|
Wednesday, October 12, 2011 |
كه‌ركوك؛ ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو به 2 چه‌كداره سهرنشینهكهیدا ته‌قیه‌وه |
(سبه‌ی):
سه‌عات 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له باشوری شاری كه‌ركوك ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو به 2 چه‌كداره سهرنشینهكهیدا ته‌قیه‌وه، له كاتێكدا كه ده‌یانویست ئه‌و ئۆتۆمۆبێله ببه‌نه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و ئۆتۆمۆبێله له نزیك ناحیه‌ی ره‌شاد ته‌قیوه‌ته‌وه و 2 تیرۆرستی تێدا كوژراوه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر وتیشی: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و تیرۆرسته ویستویانه ئۆتۆمۆبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه بهێننه ناو كه‌ركوك.
ئارام جه‌مال |
|
|