاتۆره‌کان سودمه‌ندن، گه‌لان چه‌وساوه‌ن، به‌ڵام ده‌مێک کورد به‌رامبه‌ر به 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی دوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌کات به دڕندانه‌ترین شێوه دژایه‌تی ده‌کرێت، ده‌ڵێن خێمه‌ی ئیسلامتان سوتان، نازانن که خێمه‌ی ئیسلام خۆیان سوتاندیان و هیچ روی نه‌دا، تورک سوتاندی و هیچ روینه‌دا. فارس سوتاندی و هیچ روی نه‌دا، به‌ڵام ده‌مێک کورد دوای مافی خۆی ده‌کات، داوای ژیان ده‌کات، داوای ئه‌و شته ده‌کات که خوا به‌خشیویه‌تی به مرۆڤ، که‌چی دونیا هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه و وه‌ک ئه‌وه‌ی گوایه دژایه‌تی ئیسلاممان کردبێت.
تۆ سه‌یری جیهانی ئیسلامی بکه هه‌ندێک وڵات هه‌یه وا له خۆی ده‌ڕوانێت که پارێزه‌ری ئیسلامه، بۆ نمونه ئێران و تورکیا و هه‌ندێک وڵاتی تر. سه‌یر له‌وه‌دایه ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌که‌ن بۆ هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌ی غه‌یره ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئیسلام که‌چی نه‌ته‌وه‌یه‌کی 40 ملیۆنی وه‌ک کورد پشتگوێ ده‌خه‌ن، با مافی خۆمانمان پێبده‌ن ئێمه ئۆتۆماتیکیه‌ن ئیسلامین. دوباره‌ی ده‌که‌مه به‌داخه‌وه به هۆی دڵسۆزیمانه‌وه سودمان له ئیسلام وه‌رنه‌گرتوه. ئه‌مه به‌شێکه له موسیبهتهکهمان به‌ڵام به‌شێکی تری لای خۆمانه، من زۆر جار نامه‌وێت بیدرکێم یا به‌راشکاوانه بیڵێم، ئه‌ویش بۆ رێزگرتن له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌م و زۆر جاریش شه‌رم دامده‌گرێت و نامه‌وێت بیڵێم یا بۆ جۆره ده‌ربڕینێک ده‌گه‌ڕێم که نه‌ته‌وه‌که‌م ئازار نه‌دات ده‌ڵێم (به‌هۆی تهخدیرکردنمانهوهیه).
سبه‌ی: دیاره نه‌ته‌وه‌ی کورد موماره‌سه‌ی ئاینی خۆی ده‌کات و وه‌ک به‌ڕێزیشت ئاماژه‌ت پێدا دڵسۆزه بۆ ئاینه‌که‌ی، ده‌مێک ئه‌م نه‌ته‌وه موسڵمانه داوای مافی خۆی ده‌کات ئه‌وه ئاشکرایه که عه‌ره‌بی شۆڤێنی چۆن دژایه‌تی ده‌کات، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه بزاوته ئیسلامیه عه‌ره‌به‌کانیش به‌ئه‌ندازه‌ی عه‌ره‌به شۆڤێنیسته‌کان دژایه‌تی ئه‌م داخوازیه ده‌که‌ن ئه‌مه بۆ؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: بێگومان وایه، به‌پێی دراسه‌ت و بۆچونم من باوه‌ڕم به شتێک نیه ناوی ئیسلامی سیاسی بێت. حیزبی سیاسی درۆ و هه‌ڵخڵه‌تاندنی خه‌ڵکی ساده‌یه، گه‌ر باش گوزارشتی لێ بکه‌م ده‌ڵێم ئه‌مه‌ش واته ئیسلامی سیاسی ده‌رزیه‌کی نوێیه بۆ بێهۆشکردنی خه‌ڵک، و مه‌به‌ست لێی ده‌سکه‌وتی پله و پاره‌یه.
بۆ نمونه گه‌ر من بڵێم سه‌ر به حیزبی فڵانم چه‌پ، راست، سه‌ر، خوار، ئاسانه خه‌ڵک بڵێت باوه‌ڕت پێناهێنین، به‌ڵام ده‌مێک سوبغهیهکی ئیسلامی به حیزبه‌که‌م ده‌ده‌م و ده‌ڵێم من فلان حیزبی ئیسلامیم، یانی من پیاوی خوام، خه‌لیفه‌ی خوام له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌و ده‌مه زۆر ئاسانه که‌سانی ساده و ده‌روێش ئاسا پێم بخڵهتێن و ده‌نگیان و پاره‌یان به‌ده‌ست بهێنم و زۆر شتی تریش،
جا بۆیه به‌ڕای من ئیسلامی سیاسیش رهتماندهکاتهوه وه‌ک نه‌ته‌وه.
