دیمانه: سیروان ره‌شید
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێش 2005 ئیمزاكراون له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هیچو پووچدا كراون‌و لایه‌نی سیاسیی زیاتر ره‌چاوكراوه.
هه‌ورامی ئاشكراشیكرد: ئه‌وان ته‌نیا رۆڵیان ته‌كنیكییه له ئیمزاكردنی گرێبهستهكانداو به‌پێی یاسای نهوتو غازی هه‌رێم ده‌بێت له هه‌رێمدا 5كه‌س ره‌زامه‌ندبن له‌سه‌ر هه‌موو گرێبه‌ستێك كه په‌یوه‌ندیی به نه‌وته‌وه هه‌بێت، ئه‌وانیش سه‌رۆك وهزیرانو جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیری پلاندانان‌و دارایی‌و سامانه سروشتییه‌كانن، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان رۆڵی ته‌كنیكی دهگێڕێتو ئه‌وانی تریش رۆڵی سیاسی. ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
سبه‌ی: چاودێرانی سیاسی‌و پسپۆڕانی بواری نه‌وت له كوردستان‌و ده‌ره‌وه، گلهییو ره‌خنه‌یان له ئێوه هه‌یه كه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ئیمزاتان كردوون له ژووری داخراو‌و بێ ئاگاداریی خه‌ڵكی كوردستان كراون، بۆچی به ئاشكرا‌و به شه‌فافانه ئه‌و گرێبهستانهتان نه‌كردووه؟
ئاشتی هه‌ورامی: ئێمه پرۆسه‌مان داناوه به قانون، ده‌ستوور مافی پێداوینو لیژنه‌ی بۆ دروستكراوه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه دیاریكراوه. ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی یاساكه‌دا هه‌موو په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه، په‌رله‌مان خۆی به پێی بڕیاری خۆی گفتوگۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كان ناكات، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكان ئاماده دهكاتو ده‌یباته ئه‌و لیژنه‌یه بۆ بڕیاردان. ئێمه یه‌ك گرێبه‌ستمان نه‌كردووه به‌بێ ره‌زامه‌ندی‌و به‌شداری هه‌ر پێنج ئه‌ندامه‌كه كه بریتین له (سه‌رۆكی حكومهتو جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیری پلاندانان‌و دارایی‌و سامانه سروشتییه‌كان) بۆیه ئێمه به‌مشێوه‌یه گرێبه‌ستمان كردووه‌و یه‌كسه‌ر وردهكارییهكهیمان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ناوی بهڵێندهرهكهو شوێنی دهرهێنانهكهو چه‌ند كاردهكاتو ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه چه‌نده‌و قازانج بۆ ئه‌وان چه‌نده‌و بۆ ئێمه چه‌نده، چه‌ند نه‌وت به‌كارده‌هێنێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خه‌رجی خۆیان.
سبه‌ی: ئه‌مانه‌تان له كوێ بڵاوكردووه‌ته‌وه؟
ئاشتی هه‌ورامی: ئێمه هه‌موو جارێك دوای یه‌ك دوو رۆژ له‌سه‌ر له‌سه‌ر سایتی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م زانیارییانه‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سبه‌ی: به‌ڵام زۆرێك له پسپۆر‌و شاره‌زایان ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و زانیارییانه‌مان له سایتی كۆمپانیاكان بینیوه، نه‌ك ئێوه بڵاوتان كردبێته‌وه؟
ئاشتی هه‌ورامی: به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه، ئێمه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌وانیش كه‌یفی خۆیانه چی ده‌ڵێن.
سبه‌ی: بۆچی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ئیمزاتان كردوون له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبڕكێ له‌نێوان چه‌ند كۆمپانیایه‌كدا نه‌كراوه‌و خه‌ڵكانێك پێیانوایه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا قۆرخكردن هه‌یه؟
ئاشتی هه‌ورامی: ئه‌وه‌ش راست نییه، چونكه هه‌موو گرێبه‌ستێك پێشبڕكێی له‌سه‌ر كراوه له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه.
سبه‌ی: شاره‌زایانی بواره‌كه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له‌ئێوه ده‌گرن ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئێوه گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ كردوون هه‌موویان كۆمپانیای بچووكنوپله 3و 4ن، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌ك (شێڵ، هالبیرتۆن) نه‌هاتوون بۆ كوردستان، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بچووكی توركی‌و هیندین.
