|
Wednesday, October 12, 2011 |
عه‌باس به‌یاتی: بۆ وه‌ستاندنی بۆردومانه‌كانیان، دو لیژنه‌ی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی توركیا‌و ئێران ده‌كه‌ن |
(سبه‌ی):
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرایده‌کات، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه دو لیژنه پێكهێنراوه‌و سه‌ردانی هه‌ردو وڵاتی تورکیا و ئێران ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌رێم.
عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێکیدا به ئاژانسی هه‌واڵی (المستقبل) راگه‌یاندوه: حکومه‌تی عێراقی هه‌مو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی که له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه ده‌کرێنه سه‌ر عێراق ره‌تده‌کاته‌وه و له‌هه‌وڵدایه بۆ دانانی سنورێک بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیه به‌رده‌وامه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم.
به‌یاتی ئه‌وه‌شی وتوه كه: ئه‌و دو لیژنه‌یه، به هه‌ردو وڵات راده‌گه‌یه‌نێت، که عێراق نابێته ده‌روازه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆیان و ده‌ستوری عێراقیش رێگه به‌هیچ جۆره ده‌ستدرێژییه‌ک نادات بکرێته سه‌ر ئه‌و دوڵاته. |
|
|