سبه‌ی: بۆچی؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: چونکه دژی بهرژهوهندیهکانیانین. ئێمه وه‌ک کورد نهدژی خوداین نهدژی ئیسلامین نه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت، نه دژی قورئانین، به‌ڵام به‌بێ گومان ئێمه، یا با به‌ناوی خۆمه‌وه قسه‌بکه‌م دژی هه‌ر پیاوێکم که خۆی به خه‌لیفه‌ی خوا بزانێت له‌سه‌ر زه‌وی.
سبه‌ی: بۆ جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت، به‌ڕێز عومه‌ر شێخ غه‌ریب ساڵانێکی زۆر له‌مه‌وبه‌ر له گۆڤاری (مامۆستای کورد)دا له‌وباره‌یه‌وه زنجیره وتارێکی نوسی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی دژانهی ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌ب. کاک عومه‌ر له و تارانهدا دهریخستبو که ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌ب وه‌ک نه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی عه‌ره‌ب شوڤێنین به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به داخوازیه‌کانی گه‌لی کورد.
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: ناوی عومه‌ر شێخ غه‌ریبت هێنا، من رێز و سڵاوم هه‌یه بۆی و هیوادارم باش بێت، من نمونه‌یه‌کت بۆ ده‌هێنمه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له جه‌نگی که‌نداوی یه‌که‌مدا له عێراق بدات من له سعودیه کارم ده‌کرد و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌ندێک پیاوی ئاینی و مه‌شایه‌خ هه‌بو، ئه‌و ده‌مه سوپای عێراق کوه‌یتی داگیر کردبو به‌نیاز بو سعودیه‌ش داگیر بکات، به‌و پێیه سعودیه‌کان دژی سه‌دام بون ئیدی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان یه‌کیان گرته‌وه و بونه دۆستی کورد، جا یه‌کێک له‌و شێخانه ببوه هاوه‌ڵم، ده‌مێک رێکهوتمی ده‌کرد ده‌یوت سڵاو برای کورد وێنه‌ی سه‌ڵاحه‌دین له تۆدا ده‌بینم، زیاده‌ڕۆیی ده‌کرد له پیاههڵدانمدا. به‌ڵام ده‌مێک بۆش هات و سه‌دامی روخاند، هه‌مان شێخ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ما لهگهڵمد، وه‌ک عه‌ره‌بێک قسه‌ی ده‌کرد پێی ده‌وتم شێخ مورشید لام زۆر سه‌یره هه‌م کورد هه‌م موسوڵمان هه‌م شێخ. یانی نه‌ئه‌چوه عه‌قڵیه‌وه چۆن کورد موسوڵمانه یا شێخه. جا ئه‌مه نمونه‌یه‌که لهشۆڤێنیهتی عه‌ره‌بی موسوڵمان، به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بڵێم که ئێمه ناتوانین گشتگیری بکه‌ین، بێگومان له‌نێو عه‌ره‌بدا که‌سانی باش هه‌ن که جێگه‌ی رێزن و له ناو هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌کدا باش هه‌یه و خراپیش هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا که‌سانی خراپ هه‌ن که ته‌نانه‌ت ره‌تی بونت ده‌که‌نه‌وه به‌داخه‌وه ئه‌مانه‌ش هه‌ن.
سبه‌ی: که‌واته لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندی شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌ب و ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌ب یه‌کده‌گرنه‌وه.؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: به‌ڵی وایه بۆیه من وه‌ک خۆم به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کورد له‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه که وڵاتی عه‌لمانی پێکبهێنن، نه‌ک ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی، ئه‌مه‌ش بۆ زامنکردنی مافه‌کانمان، بۆیه گه‌ره‌که به ئاگا بێینه‌وه و چیتر نه‌خه‌ڵه‌تێن که پێشتر چه‌ندین جار خه‌ڵه‌تاوین. ده‌مێک من باس له ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی ده‌که‌م که بۆ کورد باشه، مه‌به‌ستم عه‌لمانیه‌تی ئه‌تاتورک نیه که دژایه‌تی ئاینی ده‌کرد، به‌ڵکو من له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌ته عهلمانیهدام که ئاین له ده‌وڵه‌ت جیا بکرێته‌وه هاوکات رێز له ئاینیش بگیرێت و پێگه‌ی خۆی هه‌بێت. من دژی ئه‌و جۆره عهلمانیهم که دژایه‌تی ئاین بکات.
