دیمانه‌
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات




Tuesday, April 15, 2008
 
     

دیمانه‌: شه‌هرام عه‌بدوڵا

ئیبراهیم عه‌لیزاده‌ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ (رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌دا ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی دوای تێكچوونی جیهانی دوو جه‌مسه‌ری له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ی ئه‌وان بێ‌ كاریگه‌ریی بووبێت، هه‌روه‌ك باس له‌ بوژانه‌وه‌ی ره‌وتی چه‌پ ده‌كات له‌ جیهان ‌و ناوچه‌كه‌داو هۆكاره‌كانی نفوزی ئێران له‌ عێراقدا لێكده‌داته‌وه‌و مه‌رجه‌كانی خۆیان بۆ چوونه‌ ناو به‌ره‌یه‌كی كوردستانی تایبه‌ت به‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات.

* گۆڕانكارییه‌ جیهانی‌و ناوچه‌ییه‌كانی دوای تێكچوونی جیهانی دوو جه‌مسه‌ری‌و سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ یه‌ك دوو ده‌یه‌ی دواییدا هاتنه‌ ئاراوه‌، به‌رنامه‌‌و كاری زۆرینه‌ی پێكهاته‌ سیاسییه‌كانیان له‌ ئاستی جیهان‌و ناوچه‌كه‌دا تووشی گۆڕانی به‌رچاو كرد، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی دیاری له‌ سه‌ر حیزبه‌كه‌ی ئێوه‌ دانه‌نا، هۆكاری ئه‌مه‌ بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌؟ 

ئیبراهیم عه‌لزاده‌: پێش گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ ره‌وتی ژیانی سیاسیی خۆماندا گۆڕانكاریمان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌، راست نییه‌، بێگومان له‌گه‌ڵ‌ گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌و ره‌وته‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و هه‌وڵیداوه‌ خۆی له‌گه‌ڵ‌ هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می خۆیدا بگونجێنێت، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ره‌وتی ئێمه‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ‌ رابردووی خۆی بپسێنێت، ئێمه‌ گۆڕانكاریمان كردووه‌، به‌ڵام هێڵی سیاسی، ستراتیژیی، به‌رنامه‌یی‌و ئایدۆلۆژیكی خۆمان نه‌گۆڕیوه‌. ناسنامه‌ی ئه‌و هێڵه‌ بریتی بووه‌ له‌وه‌ی كه‌ سۆسیالیزم به‌دیلی سه‌رمایه‌دارییه‌، سۆسیالیزم به‌ هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ هێزی چینی كرێكاره‌و له‌ ئاكامی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا داده‌مه‌زرێت، چینی كرێكار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت توێژه‌كانی هاوپه‌یمانی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌داو له‌ ده‌وری رێبازه‌كه‌ی كۆبكاته‌وه‌، پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت خۆی تا راده‌یه‌ك هۆشیارو رێكخراو بێت، به‌ڵام ماركسیزم وه‌كو زانستێكی كۆمه‌ڵناسی خۆی به‌ره‌وپێشچووه‌و ته‌كامولی كردووه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا تا ئه‌مڕۆ باوه‌ڕپێكراوترین تیۆریی بووه‌ بۆ ناسینی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریی كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌كادیمیسته‌كانی بۆرژوازیش بۆ شرۆڤه‌كردنی كێشه‌كانی سه‌رده‌می خۆیان میتۆده‌كانی به‌كارده‌هێنن‌و له‌ سیستمی فیكری‌و سیاسیی خۆیاندا هه‌زمی ده‌كه‌ن. ماركسیزم زانسته‌و زانست به‌پێی سروشتی خۆی ناتوانێت له‌ یه‌ك شوێن چه‌ق ببه‌ستێت‌و به‌ره‌وپێش نه‌چێت، كۆمه‌ڵه‌ له‌و رۆژه‌وه‌ كه‌ پێكهات خۆی وه‌كو رێكخراوێكی كۆمۆنیستی كه‌ بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆسیالیستی له‌ ئێران خه‌بات ده‌كات، ناساند، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌یه‌ك كه‌ ئه‌وكات له‌ سۆسیالیزم بووی‌و ستراتیژێك كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گرتبوویه‌ پێش، نزیك بوو له‌ بۆچوونه‌كانی مائۆو ستراتیژی شۆڕشی چین، ئایا ده‌كرێت بڵێین كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ به‌ به‌رنامه‌و ستراتیژی سیاسییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وكات بوو؟ نه‌خێر، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ ئێوه‌ باسی ده‌كه‌ن له‌ دوو بابه‌تن:

یه‌كه‌میان، بریتییه‌ له‌ ره‌وتی گه‌شه‌كردن‌و پێگه‌یشتن‌و گه‌نده‌ڵبوونی رژێمی سه‌رمایه‌داریی جیهانی، ستراتیژی حیزبێكی سۆسیالیستی له‌ هه‌ركام له‌م قۆناغانه‌دا له‌م وڵات‌و له‌و وڵات ناتوانێت رێك وه‌كو یه‌ك وابێت، هه‌ر به‌وپێیه‌ خه‌بات له‌ هه‌ركام له‌و قۆناغانه‌دا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی سیاسی‌و ستراتیژی ئێمه‌ش بووه‌، مانیفێستی كۆمۆنیست كه‌ نزیكه‌ی 170 ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه‌ به‌راورد بكه‌ن به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه‌، ئه‌گه‌رچی هه‌ردووكیان یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌قاوده‌ق وه‌كو یه‌ك نین، ستراتیژی سیاسی ئێمه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كدا كه‌ كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و مێژوویی تێدایه‌، ناتوانێت له‌گه‌ڵ‌ ناوچه‌یه‌ك كه‌ له‌ هه‌لومه‌رجێكی دیكه‌دایه‌ جیاواز نه‌بێت.