ئاشتی هه‌ورامی: ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی كه تۆ باسی ده‌كه‌یت چوار پێنج دانه‌ن، كوردستان زۆر بچووكه بۆ ئه‌وان، ئه‌گه‌ر ئێمه داوایان لێ بكه‌ین ده‌بێت كوردستان دابه‌ش بكه‌ین به دوو سێ پارچه‌ی گرێبه‌سته‌وه ئینجا ئه‌و دێت، به‌ڵام پارچه‌ی بچووك كێبڕكێی گه‌وره‌ی بۆ ده‌كات، نزیكه‌ی 50 كۆمپانیا له كوردستان كارده‌كات، 50 باشتره له 3 كۆمپانیا، ئه‌وه پێشبڕكێ دهكاتو ده‌توانین زیاتر هاندان بۆ وه‌به‌رهێنان بكه‌ین، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دنیا زۆر زۆر بیرۆكراسییان هه‌یه‌و وه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی نین، من كۆمپانیایهكم ده‌وێت یه‌كسه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ستپێبكات‌و پاره له‌وڵاتدا خه‌رج بكات ، ئه‌و كۆمپانیا مه‌زنانه‌ی خه‌ڵك باسیان ده‌كات له عێراقدا نین‌و كوردستانیش بچووكه بۆ ئه‌وان، له هه‌موو دنیادا دوو سێ جۆر كۆمپانیا هه‌یه، بچووك كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه قسه‌مان نه‌كردووه، ئه‌وانه‌ی كه یه‌ده‌گی نه‌وتی خۆیان ساڵ دوای ساڵ كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام نه‌وتی تازه نادۆزێته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئێستا ئیشمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن هیچو پووچنو بچووكن؟ به‌ڵێ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پێش ده‌ستوور ئیشمان له‌گه‌ڵ كردوون هیچو پووچ بوون‌و من نهمهێناون، بۆیه ئه‌م سیستمه‌ی ئێستا ئیشی له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌كردووه، ئه‌وانه بڕیاری سیاسی بوون‌و پێویستمان به‌و دوو سێ گرێبه‌سته بووه له‌گه‌ڵ توركیا‌و لایه‌نی تر، ئێمه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش هه‌ڵمان سهنگاندوونو بهگرێبهستهكانیاندا چووینهتتهوه، بۆ نموونه گرێبه‌ستی وا هه‌بووه 49%ی قازانجمان داوه به بهبهڵێندهرهكهو له سلێمانی ئیمزا كراوه، له‌گه‌ڵ DNO 20% هه‌بوو كه ئه‌ویش زۆره، ئێمه كهپێداچوونهوهمان كرد، كردوومانه‌ته 11% بۆ 12% خۆشمان وه‌كو كۆمپانیای نیشتمانی كوردستان كه به‌پێی یاسای نه‌وت و غازی كوردستان دامه‌زرێنراوه. بۆیه دوو رێگامان بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه داناوه كه یان هه‌ڵیانده‌وه‌شێنینه‌وه، یان ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گه‌وره بكه‌ن. ئێستا هه‌ندێكیان شهریكایهتی گه‌وره‌یان كردووه به هاوبه‌شیی خۆیان‌و هاتوونه‌ته كوردستان. بۆ گرێبه‌سته تازه‌كان پێوه‌ری تازه‌مان داناوه كه ده‌بێت كۆمپانیاكان ئاستیان به‌رز یان ناوه‌ند بێت، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی تازه هاتوونه‌ته كوردستان ئه‌مانه‌ن كۆمپانیای (Reliance)ی هیندی كه كۆمپانیایه‌كی هیچو پووچ نییه‌و سه‌رمایه‌كه‌ی 85 ملیار دۆلاره، (knoc) كۆری كه كۆمپانیای حكومییه له ناوچه‌ی بازیان له‌گه‌ڵمان ئیش ده‌كات له وڵاتێكی هیچو پووچ نه‌هاتووه‌و وڵاتێكه ده‌توانێت پشتگیری ئێمه بكات، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (Omv) كه بهرزترینو گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌مساوییه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (MOl)ی هه‌نگاری به‌رزترین كۆمپانیای (Ptnk-dp) روسی به‌ریتانییه.
چه‌ند كۆمپانیای دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی‌و وڵاتی دیكه، كه به راستی ئه‌مانه كۆمپانیای هیچو پووچ نین.
سبه‌ی: زۆرێك له چاودێران پێیانوایه ئیمزاكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا زۆره‌و ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی دنیا ساڵی یه‌ك تا دوو گرێبه‌ستی نه‌وت ئیمزا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه له ساڵێكدا 15 گرێبه‌ستمان كردووه.