سبه‌ی: بارودۆخی سوریا به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: ئێستا واقعی سوریا و به‌تایبه‌ت رۆژئاوای کوردستان دو شتمان بۆ ده‌رده‌خات. یه‌که‌م ئه‌و بزواته سیاسیانه‌ی هه‌ن بزواتی کارتۆنین و ناتوانن هیچ بکه‌ن، بۆنمونه که به‌هاری ساڵی 2004 ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه مه‌زنه رویدا رۆڵی ئه‌و حیزبانه و به‌رنامه و ههڵوێستیانمان بۆ ده‌رکه‌وت که هیچ نه‌بو، دوه‌م بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی کورده که ئه‌وان ئه‌مڕۆ پێشه‌نگی خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌ن.
رۆڵی کورد غائیب نیه و مه‌وجوده و ده‌وری خۆی ده‌بینێت، هاوسۆز و هاوپشتیان له هه‌نده‌ران زۆره، که من خۆشحاڵم یه‌کێک بم له‌وانه و شه‌ره‌فه بۆ من له ته‌کیاندا بم و پشتگیریان بکه‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ی غیابه له‌نێوماندا له‌م کاته‌دا نه‌خۆشیه کۆنه نوێکه‌یه، ئه‌ویش یه‌کێتی و ته‌باییه. کاتی خۆی ئه‌حمه‌دی خان‌یش وتویه‌تی گه‌ڵی کورد پاڵه‌وانه میهره‌بانه و چی و چیه، به‌ڵام عه‌یبێکی هه‌یه ئه‌ویش نه‌بونی یه‌کێتییه له‌نێوانیاندا. ئه‌م نه‌بونی یه‌کێتیه تایبه‌ت نیه ته‌نها به پارچه‌یه‌ک به‌ڵکو هه‌مو پارچه‌کان ده‌گرێته‌وه. جا به‌داخه‌وه ئه‌م نه‌خۆشیه له رۆژئاواش هه‌یه و هه‌مو ده‌رکی پێده‌که‌ین و زۆریش له باره‌یه‌وه وتراوه و نوسراوه، به‌ڵام چاره‌سه‌ر نانوسرێت. چاره‌سه‌ریش هه‌یه به‌ڵام به‌کاری ناهێنین. جا ئه‌حمه‌دی خانی کاتی خۆی وتویه‌تی گه‌ر یه‌کێتی له‌نێوانماندا هه‌بوایه تورک و فارس و عه‌ره‌ب ده‌بونه کۆیله‌مان. به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بونی ئه‌و یه‌کێتیه‌وه ئێمه بوینه‌ته خزمه‌تکار و کۆیله‌ی نه‌ته‌وه‌کانی تر و ئالهتێکیش به‌ده‌ستیانه‌وه.
من شتێکت وه‌بیر دێنمه‌وه له هه‌شتاکاندا ده‌مێک روداوه‌کانی باژێڕی حه‌ما رویاندا له‌نێوان ئیخوانه‌کان و رژێمی به‌عسی سوریدا، هه‌ڵوێستی کورده‌کان زۆر شه‌رمه‌زاریانه بو، ناڵێم هه‌موی به‌ڵکو کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانێک و چه‌ند لایه‌نێک له کورد، به‌جۆرێک ئیخوانه‌کان نوسییان (کورده‌کان سه‌گی عه‌له‌ویه‌کانن) به‌داخه‌وه واهه‌ست ده‌که‌م بزواته کوردیه‌کانمان ده‌یانه‌وێت هه‌مان رۆڵ ببیننه‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا گه‌نجه کورده‌کانمان لهباژێڕهکان و شه‌قامه‌کانی قامیشلۆ و عه‌فرین و باژێڕه‌کانی تر خۆپیشاندان ده‌که‌ن و هاوکات پشتگیری له سه‌رهه‌ڵدانی شاره‌کانی دیمه‌شق و ده‌رعا و حمس و حه‌ما ده‌که‌ن و به تێکڕاش ره‌تی دانوستان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ رژێمدا، که‌چی بزوتنه‌وه سیاسیه‌کان سه‌رده‌هێنن و داوای ده‌ستپێشخه‌ری ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ر، هه‌مو له‌سه‌رئه‌وه رێکه‌وتون که دانوستان ناکرێت، هه‌مو خۆپیشانده‌ره‌کان له هه‌مو ناوچه‌کاندا یه‌ک دروشمیان به‌رز کردوه‌ته‌وه ئه‌ویش (گه‌ل روخانی رژێمی ده‌وێت)، زۆر سه‌یره که بزافی سیاسی له رۆژئاوای کوردستان ده‌ڵێن ئه‌مه دروشمی ئێمه نیه.