 دووه‌م؛ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت‌و بلۆكی ناسراو به‌ خۆرهه‌ڵاته‌، ئه‌م بومه‌له‌رزه‌ سیاسییه‌ی كه‌ جیهانی سه‌رده‌می خۆی هه‌ژاندو دوایین له‌رزه‌كانی هه‌ر به‌رده‌وامه‌، ناتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ نه‌بووبێت. بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ‌ ره‌وتی ئێمه‌ له‌ژێر فشاری پڕوپاگه‌نده‌ی دژه‌ كۆمۆنیستیدا بوو، ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ هه‌رگیز ئه‌و سیستمه‌مان به‌ سۆسیالیستی‌و كرێكاریی نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌ ئێمه‌ چۆنمان بیرده‌كرده‌وه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و رژێمه‌ كه‌ جگه‌ له‌ سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی هیچ شتێك نه‌بوو و به‌ناوی سۆسیالیزمه‌وه‌ به‌ شوێن ئامانجه‌كانی ناسیۆنالیزمی روسییه‌وه‌ بوو، به‌سه‌ر ئێمه‌شدا رووخا. به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ ناتوانێت به‌بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی ئه‌و شكسته‌ی كه‌ به‌سه‌ر شۆڕشی كرێكاریی روسیادا هات، دابڕێژرێت، مه‌به‌ستم له‌ گشتێتی ئه‌م باسه‌ ئه‌وه‌یه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه‌ بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ ره‌وتێكی دۆگما‌و ئایدۆلۆژیی نه‌گۆڕ نین، به‌ڵكو رێبازی ئێمه‌ رێگه‌یه‌كه‌ بۆ ژیان‌و ژیانیش به‌رده‌وام له‌ گۆڕاندایه‌، هه‌وڵمانداوه‌ ئه‌و ئه‌ركانه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ین كه‌ پێویستی سه‌رده‌من، ئیدی له‌ جێبه‌جێكردنیاندا سه‌ركه‌وتوو بووبێت یان نا، مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه‌و په‌یوه‌ندیی به‌ هاوسه‌نگیی هێز له‌ هه‌ر قۆناغێكدا هه‌بووه‌.

*كه‌م‌و زۆر باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌وتی چه‌پ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ دنیادا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌، به‌ڵام به‌ شێوازێكی دیكه‌، ئێوه‌ خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌مه‌ چییه‌و كاردانه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه‌؟

ئیبراهیم عه‌لزاده‌:  سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ره‌وتی چه‌پ له‌ ئاستی جیهانیدا راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌، بۆ ناسینی جه‌وهه‌ری ئه‌و بوژانه‌وه‌یه‌ ناتوانین بچینه‌ سۆراغی ئه‌و حیزب‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ به‌ناوی چه‌پ‌و سۆسیالیزمه‌وه‌ چالاكیی ده‌كه‌ن، ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر لێره‌وه‌ بۆی بچین نه‌ دیمه‌نێكی زۆر هیوابه‌خش ببینین‌و نه‌ بتوانین هه‌موو راستییه‌كان بخه‌ینه‌ به‌رچاو، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وته‌ ریشه‌ی له‌ ئه‌زمه‌یه‌كی جیهانیدایه‌ كه‌ نیزامی سه‌رمایه‌داریی سه‌رده‌می ئێمه‌ تووشی بووه‌و به‌ بنبه‌ست گه‌یشتنی هه‌موو ئه‌و به‌دیلانه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ بده‌نه‌وه‌، ساڵانی ده‌یه‌ی حه‌فتا كه‌ جیهانی سه‌رمایه‌داریی تووشی یه‌كه‌م قه‌یرانی ئابووریی دوای كۆتایی جه‌نگی جیهانی هات، سه‌رده‌می ره‌ونه‌قی دوای شه‌ڕو ده‌وڵه‌تانی ریفا (خۆشگوزه‌رانی) كۆتایی پێهات، له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌و قه‌یرانه‌ بوو كه‌ سیستمی نیۆلیبراڵی هاته‌كایه‌وه‌و به‌دیلی خۆی پێشكه‌ش كرد، ده‌یه‌كانی 80‌و 90 سه‌رده‌می تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌دیله‌ بوون، له‌ ئه‌مریكا رێگان‌و له‌ به‌ریتانیا تاچێر نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كردو توانییان تا راده‌یه‌كی زۆر جیهانی سه‌رمایه‌داریی له‌ژێر باری ئه‌و قه‌یرانه‌ بهێننه‌ ده‌ر، به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ فشاری نزیكه‌ی 3 هه‌زار ملیار دۆلار قه‌رزی وڵاتانی دواكه‌وتوو به‌ سیستمی بانكی جیهانیی، ئه‌و وڵاتانه‌شیان به‌ شوێن ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا راكێشا كه‌ گه‌لێك كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تیشی لێكه‌وته‌وه‌، به‌ دوای رووخانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، جیهانی خۆرئاوا كه‌ هه‌ستی ده‌كرد هیچ به‌رهه‌ڵستێكی له‌ به‌رامبه‌ردا نه‌ماوه‌، بێ‌ گوێدان به‌ ئاكامه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، جیهانیگیریی‌و نیۆلیبراڵی، هه‌موو قوژبنێكی ئه‌و جیهانه‌ی هێنایه‌ ژێر ركێفی خۆی، وتیان مێژوو كۆتایی هاتووه‌و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ سه‌رمایه‌داریی دوایین قوناغی ژیانی مرۆڤ ده‌بێت، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌كنه‌لۆژیا گه‌یشته‌ ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر، مرۆڤ هیچكات له‌ ژیانی خۆیدا به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نیعمه‌تی ژیانی به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌و به‌ قه‌ده‌ر ئێستاو له‌و ئاسته‌دا كه‌ڵك له‌و به‌رهه‌مه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌، واده‌یاندا میكانیزمی بازاڕ خۆی هه‌موو شتێك رێكده‌خات، ئه‌و هه‌ژارییه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ ده‌یبینین، وتیان شه‌ڕی سارد ته‌واوبووه‌و جیهان ئاسایشی زۆرتری‌ ده‌بێت، به‌ ده‌یان جار زیاتر جیهانیان نائاسوده‌تر كرد، وتیان پێش به‌ تیرۆریزم ده‌گرین، تیرۆریزمیان په‌ره‌پێدا، ده‌ستیان بۆ هه‌ر كارێك برد تیایدا چه‌قین، به‌مجۆره‌ سه‌رده‌می ره‌ونه‌قی ئه‌م به‌دیله‌ش كۆتایی پێهات. وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌م هه‌لومه‌رجه‌، چه‌ندین ره‌وتی كۆنه‌په‌ره‌ست له‌وانه‌ ره‌وتی ئیسلامی سیاسیی گه‌شه‌یان كرد، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌دیلێك نین بۆ رێكخستنی ره‌وتی ژیان، كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌كو نموونه‌یه‌ك چی یاسای شه‌رع‌و ئایین بوو له‌ تووره‌كه‌ی 1400 ساڵه‌ی خۆی ده‌ریهێناو كردی به‌ ده‌ستووری ژیانی ئه‌مڕۆ، كه‌چی ورده‌ ورده‌ هه‌ر چووه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ره‌وته‌ نیۆلیبراڵییه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا زاڵه‌.