ئاشتی هه‌ورامی: كێ ده‌ڵێت؟
سبه‌ی: پسپۆڕانی بواره‌كه پێیانوایه؟
ئاشتی هه‌ورامی: چۆن ده‌زانیت ئه‌وانه پسپۆڕن، من ئه‌و كه‌سانه‌م دیوه كه تۆ باسیان ده‌كه‌یت هیچیان شاره‌زا نین‌و وه‌ڵاهی من ته‌حه‌دایان ده‌كه‌م بیستیان بخه‌ره ژوورێكه‌وه بتوانن گرێبه‌ستێك گه‌ڵاڵه بكه‌ن، ته‌حه‌دایان ده‌كه‌م نازانن وتارێك بنووسن، ئه‌مانه فشهكهرنو هیچ نین، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئێمه كردوومانه گره‌نتی ئایندهی كوردستان‌مان داناوه، چونكه ئه‌و گرێبه‌ستانه نزیكه‌ی 7 ساڵی ده‌وێت كه به موجازه‌فه پاره خه‌رج بكرێت‌و نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلاری ده‌وێت، ئه‌م گرێبه‌ستانه له‌سه‌ر حسابی بهڵێندهرهكانه سه‌د دهرسهدو هیچ ئیلتیزاممان نییه، ئه‌گه‌ر هیچ نه‌دۆزنه‌وه ئه‌و 10 ملیار دۆلاره 5 ساڵی ده‌وێت ئه‌گه‌ر بتوانین به‌رهه‌می بهێنین ، ئه‌گه‌رنا هیچ بوون‌و ئه‌گه‌ر نهوتو غازیان دۆزییه‌وه، بۆیه تۆ ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌ست پێنهكهیتو عێراق تێكچوو، ئه‌وه‌ستی تا ئه‌وان ده‌ستت ببهستنو ئینجا ده‌ست پێده‌كه‌یت، ئه‌مه گره‌نتییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمان.
سبه‌ی: له‌كاتێكدا داهاتی نه‌وتی كوردستان 17%ی بۆ ئێمه‌یه‌و 83% ی بۆ به‌غدایه، بۆچی ئێمه به‌و شێوه زۆرییه نه‌وت له خاكه‌كه‌مان ده‌ربكه‌ین كه ره‌نگه دوو سێ ده‌یه‌ی داهاتوو نه‌وته‌كه‌مان ته‌واوبێت، بۆچی وه‌ك ئێران و كوێت، ورده ورده نه‌وته‌كه ده‌رنه‌هێنین؟
ئاشتی هه‌ورامی: ئه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان په‌یڕه‌و كردووه سه‌ركه‌وتوونین، سه‌یری ئێران و كوێت بكه، نه‌وت ئێستا 100 دۆلاره، ئه‌وه‌ی كه نرخی نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه جه‌نگه، بۆیه ره‌نگه نرخه‌كه‌ی بێته خواره‌وه بۆ 70 دۆلار‌و ناچێته 200 دۆلار ئه‌گه‌ر ئاسایش له عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، ئه‌مه راست نییه تۆ نا‌توانیت دانیشیتو بڵێی نه‌وت ره‌نگه ببێت به 300 دۆلار، چۆن ده‌زانیت كێ پێت ده‌ڵێت؟ ئه‌وه مجازهفهیهكی گه‌وره‌یه، باشتر ئه‌وه‌یه كه نه‌وته‌كه‌ت دهربكهیتو بیفرۆشی به 100 دۆلار، ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ت ناتوانی خه‌رج بكه‌ی له بوارێكی دیكه خه‌رجی بكه. ئه‌وه گره‌نتی داهاتووی نه‌وه‌كانی ئێمه‌یه، نه‌وه‌كو پشتببه‌ستین به‌و نه‌وته‌ی كه 80 ساڵه غه‌درمان له‌سه‌ری لێكراوه، ده‌بێت پشتبهستنهكهمان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بێت.
سبه‌ی: بڕیاربوو حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر خه‌رجی وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆمه‌ڵێك پرۆژه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، له‌وانه دروستكردنی پاڵاوتگه‌ی ته‌قته‌ق، كه رۆژانه توانای پاڵاوتنی 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه، ئه‌م پرۆژه‌یه له 2003وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، بۆچی نه‌كراوه؟ ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه به‌دواداچوونمان كردووه ده‌ڵێن گوایه ئێوه له‌سه‌ر خه‌رجی حاكیمه بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌شی هه‌رێمی كوردستانتان وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌وانیش رایانگرتووه، ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و بودجهیهتان وه‌رگرتووه، له چیدا خه‌رج كردووه؟
ئاشتی هه‌ورامی: ئه‌وه‌ش راست نییه، با پێت بڵێم ئه‌وه نزیكه‌ی 5 ساڵه ده‌ستیان به‌و ئیشه كردووه‌و ناوچه‌كه‌یان دیاری كردووه ده‌ڵێن ئێمه پاڵاوگه داده‌نێن، ئه‌ی كوا پاڵاوگه‌كه، تا ئێستا دیزاینشی نییه‌و هه‌تا ته‌نده‌ریشی بۆ نه‌كراوه، ساڵی رابردوو له بواری بودجه‌وه پاره‌كه هاتووه‌ته لای ئێمه، ده‌یانتوانی پاره‌كه خه‌رج بكه‌ن به‌ڵام دهنێررایهوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ساڵ دوای ساڵ، گله‌یی له ئێمه مه‌كه‌ن ئه‌و پاره‌یه به‌ده‌ست ئێمه نه‌بووه.
