دیمانه: نه‌وزاد سدیق- نه‌ژاد جه‌لال
واده‌ی یاسایی مادده‌ی 140 كۆتایی هات جێبه‌جێنه‌كرا، دواتر له‌سه‌ر پێشنیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان واده‌كه بۆ شه‌ش مانگی تر درێژكرایه‌وه و په‌رله‌مانی كوردستانیش پێشنیاره‌كه‌ی نهتهوهیهكگرتوهكانی قبوڵكرد، هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی كورد به‌رامبه‌ر مادده‌كه و كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی 140 و خراپی باری گوزه‌ران و ژیانی كه‌ركوكییه‌كان و پێشتگوێخستنیان، میكانیزمی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تری كه‌ركوك به‌گشتی و مه‌سه‌له‌ی توركمان به‌تایبه‌تی، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه و چه‌ندین پرسیاری تر، سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 ی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان سازكرد.
سبه‌ی: مادده‌ی 140 له واده‌ی یاساییدا جێبه‌جێنه‌كرا، بۆ شه‌ش مانگی تر درێژكرایه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكد ره‌هه‌ندێكی نیمچه نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه و UN هاتۆته ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه، هه‌لومه‌رجی جێبه‌جێكردنی 140؟
كه‌مال كه‌ركوكی: سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كه مادده‌یه‌كی ده‌ستورییه، ده‌ستوری عێراق كه به‌ته‌وافوق نوسراوه و پاشان له پارله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، دواتریش 80%ی خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی بۆ داوه، ئه‌و مادده‌یه ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت به‌و شێوه‌یه و نابێت ده‌ستكاری بكرێت، ئه‌گه‌رنا ده‌كرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا كراوه به‌تایبه‌ت 2005 بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، كه كورد ده‌نگی زۆرینه بووه، ئێمه سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك زۆر پێمان سه‌یره خه‌ڵكێك هه‌یه گێره‌شێوێنی بكات.
یه‌كه‌م: ده‌بێت له عێراق رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵك بگیرێت، نه‌ك هه‌ر كورد به‌ڵكو هه‌موو پێكهاته‌كان، ئێمه ناڵێین به‌ته‌نها ئه‌م شوێنانه بۆ كورد بگه‌ڕێنرێته‌وه، ده‌ڵێین به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌بن یان عێراق، هه‌رچه‌نده به‌حوكمی مێژوو و واقیع زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه كوردن ، كوردیش ناڵێت به‌ته‌نها بۆ من، به‌ڵام خه‌ڵكێك هه‌یه ده‌یه‌وێت تێكی بدات.
دووه‌م: به‌دیلێكی تر نییه، ئیلتیزام بهدیموكراتییهتهوه ده‌كه‌ن ئێمه ئاماده‌ین. ئیلتیزام به‌كه‌مینه و زۆرینه ده‌كه‌ن ئێمه ئاماده‌ین، به‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ڕازین، ئێمه هه‌ر ئاماده‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌كه و ده‌ستوری عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق نییه.
وه‌فدی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هاته ئێره و له‌گه‌ڵیان دانیشتین، زۆر به‌وردی گفتوگۆمان كرد، ئه‌وان ته‌نها له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه یارمه‌تی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌كه‌ن و ته‌داخولی زیاتر ناكه‌ن.