ئیسلامی توندڕه‌و كه‌ له‌ شێوه‌ی ئه‌لقاعیده‌دا خۆی ده‌نوێنێت، كرده‌وه‌كانی نه‌ك نیشانه‌ی به‌هێزتربوونی ئه‌و ره‌وته‌ نییه‌، به‌ڵكو نموونه‌ی زیندووی هیوابڕاوی‌و بێئاسۆییه‌تی، ئه‌نتی ئه‌مپریالیزمی هه‌ندێك له‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكای لاتین هیچ ئاسۆیه‌كی روونی نه‌خستووه‌ته‌ به‌رده‌م خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌و خه‌باتی كرێكاریی‌و جه‌ماوه‌ریی له‌ دژی ده‌وڵه‌ته‌كانیان له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندندایه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌و به‌ بنبه‌ست گه‌یشتنی به‌دیله‌كانیه‌تی كه‌ مرۆڤ ده‌چێته‌وه‌ سۆراغی ئه‌و ئامانجه‌ پێشكه‌وتوو و مۆدێرن‌و مرۆڤایه‌تییانه‌ كه‌ سۆسیالیزم هێنابوویه‌ گۆڕێ‌، بوارو توانای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ره‌وتێكی چه‌پ‌و سۆسیالیست له‌ جیهاندا په‌یدا بووه‌، خه‌باتی كرێكاران له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داریی، خه‌باتی دژه‌ جیهانگیری نیۆلیبراڵی له‌ فرۆمه‌ جیهانییه‌كاندا، خه‌باتی دژه‌ شه‌ڕ، كه‌ هه‌موویان ئه‌مڕۆكه‌ له‌ ئاستێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ریندا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، دیارده‌كانی سه‌ره‌تایی بوژانه‌وه‌ی چه‌پن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیدا، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌و ره‌وتانه‌ راسته‌وخۆ سۆسیالیستی نین‌و پارازیت‌و دیارده‌ی نامۆشیان تێدایه‌، به‌ڵام له‌ رووی بابه‌تییه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌ره‌ی چه‌پی خه‌باتی جیهانییه‌وه‌. جا كه‌ی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ خۆی له‌ حیزب‌و رێكخراوو به‌ره‌ی پێشكه‌وتوو و به‌هێزی سۆسیالیستیدا ده‌بینێته‌وه‌‌و سه‌رچه‌شنه‌كانی ئه‌و شۆڕشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی به‌ڕێوه‌یه‌ چۆن ده‌بن، ئه‌وه‌ ئێستا بۆ ئێمه‌ نه‌ناسراوه‌و پێویستی به‌ كات‌و خوڵقانی هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێڕانه‌ له‌م وڵات یان له‌و وڵاتدا هه‌یه‌، هه‌ر له‌ كوردستانی خۆمان زۆر كه‌س لایانوابوو پێداگریی كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌ حیزبی كۆمۆنیستی ئێراندا، ته‌نیای ده‌خاته‌وه‌و لاوازی ده‌كات، به‌ڵام رووداوی 16ی گه‌لاوێژی 3 ساڵ‌ له‌وه‌وپێش كه‌ هه‌موو كوردستان به‌ بانگه‌وازێكی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ مانی گرت، له‌و خه‌یاڵاته‌ هێنانیه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ ئاستی ئێراندا ئه‌م بوژانه‌وه‌یه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی‌و خوێندكاراندا ده‌بینین‌و دوورنییه‌ له‌و رۆژانه‌ی داهاتوودا بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێرانیش بگرێته‌وه‌.