سبه‌ی: ئێوه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێستای جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێشتا ناكۆكیان له‌سه‌ره له‌نێوان ههرێمو به‌غدا، له سنووری موسڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی‌و خۆر مۆر له قادركه‌ره‌م خه‌ریكی ده‌رهێنانی نهوتو غازن، ئایا ئه‌مه چه‌ند یاساییه‌و له داهاتوودا گرفت دروست ناكات؟
ئاشتی هه‌ورامی: ئێمه هیچمان نه‌كردووه كه نایاسایی بێت، ئه‌وه پروپاگه‌نده‌ی خه‌ڵكانێكن كه سنووری ره‌سمیی هه‌رێمی كوردستان نازانن، تۆ بڕوا به‌و قسانه مه‌كه، بڕوا به‌وه بكه كه ئێمه به دهستوورییو قانونی ئیشمان كردووه، من بڕواناكه‌م شتێكمان كردبێت له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا یه‌كه‌م كه‌سم كه بچم گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه، ئێمه عێراقین‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق ئیش ده‌كه‌ین.
سبه‌ی: بۆچی تا ئێستا هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ته‌كه‌ت پێك نه‌هێناوه، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگاداربین كه ده‌زگای پرۆژه تایبه‌ته‌كانی سلێمانی به‌ناو سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێوه‌ن و نووسراوتان بۆ ده‌نێرن دوای 4 مانگ وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه، ئایا پێكنه‌هێنانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ت نه‌بووه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م بهڕێَكردنی ئیشوكاره‌كاندا؟
ئاشتی هه‌ورامی: له سه‌ره‌تاوه كه هاتمه ئه‌م وه‌زاره‌ته شتێكی تازه‌بوو. من هاتم دروست كرابوو، قانونی نه‌بوو، له په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درابوو، بۆیه نه‌مانتوانی كه قانونی وه‌زاره‌ت ده‌ربكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی قانونی نه‌وتی له‌گه‌ڵدا بێت، چونكه قانون ده‌ره‌كه‌ی ئه‌ی له‌سه‌ر چی ئیش ده‌كه‌یت، بۆیه تامانگی 8ی 2007 وه‌ستاین، قانونه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌رچوو له‌گه‌ڵ یاسای نه‌وتی كوردستان.
ئینجا ئه‌و وه‌خته ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكرا بوو، بۆیه ئێستا دانانی راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ده‌ستی وه‌زیر نییه‌و لایه‌نی سیاسی بڕیاری له‌سه‌ر دهداتو له مانگی 9و 10ی رابردوو داوام كرد به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییهكانم بۆ دانێن، پێیانوتم سه‌ره‌تای ساڵی 2008 حكومه‌تی نوێ داده‌مه‌زرێت‌و په‌له مه‌كه، ئه‌وه‌تا بووه به شه‌ش مانگ‌و تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان پێكنههاتووهو گله‌یی له من مه‌كه، بڕۆ له سیاسییه‌كان بپرسه.