سبه‌ی: که‌واته له‌نێو کورده‌کاندا دو ره‌وت هه‌یه، یه‌کێکیان گه‌نجانی شه‌قامه که روخانی رژێمیان ده‌وێت و ئه‌وی دیکه‌ش زۆرێک له حیزبه سیاسیه‌کانه که داوای دانوستان ده‌که‌ن وانیه؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: به‌ڵی وایه. من هه‌ردوێنی بیستیم که‌چه‌ند بزافێکی سیاسی کوردی که هه‌مویان له ژێر ناوی هێزه سیاسیه‌کاندا کۆبونه‌وه‌ته‌وه ده‌ڵێن تائێستاش دروشمه‌که‌مان هه‌ر کۆنه‌که‌یه که سه‌ره‌تا له ده‌رعا به‌رزکرایه‌وه، (ئازادی... ئازادی).
ئه‌وڕۆژه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد به‌شارئه‌سه‌د بانگهێشتی لایه‌نه کوردیه‌کانی کرد، هه‌ر هه‌مان کات گه‌نجه‌کانمان به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکرد و تێدا نوسیبویان هه‌رکه‌سێک بچێت بۆ بینیی به‌شار ئه‌سه‌د ناپاکه به گه‌ل و به دۆزه‌که‌ی و له ئێمه نیه. نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌کان له جه‌زیره وتیان ده‌چین بۆ بینی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام ده‌مێک ئه‌و هه‌ڵوێسته تونده‌ی گه‌نجانیان بینی پاشگه‌ز بونه‌وه له بینی به‌شار ئه‌سه‌د.
سبه‌ی: به‌ڕێزت بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه هۆکاری به‌کارنه‌هێنانی توندوتیژی و کوشتن له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه به‌رامبه‌ر به‌کورده‌کان، وه‌ک چۆن به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌به‌کان به‌کاری ده‌هێنێت؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: رژێمی سوری گه‌مژه و بێ‌ئاگا نیه، به‌شار ئه‌سه‌د باشتر ده‌ڤه‌ره کوردیه‌کان ده‌ناسێت، و له 2004دا تاقیکرده‌وه ده‌زانێت په‌رچه‌کرداری کورد چۆن ده‌بێت. گه‌ر دڵۆپێک خوێن له قامیشلۆ یا عه‌فرین یا عامودا یا هه‌ر باژێڕێکی کوردی بڕژێت ده‌زانێت چی روده‌دات، هه‌مو رۆژئاوای کوردستان هه‌ڵده‌سنه‌وه. له 2004دا ده‌مێک هه‌ندێک عه‌ره‌ب به سمبوله‌کانی ئێمه‌یان وت ناپاک، هه‌ڵساینه‌وه و 40 شه‌هیدمان دا، جا گه‌ر مه‌سه‌له‌که په‌یوندی به کوژرانی خه‌ڵک و مافمانهوه هه‌بێت ده‌بێ چۆن بێت؟ جا بۆیه رژێم هه‌وڵده‌دات دورکه‌وێته‌وه له توندوتیژی و ناخوازێت به‌ره‌نگاری گه‌نجانمان ببێته‌وه.