* تا دێت نفوزی ئێران له‌ زۆر رووه‌وه‌ له‌ عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌بێت، كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ مه‌یدانی خه‌بات له‌ ئۆپۆزسیۆنی ئێران به‌رته‌سك‌و به‌رته‌سكتر ده‌كاته‌وه‌، ده‌كرێت بڵێین یه‌كێك له‌ رێگه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و نفوزه‌ ده‌وربینینی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌یه‌ له‌ هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، ئایا ئێوه‌ له‌و پێناوه‌دا هیچ به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌یه‌؟

ئیبراهیم عه‌لزاده‌: مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵدانی رژێمی ئێران بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوچه‌كه‌دا، مه‌یلێك نییه‌ كه‌ ته‌نیا تایبه‌ت به‌و رژێمه‌ دیاریكراوه‌ بێت، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌لومه‌رجی بابه‌تیی هه‌ر حكومه‌تێك كه‌ له‌و وڵاته‌دا له‌ سه‌ر كار بێت، ئێران له‌ بواری رێژه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه‌، له‌ بواری ئابووریی‌و سه‌وق ئه‌لجه‌یشی‌و پێشینه‌ی سیاسییه‌وه‌، وڵاتێكی گرنگی ناوچه‌كه‌یه‌‌و ئاساییه‌ كه‌ رژێمێكی سه‌رمایه‌داریی هه‌وڵبدات له‌ دابه‌شكردنی كاری ناوچه‌كه‌دا، له‌ بواری سیاسییه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌ بواری به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوورییه‌وه‌ ده‌وری هه‌بێت. ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌، به‌هۆی ناكۆكییه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ‌ رژێمی ئێران هه‌یانه‌، به‌رامبه‌ر به‌و مه‌یله‌ی به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌ر ئه‌و مه‌یله‌ له‌ سه‌رده‌می رژێمی شادا به‌ ره‌سمیی ده‌ناسراو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێ‌ ده‌درا، رژێمی عه‌ره‌بستان رێگه‌ده‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، ئێستاش هه‌یه‌تی كه‌ وه‌هابییه‌ت له‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌دا به‌هێز بكات‌و له‌ كێشه‌ی لوبناندا ده‌ورببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به‌رامبه‌ر به‌و فره‌خوازییه‌ی رژێمی ئێران چ سیاسه‌تێك ره‌چاو بكه‌ین، ده‌بێت بزانین خۆی بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دوو ئامڕازی له‌ به‌رده‌ستدایه‌، یه‌كیان ته‌شه‌نه‌كردنه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ ئیسلامییه‌كاندا، دووه‌میان هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌، بۆ یه‌كه‌میان لاموایه‌ ئه‌و نفوزه‌ روو له‌ كزییه‌، به‌تایبه‌ت حیزبه‌كانی نزیك له‌ كۆماری ئیسلامی تادێت پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان لاوازتر ده‌بێت، بۆ نموونه‌ له‌ باشووری عێراق‌و ته‌نانه‌ت له‌ فه‌له‌ستین به‌ ئاشكرا ده‌یبینین، ئێمه‌ هه‌وڵمانداوه‌ ئه‌زموونی تاڵی رژێمی ئیسلامیی ئێران به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بناسێنین‌و به‌ هه‌موو تواناوه‌ له‌ سه‌ری به‌رده‌وام بین، هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌ستی هاوكاریی بده‌ینه‌ ده‌ست هه‌ر هێزێك كه‌ پێشكه‌وتنخوازانه‌و راسته‌قینه‌ له‌ دژی ئه‌و نفوزه‌ كارده‌كات، خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی ستراتیژیی خۆمان له‌گه‌ڵ‌ خه‌باتی گه‌لی كورد له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بخه‌ینه‌ به‌رچاوو بیانكه‌ین به‌ بنه‌مای هاوكاریی پته‌وتر، دووه‌م ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌توانین بیكه‌ین په‌ره‌پێدانی خه‌بات دژی ئه‌و رژێمه‌یه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی وڵاتدا، كه‌ پشتبه‌ستنه‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران، خه‌ڵكی كوردستان، ژنان، خوێندكاران‌و رووناكبیران، پێموانییه‌ ئه‌و خه‌باته‌ له‌ دژی كۆماری ئیسلامی به‌ هه‌موو مه‌یل‌و سیاسه‌ته‌ ناوخۆیی‌و فره‌خوازییه‌كانیشیه‌وه‌ كه‌متربێت له‌ هێزێك كه‌ له‌سه‌ر سنوور جموجۆڵێكی به‌رته‌سكی پێشمه‌رگانه‌ ده‌كات، كه‌ ئێمه‌ توانای په‌ره‌پێدانی ئه‌و بواره‌شمان له‌ خۆماندا پاراستووه‌و به‌هێزتریشی ده‌كه‌ین.