سبه‌ی: له یاسای نهوتو غازی هه‌رێمدا هاتووه كه ئێوه له‌كاتی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كاندا كۆمه‌ڵێك شیرینی‌و پاره وه‌رده‌گرن، به‌پێی یاساكه ئه‌مه كارێكی ره‌وایه، ئایا ئێوه كه زیاتر له 20 گرێبه‌ستان ئه‌نجامداوه، چه‌ند ملیۆن دۆلار به‌خشیشی ئه‌و گرێبه‌ستانه بووه‌و وه‌ك شیرینی وه‌رتانگرتووه، بۆچی ئه‌و بره پاره‌یه‌تان ئاشكرانهكردووهو له داهاتی ساڵانه‌ی هه‌رێمدا ئاماژه‌ی پێنه‌دراوه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیاریمان له‌سه‌ری هه‌یه زیاتر له 750 ملیۆن دۆلاره، ئایا ئه‌م پاره‌یه چی لێهاتووه؟
ئاشتی هه‌ورامی: من نامه‌وێت باسی بڕی پاره‌كه بكه‌م، به‌ڵام باسی پرهنسیپهكهت به راستی‌و به شه‌فافانه بۆ ده‌كه‌م ، كه چه‌ند جۆرێك پاره‌ی تێدایه، یه‌كه‌م پشتیوانی ژینگه، ساڵانه ده‌بێت به‌ڵێنده‌ره‌كان پاره به حكومه‌ت بده‌ن . هه‌روه‌ها پاره ده‌ده‌ن بۆ راهێنانی كادیر له كوردستان‌و پاره‌كه ده‌چێته سندوقی راهێنانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێمه‌وه، ئه‌وه به‌س ده‌توانی به‌كاری بهێنی بۆ راهێنانی كادیری وهزارهتهكهمانو ناتوانی بیده‌یته هیچ وهزارهتێكو بیكه‌یته ناو بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه، هه‌ندێكی تر پاره ده‌ده‌ن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ بۆ ئه‌وه‌یه كه شاره‌زای بیانی بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئیش بكات و سه‌رپه‌رشتیی پرۆژه‌كان بكات له وه‌زاره‌ته‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێربین، ئێمه ئێستا پلانمان هه‌یه بۆ هێنانی 35شاره‌زای جیهانیو ئه‌وه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت. پشتیوانی ناوچه‌ی كشتوكاڵیش هه‌یه كه ده‌چێته ئه‌و چوارچێوه‌یه، شتێكی تر هه‌یه پێی ده‌وترێت پاداشتی گرێبه‌ست، تۆ بۆ ئه‌وه‌ی بزانی ئه‌و كۆمپانیایه جدییه ده‌بێت بڕێك پاره بدات كه سنووری 5 بۆ 10 ملیۆن دۆلاره، ئه‌گینا من باوه‌ڕناكه‌م تۆ به‌ڵێنده‌رێكی جدیی بیت ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه نه‌ده‌یت، بۆیه ئه‌و پاره‌یه وه‌رگیراوه‌و خه‌رج نه‌كراوه له هیچ شوێنێك‌و وه‌زاره‌تی دارایی ناتوانێت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات.
سبه‌ی: بۆچی له سه‌رده‌می حكومه‌تی مالیكی كێشه‌ی نه‌وت له‌نێوان ههرێمو به‌غدا وا زه‌ق بووه‌ته‌وه؟ ئایا زه‌قكردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عێراق‌و شه‌هرستانییه‌وه هۆكاره‌كه‌ی بوونی عه‌قڵێكی شۆڤێنیی عه‌ره‌بییه به‌رامبه‌ر كورد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت نه‌بێته بنچینه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌تی كوردی، یاخود ره‌خنه‌و دژایه‌تییه‌كانی به‌رپرسانی به‌غدا رهوانو حكومه‌تی هه‌رێم زیاده‌ڕه‌ویی له ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا كردووه؟
ئاشتی هه‌ورامی: ئه‌وه‌ی كه تۆ باستكرد هه‌مووی راسته، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن له عێراق هێشتا وه‌كو ساڵانی پێشوو سه‌یری میلله‌تی كورد ده‌كه‌ن، ئێمه مافمان هه‌یه له‌سامانی سروشتی خۆمان سودمه‌ندبین، ئه‌و كه‌سانه بڕوا به ده‌ستوور ناكهنو ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك به مه‌ركه‌زی بێت، ئه‌وه‌ی كه له ناحیه‌ی فیدراڵییه‌وه مافی خۆمانه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ش به مه‌ركه‌زی بێت. ئه‌وه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه. به‌ڵام با بێینه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گرێبهستهكانو شه‌فافیه‌تی گرێبه‌سته‌كان.
ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه له كوردستان كراوه دوو به‌شن، به‌شی یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ن كه پێش بڕیاردان له ده‌ستووری عێراقی ئیمزاكراون واته پێش ساڵی 2005 ، كه له‌به‌ر هۆكاری سیاسیی كراون. ره‌نگه خۆشت ئاگادار بیتو به‌شێكیان له‌سلێمانی كراون كه ئه‌وكات ئیداره‌ی خۆی هه‌بوو، یه‌ك دوو گرێبه‌ستیش له هه‌ولێر كراوه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (DNO) ، ئه‌وانه هه‌مووی نزیكه‌ی (5) گرێبه‌ستبوون كه هه‌موویان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای توركی‌و (DNO)نهرویژیو كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی به‌ناوی (Western Zagros) كه له ساڵه‌كانی (2002، 2004، 2005) كراون، ئێمه لێره‌دا باسی ئه‌و گرێبه‌ستانه ناكه‌ین. باسی ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه دوای ده‌ستوور چیمان كردووه. جارێ با باسی ئه‌وه بكه‌ین كه چۆن گه‌یشتینه ئه‌و قۆناغه‌ی كه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كرد، من زیاتر له دوو ساڵ به‌ر له ئێستا هاتمه كوردستان و شارهزام له‌م شتانه، 35 ساڵ شارهزاییو پسپۆریم له نه‌وت و دكتۆراكهشم هه‌ر له‌و بواره‌دا به‌ده‌ست هێناوه و له وڵاتانی دنیادا بهپراكتیكیو به تیۆری له‌م بواره‌دا ئیشم كردووه، زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی دنیا له‌گه‌ڵ من هه‌ماهه‌نگییان هه‌بوو. ده‌هاتن بۆ لای من‌و فهرمانبهرهكانم، بۆ ئه‌وه‌ی راوێژمان پێبكه‌ن، زیاتر له 500 فه‌رمانبه‌رم هه‌بووه له به‌ریتانیاو ئهمهریكاو پاریس‌و كه‌نه‌داو ئوسترالیا‌و روسیا، بۆیه خۆشبه‌ختانه من شارهزام له‌م شتانه، ئه‌وانه‌ی كه دێن قسه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كه‌ن، ده‌زانن من كێم و ده‌زانن به شه‌فافانه كارده‌كه‌م، ئه‌گینا نه‌ده‌هاتن بۆ كوردستان. حه‌زده‌كه‌م له‌و رووه‌وه دڵنیات بكه‌م، له رووی ئابوورییه‌وه من زۆر شارهزام له‌م بواره‌داو ده‌زانم كه چۆن دانوستان‌و گفتوگۆ له‌م رووه‌وه ده‌كرێت، چۆن ده‌توانیت دوا دۆلار له كۆمپانیا وهربگریتو ئه‌نجامه‌كه‌شی چی بێت، من كه هاتمه كوردستان به راستی وتوومه كه‌سێكی پسپۆرم و هه‌قم به سیاسه‌ته‌وه نییه، راسته كوردم‌و عێراقیم، به‌ڵام نه‌هاتووم بۆ حیزبایه‌تی‌و نه یهكێتیمو نه پارتیشم، ئیسلامی‌و شیوعیش نیم‌و رێزم بۆ هه‌ر لایه‌نێك هه‌یه كه حیزبایه‌تی ده‌كات. به‌ڵام نه‌وت ئابوورییه. نه‌وت حیزبایه‌تی نییه.
ئه‌و كاته‌ی كه‌هاتمه‌وه به‌راستی كاك نێچیرڤانیشم نه‌ده‌ناسی، ئه‌و ناوی منی بیستبوو بانگی كردم، بۆ یه‌كه‌م جار پێم وت كه من نه‌هاتووم بۆ پۆست و وه‌زیرو ئه‌م شتانه‌و ئه‌وانه به‌لای منه‌وه هیچ نییه، من ده‌مه‌وێت بوارێك بێت به راستی‌و به شه‌فافی ئیشی تێدا بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی مافی میلله‌تی كورد به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ده‌ستووردا داندراوه وه‌ربگیرێت، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كی ده‌وێت، كه یه‌كه‌میان ده‌بێت یاسای خۆت هه‌بێت، بتوانیت وه‌به‌رهێنان بهێنیته وڵاتهكهتهوه. پێش یاسای كوردستان، بۆیه وتمان پێویسته له‌سه‌ر یاسایه‌كی ئیتیحادی له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین، كه گره‌نتی ده‌ستووریی بدات بۆ پارێزگاریكردن له مافی میلله‌تی كورد كه له ده‌ستووردا نووسراون. له ده‌ستووردا ده‌ڵێت ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی كۆنن‌و مافی هاوبه‌شن به یه‌كه‌وه ئیداره‌یان ده‌بێت له‌نێوان حكومه‌تی ههرێمو حكومه‌تی فیدراڵی. له بواری داهاته‌وه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر دانیشتوواندا، وه‌ك له ماده‌ی 112 باسی كراوه. ئینجا له ماده‌ی 155دا باسی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كێڵگانه‌ی كه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه یان دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رهه‌میان نه‌بووه. به نموونه له قهراغو گه‌رمیان كه له‌وێ شاخ و ده‌شته‌و هیچ نه‌وت نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تائێستا زانیاریشمان نیه چونكه حكومه‌تی عێراقی ئیشی له‌وێ نه‌كردووه.