سبه‌ی: سه‌باره‌ت به‌سه‌ركردایه‌تی كورد و هه‌ڵوێستی ئێوه به‌رامبه‌ر مادده‌ی 140 كۆمه‌ڵێك پرسیاری زۆر هه‌یه، هه‌رچه‌نده واده یاسایییهكهی تێپه‌ڕی، به‌ڵام پێشتر كۆمه‌ڵێك خاڵ هه‌بوون جێبه‌جێنه‌كردنیان ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی كورد، وه‌ك: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه و هاوكاریكردنیان، پاراستنی سه‌ر و ماڵی خێزانه گه‌ڕاوه‌كان ، جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك له‌به‌ر پرسانی كورد كه‌ركوكین و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام كارئاسانیش بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه نه‌كراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان، ئێوه ئه‌مه چۆن ده‌بینن؟
كه‌مال كه‌ركوكی: من به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌یبینم، مه‌سه‌له ئه‌وه نییه چۆته‌وه یان نه‌چۆته‌وه، چونكه سێ هه‌ڵبژاردن له‌و شوێنانه كراوه‌و له‌هه‌ر سێكیان زۆرینه‌ی ده‌نگمان هێناوه، كێشه زۆره و تێكه‌ڵه. نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وه‌ی كردووه و ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی ئیمزامان كردوه مادده‌ی 58 دانراو دواتر بوو به 140، كه به‌پێی یاسا و به‌بێ توندوتیژی جێبه‌جێ بكرێت، گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و خاڵانه‌ی له‌به‌رچاوگرت كه نه‌بێته كێشه، جارێكی تر خه‌ڵكی كوردستان ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ ده‌باته‌وه، سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی به‌كارهێنا. سه‌باره‌ت به چاكردنی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه له توانای كورددا نییه، توانایه‌كی ئێجگار زۆری ده‌وێت و له توانای بودجه‌ی كوردستاندا نییه، ئه‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ كوردستان دێت دیاریكراوه له‌م ناوچانه‌ی به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه بۆ چی به‌كاردێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بارودۆخی ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوی چاكبكه‌ین، به‌ڕاستیی به‌ئێمه ناكرێت، هێشتا ئه‌وه‌ی ئێره به‌باشیی نه‌كراوه. گله‌یشمان له‌سه‌ره چونكه ئێمه پشت به‌لایه‌نی تر ده‌به‌ستین و له‌سه‌ر پێی خۆمان نه‌وه‌ستاوین، بۆیه ئه‌و توانایه‌مان نییه ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكه‌ینه‌وه، به‌بڕوای من سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌رچی بكردایه له‌وه باشتری پێنه‌ده‌كرا، ناڵێم هیچ كه‌مته‌رخه‌میی نه‌بووه، هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی سیاسیشی هه‌بووه.
سبه‌ی: جه‌نابت مافی خۆته داكۆكی له سه‌ركردایه‌تی كورد بكه‌یت، به‌ڵام با لێدوانێكت به‌بیر بمێنینه‌وه، جه‌نابت له 24ی تشرینی دووه‌می 2007 دا ده‌ڵێیت: "دوێنێ زانیومانه مادده‌ی 140 له واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێ ناكرێت" ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نه‌ێت كه سه‌ركردایه‌تی كورد زۆر ئاگای له مه‌سه‌له‌كه نییه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: با ئه‌وه‌ی من رامگه‌یاندووه به‌هه‌ڵه لێكنه‌درێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه لیژنه‌ی 140 به‌ئێمه‌یان نه‌وتبوو، لیژنه‌ی 140 كه نوێَنهری ئێمه‌شی تیا‌بوو كه‌سمان لێی ئاگادار نه‌بووین كه مادده‌كه له واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێ ناكرێت، گرفته‌كه لێره‌دایه، هه‌ندێك شتت لێده‌شارنه‌وه، كۆسپ‌و ته‌گه‌ره ده‌خرێته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی مادده‌كه، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین رێگه چاره‌ی گونجاوی بۆ بدۆزینه‌وه، ئێمه بۆ 140 هه‌موو توانایه‌كمان سه‌رفكرد، هیچ ده‌رگایه‌ك نه‌ما لێی نه‌ده‌ین، به‌ڵام له‌مپه‌ڕیش هه‌بوو، ئێستاش سه‌ركردایه‌تی كورد به‌باشی كاری بۆ ده‌كات، پێشتریش كاری بۆ كرابوو و له 140 رێككه‌وتن هه‌بوو، له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا هه‌بووه كه جێبه‌جێ بكرێت، مالیكی قورئانیشی له‌سه‌ر خواردووه، به‌ڵام جێبه‌جێی نه‌كردووه.
هه‌موو لایه‌ك بڕیاری هاوكارییان دابوو، مام جه‌لال و كاك مه‌سعود چه‌ندین نامه‌یان له‌لایه‌ن باڵیۆزانی وڵاتانی زلهێز بۆ هاتبوو كه پشتیوانی ئه‌و ماده‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو كهموكوكوڕییهكان ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا ریفراندۆم بكرایه ئه‌وه مادده‌كه جێبه‌جێ ده‌بوو، چونكه دواتریش جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی تر ده‌كرا، بۆنمونه هه‌ندێك له مه‌سه‌له‌كان دادگا بڕیاری لێده‌دا و په‌یوه‌ندی بهدادگاوهیه، ده‌مانتوانی پاشان ئه‌وه‌ش بكه‌ین.