*روانینتان بۆ حیزبه‌ كوردستانییه‌كانی ئێران چۆنه‌، ئایا ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌كی كوردستانی پێك بێت ئێوه‌ ئاماده‌ن به‌شداریی تێدا بكه‌ن؟

ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: نامه‌وێت بچمه‌ سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م حیزب‌و ئه‌و حیزبی دیاریكراو، به‌ڵام ئێمه‌ ئێستا له‌ مه‌یدانی خه‌باتی سیاسیی كوردستاندا سێ‌ ره‌وتی كه‌م‌و زۆر جیاواز ده‌بینین: ره‌وتی ناسیۆنالیزمی نه‌ریتی، ره‌وتی ناسیۆنالیزمی چه‌پ‌و ره‌وتی سۆسیالیستی، ره‌وتی ناسیۆنالیزمی نه‌ریتی ئامانجه‌كانی ناسیۆنالیستی نه‌ریتی‌و كۆنی خۆی تا راده‌ی به‌شداریكردنی حیزبه‌كانی خۆیان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا داشكاندووه‌، چونكه‌ ده‌ستیشیان له‌ ده‌سه‌ڵات دووره‌، تووشی بێئاسۆیین‌و كارساز نه‌بوونی سیاسه‌ته‌كانیان یه‌كله‌دواییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌ ناوخۆییه‌كانیانه‌، ره‌وتی ناسیۆنالیزمی چه‌پ تووشی هه‌مان قه‌یران هاتووه‌و هیوایه‌كی به‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ رۆژێك له‌ رۆژان ده‌ستی له‌ ده‌سه‌ڵات گیربێت‌و به‌ كرده‌وه‌ش ناتوانێت سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی بكات، به‌ بۆچوونی من ئه‌و ره‌وته‌ وه‌كو منداڵێك وایه‌ كه‌ ده‌گری‌و خۆی نازانێت كوێی ژان ده‌كات، به‌ بڕوای من به‌ره‌ی سۆسیالیست ئاسۆی روونتره‌، چونكه‌ ده‌زانێت هه‌ر به‌ ته‌نها به‌ پێداگرتن له‌سه‌ر دروشمی رزگاریی نه‌ته‌وایه‌تیی ناتوانێت جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراوو زه‌حمه‌تكێشی ئه‌و وڵاته‌ بۆ لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیش بهێنێته‌ مه‌یدان‌و هه‌وڵده‌دات ئه‌و خه‌باته‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ی رادیكالی كرێكاران‌و ژنانه‌وه‌و به‌ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ گرێ‌ بدات، به‌نیسبه‌ت به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستادا پێكهاتنی وه‌ها به‌ره‌یه‌ك به‌ دوور ده‌زانین، چونكه‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی جێكه‌وتوو له‌ كوردستان، له‌ بواری ستراتیژی سیاسییه‌وه‌ له‌ یه‌كتر دوورن، چوونی ئێمه‌ بۆ ناو وه‌ها به‌ره‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی ده‌بێت به‌ هه‌بوونی خاڵی ستراتیژێكی هاوبه‌ش‌و كۆمه‌ڵێك سه‌ره‌تای وه‌كو به‌ڵێندان به‌وه‌ی كه‌ له‌ كێشه‌ سیاسییه‌كاندا ده‌ستبردن بۆ چه‌ك قه‌ده‌غه‌ بكرێت، هیچ لایه‌نێك بۆی نه‌بێت به‌ جیاواز له‌گه‌ڵ‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی بچێته‌ گفتوگۆوه‌، سه‌ره‌تای ئازادیی بێمه‌رجی سیاسی به‌ ره‌سمی بناسرێت‌و ئه‌وه‌ بسه‌لمێنرێت كه‌ ده‌سه‌ڵات مافی جه‌ماوه‌ره‌و سات‌و سه‌ودا هه‌ڵناگرێت‌و ده‌بێت به‌ ده‌نگی جه‌ماوه‌ر چاره‌نووسی دیاریی بكرێت.

 

پرۆفایل:

• - ساڵی 1950 له‌ گوندی غه‌وس ئابادی ناوچه‌ی مهاباد له‌دایكبووه‌.
• - 1969 له‌گه‌ڵ‌ خه‌باتی خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێزدا به‌ كاری سیاسی‌و كۆمه‌ڵه‌وه‌ په‌یوه‌ست بووه‌.
• - 1974 له‌ زانكۆی ته‌ورێز ماسته‌ری ئه‌ندازیاریی كاره‌بای وه‌رگرتووه‌.
• - 1979 بووه‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌.
• - له‌ 1983وه‌ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ژاله‌
 كاكینه‌ كومونیست كه‌ی‌ باوی‌ ماوه‌، بۆ میشكی‌ خۆتان و خه‌ڵكیش ئاڵۆز ده‌كه‌ن وسه‌ریش له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان تێك ده‌ده‌ن. كومونیست دی‌ سپێردرا به‌ مێژوو ده‌بێت وه‌كو مێژوو باسی‌ لێوه‌ بكرێت كه‌ سه‌رده‌مانێك بیر و بۆچوونێك هه‌بوو به‌ ناوی‌ كۆمونیسته‌وه‌ كه‌ شكستی‌ هێنا. من نازانم ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ی‌ ئێستا كه‌ خۆیان به‌ كۆمونیست نام ده‌به‌ن بۆ ئه‌م دوكانه‌یان كۆ ناكه‌نه‌وه‌،...
هاوڕێ‌
  پێكهێنانی‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ نمونه‌یه‌كه‌ له‌ كوردستانی‌ باشور دیترا، ئایا ده‌كرێت حیزبه‌ ئیسلامیه‌كانیش له‌ به‌ره‌دا به‌شداربن كه‌ گڕاری‌ به‌ری‌ باخی‌ كوردستانن، پێكهێنانی‌ به‌ره‌ هه‌رگیز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌لی‌ كوردا نییه‌، به‌ڵكو زه‌ره‌ش ده‌دات.
هاوڕێ
 کاتیک چاوم به م وت و یژه که وت ئه وه ی راستی بیت هیچ کامیک له م قسه و هه لویستانه بوم نوی نه بوو. کومه لیک وته ی کون که پیش رووخانی دیواری برلین و شکستی شورشی روسیا ده کرا، ئیستاش سه ر له نوی دوپات ده بنه وه و تاو نا تاویک دینه وه سه ر لاپه ره ی بی گیانی سایت و روژنامه کان. کاتیک ده لیم وته ی کون مه به ستم ئه وه یه جیهان گوراوه و به لام کومونیزمه که ی کاک سه ید ئیبراهیمی عه لی زاده هه ر له جیگای خویه تی بی هیچ گورانیک. ئه مه ش له گه ل روداوه کانی نه زمی نویی جیهانی نایه ته وه و دلنیاییه وه روژ له گه ل روژ توشی قه یران ده بن و هه ر بویه شه ئیستا له نیو خوی حیزبی کومونیستی ئیراندا بالیک دژایه تی کاک سه ید ئیبراهیم ده که ن و پیان وایه ده بی واز له هه ندیک دروشمی کون و بی ناوه روک بینن. من چه ن شتم به لاوه سه یره. یه که م ئه وه ی که به رده وام باسی بزووتنه وه ی کریکاری ده که ن له حالیکدا به مانای راسته قینه بزووتنه وه یه کی کریکاری له کوردستانی روژهه لات وجودی نیه. ئه وه ی هه یه بزووتنه وه یه کی هه مه لایه نه که بزاوتی نه ته وه یی له سه ر وی هه مویه راوه ستاوه. راسته کریکاریشی تیدایه به لام ئه م کریکارانه ته نانه ت ئاگایی چینایه تیشیان نیه، خواسته کانیان خواستی سنفین نه ک هه ول دان بو به رپا کردنی حکومه تی کریکاری. من خوم به که سیکی چه پ ده زانم به لام کومونیست نیم. و پیشم وایه ده بیت چه پیکی زه مینی بیت نه وه ک حیزبی کومونیستی ئیران له ئاسماندا بخولیته وه و غه رقی خه یال بیت. بویه له کوتاییدا هیوادارم حیزبی کومونیستی ئیران پیداچوونه وه یه ک به سه ر حیزبه که یان و سیاسه ته کانیاندا بکه نه وه . چی دیکه لاوانی کورد تووشی هه له ی فیکری و سیاسی نه که ن.
ئارێس زارعی
 زۆر پێویست و گرنگه که شه‌فاف و ره‌وان و بێ منجه منج بۆ چون و باوه‌ره‌کان باس بکرێن له سه‌ر مه‌سایل و کێشه گشتیه‌کان ،له لایه‌ن که‌سان و رێکخراوه مسئوله‌کان. من له گه‌ل پێداگری و په‌سه‌ندی پلاتفورمه‌که‌ی کا سید برایم، لام وایه‌ زۆر پێويسته‌ به دانانی ئه‌و جۆره مه‌رج و به‌لێنی وه‌رگرتنانه‌ راست گۆیي پروپاگه‌نده‌چیانی به‌ره‌ له‌ مه‌حه‌ک بده‌يت و ئه‌ندازه‌ی جیدي بون و بر پرسایه‌تی وه‌ ئه‌ستۆ گرتنیان بناسیت و ده‌ست نیشانی بکه‌یت. کا جه‌لال خوشکلام، له‌ جه‌و و که‌شێکدا که‌ ئه‌و رێکخراوانه‌ی که‌ تا دوێنی داوای خۆایه‌تی کوردستان و ساز دانی به‌ره‌ی هه‌ر چی به‌ په‌له‌یان ده‌کرد، ئێستا که‌وتونه‌ گیانی یه‌کتر و بیر جیاوازی و ئیختلافی سه‌لیقه‌یي و سیاسی و ريکخراوه‌یان بۆ ته‌حه‌مول ناکرێت، چۆن به‌بی دانانی هه‌مچین شه‌رت و گرتنی هه‌مچین گارانتیه‌ک ده‌تواني باوه‌ر به‌ سه‌داقه‌ت و دڵسوزیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێنی؟ ئه‌م پلاتفورمه‌ی کا سید برایم ئه‌گه‌ر ده‌مارگرژانه‌ و نا جیدیانه‌ و سادقانه لی بروانی، سه‌ره‌تاییترین فه‌زای سیاسی و مه‌سئولیه‌تدارانه ده‌خولقێنیت و راست گۆیانی ئه‌م بیروکه‌یه له‌ مه‌حه‌ک ده‌دات. وه‌رن با ئه‌گه‌ر دژی، توند وتیژی،چه‌ک به‌ کار بردن، چه‌قو کێشان، ساتو سه‌ودای نادیار و پشت پرده، فریو کاری و درۆ کردن له گه‌ل جه‌ماوه‌ری کوردستانین و داخوازی به‌ره‌ی رزگاری به‌خش به‌ هێز و توانای خوامان یانی خه‌لکی کوردستان و ئێرانین، با بچينه‌ پشت ئه‌م پلاتفورمه. سوپاس و ده‌ست خۆشی بۆ روژنامه وانانی دلسوز و سادقی ناو بزوتنه‌وه‌که و له‌وانه‌ دوستانی روژنامه‌ و سبه‌ی.