سبه‌ی: چاره‌نوسی رژێمی سوریا به‌ره‌و کوێ ده‌چێت، ئایا به‌رگه‌ی ئه‌م وه‌شاندنانه ده‌گرێت و به چه‌ند چاکسازیه‌کی روکه‌شی ده‌رباز ده‌بێت، یا چاره‌نوسی وه‌ک رژێمه‌کانی میسر و تونس ده‌بێت؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: چاره‌نوسی به‌شار ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر ئه‌و کورسیه بێته خواره‌وه که خۆی و باوکی پتر له 40 ساڵه له‌سه‌ری دانیشتون. ئه‌مه موناقه‌شه‌ی تێدا نیه. دۆخه‌که له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تا جیاوازه، ئه‌و ده‌مه گه‌نجه‌کان ته‌نها داوای ئازادیان ده‌کرد، به‌ڵام که رژێمی سوریا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و داخوازیه ساده‌یه به‌دڕندانه‌ترین شێوه لێیان ده‌دات ئیدی هیچ بوارێک بۆ مانه‌وه‌ی نه‌ماوه، ئه‌و ده‌مه به‌شار ده‌یتوانی چاره‌سه‌ری بکات و رێگه‌نه‌دات بگاته خوێنڕشتن. پاش نه‌مانی رژێمی میسر و تونس و لاوازبونی یه‌مه‌ن و لیبیا، له‌م دۆخه‌دا به‌شار ئه‌سه‌د خۆی بوه هۆکاری هه‌ڵگیرسانی شوڕش.
له‌وانه‌یه زۆر که‌س ده‌رک به‌م راستیه نه‌که‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌ستی به شۆڕش کرد له سوریا گه‌لی سوریا نه‌بو، به‌ڵکو خودی به‌شار ئه‌سه‌د بو. ئه‌ویش له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا که هه‌ندێک منداڵیان له ده‌رعا ده‌ستگیرکرد که ته‌مه‌نیان له 10 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد، ده‌یتوانی چاوپۆشیان لێبکات مه‌ره‌خه‌سیان بکات، به‌ڵام گه‌مژه‌یی وای لێکرد که ئه‌و کاره نه‌کات، ئه‌وه‌بو منداڵه‌کان ئه‌شکه‌نجه‌دران و که‌سوکاریشیان ئه‌و کاره‌یان قه‌بوڵ نه‌کرد و به‌و جۆره بڵیسه‌ی خۆپیشاندان هه‌ڵگیرسا. که‌واته له گرتنی سێ چوار منداڵه‌وه خۆپیشاندان ده‌ستی پێ‌کرد و ئێستا 2000 شه‌هید و پتر له 10 هه‌زار په‌نابه‌ر و هه‌زاره‌ها گیراو هه‌ن و جگه له کاولکاری و شتی تریش، که‌واته رژێمی سوریا هه‌رده‌بێت بڕوات، گه‌ر ئه‌مه‌ریکا ویستی بمێنێته‌وه، گه‌ر ئیسرائیل ویستی بمێنێته‌وه، گه‌ر وڵاتانی ده‌ڤه‌ره‌که ویستیان بمێنێته‌وه، گه‌ل نایه‌وێت بمێنێته‌وه و هه‌ر ده‌بێ بڕوات، چونکه مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د یانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له گه‌ل. من له‌و بڕوایه‌دام گه‌لی سوری هه‌رچی هه‌یه ده‌یبه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ملی خۆی نه‌خاته به‌رده‌ستی ئه‌و جه‌لاده‌ی که خۆیان دروستیان کرد.
چ خۆی چ پێشتر باوکی له سکی دایکیانه‌وه نه‌بونه دیکتاتۆر، به‌ڵکو ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان دروستمان کردن به بێده‌نگیمان، به چاوپۆشیمان دروستمان کردن.
سبه‌ی: به‌ر له ماوه‌یه‌ک له باژێڕی ئه‌نتالیا له تورکیا زۆرێک له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سوریا گۆنگرهیهکیان به‌ناوی کۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆن گرێدا. وه‌ک ده‌رکه‌وت ژماره‌یه‌کی به‌رچاویش له نوێنه‌ری لایه‌نه‌کان و هه‌م وه‌ک که‌سایه‌تی کورد ئاماده‌بون، کورد چ جۆره چاوه‌ڕوانیه‌ک له‌م جۆره کۆنگرانه ده‌کات؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: گۆنگره‌که له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یراندا به‌سترا، من به شه‌خسی ئاماده نه‌بوم، به‌ڵام براکه‌م شێخ موراد خه‌زنه‌وی به‌ناوی دامه‌زراوه‌که‌مانه‌وه ئاماده‌بو که خودی خۆی سه‌رۆکیه‌تی، (دامه‌زراوه‌ی شێخی شه‌هید، شیخ محه‌مه‌د معشوق خه‌زنه‌وه‌ی بۆ دیالۆگ و لێبوردن و نوێکردنه‌وه‌ی ئاین)، له‌وێ به ناوی دامه‌زراوه‌که‌مانه‌وه وتارێ خوێنده‌وه که تێیدا چه‌ند هێڵێکی کاری ده‌ستنیشان کردبو، راسته کوردی تریش ئاماده‌بون که نزیکه‌ی 70 که‌س ده‌بون، له نێوانیاندا نوێنه‌رانی هه‌ندێک حیزب و که‌سانی سه‌ربه‌خۆ. ئێمه له‌سیاسه‌تدا غه‌شیم نین بۆیه ده‌ڵێم سودی ئه‌م جۆره کۆنگرانه بۆ یه‌کبینین و یه‌کتر ناسینه، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌یه له نێوان کود و عه‌ره‌بدا یا کورد و که‌سانی تر که پێشتر نه‌بو، جا ئه‌م دیالۆگانه، ئه‌م کۆنگرانه بۆچونه‌کان له‌یه‌کتر نزیک ده‌کاته‌وه، تۆوی متمانه له‌نێوان خه‌ڵکه‌کاندا ده‌چێنێت و له قۆناغی ئێستادا ریزه‌کان یه‌کده‌خات، به‌ڵام گه‌ر رژێم روخا ئه‌و ده‌مه عه‌ره‌ب واته‌نی (بۆ هه‌ر روداوێک قسه‌یه‌ک ده‌بێت).