سبه‌ی: به‌ڵام پرسیاره‌كه‌مان دیوێكی تری هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی كورد و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگایان له یه‌كتر و له مادده‌كه نه‌بووه، وه‌ك لیژنه‌ی پارله‌مان هه‌روه‌ها ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان هه‌بووه و لایه‌نه‌كانی تریش، بۆ نمونه، كاك قادر عه‌زیز له كاتی كۆتاییی هاتنی واده‌ی یاسایی مادده‌كه‌دا رایگه‌یاند: "ئێمه له سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی مادده‌كه له واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێ نابێت"، ئه‌مه له كاتێكدا كاك قادر نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بوو بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كه، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم تا دوا ساته‌كانی واده‌كه‌ش ده‌یوت : "ئێمه قبوڵ ناكه‌ین مادده‌كه له واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كرێت"، ئێوه‌ش له‌لایه‌كی تره‌وه لێدوانی جیاوازتان هه‌بوو؟
كه‌مال كه‌ركوكی: نا ئێمه ئاگامان له یه‌كتر هه‌بوو، من ڕێزم بۆ كاك قادر هه‌یه، ئه‌وه رای خۆیه‌تی، شته‌كان زۆر ئاشكرابوو، ته‌یارێك هه‌بوو به‌هه‌موو هێزییه‌وه هه‌وڵی ده‌دا كێشه‌ت بۆ دروستبكات و جێبه‌جێ نه‌بێت، ئێمه‌ش به‌هه‌موو هێزو توانامانه‌وه هه‌وڵمان ده‌دا جێبه‌جێ بكرێت، هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ی هاته رێگامان ته‌كنیكی بوو، هه‌ندێكی تری كێشه‌كان بۆیان دروستده‌كردین، ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، سێ مانگ لیژنه‌كه بێ سه‌رۆك بوو، ماوه‌یه‌ك لیژنه‌كه خۆی قه‌راری ده‌دا و ربِیارهكان ده‌ڕۆیشته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و گهڕانوهی دواده‌كه‌وت، ئێمه ئێستاش ده‌ڵێین مادده‌ی 140 ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، ماف نادرێت ئه‌بێت بسه‌نرێت.
سبه‌ی: به‌ڵام هاوكات دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگی تر هاتۆته ناو جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140وه كه پێشتر ئاوا به‌ئاشكرا باسی نه‌كرابوو، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر زاری مام جه‌لاله‌وه له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ كادیره‌كانی یه‌كێتیدا رایگه‌یاندبوو، یه‌كه‌م وتی: "ئه‌بێت هه‌موو كورد ئه‌وه بزانێت كه مادده‌ی 140 به ته‌نها كه‌ركوك و ناوچه كوردییه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو كوفه و نه‌جه‌ف و رومادی و كۆمه‌ڵێك پارێزگای باشووریش ده‌گرێته‌وه. دووه‌م وتی: "مادده‌ی 140 ته‌نها به كورد جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌رسێ ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی عیراق له‌سه‌ری ڕازیبن و ئیمزای بكه‌ن" كه ئه‌وه‌ش شتێكی حه‌تمییه و نابێت؟
كه‌مال كه‌ركوكی: نابێت بڵێین جێبه‌جێ نابێت، به‌ڵێ قسه‌كانی مام جه‌لال راسته، به‌پێی مادده‌كه شوێنه‌كانی تری باشووریش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، خۆی نییه‌ت پاكیی و دڵسۆزی زۆر گرنگه هه‌ر مادده‌یه‌كی ده‌ستور به‌و نییه‌ت پاكییه جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌زانن ئه‌وه چۆنه؟ راسته سنوری پارێزگاكانی باشوریش كێشه‌ی له‌سه‌ره وه‌ك كوردستان، مه‌سه‌له‌ی ئه‌و سێ ده‌نگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی عیراقیش به‌مشێوه‌یه، تاریق هاشم بۆ كوردستان پێی باشه و به‌ڵام رێگره بۆ پارێزگای ئه‌نبار، كاك عادل عه‌بدولمه‌هدیش ده‌ڵێت هه‌ردووكی پێكه‌وه بێت، ئیمزاكه‌ی مام جه‌لالیش به‌ته‌نها ناخوات، ئێستا له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه قایل بكه‌ین و مادده‌كه جێبه‌جێ بكرێت، واته هه‌رچی بێت له كۆتایی جێبه‌جێ ده‌بێت، چونكه به‌پێی پره‌نسیپی دیموكراسی ده‌بێت رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵك بگیرێت، ئه‌وكاته‌ش خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه داوا ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كورستاندایهكبگرن و ئه‌مه‌ش رێگه پێدراوه.