شيلان
 هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه‌ بیرو باوه‌ڕی‌ كۆمۆنیستی‌ له‌ ئێران شكستی‌ خواردووه‌ و خه‌ڵك به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ناده‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ سیسته‌مێكی‌ كۆمۆنیستی‌ له‌ ئێران. چونكو كۆمۆنیست دوای‌ حه‌فتاو دوو ساڵ له‌ روسیه‌ تاقی‌ كراوه‌ته‌وه‌ و من ناتوانم له‌ سه‌ر ئه‌ساسێك خه‌بات بكه‌م كه‌ پێش تر له‌ دونیا شكستی‌ هێناوه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌ساس و به‌رنامه‌ ڕێژی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خه‌بات بكه‌م كه‌ خویان نه‌یانتوانی‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆیان به‌رێوه‌ی‌ به‌رن. له‌وانه‌یه‌ كومونیسته‌كان بڵێن كه‌ ئه‌وان خه‌یانه‌تیان به‌ كوموَنیست كرد،به‌ڵام من ده‌ڵێم وا دابنین كه‌ ئه‌وان خه‌یانه‌تیان كردبێت ده‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر من دوای‌ ساڵه‌ها خوێن دان و ئاوارگی‌ و خه‌ڵك به‌ كوشتن دان و… سه‌ركه‌وتم كه‌ حكومه‌تی‌ كوموَنیستی‌ له‌ ئێران پیاده‌ بكه‌م، چ ‌گارانتی یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و براده‌ره‌ كومونیسته‌ به‌ من ئیسپات بكات كه‌ ده‌سه‌لاته‌كه‌ی‌ ئه‌و له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ستالین دیكتاتۆر تر نابێت؟!؟ئه‌و كات دیسانه‌وه‌ بڕۆم خه‌بات بكه‌م،…
توانا
 كۆمۆنیسته‌كان ئه‌توانن بۆ خۆیان به‌ره‌یه‌كی‌ چه‌پ پێكبهێنن، بۆیه‌ه‌ من پێشنیار ئه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌و ه.ك.ك رێكخراوه‌كانی‌ تر كه‌ خۆیان به‌چه‌پ‌و كۆمۆنیست ئه‌زانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.
سه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌حمه‌د -سوید
 سڵاوکاک ئیبراهیم عه‌لیزاده‌ هیوای سه‌رکه‌وتنت ده‌خوازام من چاوپێکه‌وتنه‌که‌تم نه‌خوێندۆته‌وه‌ ته‌نها سه‌روتاره‌که‌ی سه‌رنجمی راکێشا که‌ نموونه‌یه‌که‌ت هێناوه‌ته‌وه‌، هیوادارم ره‌نگدانه‌وه‌ی دیدوبۆچونت نه‌بێت، که‌ هه‌م هه‌ڵه‌یه‌ و هه‌م له‌ جێگای خۆیدانییه‌. منداڵ ئینسانێکی بچووکه‌، واته‌ خاوه‌نی هه‌موو هه‌سته‌کانه‌ به‌ڵام له‌ قاڵبی بیرو هۆشی ئه‌و ئاسته‌ی تێیدایه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شێت نه‌بێت و نه‌خۆشی ده‌روونی نه‌بێت، زۆر چاک بزانه‌، ده‌زانێ بۆچی ده‌گری. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ی گه‌وره‌ هێنده‌ به‌ ته‌نگییه‌وه‌ بێین و به‌هه‌ندی بزانین، رێزی لێبگرین و دۆستایه‌تی بکه‌ین بزانین بۆچی ده‌گری. کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، ئێمه‌ی گه‌وره‌، ئێمه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و ئێمه‌ی سه‌رکرده‌ (له سه‌رتاپای مێژووماندا) رۆژێک له‌ رۆژان کێشه‌ی منداڵانمان به‌ هه‌ند نه‌زانیوه‌ و منداڵمان هه‌میشه‌ له‌ په‌راوێز داناوه‌ و وه‌ک سفری دوای فاریزه‌ حسابمان کردووه‌. ئێمه‌ هه‌میشه‌، به‌حساب ئه‌مه‌ راسته‌، له‌ نوسین و وتار و ره‌فتارماندا ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ کێشه‌ی منداڵ و په‌روه‌رده‌ و مامه‌ڵه‌یه‌تی که‌ بۆخۆی به‌ردی بناخه‌ی هه‌موو گه‌شه‌و گۆڕانکاریه‌کانه‌ به‌هه‌ندمان نه‌زانیوه‌ و بگره‌ هه‌ر بیرمان لێنه‌کردۆته‌وه‌. به‌ڵکو موی ده‌رنه‌کردووه‌ چه‌کمان کردۆته‌ شانی فێڕی ئینسان کوشتنمان کردووه‌. ئه‌وه‌ خۆ کچان هه‌ر باس مه‌که‌. به‌رێز، تۆ بنواڕه‌ باری منداڵه‌كانی‌‌ کوردستانی خواروودا، که‌ ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتی کورده‌، له‌ ئاستی تێگه‌یشتن و زانستیان، ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تییان ... ئه‌مانه‌ که‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خۆمانن، بزانه‌ چ کاره‌ساتێکه‌. ئه‌مانه‌ له‌ سایه‌ی حکومه‌تی کوردی و ئازادی خۆییدا له‌دایکبوون و گه‌وره‌بوون بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رگای سنوریان بۆ بخه‌یته‌ سه‌رپشت که‌سی تیا نامێنێت. منداڵ ئینسانێکی بچوکه‌، وه‌ک من و تۆی گه‌وره‌ مافی هه‌یه‌، هه‌ستی هه‌یه‌، خۆشه‌ویستی هه‌یه‌. ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌یه‌ منداڵ نازانێت درۆبکات، نازانێت ترس چییه‌، نازانێت رق چییه‌ به‌ڵکو ئێمه‌ی گه‌وره‌ فێریان ده‌که‌ین.