له‌وێ لیژنه‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی بۆ کۆنگره‌که له 31 که‌س هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له‌و لیژنه‌یه‌ش لیژنه‌یه‌کی باڵای له 11 که‌س هه‌ڵبژارد، له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتن که پشتگیری شۆڕشی ناوه‌وه بکه‌ن، ده‌نگی شۆڕش بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌وروپا و دامه‌زراوه جیهانیهکان.
وه‌ک پێشتر وتم ئێمه ئه‌م کاره‌مان بۆ ئه‌م قۆناغه کردوه، دیاره پاش که‌وتنی رژێم شته‌کان به جۆرێکی تر ده‌بن. له کۆنگره‌که‌دا کورده‌کان وه‌ک گروپێک به‌ده‌سته‌جه‌معی ئه‌وه‌یان له به‌یاننامه‌ی کۆتاییدا جێگیر کرد که سوریا له دو نه‌ته‌وه پێک هاتوه ئه‌ویش کورد و عه‌ره‌به. ئێمه له‌وێ داوای ده‌وڵه‌تێکی عه‌لمانیان کرد، به‌ڵام گفتوگۆی زۆر له نێوان ئێمه و و ئیخوانه‌کاندا له‌و روه‌وه دروست بو، له‌وباره‌یه‌وه زۆر وترا، له کۆتاییدا له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێکی مامناوه‌ند رێکه‌وتین، که ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی پێک بهێنرێت.
ئێمه ده‌زانین که‌سانی باش و رێکوپێک هه‌ن که له‌گه‌ڵ ئێمه و مافهکانماندان، هاوکات ده‌زانین که‌سانی واش هه‌ن که هه‌ر رۆژه‌ی له به‌رگێکدا خۆیان ده‌نوێنن، جا له ئاینده‌دا جهولاتمان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا ده‌بێت.
سبه‌ی: ترستان له ئیخوانه‌کان نیه بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: نه‌خێر.
سبه‌ی: بۆ نه‌خێر؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی گه‌لی کورد بڕیاری خۆمان هه‌یه.
سبه‌ی: ئاخر ئه‌وان گه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن به ناوی ئاین و خواوه حوکم ده‌که‌ن و بهرههڵستکردنیان ئه‌سته‌م ده‌بێت.
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: بۆ یه‌کێکی ساده یا دهروێشك یا هیچ نه‌زانێک زه‌حمه‌ته، به‌ڵام بۆ مرۆڤی به‌توانا و ئاقل و تێگه‌شتو و عالم زه‌حمه‌ت نیه، خوا شتێکه ئیسلام شتێکه و حیزبه ئیسلامیه‌کانیش شتێکی ترن.
سبه‌ی: په‌یوندیت له‌گه‌ڵ حیزبه کوردیه‌کان له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان چۆنه؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: په‌یوه‌ندیم هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا، هه‌یه باشه، هه‌یه زۆر باشه، هه‌یه خراپه، هه‌یه زۆر خراپه.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان گه‌وره‌یه و حیزبی زۆری تێدایه، ته‌نها له رۆژئاوا 15 حیزبمان هه‌یه ئینجا وه‌ره سه‌یری هه‌نده‌رانیش بکه هێنده‌ی تری لێیه، پاشان باشور و باکوریش که له کۆتاییدا ده‌کاته ژماره‌یه‌کی زۆر له حیزب.