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق له‌و شوێنانه‌ی كه نه‌وت نه‌دۆزراوه‌ته‌وه یاخود دۆزراوه‌ته‌وه‌و یان دۆزراوه‌ته‌وه‌و به‌ڵام گه‌شه‌ی پێنه‌دراوه، مافی هه‌رێمی كوردستانه گرێبه‌ست بكات‌و ئیشی له‌سه‌ر بكا‌و داهات به‌ده‌ستبێنێت، به‌ڵام ده‌بێت به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت، ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به هیچ شێوه‌یه‌ك لێره‌دا دیاریی نه‌كراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێت: حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌گه‌ر ته‌ده‌خول بكات حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت قانونێك دهربكاتو ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌ربگرێت، ئێمه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌م قۆناغه من مانگی 5ی 2006 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمم قایكرد به‌وه‌ی ئێمه نابێت له‌مه‌ودوا گرێبه‌ستی تازه بكه‌ین. پێموتن با ئێمه یاسایه‌ك گه‌ڵاڵه بكه‌ین‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ هه‌موو عێراق كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كی تێدا بێت. ئێمه له مانگی 6ی 2006 دا ره‌شنوسی یاسایه‌كمان بۆ عێراق ئاماده‌كرد پێش یاسای هه‌رێم پێشكه‌شمان كرد به سه‌رۆك وه‌زیری تازه‌ی عێراق نوری مالیكی‌و وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن شه‌هرستانی له‌یه‌كه‌م سه‌ردانیاندا بۆ كوردستان داوامان لێ‌كردن پێكه‌وه دابنیشین بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ره‌شنوسه. دواتر بیبه‌ینه په‌رله‌مان و له‌وێ بریاری له‌سه‌ر بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌ین به‌ئیمزاكردنی گرێبه‌ست، به‌ڵام له‌باتی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌وه بكه‌ن، چوون لیژنه‌یه‌كی سێ قۆڵیان دانا له‌رێگای دوو كۆنه به‌عسییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه من ده‌یانناسم و ده‌زانم دژی میلله‌تی كوردن. ئه‌وان به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی نه‌وت یاسایه‌كی نه‌وتیان گه‌ڵاڵه كردووه‌و هه‌رچی ده‌سه‌ڵات هه‌یه خستوویانه‌ته به‌رده‌ستی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی، وتیان ئه‌وه پرۆژه‌یه ببێت به یاسا، ئێمه كه ئه‌و رهشنوسهمان دی بریارماندا یاسایه‌ك بۆ هه‌رێم به‌وشێوه‌یه‌ی كه ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی داوه به ئێمه‌و ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكردهوهو ناردمان بۆ شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئامۆژگاریمان بكه‌ن كه ئایا ئه‌م یاسایه بۆ وه‌به‌رهێنان گونجاوه یان نا، ئایا ده‌ستوورییه یان ده‌ستووری نییه.
مالیكی كه زانی ئێمه له ئیشه‌كه‌دا جدین بڕیاریدا لیژنه‌ی نه‌وت دروستبكه‌ین له مانگی ئابی 2006دا، ئه‌وه‌بوو لیژنه‌ی نهوتو غازی فیدراڵی به سه‌رۆكایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح پێكهێنرا، لیژنه‌كه له 11 ئه‌ندام پێكهاتبوو كه منیش تێیدا ئه‌ندام بووم، له‌وێ ئه‌وكاته بڕیاردرا كه ده‌بێت ره‌شنووسه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا بگونجێت پێش ئه‌وه‌ی بنێررێت بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ره‌شنوسی ئاماده‌كراوی دژی ده‌ستور خرایه به‌رده‌ست ئێمه، ئه‌وه‌ش بووه هۆی گفتوگۆیه‌كی زۆر و وشه به وشه هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا بیگونجێنین. به‌ڵام گه‌یشتینه قۆناغێك كه نه‌مان ده‌توانی ئه‌و ره‌شنوسه له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا به‌ته‌واوی بگونجێنین و بۆیه چوینه لای سه‌رۆك وه‌زیران و پێمانگوت گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێك ناتوانین چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌ك بكه‌ین. ئینجا له‌باتی ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ مانگی 1ی 2007، وه‌زاره‌تی نه‌وت یه‌كلایه‌نه لای خۆیه‌وه‌و به ته‌نها ره‌شنووسه‌كه‌ی دوای هه‌مواركردنی