سبه‌ی: پێت وانییه ئه‌مه هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد بێت، كاتێك ئه‌و خاكه‌ی خۆی به دڵ و قودسی كوردستان ناوی ده‌بات چاره‌نووسی ده‌به‌ستێته‌وه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی شیعه‌نشینی رومادی؟
كه‌مال كه‌ركوكی: من سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئێوه موتهفهقم، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانكرد، وه‌ختێ ده‌ستور نووسرا به‌شه‌ڕ ئه‌و مادده‌یه دانرا، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تایبه‌تی به‌ڕێزان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود هه‌وڵیان بۆدا و له‌و مه‌سه‌له‌یه هیلاك بوون، له كاتی نووسینی یاسای ئیداره‌ی عیراقیش كه ئه‌و مادده‌یه نوسرا، سه‌ركردایه‌تی كورد ره‌خنه‌ی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام بریمه‌ر زۆر فشاری كرد و ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی تر بوایه زه‌ره‌رمان زیاتر ده‌بوو، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌وڵی نه‌دابێت، ئێستاش هه‌وڵ به‌رده‌وامه.
سبه‌ی: تۆ وتت مادده‌ی 140 هه‌ر ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام ئایا سه‌ركردایه‌تی كورد تا چه‌ند ئاگاداری ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 جێبه‌جێش بكرێت هه‌موو ناوچه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه، بۆنمونه دوو رێگایه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا بێت، خانه‌قین سه‌ر به‌پارێزگای دیاله و شه‌نگار و شێخان كه سه‌ر به موسڵن ناگه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یش بێت هه‌ندێ قه‌زا و ناحییه هه‌یه نه‌ته‌وه‌كانی تر زۆرینه‌ن و ئه‌و ناوچانه‌ش دهدۆڕێنرێت، به‌هه‌ردوو دیوه‌كه‌یدا هه‌ندێ ناوچه ناگه‌ڕێته‌وه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: مادده‌ی 140 رێوشوێنی خۆی بۆ دانراوه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانراوه متمانه‌مان پێیانه، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه عه‌داله‌ت هه‌بوایه ده‌بوو مادده‌ی 58 و 140 نه‌بوایه، ده‌بوایه ئه‌و شوێنانه بگه‌ڕایه‌ته‌وه ئه‌م هه‌رێمه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر زۆر فشاریشمان سه‌ربخه‌ن ده‌توانین وه‌كو غاندی بكه‌ین.
سبه‌ی: به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌بوو هه‌ندێك له‌ناوچه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئه‌زانی ئه‌وه چۆنه، سنوری كوردستان دیارینه‌كراوه، بابزانین جارێ چه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ڵبژاردنی 2005 بێت هه‌ندێك ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ندێك ده‌مێنێته‌وه، مانای ئه‌وه‌نییه ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕایه‌وه ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه.
سبه‌ی: به‌ڵام ئه‌وه یاسایه، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕایه‌وه به‌پێی یاسا بۆت نییه جارێكی تر داوای بكه‌یته‌وه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: وانییه، ئه‌وه مه‌رج نییه.