ته‌نانه‌ت ئه‌و حیزبانه‌ش که من به نه‌یاری خۆمیان ده‌زانم، دژی که‌سه‌کانیان نیم، دژی بیروباوه‌ڕی حیزبیان نیم، به‌ڵکو دژی تهمبهڵیانم. من به‌دوای پۆست و حیزب‌دا ناگه‌ڕێم و حیزبیش پێک ناهێنم، من پشتگیری له هه‌ر حیزبێکی کوردستانی ده‌که‌م، گه‌ر حیزبێک کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستان بکات من سه‌ربازی ئه‌وم، به‌ڵام حیزبێک دروشمێکی گه‌وره به‌رز بکاته‌وه و له ماڵه‌وه دابنیشێت بێگومان من به‌رده‌وام دژی ده‌بم.
سبه‌ی: تۆ وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی کورد ئامۆژگاتیت بۆ گه‌نجه‌کانمان چییه له ئێستادا که ئه‌م شۆڕشانه به شۆڕشی گه‌نجان ناسراون؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: من ئامۆژگاریان ناکه‌م، به‌ڵکو داوایه‌کی برایانه‌م هه‌یه لێیان بۆ ئه‌وان و بۆ هه‌مو گه‌نجانی کوردستانی، پێیان ده‌ڵێم ئاینه‌که‌تان و ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن، واته گه‌ر ئه‌رکه کوردایهتیهکهت پشتگوێ خست ئه‌و ده‌مه ئیماندارێکی لاواز ده‌بێت، حه‌دیسێک هه‌یه ده‌ڵێت: (ئیماندارێکی به‌هێز باشتره له یه‌کێکی لاواز)، ئه‌مه بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کیه.
ته‌نها درزێک که هه‌مو دوژمنێک ده‌توانێت لێوه دزه‌بکاته ناومان، درزی نه‌بونی یه‌کێتی و ته‌بایی و خۆشه‌ویستیه له نێوانماندا.
بێگومان ئێمه هه‌مو جیاوازیمان هه‌یه، هه‌رکه‌س له ئێمه تێڕواننی خۆی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه گه‌وره‌که، که کوردستانی پیرۆزه، ده‌بێ بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه له‌سه‌ر خاڵه بنه‌ڕه‌تیه‌کان رێبکه‌وین.
ده‌مێک خوێندکار بوم له په‌یمانگای شه‌رعی جاروبار نامیلکه‌یه‌کیان بۆ ده‌هێناین به ناوی (پرۆتۆکۆلی حاکمه‌کانی سههێون) تێیدا ده‌مانخوێنده‌وه که چۆن حاکمه‌کانی به‌نی ئیسرائیل و سه‌هیۆن کۆده‌بونه‌وه و رێکده‌که‌وتن له سه‌ر دانانی پلانی نزیک و دور، که ده‌بینین تا رۆژی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر ئه‌و پلانه ده‌ڕۆن. .جا زۆر جار داوامکردوه و وتومه و له نوسینهکانیشما ئاماژه‌م پێ داوه که ئێمه‌ی کوردیش پێویستمان به نامیلکه‌یه‌که به نێوی (پرۆتۆکۆلی سه‌رکرده‌کانی کورد). له‌مه‌دا نه‌نگی نیه گه‌ر سود له ئه‌زمونی جوه‌کان وه‌ربگرین.
سبه‌ی: به‌ڕێزت له‌گه‌ڵ مافی چاره‌نوسی گه‌لی کوردیت به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردیه‌وه؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م و مناڵه‌کانم له سه‌ر خاکی کوردستانی پیرۆز بژین که له سایه‌یدا ئاڵای کوردستان بشه‌کێته‌وه و تێیدا تاکی کورد ئازاد بێت.
ئیداره‌ی خۆجێی و ئۆتۆنۆمی و فیدرالی و کۆنفیدرالی ئه‌مانه به‌نسبه‌ت منه‌وه که‌من، به‌ڵام من که‌سێکم تێگه‌شتنم بۆ واقیعه‌که هه‌یه و له ده‌ره‌وی گه‌ردون ناژیم یا له دارستان، ده‌زانین که شتێک هه‌یه ده‌ڵێ سیاسه‌ت هونه‌ری مومکیناته، کوردستانی گه‌وره له دڵ و ویژدانماندا ده‌ژی و گه‌یشتن پێی ئامانجی به‌رده‌واممانه، جا بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه له‌وانه‌یه له رێگه‌دا به که‌متر له‌وه رازی ببین تا هه‌نگاوه‌کانمانی له‌سه‌ر بونیاد بنێین، و من به‌وه قایل نابم که ده‌سکه‌وتی که‌متر ببێته شتێکی چه‌سپاو، ده‌بێ هه‌نگاوه‌کانمان بۆ شتی گه‌وره‌تر و گرنگتر بێت تا ده‌گه‌ینه ئامانجی کۆتایی.