بڵاوكردهوهو وتی ئه‌م ره‌شنووسه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌و برا كورده‌كانیش رازی بوون، كه ئه‌و قسانه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بوو، وتمان ئه‌وه راست نییه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌شنووسه‌دا نیین، ئه‌وه‌بوو له سه‌ره‌تای 2007دا گفتوگۆكان ده‌ستیان پێكرده‌وه‌و له مانگی شوباتدا گفتوگۆكان له‌باره‌ی رهشنووسهكهوه راگیرا، له‌هه‌مانكاتدا، میكانیزمێكی تر دانرا تا له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا بڕۆین‌و رێككه‌وتنێك كرا له نێوان سه‌رۆك كۆمار مام جه‌لال و سه‌رۆكی هه‌رێم كاك مه‌سعود و سه‌رۆك وه‌زیران مالیكی ئیمزایان كرد. رێكه‌وتننامه‌كه ده‌ڵێت یه‌كه‌م هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ماوه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆ نموونه كام كێڵگه ده‌چێت بۆ كێ و كێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و كێڵگانهداو رۆڵی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی‌و وه‌زاره‌تی نه‌وت چییه‌و پێداچونه‌وه‌ی دوباره رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نهوتو ئه‌م مه‌سه‌لانه، كه ده‌بوو له ماوه‌ی دوو مانگ پێكه‌وه له‌گه‌ڵ یاسای دابه‌شكردنی داهات ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت. هه‌روه‌ها بڕگه‌یه‌كی تریش ده‌ڵێت ئه‌م ره‌شنووسه له‌گه‌ڵ ره‌شنووسی یاسای كوردستان و له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا بگونجێن. دوای ئه‌وه هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی دیاری كردبوو ئێمه گرێبه‌ست نه‌كه‌ین تاوه‌كو ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ته‌واو ده‌بێت. ماوه‌كه تا كۆتایی مانگی 5 ته‌واو بوو، ئه‌گه‌ر تا كۆتایی مانگی 5 ته‌واو نه‌بوو، هه‌ردوولا مافی خۆیانه گرێبه‌ست ئیمزا بكه‌ن، ئێمه‌ش تا مانگی 7 هیچ گرێبه‌ستمان نه‌كرد، له مانگی سێ‌دا وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا باسكرابوو له باتی ئه‌وه‌ی بچین ئه‌و شتانه ته‌واوبكه‌ین كه بڕیاری له‌سه‌ر درابوو، ئه‌وان خۆیان چوون پاشكۆی خۆیان دهركردو هه‌موو كێڵگه‌كانیان دابوو به كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی، خۆیان قانونی نه‌وتی فیدراڵییان نووسی به‌بێ به‌شداریی لیژنه‌ی فیدراڵی، خۆیان قانونی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تیان نووسیوه كه هه‌مووی مه‌ركه‌زییه به‌بێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێمه، دوای ئه‌وه ره‌شنووسی قانونهكهش ئه‌گه‌رچی ده‌ستووری نه‌بوو كه پێویست بوو رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌ویشیان برد بۆ ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت هه‌موویان تێكدا‌و گۆڕانكارییان تێداكرد، كاتێك گه‌یشتینه ئه‌م قۆناغه بڕیارماندا.
ئه‌مه هه‌ڵه‌یه له‌سه‌ریان بوه‌ستین كه چونكه ساڵێكمان له‌ده‌ستدا. پاش ئه‌وه یاسای نه‌وتی هه‌رێممان گهڵاڵهكردو دامانه ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو به كۆمه‌ڵیش بڕیاریان له‌سه‌ردا كه ئه‌و ره‌شنووسه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت. ئه‌وه‌بوو دوای 8 دانیشتنی په‌رله‌مان كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌بوون، یاساكه په‌سه‌ندكراو یاساكه‌ش ده‌سه‌ڵاتی به‌پێی ده‌ستوور دیاری كراوه، دووهه‌م په‌رله‌مان ده‌ستووری داناوه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كه ده‌سه‌ڵاتمان چییه، سێیه‌م په‌رله‌مانتاران رایانگه‌یاند نه‌وت زۆر هه‌ستیاره‌و لیژنه‌یه‌كی بۆ داده‌نێین نه‌ك به‌س یه‌ك وه‌زیر، ئه‌وه‌بوو به‌پێی یاساكه 5 كه‌س ده‌بێت له هه‌رێمدا ره‌زامه‌ندبن له‌سه‌ر هه‌موو گرێبه‌ستێك كه په‌یوه‌ندیی به نه‌وته‌وه هه‌بێت، ئه‌وانیش سه‌رۆك وهزیرانو جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیری پلاندانان‌و دارایی‌و سامانه سروشتییه‌كانه، ئێمه رۆڵمان تهكنیكیهو ئه‌وانیش سیاسییه، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا ئێمه به‌م شێوه‌یه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كردووه.