سبه‌ی: به‌پێی ده‌ستوری عیراقیی ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ره و به‌پێی قۆناغه‌كان كێشه‌كان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری كۆتاییه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت به‌یانی شارێكی عه‌ره‌بنشین دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانه‌كه‌ی پێی وابێت به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ تۆدایه و هه‌رێم رازیبێت، ده‌توانێت بێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیش ناتوانێت رێگر بێت، رێ كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌دیموكراسی و ئارامی بژی، به‌ڵام ئێستا ئێمه له قۆناغێكی هه‌ستیارداین و ده‌بێت خزمه‌تی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین، رۆژانه گوێمان له گله‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵكه، ئه‌وه‌ش هه‌ندێكی هه‌قه و هه‌ندێكی ناهه‌قه، ده‌بێت كاربكه‌ین و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان بهێنینه ڕا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره به‌سه‌لامه‌تیی ده‌ربچین.
سبه‌ی: سه‌باره‌ت بهگلهییهكانی توركمان تۆ ده‌ڵێیت چی؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت كه‌ركوك دابه‌شبووه و له هه‌ر سوچه و نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه، من ده‌لێم راست نییه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی توركمان گله‌یی ده‌كات و زۆر شكات ده‌كات، ده‌ڵێن كورد غه‌درمان لێده‌كات و ده‌مانكوژێت، من ده‌ڵێم وه‌رن با ئاماری نه‌خۆشخانه‌كان له 2003وه تا ئێستا سه‌یر بكه‌ین، بزاینن چه‌ند كه‌س هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان مردوون، ئه‌گه‌ر به نه‌خۆشی مردووه ئه‌وه هیچ، ئه‌گه‌ر به‌ته‌قینه‌وه مردووه ئه‌وه له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان كوژراوه، ئه‌گه‌ر رفێنراوه ئه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناو كه‌ركوك كراوه ئه‌وه‌ش دیاره، با بزانین كورد كێی كوشتووه، ئه‌و قه‌سابخانه‌ی باس ده‌كرێت تا چه‌ند راسته، وانییه، له لایه‌كی تره‌وه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر كراوه كه كورد بارودۆخی شاری كه‌ركوك تێك ده‌دات، ئه‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریكییه‌كان گرتیانن، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه كورد فاكته‌رێكی ئه‌مینه له‌و ناوچانه و تێكده‌ر نییه و هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه بژین.
سبه‌ی: سه‌باره‌ت به قسه‌یه‌كی جه‌نابت هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی باشبێت له ئیداره‌كردن و خزمه‌تگوزاری كه ئه‌مه‌ش هانی توركمان و عه‌ره‌ب بدات بۆ ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ناڵێم هه‌موو شتێك نمونه‌ییه، راسته كهمموكوڕیی هه‌یه، ئه‌وه‌ش سه‌به‌بی هه‌یه، به‌نیسبه‌ت توركمانی كه‌ركوك من ناڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چوار جۆر توركمان هه‌یه، یه‌كێكیان خه‌ڵكه زۆره‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت ژیانی هه‌بێت و كاروكاسبی بكات و گوزه‌رانی خۆشبێت، ئه‌وه 90%ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان، من په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزم له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه و رۆژانه سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌ن، چ سیاسییه‌كان و چ خه‌ڵكه ئاساییه‌كان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بێنه‌وه سه‌ر هه‌رێم و ئه‌ویش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه. لایه‌نێكی تریان لایه‌نه سیاسییه‌كانه، زۆرینه‌ی ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه بیر ده‌كه‌نه‌وه، لایه‌نێكی تریان دینین و هه‌ندێكیان سوننه و هه‌ندێكی تریان شیعه‌ن، شیعه‌كانیش دوو جۆرن هه‌یانه عه‌لمانییه و وه‌كو ئێمه بیر ده‌كه‌نه‌وه و حه‌ز ده‌كه‌ن بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، دینییه‌كانیش له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عن، سوننه‌كانیش جه‌بهه‌ی توركمانی لێده‌رچێت، جه‌بهه‌ی توركمانیش هه‌موویان نا، خه‌ڵكێكی تێگه‌یشتوویان تیایه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بیر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكی تریان هه‌یه كوردستانی بۆ بكه‌یته به‌هه‌شت هه‌ر دژته.