سبه‌ی: به‌پێی روداو و گۆڕانکاریه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دۆزی کورد به کوێ ده‌گات؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: من وا هه‌ست ده‌که‌م به‌ره‌و وێرانه ده‌ڕوات.
سبه‌ی: چۆن؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: خه‌ڵک، گۆمهڵگاکان، وڵاتان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیدا ده‌گه‌ڕێن، جا به بۆچونی من ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه له کن ئێمه ده‌ست ناکه‌ون، به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد هیچمان بینا نه‌کردوه و شتێکی واشمان به‌ده‌سته‌وه نیه که کاسانی تر بۆی بگه‌ڕێن. ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆی ده‌گه‌ڕێن لای ئێمه نین، له‌یه‌زدان ده‌پاڕێمه‌وه که پلانی دوژمنه‌کانمان شکست پێ بهێنێت. من ترسم هه‌یه، هاوکات گه‌شبینیشم به نه‌ته‌وه‌که‌م و به گه‌نجه‌کانی، به‌ڵام به‌پێی سیاسه‌تی جیهانی من وه‌ک پیاوێکی کوردی ساده وا هه‌ست ده‌که‌م ئێمه گرنک نین بۆ لایه‌نه کاریگه‌ره‌کان، له‌وانه‌یه جاروبار مجامهلهمان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش له به‌سه‌رهاته‌که‌ی فه‌ره‌زده‌ق ده‌چێت، ده‌مێک فه‌ره‌زده‌ق به‌ڕێگاوه ده‌بێت بۆ کوفهم حسێنی کوڕی عه‌لی ده‌یبینێ، حسێن پرسیار له فه‌ره‌زده‌ق ده‌کا و ده‌پرسێ "چۆن خه‌ڵکی عێراقت بینی؟"، له‌وه‌ڵامدا فه‌ره‌زده‌ق وتی "بینیمن دڵیان له لاته به‌ڵام شمشێرهکهشیان له‌سه‌رته" جا له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ی مجامهلهمان ده‌که‌ن زۆر جار هه‌ڵمان بخه‌ڵه‌تێنن، لێ له کۆتایدا به‌رژه‌وه‌ندی حه‌که‌مه. جا گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیان لامان نه‌بێت بێگومان شمشێره‌کانیان له‌سه‌ر ملمان ده‌بێت.
سبه‌ی: ئه‌ی خۆمان وه‌ک کورد وه‌ک ئه‌حزاب وه‌ک سه‌رکرده فرسه‌تی زۆرمان له‌ده‌ست نه‌داوه؟
شێخ مورشید خه‌زنه‌وی: بێگومان له‌ده‌ستمان داوه، هیوادارم چیتر فرسه‌ت له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، هیوادارم ده‌رک به‌وه بکه‌ین، داواکارم سه‌رکرده‌کانمان دانیشن و به‌خۆیاندا بێنه‌وه، من واهه‌ست ده‌که‌م سیاسه‌تی هه‌ندێک له حیزبه‌کانمان ئه‌و مه‌سه‌له کوردیه ده‌یانگرێته‌وه که ده‌ڵێت (ئاشی نه‌زان خوا ده‌یگێڕێت) به‌داخه‌وه عه‌قڵ و مه‌نتیق نایبات به‌ڕێوه. گه‌ره‌که دابنیشن و پلان و به‌رنامه دابنێن و بیر له ئاینده بکه‌نه‌وه.
من تمانهم به پیاوه‌کانمان به سه‌رکرده‌کانمان به پیاوانی کورد هه‌یه، به‌ڵام هیواخوازم به‌خۆیاندا بچنه‌وه، ئێمه فرسه‌تی زۆرمان له‌ده‌ست داوه و هه‌ڵه‌ی زۆریشمان کردوه که نه‌ده‌بو روبده‌ن، ئومێده‌وارم ده‌رکی پێبکه‌ن، پشتبه‌خوا هه‌ر واده‌بێت.