ئارمان
 خۆزگا بم زانیا هیوا هه ورامی به‌له‌به‌رچاوگرتنی کام ئامارو سه‌رژمێری ئه‌ڵێ: 80% خه‌ڵكی‌ كوردستان بڕوایان به‌كۆمۆنیست نییه
جه‌لال خۆشكه‌لام
 من له‌سه‌ر بیرو ئایدۆلۆژیای به‌ڕێز برایمی عه‌لیزاده‌ هیچ گرفتێكم نییه‌و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ ئازادیی بیرو باوه‌ڕ و جیاوازی له‌شێوازی فكرو تێڕوانین له‌ نێوان مرۆڤ دا و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش داڕشتنی خه‌ت و ئامانجی دیاریكراو بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا. ئه‌و بۆچوونانه‌ی به‌ڕێزیان هه‌یانه‌ له‌سه‌ر هۆكاری پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ڕاست نازانم به‌و ده‌لیله‌ی كه‌ تاكو ئێستا هه‌لومه‌رجێكی له‌بار بۆ باسكردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ نه‌ڕه‌خساوه‌، وه‌ هۆكاره‌كه‌شی خۆدزینه‌وه‌ی حزب و ڕێكخراوه‌ كوردیه‌كان خۆیانن، ناڵێم هه‌موویان به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ ده‌بێ به‌ره‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دا پێك بهێنن و له‌ژێر چه‌تری ئه‌واندا ئه‌و به‌ره‌یه‌ كاره‌كانی خۆی درێژه‌ پێ بدا. ئه‌وانه‌ی كه‌ باس له‌ ئازادیی و فره‌حزبی و ...هتد ده‌كه‌ن به‌ڵام چاویان به‌رایی نایه‌ حزبێكی دی یان كۆمه‌ڵێكی دی له‌ده‌وری خۆیان دا ببینن. ئه‌وه‌ی كه‌به‌ڕێزیان باسی ده‌كات و وه‌ك بۆچوونی كۆمه‌ڵه‌شی وه‌سفی ده‌كات پێم وا نییه‌ هۆكارێك بن، كه‌ ببنه‌ هۆی پێكنه‌هاتن و سازدانی به‌ره‌ له‌ڕۆژهه‌ڵات دا. به‌ڵكو له‌ چ لایه‌نێك ده‌پرسی خۆی پێ له‌وی دیكه‌ ئازادی خوازتر و باوه‌ڕ به‌ هاوكاری و برایه‌تی بوون و ...هتد ده‌زانێ. كه‌وابوو بۆ ده‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان باسی ده‌كات ده‌بێ تاكو ئێستا كۆسپ بوبن له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردنی كۆمه‌ڵه‌ له‌و به‌ره‌یه‌دا و ئه‌وی ئه‌و ده‌یڵێ كه‌سانی تر به‌ تاوان و داخوازی گه‌وره‌و زوڵمی بزانن. ئه‌م شێوه‌ لێكدانانه‌و هی به‌ڕێزیان باسی ده‌كات ده‌چێته‌ خانه‌ی خۆ دزینه‌وه‌ له‌و به‌ر پرسیاریه‌ته‌ مێژووییه‌ی كه‌ به‌ڕێزیان و لایه‌نه‌كانی تریش له‌سه‌ر شانیانه‌. من پێم سه‌یره‌ تاكو ئێستا دانیشتنێكی تایبه‌ت نه‌بووه‌ بۆ پێكهاتنی به‌ره‌، هۆكاره‌كه‌ش له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێدا، به‌ڵام تۆ دێی شه‌رت و شروتێك دێنیته‌ ئاراوه‌ بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌، له‌كاتێك دا شه‌رت و مه‌رج داده‌نرێ ئه‌و كاته‌ی كه‌تۆ باست له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ كردبێ و دانیشتبێتی و ڕای لایه‌نه‌كانی تر بزانیت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، كێ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی مه‌رجی سه‌ره‌كی له‌سه‌دا ٨٠ی هه‌موو حزب و ڕێكخراوه‌ كوردیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌بێ.
هێرش ن
 وێڕای سڵاۆیکی شۆڕشگێڕانه بۆ هاوڕێ‌ تێکۆشه‌ر کاك ئیبراهیمی عه‌لیزاده. هیوادارم نمونه ئینسانی تێکۆشه‌رو به‌ر چاوڕونی وه‌ک ئێوه زۆربێت. له‌ناو كوردا.
هیوا
 سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ هه‌وڵیان داوه‌ بۆ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی‌ ئێمه‌ تێناگه‌ن، ئێستا له‌وانه‌یه‌ جوابی‌ توندیشم پێبده‌نه‌وه‌. بڵێن ئێمه‌ تێ ده‌گه‌ین، قسه‌كانی‌ ئیبراهیم عه‌لیزاده‌ زۆر راسته‌، هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ‌ حیزبه‌كه‌شی‌ نه‌بم.
هه‌ژار هه‌ورامی‌
 سڵاو، لای‌ من زۆر سه‌یره‌ كه‌ باسی‌ كۆمۆنیست ده‌كرێت له‌ كوردستان، چونكه‌ 80% خه‌ڵكی‌ كوردستان بڕوایان به‌ كۆمۆنیست نییه‌، ئینجا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رابردوو به‌هه‌مان شێوه‌، چونكه‌ كۆمۆنیست له‌ روسیادا به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ روخا تازه‌ ئێوه‌ ئه‌تانه‌وێت زیندووی‌ بكه‌نه‌وه‌، بڕوا ناكه‌م، ئێوه‌ له‌ رابردووش هیچتان نه‌كردوه‌ نه‌ ئێستا و نه‌ داهاتووش هیچتان پێ‌ ناكرێت.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