سبه‌ی: توركمان قسه‌یه‌كیان هه‌یه و به‌هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی كوردی‌یان وتووه "ئێوه له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتتان نییه و هیچتان به‌ئێمه نه‌داوه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتتان هه‌بێت چیمان لێده‌كه‌ن؟ له‌كاتێكدا كه كورد دووه‌م نه‌ته‌وه‌یه له عیراقدا و پۆستی حه‌ساس و سیادیشی به‌ده‌سته‌وه‌یه له به‌غدا، توركمانه‌كانیش نه‌ته‌وه‌ی دووه‌من له كوردستان به‌ڵام هیچ پۆستێكی ئه‌وتۆیان پێنه‌دراوه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئه‌وان ئێستا له كوردستان و له پارله‌مان نوێنه‌ریان هه‌یه، له حكومه‌ت وه‌زیریان هه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوكیش قسه‌مان كردووه، ئه‌گه‌ر زیاتر بێنه پێشه‌وه زیاتر بواریان پێده‌درێت ، له ده‌ستوری كوردستانیش ده‌ینوسین و هه‌وڵێكیان بۆ بده‌ین، ئه‌وان ئێستا ته‌له‌فزیۆنیان هه‌یه رۆژنامه‌یان هه‌یه وه‌كو ئێمه شه‌ریكن، كه‌ركوك ئێستا له‌ده‌ستی ئێمه‌شدا نییه، راسته هه‌ندێك پۆستمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌تا پۆلیسێك ده‌گۆڕین هه‌زار و یه‌ك كێشه‌مان له به‌غداوه بۆ دروست ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به ئه‌و برا توركمانانه‌ی گله‌ییان هه‌یه، بابێن هه‌ر داواكارییه‌كیان هه‌یه له سنوری رێگه‌پێدراودا بێت ئه‌وه بۆیان ده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتی كورد جیاوازی ناكات له‌نێوان هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كدا و ده‌یه‌وێت گیانی برایه‌تی بچه‌سپێنێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه قبوڵ ناكرێت هه‌موو شتێكمان لێ تێكبده‌ن، من به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی توركمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینم.
سبه‌ی: جگه له‌وه ئێوه ئاماده‌ن پۆستێكی سیادیی بده‌ن به توركمان له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و پۆستانه‌ی تۆ باستكرد سیادیی و زیندوو نین، بۆنمونه جێگره سه‌رۆكی هه‌رێم بدرێت به توركمان؟
كه‌مال كه‌ركوكی: نا ئه‌و پۆستانه پۆستی زیندوون دراوه به‌وان، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه ئه‌گه‌ری زۆر شت هه‌یه.
سبه‌ی: ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه له ده‌ستوری هه‌رێمدا بچه‌سپێت تاوه‌كو سیقهیهك دروست بكات؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئێستا ده‌ستوری هه‌رێم ته‌واو نه‌بووه، من خۆم قهناعهتێكم هه‌یه، ئه‌و شوێنه‌ی كێشه‌ی له‌سه‌ره بگه‌ڕێته‌وه، زیاتر له پێشبینی خۆیان رێگه و پله‌وپایه‌یان پێ ده‌درێت، هیچ به‌ندێك نابێت رێ له كه‌سێك بگرێت ئه‌گه‌ر حه‌قی خۆی بێت، ئێمه ورده ورده هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و پۆستانه‌ی هه‌یه خه‌ڵكی ئه‌كادیمی تیابێت، توركمان و نه‌ته‌وه‌كانی تریش خه‌ڵكی ئه‌كادیمی تیایه، وه‌زیرێك له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵات كار بكات و خزمه‌تی گشتی بكات.
سبه‌ی: سه‌باره‌ت به‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ نموونه عه‌بدوڵا گویل به‌رله‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌مه‌ركا بكات، بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی "ئێمه یه‌كه‌م جارمان نییه ته‌داخول له كه‌رك بكه‌ین دواجاریش نابێت، كه‌ركوك كێشه‌یه‌كه ئێمه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین"، سه‌ركردایه‌تی كورد چۆن ئه‌مه ده‌بینێت؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئێمه ته‌مانای باش له‌گه‌ڵ توركیا ده‌خوازین، نه‌ئێمه ده‌ست ده‌خه‌ینه ئیشوكاریانهوه و نه‌ئه‌وانیش ده‌ست ده‌خه‌نه ئیشوكارمانهوه.
سبه‌ی: به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت ئێمه ده‌ست ده‌خه‌ینه كێشه‌ی كه‌ركوكه‌وه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئه‌وه ته‌نها بهئیعلامه.
سبه‌ی: كه‌واته به‌واقیعی شتی وانییه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: من پێشبینی ده‌كه‌م له ئاینده‌دا هه‌رێمی كوردستان و گشت عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی باش و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت.
سبه‌ی: تۆ ده‌ڵێیت به‌س راگه‌یاندنه، به‌ڵام ئه‌وه به‌ئاشكرا ده‌بینرێت، بۆنمونه له رابردوودا ئه‌ندامانی به‌ره‌ی توركمانی له پارێزگای كه‌ركوك و هه‌ندێك كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی توركمانی به‌كۆمه‌ڵ بانگهێشت كران و چونه توركیا، دوای قسه‌كه‌ی عه‌بدوڵا گویل؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئاساییه با بڕۆن، با ئه‌و گرێیه له دڵی كه‌سدا نه‌مێنێت، كێ بۆ كوێ ده‌ڕوات بابڕوات، با بێته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌ستوره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانماندا هه‌بێت و كێشه‌كان گه‌وره‌تر نه‌كرێن.
سبه‌ی: پرسیارێك له ئارادایه و زۆربه‌ی رۆشنبیرانی كورد ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده شته‌كه تێپه‌ڕبووه، به‌ڵام پرسیاره‌كه گله‌ییه‌كه له سه‌ركردایه‌تی كورد، ده‌ڵێت "سه‌ركردایه‌تی كوردستان چۆن خاكی كوردستانی خسته راپرسییه‌وه" له كاتێكدا هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه ئه‌مه خاكی كوردستانه و چۆن ده‌خرێته راپرسییه‌كه‌وه كه ئه‌مه رێگه‌ی هات و نه‌هاته؟
كه‌مال كه‌ركوكی: پرسیاره‌كه زۆر له شوێنی خۆیدایه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه راپرسییه‌كه له‌سه‌ر خاك نییه، مێژوو دیاریكردووه، نه‌ك ئێمه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر بێته سه‌ر حوكم ناتوانێت ته‌نازول له‌و خاكه بكات، چونكه چه‌ندین دۆكۆمێنت هه‌یه، بۆ نمونه عوسمانییوكان له ساڵی 1893 ده‌یسه‌لمێنن ئه‌مه خاكی كوردستانه، بۆیه ریفراندۆمه‌كه بۆ خاكه‌كه نییه، حه‌قی سه‌ركردایه‌تی كورد نییه خاكی كوردستان بخاته ریفراندۆمه‌وه، ریفراندۆم له‌سه‌ر ئیداره‌كه‌یه، ئیداره‌ی ئه‌م خه‌ڵكه حكومه‌تی ناوه‌ند بیكات یان حكومه‌تی هه‌رێم.
سبه‌ی: كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕێته‌وه ئێوه هه‌ر به‌كوردستانی ده‌زانن؟
كه‌مال كه‌ركوكی: نه‌شگه‌ڕێته‌وه هه‌ر كوردستانه.
سبه‌ی: ئه‌ی چۆن كورد ته‌سه‌روفی پێوه ده‌كات؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئه‌وه خاكێكه بشیگۆڕین غه‌ڵه‌ته و هه‌ر كوردستانه، ئیداره‌ی سه‌ر ئه‌و پارچه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كه‌ت نییه له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌نده ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره، رۆژێك ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه خۆی قه‌ناعه‌تی بێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم، یان ئێمه بچینه سه‌ر ئه‌وان، ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئێمه له‌سه‌ر خاك ریفراندۆم ناكه‌ین.
سبه‌ی: هاوكات سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌توانێت شێوازێكی تر بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مادده‌كه به‌كار بهێنێت، ئه‌و كێشانه‌ی له كه‌ركوك هه‌یه له خانه‌قین و شه‌نگار و زۆر ناوچه‌ی تر نییه، كورد نه‌یده‌توانی ئه‌و ناوچانه پێشتر بگێڕێته‌وه و دواتر هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بخاته‌كار؟
كه‌مال كه‌ركوكی: زۆر ناوچه هه‌یه شتێكی ره‌سمیی نا‌بینیت خرابێته سه‌ر پارێزگاكانی تر، بۆنمونه مه‌خمور و ئاكرێ، جا ئێستا بۆ شێوازی ئیشكردن ره‌نگه هه‌واڵی زۆر خۆش هه‌بێت، به‌ڵام كه‌ی ده‌ستپێده‌كه‌ین ئه‌وه گرنگه.
سبه‌ی: مادده‌ی 140 واده‌ی یاسایی ته‌واو بوو، واده‌یه‌كی تری بۆ دانراوه بۆ جێبه‌جێكردنی كه شه‌ش مانگه، هه‌ندێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 ده‌ڵێن شتێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه، بۆ مادده‌كه كه ماوه‌یه‌كی تێپه‌ڕ بووه له شه‌ش مانگه‌كه، ئایا تۆ گه‌شبینیت ئه‌و مادده‌یه له‌و شه‌ش مانگه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
كه‌مال كه‌ركوكی: مادده‌ی 140 كه له ماوه‌ی یاسایی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كرا له زه‌ره‌ری خه‌ڵك بوو، ئه‌وان له نێوان دوو حاڵه‌تدان، كه هه‌رێم ئیستیقراره و به‌ره‌و پێشكه‌وتن ده‌ڕوات، حهزیاندهكرد، بێنه سه‌ر هه‌رێم نه‌ك ناوه‌ند، كه بارودۆخی ئاڵۆز و نائارامه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نهبهغدا گرنگیان پێده‌دات نه‌ئێمه‌ش ده‌توانین یارمه‌تیان بده‌ین، چونكه بودجه‌كه‌یان له به‌غدایه، بۆیه له بارودۆخێكی قه‌له‌قدا ده‌ژین.
سبه‌ی: به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه تۆ گه‌شبینی به جێبه‌جێكردنی مادده‌كه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: من گه‌شبینم چونكه بڕوام به‌خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكی دیموكراتی خواز هه‌یه، هیچ ئهرقهلهیهك ناتوانێت له‌به‌رده‌م هێزی جه‌ماوه‌ری له‌بن نه‌هاتوو رابوه‌ستێت.
سبه‌ی: پرسیاره‌كه‌ی ئێمه سه‌باره‌ت به‌شه‌ش مانگه‌كه بوو؟
كه‌مال كه‌ركوكی: من ناڵێم شه‌ش مانگ، ئێستاش ده‌ڵێم ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی سنور نه‌بێت، 140 هه‌موو شته‌كانی تری حه‌ل كردووه، بۆیه ده‌بێت پێش ئه‌و شه‌ش مانگه ده‌ستپێبكه‌ین و ده‌بێت له مانگی 2-3 هه‌ندێك ناوچه بێته‌وه.
سبه‌ی: به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێبه‌جێنه‌كرا واده‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه؟ یان چۆن ده‌بێت؟
كه‌مال كه‌ركوكی: نا مه‌سه‌له واده نییه، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، ده‌ڵێن مانگه شه‌و سه‌رله‌ئێواره دیاره، ئه‌گه‌ر تا مانگی شوبات و ئازار هیچ نه‌كرا، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
سبه‌ی: شتێكی تر له‌سه‌ر مادده‌ی 140 هه‌یه، ئه‌ویش لێدوانێكی د. سه‌عدی به‌رزنجی بوو كه وتی "بێ ده‌ستكاری ده‌ستور درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مادده‌ی 140، ئه‌وا ئه‌و مادده‌یه شه‌رعییه‌تی یاسایی نامێنێت"؟
كه‌مال كه‌ركوكی: رێزم هه‌یه بۆ ئه‌و به‌رێزه، من گوێم له‌و رایه نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه ئیشتبایهكی گه‌وره‌یه، ئه‌م مادده‌یه مادده‌یه‌كی ده‌ستورییه، ته‌مه‌نی بهدرێژرایی ته‌مه‌نی ده‌ستوری عیراقه، هه‌تا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سبه‌ی: به‌ڵام له ده‌ستوردا واده‌كه‌ی دیاریكراوه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ده‌ڵێت له‌و وه‌خته‌دا ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرا! ئه‌م مادده‌یه ئه‌وكاته ته‌واو ده‌بێت كه جێبه‌جێ بكرێت، یان ده‌ستوره‌كه بگۆڕدرێت.